|
مرۆڤ،
خودا و چه‌مکی قوربانی
شێرکۆ جیهانی
جارێکی تر ڕۆژی قوربان جه‌ژن گیرا. ئه‌و ڕۆژه که
ناوی قوربانه و کوشت و کوشتاری لێوه دێت، له
لایه‌ن موسڵمانانی جیهانه‌وه پیرۆز ده‌کرێت.
به‌شێکی زۆر له موسڵمانانیش وه‌ک هه‌میشه،نازانن
مانای قوربان و پیرۆز کردنی ئه‌و ڕۆژه چییه.
به‌ڵام قوربانی کردن چییه و قوربان مانای چییه؟
ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌یه‌کی ئایینه‌وه بۆی بچین،
موسڵمانه‌کان لایان وایه که پێشتر مرۆڤ بۆ خودا
یان خودایان قوربانی ده‌کرا و له‌و ڕۆژه‌وه که
ئیبراهیم سه‌ری ده‌بڕی و چه‌قۆکه‌ی به فه‌رمانی
خودا کول بوو کاری نه‌کرد، ئیتر قوربانی بوونی
مرۆڤ راوه‌ستا و به هۆی ته‌واو بوونی ئه‌م خوله
قوربانی بوونه‌ی مرۆڤ به ده‌ستی مرۆڤ بۆ خودا یان
خودایان، هه‌موو ساڵێک ساڵڕۆژی ئه‌م ڕووداوه
جه‌ژن ده‌گیرێت و به قوربان ناوزه‌د کراوه.
به‌ڵام له راستی دا قوربانی کردن به‌ر له‌وه‌ی
که کرده‌وه‌یه‌کی ئایینی بووبێت، ئاکارێکی
مێتۆلۆژیک و ئوستوره‌یی بووه. مرۆڤی سه‌ره‌تایی
که هێشتا خۆی و سرووشتی به باشی نه‌ناسیوه،
ڕووداوه‌کانی سرووشتی به‌لاوه سیحراوی بووه و
له برووسکه‌ی هه‌وره‌وه بگره تا هاتنی سێڵاو،
زۆر پرسیاری هه‌بووه که له هزری خۆی دا ئه‌وانی
به خودایانی مێتافیزیکی گرێداوه. خودای با،
خودای هه‌ور و برووسکه، خودای ڕۆژ، خودای ئاو و
...هتد. ته‌نانه‌ت دواتر خودایانی وه‌ک خودای
ئه‌وین، خودای شه‌ڕ و خودای هێز و گه‌لێک خودای
دیکه‌ش له ناو تاقم و ده‌سته و تایفه و
عه‌شیره و نه‌ته‌وه جیاجیاکان پێک هاتوون. مرۆڤ
له به‌رامبه‌ر هه‌ر خوودایه‌ک که به مه‌خاته‌بی
گرتووه داخوازگه‌لێکی هه‌بووه. به‌شێک له‌و
داخوازانه ئه‌وه بووه که ئه‌و خودایه زیانی
پێ نه‌گه‌یه‌نێ ( بۆ وێنه خودا له سێڵاو، بێ
بارانی، قاتی و نه‌خۆشی و گه‌لێک ڕووداوی ناخۆش
بیانپارێزێت و ئه‌مانه‌یان لێ به دوور بگرێت) و
به‌شێکیش ئه‌وه بووه که ئه‌و خودایه بۆ
گه‌یشتن به مه‌به‌ستێک یارمه‌تی بدات. بۆ ئه‌مه‌ش
مرۆڤ ده‌بوایه ئه‌وین، ڕێز یان ترسی خۆی به‌و
خودا یان خودایانه نیشان دابا. یه‌کێک له‌و
ڕێگایانه ئه‌وه بووه که مرۆڤ باشترین شته‌کانی
خۆی پێشکه‌شی ئه‌م خودا یان خودایانه کردووه. بۆ
وێنه باشترین ئه‌سپه‌کان، باشترین مه‌ڕ و ماڵات،
باشترین زێڕه‌کان ( مه‌عبه‌ده‌کان هه‌میشه پڕ
بوون له زێڕ و ئاسه‌واری هوونه‌ری وه‌ک
نیگاره‌کان که ئه‌م شێوازه هونه‌ریه دواتر له
ئایینه‌کانیش دا درێژه‌ی هه‌بووه وه‌ک چۆن له
مزگه‌وت و کلیسا و که‌نیسه‌کان دا زۆر نه‌قش و
نیگاری هوونه‌ری ده‌بیندرێن). وه هه‌روه‌ها
ته‌نانه‌ت ئاله‌تی جنسی و ڕۆڵه‌کانیان زۆر جار
قوربانی کردووه! ئاله‌تی جنسی له دونیای قه‌دیم
دا به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆکه پیرۆز و سیحراوی
بووه، چوونکه مرۆڤی لێ په‌یدا بووه و زا و زێی
لێوه دێت. ( زۆر مه‌عبه‌د هه‌بوون که ته‌نانه‌ت
شێواز و شکڵی ساز کردنیان له ئاله‌تی جنسی ژن یان
پیاو چووه و ته‌نانه‌ت ئایینی په‌ره‌ستنی ئاله‌تی
جنسی وه‌ک سه‌رچاوه‌یه‌کی ژیان هه‌بووه) . هاوکات
هه‌ر به‌م جۆره ڕۆڵه که باشترین و خۆشه‌ویست
ترین که‌سی هه‌ر دایک و باوکێکه، فیدای خودا یان
خودایان کراوه! گه‌لێک منداڵ به شێوازی جۆراوجۆر
له پێناو خودایان قوربانی کراون.
ئیبراهیم و شۆڕش له دژی باوه‌ڕه‌کانی باوک:
ئێستا بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر خودای ئیبراهیم.
