|
دیواره‌کان
و جیهان
ئێمانۆئێل واڵرشتاین
( کۆمه‌ڵناسی گه‌وره‌ی ڕۆژاوایی)
بۆ کوردی: شێرکۆ جیهانی
جارێکی تر " دیواره‌کان" بوونه بابه‌تی ڕۆژنامه
و ڕاگه‌یاندنه‌کان و باسیان له سه‌ر ده‌کرێت.
دیواره‌کانی سنووری نێوان ئامریکا و مێکزیک و ئه‌و
دیوارانه‌ی که له ده‌وری ناوه‌نده‌کانی
ئیسرائیلی له هه‌رێمی که‌ناره‌کانی ڕۆژاوا
کێشراون. دیواره‌کان به فه‌رمانی ده‌سه‌ڵاتداران
و ئه‌وانه‌ی که هێزیان هه‌یه ساز ده‌کرێن.
به‌ڵام بیست ساڵ له‌مه‌و پێش بوو ( کاتی نووسینی
ئه‌و بابه‌ته له لایه‌ن واڵرشتاین_ وه‌رگێڕ )
که سه‌رۆک کۆماری ئامریکا " ڕۆناڵد ره‌یگان"
لێدوانێکی به‌ناوبانگی دا:
« به‌ڕێز گورباچۆڤ، ئه‌م دیوارانه هه‌ڵوه‌شێنن!»
بۆ چی ئێمه له ده‌وری خۆمان دیوار ده‌ته‌نین؟
له بنه‌ما دا به دوو هۆکار: پێش‌گرتن له هاتنه
ژووره‌وه‌ی خه‌ڵکانێکی بێگانه و پاراستنی
جه‌ماوه‌ر له ناو خۆ. دیواره‌کان زۆرتر له سه‌ر
لێوار و چوارچێوه‌ی سنووری ده‌سهه‌ڵاتی که‌سه‌کان
بنیاد ده‌ندرێن ( سنوور و چوارچێوه‌ی ده‌سهه‌ڵاتی
وڵاتێک، یان سنوور و چوارچێوه‌ی ده‌سهه‌ڵاتی
تاکه‌که‌سێکی خاوه‌ن مڵک) . ئایا ئه‌مه کارێکی
ئه‌خلاقییه؟ گه‌لۆ هیچ به کار دێت؟ زۆر که‌س
هه‌ن که له به‌رامبه‌ر ئه‌و یه‌که دا،
دژکرده‌وه‌یان هه‌یه و له ئاستێکی به‌رفراوان
دا، ناره‌زایه‌تی له ئارادایه.
با سه‌ره‌تا باس له‌و دیوارانه بکه‌ین که پێش
له هاتنه ژووری خه‌ڵکانێک ده‌گرن. بۆ چی
نامانهه‌وێت که خه‌ڵکانێکی تر بێنه ناو؟ وڵامێکی
ساده و ساکاری ئه‌و پرسیاره ئه‌وه‌یه که ئێمه
هێندێک شتمان هه‌یه که ئه‌و خه‌ڵکانه‌ش خوازیاری
وه‌ده‌ست هێنانی ئه‌م شتانه‌ن، هاوکات نامانهه‌وێ
به‌شیان بده‌ین و له گه‌ڵیان دابه‌شی بکه‌ین. به
هۆی ئه‌وه‌ی که سنووره‌کان، ته‌نیا هێندێک
هه‌ڵێکی کێشراوه به سه‌ر زه‌وی دان، بێگومان
تێپه‌ڕیش ده‌کرێن و مرۆڤ ده‌توانێ لێیان ده‌رباز
بێت. ڕێگه چاره ئه‌وه‌یه که دیوار لێ بده‌ین و
به‌م شێوه‌یه پێش له به‌زاندنی سنوور ( له
هاتنه ژووری که‌سانی بێگانه بۆ ناو وڵاتێک یان
مڵکێکی تاکه‌که‌سی) بگرین. ئه‌مه ڕێگای پێشگرتنه
له ده‌سدرێژی، هاتنه ژوور و داگیرکاری نایاسایی
و ناشه‌رعی بۆ سه‌ر ئه‌و شته‌ی به مافی خۆمانی
ده‌زانین.
