|
له گۆڤاری سروه‌دا ئیتلاعاتی ئێران ڕۆڵی
چاوه‌دێری کردنی قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانی
هه‌بوو
ماڵپه‌ڕی "24 کاتژمێر" پاش داخرانی گۆڤاری سروه ،
زه‌نجیره‌یه‌ک وتووێژی له‌گه‌ڵ هێندکه‌س که ئاشنا
به شیوه‌کار و تێکۆشانی سروه بون و هه‌روه‌ها
که‌سانێک که هاوکاریان کردوه،ئه‌نجامداوه. یه‌ک
له‌و که‌سانه که وتووێژی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدراوه،
هاوکاری هه‌ڵوێست شێرکۆ جیهانی بوه. ئێمه
به‌مه‌به‌ستی ئارشیوکردنی ئه‌و وتووێژه له
لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی کاک شێرکۆدا ده‌قه‌که‌مان
گواسته‌وه بۆ سه‌ر هه‌ڵوێست که وێرای
ئارشیوکردنی له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی کاک شێرکۆ دا،
بۆخوێندنه‌وه و ئاگاداریی میوانانیش بڵاوی
ده‌که‌ینه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ریی هه‌ڵوێست
وه‌ک که‌سانێکی تینوومان لێ
هاتبوو که ئه‌گه‌ر قووڕاویش با ده‌مانخوارده‌وه
له سروه‌دا ئیتلاعاتی ئێران ڕۆڵی چاوه‌دێری کردنی
قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانی
هه‌بوو
له سروه دا سانسۆڕێکی
سه‌خت هه‌بوو
شێرکۆ
جیهانی، نوسه‌ر و چالاکی مه‌ده‌نی، ساڵی 1977
له‌شاری مه‌هاباد
له‌دایک بووه. جگه له‌نوسین و وه‌ڕگێڕان به‌کاری
سینه‌ما و فۆتۆگرافیشه‌وه
سه‌رقاڵه. له ژووره‌کانی تاکه‌که‌سی ئیتلاعات و
زیندانی مه‌هاباد له نێوان
ساڵانی 2000- 2001 بۆ ماوه‌ی پێنج مانگ و نیو
زیندانی بووه، له نێوان ساڵانی
2003-2004یش
بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگ زیندانی بووه. ساڵی 2006
له گرتوخانه‌ی ورمێ بۆ
ماوه‌ی نۆزده رۆژ مانی له‌خواردن گرتوه و ساڵی
2008 ناچار بوه ئێران به‌جێ بێڵێ
و ئێستا له‌وڵاتی سوید نیشته‌جێیه.
شێرکۆ جیهانی یه‌که‌م وتاری له ئاویه‌ر
دا بڵاو کراوه‌ته‌وه، دواتر له سروه و سیروان
و ڕۆژانوو و زیلان و گۆڤار و
ڕۆژنامه‌کانی دیکه دا شتی بڵاو بووه‌ته‌وه.
سه‌باره‌ت به بڵاوکردنه‌وه‌ی
بابه‌ته‌که‌نی له گۆڤاری سروه‌دا به (24
کاتژمێر)ی گوت "نازانم له کامه ژماره‌ی
سروه دا بابه‌تی یه‌که‌مم بڵاو بووه‌ته‌وه،
چوونکه ئاڕشیوه‌که‌م به‌شێکی
ئیتلاعاتی ئێران دوای گرتنم ده‌ستیان به سه‌ر دا
گرت و له گه‌ڵ خۆیان دا بردیان،
به‌ڵام بابه‌تی یه‌که‌مم ئه‌ده‌بی بوو. ئه‌گه‌ر
هه‌ڵه‌م نه‌کردبێت یه‌که‌م بابه‌تم
وه‌رگێڕانی چه‌ند شێعر و ژیاننامه‌ی شاعیری ڕه‌ش
پێست " له‌نگستۆن هیوز" بوو."
شێرکۆ باس له‌وه ده‌کا که چه‌ندین بابه‌تی
دیکه‌شی بۆ سروه ناردوه که هه‌رگیز
چاپ نه‌کراون . له چه‌ند نامه دا که بۆی
هاته‌وه، باسیان له‌وه کردبوو که
پێویسته زۆرتر کار بکا و بۆ چه‌ند بابه‌تی دیکه‌ش
هیچ وڵامێکی لێیان
وه‌رنه‌گرتوه.
