|
ئه‌م سه‌فه‌ره ، سه‌ری ده‌وێت و دڵ ...
وتووێژی خه‌لیل غه‌زەڵی له گه‌ڵ دۆستێکی فه‌رزاد
که‌مانگه‌ر
دەسپێک
مەرگی فەرزاد و چوار تێکۆشەری دیکە(کە یەکیان کورد
نەبوو) ، وەک ژیانیان کاریگەریی لەسەر بارودۆخی
کۆمەلگە هەبوو. بۆیە لەو رۆژەوە (١٩ی گوڵان)ئێمە
لە هەموو ماڵپەڕەکاندا شاهێدی نووسراوە، شێعر،
پەخشان و ... لەسەر ئەم خۆشەویستانە ،بەتایبەت
فەرزادین.
ئەوەی کە هەرکەس لە روانگەی خۆیەوە بە دربڕینی
هەستی خۆی سۆز و ئەمەگناسی لە ئاست
گیانبەختکردوانی رێگای سەربەستی و بەختەوەریی خەڵک
دەر دەبڕی، کارێکی باش و بەکەڵک و نیشانەی
بەخەمەوە بوونە. بەڵام بەداخەوە لەم نێوانەدا
زۆرێک لە نووسراوەکان لەسەر ئەو
گیانبەختکرووانە(بەتایبەت فەرزاد) نەک لە سەر
واقعیەتی ژیان و رێباز و روانگەی فەرزاد، بەڵکە
ئەوەی نووسەر حەزی کردوە و هەستی دەرونی بوە،
نوسراوە. بۆیە ئیمە وەک زۆر دیاردەی دیکە لەم
بارەشەوە شاهێدی بشێوە و پاشا گەردانین. تا ئەو
جێگە، گەر کەسێک هەموو نووسراوەکان لەسەر فەرزاد
بخوێنێتەوە، بەراستی سەری لێدەشێوێ و نازانێ
سەرەنجام فەرزادکورد بوو، یەکسانی خواز بوو،
ئێرانی بوو چەپ بوو ، ڕاست بوو ، چ بوو؟ ئەو
پاشاگەردانی‌ێە تەنانەت لە ڕاگەیەندراوی هێزە
سیاسی‌یەکان(چ ئێران و چ کورد)یش دەبینرێت.
سەرەتا دەموێست لەمبارەوە بابەتێک بنووسم و
داوابکەم لەو بەرێزانەی کە بەتەمان لەسەر فەرزاد
یا هەر گیانبەختکردووی دیکە بنووسن، هێندێک
موتاڵای نوسینەکانی بکەن و لەگەڵ کەسانێک کەبە
چەشنێک لە فەرزاد نزیک بون، پێوەندی بگرن و
پرسیاری ژیان و نەزەراتی فەرزادیان لێبکەن. بەڵام
پاشان بیرم کردەوە ، دیتم کارەکەی منیش بەچشنێک
هەر وەک ئەو نووسیانەی لێدێ. بۆیە بەو ئەنجامە
گەیشتم کە لەگەڵ یەکێک لە دۆستانی نزیکی فەرزاد(
کە لە پێوەندیی کاری سیاسیی و تێکۆشانی مەدەنی
یەکتریان ناسیوە) وتووێژك ئەنجام بدەم. تا بەڵکە
توانێبێتم تۆزێک لە مەبەستەکەم نزیک ببمەوە. ئەو
کەسەش بەرێز شێرکۆ جیهانی هاوکاری ماڵپەری هەڵوێست
و نوسەر و وەرگێر و چیرۆک نووسە.
ئاشکرایە بۆچوونەکانی کاک شێرکۆ را و نەزەری خۆیە
و خوێنەریش مافی خۆیە قەزاوەتی خۆی لەسەر بکات.
خەلیلی غەزەڵی
پرسیار
: _ کاک شێرکۆ سەرەتا سپاس بۆ قەبووڵ کردنی
داخوازەکەم و ئامادە بوونتان بۆ ئەم وتووێژە.
شێرکۆ جیهانی:
تکایە ، منیش سسپاسی ئێوە دەکەم .
پرسیار:
وەک ئاگادارن تەوەرەی گفتوگۆیەکەمان لەسەر
ئیعدامەکانی رۆژی یەکشەمە ١٩ی گوڵانە کە دەستی
پڕلە تاوانی حکوومەتی ئێران چوار رۆڵەی تێکۆشەری
هاونیشتمانیمانی ( فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، عه‌لی
حه‌یده‌ریان، فه‌رهاد وه‌کیلی و شیرین عه‌له‌م
هولی) له سێداره دا. ئه‌و ڕووداوه دڵته‌زێنه
چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی ؟
شێرکۆ جیهانی:
_ له سێداره‌دانی ئه‌و تێکۆشه‌رانه له‌م قۆناغه
دا، ده‌توانێ به هۆکاری جیاواز بێت. یه‌که‌م
ئه‌وه‌ی که حوکمی له‌سێداره‌دانی هه‌ر چوار
چالاکی کورد له دادگاکانی پێداچوونه‌وه‌ی
فه‌رمایشی دا تایید کرابوو و هێندێکیان ماوه‌ی سێ
تا چوار ساڵیش بوو که له زیندان راگیرابوون. که
وابوو هه‌ر ئان و سات شیمانه‌ی جێ به جێ کردنی
حوکمه‌که‌یان هه‌بوو که به‌داخه‌وه پیکیش هات.
هاوکات ڕژیمی ئێران که تووشی قه‌یران و
ئاڵۆزیه‌کی گه‌وره‌ی ناوخۆیی هاتووه، له هه‌وڵی
ئه‌وه دایه که سه‌رنجی هه‌موو که‌س و
لایه‌نه‌کان، بۆ شوێنی دیکه ڕاکێشێت. بۆ وێنه
له کاتی سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی دوای هه‌ڵبژاردنی ساڵی
2009 که له شاری تاران و چه‌ندین شاری دیکه‌ی
ئێران، سه‌رهه‌ڵدانی جه‌ماوه‌ری له سه‌ر ناوی
جووڵانه‌وه‌ی سه‌وز ڕووی دا، ڕژیمی ئێران به بێ
ئه‌وه‌ی که له کوردستان شتێک ڕووی دابێت و
ناڕه‌زایه‌تییه‌ک ئه‌نجام درابێت، هێزێکی زۆری
هێنابوویه کوردستان و ته‌نانه‌ت بۆ چاوترسین
چه‌ند که‌سی وه‌ک ئیحسان فه‌تاحیان و فه‌سیح
یاسه‌مه‌نی له سێداره دا. ڕژیم به هه‌ر
شێوه‌یه‌ک پێی خۆش بوو که له‌و قۆناغه دا گەلی
کورد شتێک بکات، تا به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی که
گۆیا ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییمان له مه‌ترسیدایه و
شه‌ڕی دژ به جوداخوازی و تێرۆڕ ده‌که‌ین، خاڵی
ئاڵۆزیه‌کانی بۆ شوێنێکی هه‌ستیار که ئاسانتریش
ده‌یتوانی سه‌رکووتی بکات ڕابکێشێت. واتا یه‌کێک
له سیاسه‌ته‌کانی هه‌میشه‌یی ڕژیمی ئێران فارس
گوته‌نی " فرافکنی" کێشه‌کانی ناوخۆیی خۆیه‌تی و
له ئیحساساتی مه‌زهه‌بی و ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی
خه‌ڵکی فارس و ئێرانیسته‌کان که‌ڵکی وه‌رگرتووه.
ته‌نانه‌ت له کاتی ئاڵۆزیه‌کان دا ڕژیم، زۆرتر
دیمه‌نی شه‌ڕی ئێران و عێراقی نیشان ده‌دا و
ئێستاش به‌رده‌وامه له پێشخستنی ده‌مارگژی
مه‌زهه‌بی. هه‌ر له درێژه‌ی ئه‌و سیاسه‌ته‌ش دا
بوو که " فه‌رزاد، عه‌لی، شیرین و فه‌رهاد"یان
به به‌هانه‌ی گۆیا هاوکاری تێڕۆڕ و نانه‌وه‌ی
بۆمب، له سێداره دا. ڕووی سێیه‌می ئه‌و
له‌سێداره‌دانه که من به کۆمه‌ڵکوژیه‌کی سیاسی
ده‌زانم، کین و نه‌فره‌تی ده‌وڵه‌تانی
ده‌سه‌ڵاتداره له به‌رامبه‌ر ئازادیخوازانی
کورد. ئه‌وه سه‌ره‌کیترین هۆکاری ئه‌و
ئێعدامانه‌یه. له کوردستان شه‌ڕێک هه‌یه و
ئه‌مه‌ش شه‌ڕی ناسنامه و ئازادیخوازییه، بێگومان
ده‌وڵه‌تانی حاکم له هه‌وڵی ئه‌وه دان که کوردی
تایبه‌ت به خۆیان ساز بکه‌ن و ناسنامه‌یه‌ک که
خۆیان گه‌ره‌کیانه به سه‌ریان دا فه‌رز بکه‌ن.
به‌ڵام ئه‌و کوردانه‌ی که حازر نین ئه‌و ناسنامه
ده‌ستکرده قه‌بووڵ بکه‌ن و له ریشه‌کانی خۆیان
ده‌گه‌ڕێن، له لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه
ڕووبه‌ڕووی زه‌خت و فشار و زیندان و ته‌نانه‌ت
مردنیش ده‌بنه‌وه. شیرین و عه‌لی و فه‌رهاد و
فه‌رزاد، هاوڕێ له گه‌ڵ که‌سێک به ناوی مێهدی
که له نه‌ته‌وه‌ی به‌دبه‌ختی به‌لووچه، به هۆی
خواستی ئازادیان حوکمی سێداره‌یان به سه‌ر دا
سه‌پێندرا. کین و نه‌فره‌تی حاکمانی داگیرکه‌ر
له‌و بواره دا، ڕیشه‌یه‌کی مێژوویی هه‌یه و له
سێداره دانی ئه‌و که‌سانه، له سێداره‌دانی
خواستی ئازادی نه‌ته‌وه‌یه‌که. ئه‌وه له
سێداره‌دان و کوشتنی چه‌مکێکه. هه‌ڵبه‌ت لێره دا
ته‌نیا سووکایه‌تی به گه‌لی کورد نه‌کراوه،
به‌ڵکوو سووکایه‌تی به هه‌مووکه‌سایه‌تی و
ڕێکخراوه‌کانی ناونه‌ته‌وه‌یی سیاسی و تێکۆشه‌ری
مافی مرۆڤیش کراوه که چه‌ندین و چه‌ندها جاران
داوایان له ڕژیمی ئێران کردبوو که حوکمی ئێعدامی
ئه‌وان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه..
پرسیار
: _ باشه بۆ چی ئێعدام کران، بۆ وێنه ده‌کرا
هه‌ر له زیندان ڕایانگرتبان !
شێرکۆ جیهانی:
_ ئێعدام جۆرێک حه‌زف کردنه. یه‌کێکه له
وه‌حشیانه‌ترین کرده‌وه‌کان له جیهان دا. ئه‌و
شێوازه به هه‌زاران ساڵه له ئێران په‌یڕه‌و
ده‌کرێت. له کوشتن و سه‌ربڕینی" به‌ردیا " ی ماد
به ده‌ستی " داریوش" ی پارسەوە بگره تا ده‌گاته
ئه‌و جه‌وانه لۆڕه‌ی که له شیراز‌و له
سه‌رده‌می قاجاره‌کان که له تۆپیان به‌ستووه و
کوشتوویانه و هه‌زاران نموونه‌ی دیکه. له
سێداره دانی ئه‌و چوار جه‌وانه کورده‌ش،
به‌رده‌وام بوونی شێوازه‌کانی تێڕۆی ده‌وڵه‌تییه.
