|
به‌شی
یه‌که‌می ئه‌م وتووێژه
شیرکۆ جیهانی : حکوومه‌تی ئێران له هه‌رچی بتوانێ
جه‌ماوه‌ر بێنێته مه‌یدان وه‌حشه‌تی هه‌یه،
بۆیه له کوردستان که‌وتووه‌ته گیانی چالاکانی
مه‌ده‌نی
به‌شی دووه‌م و کۆتایی
خه‌لیل غه‌زه‌ڵی:
له پرسیار و وه‌ڵامه‌کانی پێشدا ده‌رکه‌وت که تۆ
به‌باشی له لایه‌ن حکوومه‌ت و ئیتڵاعاته‌وه
ناسراوبووی و له ژێر چاودێریدا بووی. گه‌ر
له‌بیرت بێت ئێمه (ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست)ئه‌وکات
له‌گه‌ڵ تۆ له پێوه‌ندیه‌دا بووین و به‌رده‌وام
ئاگادارتمان ده‌کرد که وریای خۆت بیت. به‌ڵام
وه‌ک دیتمان گیرای، ده‌کرێ چۆنیه‌تیی گرتنی خۆتمان
بۆ باسبکه‌ی؟
شیرکۆ جیهانی:
ماوه‌یه‌ک دوای چوونی
سروه، من و زێنه‌ب له لایه‌ن ئیداره‌ی
ئیتلاعاته‌وه چه‌ندین جار به ته‌له‌فۆن و
هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه بانگ ده‌کراین. به‌ڵام ئێمه
بڕیاڕمان دابوو که نه‌چینه ئیداره‌ی ئیتلاعات.
به دوو هۆکار. یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که ئیتلاعات تۆ
بانگ ده‌کات و له پشت ده‌رگه‌ی ئیداره‌که‌ی خۆیان
ڕاتده‌گرن تا خه‌ڵک بتبینن و وا بزانن که
هاوکاریانی. دووه‌م ئه‌وه‌ی که له ئیداره‌ی
ئیتلاعات که‌سایه‌تی مرۆڤه‌کان تێک ده‌شکێنن.
کاره‌که‌شیان واتا بانگهێشت به ته‌له‌فۆن یاسایی
نی‌یه. ئێمه له ولامی ته‌له‌فۆنه‌کانی ئه‌وان دا
ده‌مانگوت، ئه‌گه‌ر قه‌راره لیپرسینه‌وه‌مان له
گه‌ڵ بکرێت،با له ڕێگای دادگاوه بێت. ئێمه به
ته‌له‌فۆنێک نایه‌ن. تاوانێک له خۆمان شک نابه‌ین
و ئه‌گه‌ریش تاوانێک هه‌یه با دادگا نامه‌مان بۆ
بنووسێ و ئێمه‌ش ده‌چینه دادگا. ئه‌وان
ده‌یانگوت، ده‌ین له ناو ماڵ دا ده‌تانگرین و
ئه‌وه بۆ ئێوه باش نابیت و ئێمه‌ش ده‌مانگوت،
باشه ئه‌وه کێشه‌ی ئێمه‌یه. کاغه‌زی دادگا بێنن
و له ماڵێ دا بمانگرن، به‌ڵام به لاقی خۆمان
نایه‌ین که ڕووبه‌ڕووی سوکایه‌تی ببینه‌وه.
ئاخریه‌که‌شی وایان کرد و به ڕێگای دادگا
شکایه‌تیان به‌رز کرده‌وه. دادگا منی بانگهێشت
کرد و بازجووی دادگا داوای له من ده‌کرد که له
دژی زینه‌ب قسه بکه‌م. ته‌نانه‌ت ده‌یگوت، تۆ ژن
و منداڵت هه‌یه و دایکێکی پیر و که‌سی دیکه‌ت
نی‌یه، باش نی‌یه بچی‌یه زیندان. وه‌ره هه‌موو
شتێکی ئه‌و ڕێپێوانه‌ی مه‌هاباد که بۆ سروه
کراوه بخه سه‌ر ملی زێنه‌ب و ئێمه تۆ ئازاد
ده‌که‌ین ! زانیم که ڕه‌قێکی زۆریان له زێنه‌ب
هه‌ستاوه. به تایبه‌ت به هۆی غیره‌ت و
جه‌ساره‌تی، ته‌واوی ئیتلاعات شێت ببون له
ده‌ستی. به‌ڵام من گوتم که شتێکی وا قه‌بوڵ
ناکه‌م و هیچ تاوانێک نه‌کراوه. ئه‌وه‌ی
تاوانباره، قاتڵه‌کانی شوانه و ڕفێنه‌رانی
سروه‌ی کامکارن، نه‌ک ئێمه. ئێوه ده‌بێ ئه‌وان
دادگایی بکه‌ن، نه‌ک من و زێنه‌ب. کاتێک دیتیان
سودی نی‌یه، منیان هه‌ر له‌وێوه نارده زیندان و
به‌م جۆره له زیندان راگیرام.
له زیندان ده‌ستم کرد به مانگرتن له خواردن و
مانگرتن له قسه کردن. چه‌ندین جار پێیان گوتم
که ئه‌گه‌ر ده‌ست له مانگرتن هه‌ڵبگرم ئه‌وا
ئازادم ده‌که‌ن. دادستان که ناوی حه‌زره‌تی بوو
ده‌یگوت، ده‌زانم که تۆ بێ تاوانی، ده‌ستی راستی
که له شه‌ڕی پێشمه‌رگه دا په‌ڕیوه نیشانم
ده‌دا و ده‌یگوت من وه‌فاداری ده‌وڵه‌تم و
باوه‌ڕیم پێیه و گیانمی بۆ به‌خت ده‌که‌م،
به‌ڵام هیچم له ده‌ست نایه. ئیتلاعات تۆی
راگرتووه. ناڕاسته‌وخۆ و ده‌یگوت که دادگا هیچ
کاره‌یه و ده‌زانێ که بێ تاوانم و هه‌وڵ ده‌دات
که ئازادم بکات، به‌ڵام ئیتلاعات ناهێڵێ ! به‌ڵام
من ده‌ستم له مانگرتن هه‌ڵنه‌گرت. هه‌ر بۆیه‌ش
دوای ماوه‌یه‌ک بردیانم بۆ زیندانی تاکه‌که‌سی
ئورمیه و له‌وێش 22 شه‌و رایانگرتم.
خه‌لیل غه‌زه‌ڵی:
له‌و کاته‌دا ئێمه به‌رده‌وام خه‌به‌ری گیران و
مانگرتن و پیلانگێری بۆ کوشتنتمان بڵاو
ده‌کرده‌وه. با رووداوه‌که له زبانی خۆته‌وه
ببیسین.
شیرکۆ جیهانی:
له زیندانی ئورمیه
ڕووبه‌ڕووی زۆر زه‌حمه‌تی بوومه‌وه. له لایه‌ک
مانگرتن و لاواز بوونی جه‌سته‌یی و له لایه‌کی
دیکه فشاری ڕه‌وانی. له گه‌ڵ چه‌ند کادری پژاک و
چه‌ند کادری جووڵانه‌وه‌ی پان تورکی که هێرشی
سه‌ر کوردانیان ده‌کرد و هه‌روه‌ها که‌سێک که
ده‌مانزانی بۆ جاسوسی له گه‌ڵمانه له ژورێک
دابووین. له‌وێ نه‌یانده‌هێشت ته‌له‌فۆن بۆ ماڵیش
بکه‌م. زیندانی تاکه‌که‌سی ره‌وشێکی زۆر ناله‌باری
هه‌یه که له کاتێکی تایبه‌ت دا باسی ده‌که‌م.