ئیبراهیم که باوکی دینه سه‌ره‌کیه‌کانی سامییه
( واتا یه‌هودیه‌ت، مه‌سیحیه‌ت و ئیسلام) له شاری
ئورفا ( که یه‌کێکه له شاره‌کانی باکوری
کوردستان ) له دایک بووه. شیمانه ده‌کرێت که
باوکی له میتانیه‌کان بووه ( میتانیه‌کان
زمانیان ئاریایی بووه و ته‌نانه‌ت قووڕئان
ئاماژه ده‌کات که مامی ناوی ئازه‌ر بووه. به
سه‌رنجدان به‌وه‌ی که عه‌ره‌به‌کان وشه‌ی "گ" به
کار ناهێنن، بۆی هه‌یه که ئه‌م ناوه هه‌مان
ئاگر بێت) به‌ڵام دایکی له ڕه‌گه‌زی سامی (
ئیحتیماله‌ن ئامووری) بووه. گۆیا ئیبراهیم شه‌وێ
چاو له مانگ و ئه‌ستێره‌کان ده‌کات و به خۆی
ده‌ڵێت: ئه‌مانه خودای منن. دواتر ڕۆژ
ده‌بێته‌وه و به خۆی ده‌ڵێت: نا ئه‌م ڕۆژه
خودای منه ! که‌چی هێدی هێدی بیر ده‌کاته‌وه و
ده‌ڵێت: نا. خودای من نه مانگ و ئه‌ستێره‌کانن و
نه خۆره‌تاو. خودای من ئه‌و که‌سه‌یه که ڕۆژ و
مانگ و ئه‌ستێره‌کانی ساز کردووه و به‌م جۆره
به تاک خودایی ده‌گات. ئه‌وه له حاڵێکدایه که
هیچ پێناسه‌یه‌کی ته‌واویشی له‌و خودایه‌ی نییه و
به نادیاری ناوده‌بات. هه‌ر بۆیه‌شه که ڕه‌قی
له‌و خودایانه ده‌بێته‌وه که بوتیان بۆ ساز
کراوه و سیمایان به‌و شێوه‌یه که لایه‌ن
خه‌ڵکه‌وه دیاری کراوه ! ( هه‌ڵبه‌ت له‌و
سه‌رده‌مه دا ئایینه‌کانی ئاشووری،
بابێلی،سوڕیانی و مه‌دیایی ده‌ورێکی زۆریان له‌و
هه‌رێمه دا هه‌بووه و نموونه‌ی ئه‌مه ئاسه‌واری
خودای ڕۆژ واتا میترا و خودای شه‌و واڕۆنایه که
له چیای نه‌مروود ده‌بیندرێت ) . به پێی ئیدیعای
کتێبه ئایینیه‌کان ئیبراهیم له دژی پادشای
هه‌رێمه‌که واتا " نه‌مڕوود" ده‌ست ده‌کات به
شۆڕش. ئه‌و له دژی خودایانی نه‌ته‌وه‌ی باوکیه‌تی
و ئه‌فسانه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که به‌هۆی
ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه نه‌مروود فه‌رمان ده‌دات
بیسوتێنن. به‌ڵام ئاگر ئیبراهیم ناسووتێنێ و له
شوێنی ئه‌مه هه‌موو ده‌وروبه‌ری پڕ ده‌بێت له
گوڵ و گوڵزار. ته‌نانه‌ت باس له‌وه ده‌کرێت که
ئیبراهیم ده‌ستی داوه‌ته ته‌ور و بووته‌کانی
نه‌مروودی به ته‌ور شکاندووه و دواتریش ته‌ور
یان کوتکه‌که‌ی له سه‌ر شانی بوتی گه‌وره
داناوه و به سه‌ر ئه‌وی دا هێناوه ! کاتێک
خه‌ڵک ده‌ڵێن ئیبراهیم ئه‌و کاره‌ی کردووه ئه‌و
ده‌ڵێت که کاری ئه‌و نییه و کاری بوتی
گه‌وره‌یه. خه‌ڵک ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن و
ده‌ڵێن: بوته‌کان خۆ ناجووڵێن. ئیبراهیمیش ده‌ڵێت:
که‌وبوو چۆن شتێک که هێزی نییه ده‌یپه‌ره‌ستن ؟!
ئه‌وه‌ش هه‌مان تاوان بوو که بۆی خستیانه ناو
ئاگر.
بوت یان سیمای سێمبۆلیکی خودا:
به‌ڵام با سه‌ره‌تا باس له‌وه بکه‌ین که ئایا
بوت په‌ره‌ست به‌و جۆره‌ی که دینه سامیه‌کان
پێناسه‌ی ده‌که‌ن، هه‌مان به‌ردیان په‌ره‌ستیوه
یان شتێکی دیکه؟ له راستی دا وشه‌ی بوت، له
"بودا"وه هاتووه‌ته ناو زمانه‌کانی کوردی و
فارسی. ئه‌مه‌ش به‌و هۆیه بووه که بوداییه‌کان
هه‌موو کاتێک مجه‌سه‌مه و په‌یکه‌ره‌یه‌کی
بودایان به ده‌سته‌وه بووه یانیش له شاخ و
به‌رد و دار هه‌ڵیانکه‌ندووه. به‌ر له‌وه‌ش و
دواتریش په‌یڕه‌وانی ئایینه جیاوازه‌کان هه‌موو
کاتێک بۆ ئه‌وه‌ی که‌سایه‌تیه‌کی گه‌وره یان خودا
و خوداکانیان ته‌جه‌سوم بکه‌م، په‌یکه‌ره‌یان لێ
ساز کردووه و ڕێزیان له‌و په‌یکه‌ره‌یه گرتووه.
ئه‌وه وه‌ک ئه‌مه وایه که ئه‌مڕۆکه که‌سێک
وێنه‌یه‌ک به کامێڕا له باوکی یان شۆڕشگه‌ر و
ئه‌ستێره‌یه‌کی سینه‌مایی خۆشه‌ویستی ده‌گرێت و
له دیواری ده‌دات. بێگومان ئه‌و که‌سه ئه‌م
وێنه‌یه به گیاندار نازانێت، به‌ڵام به دیتنی
ئه‌و، بیری ئه‌و که‌سه ده‌کاته‌وه و ته‌نانه‌ت
دیتراوه که زۆر که‌س له ماڵه‌وه له گه‌ڵ
وێنه‌ی خۆشه‌ویسته له ده‌ست چووه‌که‌ی قسه و
ده‌رده دڵی کردووه. بوته‌کانیش هه‌مان ده‌وریان
هه‌بووه. بوت و په‌یکه‌ره سیمایه‌ک له
خودایه‌کی ئاسمانی یان زه‌مینی بووه که مرۆڤ به
هاتنه لای ئه‌و په‌یکه‌ره‌یه، ئه‌م خودایه‌ی
هێناوه‌ته به‌ر چاو. خوداکان گه‌لێک جاران سیمای
سێمبۆلیکیان هه‌بووه. بۆ وێنه هه‌ڵۆ، گا، شێر،
ماسی، مار یان تێکه‌ڵاوێک له‌مانه له گه‌ڵ سیمای
مرۆڤ بوون. کاتێک خودایه‌ک به باڵی هه‌ڵۆ و
جه‌سته‌ی شێر و سه‌ری ئینسان نیشان دراوه، ئه‌مه
به‌و واتایه بووه که ئه‌و خودایه ئه‌و
هێزانه‌ی هه‌بووه. مرۆڤی قه‌دیم پێی وابوو که
خوداکان له ژێر زه‌وی، ئاسمان یان له سه‌ر زه‌وی
ده‌ژین. که‌وابوو بوتخانه و مه‌عبه‌ده‌کان ته‌نیا
شوێنی دیدار و چاوپێکه‌وتن و نزیک بوونه‌وه‌یه‌کی
زۆرتر بوون. هه‌ر وه‌ک چۆن خودایانی یونانی له
سه‌ر کێوی ئۆله‌مپ بوون به‌ڵام له مه‌عبه‌دی
ئاتێن دا بوتیان لێ ساز کردبوون و قوربانیان بۆ
ده‌کردن. به هه‌مان شێوه ئیسلامیش باس له‌وه
ده‌کات که نوێژی ناو مزگه‌وت خێری زۆرتره و ماڵی
خودای تاک سه‌ره‌تا له ئۆرشالیم و دواتریش له
که‌عبه‌یه که هه‌موویان سوجده‌ی بۆ ده‌به‌ن !!!