له
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و له ماوه‌ی ساڵانی ڕابڕدوو،
یه‌کێک
له گۆڤاره به ناو بانگه‌کانی کوردی، گۆڤاری "
سروه" بوو. سروه گۆڤارێکی
ئه‌ده‌بی و کولتوری بوو که ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و پێش
به به‌هانه‌ی که‌م بوونی
ئیمکاناتی ماڵی کۆتایی به کاری خۆی هێنا.
له‌و بواره دا دۆستانی به‌ڕێزم له "24 کاتژمێر"
داوایان لێکردم که وه‌ک یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی
که چه‌ند بابه‌تێکم له گۆڤاری
سروه دا بڵاو کردووه‌ته‌وه و له نزیکه‌وه
هێندێک له به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌م
گۆڤاره‌م ناسیوه، بیر و ڕای خۆم له سه‌ر ئه‌و
گۆڤاره ده‌رببڕم.له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش
دا که وا باشتر بوو هێندێک که‌س که خۆیان له
سروه دا کاریان کردووه، خۆیان له
سه‌ریان نووسیبا، بۆ وێنه که‌سێکی وه‌ک " جه‌لال
مه‌له‌کشا" یان که‌سانی
هاوشیوه‌ی، به‌ڵام دیسانیش داواکاری ماڵپه‌ڕه‌که‌م
قه‌بوڵ کرد و منیش به کورتی
هێندێک شتم له‌و بواره‌وه نووسیوه. لێره دا
ئامانجی من نووسینی بابه‌تێکی دوور و
درێژ نه‌بووه و ویستوومه به کورتی بچمه سه‌ر
باسه‌که.
هۆکاری دامه‌زرانی
سروه:
دوابه‌دوای ڕووخانی ڕژیمی شا و هاتنه
سه‌ر کاری ڕژیمی ئیسلامی خومه‌ینی، شه‌ڕێکی
گه‌وره‌ی خودموختاری خوازی له
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌ستی پێ کرد. له‌و شه‌ڕه
دا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که زۆر
قاره‌مانیه‌تی کرا و گه‌لێک مرۆڤ بوونه قووربانی،
ڕژیمی ئێران به که‌ڵک وه‌رگرتن
له هێندێک هه‌ڵه‌ی سیاسی کوردان، چه‌ک و پاره‌ی
زۆری خۆی و خیانه‌تی ژماره‌یه‌ک
له کوردانی خۆ جێی، خاکی گه‌لی بێ پشتیوانی کوردی
داگیر کرده‌وه و که‌سانێکی وه‌ک
مه‌لا "خه‌ڵخاڵی" کوشتار و کۆمه‌ڵکوژیان ئه‌نجام
دا. ڕژیمی ئێران که هێشتا
ده‌رگیری شه‌ڕی حیزبه کوردیه‌کان بوو، به له
به‌ر چاو گرتنی ئه‌وه‌ی که ئه‌و
کات پێشمه‌رگه خاوه‌نی هێزێکی زۆر بووه و له
ناو خه‌ڵکیش دا خۆشه‌ویستی هه‌بووه
(
چوونکه داواکاری مافی ئه‌و گه‌له بوون و له‌و
پێناوه دا ژیانیان پێشکه‌ش
ده‌کرد و ڕه‌نجیان ده‌دا)، ده‌یهه‌ویست سیمای
دڕندانه‌ی خۆی بشارێته‌وه و به