تێڕۆڕ یانی چی؟ تێڕۆڕ به واتای چاوترساندن و
سازکردنی ترس و خۆفه. کاتێک ده‌وڵه‌تێک به
هه‌موو ئیمکانات و توانیی خۆیه‌وه هه‌وڵی
چاوترسێن کردن و تۆقاندنی گه‌لێک ده‌دات، له
راستی دا تێڕۆڕێکی ده‌وڵه‌تیی سازماندراوی
په‌یڕه‌و کردووه. ڕژیمی ئێران ئه‌و که‌سانه‌ی له
سێداره دا، تاکو خه‌ڵکانی ئێران به گشتی و
خه‌لکی کوردستان به تایبه‌تی چاوترسێن بکات.
ئێعدام هاوکات له ڕووی لاوازییه‌وه دێت. ڕژیمێک
که خۆی له ئاڵته‌رناتیڤ ده‌ترسێت و ئه‌سرێکی
سیاسی که‌وتووه‌ته ده‌ست، له ترسی ساز
بوونه‌وه‌ی که‌سانی هاوشێوه و په‌ره گرتنی
بیروڕامانی ئه‌و که‌سانه، وه‌ک بارمته‌یه‌ک ئه‌و
ئه‌سیره ئێعدام ده‌کات. که‌وابوو ڕژیم سه‌ره‌تا
خۆی ترساوه، هه‌ر بۆیه‌ش له هه‌وڵی ئه‌وه دایه
که پێش له هێزێکی به‌رامبه‌ری خۆی بگرێت و ئه‌و
هێزه‌ش له ناو خه‌ڵک و به تایبه‌ت ژنان و
جه‌وانان دا ده‌بینێت. به ئێعدام کردنی ژنێک و سێ
جه‌وانی کورد، ده‌یهه‌وێت که جه‌وانانی و ژنانی
کورد ئیتر ڕێگه‌ی ئه‌وان نه‌گرنه پێش و
چاوترسێنیان بکات. واتا ڕژیم دینامیکی
راسته‌قینه‌ی کۆمه‌ڵگا ده‌ناسێت و له هه‌وڵی
ئه‌وه دایه که به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بۆ لای خۆیان
ڕابکێشێت و به سازکردنی به‌سیج و
به‌کرێگیراویه‌تی له کوردستان، لاوی کورد بکاته
دار ده‌ستی خۆی . به‌ڵام ئه‌و ژن و جه‌وانانه‌ش
که ئاماده نین خزمه‌تی ئه‌و بکه‌ن، لانی که‌م
کارێک بکات که نه‌چنه ناو ڕیزی تێکۆشه‌رانی
ڕێگای ئازادی و ناسنامه‌یه‌کی نوێ. دواترین نامه‌ی
شیرین عه‌له‌م هولو له سه‌ر ناوی " من بارمته‌م"
ئه‌و راستییه به باشی ده‌سه‌لمێنێت. به‌ڵام
ڕاگرتنی ئه‌و که‌سانه‌ش به تایبه‌ت فه‌رزاد و
شیرین و عه‌لی و فه‌رهاد له زیندان، بۆ ڕژیم
هه‌زینه‌ی هه‌بووه، هه‌ر وه‌ک چۆن له سێداره
دانی ئه‌وان هه‌زینه‌ی هه‌بوو. ئه‌وان چه‌ند
زیندانی ئاسایی نه‌بوون، ڕه‌وشه‌نبیر و شۆڕشگه‌ر
بوون. که‌سانێک که به نووسینه‌کانی خۆیان، ڕووی
ڕاستی ڕه‌ژیمیان باشتر ئاشکرا ده‌کرد و ته‌نانه‌ت
تا دواترین هه‌ناسه‌کانی ژیانی خۆشیان، چه‌مکی
ئازادیان ده‌خسته پێش. ئه‌وان له ناو زیندانیش
دا ببوونه مامۆستای خه‌ڵک و مرۆڤیان به قه‌ڵه‌م
و نووسین په‌روه‌رده ده‌کرد. له‌و شه‌ڕه دا،
واتا له شه‌ڕی هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌وڵه‌ت له لایه‌ک و
به‌رخۆدان و قه‌ڵه‌می ئه‌و چوار که‌سه له
لایه‌کی دیکه‌وه، به‌رخۆدان سه‌رکه‌وت و بوو به
ژیان. هه‌ر بۆیه‌ش ده‌وڵه‌ت ته‌نیا یه‌ک ڕێگای بۆ
ماوه، به په‌تی سێداره بیانخنکێنێت...
پرسیار:
_ به چ تاوانێک له سێداره دران؟
شێرکۆ جیهانی:
_ عه‌لی، فه‌رزاد و فه‌رهاد به تاوانی ئه‌وه‌ی
که هاوکاریان له گه‌ڵ پ ک ک کردووه و گۆیا له
تاران ویستوویانه بۆمب دابنێن و له کرماشانیش
دوو جار بۆمبیان به سه‌ر چه‌ند ناوه‌ندێکی
ده‌وڵه‌تی دا ته‌قاندووه‌ته‌وه حوکمی ئێعدام‌یان
پێ درابوو. شیرین عه‌له‌م هولوش به تاوانی
ئه‌وه‌ی که ئه‌ندامی په‌ژاکه و ویستوویه‌تی له
تاران بۆمب دابنێت هه‌مان حوکمی پێ درابوو. به‌ڵام
به گشتی ده‌وڵه‌ت به‌ڵگه‌ی ته‌واوی له سه‌ر ئه‌و
که‌سانه نه‌بوو. هه‌ر بۆیه‌شه که ئه‌و که‌سانه
به سه‌ختی ئه‌شکه‌نجه کران تا به‌ڵکوو
ئیعترافیان پێ بکرێت و دواتریش ئیعترافه‌کان له
دژی خۆیان به کار بهێنن ! فه‌رزاد شازده مانگ
ئه‌شکه‌نجه کرا. هه‌روه‌ها عه‌لی و فه‌رهاد و
شیرین، چه‌ندین و چه‌ند مانگ ئه‌شکه‌نجه و ژووری
تاکه‌که‌سیان دیت. ئه‌و ئه‌شکه‌نجانه‌ی که ئه‌وان
( له کرماشان، کامیاران، سنه، ڕه‌جایی شه‌هری
که‌ره‌ج و ئێوینی تاران ) دیتوویانه، له تاقه‌تی
ئینسان به ده‌ر بوون. ڕه‌نجنامه‌ی عه‌لی
حه‌یده‌ریان و فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، نموونه‌یه‌ک
له راستی ئه‌و ئازاره مرۆڤ کوژه ده‌خاته ڕوو.
ئه‌وه‌نده‌ی که من بزانم هه‌ر چوار که‌سیان
گرێدراوی فکریان به ئۆجه‌لان هه‌بووه، بۆ وێنه
ئه‌و سه‌مپاتییه له نامه‌کانیش دا
ده‌رده‌که‌وێت. هێنانه‌وه‌ی ڕسته‌ی ئۆجه‌لان وه‌ک
" کورد بوون ڕاستیه‌کی تاڵه و هه‌ڵاتن له‌و
ڕاستیه‌ش نامه‌ردی" له نامه‌ی فه‌رزاد دا، ئاشنا
بوونی ئه‌و به چه‌مک و ڕامانی ئاپۆ ده‌خاته ڕوو.
به‌ڵام به گشتی فه‌رزاد که‌مانگه‌ر و فه‌رهاد
وه‌کیلیان زۆرتر هه‌وادار بوون تا ئه‌ندام.
فه‌رزاد برایه‌کی به ناوی شێرزاد گه‌ریلای
په‌ژاکه و به شێکی زۆری شکه‌نجه‌کانیشی هه‌ر به
خاتری ئه‌و برایه‌ی دیت. عه‌لی حه‌یدریان گه‌ریلا
بوو، به نێوی "سۆران سنه" و شیرین عه‌له‌م هولوش
که ته‌نانه‌ت له کاتی گیرانی دا فارسی
نه‌ده‌زانی و زۆرتر له باکوری کوردستان مابۆوه،
گریلا بوو به ناوی شۆرشگه‌ری " ڕووکه‌ن ماکۆ ".
به‌ڵام هه‌ودار بوون یان ته‌نانه‌ت ئه‌ندام بوون
پاساوی ئێعدام نییه. ئه‌و که‌سانه هه‌رگیز
دانیان به ئه‌ندام بوون له هیچ پارت و ڕێکخراوێک
دانه‌ناوه. بۆ وێنه فه‌رهاد وه‌کیلی جێگری
سه‌رۆکی ئیداره‌ی کشت و کاڵی جه‌هادی شاری سنه و
تێکۆشه‌رێکی بواری ژینگه‌پارێزی بووه. که‌سێک که
سێ منداڵی هه‌بووه، چۆن ده‌توانی وه‌ک
گه‌ریلایه‌ک چاوی لێ بکه‌ی و حوکمی ئێعدامی به
سه‌ر دا بسه‌پێنی. یان فه‌رزاد که‌مانگه‌ر،
هه‌رگیز تێکۆشانی چه‌کداری نه‌بووه و وه‌ک
مامۆستایه‌ک له هه‌ژارترین گونده‌کانی داوێنی
چیاکانی شاهۆ ده‌رسی داوه. فه‌رزاد ئه‌ندامی
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان و نووسه‌ری چه‌ند
گۆڤار و ئه‌ندامی چه‌ند ناوه‌ندی دیکه‌ی مه‌ده‌نی
بووه.
پرسیار
_ به‌ڵام فه‌رزاد که‌مانگه‌ر، هه‌بوونی پێوه‌ندی
خۆی به هه‌ر جۆره پارت و ڕێکخراوێک ڕه‌ت
ده‌کاته‌وه.
شێرکۆ جیهانی:
_ راسته و ده‌شبێت که وا بکات. تۆ له ده‌ستی
دوژمن دای و حوکمی ئێعدام به سه‌ر خۆت و
هاوڕێیانت دا سه‌پێندراوه. هاوکات په‌روه‌نده‌ی
هاوبه‌شت هه‌یه له گه‌ڵ دوو که‌سی دیکه. لێره
دا هه‌ر قسه‌یه‌کی تۆ کاریگه‌ری له سه‌ر
په‌روه‌نده‌ی دوو که‌سه‌که‌ی دیکه واتا عه‌لی و
فه‌رهادیش دا ده‌نێت. که‌وابوو لێره دا تۆ بۆ
ڕزگار کردنی گیانی خۆت و هه‌ڤالانت، هه‌ر جۆره
پێوه‌ندیه‌ک ده‌بێ ڕه‌ت بکه‌یه‌وه. هه‌روه‌ک
گوتیشم به راستی فه‌رزاد زۆرتر چالاکێکی مه‌ده‌نی
بوو. له‌و چوارچێوه‌یه‌ش دا باشتر دیفاعیان لێ
ده‌کرا. مامۆستایه‌کی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ به
تاوانی بیر و ڕای سیاسی جیاواز ده‌ستگیر کراوه و
تۆمه‌تی سه‌ختی نانه‌وه‌ی بۆمبی لێ دراوه !
