|
پێتان خۆشه ئێمه‌ش بڵێین " ڕه‌حمه‌تی سه‌دام
حوسێن " ؟!
شێرکۆ جیهانی
جیا کردنه‌وه‌ی خۆمان له یه‌کتر، کارێکی ناخۆشه
و به جۆرێک په‌سه‌ند کردنی خوازراو یان
نه‌خوازراوی ئه‌و سنوورانه‌یه که به سه‌ر
کوردستان دا سه‌پێندراون، به‌ڵام له‌و کورته
بابه‌ته دا به ناچار ده‌بێ نیگایه‌کی وا بخه‌مه
ڕوو.
***
باس کردن له دڕندایه‌تی سه‌دام حوسێن و
ده‌وڵه‌تانی دیکه‌ی داگیرکه‌ری کوردستان، شتێکی
ڕوون و ئاشکرایه و بێگومان دووپات کردنه‌وه‌یان
به پێویست نازانم، چوونکه هه‌ر کوردێک که
ویژدانی هه‌بێت ئه‌و راستیه تاڵه مێژووییه‌ی که
به سه‌ری هاتووه ده‌یبینێت و ده‌یزانێت. فارس
گوته‌نی " هر آنچه که عیان است، چه حاجت به
بیان است ".
کارنامه‌ی سه‌دام حوسێن، کارنامه‌یه‌کی ڕه‌شه و
دڵۆپه خوێنی منداڵانی هه‌له‌بچه و ئه‌نفالی لێ
ده‌چۆڕێته‌وه. دیکتاتۆرێکی سه‌رشێت که
ده‌سهه‌ڵاتی له ده‌ست دا و دواتر له کونێک دا
ده‌ستگیر کرا. له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا که سه‌دام به
هێندێک مه‌به‌ستی سیاسی و به په‌له له لایه‌ن
ئامریکاوه له سێداره درا ( چوونکه زۆر
ده‌وڵه‌تی ڕۆژاواییش ده‌ستیان تێکه‌ڵاوی
جه‌نایه‌ته‌کانی سه‌دام بوو)، به‌ڵام ئاسه‌وار و
کاریگه‌ریه‌کانی سیاسه‌تی چه‌په‌ڵی سه‌دام له
سه‌ر که‌سایه‌تی خه‌ڵکی کورد و گه‌لانی عێراق به
گشتی، هه‌ر ماوه. له باری کولتورییه‌وه، سه‌دام
خه‌لکی عێراقی به شێوه‌یه‌کی خراپ بار هێناوه
که یه‌کێک له‌و سیاسه‌تانه، نۆکه‌ری کردن و
به‌کرێگیراویه‌تییه. سه‌دام هه‌موو کاتێک داوای
له خه‌ڵک کردووه که وه‌کو خودا بیپه‌ره‌ستن و
خۆیشی به خاوه‌نی گیان و ماڵی هه‌موو خه‌ڵکی
عێراق و به تایبه‌ت عه‌ره‌بی شیعه و کوردانی
باشووری کوردستان زانیوه. له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا
که ژماره‌یه‌کی زۆر له کوردانی باشور له دژی
سه‌دام وه‌ستابوونه‌وه و پشتیان به ئێران
به‌ستبوو، له ناو خۆی عێراق و باشوری کوردستانیش
دا، به هه‌زاران هه‌زار کورد، چه‌کی
به‌کرێگیراویه‌تیان بۆ سه‌دام حوسێن هه‌ڵگرت بوو.
له باری ده‌رۆنییه‌وه، ئه‌و هه‌لومه‌رجه
سیاسیه وای له کوردی باشور کردبوو که یان
پشتیان به ئێران ببه‌ستن، یان به عێراق (
ئه‌ڵبه‌ت دوای ڕووخانی سه‌دام، تورکیاش هاته
سه‌ری).