به‌ڵام دوای چه‌ندین ڕۆژ مانه‌وه‌م له زیندانی
تاکه‌که‌سی دا له ناکاو ڕۆژێک بازجووه‌که‌م که
هه‌رگیز نه‌متوانی قیافه‌ی ببینم ( له به‌ر
ئه‌وه‌ی چاوم گرێ درابوو ) هاته به‌ر ده‌رگه‌ی
ژووری تاکه‌که‌سی و گوتی: شێرکۆ، خێراکه هه‌سته.
ده‌نگیم ناسییه‌وه. هه‌ستام و چومه به‌ر ده‌رگه
و پشتم له ده‌رگه کرد و چاوم گرێ درا و به له
پێ کردنی ده‌مپایی وه‌پێش خۆی دام. به په‌له
بوو. ترسام. وامزانی بۆ ئه‌شکه‌نجه ده‌مبات. ئاخر
هۆکاری چی بوو ئه‌و په‌له‌په‌له !؟ بردمیه ژووری
لیپرسینه‌وه و به خێرایی ته‌له‌فۆنی له پێش
دانام و گوتی، ژماره‌ی ماڵه‌که‌تان چه‌ند بوو ؟
ژماره‌که‌م پێ گووت و گرتی. دواتر ئاگام لێ بوو
که له گه‌ڵ که‌سێک قسه‌ی ده‌کرد و ده‌نگی به‌رز
کرده‌وه. زانیم که خێزانمه و خه‌ریکه جنێو
به‌و کۆنه پاسداره ده‌دات. ته‌له‌فۆکه‌ی دا پێم
و گوتی، به بنه‌ماڵه‌که‌ت بڵێ که ساغ و سڵامه‌تی
!
سه‌ره‌تا هه‌ستم به پیلانێک کرد و نه‌مده‌ویست
قسه بکه‌م، به تایبه‌تی به هۆی پێداگری
بازجووکه‌م له قسه کردنم له گه‌ڵ بنه‌ماڵه.
ته‌له‌فۆنه‌که‌م وه‌رگرت. هاوسه‌ره‌که‌م به
بیستنی ده‌نگم ده‌ستی کرد به گریان. به‌رده‌وام
ده‌یگوت، سڵامه‌تی !؟ به خۆتی ؟!
گوتم، مه‌گه‌ر قه‌راره کێ بێت ! چ بووه !؟
باوه‌ر نه‌ده‌کرد.
_ ژماره‌ی شناسنامه‌که‌ت بڵێ
- ژماره‌که‌ی 742 یه.
دیسان باوه‌ڕی نه‌کرد.
دوای ئه‌وه‌ی که ته‌له‌فۆنه‌که‌م دانا،
نه‌مده‌زانی که چ پیلانێک له لایه‌ن ڕژیمه‌وه
به‌ڕێوه چووه و ته‌نیا وامده‌زانی که خه‌به‌ری
ئه‌شکه‌نجه‌م بڵاو بووه‌ته‌وه، به‌ڵام
دواتر
زانیم که
خه‌به‌ری مه‌رگی من له لایه‌ن ڕژیمه‌وه بڵاو
کرابۆوه و پیلانی کوشتنی منیان هه‌بوو.
خه‌لیل غه‌زه‌ڵی:
ئه‌مه باسێکی گرینگه و ئه‌و ئه‌زموونه ده‌بێ
به وردی باس‌بکرێ، ده‌کرێ له‌و باره‌وه زۆرتر
ڕوون کردنه‌وه بده‌ی؟
شیرکۆ جیهانی:
کاتێک له زیندانی
تاکه‌که‌سی منیان دوای 22 ڕۆژ بۆ زیندانی گشتی
مه‌هاباد گه‌ڕانده‌وه، گیراوانی ناو زیندانی
مه‌هاباد، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی که نێوانێکی
باشمان له گه‌ڵ یه‌کتر نه‌بوو، به ڕووخۆشی له
گه‌ڵ دیتنی من هه‌یه‌جان گرتبوونی و به‌ره‌و ڕووم
ده‌هاتن . هه‌موو به جۆشه‌وه قسه‌یان ده‌کرد و
ده‌یانگووت، به‌خێر بێیه‌وه، ئه‌وه ماوی !
دیسانیش تێ نه‌ده‌گه‌یشتم که ئه‌و خه‌ڵکه بۆ وا
ده‌ڵێت. به حیسابی گاڵته‌م داده‌نا و پێشم سه‌یر
بوو که ده‌تگوت ڕووحێک ده‌بینن !
دۆستێکم به ناوی خالید مه‌حه‌مه‌د زاده که به
تاوانی سیاسی گیرابوو پێی گوتم که ئه‌وان
خه‌به‌ری مه‌رگی منیان له ڕادیۆ بیستبوو !
له راستی دا چه‌ند ڕادیۆیه‌کمان به نهێنی له
ناو زیندانی مه‌هاباد دا هه‌بوو که جارێک یه‌کێک
له ڕادیۆکان له ده‌ستی خۆم دا گیرا ! ئه‌وان
ڕادیۆی چوار شه‌پۆلیان قه‌ده‌غه کردبوو، چوونکه
ده‌یانزانی کوێی پێ ده‌گرین:
ڕادیۆ کوردیه‌کانی ده‌ره‌وه، ئامریکا، فه‌ردا،
ئاڵمان و فه‌رانسه و ڕووسیه و...
ڕژیم نه‌یده‌ویست که‌س ئاگاداری ڕه‌وشی ده‌ره‌وه
بێت، به‌ڵام ئێمه به‌رتیلمان ده‌دا به هیندێک
سه‌رباز و به دزی ( وه‌ک چۆن تریاک و ماده‌ی
سڕکه‌ریان بۆ موعتاده‌کان ده‌هێنا ) چه‌ند
ڕادیۆیان بۆ هێنابووین.
خه‌به‌ری مه‌رگی من له ڕادیۆ مێزۆپۆتامیا بڵاو
کرابۆوه و هه‌موو گیراوان بیستبوویان و شیوه‌نێک
که له ده‌ره‌وه بۆ من ساز ببوو، له ناو
زیندانیش دا له لایه‌ن دۆستانمه‌وه ساز ببو.
خه‌لیل غه‌زه‌ڵی:
باشه ڕژیم به چ ئامانجێک ئه‌و خه‌به‌ری دابوو و
چۆن خه‌به‌ره‌که گه‌یشته ئاستێکی وا ؟
شیرکۆ جیهانی:
دایکم گێڕایه‌وه که کاتێک له ژووره‌کانی
تاکه‌که‌سی زیندانی ئورمیه دابووم، سه‌ربازێکی
ڕژیم له ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئورمیه‌وه زه‌نگی بۆ
ماڵی ئێمه لێ دابوو و گوتبوی، من سه‌ربازێکی
کوردم . کوڕه‌که‌ی ئێوه‌م دیتووه که بێهۆش
که‌وتووه و پێم وابێت له ژێر ئه‌شکه‌نجه دا
مردووه !!!
به‌م جۆره بنه‌ماڵه ده‌ستیان کردبوو به گریان.
دایکم گوتبووی، تۆ ڕاست ناکه‌ی.
کابراش گوتبووی، ژماره‌ی ئه‌و ته‌له‌فۆنه‌ی که
زه‌نگم پێ لێداوه ته‌ماشا بکه‌ن. ژماره‌ی
ئیتلاعاته. ده‌توانن ژماره‌که‌ی بگرنه‌وه.