ئه‌گه‌ر فه‌رزاد و هاوڕێیانی قه‌بوڵیان کردبا که
لایه‌نگر یان ئه‌ندامی پارتیه‌کی کوردین، بێگومان
ده‌گوترا که ئه‌و پارته کوردیه‌ش موحاره‌بی
ڕژیمی ئیسلامی ئێرانه که خۆی به ده‌وڵه‌تی خودا
ده‌زانێت و حوکمی ئێعدامه‌که‌شتان حه‌قه !!! له
لایه‌کی دیکه‌ش ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌ندامه‌تی یان
ته‌نانه‌ت هه‌وادار بوونی خۆت قه‌بوڵ بکه‌ی،
ئه‌وه به واتای جۆرێک ئیعترافه. که‌وابوو دواتر
پێت ده‌ڵێن: تۆ که ئه‌ندام یان هه‌واداری فڵانه
پارت و ڕێکخراوه بووی و خۆشت دانت به سه‌ر
داهێناوه، که‌وابوو ئێستاش ده‌بێ ناوی چه‌ند
ئه‌ندام و هه‌وداری دیکه‌مان له کامیاران یان
سنه و ماکۆ پێ بڵێی. ئه‌وه‌یه که بۆ وێنه
شیرین عه‌له‌م هولو، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا که
گه‌ریلا بووه، هه‌رگیز دانی به سه‌ر ئه‌ندامه‌تی
دانه‌نابوو. ته‌نانه‌ت شیرین به یه‌کێک له
هاوبه‌ندیه‌کانی خۆی له زیندان دا ده‌ڵێت: "
ده‌بێ له‌و ڕووباره تێپه‌ڕین، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
قووڕاویش بین و تێپه‌ڕین ". ئه‌وه‌یه که بۆ
وێنه فه‌رزاد که‌مانگه‌ر هه‌وڵ ده‌دات له
نامه‌کانی دا یاساکانی ڕژیمی ئێرانیش به کار
بێنێت و هێندێک جاریش به زمانێکی نه‌رم له گه‌ڵ
حاکمان و ده‌سه‌ڵاتداران ده‌دوێ و پێیان ده‌ڵێت
که ئه‌گه‌ر ئێمه‌تان پێ ئێرانییه، که‌وابوو مافی
منی کورد له ئێران دا چییه؟ بۆ چی جیاوازی
هه‌یه له نێوان منی کورد که به ئێرانیم
ده‌زانن له گه‌ڵ زیندانیه‌کی دیکه‌ی فارس؟ له
دواترین قسه‌کانی فه‌رزاد که له ماڵپه‌ڕه‌کانیش
دا به ده‌نگی خۆی بڵاو کراوه، باس له‌وه ده‌کات
که به هه‌ر شیوه‌یه‌ک ده‌بێت گیانی هه‌ڤاڵانی
له وێنه‌ی شیرین، عه‌لی، زه‌ینه‌ب و فه‌رهاد
بپارێزێت و له راستی دا ته‌نانه‌ت باسێک له خۆی
ناکات. ئێمه ده‌بێ ئه‌وه‌شمان له به‌ر چاو بێت
که ئه‌گه‌ر فه‌رزاد یان هه‌ر که‌سێکی دیکه،
ئه‌ندام و هه‌واداری پارتیه‌کی کوردیش بووبن نابێ
ئه‌وه به تاوان بزاندرێت ! بۆ مه‌گه‌ر پارته
کوردیه‌کان چیان ده‌وێت؟ ئایا هه‌ر که‌س که
ئه‌ندامی حیزبێکی کوردی بوو تێڕۆڕیسته و ده‌بێ
ئێحدام بکرێت !؟ ئایا زیندانیه‌کی سیاسی که
ئه‌ندامی حیزبێکی ئازادیخوازی کورد بووبێت، نابێ
دیفاعی لێ بکرێت ؟ به داخه‌وه هێندێک لایه‌نی
پان‌ئێرانیست ( هێندێک کوردیش له ناویان دا ) له
دوای گیانبه‌خت کردنی ئه‌و که‌سانه، له هه‌وڵی
ئه‌وه دابوون که هه‌ر جۆره سه‌مپاتیه‌کی
فه‌رزاد و هاوڕێیانی به هه‌ر لایه‌نێکی سیاسی
کوردییه‌وه وه‌ک تاوانێکی گه‌وره ( وه‌ک هاوکاری
تێڕۆڕ ) نیشان بده‌ن که نموونه‌ی ئه‌و کاره
ته‌له‌ڤیزیۆنی به‌شی فارسی ئامریکا کردوویه.
پرسیار:
_ واتا هه‌ڵوێستی ئه‌وان چۆنه؟
شێرکۆ جیهانی:
_ ئه‌وان راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ده‌ڵێن که
ئه‌گه‌ر بێت و که‌سێک به تاوانی هاوکاری حیزبێکی
کوردی ئێعدامی پێ درابێت و ئه‌و ئه‌ندامه‌تیه‌ش
سه‌لمابێت، که‌وابوو ئێعدامه‌که‌ی حه‌قی خۆیه‌تی
!!! واتا کابرا حه‌تمه‌ن ده‌بێ چالاکی مه‌ده‌نی
یان سیاسی بوو بێت !!! ئه‌و هه‌ڵوێسته خۆی له
خۆی دا دژایه‌تی کردنی خه‌ڵکی کوردستان و
بزووتنه‌وه‌ی ئازادیه‌تی. بۆ وێنه ئیحسان
فه‌تاحیان پێشمه‌رگه‌یه‌کی کۆمه‌ڵه بووه که
دواتر ئه‌ماننامه‌ی وه‌رگرتووه و دانیشتووه،
سەرەڕای رێزم بۆ راوەستاویی و نەبەزین لەبەرابەر
جەلادەکانیدا،ته‌نانه‌ت هیچ چالاکیه‌کی چه‌کداری
نه‌بووه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه ئێعدام کرا.
ئیحسان چالاکی مه‌ده‌نی نه‌بوو، ته‌نیا ماوه‌یه‌ک
له حیزبێکی کوردی دابووه، به‌ڵام ئایا ئه‌وه
پاساوێکی باشه بۆ ڕه‌وا بوونی ئێعدام کردنی ا؟
ئایا پارته کوردیه‌کان به تێڕۆڕیست پێناسه
ده‌کرێن و ئه‌ویش تێڕۆڕیست بووه؟ ئایا
ئه‌ندامه‌تی له ده‌سته و پارت و لایه‌نی کوردی
تاوانه؟ مه‌گه‌ر ئه‌و گەنجه‌ی که ده‌چێته ناو
یه‌کێک له پارته کوردیه‌کان به چ ئامانجێک
ده‌چێت ناویان، جیا له داخوازی ماف و ئازادی
نه‌بێت ؟ من ته‌نانه‌ت بێده‌نگی هێندێک که‌س و
لایه‌ن له به‌رامبه‌ر کوشتنی پێنج گه‌ریلای
په‌ژاک که له داوێنی شاخه‌کانی دالاهۆ
ژه‌هرخواردوو کران، به تاوان ده‌زانم. ئایا
ئه‌وانیش تێکۆشه‌ری ڕێگای ئازادی نه‌بوون؟ ئایا
ئه‌وانیش به شێوه‌یه‌کی دڕندانه ژیانیان لێ
نه‌ستێدرا ؟ گیانی ئه‌وان و گیانی شیرین عه‌له‌م
هولو چ فه‌رقێکی هه‌بوو؟ لێره دا ده‌گه‌ینه ئه‌و
ئه‌نجامه که لایه‌نه ئێرانیه‌کان، نه‌ک له
به‌ر خۆشه‌ویستی کوردان، به‌ڵکوو زۆرتر وه‌ک
کارتێکی فشار باس له ئێعدام کراوه‌کانی ئێمه
ده‌که‌ن. به دڵنیاییشه‌وه ده‌ڵێم که ئه‌گه‌ر
له دواڕۆژ دا ئۆپۆزۆسیۆنی فارس له وێنه‌ی
موجاهدین و شاپه‌ره‌سته‌کان که ئێستا ده‌نگی
فارسی ئامریکایان به ده‌سته‌وه‌یه و ته‌جرووبه‌ی
ئێعدام کردنیشیان زۆره ( نموونه‌که‌ی ئێعدامی
قازی مه‌حه‌مه‌د له مه‌هاباد ) سبه‌ینێ جاریکی
دیکه ده‌سه‌ڵات بگرنه‌وه ده‌ست، بێگومان هه‌ر
به ده‌ستی خۆیان، سه‌دان و هه‌زاران فه‌رزاد و
شیرین و عه‌لی و فه‌رهادی دیکه‌مان لێ ئێعدام
ده‌که‌ن.
پرسیار:
_ئایا ڕژیمی ئێران پێشبینی ئه‌وه‌ی ده‌کرد که به
ئێعدام کردنی ئه‌و که‌سانه، وڵامێکی له وێنه‌ی
مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری ڕۆژی 13ی مای ئه‌مساڵ
وه‌رگرێت ؟
شێرکۆ جیهانی:
_ به بڕوای من ڕژیمی ئێران باش ده‌یزانی که
ئێعدام کردنی ئه‌و چوار زیندانیه کورده،
ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی هه‌رێمی و ناونه‌ته‌وه‌یی
ده‌بێت و بێ وڵامیش نامێنێت. به‌ڵام ئایا
قازانجیان کرد؟ ئه‌وان به ئێعدام کردنی ئه‌و چوار
که‌سه، ته‌نیا پێشیان له بڵاو بوونه‌وه‌ی
نامه‌کانی داهاتووی ئه‌و زیندانیانه گرت. چوونکه
شیرین و فه‌رزاد و عه‌لی و فه‌رهاد، له گۆشه‌ی
زیندانی ئێوین و ڕه‌جایی شه‌هری که‌ره‌ج، هیچ
شتێکیان له ده‌ست دا نه‌بوو ، جیا له قه‌ڵه‌م و
نووسینی نامه‌ی جار به جار. به‌ڵام ڕژیمی ئێران
به ئێعدام کردنی ئه‌وان، زۆرتر له جاران ئه‌و
چوار که‌سه‌ی کرده کاریزما. ئه‌و چوار که‌سه
بوون به سێمبۆلی ئازادی و تێکۆشان و به‌رخۆدان.
فه‌رزاد وه‌ک نموونه‌ی مامۆستایه‌کی ئینسان ساز.
عه‌لی وه‌ک سێمبۆلی جه‌وانێکی خاوه‌ن ئیراده،
فه‌رهاد وه‌ک باوکێک که گیان و ژیانی خۆی
پێشکه‌شی داهاتووی سێ منداڵی خۆی و منداڵانی
داهاتوو ده‌کات و شیرینیش وه‌ک سێمبۆلی ژنێک که
له دژی سیسته‌می دواکه‌وتووی باوک سالاری و
عه‌شیره‌ت و ده‌وڵه‌تانی دیکتاتۆری هه‌رێمه‌که،
له نه‌خوێنده‌واری و له ژێر سیفره‌وه ده‌ستی پێ
کرد و به په‌روه‌رده کردنی خۆی، گه‌یشته
که‌سایه‌تی خوداژنێکی ناو تۆفانی شۆڕش.ئێمه ئه‌و
شته نه ته‌نیا له چاوی جه‌وانێکی کورد دا،
به‌ڵکوو له زمان زیندانیه‌کی فارسی هاوبه‌ندی
ئه‌وان دا ده‌بینین. بۆ وێنه مه‌جیدی ته‌وه‌کولی
به‌و شێوه‌یه باسیان ده‌کات : " فه‌رزاد خۆی به
ته‌نیایی نه‌ته‌وه‌یه‌ک بوو، فه‌رهاد چیای قه‌ندیل
و عه‌لیش سێمبولی خۆڕاگری و به‌رخۆدان ! ".
ڕژیمی ئێرانیش ده‌یزانی که ئێعدام کردنی ئه‌و
که‌سانه هه‌ر وا ساده‌ش نییه. هێزی پارتیزانی
کوردی به چه‌ک و خه‌ڵکیش به ڕێپێوان و
ناره‌زایه‌تی و دوکان داخستن . ئه‌وان ئه‌و
حیماقه‌ته‌یان کرد و ئه‌و حوکمه ناره‌وایه‌یان جێ
به جی کرد، به‌ڵام جووڵانه‌وه‌ی ئازادیخوازی کورد
و خه‌ڵکی کوردستان به تایبه‌ت له باکور و
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، وڵامێکی باشیان پێ دانه‌وه .
