|
"ره‌نجێک
گه‌وره‌تر له وڵات"
و چه‌ند کورتیله شێعری دیکه
شێرکۆ جیهانی
ئاوێته
بوون
په‌پوله‌یه‌ک
کاتێک نزیک
ده‌بێته‌وه
له پێش چاوم گه‌وره‌تره له دارستان
گه‌نم، گه‌وره‌تر له
پێده‌شت
دڵۆپ، گه‌وره‌تر له ده‌ریا
هه‌ور له ئاسمان...
به‌ڵام، ئه‌ی
یاری دلۆڤان
هه‌ر چه‌ندیش له تۆ دوورکه‌وم
که‌س نییه له تۆ نزیکتر
له
ڕووح و گیان
16.10.2008
ستۆکهۆلم
"
ڕه‌نجێک گه‌وره‌تر له
وڵات"
وڵاتی من
کوێستانێکی خه‌مگینه
به قامچی برووسکه و گولله و سێڵاوی خوێن،
ڕاهاتووه...
وڵاتی من
دارستانێکی شه‌رمینه
به بێ ده‌نگی ده‌سووتێت و
به سووتان له ناو ئه‌وین و نه‌فره‌ت و کین،
ڕاهاتووه...
وڵاتی من
ده‌ریای نه‌خۆشی و برینه
بێ خۆره‌تاو، بێ هه‌ناسه، ڕاهاتووه...
وڵاتی من
دایکێکی ئێجگار شیرینه
به دیتنی مه‌رگی ڕۆڵه و
به پێکه‌نین له ناو گرین، ڕاهاتووه...
باوه‌ڕم هێناوه ئێستا
ئه‌ی کوردستان،
تۆ به هێزترین وڵاتی، له سه‌ر جیهان...
1.12.2004
" سیمای ده‌وڵه‌ت "
ورد و بچووکن، هه‌زاران مرۆڤ
به ڕه‌نجه‌کانی گه‌وره له سه‌ر زه‌وی...
هه‌موو له‌شی خوێناویان، کاغه‌زێکه و
به قه‌ڵه‌می ڕه‌شی خووداکان ده‌نووسرێت
چاره‌نووسیان
تا له ناو شه‌پۆلی قامچی و ئاره‌قه دا
به ناڵه و ئه‌سرین و مردن
په‌یکه‌ره‌یه‌ک له ئاسمان دابتاشن :
سیمای به‌رزی فێرعۆنێکی لێو به بزه !
" شۆفیرێک له ناو جادده‌کان "
هاژه‌ی
تۆفان
تاریکی سێبه‌ری کوێستان،
تێکهه‌ڵچوونی هه‌وره‌کان و
چرای سووری ماشێنه‌کان
مانگه شه‌وه و له ڕێگه دام
به ساڵانه ئه‌م کامیۆنه، له جادده‌کانا
ده‌ئاژوێم
من و کامیۆن و جادده‌کان
ئیتر یه‌کین، یه‌ک قه‌واره.
که‌چی من و کامیۆنی پیر
شه‌و له گه‌ڵ شه‌و و ڕۆژ به ڕۆژ
ته‌مه‌نمان کورت ده‌بێته‌وه
له درێژایی ڕێگه‌کان...
2004
"
سه‌فه‌ر
"
تۆ ده‌ڕۆی و
چاوه‌کانی سه‌وزی شه‌قام
به گریانه
بگه‌ڕێوه
مه‌گه‌ر نابینی بارانه
6.2.2004
"
مانه‌وه
"
وا خه‌ریکه له ناخی خۆره‌تاو دا
گوڵێکی سه‌هۆڵین ده‌پشکوێت و
وشه‌کانی منیش هه‌روا
ماون
له ناو
تاریکی دا....
2004- شاری باتمان
"
ئه‌به‌دیه‌ت
"
مه‌سیح
له سه‌ر خاچ پێکه‌نی
به مه‌رگی ئه‌به‌دی ئینسان
وه ئینسانه‌کان ده‌گریان
بۆ مه‌سیحێکی ئه‌به‌دی...
پاییزی 2004
"
دیمه‌نێکی پاڕادۆکس
"
به ڕه‌واڵه‌ت
پێ ده‌که‌نێ
ده‌ریا
…
فرمێسکن شه‌پۆله‌کانی...
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|