درووشمی خوومه‌ینی که ده‌یگوت" ما با کفر میجنگیم
نه با کرد" هه‌وڵی ڕاکێشانی
کوردانی بۆ لای خۆی ده‌دا. ئه‌گه‌ر چی به
کرده‌وه ڕژیم شه‌ڕی کوردی ده‌کرد،
به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی که چه‌کی پێشمه‌رگه‌ی کورد له
خۆی بستێنێته‌وه ، گه‌لێک
تاکتیکی به کار ده‌هێنا. ئه‌و تاکتیکانه له
وتووێژه‌کانی درۆیین له گه‌ڵ
"
قاسمڵوو" و " شێخ عیزه‌دین حوسێنی"یه‌وه بگره تا
ده‌گاته به‌ڵینی دان به
توده‌ییه‌کان و چریکه فیداییه‌کان و دواتریش
دامه‌زراندنی پێشمه‌رگه‌ی موسڵمان،
هه‌مووی بۆ لاواز کردن و تێکشاندنی لایه‌نه‌کانی
به‌رامبه‌ری کۆماری ئیسلامی له
ناو خۆی ئێران و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌نجام دران
و له کۆتاییش دا به چه‌ک و
پۆتین و شه‌ق و زیندان و ئێعدام، پارته چه‌په‌کان
و حیزبه کوردیه‌کانیان له
یه‌کتر هه‌ڵپڕژاند. تاکتیکێکی دیکه‌ی کۆماری
ئیسلامی هێندێک به‌ڵێنی بوو که به
هێندێک که‌سی دابوو که به هزری تووده‌یی له
حیزبی دێمۆکرات دابوون. به‌شێک له‌و
که‌سانه له کۆنگره‌ی چواره‌می ئه‌و حیزبه لێی
جیابوونه‌وه و به‌شێکیان به هۆی
ماندوویه‌تی و به‌شێکیشیان به هۆی فریوێک که له
ڕژیمی ئێران خواردیان،
گه‌ڕانه‌وه ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و دانیشتن. له
ناو ئه‌م که‌سانه دا شاعیری
گه‌وره‌ی کورد مامۆستا " هێمن"یش هه‌بوو که
مه‌خابن قاسمڵوو تۆمه‌تی جاشایه‌تی لێ
دا و دوای دانیشتن و پاشه‌کشه‌ی له سیاسه‌ت،
هه‌موو شێعر و نووسراوه‌کانی
ئازادیخوازانه‌ی له لایه‌ن حیزبی دێمۆکراتی
کوردستانی ئێرانی ئه‌و کاته قه‌ده‌غه
و سانسۆڕ کران. ده‌وڵه‌تی ئێران ئه‌و
هه‌لومه‌رجه‌شی قۆاسته‌وه و به دانانی دوو
گۆڤاری " سروه" و " ئاوێنه" بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی
کرد که گۆیا زه‌مینه بۆ مافی
گه‌وره‌تریش بۆ کوردان ئاماده کردووه و مامۆستا
هێمنیشیان هێنایه ناو "سروه".
ده‌وڵه‌ت که خاڵه‌کانی 15 و 19 و هێندێک یاسای
باشی دیکه‌شی له قانونی بنچینه‌یی
دا جێگیر کردبوو( هه‌ر چه‌ند هه‌رگیز پیاده
نه‌کراون و باشتره هه‌ر به یه‌کجاری
حه‌زف بکرێن) هه‌موو کاتێک هه‌وڵی داوه بڵێت که
له گه‌ڵ پرسی کورد کێشه‌ی نییه
و ئه‌گه‌ر شۆڕشگه‌ری کورد نه‌بوایه ( به قه‌ولی