ته‌نانه‌ت دیتمان که خه‌ڵکی ئازاردیتووی
ئه‌فغانستانیش ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیان له شاری
جه‌لال ئاباد به‌رز کرده‌وه. له ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان خه‌ڵک به داخستنی دوکان و‌ڵامیان داوه،
له چیاکانی مه‌ریوان و پیرانشار هێزی پارتیزانی
کورد چه‌ندین جاش و پاسداریان به سزا گه‌یاند،
له باکوری کوردستانیش له زۆر شاری وه‌ک گه‌ڤه‌ڕ
، وان و ستانبوڵ ڕێپێوان کرا و ته‌نانه‌ت خه‌ڵک
هێرشیان کرده سه‌ر سنووری " سێرۆ" ی ئورمیه و
له دژی ڕژیمی ئێران درووشمیان گوته‌وه. ئه‌منستی
ئینته‌رناشناڵ و زۆربه‌ی ڕێکخراوه‌کانی هه‌رێمی و
جیهانی له وێنه‌ی یه‌کیه‌تی مامۆستایانی ئوروپا
لێدوانیان دا و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و
به‌رنامه‌ی چه‌ندین کاناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنیش تایبه‌ت
کرا به‌و بابه‌ته. من یه‌که‌مین جار بوو له
ژیانم دا که ببینم پارێزه‌رێک بۆ موه‌کیله‌که‌ی
خۆ بگری، کاتێک که خه‌لیل به‌هرامیان، بۆ شیرین و
فه‌رهاد و فه‌رزاد و عه‌لی له وتووێژ له گه‌ڵ
نه‌ورۆز تی وی دا گریا و قسه‌ی پێ نه‌کرا. هه‌موو
ئه‌وانه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یە که ئه‌و که‌سانه
له‌و په‌ڕی ساده‌یی دا چه‌ند گه‌وره بوون. پێنج
ئه‌ستێره ڕاخوشین و ئاماژه‌یان به خۆره‌تاو
ده‌کرد. ئه‌وان ته‌نانه‌ت به مردنی خۆشیان
یه‌کیه‌تیه‌کی نه‌ته‌وه‌ییان ساز کردبوو. بێگومان
ده‌وڵه‌ت به‌ر له پێک هاتنی ئه‌و
ناڕه‌زایه‌تیانه، پێشبینی ئه‌وه‌ی کردبوو که
ئه‌و شتانه ڕوو بده‌ن. میلیتاریزه کردنی به
په‌له‌ی کوردستان، مانۆڕی سه‌ربازی له کامیاران و
شاره‌کانی دیکه و راده‌ست نه‌کردنه‌وه‌ی ته‌رمی
ئه‌و شه‌هیدانه، نیشانه‌ی ترسی ئه‌وان بوو له
سه‌رهه‌ڵدان و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک له کاتی
پێشوازی کردن له جه‌نازه‌کان. هه‌تا ئێستاش
ئاماده نه‌بوون که ته‌رمه‌کانیان بده‌نه‌وه،
چوونکه ده‌زانن که ئه‌و که‌سانه له ناو خه‌ڵک
دا چه‌نده خۆشه‌ویستن و تا چ راده‌یه‌ک بوونه
سێمبۆل و کاریزما. ئه‌وان به زانا بوونه‌وه
ئه‌وانه‌یان له سێداره دا، به‌ڵام کارێکی زۆر
نه‌زانانه‌یان کرد و دووکه‌ڵی ئه‌و ئاگره‌ش چووه
ناو چاوی خۆیانه‌وه.
پرسیار:
_ لە قسەکانتدا باسی نامە نووسین لە زیندان و
ناردنە دەرەوەت کرد ئامانج له نووسینی ئەو
نامەگەلە چی بوو؟
شێرکۆ جیهانی:
_ فه‌رزاد و هه‌ڤاڵانی ده‌یاننووسی بۆ ئه‌وه‌ی که
پرسی زیندان و ئه‌شکه‌نجه‌ی زیندانیانی کورد
ببێته ڕۆژه‌ڤ و له بیر نه‌چیته‌وه. ته‌نانه‌ت
فه‌رزاد له ئاخرین په‌یامی که زه‌پت
کراوه‌ته‌وه ره‌خنه له چالاکانی مه‌ده‌نی و
سیاسی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌گرێت و ده‌ڵێت که که‌م
کاریه‌کی زۆریان کردووه و باس له‌وه ده‌کات که
ئه‌وان له ژێر ده‌ستی دوژمن و له دژوارترین
هه‌لومه‌رج دا ده‌نووسن و کار بۆ ئازادی ده‌که‌ن.
فه‌رزاد ده‌ڵێت که له گه‌ڵ عه‌لی و فه‌رهاد و
شیرین و چه‌ند که‌سی دیکه، پڕۆژه‌ی ئه‌وه‌یان به
ده‌سته‌وه‌یه که زنجیره‌یه‌ک شتی تازه بنووسن و
ته‌نانه‌ت باس له جیاوازیه‌کی نێوان زیندانی
سیاسی کورد و زیندانیانی فارس بکه‌ن ! قه‌رار بوو
که ئه‌و کاره تا مانگی داهاتوو به بڵاو
کردنه‌وه‌ی زنجیره‌یه‌ک نامه و نووسراوه ئه‌نجام
بده‌ن، به‌ڵام مه‌خابن ئه‌جه‌لی داسه‌پاو مه‌ودای
پێ نه‌دان.
پرسیار:
_ نامه‌کانی فه‌رزاد که‌مانگه‌ر و زیندانیانی
سیاسی دیکه چ ڕۆڵ و کاریگه‌ریه‌کیان هه‌بووه ؟
شێرکۆ جیهانی:_
نامه‌کانی ئه‌وان، نووسراوه‌گه‌لێکی ساده و ساکار
نه‌بوون. ئێمه له‌و نامانه دا جه‌وهه‌ری
مرۆڤایه‌تی و خواستی ژیانێکی ئازاد ده‌بینین. ئه‌و
نامانه له لایه‌ن که‌سانێکی شکه‌نجه کراو و
زه‌جر دیتوو نووسراون که ئێش و ئازاری خۆیان و
خه‌ڵکه‌که‌یان ده‌ڵێنه‌وه. ئه‌و نامانه
مانیفێستۆی ئازادین. کاتێک شیرین عه‌له‌م هولو له
دژوارترین هه‌لومه‌رج دا نامه‌که‌ی به وشه‌ی "
سه‌رکه‌وتن " کۆتایی پێ دێنێت، مرۆڤ تێ ده‌گات که
چه‌مکی به‌رخۆدان بۆ ئه‌و چ واتایه‌کی هه‌بووه.
دوژمن به ده‌یان جار داوای لێ کردن که ئه‌گه‌ر
خۆیان به ده‌سته‌وه بده‌ن و له پێش کامێڕا
ئیعتراف بکه‌ن و دژایه‌تی جووڵانه‌وه‌ی
ئازادیخوازی کوردی بکه‌ن، ئه‌وه حوکمه‌که‌یان بۆ
ده‌شکێنێ و ته‌نانه‌ت ئازادیان ده‌کات. به‌ڵام
ئه‌وان مردنیان به باشتر زانی له‌وه‌ی که پشت
له خه‌ڵکه‌که‌یان بکه‌ن. ئه‌وان به نووسین وڵامی
خواستی دوژمنیان دایه‌وه و سه‌لماندیان که کێن و
چۆن بیر ده‌که‌نه‌وه. هه‌ر به هۆی ئه‌و
که‌سایه‌تی و بیر و ڕامانه‌شه‌وه بوو که گیانی
خۆیان به‌خت کرد. نامه‌کان جیا له‌وه‌ی که مایه‌ی
ئه‌ده‌بی به هێزیان تێدایه، نیشان ده‌ده‌ن که
نووسه‌ره‌کانیان چه‌ند مرۆڤی خۆڕاهێنه‌ر (
خودساخته ) و گه‌وره‌ن. ئه‌وان وه‌ک سوقرات له
مردن نزیک ده‌بنه‌وه و چه‌مکی نه‌زانین و
خه‌فڵه‌ت و سته‌م به وشه‌کانیان به چۆک
داده‌هێنن و ده‌یڕووخێن. بۆ وێنه فه‌رهاد وکیلی
له ڕسته‌یه‌ک دا به‌م جۆره باس له مه‌ردگ
ده‌کات : " مه‌رگ ئه‌گه‌ر هه‌ژدیهایه، له پێش
چاوم وه‌ک مێرووله وایه " ! یان فه‌رزاد له
نامه‌یه‌کی دا ئاماژه به شێوازی شه‌هید بوونی "
حه‌سه‌ن حیکمه‌ت ده‌میر" ده‌کات که له دوای
بڕینه‌وه‌ی لاقه‌کانی سه‌رما بردووه‌ی له شاری
خۆی له سێداره درا و ده‌ڵێت: " دیواره‌کان
به‌سه‌رهاتی ژیانی شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌ی ئه‌و
که‌سانه‌یان گێڕاوه، که له به‌رامبه‌ر تۆفانی
نادادوه‌رییه‌کان دا، سه‌ریان نه‌چه‌مانده‌وه.
ئه‌وان سه‌ریان به سێداره سپارد، تا خۆ به
ده‌ستی ڕه‌زاڵه‌ته‌وه نه‌ده‌ن. وه دیواره‌کان
دیسان ده‌گێڕنه‌وه بۆمان که گوتبووتان: " بۆ
گه‌یشتن به سه‌رچاوه‌ی ڕووناکایی، ده‌ست و لاقمان
گه‌ره‌ک نییه. ئه‌م سه‌فه‌ره سه‌ری ده‌وێت و دڵ
". به بێ لاقیش دڵتان له ده‌ریا دا و سه‌رتان
له دار. ئای هه‌ڤاڵ، دیواره‌کان به چاو دیتیان
که چۆن ئاهورامه‌زدا هاته سه‌ر زه‌وی و له
جیاتی مه‌رهه‌می برینه‌کان، چه‌ند دڵۆپێک
فرمێسکیان به زوڵاڵی به سه‌ر سیروان، فورات و
هێبه‌ڵ دا باراند و به‌هێزترین و ئاهووراییترین
سروودی خۆی بۆ تۆ خوێنده‌وه تا خاکی کوردستان له
خۆباییانه و سه‌ربڵیند، جگه‌گۆشه‌یه‌کی دیکه‌ی
له باوه‌ش بگرێت... ". یان له نامه‌یه‌کی دیکه
دا له ژێر سه‌ردێڕێ " من مامۆستا ده‌مێنمه‌وه و
تۆش هه‌ر پاسه‌وانی زیندان " ڕووبه
زیندانه‌وانه‌که‌ی ده‌ڵێت: تۆ میرات گری
پاسه‌وانانی زێئۆسی، تا هه‌موو ڕۆژێک چاوه‌دێری
بکه‌ی له ڕۆڵه‌یه‌ک ، له ڕه‌گه‌زی خۆره‌تاو و
ڕووناکایی . بۆ من و تۆ زیندان دوو واتای جیاواز
ده‌به‌خشێت. دوو که‌س له دوو به‌ری دیوارێک، به
ده‌رگایه‌کی ئاسنین و ڕۆچنه‌یه‌کی بچووک له نێوی
دا. تۆ له ده‌ره‌وه‌ی سیللول، منیش له ناخی
سیللول دا. ئێستا وا باشتره یه‌کتر به باشی
بناسین. من مامۆستایه‌کی قوتابخانه‌م. نا ...
نا... من خوێندکارێکی سه‌مه‌دی بێهره‌نگیم .
هه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی که چیرۆکی ئۆلدوز و قشه‌لاکان
و ماسی ڕه‌شی بچکۆڵه‌ی نووسی، تا فێری هه‌موو که‌س
بکات، جوڵانه‌وه و وه‌ڕێ که‌وتن. ده‌یناسی !؟ باش
ده‌زانم که نایناسی. من شاگردی خان عه‌لیم. هه‌ر
ئه‌و مامۆستایه‌ی که فێری کردین که چۆن له سه‌ر
ته‌خته‌ی ڕه‌شی ناو کلاسه‌که‌مان، وێنه‌ی خۆره‌تاو
بکێشینه‌وه، تا به تیشکی خۆی،
شه‌مشه‌مه‌کوێره‌کان بڕه‌وێنێ. ده‌زانی ئه‌و کێ
بوو !؟ من هاوکاری به‌همه‌نی عیزه‌تیم ، ئه‌و
پیاوه‌ی که هه‌موو کاتێک بۆنی بارانی لێ ده‌هات.
