|
حکوومەتی ئیسلامی زۆر ناشیانه، ده‌ستی خوێناوی
جه‌نایه‌تی خۆی له مه‌هاباد ده‌شارێته‌وه
شێرکۆ جیهانی
ئاقیبه‌ت ده‌وڵه‌ت ئیدیعای کرد که ئه‌و که‌سانه‌ی
که ته‌قینه‌وه‌که‌ی مه‌هابادیان ئه‌نجام داوه،
له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ناسراوه و کوژراون. به
پێی ئیدیعای ده‌وڵه‌ت، ئه‌و که‌سانه کۆنه به‌عسی
و زیددی ئینقیلاب بوون و به هاوکاری ئیسرائیل و
ئامریکا هاتوونه مه‌هاباد و ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یان
ئه‌نجام داوه. گۆیا ئه‌وانه زیادتر له سی و
چه‌ند که‌س بوون و له کاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ لای
عێراق، له سه‌ر سنوور سی که‌سیان کوژراون!
گرێدانی ئه‌و که‌سانه به ئیسرائیل و ئامریکا،
قسه‌یه‌کی سوننه‌تی ڕژیمه که هه‌ر له چرکه‌کانی
یه‌که‌می ته‌قینه‌وه‌که دا باسیان لێ کردبوو.
لێره دا ده‌مهه‌وێ ئاماژه به چه‌ند خاڵی بچووک
و جێگه‌ی سه‌رنج بکه‌م:
یه‌که‌م:
ئامریکا و ئیسرائیل، ئه‌و هێزانه‌ن که سه‌ددام
حوسینیان له ناو برد. ئێستاش شاهیدی ئه‌وه‌ین که
یه‌کێک له‌و هێزه سه‌ره‌کیانه‌ی که له عێراق دا
له دژی هێزه‌کانی ئامریکا شه‌ڕ ده‌که‌ن، کۆنه
به‌عسیه‌کانن. که‌وابوو چۆن ده‌کرێ قه‌بوڵ بکه‌ین
که لایه‌نگرانی سه‌دام له گه‌ڵ قاتڵی
سه‌رۆکه‌که‌یان واتا ئامریکا په‌یوه‌ندیان
ئه‌وه‌نده به هێز بێت که بگه‌نه لای یه‌ک و
پیلانی بۆمب دانانه‌وه له مه‌هاباد داڕێژن.
دوویه‌م:
ئێران له کوێ ڕا زانیویه‌تی که ئه‌وانه چه‌ند
که‌سن و ناویان چییه که به جۆرێک لێدوان ده‌دات
که گۆیا ژماره‌یان به ته‌واوی ده‌زانێت و ئه‌وه
سی که‌سی کوشتوون و دوو-سێ که‌سیان ماون! وه‌ک
بڵێی ژماره‌ی ناسنامه و شتیشیانی هه‌بێت! (
ئه‌گه‌ر چی تا ئێستا نه وێنه‌یه‌ک و نه ناوێک
له‌و که‌سانه بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه تا بزانین کێن
و ئایا به راستی بوونیان هه‌یه یان ته‌نیا
ئیدیعایه ) جا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده ئیتلاعاتی
ده‌وڵه‌تی ئێران به هێزه، بۆ چی به‌ر له
ته‌قینه‌وه‌که نه‌یده‌گرتن.
سێیه‌م: ئایا ئه‌گه‌ر به راستی ته‌قینه‌وه‌یه‌کی
وا له لایه‌ن ئیسرائیل و ئامریکا و به‌عس و زیددی
ئینقیلاب ( ئه‌و هه‌موو هێزه به یه‌که‌وه که‌م
نین) ڕووی دابێت و پیلانێکی به هێزیان له پشت
سه‌ر بووبێت، چۆنه وا به ئاسانی هه‌موویان له
داوی به‌سیج و عه‌شایر که‌وتوون و یه‌کجێ سی
که‌سیان لێ کوژراوه! ئایا ئه‌و ئیدیعایه زۆر
کۆمیک و ناشیانه نییه؟ ئایا به راستی ئه‌وانه
خۆیان ئه‌حمه‌قن یان هه‌موو که‌سیان پێ په‌خمه و
ئه‌حمه‌قه که بڕوا به‌و چیرۆکه کۆمیکانه‌یان
بکات؟
چواره‌م: ئایا ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له مه‌هاباد،
ئه‌و هه‌موو له‌شکره سه‌ربازیه‌ی لازمه له
لایه‌ن ئامریکا و ئیسرائیل و کۆنه به‌عس و به
قه‌ولی ده‌وڵه‌ت زیددی ئینقیلاب!!!