هه‌مان شه‌و گه‌لێک دۆست و خزم له ماڵی ئێمه کۆ
ببوونه‌وه و خه‌به‌ره‌که به ڕێکخراوی مافی
مرۆڤی کوردستان و چه‌ندین ناوه‌ندی دیکه
گه‌یشتبوو. ئه‌وه‌ش ببوو به هۆی ڕێئاکسیۆنێکی
گه‌وره هه‌م له ئاستی خه‌ڵکی شاری مه‌هاباد و
هه‌میش له ئاستی راگه‌یاندنه‌کانی کوردی وه‌ک ڕۆژ
تی وی و ئاژانسه‌کانی خه‌به‌ری و ته‌له‌ڤیزیۆنی
فارسی ئامریکا و ماڵپه‌ڕه‌کوردیه‌کان و له‌وانه
هه‌ڵوێست و گه‌لێک ڕێکخراو وه‌ک ئه‌منیستی
ئینته‌رناشناڵ و ڕۆژنامه‌وانانی بێ سنوور و
...هتد. ده‌وڵه‌ت باوه‌ری به‌و ڕێئاکسیۆنه
خێرایه نه‌ده‌کرد. هه‌روه‌ها له به‌یانییه‌وه
هه‌تا شه‌وێ به سه‌دان که‌س له جه‌وانانی شار
زه‌نگیان بۆ ماڵی ئێمه لێده‌دا و ده‌یانگووت که
ئاماده‌ن بۆ چالاکی ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌به‌ره ڕاست
بێت ! ئیتلاعاتیش که ژماره‌ی ماڵی ئێمه‌ی کۆنترۆڵ
کردبوو،( به تایبه‌تی که دوابه‌دوای کوژرانی
شوانه و شێرکۆ ئه‌مینی و چه‌ند ڕووداوی دیکه له
مه‌هاباد و ڕۆژهه‌ڵات به گشتی ڕێپێوان ساز ببوون
)، ده‌ستیان له پلانی کوشتنی من هه‌ڵگرت و
هێنایانمه‌وه بۆ مه‌هاباد. به‌ڵام بێگومان
ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕێئاکسیۆنه نه‌بوایه، بۆی هه‌بوو
کوشتنی من پڕاکتیزه کرابا. لێره دا
ده‌رده‌که‌وێت که باس کردن له سه‌ر هه‌ر گیراوێک
له لایه‌ن ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه بۆ ڕژیم شتێکی
ناخۆشه و ڕژیم نایهه‌وێت هیچ خه‌به‌رێک له سه‌ر
ئه‌و که‌سانه‌ی که له ڕؤژهه‌لاتی کوردستان
ده‌یانکوژێت یان زیندانیان ده‌کات بڵاو ببێته‌وه.
له راستیش دا ئه‌گه‌ر 1000 که‌س له زیندان بن و
بکوژرێن یان ئه‌شکه‌نجه بکرێن و باسیان لێ
نه‌کرێت، وه‌ک ئه‌وه وایه که که‌س نه‌گیرابێت،
ئه‌شکه‌نجه نه‌کرابێت یان نه‌کوژرابێت. به‌لام
ئه‌گه‌ر یه‌ک که‌س هه‌ڵڵای بۆ بکرێت، بۆ ڕژیم
گرانه. بۆیه‌ش ڕژیم کاتێک که‌سێک ده‌گیرێت،
هه‌ڕه‌شه له بنه‌ماڵه‌که‌ی ده‌که‌ن که نابێ
خه‌به‌ری گیرانه‌که‌ی بڵاو بکه‌نه‌وه، ئه‌گینا
به زه‌ره‌ری ته‌واو ده‌بێت ! به‌ڵام ئه‌وه ڕاست
نی‌یه. هه‌تا لێت بده‌ن تۆش ده‌بێ هاوار بکه‌ی.
شه‌لاقێک که‌متر یان زۆرتر گرینگ نی‌یه. 50
زه‌ربه شه‌لاق بخۆی و هاوار بکه‌ی باشتره
له‌وه‌ی که 5 شه‌لاق له مرۆڤ بده‌ن و به بێ
ده‌نگی بێت ...
من هاوارم بۆ کرا و له مردن ڕزگاریم هات.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه شتێکی موتله‌ق نی‌یه، به‌ڵام
دیسان ده‌بێ باری ڕاگه‌یاندن له‌و بواره‌وه پێش
بخرێت و هه‌ر ئه‌و هاواره‌ش بوو که ئێمه بۆ ئێش
و ئازاره‌کانی خه‌ڵکمان ده‌کرد له ڕێکخراوی مافی
مرۆڤی کوردستان و له پێناوی دا ده‌گیراین و
زیندانی و ئه‌شکه‌نجه ده‌کراین. به‌ڵام یه‌کێک
له سه‌ره‌کیترین لایه‌نه‌کانی خه‌باتی مه‌ده‌نی
له وڵاتانی میلیتاریستی و بنده‌ستی وه‌ک
کوردستان، ئه‌و لایه‌نه‌یه.
خه‌لیل غه‌زه‌ڵی:
چه‌ند جاری دیکه گیراوی !؟ ڕه‌وشی زیندان چۆن
بوو !؟
شیرکۆ جیهانی:
من زۆر جاران گیراوم.
به‌ڵام زۆر دوور و درێژ نه‌بووه و ته‌نیا چه‌ند
جاران بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگی له زیندان ڕاگیراوم.
به‌ڵام له هه‌مانکات دا سه‌ختی و ڕه‌نجێکی زۆرم
له‌و مانگانه دا بینی. دواتریش ئازادیم نه‌بووه،
چوونکه هه‌ر کاتێک هاتوومه ده‌ر له زیندان،
دیسانیش له ژێر چاوه‌دێری دابووم و هه‌موو کاتێک
به ترس و دڵه‌ڕاوکێی ئه‌وه‌وه ژیاوم که هه‌ر
کات ئیمکانی هێرشی هێزه‌کانی ڕژیم بۆ سه‌ر خۆم و
ماڵه‌که‌مان هه‌بووه.
یه‌که‌م جار له ساڵی دوهه‌زار بۆ دوهه‌زار و
یه‌ک گیرام. ئه‌و کات نه‌وجه‌وان بووم. هێزه‌کانی
ڕژیم هێرشیان کرده سه‌ر ماڵمان و چه‌ندین
ئیتلاعاتی که یه‌کیان ده‌تگوت فیله و پاشناوی
ئیسماعیلی و تورکی نه‌غه‌ده‌یی بوو، چاوی منیان
گرێ دا و بردیانمه ژووره‌کانی تاکه‌که‌سی
ئیتلاعات له نزیک پادگانی ئه‌رته‌ش له مه‌هاباد.
له‌وێ بۆ ماوه‌ی 63 ڕۆژ ڕایانگرتم.
خه‌لیل غه‌زه‌ڵی:
ڕه‌وشی ئه‌و زیندانه چۆن بوو !؟
زۆر زۆر خراپ بوو. له ژوورێکی تاکه‌که‌سی دا که
په‌نجه‌ره‌که‌ی شکا بوو و با و سه‌رما و به‌رفری
پێ دا ده‌هاته ژووره‌وه ڕایان گرتبووم. په‌تووی
میزاوی و شۆفاژێک که کاری نه‌ده‌کرد و سارد و سڕ
بوو. په‌تووت به خۆت دا ده‌دا، بۆنی میز
ده‌یکوشتی، له خۆت ده‌کرده‌وه سه‌رما. شه‌وانه
جه‌سته‌م پڕ ده‌بوو له
به‌رسولکه.
ئه‌و کات لێیان ده‌ترسام. به‌ڵام دواتر به هۆی
ته‌نیایی و به هۆی ئه‌وه‌ئ که ده‌مدیتن
به‌یانیانه به گه‌وره و بچووک له ده‌وری
په‌نیره‌که‌م ده‌هاڵێن و ده‌یانخوارد، ره‌حمه‌م
بۆیان ساز بوو و له‌گه‌ڵیان ببوومه دۆست.
لێپرسینه‌وه له‌م زیندانه‌دا به شه‌و و ڕۆژ بوو.