زۆر به‌داخه‌وه سیاسه‌تی وابه‌سته بوون و پشت
قایم کردن به نه‌یارانی کورد، له باشوری
کوردستان بووه‌ته کولتورێکی سیاسی. بێگومان نکۆڵی
له‌وه ناکرێت که باشوری کوردستان، له گه‌ڵ
ئه‌وه‌ش دا که تا ڕاده‌یه‌ک ئازاد بووه، به هۆی
ئه‌وه‌ی که ڕێگای به ده‌ریاوه نییه، ناچاره
پێوه‌ندی له گه‌ڵ جیرانه داگیرکه‌ره‌کانی
کوردستان هه‌بێت. به‌ڵام لێره دا چۆنیه‌تی ئه‌م
پێوه‌ندییه گرینگ و هه‌ستیاره و نابێت که ئه‌و
پێوه‌ندییه له دژی کوردانی به‌شه‌کانی دیکه‌ی
کوردستان و لانی که‌م هاوپه‌یمانانی خۆیان واتا
ده‌وڵه‌تانێکی وه‌ک فه‌رانسه و ئامریکا بێت که
بۆ وێنه له دژی ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئیسلامی
ئێرانن، به‌کار بهێنرێت. به‌ڵام به‌داخه‌وه
ئه‌وه‌ی که به‌رچاوه ئه‌وه‌یه که له باشوری
کوردستان، حکومه‌ته‌کانی وه‌ک تورکیه و ئێران،
وێڕای ئه‌وه‌ی که ئه‌وپه‌ڕی سود و قازانجی مادی و
ئابووری خۆیان له‌و به‌شه‌ی کوردستانیش
وه‌رده‌گرن، هه‌م سوکایه‌تیان پێ ده‌که‌ن و هه‌میش
سه‌ری ڕێزی ئه‌وان له به‌رامبه‌ر خۆیان
داده‌نه‌وێنن !!! به وته‌یه‌کی تر، وه‌ک هه‌میشه
خۆیان به ئاغا ده‌بینن و ئه‌وانیش به کار
ده‌هێنن. نموونه‌ی ئه‌و راستیه‌ش له کێبه‌رکێی
کۆمپانیه‌کانی ئابووری و تۆڕه‌کانی سیخوڕی تورکیه
و ئێران له هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه بگره، تا
ده‌گاته تۆپباران و بۆمبارانی چیاکانی قه‌ندیل و
خنێره و بێ ئاڵا هێشتنی سه‌رۆکی هه‌رێمی باشوری
کوردستان" مه‌سعود بارزانی" له تورکیه،
ده‌بیندرێت. به‌ڵام هاوکات له گه‌ڵ ئه‌و
ڕووداوانه، ئێمه وه‌ک پار و پێرار، شاهیدی
ڕێزگرتن له یادی ئایه‌توڵڵا خومه‌ینین له
شاره‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی و وه‌ک دۆستی کوردان
و مرۆڤێکی گه‌وره له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی
باشووری کوردستانه‌وه یادی ده‌کرێت !!!
من لێره دا نامهه‌وێ جه‌نایه‌تکار بوونی
که‌سایه‌تی خومه‌ینی و ڕژیمه‌که‌ی ( هه‌ر وه‌ک
سه‌دام ) بسه‌لمێنم، چوونکه ئه‌وه‌ش بۆ هه‌ر
کوردێکی خاوه‌ن ویژدان ڕوون و ئاشکرایه و پێویست
به دووپات کردنه‌وه نییه. دواترین نموونه‌ی
ئه‌و جه‌نایه‌تانه‌ش که ڕژیمی ( گۆیا دۆستی
کوردانی باشوری) خومه‌ینی کردوویه‌تی، له سێداره
دانی چوار زیندانی سیاسی کوردی ڕۆژهه‌ڵات و کوشتنی
کچێکی باشووری کوردستان بوو به ناوی " به‌سۆز "
که له ژێر بارانی بێ وچانی ڕاکێتی کاتیۆشا و
تۆپه‌کانی ڕژیمی ئێران له قه‌ندیل ژیانی له
ده‌ست دا.
ئه‌وه‌ی که جێگه‌ی پرسیاره ئه‌وه‌یه که ئایا
به راستی به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمی ڕێز گرتن له
دیکتاتۆرێکی وه‌ک خومه‌ینی له باشووری کوردستان و
له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ئه‌و هه‌رێمه کارێکی
ڕه‌وایه ؟ ئایا ئه‌و کارانه به شێوه‌یه‌کی
تاکتیکی ده‌کرێن، یان به راستی بڕوایان پێی
هه‌یه؟ من لام وایه که مه‌خابن هێندێک کوردی
باشوری به شێوه‌یه‌کی ئیستراتێژیک ، ئێران وه‌کوو
دۆستی نزیکی خۆیان ده‌بینن. زۆر کوردم له باشوور
دیتووه که به شان و باڵی خوومه‌ینی و ڕژیمی
ئێرانیان هه‌ڵگوتووه و کاناڵی ماهواره‌یی "
سه‌حه‌ر" فاڤۆریت(هه‌ڵبژارده‌ی تایبه‌ت)یانه. !