پێنجه‌م: ئایا ئه‌و هه‌موو هێزه کۆ بوونه‌وه که
بێن و ژن و منداڵی جاشه‌کان بکوژن؟ ئایا
نه‌یانده‌توانی بۆ وێنه له مۆره‌یه‌کی گه‌وره و
سه‌ره‌کی وه‌ک فه‌رمانده‌کانی سپای پاسداران و
ئیتلاعات و کێ و کێ بده‌ن؟
هه‌موو ئه‌و ئیدیعایانه‌ی ڕژیمی ئێران نیشان
ده‌دات که ده‌وڵه‌ت زۆر ناشیانه له هه‌وڵی
ئه‌وه دایه که په‌نجه‌کانی خوێناوی خۆی له
پیلان و جه‌نایه‌تی خوێناوی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له
مه‌هاباد بشارێته‌وه. ڕژیم به‌و کاره له هه‌وڵی
ئه‌وه دابوو که:
1.
وڵامێک بدات به‌و خه‌ڵکی کوردستان که له دوای
ئێعدامی فه‌رزاد، عه‌لی، شیرین و فه‌رهاد ده‌رگای
دوکان و بازاڕه‌کانیان به نیشانه‌ی دژایه‌تی
ده‌وڵه‌ت داخست، که به‌ڵێ، کوردانێکیش هه‌ن که
له گه‌ڵ منن و ئه‌وه یه‌کیه‌تی خه‌ڵکی کورد و
ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌که‌یه‌تی که مایه‌ی گۆیا
ناره‌زایه‌تی هێزه‌کانی ئۆپۆزۆسیۆن و دژبه‌ری
ده‌وڵه‌ته. وه‌ک بڵێی که ئه‌م جاشه چه‌کدارانه
نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان و
خواسته‌کانیان ده‌که‌ن، نه‌ک ئه‌و کورده
ناڕازیانه‌ی که سه‌رکوتیان ده‌کات
2.
زه‌مینه سه‌رکووتی زیادتر و میلیتاریزه کردنی
زۆرتری کوردستان بڕه‌خسێنێت و ده‌ستی بۆ سزا دانی
چالاکانی مه‌ده‌نی و سیاسی و هێزه‌کانی پارتیزانی
کورد ئاواڵه‌تر بێت
3.
زه‌مینه له سێداره‌دانی زۆرتر و خێراتری چالاکی
سیاسی کورد بڕه‌خسێنێت
4.
جاشه‌کان زۆرتر به خۆیه‌وه گرێ بدات و باشتر بۆ
شه‌ڕ له دژی هێزی پارتیزانی کورد و گرتن و
ئه‌شکه‌نجه و کوشتنی کوردانی ناڕازی و مه‌ده‌نی
هانیان بدات
5.
به کوشتنی ژن و منداڵی جاشه‌کان، نه‌یارانی خۆی
وه‌ک که‌سانی ترسه‌نۆک و بێ بنه‌ما نیشان بدات
6.
به ئیدیعای ناسین و کوشتنی سی که‌س له‌و
که‌سانه‌ی که گۆیا به ئیدیعای خۆیان بکه‌ری ئه‌و
ڕووداوه‌ن، بڵێت که هێزی ئیتلاعاتی زۆر له‌سه‌ره
و هێزێکی ئێجگار زۆری هه‌یه و به باس کردن
له‌وه‌ی که گۆیا ئه‌و که‌سانه‌شی به هاوکاری
عه‌شایری کورد کوشتووه، وا نیشان ده‌دات که
پێگه‌یه‌کی ئێجگار به هێزی له کوردستان هه‌یه.
( هه‌ڵبه‌ت من ناڵێم ده‌وڵه‌تی ئێران به هێز
نییه یان جاش و به‌کرێگیراوی زۆر نییه، به‌ڵام
تا ئه‌و ئاسته‌ش نییه که ئیدیعای ده‌کات(.
به‌هه‌ر حاڵ ئه‌وه‌ی که دیاره ئه‌وه‌یه که
ڕژیمی ئێران ، به‌و ئیدیعایانه‌ی که کردوویه‌تی،
زۆر ناشیانه کاری کردووه و به دواترین
لێدوانه‌کانی ده‌ستی خۆی به ته‌واوی ڕوو کرد. له
په‌نجه‌کانی ده‌وڵه‌ت، خوێنی ژماره‌یه‌ک له ژنان
و منداڵانی به‌کرێگیراوانی خۆی ده‌تکێته خوار،
نه‌ک خوێنی ئه‌و که‌سه خیاڵیانه‌ی که ئیدیعا
ده‌کات پاشماوه‌ی به‌عسی بوون!
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|