ئایا خودا ماڵی ده‌وێت؟ خودایه‌ک که ئه‌وان
ده‌ڵێن وه‌ها گه‌وره‌یه ماڵی بۆ چییه؟ ئایا
ئه‌مه جیا له‌وه‌یه که که‌عبه ماڵی خودایان
بوو که دواتر شکێندران و خودای نادیار جێگه‌یانی
گرته‌وه؟! ئه‌گه‌ر موسڵمانێک یان یه‌هودیه‌ک پێی
وانییه که خودا له به‌یتولموقه‌ده‌س یان له
که‌عبه ده‌ژی و له هه‌موو شوێنێک ده‌توانێ
هه‌بیت، چۆن قه‌راری ئه‌وه ده‌درێت که
په‌یڕه‌وانی خودایانی پێشوو ( به قه‌ولی ئه‌وان
بوت په‌ره‌سته‌کان ) ئه‌م هزره‌یان بۆ خودایانی
خۆیان، لانی که‌م له ئاستێکی نزم تر دا نه‌بووبێت
؟!
که‌وابوو ئه‌گه‌ر ئیبراهیم ئیدیعای کردبێت که بوت
په‌ره‌ستی واتا په‌ره‌ستنی ئه‌و دار و به‌ردانه،
ئه‌وه ئیدیعایه‌کی راست نه‌بووه. ئه‌و نه‌ک له
دژی به‌رده بێ گیانه‌کان ( که هاوکات زۆربه‌یان
ئاسه‌وارگه‌لێکی هونه‌ریش بوون ) به‌ڵکوو له دژی
خودایانێک که ئه‌و به‌ردانه ته‌جه‌سوم و
سێمبولیان بوون شه‌ڕی کردووه.
ئایا ئیبراهیم بوته‌کانی نه‌مروودی پێ شکاوه؟
چیای نه‌مروود هه‌تا ئه‌مڕۆش له نزیک ئورفا هه‌ر
ماوه و بوته‌کانیش له‌وێن. ئه‌و به‌ردانه به
ته‌واوی نه‌شکێندراون. به‌شێکیان ته‌نیا به هۆی
تێپه‌ڕ بوونی زه‌مان ڕووخاون و به‌شێکیشیان
سه‌ره‌کانیان له جه‌سته جوودا بووه‌ته‌وه و له
پێش خۆیان داندراوه. شکاندن و جودا
کردنه‌وه‌یه‌کی ڕێک و پێکی سه‌رێک له جه‌سته،
که به جوانی بڕدراون، دوو شتی له یه‌ک جودان.
هاوکات ئه‌و به‌ردانه به ته‌ور ناشکێندرێن که
ئیبراهیم ویستبێتی بیان شکێنێ. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
شتێکی واشی ویستبێت بکات، هه‌رگیز پێی نه‌ده‌کرا.
چوونکه ئه‌و به‌ردانه هه‌ر کامه‌یان چه‌ندین تۆن
قوورساییان هه‌یه و هه‌رگیز تاکه‌که‌سێک به
ته‌نیایی ناتوانێ له‌تێکیشیان بجووڵێنێت، چ بگات
به‌وه‌ی که ئیبراهیم به ته‌نیایی سه‌ره‌کانی وا
به دیقه‌ت جوودا کردبێته‌وه و له پێشیانی
دانابێت. له کتێبه ئایینیه‌کانیش دا باسێک
له‌وه نه‌کراوه که خودا یارمه‌تی ئیبراهیمی
دابێت بۆ ئه‌و جودا کردنه‌وه‌یه و هه‌موو
کاره‌کان وا باس ده‌کرێ که گۆیا خۆی به ته‌نیایی
کردوویه‌تی. ئه‌گه‌ریش خودا یارمه‌تی دابێت بۆ
ئه‌و کاره، دیسان لۆژیک نه‌ده‌بوو که خه‌ڵک
ئیبراهیم تاوانبار بکه‌ن و بیده‌نه به‌ر ئاگر.
چونکه خه‌ڵکی ئه‌و کاتیش هێنده نه‌زان نه‌بوون
که جه‌وانێک به لابردنی ده‌یان تۆن به‌رد له
سه‌ر سه‌ری به‌شێک له بوته‌کان تۆمه‌تبار بکه‌ن.
سه‌رنجڕاکێشیشه که به‌شێک له بوته‌کان سه‌ریان
جودا بووه‌ته‌وه و به‌شێکیان نا. دیسان ئه‌وه‌ش
به پێچه‌وانه‌ی ئیدیعای کتێبه ئایینیه‌کانه که
باس له شکاندنی هه‌موو بوته‌کان و ساغ
هێشتنه‌وه‌ی ته‌نیا یه‌ک بوت کراوه !