مرۆڤێک که هێشتا خه‌ڵکی کرماشان و گونده‌کانی
ده‌وروبه‌ری، له گه‌ڵ یه‌که‌مین بارانی پاییزی
دا، یادی ده‌که‌ن. هیچ ده‌زانی که ئه‌و کێ بوو !؟
باش ده‌زانم که نازانی. من مامۆستا‌م. له
شاگرده‌کانم، پێکه‌نین و پرسیار کردنم به میرات
گرتووه. ئێستا که منت ناسی، تۆش خۆتم پێ
بناسێنه. هاوکاره‌کانت کێ بوون؟ ئه‌م توڕه‌یی و
نه‌فره‌ته‌ی ناو ده‌رۆنت له کێ به میرات
گرتووه؟! ئه‌و که‌له‌بچانه‌ی ده‌ست و پێ، له چ
که‌سێکه‌وه بۆ تۆ به جێ ماوه ؟! له
سیاچاڵه‌کانی زوحاک !؟ له خۆت بدوێ. تۆ کێی!؟
دیاره نموونه‌ی دیکه زۆرن که ئه‌گه‌ر مرۆڤ
بیهه‌وێت له سه‌ریان بدوێ ده‌یان بابه‌ت
هه‌ڵده‌گرێت، به‌ڵام به گشتی له‌و نامانه دا
شه‌ڕێکی که‌سایه‌تی ده‌که‌وێته ڕوو. ئه‌مه شه‌ڕی
هێزی ئه‌ویندارانی ڕووناکی و خۆره‌تاوه له دژی
شه‌مشه‌مه‌کوێره‌کانی پارێزه‌ری تاریکی. هاوکات
ڕه‌نجنامه‌که‌ی عه‌لی حه‌یده‌ریان و نامه‌ی
فه‌رهاد وه‌کیلی و منداڵه‌کانی فه‌رهاد بۆ
باوکیان، هه‌ستی ئینسانی خه‌ڵکێکی سته‌م لێکراو
نیشان ده‌ده‌ن. بێگومان هه‌موو ئه‌و نامه و
نووسراوانه به نرخی خۆیان هه‌یه و مۆری خۆیان
له مێژووی خه‌بات و تێکۆشان و به تایبه‌ت
به‌رخۆدانی زیندانه‌کان داوه...
پرسیار:
_ دەزانم تۆ له گه‌ڵ فه‌رزاد که‌مانگه‌ر
دۆستایه‌تی هه‌بووه و پێشتریش لەو بارەوە قسەمان
کردوە، فه‌رزاد چۆن ده‌ناسی؟ ج جۆره ئینسانێک
بوو؟
شێرکۆ جیهانی:
_ من دۆستایه‌تیم له گه‌ڵ فه‌رزاد پێش له گرتن و
دوای گیرانیشی هه‌بووه. یه‌که‌م جار ئێمه له
ڕێگای ئینته‌رنه‌ت له گه‌ڵ یه‌کتر ئاشنا بووین.
فه‌رزاد له کامیاران و کرماشانه‌وه به یاهوو
مه‌سینجه‌ر قسه‌ی له گه‌ڵ من ده‌کرد. نه‌مده‌زانی
ناوی فه‌رزاده، چوونکه ئایدیه‌که‌ی به ناوی
سیامه‌ند کردبۆوه. واتا هه‌ر ئه‌و ناوه‌ی که
ناوی شۆڕشگه‌ری و نووسینه‌کانی بوو. فه‌رزاد وه‌ک
من له ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان ئه‌ندام بوو،
ئه‌ندامه‌تیه‌ک که به داخه‌وه دوای گیرانی به
هۆی هێندێک که‌سه‌وه که نامه‌وێ لێره ناویان
بێنم، باسی لێ نه‌کرا !!! زۆر یه‌ک له ئه‌خبار و
ده‌نگ و باسه‌کانی پێشێلکاری مافی مرۆڤ له
هه‌رێمه‌کانی کامیاران، ڕوانسه‌ر، پاوه، کرماشان
و ...هتد، فه‌رزاد ده‌یدا. زۆر جاران بۆ وه‌رگرتن
و زانینی خه‌به‌رێک له کامیارانه‌وه ده‌ڕۆیشته
سنه و له سنه‌وه بۆ کرماشان و .. ڕاوه‌ستانی
نه‌بوو.
یه‌که‌مین جار له مه‌هاباد یه‌کترمان دیت.
جارێکیان له سه‌ر چه‌ت قسه‌مان ده‌کرد و گوتی: "
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و پێش له شاره‌که‌ی ئێوه بووم،
مه‌هاباد. " هێندێک گله‌یی له هێندێک که‌سی
مه‌هابادی کرد . منیش گله‌ییم لێ کرد که بۆ چی
نه‌هاتووه‌ته لای من و ئادره‌سی ماڵی خۆم بۆ
نووسی. به‌ڵێنی دا که ئه‌گه‌ر ئه‌و جاره‌یان
بێته مه‌هاباد سه‌ردانم بکات، به‌ڵام گوتیشی کارم
زۆره و ناتوانم زۆر ڕاوه‌ستم. دوای چه‌ند
حه‌فته‌یه‌ک، ئێواره‌یه‌ک ته‌له‌فۆنی بۆ کردم و
گوتی که له تێرمیناڵی مه‌هاباده و چۆن
ده‌توانین یه‌ک ببینین. ئادره‌سه‌که‌م پێ گوته‌وه
و تاکسیه‌کی گرت و هاته ماڵی ئێمه که ئه‌و کات
له گه‌ڕه‌کی به‌هارستانی مه‌هاباد ده‌ژیام. کاتێک
هاته ماڵی ئێمه، کوڕێکی ساده و ساکارم بینی که
پانتۆڵێکی خۆڵاوی، شر و دڕی له به‌ر دایه و له
سه‌فه‌رێکی دوور هاتووه‌ته‌وه، به‌ڵام مۆڕاڵێکی
به جۆش و گه‌وره‌ی هه‌بوو. له بیرمه که ژنێکی
جیرانمان که هاتبووه ماڵی ئێمه، به دیتنی
فه‌رزاد به منی گوت: " ئه‌و کوڕه پیسه کێیه
هاتووه‌ته ماڵتان !!!". دیاره که من به‌و
قسه‌یه‌ی ئه‌و زۆر تێکچووم، به‌ڵام دڵی پاک و
گه‌وره‌ی فه‌رزاد، نیشانی ده‌دا که چه‌نده
ئینسانێکی خاکی و ساف و پاکه. فه‌رزاد بۆ
سه‌ردانی برایه‌کی به ناوی " شێرزاد"، که وەک
باسم کرد له ناو ڕیزی گه‌ریلاکان دایه،
سه‌ردانی چیاکانی که‌ڵه‌ڕه‌شی سه‌ڵماسی کرد بوو.
له‌وێ شه‌هید دوکتور ئافاتی دیتبوو که دواتر وه‌ک
گه‌ریلای په‌ژاک هه‌ر له‌و هه‌رێمه شه‌هید بوو.
ئه‌و زۆر باسی دوکتور ئافاتی ده‌کرد و حه‌زێکی
زۆری لێ بوو. باسه‌که‌مان زۆرتر هه‌ر له باره‌ی
ڕێکخراوی مافی مرۆڤ و هاوکات خه‌باتکارانی هاوڕێ و
هاوسه‌نگه‌ری براکه‌ی بوو. فه‌رزاد ته‌نانه‌ت
چه‌ند جاریش له چیاکانی شاهۆ، سه‌ردانی هێزه‌کانی
پارتیزانی کرد بوو و باسی ئه‌وانه‌شی بۆ
گێڕامه‌وه که چۆن له نزیک شارۆچکەی شمشێر، دوو
گه‌ریلای کچ هاتوون له دووی و بردوویانه بۆ لای
ئه‌و گه‌ریلایانه‌ی که له ژێر داره گوێزه‌کانی
نه‌ده‌دیتران، مه‌گه‌ر مرۆڤ گه‌یشتبایه فاسیله‌ی
چه‌ند میتری ئه‌وان. هه‌روه‌ها باسی له شه‌هید
سه‌لیمه سه‌لامه‌ت ناسراو به زیلان په‌پووله
کرد که ته‌نیا دوو ڕۆژ به‌ر له شه‌هید بوونی له
مه‌ریوان له لای بووه . ئه‌و وه‌ک دۆستێکی شۆڕشی
ڕزگاری خوازانه و به تایبه‌ت به هۆی براکه‌ی
که گه‌ریلا بوو، به نهێنی سه‌ردانی هێزی
گه‌ریلای کردبوو، به‌ڵام هه‌رگیز چالاکی چه‌کداری
نه‌بووه و تۆمه‌تی نانه‌وه‌ی بۆمب له لایه‌ن
ڕژیم، له راستی به دوور بوو. دوای گیرانی بۆ
ماوه‌ی چه‌ندین مانگ په‌یوه‌ندیمان بڕا، به‌ڵام
دواتر له زیندانی ڕه‌جایی شه‌هری که‌ره‌ج و
ئێوینی تارانه‌ه‌وه به ته‌له‌یفون په‌یوه‌ندی
له گه‌ڵ ده‌گرتم. چه‌ندێک له نامه‌کانی
سه‌ره‌تایی ده‌نگی له لایه‌ن خۆمه‌وه زه‌پت کران
و دوای نووسینه‌وه‌یان له سایته‌کان دا بڵاو
بوونه‌وه. به‌ڵام حه‌یف و مه‌خابن که به هۆی
هه‌ڵاتنم له وڵات، هه‌موو ده‌نگه‌کانی فه‌رزاد
که له لای خۆم ڕامگرتبوون، له ناو چوون. ئه‌و
کاته کاک مه‌حه‌مه‌د سه‌دیق که‌بودوه‌ندیش له
زیندان بوو و ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان به
ته‌واوی له یه‌ک شێوا بوو. فه‌رزاد به هۆی
ئه‌وه‌ی که کەسێک، ( که ئه‌و کات
سایتی ڕێکخراوه‌که‌ی گرتبووه ده‌ست ) له جیاتی
ئه‌وه‌ی که وه‌ک تێکۆشه‌ر و ئه‌ندامێکی سه‌ره‌کی
مافی مرۆڤی کوردستان باسی بکات، ئه‌وی وه‌ک
تاوانبار به بۆمب نانه‌وه له سایتی ئه‌و
ڕێکخراوه‌یه دا نووسی بوو، هه‌روه‌ها تاکیدی له
سه‌ر ئه‌وه کردبۆوه که فه‌رزاد هاوکاری له
گه‌ڵ پارتیه‌کی " چه‌کدار " هه‌بووه، زۆر تووڕه
وناراحه‌ت بوو. له‌و شوێنه بوو که فه‌رزاد
پێشنیاری هاوکاری کردن له گه‌ڵ چالاکانی مافی
مرۆڤی ئێران ( مجموعه فعالین حقوق بشر ایران )ی
به من کرد. فه‌رزاد له زیندان دا " که‌یوان
ره‌فیعی"ی ناسی بوو. که‌یوان که سه‌رۆکی ئه‌و
ڕێکخراوه‌یه و ئێستا له ئامریکا ده‌ژی، به
تۆمه‌تی هاوکاری موجاهدین گیرابوو. فه‌رزاد
کاریگه‌ریه‌کی زۆری له سه‌ر که‌یوان دانابوو، به
جۆرێک که که‌یوان ره‌فیعی دوای ئازادی زه‌نگی بۆ
من لێدا و ته‌نانه‌ت هه‌موو کاتێک وشه‌ی هه‌ڤاڵی
به کار ده‌هێنا ! که‌یوان له ژێر کاریگه‌ری
فه‌رزاد، گرینگیه‌کی زۆری به بابه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان دا و ئێمه‌ش که ته‌جرووبه‌ی کاری
ژورنالیستی و خه‌به‌ریمان له چوارچێوه‌ی ڕێکخراوی
مافی مرۆڤی کوردستان هه‌بوو، گه‌لێک خه‌به‌ری
پێشێلکاری مافی مرۆڤمان له هه‌رێمه‌که بۆ
که‌یوان و ڕێکخراوه‌که‌ی ڕه‌وانه کرد. ره‌وتێک
که هه‌تا ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه . له راستی دا
فه‌رزاد به‌و کاره پرسی کوردی له ناو فارسه‌کان
و هه‌موو ئێران دا ورووژاند. ڕێکخراوی چالاکانی
مافی مرۆڤ له ده‌ستپێک دا ڕووبه‌ڕووی
ناڕه‌زایه‌تیه‌کی زۆر به تایبه‌ت له لایه‌ن پان
