|
شێرکۆ جیهانی
وڵامێکی زۆر کورت بۆ که‌ماڵ بڵووری
له حه‌فته‌کانی ڕابڕدوو دا به‌رپرسیاری ماڵپه‌ڕی
هه‌ڵوێست دوای ئه‌وه‌ی که زانی له ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان هاتوومه ده‌رێ و هه‌مێستاکه له وڵاتی
سوێد ده‌ژیم، داوای لێکردم وتووێژێکی له گه‌ڵ
بکه‌م.
من وه‌ک هاوکارێکی ئه‌و ماڵپه‌ڕه که له ناو
وڵات دا پێوه‌ندیم به کاک خه‌لیل‌ه‌وه هه‌بوو،
ئه‌و داوایه‌م قه‌بوڵ کرد و کورته‌یه‌ک له
به‌سه‌رهاتی گیرانه‌کانی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌م بۆ
گێڕاوه و هه‌موو شته‌کانیش به کورتی بوون.
له‌و نێوه دا که‌سێک به ناوی که‌ماڵ بلووری،
شتێکی نوسیوه و منی خۆ به زل زان و وه‌ک که‌سێک
که ویستومه له ڕێگای زه‌ینه‌ب و سروه خۆم
گه‌وره بکه‌م، ناساندووه.
من نامهه‌وێ زۆر به دوور و درێژی له سه‌ر ئه‌و
بابه‌ت بڕۆم و له‌و که‌سانه‌ش نیم که خۆیان بێ
ڕه‌خنه ده‌بینن و به ڕه‌خنه‌یه‌کی بچووک
هه‌ڵده‌چن. به‌ڵام بێگومان له نێوان ره‌خنه و
ڕووخاندنی که‌سایه‌تی ( به ڕیگای چه‌واشه‌کاری )
دا سنوورێک هه‌یه.
له وڵامی که‌ماڵ بلووری دا زۆر به کورتی ئه‌و
چه‌ند خاڵه باس ده‌که‌م:
1/ ئه‌گه‌ر باس کردن له چالاکی و جه‌ساره‌تی
مه‌ده‌نی و ئاشتیخوازانه‌ی که‌سێکی وه‌ک له‌یلا
زانا تاوانه، ئه‌و کات ده‌کرێ هی زه‌ینه‌ب
بایه‌زیدیش به تاوان بزانین. چونکه من له
ته‌واوی وتووێژه‌که‌م دا ته‌نیا جه‌ختم له سه‌ر
جه‌ساته‌ری کچێک کردووه که ئێستاش ده‌ڵێت و
هه‌موو کاتێکیش ڕاشکاوانه گوتویه‌تی که
پارێزه‌ری مافی مرۆڤه و ئه‌ندامی که‌مپینی یه‌ک
میلیۆن واژۆ. ئه‌گه‌ر جه‌نابت له شوێنێک دا
دیتووته که باس له چه‌کدار بوونی ئه‌و کراوه
یان به جۆرێک باسکراوه که ده‌کرێ دۆسیه‌که‌ی
قورس تر بکات، تکایه ئاگادارم بکه‌وه.
2/ ئایا پێت وایه من خۆم به زێنه‌ب
هه‌ڵاوه‌سیوه یان هێنده که‌مبوونی که‌سایه‌تیم
هه‌یه که ته‌نانه‌ت به نرخی له ناو بردنی
باشترین هه‌ڤاڵی تێکۆشانی مه‌ده‌نیم بمهه‌وێ
جوبڕانی بکه‌مه‌وه ( که‌سێک که بۆ من له خوشکیش
زیادتره) بێگومان له هه‌ڵه دای. به
پێچه‌وانه‌وه ده‌بێ بڵێم که ئه‌و لایه‌نه‌ی که
پێی خۆشه باس له‌و که‌سانه نه‌کرێت، ڕژیمی
ئێرانه. ئه‌وانن که پێیان خۆش نییه ڕووی راستی
قاره‌مانانی ئێمه بناسرێت. ئه‌وان بێده‌نگیان
ده‌وێت. پیلانی بێده‌نگی (توطئه سکوت) و بێده‌نگ
هێشتنی چالاکان، ویستی ئیداره‌ی ئیتلاعاته.
هاوکات ئه‌گه‌ر بێت ومن ناوی زێنه‌بم نه‌نوسیبا،
ئایا پێت وایه له گه‌وره‌یی و جێدیه‌تی ئه‌و
ڕووداوانه‌ی به سه‌رم هاتووه که‌م ده‌بۆوه ؟!
3/ له به‌شێکی دیکه‌ی نووسراوه‌که‌ت دا به
خوێندنه‌وه و هێرمۆنۆتیکی خۆته‌وه هاتووی و
قسه‌ی منت گۆڕیوه ( ته‌حریفت کردووه). جه‌نابت
وشه‌ی(ژوور) که به مانای ( وتاغ) ه، لێت کردووم
به سیللول ! من گوتومه که من و زێنه‌بیان
بردووه‌ته ژوورێک و له‌وێ دا لیپرسینه‌وه‌یان له
گه‌ڵ کردووین. پێم وابێت زۆر که‌س ده‌زانن که
هێزه‌کانی ئیتلاعات کاتێک که‌سێک ده‌گرن
ده‌یانبه‌نه سیلول و هاوکات که‌سانێکیش که
لێپرسینه‌وه‌یان له گه‌ڵ ده‌که‌ن ده‌یانبه‌نه
ژوورێک که یان فه‌ڕشی لێیه، یان موبڵێکی کۆن و
قه‌دیمی یانیش میز و سه‌نده‌ڵی. له نوسراوه‌که‌م
دا باسم له‌وه کردووه که ئه‌وان ئێمه‌یان بۆ
ماوه‌ییه‌ک کاتژمێر ڕفاند تا چاوترسێنمان بکه‌ن و
له ژورێک دا هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌کردین. جا نازانم
بۆ جه‌نابت به سیلولت خوێندووه‌ته‌وه ! ئه‌من
وشه‌ی سیللولم به کار نه‌هێناوه و ئه‌وه‌ش به
چه‌واشه‌کاری یان به خراپ خوێندنه‌وه ده‌زانم.
له کۆتایی دا ئه‌گه‌ر پرسێکی دیکه یان کێشه‌یه‌ک
هه‌بێت، ئاماده‌ی وڵام دانه‌وم
له گه‌ڵ ڕێزم دا
15 ی فێوریه‌ی 2009
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|