خۆیان زیددی ئینقیلاب ) ئه‌وا له
چوارچێوه‌ی ئێرانی نوێ دا که ئیسلامییه زۆر ماف
هه‌یه که بیدا به کوردان
(
گۆیا سته‌مه‌کانی شای ده‌برده ژێر پرسیار و
که‌سانێکیش باوه‌ڕیان هه‌بوو که
خوومه‌ینی گۆرانکاری دێمۆکراتیک له چوارچێوه‌ی
ئیسلام دا ساز ده‌کات ) !!! ئه‌وه
له حاڵێکدابوو که ته‌واوی پۆوه‌نه‌کانی ڕژیمی
ئێران له دانی ئه‌م دوو گۆڤاره
خولاسه ده‌بوویه‌وه و له راستیش دا ئه‌وان له
ترسی جووڵانه‌وه‌ی
ئازادیخوازانه‌ی کوردان ئه‌م دوو گۆڤاره‌یان
دامه‌زراند بوو، نه‌ک له به‌ر جوانی
چاوی کوردان. ئه‌وه هه‌مان کاره که ئێستا
ده‌وڵه‌تی تورکیش له به‌رامبه‌ر
کوردان دا ده‌یکات و بۆ وێنه تورکیه که
هه‌بوونی کوردی قه‌بوڵ نه‌بووه، ئێستا
کاناڵێکی ته‌له‌ڤیزیۆنی کوردی به ناوی "
ته‌ره‌ته شه‌ش" داناوه ! دیاره ترسی
تورکان له هێزی پارتیزانی کوردی و به سیسته‌م
بوون و یه‌کگرتنه‌وه‌ی خه‌باتی شار
و شاخه که وا تورکه‌کانی ئه‌وه‌نده
شڵه‌ژاندووه که کاناڵێکی له‌م جۆره‌یان
داناوه. هه‌ڵبه‌ت ئێرانیش له بواری
ته‌له‌ڤیزیۆنی کوردی به مه‌به‌ستی سیاسی بێ
کار نه‌بووه و به‌ر له تورکیه و بۆ کوردانی
ده‌ره‌وه‌ی ئێران کاناڵی
ته‌له‌ڤیزیۆنی " سه‌حه‌ر"ی داناوه. کاناڵێک که
بۆ ناو خۆی ئێران نییه و بگره
خودی سه‌ته‌لایت له ناو ئێران دا قه‌ده‌غه‌یه
!
ڕۆڵی پۆزێتڤی
سروه
گۆڤاری سروه به هه‌ر مه‌به‌ستێک
دامه‌زرابیت، کاریگه‌ری پۆزێتیڤ و باشی زۆر
هه‌بوو. یه‌که‌مین ڕۆڵی باشی سروه
ده‌کرێ له فێر کردنی زمانی کوردی دا ببینین.
ده‌وڵه‌تی نوێی ئیسلامی ئێرانیش
وه‌کوو ڕژیمی شا، هه‌رگیز په‌روه‌رده به زمانی
کوردی له قووتابخانه و
خوێندنگاکان په‌سه‌ند نه‌کردووه و ڕێگه‌ی پێ
نه‌داوه. به‌شێکی زۆر له خه‌ڵک، یان
له ڕێگای فێرگه‌ی پێشمه‌رگه یانیش له ڕێگای
کتێب و گۆڤاره‌کان خۆیان فێری نووسین
و خوێندنه‌وه‌ی کوردی کردووه. من خۆم یه‌کێک له‌و
که‌سانه‌م که ته‌نانه‌ت نووسینی
کوردی به فۆنتی لاتینم بۆ یه‌که‌م جار له سروه
دا دیت و له ڕووی ئه‌م
گۆڤاره‌وه خۆم فێری نووسین به هه‌ر دوو فۆنتی
عه‌ره‌بی و لاتین کرد.
لایه‌نێکی دیکه‌ی پۆزێتیڤی گۆڤاری سروه کۆ
کردنه‌وه‌ی
و ناساندنی قه‌له‌م به ده‌ستان به یه‌کتر بوو.
گه‌لێک که‌س یه‌کتریان له ڕیگای
سروه ناسی و قه‌ڵه‌مه‌کان که‌وتنه کێبه‌رکێ.
