|
نوام چامسکی:
کورد هیچ پشتیوانێکی جیا له شاخ و کێوه‌کانی خۆی
نییه
بۆ کوردی: شێرکۆ جیهانی
نوام چامسکی روناکبیر و ره‌خنه‌گری سه‌رده‌م
ده‌ڵێت مۆدێلی ئاشتی له ئیرله‌ندی باکوریی،
ده‌توانێ ببێته مۆدێلێکی باش بۆ چاره‌سه‌ر کردنی
پرسی کوردان.
" نوام چامسکی" زمان‌ناسی به ناوبانگی جیهان،
هاوڕێ له گه‌ڵ "ڕیچاڕد فاڵک" پڕۆفسۆری زانکۆی
"ماساچۆسێت" (ئامریکا) و ژماره‌یکی دیکه له
که‌سایه‌تیه‌کانی ئاکادێمیک، ڕووناکبیر و
ڕۆژنامه‌وانان، حه‌فته‌ی ڕابڕدوو به مه‌به‌ستی
به‌شداری کردن له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ساڵانه که
له ژێر سه‌ردێڕی " ئازادی ڕاده‌ربڕین" له ڕۆژی
7ی مانگی ئۆکتۆبر به‌ڕێوه چوو، سه‌ردانی زانکۆی
"بیلگی" شاری ستانبوڵ یان کرد.
چامسکی له لێدوانێک دا بۆ به‌شی تورکی ئاژانسی
هه‌والنێری "فوڕات" گوتی که سه‌رکه‌وتنی پڕۆسه‌ی
ئاشتی له وڵاتی ئیرله‌ندی باکور، ده‌توانێ ببیته
ئۆلگو و نموونه‌یه‌کی باش بۆ چاره‌سه‌ر کردنی
کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردان.
چامسکی وێڕای ئاماژه کردن به‌و پێشکه‌وتنانه‌ی
که له‌م دواییه‌دا له پێناو چاره‌سه‌ر کردنی
پرسی کورد ده‌سته‌به‌ر بوون، وشیاری دا و جه‌ختی
له سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که پێویسته کاری زۆرتر
بکرێت و هه‌نگاوی باشتر له‌و بواره‌دا هه‌ڵبگیرێت.
ئه‌و ڕایگه‌یاند که پشتیوانی له‌و
پڕۆسه‌یه(چاره‌سه‌ریی ئاشتیخوازانه- وه‌رگێر)
ده‌کات و هاوکاتیش داوای له ناوه‌نده‌کانی سیاسی
و مه‌ده‌نی کرد که ئه‌وانیش بۆ سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی
ئاشتی یارمه‌تی ده‌ر بن.
چامسکی هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌گه‌ر پڕۆسه و شێوازی
چاره‌سه‌ری پرسی نه‌ته‌وه‌کانی بنده‌ست له
ئیرله‌ند و سپانیا به وردی تاووتوێ بکرێت، ئه‌وا
ده‌کرێ پرسی کوردیش له ڕووی مۆدێلی ئه‌وان بگاته
چاره‌سه‌ریه‌ک. هه‌روه‌ها گوتی: هه‌موو
لایه‌نه‌کان پێویسته گوێ له یه‌کتر بگرن. له‌وه
تێبگه‌ن که چ شتێک پێویسته بکرێت و هه‌وڵ و
تێکۆشان له پێناو چاره‌سه‌ریه‌کی ڕه‌زامه‌ندانه
له هه‌ر دوو لایه‌نه‌وه نیشان بدرێت.
چامسکی ڕاشیگه‌یاند که ئه‌و پشتیوانی له رێبازێک
ده‌کات که لێبوردنی گشتی ده‌ربکرێت و ئاسایشی
گه‌ریلاکانی کورد دابین بکرێت.
چامسکی وه‌کوو یه‌کێک له به‌رجه‌سته‌ترین
زمانناسه‌کانی جیهان به‌م جۆره له سه‌ر گرینگی
به کار هێنانی زمانی کوردی دوا: کاربه‌ده‌ستانی
ده‌وڵه‌تی تورک حاشا له کوردان ده‌که‌ن و مافی
به کار هێنانی زمانی دایکیان لێ قه‌ده‌غه
کردوون، ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ناراستی ئه‌وانه.
"ته‌له‌ویزیۆن و ڕادیۆی کوردیان وه‌ڕێ خستووه،
به‌ڵام په‌روه‌رده به زمانی کوردیان قه‌ده‌غه
کردووه و ئه‌مه‌ش په‌سه‌ند ناکرێت."
چامسکی که خۆی هاووڵاتیه‌کی ئامریکایه، له سه‌ر
بابه‌تی شه‌ڕی نێوان ده‌وڵه‌تی تورک و گه‌ریلاکانی
پ ک ک، وه‌بیری هێنایه‌وه که واشێنتۆن، هه‌موو
کاتێک پێشه‌نگ و هانده‌ری ئه‌رته‌شی تورک بووه
له‌و شه‌ڕانه دا. هاوکات ڕۆژنامه‌وانان و
ناوه‌نده‌کانی راگه‌یاندنی ئامریکای له تورکیه
به‌وه تۆمه‌تبار کرد که خۆیان سانسۆڕ ده‌که‌ن و
ئه‌و شتانه‌ی که له تورکیه ڕوو ده‌ده‌ن، به
شێوه‌یه‌کی بێ لایه‌ن و درووست بڵاو ناکه‌نه‌وه.
چامسکی ڕایگه‌یاند که ئامریکا هاوپه‌یمانی
تورکیایه و له هه‌موو بوارێکه‌وه پشتیوانی له
ئانکارا ده‌کات. وه‌بیریشی هێناوه که واشێنتۆن
له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی سه‌دام
حوسێن‌یشدا، له کاتێکدا که (سه‌دام – وه‌رگێر)
کوردانی به چه‌کی شیمیایی کۆمه‌ڵکوژ ده‌کرد،
پشتیوانی له ڕژیمه‌که‌ی کردووه و ئه‌مه‌ش شتێکه
که کورده‌کان قه‌ت له‌بیری ناکه‌ن.
چامسکی له کۆتاییدا به‌م جۆره به‌رده‌وام بوو: "
ئه‌یاله‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئامریکا هه‌رگیز
دۆستی گه‌لی کورد نه‌بووه. پێویسته کوردان له‌و
ڕاستیه تێبگه‌ن. کورده‌کان هیچ دۆستێکیان نییه
جیا له شاخه‌کانی خۆیان نه‌بێت. پێویسته هه‌موو
کاتێک ئه‌وه‌یان له بیر بێت."
سه‌رچاو:
http://en.firatnews.com/index.php?rupel=article&nuceID=1170
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|