جاری وابوو کاتژمێر یه‌کی شه‌و، یان شه‌شی به‌یانی
یان دوی نیوه‌ڕۆ یان پێنجی ئێواره. جاری وابوو
هه‌ر به نیو کاتژمێر جارێک لێپرسینه‌وه‌یان
لێده‌کردم. چاویان گرێ ده‌دام و به ساڵۆنه‌کان دا
ده‌یانبردمه ژوورێکی بچووک. جاری وابوو یه‌ک که‌س
و جاری وا بوو دو تا سێ که‌س و جاری واش هه‌بوو
حه‌وت تا هه‌شت ئیتلاعاتی له ده‌ورم ده‌هاڵان و
به زمانی نه‌رم یان به جنێو و لێدان و هێرش،
لیپرسینه‌وه‌یان له گه‌ڵ ده‌کردم. یه‌کیان ڕۆڵی
مرۆڤی میهره‌بان و یه‌کیان رۆڵی هه‌ڕه‌شه‌کار و
سزاده‌ری ده‌گێڕا. یه‌کیان به زمانی خۆش ده‌یگوت
که ده‌بێ هاوکاریان بکه‌م و چی پێویسته ده‌یکه‌ن
و ئازادم ده‌که‌ن و شتی له‌م جۆره. ئه‌وه‌ی دیکه
ده‌یگوت که ده‌ساڵ تا پازده ساڵت حوکمه و
ئه‌گه‌ر هاوکاری نه‌که‌ی هه‌موو شێوازێکی شکه‌نجه
ده‌گرینه به‌ر و ده‌ستی ده‌وه‌شاند.
ده‌سشۆریه‌کانیان هه‌موو بۆنی پیسی لێ ده‌هات و
موزاییکی شکاو و زه‌رد بوون. دوو حه‌مام له ناو
ده‌ستشۆریه‌کان دا هه‌بوو که میچه‌که‌ی میله
میله بوو و به‌فری پێ دا ده‌هاته خوار. له ژێر
ئه‌و میلانه دا حه‌فته‌ی جارێک مافی حه‌مامم
هه‌بوو. ئه‌ویش به ئاوی سارد و سڕ !
هه‌ڵده‌له‌رزیم و له کاتێک دا له سه‌رمان
ددانه‌کانم وه یه‌ک ده‌که‌وتن و به‌فریش به
سه‌رم دا ده‌باری،له‌و حه‌مامه دا به ئاوی سارد،
حه‌فته‌ی جارێک خۆم ده‌شووشت. ئه‌ویش به بێ
سابوون یان شتێک. چوونکه جۆرێک ئه‌سپێ یان نازانم
ج ده‌عبایه‌ک بوو که‌وتبووه له‌شم و له ژێر
پێستم هه‌موو خه‌ت خه‌ت ببوو... !
هه‌واخۆریم له حه‌فته دا ته‌نیا دو ڕۆژ بوو. دو
شه‌ممه و چوارشه‌ممه. ئه‌ویش بۆ ماوه‌ی ده
ده‌قه. چاویان گرێ ده‌دام و ده‌یانبردمه
حه‌وشه‌یه‌کی گه‌وره. به‌ڵام چاوم به هۆی دیتنی
به‌فر یان ڕۆژ ده‌یه‌شا. ئاخر له ژوورێکی
تاریکه‌وه ده‌یانهێنام. هه‌روه‌ها له سه‌رمان
هه‌ڵده‌له‌رزیم و دڵم ته‌نیا به‌وه خۆش بوو که
لوتکه‌ی چیای قووتقوڵاغی مه‌هابادم به ئاسته‌م لێ
دیار بوو. به‌وه‌ش ڕوحیه‌م ده‌گرت و بیرم له
هه‌موو ئه‌و ڕه‌فێقانه‌م ده‌کرده‌وه که له
چیاکانی کوردستان دا له تێکۆشان بوون یانیش
ژیانیان به‌خت کردبوو.
له هه‌مووی ناخۆشتر، ده‌نگی ئه‌و سه‌ربازانه
بوو. سه‌ربازه‌کان ده‌نگی خۆیان یان
ته‌له‌ڤیزیۆنیان به‌رز ده‌کرد و زۆر جاریش ده‌نگی
ناڵه و گریان و پاڕانه‌وه‌ی هێندێک که‌سم گوێ لێ
ده‌بوو که نه‌مده‌زانی ئایا ئه‌وه بۆ شه‌ڕێکی
ده‌رۆنی له دژی منه یان به راستی له یه‌کێک
له سللووله‌کانی جیرانم که‌سێک ئه‌شکه‌نجه
ده‌کرێت. ته‌نیا دڵخۆشم له ڕۆژ دا سه‌ره‌تا
ئه‌وه بوو که له دیواری قه‌راغێم ده‌دا و
له‌وه‌به‌ری دیواره‌وه گیراوێکی دیکه به کوتانی
دیوار وڵامی ده‌دامه‌وه. ته‌نانه‌ت چه‌ند جار له
سه‌ر ئه‌وه‌ی که له دیوارم داوه، ڕووبه‌ڕووی
هێرشی هیزه‌کانی سه‌رباز و ئیتلاعات هاتمه‌وه !
هیچ مافێکمان نه‌بوو. جل و به‌رگێکی پیسیان له
به‌ر کردبووم که پڕ بوو له وێنه‌ی ته‌رازوو.
به‌ڵام هیچ کام له ته‌رازووه‌کان ڕێکی یه‌ک
نه‌بوون و هه‌موو ته‌رازووه‌کان نادادوه‌رانه
که‌وتبوون. هه‌روه‌ها ڕه‌نگی دیواره‌کان زه‌ردێکی
مردوو بوو، ڕه‌نگی ده‌رگاکه‌ش توسییه‌کی مردوو.
مرۆڤ که ئه‌و ڕه‌نگانه‌ی ده‌دیت، ڕووحی ده‌مرد.
له ته‌نیایی دا قسه‌م له گه‌ڵ خۆم ده‌کرد. باش
بوو که ماوه‌ی 10 ڕۆژ، جاسوسێکیان له گه‌ڵ
خستبووم که لانی که‌م له گه‌ڵ ئه‌و جاسوسه، که
ده‌شمزانی بۆ چی هاتووه، قسه‌م ده‌کرد و هه‌ر
ئه‌و ده‌یبرده‌وه سه‌ر سیاسه‌ت و من باسه‌کانم
ده‌هێنایه‌وه سه‌ر ئه‌ده‌بیات و ئه‌فسانه‌کان و
چیرۆکی فۆلکلۆریم بۆ ده‌خوێنده‌وه. دواتر ئه‌و
ڕۆیشت و زه‌مان بۆ من دره‌نگتر ده‌رباز ده‌بوو.
به ته‌نیایی مابووم و به هۆی ڕه‌وانی بوون
هه‌موو سمێڵی خۆم هه‌لقه‌ند بوو. ڕدێنم درێژ و
پرچیشم که به‌ر له هاتنم بۆ ناو زیندان درێژ
ببوو، وه‌ک پرچی ده‌روێشانی لێ هاتبوو. ده‌هاتم و
ده‌چووم. به‌ڵام جاری یه‌که‌م شانسێکم هێنا.
هێزه‌کانی رژیم که له ماڵی ئێمه دا زۆر کتێب و
چه‌ندین فیلم و شتی دیکه‌یان به تاڵان بردبوو که
به‌شێکی زۆریشیان یاسایی بوون، ژماره‌یه‌ک چیرۆک و
هه‌ڵبه‌ستی منیشیان هێنا بوو. ئه‌و کات ماوه‌ی
چه‌ند ساڵێک بوو که وه‌ک جه‌وانێک حه‌زی
ئه‌ده‌بیات و فیلمم هه‌بوو. هه‌ر بۆیه‌ش ده‌ستم
به نووسینی هێندێک شت کردبوو. کابرای ئیتلاعاتی
که ناوی ئیلهامی بوو، به‌رپرسی سه‌ره‌کی
دۆسیه‌که‌ی من بوو. ئه‌و داوای لێ کردم که ئه‌و
چیرۆک و شعێرانه وه‌رگێڕمه سه‌ر فارسی. من گوتم
که شتێکی وا ناکه‌م و خۆتان بیکه‌ن. کاتێک وام
گوت، ئه‌وان پێداگری زۆرتریان کرد که ده‌بێ خۆت
وه‌ریان گێڕی ! گوتم،ئێوه چۆن متمانه ده‌که‌ن
که من چۆنیان وه‌رده‌گێڕم !؟ ئێوه ده‌تانهه‌وێ
ناوه‌ڕۆکی ئه‌وانه بزانن وایه ؟!