ئه‌و که‌سانه بۆ وێنه ده‌ڵێن: " ئێران
ده‌وڵه‌تێکی ئیسلامییه و کاتێک ئێمه ئاواره
بووین، ئێمه‌ی په‌نا داوه " !!! بێ خه‌به‌ر
له‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر ڕژیمی ئێران له کاتی
ئاواره‌یی دا ده‌رگه‌ی به ڕووی کوردی باشور دا
کردبۆوه، له ڕه‌قی سه‌دام حوسێن و به ئامانجی
سیاسی بووه، نه‌ک به هۆی به‌شه‌ر دۆستی ! خۆ
سه‌دام حوسێنیش زۆر کوردی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی
په‌نا دابوو، ئایا ئه‌ویش به ئامانجی سیاسی ئه‌و
کاره‌ی نه‌کرد؟ ئه‌و که‌سانه له بیریان
چووه‌ته‌وه که زۆر کچی په‌نابه‌ری باشوری له
لایه‌ن هه‌ر ئه‌و پاسداره موسڵمانانه‌ی
ئێرانه‌وه له سه‌ر سنووره‌کان و له ناو
ئۆردوگاکان و ته‌نانه‌ت له شاره‌کانی وه‌ک
مه‌ریوان و نه‌غه‌ده و ئورمیه، ڕووبه‌ڕووی
ده‌سدرێژه ده‌بوونه‌وه. زۆر کوردی باشور، هه‌ر
له‌و ئێرانه‌ی که یارمه‌تیه‌کانی ڕێکخراوی
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی لێ ده‌شاردنه‌وه و بۆ
خۆی ده‌یخواردن، له ڕووی ناچاری وبه هۆی
برسیه‌تی و بێ پووڵی له شاره‌کانی وه‌ک تاران و
ئیسفه‌هان کارگه‌ریان ده‌کرد و زۆر جاریش له
جیاتی پاره له شاره فارسه‌کان (خراپتر له
ئه‌فغانیه‌کان ) شه‌قیان پێ ده‌درا. ئه‌وه
کوردانی باکور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوون که
ده‌رگای ماڵه‌کانی خۆیان به ڕووی ئه‌وان دا
ئاواڵه کردبۆوه و له ناخی دڵه‌وه و به هه‌موو
شێوه‌یه‌ک یارمه‌تیان ده‌دان نه‌ک ڕژیمی کوردکوژی
ئێران. به‌ڵام کورد له مێژه مه‌سه‌له‌یه‌کی
هه‌یه که ده‌ڵێت : " کێ کردی و کێ خواردی ؟" .
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ڕوویه‌کی دیکه‌ی یادکردنی
خومه‌ینی له باشوری کوردستان، مه‌به‌ستێکی
تاکتیکی بێت، دیسان کارێکی به جێ نییه. بۆ وێنه
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه ده‌وڵه‌تانێکی وه‌ک ئێران و
تورکیه، په‌یوه‌ندیه‌کی زۆر گه‌رم و گوڕیان
هه‌یه، به‌ڵام قه‌ت مه‌لاکانی ئێران بۆ "
ئاتاتورک " ڕێوڕه‌سمی ڕێزگرتن و یادکردنه‌وه‌یان
نییه و ده‌وڵه‌تی تورکیش قه‌ت نه‌بووه که بۆ
"خومه‌ینی" کۆڕ و کۆمه‌ڵ ببه‌ستێت. باشه بۆ چی
ده‌بێت هه‌موو ساڵێک یادی ئه‌و پیره‌مێرده
دیکتاتۆره بکرێته‌وه و بیر و ڕامانی رادیکاڵی
ئیسلامی به نموونه‌ی ئه‌ندێشه‌یه‌کی گه‌وره
بزاندرێت ؟ ئه‌گه‌ر به راستی رامانی و شێوازی
خومه‌ینی بۆ کاربه‌ده‌ستانی باشووری کوردستان،
نموونه‌یه‌کی ئیده‌ئال و باشه، بۆ چی ده‌قی ئه‌و
رامانه که ئامانجه‌که‌ی ساز کردنی حکومه‌تی خودا