ئیبراهیم سه‌رچاوه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کی نوێ:
ئیبراهیم له دژی باوکی و نه‌ته‌وه و زمان و
ئایینه‌که‌ی شۆڕشی کرد و به‌ره‌و زمان و کولتوری
دایکی که سامی بوو هه‌نگاوی نا. ( سامیه‌کان پێک
هاتبوون له زۆر نه‌ته‌وه و قه‌ومی وه‌ک عه‌ره‌ب،
فه‌نیقی، که‌نعانی، ئامووری، ئاشووری و...هتد)
به‌و شێوه‌یه زمانی ڕۆڵه‌کانی ئیبراهیم که
جووله‌که‌کانی ئێستان و ئیبراهیم سه‌رچاوه‌یانه،
زمانی سامیه که زمانێکی نزیک له عه‌ره‌بی و
ئاشووریه. ئیبراهیم دواتر به ناچار ناوچه‌ی
ئورفا به جێ ده‌هێڵێت و به‌ره‌و سوریه‌ی
ئه‌مڕۆکه وه‌ڕێ ده‌که‌وێت. ئه‌مجاره‌یان خۆی به
ته‌نیایه. به‌ڵام ئه‌و له گه‌ڵ ژنێک به ناوی
سارا زه‌ماوه‌ند ده‌کات. ئه‌و ژنه‌ی که ئێستا به
میلیۆنان کچ و ژنی جیهان ناوی ئه‌ویان له سه‌ره.
دیاره ئیبراهیم کوڕی که‌سێکی ده‌وڵه‌مه‌ند یان
به قه‌ولی خۆمان به‌گزاده بووه، چوونکه له
گه‌ڵ ژنێک زه‌ماوه‌ندی کردووه که له چینی
سه‌رووی کۆمه‌ڵگایه و به قه‌ولی خۆیان نه‌جیب
زاده‌یه ! ( ئه‌مه ئه‌ده‌بیاتی چینی باڵاده‌سته
که خۆیان پێ نه‌جیبتره له خه‌ڵک ) . ئیبراهیم و
سارا منداڵیان نابێت و داوا له ئیبراهیم ده‌کات
که له گه‌ڵ ژنه قه‌ره‌واشه‌که‌یان واتا هاجه‌ر
زه‌ماوه‌ندێ بکات تا شایه‌د منداڵیان بێت! زۆر
جالبه که پێغه‌مبه‌رێک که خگۆیا له دژی
خودایان و شا زاڵمه‌کانی کۆیله‌دار شه‌ڕی کردووه،
لێره دا خۆی خاوه‌نی کۆیله‌ی ژنه که به
ئه‌ده‌بیاتی سه‌رده‌می فێئۆدالی پێی ده‌گوترێ
که‌نیز یان قه‌ره‌واش. پێغه‌مبه‌ری گه‌وره‌ی
ئایینی سامی هه‌ڵگری چه‌مکی پیاوسالاریه و به
هێنانی هاجه‌ر درێژه به کولتوری فره‌ژنی پیاو
ده‌دات و هاوکات به چاوی به‌رامبه‌ر و وه‌ک یه‌ک
چاو له سارا و هاجه‌ر ناکات. هاجه‌ر
که‌ره‌سه‌یه‌که بۆ به دونیا هێنانی منداڵ و
وه‌جاغ کوێر نه‌بوونی ئیبراهیم ! به‌و جۆره
هاجه‌ر زگی به ئیسماعیل پڕ ده‌بێت و کوڕی یه‌که‌م
به دونیا دێت! به‌ڵام زۆری پێ ناچێت که ساراش
زگی پڕ ده‌بێت ! به سه‌رنجدان به‌وه‌ی که کوڕی
یه‌که‌م خاوه‌نی ده‌سهه‌ڵاته له بنه‌ماڵه‌ی
قه‌دیمی سه‌رده‌می کۆیله‌داری یان فێئۆدالی دا،
کاتێک سارا منداڵه‌که‌ی به دونیا دێنێ و ئه‌ویش
کوڕ ده‌بیت، کێشه‌یه‌کی گه‌وره دێته ئاراوه.
منداڵی سارا که ناوی ده‌نێن " ئیسحاق" نه‌جیب
زاده‌یه و منداڵی هاجه‌ر که‌نیز زاده ! به‌ڵام
لێره دا ئه‌وه منداڵه که‌نیز زاده‌که‌یه که
زووتر له دایک بووه و ڕۆڵی جێ نشینی باوک و
فه‌رمانی داهاتووی بنه‌ماڵه‌ی به ده‌سته‌وه‌یه.
منداڵیک که به ڕوانگه‌ی ئه‌وان نیوه‌ی خوێنی له
ئه‌ربابه و نیوه‌که‌ی دیکه‌ی له ڕه‌عیه‌ت !
چاره چییه؟ سارا داوا له ئیبراهیم ده‌کات که
هاجه‌ر و کوڕه‌که‌ی له ماڵ ده‌ربکات و
پێغه‌مبه‌ری خودای تاکیش ئه‌و کاره‌ی ده‌کات !!!
لێره دا کتێبه ئایینیه‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن که
ئه‌و ڕووداوه وه‌ک ئازموونی خودایی نیشان بده‌ن و
ته‌وجیهی بۆ ده‌هێننه‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر
ته‌نانه‌ت ئازموونیش بوو بێت له لایه‌ن خودای
ئیبراهیم، ئازموونێکی زۆر زاڵمانه بووه.
به هه‌ر حاڵ ئه‌وه‌ی که ڕوون و ئاشکرایه
ئه‌وه‌یه که هه‌ر ئه‌و جیاوازیه چینایه‌تیه
دواتر ده‌وری هه‌بووه چۆنیه‌تی ساز بوونی
نه‌ته‌وه‌ی عیبری- جووله‌که. چوونکه له دوای
ئیسحاق، ڕۆڵه‌کانی وه‌ک ئه‌یوب و یۆسف و مو‌سا و
داود و سلێمان و ...هتد، نه‌سل به نه‌سل زیاد
ده‌که‌ن و نه‌ته‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی و زمانێکی
تایبه‌تیان لێ ده‌که‌وێته‌وه که ئه‌ویش
نه‌ته‌وه- ئایینی جووله‌که و زمانی عیبریه که
سه‌رچاوه‌ی هه‌موویان ئیبراهیم و ئیسحاقن !
ئه‌زموونی زاڵمانه‌ی سه‌ر بڕین !
