|
خه‌ڵاتی نۆبێل و پرسیارێکی ساده
شێرکۆ جیهانی
خه‌ڵاتی نۆبێلی ئه‌ده‌بی ئه‌مساڵ(2010)
درا به " ماریۆ وارگاس یۆسا".
که‌سێک که به پێچه‌وانه‌ی زۆر یه‌ک له
نووسه‌رانی ئامریکای لاتین له وێنه‌ی " گابریه‌ل
گارسیا مارکێز، پابلۆ نێرۆدا، خوان ڕۆڵفۆ، خۆرخێ
لوویس بۆرخێس، ئالێساندرۆ باریکۆ" و ...هتد، که
زۆربه‌یان چه‌پ و سۆسیالیست بوون یانیش له‌و
ڕامانه نزیک بوون، لایه‌نگری له به‌ره‌ی ڕاست
کردووه !
ڕامانی یۆسا وه‌ک تاکه‌که‌س هه‌ر چییه‌ک هه‌یه
با له جێ خۆیدا بمێنێ.
ئه‌و (یۆسا) خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بی بردووه‌ته‌وه نه‌ک
سیاسی. به‌ڵام ئایا ئه‌و که‌سانه‌ی که خه‌ڵاتی
نۆبێلی ئه‌ده‌بی ده‌ده‌ن، به چاوی سیاسییه‌وه
له ئه‌دیبه‌کان ناڕوانن؟ ڕووناکبیر و فه‌یله‌سوفی
گه‌وره‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌م " ژان پۆل سارتێر"
یه‌کێک له‌و که‌سه بوێرانه بوو که به‌م
هۆیه‌وه کاتێک خه‌ڵاتی نۆبێلیان پێ به‌خشی، ئه‌و
خه‌ڵاته‌ی ره‌تکرده‌وه و چاوی لێ پۆشی. ئه‌وه
هه‌مان خه‌ڵاتێکه که به هه‌زاران نووسه‌ر و
زانیار خه‌ونی پێوه ده‌بینن، خه‌ڵاتێک که هه‌م
بڕێکی زۆر پووڵ و پاره له خۆ گرتوه و هه‌میش
ناوبانگی ئه‌و که‌سه‌ی که وه‌ریده‌گرێت له جیهان
دا زیادتر ده‌کات. به‌ڵام هه‌ڵوێستی ئومانیستی و
که‌سایه‌تی ژان پۆل سارتر زۆر گه‌وره‌تر له‌وانه
بوو که پارو و ناوبانگ به‌سه‌ر بڕوایدا زاڵ بێت و
بیر و ڕامانی خۆی بۆ قووربانی بکات.
له لایه‌کی دیکه زۆر که‌سی گه‌وره‌تر و باشتر
له وه‌رگرانی ئه‌و خه‌ڵاته‌ش هه‌بوون که هه‌رگیز
پێشنیاری وه‌رگرتنی نۆبێلیان پێ نه‌کراوه و بۆ
ئه‌و خه‌ڵاته‌ش کاندید نه‌کراون، یان ئه‌گه‌ریش
ناویان بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌که نووسراوه، پێیان
نه‌دراوه!
نووسه‌ری گه‌وره‌ی ڕووسیه " لێئۆن تۆلستۆی"
یه‌کێکه له‌و که‌سانه بوو. تۆلستۆی گه‌لێک
به‌رهه‌می گه‌وره‌ی ئه‌ده‌بی له وێنه‌ی ڕۆمانی "
شه‌ڕ و ئاشتی" نووسی که شیاوی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی
نۆبێل بوو . به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که ئه‌و
خه‌ڵاته‌یان له سه‌رده‌می ئه‌و دا پێشکه‌ش
کردووه، خه‌تیان به سه‌ر ناوی تۆلستۆی دا
کێشاوه و ته‌نانه‌ت ئاماده نه‌بوون ناویشی بێنن.
نموونه‌یه‌کی ئه‌مڕۆیینیش که به راستی زوڵمی لێ
کراوه، نووسه‌ری به ڕه‌گه‌ز کوردی تورکی نووس "
یاشار که‌ماڵ"ه. یاشار که‌ماڵ له ساڵی 2004 بۆ
وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبێل کاندید کرابوو، به‌ڵام
له‌و ساڵه دا " پاتریک وایت" خه‌ڵاته‌که‌ی
برده‌وه! هه‌تا ئێستاش ئه‌وانه‌ی که خه‌ڵاتی
نۆبێل ده‌ده‌ن، چاویان له گه‌وره‌یی که‌سایه‌تی
یاشار که‌ماڵ و به‌رهه‌مه به هێزه‌کانی له
وێنه‌ی " ئه‌فسانه‌ی چیای ئاگری، حه‌مه‌دۆک(ئینچه
مه‌مه‌د)، پادشای فیله‌کان، ئه‌گه‌ر مار بکوژن،
باڵنده‌کانیش کۆچیان کرد" و...گه‌لێک به‌رهه‌می
به هێزی دیکه که پێشکه‌ش به خه‌ڵکانی
ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و جیهانی کردووه، گرتووه.
دیاره ئه‌م دوو که‌سایه‌تیه‌ی که ناونم هێنان،
نموونه‌یه‌کن له ژماره‌یه‌کی زۆر نووسه‌ری دیکه
که له کاتی ده‌ست به کار بوونی ناوه‌ندنی
خه‌ڵاتی نۆبێل تا به ئه‌مڕۆ، حه‌ق وابووه که
ئه‌و خه‌ڵاته‌یان وه‌رگرتبا. ته‌نانه‌ت له باری
سیاسیشه‌وه کچه کوردێکی زیندانی کراوی وه‌ک
"له‌یلا زانا" مافی وه‌رگرتنی نۆبێلی ئاشتی
هه‌بوو، نه‌ک وه‌کیلێکی ساده‌ی وه‌ک " شیرین
عیبادی" یان سه‌رۆک کۆماری گه‌وره زل هێزی
ئامریکا "باراک ئۆباما" که ئیستاشی له‌گه‌ڵ بێت،
یه‌کێک له بڕیارده‌رانی شه‌ڕ و گه‌وره‌ترین
دابینکه‌ری چه‌ک و که‌ره‌سته‌ی کوشتاره که
وڵاته‌که‌ی خه‌ریکه به هه‌موو شێوه‌یه‌ک خه‌ڵکی
وڵاتانی دیکه له ناو ده‌بات و په‌نجه‌ی تا مل
له خوێن دایه. به‌ڵام ئایا ئه‌مه چ سیاسه‌تێکه
که پێشگره له بردنه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ڵاته له
لایه‌ن جۆره که‌سانه‌ی که باسم کردن؟ ئایا له
به‌رپرسانی ناوه‌ندی نۆبێل بپرسین که خۆیان به
بێ لایه‌ن ده‌زانن، یان له‌و سته‌م و جیاوازیه‌ی
که به ئاشکرا له‌م خه‌باتکار و نووسه‌رانه
ده‌کرێت و به چاوی خۆمان ده‌یبینین!
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|