و سیسته‌می تاک حیزبی "حیزبوڵڵا"یه، له عیراق و
باشوری کوردستان بۆ خۆیان پیاده ناکه‌ن ؟! (
ئه‌وه له کاتێکدا ده‌ڵێم که له مێژ ساڵه
نوێنه‌رانی حیزبوڵڵای ئێران له باشوور ده‌ستیان
به سه‌ر زۆر شت دا گرتووه و ده‌ستیان به ڕفاندن
و کوشتنی دژبه‌رانی خۆیان کردووه و به وته‌یه‌ک،
ئه‌وه‌نده‌ی ده‌ستیان له سلێمانی و هه‌ولێر
ده‌ڕوات، له سنه و مه‌هاباد ناڕوات ). ئه‌گه‌ر
ئه‌وان ته‌نانه‌ت به‌شێک له فه‌رمایشه‌کانی
خومه‌ینیش پیاده بکه‌ن، ده‌بێ سه‌ره‌تا سیسته‌می
پارله‌مانی خۆیان هه‌ڵوه‌شننه‌وه، شه‌ڕی ئیسرائیل
و ئامریکا وه‌کوو جه‌هاد و وه‌زیفه ببینن، هه‌ر
که‌س قوومێک مه‌شڕووبی خوارده‌وه ( که خۆشیان
ڕۆژانه ده‌یخۆنه‌وه) بیده‌نه به‌ر قامچی، هیچ
ڕۆژنامه‌یه‌ک جیا له ڕۆژنامه‌ی ده‌وڵه‌تی
نه‌هێڵنه‌وه، به زۆری لێچکه و سه‌رپۆش له
سه‌ری ژنان بکه‌ن و ...گه‌لێک شتی دیکه. خۆ جیا
له‌و جۆره ره‌فتارانه و گه‌لێک هه‌ڵسوکه‌تی
ناڕه‌وا و دڕندانه‌ی دیکه، حکومه‌تی خومه‌ینی تا
ئێستا شتێکی دیکه‌ی پێ نه‌بووه.
دیکتاتۆر دیکتاتۆره، چ سه‌دام بێت، چ ئاتاتورک
بێت یان خومه‌ینی. هیچیان نه ته‌نیا شایانی ڕێز
گرتن نین، به‌ڵکوو نه‌فره‌تی مێژووییان له
سه‌ره. کوردانی باشور و به تایبه‌ت
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌بێ ئه‌وه
بزانن که ڕاگرتنی دڵی کوردانی ئازادیخوازی باکور
و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و به ده‌ست هێنانی
پشتیوانی ئه‌وان، زۆر به نرختره له به ده‌ست
هێنانی دڵی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که هه‌موو کاتێک
له دژی کوردی ئازاد و ناسنامه‌ی کوردی
راوه‌ستاون. ئه‌گه‌ریش بۆیان گرینگ نییه و کایه
به هه‌ستی کوردانی سته‌م لێکراوی به‌شه‌کانی
دیکه‌ی نیشتیمان ده‌که‌ن، ئه‌و کات ده‌بێ ئه‌و
مافه به کوردێکی ڕۆژهه‌ڵاتیش بده‌ن که بۆ وێنه
ڕێ و ڕه‌سمی ڕێز گرتن له که‌سێکی وه‌ک "سه‌دام
حوسێن" به‌ڕێوه به‌رێت، چونکه هیچ نه‌بێت
سه‌رده‌مانێکیش سه‌دام له کاتی شه‌ڕ و له ڕه‌قی
خوومه‌ینی پاره و ئیمکانات و که‌مپی له ئیختیاری
ئه‌وان داناوه ( ئه‌گه‌ر چی پێم وانییه که
کوردانی باکور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، هه‌رگیز
کارێکی وه‌ها نه‌نگین و په‌ست ئه‌نجام بده‌ن ).
ئه‌و بابه‌ته به قسه‌یه‌ک له عیسا مه‌سیح
ته‌واو ده‌که‌م که ده‌ڵێت: مرۆڤ چ قازانجێک
ده‌بینێ، ئه‌گه‌ر هه‌موو جیهان وه‌ده‌ست بێنێ،
به‌ڵام خۆی بدۆڕێنێ؟
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|