له بابه‌ت ئه‌و دیواره‌ی که ئامریکا له سه‌ر
سنووری نێوان خۆی و مێکزیک دا کێشاویه‌تی، ئامانج
ئه‌وه بووه که پێش له هاتنی خه‌ڵکی مێکزیک و
وڵاتانی دیکه‌ی ئامریکای لاتین به بێ ویزا
بگیرێت. هه‌ڵبه‌ت دیاره ئه‌و که‌سانه‌ی که له
هه‌وڵی هاتن بۆ ناو ئامریکان، به مه‌به‌ستی
دۆزینه‌وه‌ی کار یان ڕه‌نگه بۆ دیتنی خزم و
که‌سه‌کانیان ئه‌و ڕێگایه ده‌گرنه پێش.
ده‌گووترێ که پاساوی هه‌بوونی ئه‌و دیوارانه
ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر شتێک به ناوی " ویزا"
نه‌بێت، ئه‌وا خه‌ڵکانێکی ئێجگار زۆر له وڵاتانی
دیکه‌وه به لێشاو ڕوو له وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند
ده‌که‌ن و ئه‌وه‌ش ئاستی چۆنیه‌تی ژیانی ئه‌و
وڵاتانه ده‌شێوێنێت و ژیانیان لێ دژوار ده‌کات.
سیسته‌می ویزا، ڕێژه‌ی کۆچ کردن که‌م ده‌کاته‌وه
و هاوکاتیش ئه‌و ده‌رفه‌ته به ده‌وڵه‌تی
خانه‌خوێ ده‌به‌خشێت که ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌چنه
وڵاته‌که‌ی بناسێت و خۆی ده‌ستنیشان بکات و
هه‌ڵبژێرێت که کێ بتوانێ بچێته وڵاته‌که‌ی و کێ
نه‌چێت. به‌م جۆره دیواره‌کان ساز ده‌که‌ن، تا
که‌سانی بێگانه نه‌توانن له چنگی داوی ویزا
ڕابکه‌ن.
هاوسه‌نگی ئه‌و سیسته‌مه له ئاستی تاکه‌که‌سی و
له ناو خۆی وڵاته‌که دا، به‌ڕێوه ده‌چێت. ئه‌و
که‌سانه‌ی که مڵک و زه‌ویان هه‌یه، له
چوارچێوه‌ی ماڵ و مڵکی خۆیان دا دیوار ده‌کێشن تا
به‌رگری له هاتنه ژووره‌وه‌ی که‌سانی نه‌خوازراو
بکه‌ن، هاوکات بۆ پاراستنی خۆیان، پارێزه‌ر و
پاسه‌وانی تایبه‌تیان هه‌یه. ئێمه ئه‌وانه
وه‌کوو کۆمه‌ڵگایه‌ک له ناو کۆمه‌ڵگای زه‌نگین دا
ده‌بینین. به‌ڵام ئه‌مڕۆکه له زۆر وڵاتی
جه‌مسه‌ری باشووری و هه‌ژاریش دا، خه‌ڵکانێکی
ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بینین که ئه‌وانیش له ده‌وری
ماڵه‌کانی خۆیان دیوار‌یان کێشاوه و ده‌یانهه‌وێ
پێش له هاتنه ژووره‌وه‌ی دزه‌کان بگرن. ئه‌و
دیوارانه هێندێک جار، تێلدڕوویان لێ ده‌درێت و
سه‌گی دڕ و پاسه‌وانی تایبه‌تیشیان هه‌یه. گۆیا
به‌هانه‌ی ئه‌وه ده‌هێننه‌وه که هێزه‌کانی
پۆلیسی ده‌وڵه‌تی، ناتوانن به باشی ئاگایان له‌و
که‌سانه بێت و سه‌روه‌ت و داراییه‌کانیان به
باشی ناپارێزن.
ئه‌و جار بێینه سه‌ر باسی
هۆکاری دوویه‌م، واتا: پاراستنی خه‌ڵک له
ناوه‌وه.