کتێبه پیرۆزه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که
ئیبراهیم له لایه‌ن خوداوه داوای ئه‌وه‌شی لێ
کراوه که سه‌ری ڕۆڵه‌که‌ی بۆ ببڕێت و قوربانی
بکات. هه‌موو ئه‌مانه‌ش گۆیا به خه‌ون! بینیوه و
بۆیه‌ش ده‌ست به کار ده‌بێت که یه‌کێک له
کوڕه‌کانی سه‌ر ببڕێت. له‌و بواره دا گه‌لێک کتێب
و بابه‌ت نووسراوه و گه‌لێک وێنه‌ش له لایه‌ن
هوونه‌رمه‌ندانی گه‌وره‌ی نیگارکێشی له ئوروپا
به تایبه‌ت له کلیساکان دا کێشراوه‌ته‌وه که
ڕووداوی هه‌وڵدانی ئیبراهیم بۆ قوربانی کردنی
یه‌کێک له کوڕه‌کانی نیشان ده‌ده‌ن. ته‌نانه‌ت
که‌سێکی وه‌ک " سۆره‌ن کیه‌ر کێگۆرد" که به
فیلسوفی ناوزه‌د ده‌که‌ن و من پێم وایه ته‌نیا
ته‌فسیرگه‌رێکی ئایینه و به‌س، کتێبێکی له‌و
بابه‌ته دا نووسیوه به ناوی " ترس و له‌رز" که
ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی زۆری هه‌بووه و وه‌ک باوکی
ئیگزیستانسیالیست !!! ناوی لێ ده‌به‌ن. به‌ڵام
ئایا به راستی ئیبراهیم ته‌سویرێکی وای له
خوداکه‌ی هه‌بووه که تا ئه‌و ڕاده‌یه بێ ڕه‌حم
بێت؟ ئه‌گه‌ر وایه فه‌رقی خودای ئیبراهیم و
خوداکانی دیکه چی بووه؟ راسته که دواتر خودا
به پێی ڕه‌وایه‌ته‌کانی ئایینی داوا له ئیبراهیم
ده‌کات که ده‌ست ڕابگرێت و قوربانی کردنی ئینسان
قه‌ده‌غه ده‌کات، به‌ڵام به‌ر له‌وه چی؟ خۆ
ئیبراهیم خودای خۆی به خودایه‌کی تازه
نه‌زانیوه که ئه‌و سازی کردبێت. دیاره له
ڕوانگه‌ی ئه‌و خودا هه‌میشه هه‌بووه و هه‌موو
شتێکیش هه‌ر ئه‌و سازی کردووه و تاک و بێ نه‌قسه
و ئه‌مه هه‌مان خودای نوح و پێغه‌مبه‌رانی
پیشووشه! ئایا ده‌بێ به‌ر له ئیبراهیم خودا (
هه‌مان خودای تاکی ئیبراهیمم مه‌به‌سته) قوربانی
بوونی مرۆڤی په‌سه‌ند کردبێت که له دوای
ئیبراهیمه‌وه ئیتر قه‌ده‌غه‌ی بکات ؟! ئه‌گه‌ر
به‌ر له ئیبراهیم خودای تاک پێویستی به قوربانی
کردنی مرۆڤ نه‌بوایه، ئه‌وا پێویست نه‌بوو که
له ئیبراهیم داوای ڕاگرتنی قوربانی بوونی مرۆڤ
بکات. که‌وابوو ده‌بێ بڵێین که خودای ئیبراهیم
له ڕوانگه‌ی ئه‌و ده‌بێ خودایه‌ک بووبێت که
مرۆڤی بۆ قوربانی کراوه، وه‌ک چۆن زۆربه‌ی
خودایانی ئایینه‌کانی دیکه ئه‌و کاره‌یان بۆ
کراوه !!! به‌ڵام ئه‌و خودایه ته‌نیا له دوای
ئیبراهیمه‌وه‌یه که له‌و په‌یوه‌ندیه دا که‌مێک
مێهره‌بانی ده‌کات و داوای ڕاگرتنی کوشتاری مرۆڤ
به شێوه‌ی قوربانی بوون بۆ خۆی ده‌کات ! وه‌ها
خودایه‌ک جێگه‌ی ڕه‌خنه‌یه و داواکه‌شی له
ئیبراهیم زۆر داوایه‌کی بێ ڕه‌حمانه‌یه . وه
ئه‌گه‌ر ئیبراهیم له پێناو خوداکه‌ی به قه‌ولی
فه‌یله‌سوفی مه‌زهه‌بیه‌کانی سه‌ده‌ی 17ی ئوروپا
واتا " سۆره‌ن کیه‌ر کێگۆرد" له ڕووی ئه‌وینه‌وه
ویستبێی ڕۆڵه‌که‌ی بۆ خودا قوربانی بکات، ئه‌و
کاره زۆرتر له ئه‌وینێکی کوێرانه ده‌چێت له
لایه‌ن کۆیله‌یه‌که‌وه ( مرۆڤ) بۆ کۆیله‌دار (
خودا). به‌و شێوه‌یه که چه‌مکی مرۆڤ- کۆیله‌یی
یان به قه‌ولێکی دیکه عه‌بد بوونی مرۆڤ له
به‌رامبه‌ر خودا له دوو ئایینی سه‌ره‌کی سامی دا
واتا یه‌هویدیه‌ت و ئیسلام ( که کۆپی کراوی
یه‌هودیه‌ته) ئه‌سڵێکی بنچینه‌ییه. مرۆڤ هیچه
و خودا هه‌موو شتێکه و مرۆڤ ده‌بێ هه‌موو شتێکی
خۆی له خزمه‌ت خوڵقێنه‌ری دابةیت ته‌نیا له به‌ر
ئه‌وه‌ی که خوڵقاندوویه‌تی و هه‌م ده‌بێ خۆشی
بوێت و هه‌میش ده‌بێ لێی بترسێ تا نه‌کا له
دونیای دیکه دا بیسوتێنێ !
وه‌رن وا فه‌رز بکه‌ین که ئیبراهیم سه‌ری
منداڵه‌که‌ی به چه‌قۆ بڕی با و خودا چه‌قۆکه‌ی
کول نه‌کردبا. مه‌گه‌ر ناگوترێ که ئه‌مه ئازموون
بووه و خودا ویستوویه‌تی بزانێت که ئایا
ئیبراهیم حازره سه‌ری ڕۆڵه‌که‌ی بۆ لێ بکاته‌وه
یان نا؟ ( ئازموونێک که به خه‌ون ده‌ست پێ بکات
!). سا ئایا ئه‌گه‌ر کوڕه‌که‌ی له ژێر مردبا و
سه‌ری بڕا با، ئایا ئیبراهیم عه‌زابی ویژدان
نه‌یده‌گرت؟ دیاره که‌سێک که قوربانی بۆ
خوداکه‌ی ده‌کات، ئه‌و شته‌ی به‌خشیوه و نابێ
بیری لێ بکاته‌وه. ئه‌گه‌ر ئیبراهیمیش به راستی
قوربانی کردبێت، ده‌بێ ده‌ستی له ڕۆڵه‌که‌ی شووشت
بێته‌وه. ئه‌وه‌ش واتا قاتڵ بوونی ئیبراهیم.
