|
ئایا ئه‌و مۆمیاییه‌ی له کرمان دۆزراوه‌ته‌وه،
هه‌مان مۆمیایی سنه نییه ؟!
شێرکۆ جیهانی
له یه‌کێک له ماڵپه‌ڕه کوردیه‌کان دا
خه‌به‌رێکی به‌م جۆره‌م که‌وته
به‌ر چاو:
"
ئاژانسی ده‌نگ و باسی فارس بڵاوی کرده‌وه که
مۆمیایه‌ک به
شیمانه‌ی 4500 ساڵ له‌مه‌و پێش له شاری جیرۆفتی
کرمان
دۆزراوه‌ته‌وه.
هه‌واڵه‌که ئاماژه به‌وه ده‌کات مۆمیایه‌که
کچێکی 10
ساڵانه که بڕیار بوو له لایه‌ن قاچاخچیانه‌وه
به 3 میلیارد و 500 ملیۆن تمه‌ن
به وڵاتێکی ڕۆژئاوایی بفرۆشرێت.
"
لێره دا دوو پرسیاری ساده دێته
پێش
یه‌که‌م:
بۆ چی ڕێژیم و به‌رپرسیارانی ئیداره‌ی به ناو
پاراستنی
ئاسه‌واری مێژوویی له ئێران، تا ئێستا حاشایان
له هه‌بوونی مۆمیایی ده‌کرد له
ئێران دا !!!؟ به‌ڵام له ناکاو مۆمیاییه‌ک له
شارێکی فارسی وه‌ک جیڕۆفتی کێرمان
(!)
دۆزراوه‌ته‌وه !؟
دوویه‌م:
بۆ چی دوای که‌متر له مانگێک که باس
له دۆزرانه‌وه‌ی چه‌ند مۆمیایی
له شاری سنه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌کرێت
(
پادشایه‌کی میدیایی و بنه‌ماڵه‌که‌ی)، ئه‌و
مۆمیاییه دۆزراوه‌ته‌وه
!؟
ئایا شیمانه‌ی ئه‌وه ناکرێت که ئه‌وه یه‌کێک
له‌و مۆمیاییانه بوو بێت
که له سنه دۆزراوه‌ته‌وه و بانده‌کانی سه‌ر
به ڕێژیم ( که‌سێکی وه‌ک یاسر
ڕه‌فسه‌نجانی کوڕی هاشم ڕه‌فسه‌نجانی که چه‌ندین
مۆمیایی و به هه‌زاران ئاسه‌واری
مێژوویی کوردستانی به تاڵان بردووه) بۆ هه‌رێمی
کرمانیان برد بێت !؟
خۆ
زۆر که‌سیش ده‌زانن که چه‌ند ساڵ له‌مه‌و پێش
ته‌رمێکی مۆمیایی پادشایه‌کی دیکه‌ی
سه‌رده‌می میدیا له مه‌هاباد و له ناو
ئه‌شکه‌وتێک له نێوان گونده‌کانی
عه‌وڵاباد و گوێک ته‌په دۆزرابۆوه و دواتریش
سه‌ری له پاکستان ده‌رهێنا. ئێران
داوای کرده‌وه و دواتریش هه‌ر دوو ده‌وڵه‌ت (
بانده‌کانی نهێنی ژێر په‌رده‌ی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیان ) بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان کرد
که ئه‌و مۆمیاییه‌ی که له
وڵاتی پاکستان گیراوه، جه‌عل بووه ! دواتریش
که‌س نه‌یزانی چی لێ به سه‌ر هات !
بێگومانم له‌وه‌ی که ئه‌و مۆمیاییه‌ی کرمانیش،
به زوویی حاشای لێ
ده‌کرێت و ڕه‌نگه دوای ماوه‌یه‌ک، یان به
بێده‌نگی له بیر خه‌ڵکی به‌رنه‌وه،
یانیش بڵێن ، ئه‌وه‌ش جه‌علی بووه
!!!
به‌ڵام ڕازیک که ڕه‌نگه وا به
زوویی یانیش هه‌رگیز ئاشکرا نه‌کرێت ئه‌وه‌یه که
، هیچ که‌س جیا له تاڵانکه‌رانی
ئاسه‌واره به نرخه‌کانی وڵاته‌که‌مان نازانن که
ئه‌و مۆمیاییانه چیان لێ به
سه‌ر هاتووه.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|