کاتێک که ده‌وڵه‌تی کۆماری دێمۆکراتیکی ئاڵمان (
ئاڵمانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و کات)، دیواره‌کانی شاری "
بێرلین"ی بنیاد ده‌نا، ئه‌و کاره‌ی به
مه‌به‌ستێکی سیاسی ئه‌نجام دا. گه‌لێک که‌س به
ڕێگای " مێترۆ"، خۆیان ده‌گه‌یانده ناو خاکی
ده‌وڵه‌تی کۆماری فێده‌راڵی ئاڵمان ( ئاڵمانی
رۆژاوای ئه‌و سه‌رده‌مه) ، ئه‌وه‌ش ببووه هۆی
تووڕه‌یی و نیگه‌رانی ده‌سهه‌ڵاتداران و حاکمانی
ئاڵمانی ڕۆژهه‌ڵات. هه‌ر بۆیه‌ش ده‌ستیان کرد به
ساز کردنی دیوارێک که تا ساڵی 1989، درێژه‌ی به
ته‌مه‌نی دا. ئه‌و کاته‌ی که " ڕه‌یگان" داوای
ڕووخاندنی ئه‌و دیواره‌ی ده‌کرد، له راستی دا
ئاماژه‌ی به یه‌کێک له خاڵه‌کانی بنچینه‌یی مافی
مرۆڤ ده‌کرد: " هه‌ر که‌سێک مافی به جێ هێشتن و
گۆڕینی شوێنی ژیان له لایه‌ن مرۆڤه‌کان، به هه‌ر
هۆکارێک."
ئه‌و دیواره تایبه‌تییه ڕووخا. کاتێک که ئه‌و
ڕووداوه پێک هات، خه‌ڵک له پشت دیواره‌کان (
ڕه‌نگه ته‌واوی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که له ژێر
ده‌سهه‌ڵاتی ڕژیمه‌کانی کۆمۆنیستی ئوروپای
ڕۆژهه‌ڵات و یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت دا ده‌ژیان)
توانیان به مافی گۆڕینی شوێنی ژیان و کۆچبه‌ری
بگه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه به واتای به ده‌ست هێنانی
مافی نیشته‌جێ بوون نه‌بوو. بۆ نیشته جێ بوون له
وڵاتێکی دیکه دا، هێشتا مرۆڤ پێویستی به ویزا
هه‌یه. ئه‌وسا وه‌رگرتنی ئه‌م ویزایه کارێکی
هێنده ساده و ساکاریش نییه. به‌و شێوه‌یه
به‌شێک له‌م جه‌ماوه‌ره به شێوه‌یه‌کی یاسایی
کۆچیان کرد و به شێوه‌یه‌کی نایاساییش له
وڵاتانی ڕۆژاوا نیشته‌جێ بوون !
ئیسرائیلیه‌کان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که به
هۆی ساز کردنی دیواره سنووریه‌کان، توانیویانه
که ئاستی هێرشی چه‌کدارانه‌ی فه‌له‌ستینیه‌کان
دابه‌زێنن. به‌ڵام ئه‌وان دیواره‌کانیان له سه‌ر
هێڵی سنووری ساز نه‌کردووه. له راستی دا ئه‌م
دیوارانه، له هێندێک هه‌رێمی تایبه‌تی ساز
کراون. ئه‌مه‌ش به واتای شێوازێکی نوێیه له ساز
کردنی سنووره تازه‌کان.
ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر دوو پرسیاره‌که‌ی خۆمان:
ئایا ساز کردنی ئه‌و دیوارانه کارێکی
ئه‌خلاقییه؟ گه‌لۆ هیچ به کار دێن؟ له راستی دا
بابه‌تی ئه‌خلاقی بوونی ئه‌و دیوارانه‌ی که پێش
له هاتنه ژووره‌وه‌ی خه‌ڵک ده‌گرێت، بۆ ئاستی
مافی تاکه‌که‌سی خاوه‌ن مڵک دابه‌زیوه و به
ڕوانینێک له سه‌ر بابه‌تی " ئه‌خلاقی بوونی مافی
خاوه‌ن مڵکیه‌تی" ئه‌و پرسیاره دێته پێش که
ئایا ئه‌و ماڵ و داراییانه، به چ شێوه‌یه‌ک و
چلۆن به ده‌ست هاتوون؟ مڵکداره‌کان باس له‌وه
ده‌که‌ن که ئه‌و ماڵ و سه‌روه‌تانه، له
ئه‌نجامی ڕه‌نج و تێکۆشانی ئه‌وان دا وه‌دی
هاتووه. به‌ڵام که‌سانێکی دیکه ده‌ڵێن: "
ئه‌مانه به‌رهه‌می دزی، ده‌سدرێژی، گه‌نده‌ڵی و
ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ناشه‌رعی ( یان نایاسایی)
ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانه." مرۆڤ ناتوانێ وڵامێکی گشتی
بۆ ئه‌م پرسیاره بداته‌وه.