ئێرانیسته‌کان و پان تورکیسته‌کان هاته‌وه به
هۆی ئه‌وه‌ی که گرینگیه‌کی زۆر ده‌دات به پرسی
کوردان، به‌ڵام له نه‌هایه‌ت دا ئه‌وه ته‌رحی
فه‌رزاد بوو که سه‌رکه‌وت. فه‌رزاد جه‌ختی له
سه‌ر ئه‌وه ده‌کرده‌وه که ئێمه نابێ هه‌ر بۆ
خۆمان بدوێین و ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌کان ناچار
بکه‌ین که گوێمان بده‌نێ و سه‌رنجیان به هه‌ر
شێوه‌یه‌ک بۆ سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کوردستان و
پێشێلکاریه‌کانی که له‌و هه‌رێمه‌که ده‌کریت
ڕابکێشین. هاوکات ڕووداوه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی
زیندانیشی تاقیب ده‌کرد و به دوایان دا
ده‌چوو.جارێکیان ڕه‌فێقێکی به ناوی " فه‌رزاد
قووبادی" ناسراو به " هه‌ورام ژیان" که خه‌ڵکی
گوندی "شاهینی" سه‌ر به شاری کامیاران بوو، له
لایه‌ن هێزه‌کانی ڕژیمه‌وه ده‌ستگیر کرا. فه‌رزاد
قووبادی ( هه‌ورام ژیان ) پێشتر له شیرینی
فرۆشیه‌ک له شاری کرماشان وه‌کو کارگه‌رێک کاری
ده‌کرد و هه‌ر له‌وێش له گه‌ڵ فه‌رزاد تێکۆشانی
مه‌ده‌نیان ئه‌نجام ده‌دا، به‌ڵام دواتر به هۆی
ئه‌وه‌ی که ئیتلاعاتی کرماشان فشارێکی زۆریان بۆ
هێنابوو به ناچار ڕووی له چیاکانی قه‌ندیل کرد و
بوو به گه‌ریلا. له ساڵی 2006 په‌ژاک هه‌ورامی
له گه‌ل ده‌سته‌یه‌ک گه‌ریلا بۆ هه‌رێمه‌کانی
هه‌ورامان شاهۆ نارده‌وه. له‌وێ بوو که
قه‌رارگای شاهۆیان دامه‌زراند، هه‌مان شوێن که
فه‌رزادیش بۆ دیتنی براکه‌ی چوو بوو. قه‌رارگای
شاهۆ کادری سیاسی به نهێنی ده‌نارده ناو
شاره‌کانی هه‌رێمه‌که و یه‌کێک له‌و کادرانه،
هه‌ورام ژیان بوو. هه‌ورام ده‌چێته کرماشان و له
ماڵی خووشکه‌که‌ی ده‌بێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه هێزی
خیانه‌ت گوزاریشی لێ ده‌ده‌ن و له کاتێک دا که
ده‌یهه‌وێ بچێته‌وه شاهۆ، له سێ ڕای ناڵه‌شکێنی
ڕوانسه‌ر، له لایه‌ن پاسدارانی ڕژیمی ئێرانه‌وه
هێرشی ده‌کرێته سه‌ر و دوای شه‌ڕێک که چه‌ند
پاسدار و به‌کرێگیراویش تێی دا کوژران، هه‌ورام
به برینداری و به دیلی ده‌که‌وێته ده‌ستی
دوژمن. ئه‌وان به سه‌ختی شکه‌نجه‌ی ده‌که‌ن و
ته‌نانه‌ت له کرماشان، دوای گرتنی خوشک و
خوشکه‌زاکان و زاواکه‌ی، له پێش چاوی خوشکی،
هه‌مان شه‌و ده‌یده‌نه به‌ر گولله. فه‌رزاد له‌و
ڕووداوه زۆر ناراحه‌ت بوو، چوونکه فه‌رزاده‌که‌ی
دیکه واتا فه‌رزاد قووبادی، دۆستێکی خۆشه‌ویستی
بوو. به ته‌له‌یفوون شێعرێکی به ناوی " کۆچی
باڵنده‌کان " بۆ خوێندمه‌وه که بۆ شه‌هید
هه‌ورامی نووسی بوو. دواتر گوتی: " من و هه‌ورام
به‌ڵێنیه‌کمان به یه‌ک دابوو. ئه‌و به تێکۆشانی
گه‌ریلایی و منیش به خه‌باتی مه‌ده‌نی کارمان
ده‌کرد و مه‌رگ و کوشتن و زیندانیش له پێش هه‌ر
دووکمان بوو. به‌ڵام به‌ڵێنیمان دابوو که ئه‌گه‌ر
هات و له ڕێگای ئازادی دا هه‌ر کامه‌مان زووتر
شه‌هید ببێت، ئه‌وه‌ی دیکه‌مان نه ته‌نیا خه‌م
نه‌خوات، به‌ڵکوو به درێژه‌دانی ڕێگای یه‌کتر،
وڵام بده‌ینه‌وه و ته‌نیا یه‌ک ڕسته بڵێین: "
سه‌فه‌ر خۆش هه‌ڤاڵ " هه‌ر وا به ساده‌یی "
سه‌فه‌ر خۆش هه‌ڤاڵ " ! چونکه بێگومان که‌سێک که
ڕیگای تێکۆشانی ئازادی ده‌گرێته پێش، مردنیش
ده‌بێ بداته به‌ر چاوی خۆی و بۆ هه‌موو شتێک
ئاماده بێت. لێره دایه که مردن ئیتر ترس
هێنه‌ر نییه و وه‌ک راخوشینی ئه‌ستێره، وه‌ک
فڕینی باڵنده‌یه‌ک دێته به‌ر چاو.باڵنده‌یه‌ک که
کۆچ ده‌کات... کۆچ، واتا سه‌فه‌ر. هه‌ر بۆیه منیش
به هه‌ورام ده‌ڵێم: سه‌فه‌ر خۆش هه‌ڤاڵ !...
پرسیار:
_ فه‌رزاد باسی شێوه‌ی گرتنی خۆی بۆ نه‌کردی؟
شێرکۆ جیهانی:
_ جارێک لێم پرسی که چۆن گیراوی و ئایا شتێکیان
لێت هه‌یه؟ فه‌رزاد گوتی که هیچ شتێکیان له من
نه‌بووه و نییه. ته‌نانه‌ت دوای چه‌ندین مانگ
ئه‌شکه‌نجه‌ش نه‌یانتوانیوه که‌مترین ئیعترافم لێ
وه‌ربگرن. ئه‌و باسی له شێوازی شکه‌نجه‌کانی
دڕندانه‌ی ئه‌وان ده‌کرد که ته‌زوو به جه‌سته‌ی
مرۆڤ دا ده‌هات. ئه‌و گوتی که ئیتلاعاتی کامیاران
به هۆی ئه‌وه‌ی که براکه‌م له ناو ڕیزی
گه‌ریلاکانی کورد دایه، ڕقێکی زۆری له من و
بنه‌ماڵه‌که‌م هه‌ڵگرتبوو. ئه‌وان زۆر جاران له
ئێمه به به‌هانه بوون و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌یان
لێ ده‌کردم که له سه‌ر کاری مامۆستایه‌تی لات
ده‌به‌ین و ده‌رت ده‌که‌ین. به‌لام من هه‌موو
کاتێک له به‌رامبه‌ریان وه‌ستاوم. ئه‌وان
ده‌یانزانی که من سه‌ردانی براکه‌م ده‌که‌م،
به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیان له‌وه نه‌بوو. له‌و
نێوه دا هێزێکی زۆری گه‌ریلاش هاتبوونه شاهۆ و
هه‌رێمه‌که و به هۆی کوژرانی چه‌ندین جاش و
پاسداری ڕژیم، ده‌وڵه‌ت وه‌ک مارێکی برینداری لێ
هاتبوو که شه‌لم کوێرم نابوێرم، ده‌ستی
ڕاده‌وه‌شاند. به ده‌یان جه‌وانی بێ تاوانی
گونده‌کانی داوێنی شاهۆ و کامیاران که‌وتنه
زیندان . فه‌رزاد وه‌ک نموونه باسی له چه‌ند
مامۆستای دیکه‌ی هه‌رێمه‌که کرد که له
زیندانه‌کانی کرماشان و کامیاران هه‌ر به تاوانی
هاوشیوه‌ی خۆی شکه‌نجه کرابوون و حوکم درابوون.
ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌م نه‌کرد بێت و حافزه‌م یارمه‌تیم
بدات، پاشناوی یه‌کێک له‌و مامۆستایانه "
ئیسماعیلیان " بوو. فه‌رزاد گوتی که ئیتلاعات
پیلانێکی له دژی من داڕشت. ئه‌وان له ڕیگای
بنه‌ماڵه‌یه‌کی کورده‌وه که له تاران ده‌ژی
زه‌نگیان بۆ لێدام و پێیان گوتم که که‌سێک
لێره‌یه و ده‌یهه‌وێ تۆ ببینێ، به په‌له وه‌ره
بۆ تاران ! منیش به خێرایی ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
که زۆر کارم هه‌بوو، هه‌ستام چوومه تاران بۆ
ماڵی ئه‌وان. یه‌کێک له ئه‌ندامانی ئه‌و
بنه‌ماڵه‌یه پێی ده‌ڵێت که ئێستا میوانمان
هه‌یه و بچۆ بۆ ژێر زه‌مین تا میوانه‌کانمان تۆ
نه‌بینن، دواتر له ژێرزه‌مین چاییان بۆ هێنام و
ده‌رگه‌یان له سه‌ر داخستم. من هیچ شکم نه‌کرد
که بۆ چی ده‌رگه‌یان له پشته‌وه قفڵ دا !
نزیکه‌ی دوو کاتژمێر تێپه‌ڕی و من له
ژێرزه‌مینه‌که خه‌وم لێ که‌وت. به‌ڵام دواتر به
ده‌نگی کرانه‌وه‌ی قفڵی ده‌رگه له خه‌و هه‌ستام
و دیتم که له جیاتی سێحه‌ب ماڵه‌که، چه‌ند
که‌سی ئیتلاعاتی هاتنه ژوورێ و به شێوه‌یه‌کی
زۆر دڕندانه ده‌ستیان کرد به لێدان و شکه‌نجه
دانی من ! دواتریش بۆ ژووره‌کانی ئه‌شکه‌نجه و
کوشتنی ئینسان ڕایانگواستم و هه‌ر چه‌ند مانگ
جارێک له نێوان ئیتلاعاتی کرماشان و سنه و تاران
و که‌ره‌ج، ده‌یانهێنام و ده‌یانبرم و شکه‌نجه‌یان
ده‌کردم ! ئه‌وان هاوکات به پیلان عه‌لی
حه‌یده‌ریان و فه‌رهاد وه‌کیلیشیان گرت بوو و
هه‌وڵیان ده‌دا که دۆسیه‌که‌مان تێکه‌ڵ به
یه‌کتر بکه‌ن. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که عه‌لی
و فه‌رهادیش به سه‌ختی ئه‌شکه‌نجه کرابوون،
ئه‌وان دیسانیش ئاماده نه‌بوون که دان به سه‌ر
تاوانبار بوونی من دابنێن و به‌رده‌وام جه‌ختیان
له سه‌ر بێ تاوانی من کردبۆوه. سه‌رنج راکێشه
که فه‌رزاد زۆرتر له هه‌موو که‌س خه‌می فه‌رهاد
وه‌کیلی بوو، چونکه فه‌رهاد سێ منداڵی بچووکی
هه‌بوو. ئه‌و ده‌یگوت به هه‌ر حاڵ من و عه‌لی دوو
جه‌وانین که ژن و منداڵمان نییه. عه‌لی
گه‌ریلایه و منیش که مامۆستایه‌کم. به‌ڵام
فەرهاد
ژنێک و سێ منداڵی له پاش به جێ ده‌مێنێ و دووری
له منداڵه‌کانیشی له زیندان زۆر زه‌حمه‌ته.