ئه‌وسا ئیبراهیم ده‌ماوه و سه‌ری بڕاوی ڕۆڵه‌که‌ی
له ده‌ست دا. دوو حاڵه‌ت ده‌هاته پێش: یان
عه‌زابی ویژدان ده‌یگرت یان بێ خه‌یاڵ ده‌بوو.
وه‌ک چۆن زۆر قاتڵ هه‌ن که هیچ ویژدانێکیان
نییه.
لایه‌نێکی دیکه‌ی مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌یه که
ئه‌گه‌ر ئه‌و قوربانیه له لایه‌ن ئیبراهیم بۆ
خودا له ترسی خودا و عه‌زابی جه‌هه‌نه‌م کرابێت،
دیسان مه‌حکومه. ئه‌وه به‌و واتایه دێت که
مرۆڤ له پێناو پاراستنی ژیانی خۆی له جیهانێکی
دیکه دا ( ئه‌گه‌ر 100% یش بڕوای به هه‌بوونی
هه‌بێت) حازی بووه که قه‌تڵ بکات و ڕۆڵه‌که‌ی و
باشترین که‌سی خۆی بکاته قوربانی! سه‌ربڕینی
مرۆڤێک ئه‌ویش ڕۆڵه‌که‌ی خۆت کارێکی ئاسان نییه و
ئه‌و که‌سه‌ش که ئه‌و به‌ڵایه‌ی به سه‌ر دێت
جه‌هه‌نه‌مێک ته‌جرووبه ده‌کات. ئه‌وسا ئه‌وه
به‌و واتایه دێت که " ئه‌ی خودای خاوه‌ن هێز، من
ئازار مه‌ده له جیهانی دیکه چوونکه من ئه‌وه
ڕۆڵه‌که‌م بۆ کوشتووی". به‌ڵا ئه‌گه‌ر له ڕووی
ترسه‌وه نه‌بووبێت و له ڕووی ئه‌وینه‌وه بوو
بێت، ئه‌و ئه‌وینه دیسان زۆر ئه‌وینێکی
کوێرانه‌یه و لێره دا ئیحسان ڕێگه‌ی له عه‌قڵ
گرتووه. چوونکه ئه‌و مرۆڤه پرسیار له خودا
ناکات که بۆ چی ئه‌و داوا نامه‌عقووڵه‌م لێ
ده‌که‌ی و هه‌ر چی بڵێت، ته‌نانه‌ت کوشتنی
ڕۆڵه‌که‌شی، ئه‌نجامی ده‌دات !
ئه‌وه‌ی قوربانی کرا " ئیسماعیل " بوو یان "
ئیسحاق" ؟
به‌ڵام له‌وانه‌ش جالبتر ئه‌وه‌یه که به پێی
ڕه‌وایه‌تی یه‌هودیه‌کان و مه‌سیحیه‌کان، ئه‌وه‌ی
که ئیبراهیم قه‌رار بوو قوربانی بکات " ئیسحاق"
بووه. به‌ڵام به پێی گێڕانه‌وه‌ی قووڕئان
ئه‌وه‌ی که ده‌بوایه قوربانی کرابا " ئیسماعیل "
بووه نه‌ک ئیسحاق ! به‌ڵام ئه‌و جیاوازیه له
کوێوه هاتووه؟! من پێم وایه که ئه‌مه زۆرتر
ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر جیاوازیه‌کی ئه‌تنیکی که
دواتر بووه‌ته باوه‌ڕ.
هه‌ر وه‌ک ئاماژه کرا جووله‌که‌کان زۆرتر پێیان
وابووه که ئه‌وان له نه‌سلی ئیسحاقن، واتا
که‌سێکی نه‌جیب زاده و خۆیان به ئه‌و گرێ داوه.
ئیسحاقه که یۆسف و مو‌سا و داود و سلێمان و نه‌سل
به نه‌سل عیبرانی لێ ساز ده‌بێت و هه‌موویان
خۆیان به ڕۆڵه‌کانی ئیسحاق و ئیبراهیم ده‌زانن.
به‌ڵام مه‌حه‌مه‌د بنیادنه‌ری دینی ئیسلام به خۆی
و تایفه‌که‌ی پێیان وابوو که ئه‌وان له نه‌سلی
ئیسماعیل بوون ! هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه‌ته هۆی
ئه‌وه‌ی که ئیبراهیم به جه‌دی خۆیان بزانن و
مه‌حه‌مه‌د ده‌ورێکی زۆری داوه به ئیبراهیم و
ئیسماعیلی کوڕی له قووڕئان دا. هاوکات به سه‌رنج
دان به‌وه‌ی که مه‌حه‌مه‌د به ساڵان خه‌ریکی
لێکۆڵینه‌وه و ناسینی ئایینی یه‌هودیه‌کان بووه
و گه‌لێک ئازموون و سوودی له کتێبه‌کانی ئایینی
یه‌هودیه‌کان و مه‌سیحیه‌کانی عه‌ره‌بستان و
سوریه و شوێنه‌کانی دیکه وه‌رگرتووه ( هه‌ڵبه‌ت
سه‌لمانی فارسیش ڕۆڵێکی به‌ر چاوی هه‌بووه له
ناساندی ئایینه‌کانی جیاواز به مه‌حه‌مه‌د)
ئیسلام به جۆرێک کۆپی کراوی ئه‌و ئایینانه بوو.
هه‌ر بۆیه‌ش بوو که مه‌حه‌مه‌د ئایینی خۆی به
ته‌واوکه‌ری هه‌موویان ده‌زانی و له دوای ئه‌وه‌ش
که له مه‌دینه ده‌سهه‌ڵاتی زیاد بوو ده‌ستی کرد
به کوشت و کوشتاری دژبه‌رانی خۆی به تایبه‌ت
جووله‌که‌کانی هاوپه‌یمانی پێشووی له‌و شاره دا !