ئه‌وان گوتیان که چیرۆک و شێعره‌کانیان داوه به
که‌سانی دیکه‌ش، به‌ڵام ده‌مانهه‌وێ خۆشت بیانکه‌ی
!
بیرم لێ کرده‌وه و گوتم، ئه‌گه‌ر وا بێت لانی
که‌م به خوێندنه‌وه‌ی چیرۆکه‌کانم زه‌مان راحه‌ت
تر ده‌رباز ده‌بێت و هاوکاتیش ده‌توانم قه‌ڵه‌م و
کاغه‌ز وه‌رگرم و شتی تازه بنووسم. چوونکه
کاغه‌ز و قه‌ڵه‌م بۆ زیندانی ناو ئیتلاعات
قه‌ده‌غه‌یه. وه‌رم گرت و به‌م شیوه‌یه ده‌ستم
کرد به وه‌رگێڕانیان و هاوکاتیش به دزی له سه‌ر
چه‌ند په‌ڕ کاغه‌ز، هه‌م ژماره‌یه‌ک له
نوسراوه‌کانی خۆم سه‌ر له نوێ به خه‌تتێکی زۆر
زۆر ورد تێ دا نووسیه‌وه و هه‌میش هێندێک
هه‌ڵبه‌ست و چیرۆکی تازه‌م نووسین. دواتر ئه‌و
کاغه‌زانه‌م به دو شێوه ڕزگار کردن. یه‌که‌م
ئه‌وه بوو که کاتێک بنه‌ماڵه‌ی من دوای چه‌ند
حه‌فته توانیان بۆ یه‌که‌م جار بێنه سه‌ردانم،
جل و به‌رگ و هه‌روه‌ها هێندێک میوه‌یان بۆ هێنا
بووم. من له ناو جلوبه‌رگه‌کانی چلكن که دواتر
بۆ ماڵێم نارده‌وه و له ناو قالبی مسواک دا،
چه‌ند نوسراوه‌یه‌کم شارده‌وه و له کاتی مولاقات
دامه ده‌ستی کابرای ئیتلاعاتی و ئه‌ویش چاوێکی
ساده‌ی لێیان کرد و دای به بنه‌ماڵه‌که‌م.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی دیکه‌شم له ناو شۆرته‌که‌م دا
شاردبۆوه و کاتێک بردیانمه زیندانی گشتی له‌وێ
دوباره له سه‌ر کاغه‌ز نوسیمنه‌وه.
یه‌که‌مین مولاقاتم له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌م زۆر
زه‌حمه‌ت بوو. کاتێک دایکم و دایه‌گه‌وره‌م که
ئێستا مردووه و هه‌روه‌ها هاوده‌ره‌که‌م و
کوڕه‌که‌م که ته‌نیا یه‌ک دو ساڵی ته‌مه‌ن بوو،
هاتنه مولاقاتم، من به بێ ئه‌وه‌ی که خۆم
بمهه‌وێت، فرمێسکم ده‌هاتنه خوار. جالب ئه‌وه
بوو که به خۆم ده‌گوت، ئه‌گه‌ر دایکم بێت ده‌بێ
من پیبکه‌نم و ڕه‌نگه دایکم بگری. به‌ڵام به
پێچه‌وانه بوو. دایکم ڕووحیه‌یه‌کی باشی هه‌بوو.
به‌رده‌وام ده‌یگوت، شه‌رم بکه، له پێش چاوی
ئه‌و عه‌جه‌مانه نه‌گری ها ! نابێ دوژمن پێت شاد
بێت.
به‌ڵام من به ده‌ستی خۆم نه‌بوو...
دایکم ڕووحیه‌یه‌کی گه‌وره‌ی دا به من.له گه‌ڵ
ئه‌وه‌ش دا که چوار ده‌ورمان ئیتلاعاتی و جاشێک
به ناوی عه‌زیز کانه‌بی ڕاوه‌ستابوون و
ده‌رفه‌تیش که‌م بوو، دایکم گوتی:
نه‌که‌ی له خۆوه شتێک بڵێی یان بۆ ڕزگار کردنی
گیانی خۆت بێ‌تاوانێک بهێنییه ئێره... بزانه که
ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕه‌وشه بۆ تۆ ناخۆشه، بۆ خه‌ڵکێکی
دیکه‌ش که بێته ئێره ناخۆشه !
من له ژێر گوشاری ڕژیم چاک خۆم راگرت بوو، به‌ڵام
به‌و قسانه وره‌یه‌کی گه‌وره‌ترم هاته‌وه به‌ر و
هه‌موو هه‌وڵم ئه‌وه بوو که زه‌مان بڕوات و
سه‌ربڵنید له‌و ئازموونه بێمه ده‌رێ. له
کۆتاییش دا سه‌رکه‌وتم.
بۆ ده‌رباز کردنی کات به‌رنامه‌یه‌کی چاکم
گرتبووه به‌ر. له ڕۆژانی کۆتایی دا قوڕئانیکیان
دابوومێ و خوێندنه‌وه‌ی چیرۆکه‌کانی قوڕئان،
ئه‌گه‌ر چی باوه‌ڕێکیشم پێی نی‌یه، له‌ززه‌تم
ده‌برد. هه‌روه‌ها زه‌مانم دابه‌شده‌کرد و به هۆی
ئه‌وه‌ی که له یه‌که‌م جار دا ئه‌و شانسه‌م
هه‌بوو که کاتژمیریان لێ نه‌ستاندبووم، زه‌مانم
دابه‌ش ده‌کرد و خۆم وه‌ک فه‌رمانده‌یه‌کی
گه‌ریلایی ده‌دیت که قسه بۆ ژماره‌یه‌ک گه‌ریلا
ده‌کات و هه‌ر یه‌ک کاتژمێر تا یه‌ک کاتژمێر و
نیو، له باره‌ی شتێک دا قسه‌م بۆ ده‌کردن و
په‌روه‌رده‌م ده‌دان. جارێک له سه‌ر ژن و جارێک
له سه‌ر دێمۆکراسی یان سۆسیالیزم و ته‌نانه‌ت
ئه‌ده‌بیات. به‌ڵام نه‌مده‌وێرا به ده‌نگی بڵیند
قسه‌یان بۆ بکه‌م، چوونکه ده‌مزانی له پشت
ده‌رگه گوێم لێ ده‌گرن. هه‌ر بۆیه‌ش به سرته
قسه‌م ده‌کرد.
له هه‌مووی ناخۆشتر کاتی ده‌مه‌و ئێواره و بانگی
شێوان بوو. ئه‌و کاته‌ی که بانگیان ده‌دا به
ده‌نگی بانگی ئه‌وان زۆر ناراحه‌ت و توڕه بووم.
ته‌واو دلم ده‌گیرا. هه‌روه‌ها به هۆی
خواردنه‌که‌یان. من گیام ده‌خوارد و به ساڵانه
گیاخۆرم و گۆشت ناخۆم. ئه‌وانیش چڵکاوگۆشتیان
ده‌هێنا و من نه‌مده‌خوارد. به ناچار ته‌نیا
په‌نیرم ده‌خوارد. هه‌روه‌ها ئه‌وان ئه‌گه‌ر بزانن
که‌سێک سیگارکێشه، سیگاری ناده‌نێ. به‌ڵام من که
سیگارم نه‌ده‌کێشا، جار و باره به ڕێگای
سه‌ربازێک سیگاریان پێ پێشنیار ده‌کردم. به‌ڵام
که ده‌یانزانی من حه‌زم له چاییه، چاییان که‌م
ده‌دامێ یان نه‌یانده‌دامێ !