سروه به‌ش به حاڵی خۆی ڕۆڵی
ئه‌وه‌شی هه‌بووه که قه‌ڵه‌می نوێ هان بدات و
په‌روه‌رده بکات. ئه‌و کات سروه
له به‌ر تاک بوونی ( چوونکه ته‌نیا سروه هه‌بوو
و به‌س، ئێمه‌ش وه‌ک که‌سانێکی
تینوومان لێ هاتبوو که ئه‌گه‌ر قووڕاویش با
ده‌مانخوارده‌وه ) بوو به ناوه‌ندێک
بۆ هان دانی که‌سانێک که تازه ده‌ستیان داوه‌ته
قه‌ڵه‌می نووسین. هه‌ر چه‌ند زۆر
که‌سیش به هۆی ئه‌وه‌ی که له سروه دا
بابه‌ته‌کانیان بڵاو نه‌ده‌کراوه یان
ره‌خنه‌ی بێ واتایان لێ گیرابوو، بۆ هه‌میشه
ته‌نانه‌ت له نووسین و خوێندنه‌وه‌ش
زه‌ده بوون. به‌شێکی باش و سه‌رنج ڕاکێشی گۆڤاری
سروه که بۆ په‌روه‌رده کردنی
نووسه‌ران باش بوو، به‌شێک بوو که مرۆڤ
ڕه‌خنه‌کانی سه‌ر بابه‌ته‌کانی ئه‌ده‌بی
خه‌ڵکی ده‌خوێنده‌وه و له ڕووی ئه‌و
ڕه‌خنانه‌وه تا راده‌یه‌ک مرۆڤ بۆی
ده‌رده‌که‌وت که چ بابه‌تێک به باش ده‌زاندرێت و
کامه بابه‌ت به لاواز
ده‌بیندرێت! هاوکات ئاشنا کردنی خوێنه‌ران و
نووسه‌ی کورد به وشه‌کانی زاراوه
جیاوازه‌کانی زمانی کوردی، له زاراوه‌ی
که‌لهۆڕیه‌وه بگره تا هه‌ورامی و سۆرانی
و کرمانجی، یه‌کێکی دیکه له باشیه‌کانی ئه‌م
گۆڤاره پڕ خوێنه‌ره بوو.
ڕۆڵی نێگاتیڤی سروه
سروه له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا که ڕۆڵی باشی
هه‌بووه، گه‌لێک ڕۆڵی
خراپیشی هه‌بووه. ناسینی زۆر قه‌له‌م به ده‌ست و
که‌سی چالاک له لایه‌ن ڕژیمی
ئێران و هه‌وڵ دان بۆ کۆنتڕۆڵ و چاوه‌دێری
کردنیان، نموونه‌یه‌کی ئه‌و راستیه‌یه.
له سروه‌دا ئیتلاعاتی ئێران ڕۆڵی چاوه‌دێری کردنی
قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانی هه‌بوو و
کاتێک هه‌ستیان به‌وه ده‌کرد که قه‌ڵه‌می که‌سێک
بۆنی ئازادیخوازی و سیاسی لێوه
دێت، ئه‌و که‌سه‌یان ده‌دۆزیه‌وه و
په‌روه‌نده‌یان بۆ ساز ده‌کرد و ده‌یانخسته
ژێر کۆنتڕۆڵ و چاوه‌دێری خۆیان. ته‌نانه‌ت
ژماره‌یه‌ک که‌سی ئیتلاعاتی کورد و فارس
و ئازه‌ری و لۆڕ له سروه دا کاریان کردووه که
کاریان ساز کردنی په‌روه‌نده بۆ
ئاڕشیوی ئیتلاعات بووه و له ڕێبه‌رانی سیاسی
کورده‌وه بگره تا جه‌وانێکی ساده‌ی
تازه قه‌ڵه‌م، شتیان له سه‌ر نووسیون.من که‌سێک
ده‌ناسم که خۆی له سروه کاری
کردووه و به هه‌ڵکه‌وت نموونه‌ی ئه‌م جۆره
په‌روه‌ندانه‌ی دیتووه، به‌ڵام به
هۆی ئاسایشی گیانی ئه‌و ناتوانم جارێ ناوی ببه‌م.
له لایه‌کی دیکه ڕژیمی ئێران
به ڕێگای سروه هه‌وڵی داوه که وانیشان بدات
که گۆیا هێندێک ئازادی داوه به
کوردان و ده‌وڵه‌تێکی جیاوازه
!!
به‌ڕێوه‌به‌رانی
سروه کێ بوون؟
دوو ده‌سته سروه‌یان به‌ڕێوه ده‌برد.