به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش ئیسلام زیادتر له هه‌موو
دینێک له یه‌هودیه‌ت نزیکه و زۆرتر کۆپی کراوی
ئه‌وه. له شێوازی نوێژ و ڕۆژوو و ڕدێن دانانی
موسڵمانانه‌وه بگره تا ده‌گاته ئه‌ده‌بیاتی
کتێبی قوورئان و سیمای ترسهێنه‌ری خودا له‌و
کتێبه دا، هه‌مووی له ته‌رز و شێوازی
جووله‌که‌کان و ئایینه‌که‌یان ده‌چێت. ته‌نانه‌ت
قیبله‌ی یه‌که‌می موسڵمانانیش ئۆرشالیم و
به‌یتولموقه‌ده‌س بوو که دواتر گۆڕا و بوو به
مه‌که و ئێستاش به ئۆرشالیم ده‌گووترێ قیبله‌ی
یه‌که‌می موسڵمانان ( مه‌حه‌مه‌د له کاتی نوێژ
له مه‌دینه له گه‌ڵ هاوڕێیانی موسڵمانی خۆی،
له لایه‌ن ژماره‌یه‌ک جووله‌که‌وه ڕه‌خنه‌ی لێ
ده‌گیرێت و گاڵته‌ی پێ ده‌کرێت. جووله‌که‌کان
ده‌ڵێن: ئه‌وه چ ئایینێکه هێناویه‌تی که هه‌موو
پێغه‌مبه‌ره‌کانی پێغه‌مبه‌ری ئێمه‌ی جووله‌که‌ن،
شێوازی نوێژ کردن و هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی ئایینیان
له ئێمه هه‌ڵگرتووه و ته‌نانه‌ت قیبله‌که‌شیان
ماڵی خودای ئێمه واتا یه‌هوه‌یه له ئۆرشالیم!
به‌و جۆره مه‌حه‌مه‌د به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی که
وه‌حی له لایه‌ن خودای خۆی واتا ئه‌ڵڵاوه بۆ
هاتووه تووڕه ده‌بێت و هه‌ر له گه‌ڵ نوێژ کردن
ڕووی به‌ره‌و مه‌ککه ده‌سووڕێنێ. واتا به‌ره‌و
شوێنێک که هێشتا پڕه له سێمبۆله به‌ردینه‌کانی
خودایان که پێیان ده‌گوترا سه‌نه‌م یان بوتی
خودایان و موسڵمانه‌کانی دیکه‌ش به لاسایی
کردنه‌وه له ئه‌و ئه‌م کاره ده‌که‌ن. هه‌ر
بۆیه‌ش دواتر مه‌حه‌مه‌د پێویستی ئه‌وه‌ی دیت که
به هه‌ر شێوه‌یه‌ک جووله‌که‌کانی مه‌دینه بکوژێت
و مه‌ککه وه‌ده‌ست بخات و بوته‌کانی لێ ده‌ربخات
که واشی کرد!) . به هه‌ر حاڵ بونیانی ئیسلام و
جووله‌که شتێکی دیکه‌شیان زۆر له یه‌کتر ده‌چێت،
ئه‌ویش به بنه‌ما گرتنی شمشێر بووه بۆ گه‌یشتن
به ئامانجه‌کانی سیاسی و ئابوور و ئایینی له
سه‌ر ناوی پشتیوانی خودا. لێره دا هێندێک
جیاوازیش ده‌رده‌که‌وێت. جیاوازی سه‌ره‌کی
ئه‌وه‌یه که مه‌حه‌مه‌د خۆی به یه‌کێک له
پێغه‌مبه‌رانی ته‌واوکه‌ر داناوه و خۆی نه
ته‌نیا له ڕیزی پێغه‌مبه‌رانی پێشووی یه‌هوود،
به‌ڵکوو له هه‌مووشیان گه‌وره‌تر زانیوه.
مه‌حه‌مه‌د هه‌روه‌ها به هۆی ئه‌وه‌ی که عه‌ره‌ب
بووه، قوورئانی به زمانی عه‌ره‌بی هێناوه و
چه‌مکی نه‌ته‌وه‌ی خوودا بوونی ئیسرائیلی که
یه‌هوودیه‌کان هه‌یانه، گۆڕیوه. به‌و جۆره
ئیسلام دواتر توانی له نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌ش
په‌یڕه‌و وه‌ربگرێت، ئه‌گه‌ر چی زۆر نه‌ته‌وه‌ش
وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی "ئیجێپت" له میسر به ته‌واوی
کرانه عه‌ره‌ب و زمان و ناسنامه‌ی پێشوویان له
ده‌ست دا. هاوکات مه‌حه‌مه‌د هه‌وڵی دا له گه‌ڵ
ئه‌وه‌ش دا که چیرۆکه‌کانی تۆرات و ئینجیل کۆپی
بکات. تا راده‌یه‌کیش بیانگۆڕێت و جیاوازیان تێدا
ساز بکات. بۆ وێنه شێوازی گێڕانه‌وه‌ی تۆرات له
چۆنیه‌تی ژیان و به‌سه‌رهاتی یۆسف و ناوه‌کان له
گه‌ڵ قوورئان جیاوازه. فێرعۆن له تۆرات دا
ناوێکی دیکه‌ی هه‌یه و له قورئان دا ناوه‌که‌ی
له زمانی " ئیجێپتی" بۆ عه‌ره‌بی گۆڕاوه و
کراوه‌ته " عه‌زیز"ی میسر!
جا له‌و نێوه دا یه‌کێک له به‌سه‌رهاته
سه‌ره‌کیه‌کانیش که گۆڕاوه، به‌سه‌رهاتی
قوربانیه‌که‌ی ئیبراهیمه. جووله‌که‌کان ئیفتیخاری
ئه‌وه‌یان داوه به ئیسحاق که گۆیا ئاماده
بووه باوکی سه‌ری ببڕێت و مه‌حه‌مه‌د و
موسڵمانه‌کانیش ئه‌و شانازیه‌یان به ئیسماعیل
به‌خشیوه که به جۆرێک مه‌حه‌مه‌د به جه‌ددی
خۆی زانیوه !!! ( هه‌ڵبه‌ت دیار نییه که ئایا
به راستی هاجه‌ر و ئیسماعیل جه‌ددی مه‌حه‌مه‌د
بوون یان نا؟ به‌ڵام ئه‌وان ئه‌و بڕوایه‌یان
هه‌بووه). هه‌ر بۆیه‌شه که چیرۆکی ئاواره‌یی
هاجه‌ر و ئیسماعیلیش له سوریه‌وه بۆ عه‌ره‌بستان
گۆڕاوه و قووڕئان ئیدیعا ده‌کات که هاجه‌ر دوای
ده‌کرانی له لایه‌ن ئیبراهیم له سوریه، گه‌ڵ
رۆڵه‌که‌ی هاتووه‌ته عه‌ره‌بستان و ئیسماعیل که
هێشتا ناوی له سه دانه‌ندراوه لێره دا ناوی
له سه‌ر ده‌ندرێت ( ئیسماعیل واتا خودا گوێت لێ
بێت) ئه‌وه‌ش به هۆی ئه‌و ئازاره زۆره بووه
که له سه‌حرا و به هۆی تینوویه‌تی و برسیه‌تی
دیتوویانه و گۆیا دواتر له‌و شوێنه‌ی که ئێستا
به کانی زمزم ناسراوه ئیسماعیل لاقی له زه‌وی
کوتاوه و ئه‌و ئاوه هه‌ڵقووڵاوه که ئه‌مڕۆکه
موسڵمانان به شانازییه‌وه لێی ده‌خۆنه‌وه !