به هه‌ر ده تا بیست ڕۆژ جارێک ده‌یانبردمه
دادگا و قازی دادگا هێندیک پرسیاری ده‌کرد و
دواتریش ماوه‌ی راگیرانی منی له زیندانی ئیتلاعات
دوباره ده‌کرده‌وه. به‌م شێوه‌یه 63 ڕۆژ
راگیرام و دواتریش وه‌ک مرۆڤێکی که له مرۆڤی
سه‌ره‌تایی ده‌چووم، بۆ زیندانی گشتیان ڕاگواستم.
له‌وێ زۆر شتی دیکه‌م دیت. کاتێک بردیانمه
زیندانی گشتی ده‌تگوت ئازاد کراوم.
خه‌لیل غه‌زه‌ڵی:
ڕه‌وشی زیندانی گشتی چۆن بوو ؟
شیرکۆ جیهانی:
ئه‌وێ سه‌یر بوو.
جاری یه‌که‌م که گیرام زیندانی مه‌هاباد که
جێگای نزیکه‌ی سێ سه‌د که‌س ده‌بێته‌وه، زیادتر
له 800 تا 900 که‌سی تێدابوو. به‌شێکی زۆریان
موعتاد بوون و ڕۆژانه به ئاشکرا تریاکیان
ده‌کێشا. گیراوانی سیاسی له گه‌ڵ گیراوانی
چه‌قۆکێش و تریاکفرۆش و پوڵ خۆر له گه‌ڵ یه‌ک
بوون و هه‌موو گوشار و سوکایه‌تیه‌ک به هه‌موو
زیندانیان ده‌کرا.
به‌شێکی زۆریش له زیندانیه‌کان له دژی یه‌کتر
کرابوونه جاسوس !
خه‌لیل غه‌زه‌ڵی:
ئه‌و تریاکه چۆن ده‌هاته ژورێ ؟
شیرکۆ جیهانی:
به‌رپرسیارانی زیندان
و سه‌ربازه‌کان ده‌ستیان هه‌بوو. سه‌رۆکی زیندان
خۆی موعتاد بوو. هه‌روه‌ها که‌سێک به ناوی گیلانی
که به ڕه‌گه‌ز کورده و مه‌عاوینی زیندان بوو،
تریاک و ماده‌ی سڕکه‌ری ده‌هێنا ناو زیندان.
ئه‌وان له‌و کاره دو قازانجیان ده‌دیت. یه‌که‌م
ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکیان تووشی ماده‌ی سڕکه‌ر ده‌کرد
و به‌و شێوه‌یه ئامانجی خۆیان له کوردستان
ده‌پێکا / ته‌نانه‌ت سوئیستیفاده‌ی جنسیان له ژن
و منداڵی موعتاده‌کان ده‌کرد و وه‌ک جاسوسیش به
کاریان ده‌هێنان/ دووه‌میش له بواری ماڵییه‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌کی گه‌وره‌ی داهات بوو بۆ ئه‌وان. بۆ
وێنه جیا له تریاک و ماده‌ی سڕکه‌ر، شتی دیکه
له وێنه‌ی تیغی ڕدێن تاشیان ده‌هێنا. تیغ
قه‌ده‌غه بوو. به‌ڵام تیغێک که له ده‌ره‌وه‌ی
زیندان به‌سته‌ی به 200 تمه‌ن بوو، له ناو
زیندان به 2000 تمه‌ن ده‌فرۆشرا.
سه‌رچاوه‌یه‌کی دیکه‌ی داهات بۆ ئه‌وان، فرۆشگای
زیندان بوو. فرۆشگای زیندان له لایه‌ن ئیداره‌ی
زیندان به کرێیه‌کی زۆر زۆر گران ده‌درا به
چه‌ند زیندانییه‌ک که حوکمی گرانیان هه‌بوو. ئه‌و
کرێیه خۆی قازانجێک بوو که کاربه‌ده‌ستانی
زیندان ده‌یاندیت. هاوکات ئه‌وان شتێکی که له
ده‌ره‌وه به 100 تمه‌ن بوایه، ده‌یانهێنا و به
فرۆشیاره‌کانیان به 200 تمه‌ن ده‌فرۆشت و ڕۆژانه
سوودێکی گه‌وره‌یان ده‌دیت. زیندانیش ناچار بوو
به 250 تا 300 تمه‌ن هه‌مان شت بکڕێته‌وه.
خه‌لیل غه‌زه‌ڵی:
خۆراک چۆن بوو !؟
شیرکۆ جیهانی:
زۆر خراپ. چڵکاوگۆشت و
جار و باره‌ش برینجێک که له پرپۆڵه ده‌چوو.
هه‌ڵبه‌ت منی گیاخۆری گۆشت نه‌خۆر، زۆرتر په‌نیر و
شتی له‌م جۆره‌م ده‌خوارد. که‌سێک که ڕه‌وشی ماڵی
باشتر با / بۆ وێنه فرۆشیارانی تریاک / ئه‌وان
ده‌چوون و له فرۆشگا بۆ وێنه کارگ یان
ئۆملێتێکیان ساز ده‌کرد و ئه‌وه‌ش "خۆراکی
شاهانه" بوو.
به‌ڵام له‌وه زه‌حمه‌ت تر، سوکایه‌تی کردن بوو.
له به‌یانییه‌وه تا شه‌وێ سه‌رمان به ده‌نگی
بڵیند گۆی ئه‌و سه‌ربازانه ده‌ئێشا که ئێمه‌یان
نه وه‌ک زیندانی، به‌ڵکوو به ناوی نادم / واتا
په‌شیمان / بانگ ده‌کرد ! وه‌ک تۆ بڵێی هه‌ر چی
گیراوه تاوانباره و هه‌مووشی په‌شیمانه !
هه‌روه‌ها به‌یانیان وه‌رزیش کردنی به زۆری بوو.
ده‌یانبردینه حه‌وشه و له ناو هه‌وایه‌کی سارد
یان خاک و خۆڵ و ته‌پ و تۆز دا ، هێندێک جار تا 3
کاتژمێر ڕایاده‌گرتین ! له ژووره‌وه‌ش هه‌موو
که‌ره‌سه‌کانیان ده‌پشکنین ! نوسراوه و ده‌فته‌ر
و پووڵ و زۆر شتیان لێ ده‌دزین و کاتێک
ده‌چووینه‌وه ژوورێ ده‌ماندیت که جل و به‌رگ و
په‌تۆ و فلاکس و زۆر شتمان له یه‌ک بڵاوه و زۆر
شتیش شکاوه و بردراوه !
ته‌خت که‌م و زیندانی زۆر بوو. من خۆم جاری
یه‌که‌م نزیکه‌ی 2 مانگی گرت تا جێگایه‌کم
وه‌ده‌ست که‌وت. شه‌وانه پاڵ به پاڵی یه‌ک
ده‌خه‌وتین و له کاتی نان خواردن جێگامان زۆر
ته‌نگ بوو. شه‌وانه له کاتیژمێر 10 ئیدی
ده‌بوایه هه‌موو خه‌وتبان. ده‌ستشۆرییه‌کی زۆر
پیسی هه‌بوو که سه‌فی بۆ ده‌گیرا و ته‌نانه‌ت
حه‌مام کردنیش ته‌نیا 10 ده‌قه له حه‌فته دا
ده‌رفه‌تت بۆی هه‌بوو !