پرسیار:
_ له گه‌ڵ عه‌لی و فه‌رهادیش به ته‌له‌یفون
قسه‌ت ده‌کرد ؟
شێرکۆ جیهانی:
_ نا. ته‌نیا یه‌ک_ دوو جار له گه‌ڵ ئه‌وان به
ڕێگای فه‌رزاد و بۆ چه‌ند دەقیقیەک قسه‌م کردوە.
بۆ وێنه کاتێک فه‌رزاد قسه‌ی له گه‌ڵ ده‌کردم و
فه‌رهاد یان عه‌لیش له لای بوون. به‌ڵام له
ئه‌وانیش بێ خه‌به‌ر نه‌بووم. کاربه‌ده‌ستانی
زیندان چه‌ندین جار ئه‌و سێ زیندانیه‌یان له
یه‌کتر جودا کردبۆوه و له به‌ندی جیاوازیان
ده‌خستن. جارێکیان له گه‌ڵ فه‌رزاد قسه‌م ده‌کرد
که گوتی: ئه‌مڕۆ زۆر ناڕاحه‌تم. عه‌لی به هۆی
شکه‌نجه‌کانی زۆر نه‌خۆشه و ئه‌م ئێواره‌یه له
دوای واڵیباڵ کردن، کاتێک بۆ وه‌رگرتنی
ده‌رمانه‌کانی ویستوویه‌تی بچێته به‌ندێکی دیکه،
جێگری سه‌رۆکی زیندانی ره‌جایی شه‌هر به ناوی "
عه‌لی مه‌حه‌مه‌دی" پێشی پێ ده‌گرێت و لێی
ده‌پرسێت: " هه‌ی، راوه‌سته بزانم، خه‌ڵکی کوێی؟
"
عه‌لی ده‌ڵێت که خه‌ڵکی شاری سنه‌یه . کابرای
پاسدار لێی ده‌پرسێ که به چ تاوانێک گیراوه و
کاتێک عه‌لی ده‌ڵێت که به تاوانی هاوکاری پ ک ک
گیراوه، پاسداره‌که ده‌ست ده‌کات به لێدان و
کوتانی عه‌لی و چه‌ند پاسداری دیکه‌ش یارمه‌تی
ده‌ده‌ن !!!
به‌ڵام هه‌ر وه‌ک گوتم ئه‌وان له هه‌موو
هه‌لومه‌رجێک دا خۆ ڕاگر بوون. ڕه‌نج و ئێش و
ئازار ئیتر هه‌وێنی به‌رخۆدانیان بوو. ته‌نانه‌ت
له دوای دادگای پێداچوونه‌وه دا که حوکمی
ئێعدامه‌که‌یان دووباره ته‌ئیید کرابۆوه،
فه‌رزاد بۆی باس کردم که ئه‌و حوکمه ته‌نیا له
ماوه‌ی که‌متر له 7 خوله‌ک دا به سه‌ریان دا
سه‌پاوه ! حه‌وت ده‌قه فورسه‌ت درابوو به سێ
زیندانی که دادگایی بکرێن، حوکم بدرێن و دیفاعیش
له خۆیان بکه‌ن !!! به‌ڵام کاتێک که حوکمی
ئێعدامه‌که‌یان پێ ده‌درێت و فه‌رهاد، عه‌لی و
فه‌رزاد ده‌زانن که دادگا فه‌رمایشییه و ئه‌و
حوکمه‌ش قه‌تعییه، ده‌ست ده‌که‌ن به چه‌پڵه
لێدان و به گوتنه‌وه‌ی دروشم و سروودی " ئه‌ی
ڕه‌قیب " ده‌وڵه‌تی سێداره پڕۆتستۆ ده‌که‌ن.
پرسیار:
_ پێت وایه که ڕێگایه‌ک هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی که
ئه‌و زیندانیانه له سێداره نه‌درابان ؟
شێرکۆ جیهانی:
_ وڵامی ئه‌و پرسیاره دژواره. وا پێ ده‌چو که
به هه‌ر حاڵ هێندێک کاربه‌ده‌ستی ئیتلاعات له‌مێژ
بوو که سوور بوون له سه‌ر ئێعدام کردنی ئه‌و
چوار که‌سه، بۆ وێنه: دانی حوکمی ئێعدام له
دادگاییه‌کی حه‌وت ده‌قیقه‌یی و دواتریش ون کردنی
په‌روه‌نده‌کانی عه‌لی ، فه‌رزاد و فه‌رهاد واتای
چییه؟ مه‌گه‌ر ده‌کرێ په‌روه‌نده‌ی سێ که‌س،
ئه‌ویش به حوکمێکی هه‌ستیاری وه‌ک ئێعدام وا به
ئاسانی ون بێت و نموونه و کۆپیه‌کیشی ته‌نانه‌ت
وه ده‌ستی پارێزه‌ره‌که‌ی نه‌که‌وێت !؟ دیاره
ئه‌و ده‌سته‌ی که په‌روه‌نده ون ده‌کات، هه‌وڵی
ئه‌وه ده‌دات که به هه‌ر شێوه‌یه‌ک ئه‌و
په‌روه‌نده‌یه ڕاگیرێت و حوکمه‌که وه‌ک خۆی جێ
به جێ بکرێت. به‌ڵام به‌و حاڵه‌ش ئه‌گه‌ر له
دوای ئێعدامی که‌سانێکی وه‌ک " حه‌سه‌ن حیکمه‌ت
ده‌میر، نادر و کەیومەرس مه‌حه‌مه‌دی، ئیحسان
فه‌تاحیان و فه‌سیح یاسه‌مه‌نی"، چالاکی
به‌رفراوان ئه‌نجام درابا، ڕه‌نگه ده‌وڵه‌ت به
خۆی دا هاتباوه و جورعەتی ریسکی ئێعدام کردنی
ئه‌و که‌سانه‌ی نەبوایە. به داخه‌وه که‌م کاری
زۆر کرا و به تایبه‌ت کوردانی دانیشتووی ئوروپا
که ده‌ستیان بۆ زۆر کار و چالاکی ئاواڵه‌یه،
زۆربه‌یان له خه‌وی زستانی دان. کابرا ئاماده
نییه که له ڕۆژێک یان چه‌ند کاتژمیر له
کاره‌که‌ی که ده‌بێته چه‌ند دۆلارێک بگوزه‌رێ و
بێته ڕێپێوان ! یان ئه‌گه‌ریش دێت، په‌رده‌ی
ته‌نگی حیزبایه‌تی وه‌ها به سه‌ر چاوی دا خشاوه
که جیا له به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی خۆی شتێکی دیکه
نابینێت و هه‌ر ده‌بێ به ئاڵای خۆی و نیشانی خۆی
بیکات و ڕه‌نگ و نیشانی جیاواز به لایه‌وه
کوفره. زۆر سه‌رکرده‌ش هه‌ن که وه‌ک په‌شێو
ده‌ڵێت: شه‌هید ده‌که‌نه په‌زی خۆیان !!! سواری
شه‌پۆلی ئیعترازاتی خه‌ڵک ده‌بن، له جیاتی
ئه‌وه‌ی که تێکه‌ڵ به ئێش و ئازار و
شۆڕشه‌که‌یان بن ! بۆ وێنه من له بیرمه که
چه‌ند ڕۆژێک به‌ر له ئێعدامی ئیحسان فه‌تاحیان،
ئێمه وه‌ک ژماره‌یه‌ک چالاکی مافی مرۆڤ داوامان
له زۆر لایه‌ن و حیزب کرد که بچینه به‌ر
ده‌رگه‌ی سه‌فاره‌تی ئێران و ناڕه‌زایه‌تی نیشان
بده‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه ته‌نیا سی- چل که‌سێک
له سێرگێل ستۆری کۆ بوونه‌وه که دواتر به
ناچار له جیاتی سه‌فاره‌ت ڕۆیشتینه به‌ر
ده‌رگه‌ی ساختمانی یه‌کیه‌تی ئوروپا له شاری
ستۆکهۆلم. که‌م کاری حیزب و ناوه‌ند و
که‌سایه‌تیه‌کان و که‌مته‌رخه‌می یان خه‌واڵوو
بوون و بێ خه‌یاڵی زۆر یه‌ک له کوردان، به
تایبه‌ت له ئوروپا، شتێک نییه که ببه‌خشرێت.
جووله‌که ده‌وڵه‌تی یه‌هودی ئیسرائیلی له ئوروپا
و به لۆبیه‌کانی خۆی دامه‌زراند، به‌ڵام کوردانی
ئوروپا زۆرتر سه‌ریان به‌رداوه‌ته‌وه و ڕۆژ به
ڕۆژ له پرسه‌کانی ناوخۆیی کوردستان دورتر
ده‌که‌ونه‌وه و هێندێکیان بۆ هه‌ڵپه‌ڕین و جه‌ژن
و خۆ بادان کوردن و هێندێکیشیان جار و باره له
په‌نای خۆیانه‌وه درووشمی کوردستانی گه‌وره و چی
و چیمان بۆ ده‌ده‌ن و زه‌مین و زه‌مان به
ره‌خنه‌کانیان خراپ ده‌که‌ن، به‌ڵام به
کرده‌وه‌ش، خۆیان هیچن. ژان پۆل سارتر ده‌ڵێت: "
مرۆڤ ته‌نیا به‌رپرسیاری ئه‌و کارانه‌ی نییه که
ئه‌نجامیان ده‌دات، به‌ڵکوو له به‌رامبه‌ر ئه‌و
کارانه‌ش دا به‌رپرسه که پێکی نه‌هێناون".
پرسیار:
_ هێندێک بانگه‌شه و پڕۆپاگه‌نده بۆ تاڵه‌بانی
کرا که گۆیا هه‌وڵی به‌تاڵ کردنه‌وه‌ی حوکمی
له‌سێداره دانی زیندانیانی سیاسی کوردی داوه،
ئیستە دەردەکەوێ کە یا هەر شتێکی وای نەکردوە یا
گەریش هەوڵێکی داوە، عکوومەتی ئێران بایەخی سەلکە
توورێکی بۆ دانەناوە. ڕای تۆ له‌م بارەوە چییه؟
شێرکۆ جیهانی:
_ ئه‌من هه‌ر پێم خۆش نییه که نێوی ئه‌و
کابرایه له گه‌ڵ ئه‌و دۆسیه و بابه‌ته دا بێت.