ئه‌وه له حاڵێکدایه که ئه‌و شوێنه‌ی ئیبراهیم
لێی ژیاوه زۆر دوور بووه له عه‌ره‌بستان و له
راستی دا ئه‌و چیرۆکه زۆرتر سازکراوی زه‌ینی
مه‌حه‌مه‌د یان خزم و که‌سه‌کانی تایفه‌که‌ی واتا
تایفه‌ی " قووڕه‌یش" بووه که خۆیان به ڕۆڵه‌ی
ئیسماێعیل زانیوه و به ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی شاری
مه‌ککه له بیابانی عه‌ره‌بستان و هێنانی بوتی
خودایانی بابێلی و ئاشووری بۆ ئه‌وێ، خه‌ڵکی
دیکه‌ی ئه‌و سه‌حرایه‌یان بۆ لای خۆیان ڕاکێشاوه
و پووڵ و پاره‌یان لێ هه‌ستاندوون. ( ئه‌وه
هه‌مان کاره که ئه‌مڕۆ به ناوی ئیسلام ده‌کرێت
و به میلیۆنان موسڵمان ڕوو له بیابانی
عه‌ره‌بستان ده‌که‌ن و پووڵی بۆ خه‌رج ده‌که‌ن و
ده‌چنه ئه‌وێ تا له ده‌وری بووتی تازه واتا
چوار دیواری گۆیا ماڵی خودای تاک دا بخوولێنه‌وه!
). هه‌ر ئه‌وه‌شه که مه‌حه‌مه‌د له کاتی
نووسینی قووڕئان دا ده‌بوایه چه‌قۆکه‌ی ئیبراهیمی
له سه‌ر ملی ئیسماعیل دانابا نه‌ک ئیسحاق.
وته‌ی دوایی!
دیاره له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که باسمان
کرد، ئه‌گه‌ر به راستی ئیبراهیم ده‌ورێکی
به‌رچاوی هه‌بووبێت له ڕاگرتنی قوربانی بوونی
مرۆڤ به ده‌ستی مرۆڤ بۆ خودایان، ئه‌و کاره‌ی
جێگه‌ی ڕێزه و ده‌کرێ به شۆڕشێک بزاندرێت.
ئه‌گه‌ر چی مه‌خابن خودا دیسان له‌و چیرۆکه دا
به‌رده‌وام تینوو به خوێنه و له شوێنی ئیسماعیل
یان ئیسحاق! چه‌ند قۆچی بۆ ده‌نێرێت و له‌و
ڕۆژه‌وه تا ئێستا هه‌ر قۆچ و مانگان که قوربانی
ده‌کرێن. به‌ڵێ، هه‌موو ساڵێک له ڕۆژی قوربان دا
له جیاتی ئینسان هه‌زاران هه‌زار گیانداری بێ
تاوانی دیکه قوربانی ده‌کرێن و جۆگه‌له جۆگه‌له
خوێن له سه‌ر کۆڵانه‌کانی گه‌ڕه‌که موسڵمان
نشینه‌کان له سه‌رتاسه‌ری جیهان دا وه‌ڕێ
ده‌که‌وێت! به‌ڵام ئایا خوێنی ئینسان به ده‌ستی
ئینسان ناڕژێته‌وه !؟ به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێ
بگوترێ له دونیای ئه‌مڕۆ دا نه ته‌نیا خوێنی
ئینسان به ده‌ستی ئینسان له ئاستێکی زۆر زۆر
به‌ربڵاو دا ده‌ڕژێت، به‌ڵکوو سیسته‌مگه‌لێک هه‌ن
که بێ خوێن مژین ناتوانن درێژه به ژیان بده‌ن.
ئه‌وه زۆرتر له چیرۆکی زوحاک و ماره‌کانی سه‌ر
شانی ده‌چێت، به‌و جیاوازیه‌ی که زوحاک حه‌زی
له‌و خوێن مژینه و ماره‌کانی سه‌ر شانی نه‌بوو،
به‌ڵام زوحاکه‌کانی سه‌رده‌م خۆیان هه‌ژدیهان.
ڕۆژانه مرۆڤ به ده‌ستی مرۆڤ به شێوازی جۆراوجۆر
و له پێناو خودای سه‌رمایه و پووڵ و ده‌سهه‌ڵات
دا ده‌بنه قوربانی و به میلیۆنان مرۆڤ ڕۆژانه
سه‌ریان ده‌چێته ژێر چه‌قۆکانی دیار و نادیار. تۆ
بڵێی ئه‌و ڕۆژه بێت که ئاسنی لووله‌ی چه‌کی
هه‌موو زاڵمان بتوێته‌وه و چه‌قۆ کوشتاریان کول
ببێت؟ تۆ بڵێی مرۆڤ له ناو ئاگری نه‌مرووده‌کانی
سه‌دره‌م دا نه‌سووتێت و گوڵستانێک جێگه‌ی ئه‌مه
بگرێته‌وه؟ ئای پێغه‌مبه‌رانی سه‌رده‌م، ئای
پێغه‌مبه‌رانی ئه‌به‌ر ئینسانی بێ خودا و ئازاد،
ژیانی پڕ له ڕه‌نج و تێکۆشانتان ببێته هۆکاری
موعجیزه‌یه‌ک بۆ وشیار کردنه‌وه‌ی هه‌موو گه‌لانی
جیهان له خه‌ونی قوورس و گه‌یشتن به دونیایه‌کی
بێ کۆیله و بێ قوربانی. جیهانێکی یه‌کسان و
ئێکۆلۆژیک که خه‌ونی به‌هه‌شتی تێدا وه‌دی بێت.
ئه‌گه‌ر چی گه‌یشتن به به‌هه‌شت، له‌م دونیایه‌ش
هه‌ر خه‌یاڵه...
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|