له‌ویش ناخۆشتر مولاقات بوو له گه‌ڵ بنه‌ماله.
له حه‌فته دا یه‌ک ڕۆژ و بۆ ماوه‌ی 20 ده‌قه
مافی دیتنی بنه‌ماڵه‌ت هه‌بوو. بنه‌ماله بۆ
چاوپێکه‌وتن ناچار بوون به‌یانی زوو بێنه به‌ر
ده‌رگای زیندانی گشتی و ژن و منداڵ له به‌ر باو
به‌فر و باران ڕاده‌وه‌ستان و له لایه‌ن
کاربه‌ده‌ستانی زیندان و سه‌ربازه‌کان سوکایه‌تیان
پێ ده‌کرا. زۆر جاران به به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی که
سه‌رۆکی زیندان گوتویه‌تی یانیش ئه‌وه‌ی که بۆ
وێنه مانت ده‌گرت، بۆ ته‌نبێ کردن مافی مولاقای
حه‌فتانه‌شیان لێ ده‌ستاندین !
هه‌روه‌ها هه‌فته‌یه‌ک مولاقات له نزیکه‌وه بوو
و حه‌فته‌یه‌کیش له پشت شووشه و به ته‌له‌فون.
که کاتێک منداله‌که‌م ده‌هات و له پشت شووشه‌وه
هه‌وڵی ده‌دا من له باوه‌ش بگرێت و نه‌یده‌توانی،
ره‌نجمان ده‌کێشا !
ئازاره‌کان ئێجگار زۆرن و لێره دا به چه‌ند
ڕسته ناگوترێن...
خه‌لیل غه‌زه‌ڵی:
تائێره زۆر لایه‌نی بازجوویی و زیندانت
روونکرده‌وه ،ده‌کرێ بپرسم حه‌ساسیه‌تی رژیم
زۆرتر له‌سه‌ر چی‌یه، یا باشتره بڵێین له سه‌ر
کام بوار حه‌ساستره(ئاشکرایه کێشه‌ی
نه‌ته‌وه‌یی) به‌ڵام له‌ناو چالاکی مه‌ده‌نیدا،بۆ
کام بوار فره‌تر حه‌ساسیه‌ت نیشانده‌دا
شیرکۆ جیهانی:
له راستی دا ئێمه
له ژووره‌کانی تاکه‌که‌سی و له زیندانه‌کان دا
به تاوانی کورد بوون و چالاکی مه‌ده‌نی و
فه‌رهه‌نگی ، یان سیاسی، ڕوبه‌ڕووی هێرش
ده‌هاتینه‌وه. کورد بوون له ناو ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوین تاوانه. داوای مافی کوردان کردن، تاوانێکی
گه‌وره‌تر. جا ئه‌و داخوازه به چه‌ک بێت یان به
قه‌ڵه‌م و ڕێکخراوی مه‌ده‌نی، جیاوازییه‌کی نی‌یه.
بگره زۆر جار ده‌مدیت که که‌سێک سه‌ر به یه‌کێک
له پارته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاته و دوای ته‌سلیم بوونی
به ڕژیم ته‌نیا یه‌ک حه‌فته تا ده ڕۆژ له
زیندان ڕاده‌گیرا، به‌ڵام ئێمه که هیچ شه‌ڕێکی
چه‌کداریمان نه‌کردبوو، ته‌نانه‌ت به زمانێکی زۆر
نه‌رم و له پێناو مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی دا
هه‌نگاومان هه‌ڵده‌گرت، ڕووبه‌ڕووی ئازار و زیندان
و هه‌ڕه‌شه‌ی دژوار ده‌هاتینه‌وه و ئێستاش
ده‌بینین که فه‌رزاد که‌مانگه‌ر و زه‌ینه‌ب
بایه‌زیدی و که‌بودوه‌ند چ حوکمێکیان به سه‌ر دا
سه‌پاندوون.
خه‌لیل غه‌زه‌ڵی:
کاری مه‌ده‌نی ڕێکخراوی ئێوه چۆن بوو!؟ زۆرتر
چیتان ده‌کرد ؟!
شیرکۆ جیهانی:
ئێمه له بواره‌کانی
وه‌ک ناساندنی خاڵه‌کانی جاڕنامه‌ی گه‌ردونی مافی
مرۆڤ، په‌روه‌رده کردنی کادری نوێ بۆ خه‌باتی
مافی مرۆڤ واتا ئه‌ندامگیری، دانی ڕاپۆڕت له سه‌ر
پێشێلکاریه‌کانی مافی مرۆڤ له کۆمه‌ڵگا،
راوه‌ستان له سه‌ر کێشه‌ی ژنان وه‌ک خۆسوتاندن و
خۆکوشتی ژنان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، کێشه‌ی
منداڵان و زوڵم و زۆری له دژی ئه‌وان، کێشه‌ی
ژینگه، کێشه‌ی مین، کێشه‌ی زیندانیه‌کان و
برسیه‌تی و قه‌یرانی ئابووری خه‌ڵک و گه‌لێک
بابه‌تی دیکه کارمان ده‌کرد.
له راستی دا ئه‌رکی سه‌ره‌کی ڕێکخراوێکی مافی
مرۆڤ له سه‌ره‌تا دا دوو شته،
یه‌که‌م ناساندنی مافه‌کانی خه‌ڵک به خۆیان.
چوونکه خه‌ڵکی ئێمه به داخه‌وه ته‌نانه‌ت
نازانن هاووڵاتی بوون چی‌یه و چ مافگه‌لێکی هه‌یه
و له به‌ر ئه‌وه‌ی به ته‌واوی ئاستی مافه‌کانی
خۆیان وه‌ک تاکه‌که‌س و کۆمه‌ڵگا نازانن، ناشتوانن
به باشی به‌رگری له خۆیان بکه‌ن. که‌وابوو
ناساندنی ئه‌و مافانه، بۆ وێنه له ڕووی ئه‌و
خاڵانه‌ی که له یاسای پڕ له درۆ و سته‌می ئێران
دا هاتووه تا ده‌گاته سی خاڵی سه‌ره‌کی که له
جاڕنامه‌ی گه‌ردونی مافی مرۆڤ ده‌ستنیشان
کراون،کارێکی سه‌ره‌کی ئێمه بوو. به هه‌زاران
نموونه له‌و جاڕنامه‌یه‌مان به هه‌زینه‌ی خۆمان
کۆپی ده‌کرد و به ناو خه‌ڵک دا به ئارمی
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان بلاومان
ده‌کردنه‌وه.
هاوکات چه‌ند کلاسێکمان دانا که من له‌و کلاسانه
دا به نهێنی په‌روه‌رده‌م له سه‌ر ئه‌و خاڵانه
به هێندێک کچ و کوڕی جه‌وان دا و ئه‌وه‌ش چه‌ند
جار و له چه‌ند حه‌وفته دا به‌ڕێوه چوو.
هاوکات کاری دوویه‌م و سه‌ره‌کیمان ڕه‌وانه کردنی
ئه‌خبار و ده‌نگوباسه‌کانی پێشێلکاریه‌کانی مافی
مرۆڤ بوو له کوردستان. ئه‌گه‌ر هه‌زار کێشه
هه‌بێت و باسی نه‌که‌ی، وه‌ک ئه‌وه‌یه که هیچ
نه‌بووبێت. به‌ڵام کێشه‌یه‌ک هه‌بێت و بچووکیش
بێت، ئه‌گه‌ر باسی بکه‌ی وه دیار ده‌که‌وێت.
ئێمه ئه‌گه‌ر کاسبکارێک ده‌کوژرا، ژنێک خۆی
ده‌سوتاند، منداڵێک وه‌سه‌ر مین ده‌که‌وت، که‌سێک
ده‌گیرا، دارستانێک ئاگر ده‌درا، یان زۆر بابه‌تی
له‌و شیوه‌یه ڕاپۆڕتمان ئاماده ده‌کرد و به‌شێکی
زۆری ئه‌و خه‌به‌رانه له ماڵپه‌ڕی
ڕێکخراوه‌که‌مان دا بلاو ده‌کراوه.