ده‌سته‌یه‌ک له که‌سانی
ئیتلاعاتی و سه‌ر به ڕژیم پێک هاتبوون و
ده‌سته‌یه‌کیش له نووسه‌ران و
کارمه‌ندانی ساده‌ی کورد. من خۆم له سروه شاهید
بووم که بۆ وێنه کابرایه‌کی
ئیتلاعاتی ڕدێن درێژ ( که له ئه‌سڵ دا لۆڕ بوو)
له قاتی دووی ساختمانی سروه که
ئه‌و کات له گه‌ڕه‌کی دانیشکه‌ده‌ی شاری ئورمیه
بوو، ده‌مانچه له قه‌د و بێ‌سیم
به ده‌ست داده‌نیشت و ئه‌و بابه‌تانه‌ی که
قه‌رار بوون چاپ بکرێن ده‌هاته به‌ر
ده‌ستی و دوای کۆنترۆڵ و سانسۆڕ فه‌رمانی بڵاو
کردنه‌وه یان نه‌کردنه‌وه‌یانی
ده‌دا. هاوکات که‌سانێکی کۆنه ساواکی که له
زه‌مانی شا به کۆد و ڕه‌مزی جیاواز
هاوکاری ساواکیان کردبوو، له‌وێش دا هه‌مان ڕۆڵیان
بۆ ئیتلاعاتی ئێران ده‌گێڕا و
ئه‌مجاره‌یان مووچه‌خۆر و قه‌ڵه‌م به ده‌ستی
ڕژیمی ئێران بوون.
ده‌رکردنی کارمه‌نده
باشه‌کان
ژماره‌یه‌کی زۆر له‌و که‌سانه‌ی که
له سروه کاریان کردووه، له‌و گۆڤاره
ده‌رکراون. واتا زۆر به ده‌گمه‌ن که‌سێکی
سه‌ربه‌خۆ هه‌بووه که بۆ ماوه‌یه‌کی درێژخایه‌ن
له سروه‌دا مابێته‌وه و
ده‌رنه‌کرابێت ! له راستی دا به‌ڕێوه‌به‌رانی
ئیتلاعاتی سروه، ئه‌و
کارمه‌ندانه‌یان ده‌رده‌کرد که یان هیچ
نه‌ده‌چوونه ژێر باری خواسته‌کانی ئه‌وان
یانیش که‌م ده‌چوونه ژێر بار. هێندێک جاریش
ده‌رکردنی نووسه‌رانی گۆڤاری سروه به
هۆی بڵاو کردنه‌وه یان نووسینی بابه‌تێکی سیاسی و
بۆن دار بوو ( دوای ئه‌وه‌ی که
له ژێر تیغی سانسۆڕ له پته‌یان ده‌رده‌چو و چاپ
ده‌کرا). به گشتی نووسه‌رانێکی
باشی له وێنه‌ی کاک سواره فتووحی یان ...هتد که
قه‌ڵه‌مێکی باشیان هه‌بووه،
ده‌رده‌کران و کابرایه‌کی ئیتلاعاتی ڕدێن درێژ که
هه‌رگیز نه‌یده‌زانی ته‌نانه‌ت
ڕسته‌یه‌کیش به کوردی بنووسێت و شته‌کانیان بۆ
ته‌رجوومه ده‌کرده‌وه،
به‌رپرسیاری گشتی گۆڤاره‌که بوو
!!!
شیوازی ده‌کردنیان به دوو جۆر بوو:
یه‌که‌م :ده‌رکردنی راسته‌وخۆ. واتا به‌و
کارمه‌نه‌ده
ده‌گووترا که ئیتر پێویستیان پێی نییه و نابێ
له‌وێ کار بکات
دوویه‌م: ده‌رکردن به ڕێگای فشاری ئابووری و
نه‌دانی
مووچه یان که‌م کردنه‌وه‌ی مووچه تا ئاستێک که
ته‌نانه‌ت ئه‌و کارمه‌نده
نه‌توانێ کرێ خانووه‌که‌شی بدات و ناچار بێت سروه
به جێ بهێڵێت
سانسۆڕ
و قه‌ده‌غه
گه‌لێک بابه‌تی باش له ئاڕشیوی گۆڤاری سروه دا
به هۆی ئه‌وه‌ی که
سیاسی بوون یان بۆنی سیاسی و ئازادیخوازیان لێ
ده‌هات، ده‌پۆ کراون و هه‌رگیز چاپ
نه‌کران. هاوکات له سروه دا سانسۆڕێکی سه‌خت
هه‌بووه و ته‌نانه‌ت گه‌لێک شێعر و
نووسراوه ته‌نیا له به‌ر ئه‌وه‌ی که
وشه‌گه‌لێکی وه‌ک " چوار" یان " چیا" یان
"
ئازادی"یان تێ دابووه چاپ نه‌کراون، یانیش به
سانسۆڕه‌وه چاپ کراون. بۆ وێنه
به‌ڕێوه‌به‌رانی سرووی سروه پێیان وابووه که
وشه‌ی " چوار" ده‌توانێ ئاماژه
به چوار پارچه‌ی کوردستان بێت و " ئاگر "
ده‌توانێ ئاماژه به ئاگری شۆڕش بێت و
شتی له‌م جۆره. له سه‌ر ئه‌م جۆره وشانه
حه‌ساس بوون و به هه‌ستیارییه‌وه
هه‌ر بابه‌تێک که له‌م وشانه‌ی تێدا بووایه نزیک
ده‌بوونه‌وه.