ئه‌و پڕۆپاگه‌نده درۆیانه چ که‌سانێک و به چ
مه‌به‌ستێک ده‌یکه‌ن؟ سه‌رنجڕاکێشه که هێندێک
که‌سی سه‌ر به پارته سوننه‌تیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستانیش که له ساڵانی ڕابڕدوو دا ئه‌ندامان و
هاوسه‌نگه‌رانی خۆیان، زۆر زه‌ربه‌یان له
تاڵه‌بانی و داروده‌سته‌که‌ی خواردووه، ئه‌و درۆ
و ده‌له‌سه‌یه له سایته‌کانیان دا بڵاو
ده‌که‌نه‌وه. به‌ڵام من پرسیارێکی ساده‌یان لێ
ده‌که‌م: ئایا که‌سێک که له ئێراق دا
گه‌وره‌ترین هاوکاری ئیتلاعاتی ئێرانه و به
ئاگاداری ئه‌و ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی حیزبه
کوردیه‌کان له لایه‌ن ڕژیمی ئێران له سلێمانی و
کویه و هه‌ولێر تێڕۆڕ کراون یانیش رفێندراون و
ڕاده‌ستی ڕژیمی ئێران کراونه‌ته‌وه و دواتریش
له‌سێداره دراون، چۆنه ئه‌مڕۆ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه
ده‌کات که گیانی چالاکانی کوردی به لاوه
گرینگه. هه‌ڵبه‌ت با قسه‌که‌م ئیسلاح بکه‌م.
تاڵه‌بانی خۆی ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی نه‌کردووه و
بۆی ده‌که‌ن. من لام وایه ئه‌وه تیجاره‌ت کردنه
به گیانی ئه‌و شه‌هیدانه که ده‌یانهه‌وێت
خۆیانی پێ به‌رز بکه‌نه‌وه و ئۆپۆرتۆنیستانه
بیانکه‌نه په‌یژه‌ی سه‌رکه‌وتنی خۆیان. یان
شایه‌دیش ئێمه خه‌به‌رمان نییه و تاڵه‌بانی به
قه‌ده‌ر ڕه‌فسه‌نجانی له ئێران دا ده‌ستی ده‌ڕوات
! به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی بزانم، ڕژیمی ئێران به
قسه‌ی به‌کرێگیراوانی خۆی خه‌ڵک ده‌گرێت ، به‌ڵام
خه‌ڵک ئازاد ناکات. تاڵه‌بانی و که‌سانی وه‌ک
ئه‌ویش که بوونه ژاندارمی ئێران و تورکیه،
سه‌ره‌تا ده‌بێ وڵامی خوێنی هه‌زاران جه‌وانی
باشوور، باکور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بده‌نه‌وه
که به شێوازی جۆراوجۆر و له پێناو
به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان و ده‌وڵه‌تانی حاکم به سه‌ر
کوردستان دا قووربانی کردوون، دواتر بێن و
بانگه‌شه‌ی له‌م شێوه‌ی بۆ بکه. من ته‌نیا یه‌ک
پرسی ساده له‌و که‌سانه ده‌که‌م که زۆر بێ
شه‌رمانه ئه‌و درۆیانه ده‌که‌ن: باشه هه‌ر
که‌سایه‌تی و ڕێکخراوێک که تا ئێستا داوای ئازادی
یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوکمی زیندانیه‌کی سیاسی
کوردی کردووه، نامه‌یه‌کی نووسیوه و مه‌تنی
نامه‌که‌ی بڵاو کراوه‌ته‌وه، بۆ وێنه ئه‌منستی
ئینته‌رناشناڵ. ئه‌دی نامه و په‌یامی جه‌ڵال
تاڵه‌بانی بۆ چی شاراوه‌یه ؟ باشه دوای له
سێداره‌دانه‌کان بۆ چی لێدوانی نه‌دا؟ ئه‌گه‌ر
راست ده‌کات ؟ ئایا پێشمه‌رگه‌کانی تاڵه‌بانی
شه‌رمیان له دایکانی ئه‌و شه‌هیدانه و خه‌ڵکی
برینداری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان نه‌کرد که له شاری
سلێمانی وێنه‌ی فه‌رزاد که‌مانگه‌ریان دڕاند و
هێرشیان کرده سه‌ر چه‌ندین خۆپێشانده‌ر ؟ تکایه
با ناوی ئه‌و که‌سانه ئیتر هه‌ر نه‌هێنین و ئه‌و
کانیاو و مانگه‌شه‌وه، تاریک و ڵێڵ نه‌که‌ین....
پرسیار:
_ وەک بزانم تۆ خۆشت باوکت به ده‌ستی ڕژیمی ئێران
ئێعدام کراوه، دەکرێ لەوبارەوە تێبینیی خۆتمان بۆ
باس بکەی؟
شێرکۆ جیهانی:
_ من کاتێک که ته‌نیا هه‌شت- نۆ ساڵانه بووم،
باوکم له تاران هاوڕێ له گه‌ڵ دوو که‌سی دیکه
له سێداره درا. زۆر خاڵی ئه‌و ڕووداوانه به
یه‌ک ده‌چن و ده‌ڵێی مێژوومان به‌رده‌وام دووباره
ده‌بێته‌وه، چوونکه باوکی منیش به تۆمه‌تی
نانه‌وه‌ی بۆمب له سێداره درابوو. من له بیرمه
که له ته‌له‌ڤیزیۆن دیتم. باوکم له ناوه‌ڕاستی
دوو که‌سه‌که‌ی دیکه بوو که هه‌موو ده‌م و چاوی
شوێنی ئه‌شکه‌نجه و سیگاری پێوه دیار بوو. من و
دوو خووشکم به بێ باوک و به ڕه‌نج و گه‌وره‌یی
دایکم که خۆی فیدای ئێمه کرد گه‌وره بووین.
ته‌رمی باوکم هه‌رگیز راده‌ستی بنه‌ماڵه‌که‌مان
نه‌کراوه. به‌ڵام ده‌وڵه‌ت به کوشتنی باوکم و
هاوڕێیانی، نه ته‌نیا نه‌یتوانی بیری ئازادیخوازی
ڕیشه‌کێش بکات، به‌ڵکوو تۆوی نه‌فره‌تی له دڵی
ڕۆڵه‌کانی دا چاندووه. ئایا ده‌وڵه‌تێک که
باوکێک ئێعدام ده‌کات، به راستی چاوه‌ڕوانی
ئه‌وه‌ی هه‌یه که منداڵ و که‌س و کاری ئه‌و
ئێعدام کراوه حه‌زی لێ بکه‌ن و به ده‌وڵه‌تی
خۆیانی دابنێن ؟ ئه‌و ڕژیمه له سه‌ر بنه‌مای
فاشیزمی ئیسلامییه‌وه ساز کراوه و که‌سانیکی
وه‌ک خه‌ڵخاڵی و جه‌لایی زاده بنیاندیان ناوه.
جه‌لایی زاده‌یه‌ک که ته‌نیا له یه‌ک ڕۆژ دا 59
که‌سی له شاری مه‌هاباد به جووخه‌ی ئێعدام
سپارد. ئه‌وه شه‌ڕی فاشیزم و ئێمه‌یه. ڕژیمی شا،
ته‌رمی سوله‌یمان موعینی به ناو شاره‌کانی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا بۆ چاو ترسێن کردنی خه‌ڵک
ده‌گێڕا و ئه‌وانه‌ش بۆ چاو ترسێن کردنی خه‌ڵکی
ئێمه، خه‌باتکارانی ڕێگای ئازادیمان ده‌کوژن.
به‌ڵام ته‌نانه‌ت ترسه‌نۆکتر له ڕژیمی شا،
ئاماده نین ته‌رمه‌کانیشیان نیشان بده‌ن. ئه‌و
ڕژیمانه هێزی خۆیان له سێ شت ده‌گرن: یه‌که‌م
پووڵ و هێزی ئابووری، دوویه‌م ئه‌رته‌ش و هێزی
چه‌کداریه و سێیه‌میش سیخوڕ و جاسوسه‌کانیان.
به‌ڵام مرۆڤی ئازادیخوازی ئێمه، هێزی خۆی له
که‌سایه‌تی و بیر و ڕامانی وه‌رده‌گرێت. هه‌ر
ئه‌وه‌شه که فه‌رزاد به یه‌کێک له هاوڕێیانی
ناو زیندانی ده‌ڵێت: " ڕێگه ناده‌م که له کاتی
ئێعدام، به‌ر له من سه‌نده‌ڵییه‌که‌ی ژێر لاقم
بکێشن، من خۆم به لاقه‌کانم سه‌نده‌ڵییه‌که فڕێ
ده‌ده‌م و کۆتایی به ژیانم ده‌هێنم ".
ده‌وڵه‌ته‌کان به‌و هه‌موو هێز و که‌ره‌سه و
ئیمکاناته‌ی خۆیانه‌وه، له بیر و ڕامانی ئه‌و
چوار تێکۆشەرە خۆشەویستەی ئێمه ترسابوون، به‌ڵام
ئه‌وان که ته‌نیا گۆشت و پێستێکی شکه‌نجه کراو
بوون و جیا له قه‌ڵه‌م و کاغه‌ز هیچ چه‌کێکی
دیکه‌یان پێ نه‌بوو، له مردن نه‌ترسان. چوونکه
ئه‌وان پێیان وابوو که مرۆڤ هاتنی به ده‌ستی خۆی
نییه و مه‌حکومیشه به‌وه‌ی که ڕۆژێک ده‌بێت
له‌و جیهانه کۆچ بکات. ژیان هه‌میشه‌یی نییه و
به ده‌ستی خۆشمان نییه، به‌ڵام چۆنیه‌تی ژیان
زۆر گرینگه و مرۆڤ به ده‌ستی خۆیه‌تی. ئه‌وه
درووشم نییه، راستیه‌که که ده‌بێ ده‌رکی پێ
بکرێت. زۆر که‌س ده‌رکیان به‌و راستیه نه‌کردووه
هه‌ر بۆیه‌ش به هه‌رزانی ده‌ژین. به‌ڵام وه‌ک
ئێلێکساندێر پوشکین ده‌ڵێت: " چۆن بژی شه‌رته نه
وه‌ک چه‌نده بژی ". به هه‌ر حاڵ له گه‌ڵ ئه‌وه
دا که یه‌کێک له تاڵترین ڕۆژه‌کانی ژیانم ڕۆژانی
بیستنی مه‌رگی باشترین که‌س و دۆسته‌کانم بووه،
خۆشحاڵم به‌وه‌ی که خه‌ڵک به ئیعترازی خۆیان
وڵامی ئه‌و کرده‌وه ناڕه‌وایه‌یان داوه و به
دوژمنیان سه‌لماند که ئه‌و که‌سانه‌ی که تۆ
مه‌رگت به سه‌ر دا سه‌پاندن، له ژیانی ئێمه دا
جێیان هه‌یه و خۆشه‌ویستن و یادیان له دڵمان دا
ده‌ژی. فه‌رزاد و هه‌ڤاڵانی جێگه‌ی خۆیان له
مێژوو دا کرده‌وه و ئه‌مه‌ش واتا به‌شێک له‌و
سه‌رکه‌وتنه‌ی که شیرین باسی ده‌کات. ته‌نانه‌ت
ئه‌گه‌ر به‌ر له شه‌هید بوونی ڕووبه‌ڕوی ته‌جاوز
و سووکایه‌تیش هاتبێته‌وه که یاسای ڕژیم ئه‌و
کاره ده‌کات. به‌ڵام ڕووره‌شی بۆ دوژمن ما و
سه‌ربه‌رزی بۆ ئه‌وان.
پرسیار:
_ زۆر سپاس کاک شێرکۆ من پرسیاریکم نی‌یە، وەک دوا
وتە دەڵی چی؟
شێرکۆ جیهانی:
_ دوا وته‌م، ڕسته‌یه‌که له فه‌رزاد که
ده‌ڵێت:ته‌عبیری خه‌ونی هه‌ر سێداره‌یه‌ک ، که
هه‌موو شه‌وێ له وڵاته‌که‌مان دا خه‌ونی مه‌رگی
له سه‌ر دایه، له دایک بوونی منداڵێکه له
داوێنی چیاکانی زاگرۆس، که بۆ شۆڕش و سه‌رهه‌ڵدان
له دایک ده‌بێت...
پرسیار:
زۆر سپاس
شێرکۆ جیهانی:
سپاس بۆ ئیوەش
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|