ڕژیم له‌و شتانه تووڕه بوو. ئێمه ده‌مانگوت،
ئێمه ئاوێنه‌ی کۆمه‌ڵگاین. ئه‌گه‌ر ئێوه له
کۆمه‌ڵگا سیمایه‌کی خراپتان هه‌یه، تاوانی ئێمه
نی‌یه. ئێوه کاسبکار مه‌کوژن، با باس نه‌کرێت.
ئێوه مرۆڤه‌کان ئه‌شکه‌نجه مه‌که‌ن، با باس
نه‌کرێت. به گشتی ئێوه ماف پێشێل مه‌که‌ن تا
ئێمه‌ش وه‌ک پارێزه‌ری ماف، ئه‌و پێشێلکاریانه‌تان
له‌قاو نه‌ده‌ین.
بۆ ئه‌وان ئه‌و ڕێکخراوه‌یه گرفت بوو. هه‌ر بۆیه
ئێمه‌یان وه‌ک مه‌ترسی گه‌وره ده‌دیت. ئه‌وان
ته‌نانه‌ت به‌وه تووڕه بوون که من سه‌ردانی
کۆڕی ئه‌ده‌بی شاری مه‌هاباد و ئه‌نجومه‌نی
سینه‌مای مه‌هابادم ده‌کرد. ته‌نانه‌ت هێزه‌کانی
رژیم به هۆی ئه‌وه‌ی که حه‌زم له کاری فۆتۆگراف
بوو لێم تووڕه بوون و لێم له به‌هانه بوون.
بێگومان که‌سێکی وه‌ک به‌همه‌ن قووبادی زیادتر له
که‌سانی به ناو سیاسه‌تمه‌دار له ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان، دۆزی کوردی گه‌یاندووه‌ته جیهان.
ئه‌وه‌ش ڕژیم ئازار ده‌دات...
خه‌لیل غه‌زه‌ڵی:
پێشنیارت بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی(بۆ یه‌که‌م جار)
ده‌گیرێن چی‌یه.
شیرکۆ جیهانی:
من داوا له‌و که‌سانه ده‌که‌م که کاری سیاسی،
فه‌رهه‌نگی یان کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر هات
و ڕۆژێک له لایه‌ن ڕژیمه‌وه ده‌ستگیر کران،
ده‌بێ بزانن که ڕژیم له گرتنی ئه‌وان سه‌ره‌تا
دوو ئامانجی هه‌یه،
یه‌که‌م، ئه‌و که‌سه‌ی که بانگهێشتی کردووه یان
گرتوویه‌تی، هه‌ڵیخه‌ڵه‌تێنێ یان بیترسێنێ و له
ئه‌نجام دا ئیعترافی لێ بستێنێ و بیکاته جاسوسی
خۆی.
دوویه‌م، ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی بۆ نه‌کرا به
جاسوس، هه‌وڵی تێکشاندنی که‌سایه‌تی ده‌دات.
زۆر جاران ئیتلاعات که‌سێک به ته‌لفۆن بانگهێشت
ده‌کات، به تایبه‌تی چالاکانی مه‌ده‌نی. ده‌بێ
بڵێم که ئه‌و بانگهێشته نایاساییه و پێویسته
هیچ که‌س به بانگهێشتی ته‌له‌فۆنی نه‌چیته
ئیتلاعات و دادگا. بانگهێشتی ئیتلاعات به پێی
یاسا به نووسراوه‌ش نابێ ولام بدرێته‌وه و
ته‌نیا بانگهێشتی دادگا و ئه‌ویش به شێوازی
نووسراوه و مۆرکراو تا راده‌یه‌ک ده‌کرێ مرۆڤ
ولامی بداته‌وه. ئه‌ویش ئه‌گه‌ر بزانی که کێشه‌ی
گه‌وره‌ت بۆ ساز نه‌کات...
ئیداره‌ی ئیتلاعات، که‌سێک بانگ ده‌که‌ن و پێی
ده‌ڵێن کاتژمێر 10 وه‌ره بۆ ئیتلاعات، به‌ڵام به
زانا بوون تا 12 و 1 بانگی ناکه‌ن و له به‌ر
ده‌رگه‌ی ئیتلاعات ڕایده‌گرن تا ئه‌گه‌ر خه‌ڵک له
به‌ر ده‌رگه‌ی ئیتلاعات دیتیان، لێی وه شک و
گومان که‌ون !
پێی ده‌ڵین ده ده‌قه کارمان پێته، به‌ڵام له
قسه کردن له گه‌ڵی دا، قسه‌ی لێ راده‌کێشن و له
وشه یان ڕسته‌یه‌کی ده‌گه‌ڕێن که وه‌ک مه‌دره‌ک
له دژی خۆی به کاری بهێنن، ئه‌وجار په‌روه‌نده‌ی
بۆ ده‌که‌نه‌وه و ڕه‌نگه به مانگ و سالیش
زیندان ڕزگاری نه‌بێت. بۆیه‌ش که‌سێک که گیرا یان
بانگهێشت کرا، ده‌بێ پرسیاره‌کان زۆر که‌م و زۆر
به کورتی و به ئا و نا، وڵام بداته‌وه. ئه‌گینا
تا زۆرتر قسه بکات، له قسه‌کانی قسه
ده‌رده‌کێشن و بگره له خۆشیانه‌وه شتی لێ زیاد
ده‌که‌ن و له دژی به کاری ده‌هێنن !
له هه‌مووی گرینگتر ئه‌وه‌یه که مرۆڤی تێکۆشه‌ر
له به‌رابه‌ر شه‌ڕافه‌تی خۆی و گه‌له‌که‌ی
به‌رپرسه. ئه‌و ده‌بێ هه‌وڵ بدات به‌هانه به
دوژمن نه‌دات و مافی خۆی و گه‌له‌که‌ی و
شه‌رافه‌تی بپارێزێ و به دوو حه‌فته یان دو مانگ
سه‌ختی دیتن له ژووری تاکه‌که‌سی، نه‌بێته
که‌سێک که ویستی نه‌یارانی خۆی و گه‌له‌که‌یه‌تی.
خه‌لیل غه‌زه‌ڵی:
کاک شێرکۆ ماندووم کردی. من وێرای ئه‌وه‌ی گه‌لێک
سپاست ده‌که‌م، چ پرسیارێکم نی‌یه . دواقسه‌تان
بۆ خوێنه‌رانی ئه‌م وتووێژه چی‌یه؟
شیرکۆ جیهانی:
منیش سپاسی ئێوه ده‌که‌م بۆ ره‌خساندنی ئه‌م
ده‌رفه‌ته که وا به‌کراوه‌یی له‌گه‌ڵ خوێنه‌رانی
به‌ڕێزی هه‌ڵوێست بدوێم. پێموایه به‌راده‌ی
پێویست له‌سه‌ر باسه‌کان دواوم
.
خه‌لیل غه‌زه‌ڵی:
ده‌ی گه‌ر وابێ ماڵئاوایتان لێده‌که‌ین و تا
دیدارێکی دیکه به هیوای سه‌رکه‌وتنتان.
شیرکۆ جیهانی:
سپاس و ئێوه‌ش سه‌رکه‌وتوو بن.
گه‌ر بۆچوونێکت هه‌یه ئێره کلیک بکه
تکایه ئیشاره بکه‌ن که په‌یامه‌که‌تان له‌سه‌ر
کام بابه‌ته
مافی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م
بابه‌ته بۆ هه‌ڵوێست پارێزراوه ، به هێنانی ناوی سه‌رچاوه
که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م بابه‌ته ئازاده
|