نزیکبوونه‌وه‌ی شه‌خسی و
سه‌لیقه‌یی و که‌ڵک وه‌رگرتنی ئۆپۆرتۆنیستی له
سروه
له سروه دا هێندێک له به‌ڕێوه‌به‌رانی سه‌رووی
ئه‌م گۆڤاره،
گه‌لێک جاران به که‌یفی خۆیان بابه‌تیان حه‌زف
یان چاپ کردووه و سه‌لیقه و
خواستی خۆیان داسه‌پاندووه. نموونه‌ی ئه‌وه له
بیره‌وه‌ریه‌کی کاک " مارف
ئاغایی" دا به‌دی ده‌کرێت. مارف ئاغایی جارێکیان
باسی کرد که ئه‌و گه‌لێک شێعری
خۆی بۆ ئه‌حمه‌د قازی ده‌خوێنده‌وه، به‌ڵام
هه‌موو جارێ کاک ئه‌حمه‌د قازی سه‌ری
لێ باده‌دا و پێی ده‌گوت" تیاح له‌و شێعره
قۆڕه‌ی. ماڵته ئه‌وه چییه مارف
ده‌یخوێنییه‌وه؟! جا به‌وه‌ش ده‌ڵێن شێعر؟!"
جارێکیان مارف ئاغای شێعرێکی بڵاو
نه‌کراوه‌ی عه‌بدوڵڵا په‌شێوی وه‌گیر ده‌که‌وێت و
بۆ ئه‌حمه‌د قازی ده‌خوێنێته‌وه
و پێی ده‌ڵێت که شێعری خۆیه‌تی. ئه‌حمه‌د قازی
خۆی تووڕه ده‌کات و پێی ده‌ڵێت که
زۆر شێعرێکی سه‌قه‌ت بوو. کاک مارف له جێ دا
ده‌ڵێت که ئه‌وه شێعری خۆی نه‌بووه
و شێعری عه‌بدوڵڵا په‌شێوه ! ئه‌حمه‌د قازیش خێرا
ده‌ڵێت: " به راستی شێعرێکی
جوان بوو. زۆر جوانی نووسیوه و شتی له‌م جۆره "!
دیاره که ئه‌م جۆره
هه‌ڵسوکه‌وتانه نه‌ک له سه‌ر بنه‌مای به هێز
بوون یان نه‌بوونی بابه‌ته‌که له
بواری ئه‌ده‌بی، به‌ڵکوو له سه‌ر بنه‌مای
سه‌لیقه‌ی چه‌ند که‌سی به‌رپرسیار بووه.
ته‌نانه‌ت له ساڵه‌کانی ده‌ستپێکی 2000
کۆبوونه‌وه و کێ به‌ر کێیه‌ک له شاری
سنه به‌ڕێوه چوو که حاڵه‌تی کێبه‌رکێی ئه‌ده‌بی
هه‌بوو. ئه‌و کاره به
پێشه‌نگایه‌تی گۆڤاری سروه ئه‌نجام درا و کاک
ئه‌حمه‌د قازی که خۆی به‌ڕێوه‌به‌ری
سروه بوو، خه‌ڵاتی باشترین ته‌نز نووسی کوردستانی
ئێرانی دابوو به خۆی
!!!
بێگومان ئه‌وه‌ش ناوێکی جیا له که‌ڵک وه‌رگرتنی
نابه‌جێ له پۆستی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سروه له سه‌ر ناندرێت.