هه‌ڵبه‌ت ڕه‌نگه هێنذیک که‌س که بڕوایان به
نرخه‌کانی بێ سنووری بازاری ئازاد هه‌یه پێیان
وابێت که پێویسته بازاڕ، له سه‌ر بنه‌مای
ئازادیه‌کانی تاکه‌که‌سی به‌ڕێوه بچێت، نه وه‌ک
له سه‌ر بنه‌مای داسه‌پاندنی ئاسته‌نگیه‌کانی
تایبه‌تی ( له وێنه‌ی ئاسته‌نگی وه‌رگرتنی ویزا
). به‌ڵام به کرده‌وه تاقمێکی زۆر که‌م له
لایه‌نگرانی بازاڕی ئازاد، ئه‌و قسه‌یان گوتووه.
ئه‌وان به گشت پێیان وایه که پێویسته کالا و
سه‌رمایه ، له بازاڕێکی ئازاد دا بگه‌ڕێن،
به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه پێیان خۆش نییه که به
هیچ شێوه، ئه‌م جۆره به ئازادی گه‌ڕانه بۆ
خه‌ڵک ڕه‌وا نابینن.
ڕه‌نگه هێندێک که‌س وابزانن که لایه‌نگرانی
دادوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌بێ خوازیاری ئه‌وه بن
که هه‌موو شتێک به دادوه‌ری و یه‌کسانی به ناو
خه‌ڵکدا دابه‌ش بکرێت. به‌ڵام له راستی دا به
کرده‌وه، ژماره‌یه‌کی زۆر له لایه‌نگرانی
دادوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که
خۆیان له وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌ژین، خوازیاری
ئه‌وه‌ن که دادوه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نیا بۆ
خه‌ڵکی وڵاته‌که‌ی خۆیان پراکتیزه بکرێت و به
هیچ شێوه‌یه‌ک نایانهه‌وێت که ئه‌و مافه، له
گه‌ڵ خه‌ڵکانی دیکه‌ی جیهان دابه‌ش بکه‌ن. ئه‌مه
ته‌نیا درووشمێکه له پێناو پاراستنی ماف، مڵک و
پیشه‌کانی ئێمه ( وه‌ک دانیشتوانی وڵاتێکی
ڕۆژاوا) نه وه‌ک ماف، مڵک و پیشه‌ی گه‌لانی
دیکه‌ی جیهان.
له بواری به که‌ڵک بوون یان نه‌بوونی
دیواره‌کانیش، ده‌بێ بگووترێ که ئه‌م دیوارانه
بۆ ماوه‌یه‌کی کورتخایه‌ن، ده‌توانن ببنه
به‌ربه‌ستێک له به‌ر ده‌م زۆربه‌ی خه‌ڵکانی
ده‌ره‌کی ( نه‌وه‌ک هه‌موویان ) و هه‌روه‌ها به
هه‌مان شێوه ببنه هۆی پاراستنی به‌شێکی زۆر له
خه‌ڵکانی ناوخۆیی ( نه‌وه‌ک هه‌موویان ). به‌ڵام
له‌م ماوه‌یه دا دیواره‌کان له بواری
سیاسییه‌وه ده‌ڕووخێن و نادادوه‌ری گه‌وره
ئاشکرا ده‌بێت، له ئه‌نجامیش دا دانوستاندنه‌کان
ده‌بنه هۆی فشارێکی زۆرتر. له کۆتایی دا تاقه
شتێک که ده‌توانم بیڵێم ئه‌وه‌یه که:
"بێگومان دیواره‌کان شتێکی خێرخوازانه و دۆستانه
نین. ئه‌وان ئازادیمان نیشان ناده‌ن."
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|