لابردنی
سروه له ئورمیه بۆ تاران به مه‌به‌ستی
سیاسی
گۆڤاری سروه له شاری ئورمیه
ده‌ستی به کار کرد و که‌سێکی وه‌ک مامۆستا هێمن
که گۆیا ته‌نیا تا بڵاو بوونه‌وه‌ی
چوار ژماره تێی دابووه، ڕۆڵێکی باشیان هه‌بووه
له خزمه‌ت به فه‌رهه‌نگ و زمان
و ئه‌ده‌بیاتی کوردی له ڕێگای ئه‌م گۆڤاره‌وه.
به‌ڵام هه‌بوونی سروه له ئورمیه
سه‌ره‌تا له لایه‌ن پان تورکه‌کان و دواتریش له
لایه‌ن هێندێک ئیتلاعاتی ( واتا
له ساڵه‌کانی ئه‌م دواییه دا) ته‌حه‌مول
نه‌ده‌کرا. ئیتلاعات کارێکی کرد که
سه‌ره‌تا سروه بێ ناوه‌ڕۆک بکات و به به‌هانه‌ی
ئه‌وه‌ی که گۆیا سه‌رده‌می پۆست
مۆدێڕنه، له ڕه‌سه‌نایه‌تی کلاسیکی خۆی دووری
بخاته‌وه و دواتریش کارمه‌ندیان بۆ
نه‌هێشت و ئه‌مجاره‌شیان له ئورمیه‌وه بۆ تاران
ڕایانگواست ! هه‌م ئیتلاعات و
هه‌میش پان تورکه‌کان ده‌ستیان کردووه به که‌م
کردنه‌وه‌ی نیشانه‌کانی کوردی له
شاری ئورمیه و هه‌بوونی سروه یان هه‌ر گۆڤارێکی
دیکه‌ی کوردی له ئورمیه، وه‌ک
به کوردی ناساندنی شاری ئورمیه‌ی گۆیا
ئازه‌ربایه‌جانی غه‌ربی ده‌نرخێندرا.
که‌وابوو لابردنی سروه له قۆناغی یه‌که‌م به
هۆی بیرۆکه‌یه‌کی پان تورکیستی
ته‌نانه‌ت ئیتلاعاتیه‌کانیش بووه که زۆربه‌یان
ئازه‌رین.ئه‌وه له کاتێکدایه
که زۆر گۆڤار و ڕۆژنامه‌ی تورکی له ئورمیه چاپ
ده‌کرێن. به‌شیکی دیکه‌ی ئه‌م
کاره‌ش به هۆی هاتنه سه‌ر کاری سه‌رله‌نوێی
ئه‌حمه‌دینه‌ژاد پێک هاتووه.
ئه‌حمه‌دینه‌ژاد ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی
کردووه‌ته هه‌مه‌کاره‌ی ئێران و پلانی
ئه‌وانیش سه‌رکووتی هه‌موو شتێکی کوردییه‌به
ده‌یان و سه‌دان چالاکی مه‌ده‌نی و
ئه‌ده‌بی و سیاسی کوردی گیراون و گه‌لێک ڕۆژنامه
و گۆڤاریش قه‌ده‌غه کران و خڕ
کرانه‌وه. ته‌نانه‌ت گۆڤاری ده‌وڵه‌تی سروه‌ش
یه‌کێک له‌و گۆڤارانه بوو که ئیتر
که‌ڵکی بۆ ڕژیم نه‌مابوو و ده‌بوایه کۆیان
کردباوه، ئه‌گینا بابه‌تی ماڵی
به‌هانه‌یه و گۆڤارێک که به میلیۆن تمه‌نی بۆ
خه‌رج ده‌کرا ( واتا بۆ
به‌ڕێوه‌به‌رانی سه‌رووی و به مه‌به‌ستی تایبه‌ت)
دیاره بوودجه‌ی تایبه‌تیشی له
ئاستی سه‌رووی ئێران دا هه‌بووه و ده‌وڵه‌تی
ئێرانیش هێنده برسی نییه که
گۆڤارێکی پێ به‌ڕێوه نه‌چێت، له کاتێک دا که
ده‌یان کاناڵی سه‌ته‌لایتی وه‌ک
سه‌حه‌ر هه‌ڵده‌سووڕێنێت.
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|