|
بۆ چوار هه‌تاو
شه‌هلا ده‌باغی
سۆرانییه‌کانتان له خم ده‌ن
- به‌یانی له سێداره ده‌ده‌ن -
ئه‌مڕۆ ،
چاوه‌کانی شیرین
نه‌رگیزی زه‌رده‌په‌ڕ
شه‌هید
دڵی گه‌وره‌ی فه‌رزاد
کاکشانێک
خامۆش ده‌کرێ .
ئه‌مڕۆ ،
بزه له لێوه‌کانی عه‌لی ده‌ڕفێنن
هه‌نگاوه‌کانی فه‌رهاد
به‌روه بێستون ده‌وه‌ستێنن .
جه‌لاده‌کان
سه‌رشۆڕ سه‌رشۆڕ
له
ژێر ده‌مامکی ڕه‌ش دا
چاویان
به سوارچاکیتان هه‌ڵنایه .
که‌چی هه‌رگیز
ناتوانن ڕوحی گه‌وره‌تان
بخه‌نه تاراوگه.
ئێوه ،
خه‌ونی په‌پووله‌یه‌کی سه‌وداسه‌رن
تێکه‌ڵاوی خه‌ون و خولیامان
له ڕێگای هات و نه‌هات
چاوگی ئاگر
له بوون و نه‌بوون دا .
ئێستاکه
هه‌وری دڵی من
له‌و غه‌ریبی‌یه
ده‌باڕێنێ و
گیانی شێواوم
وه‌ک منداڵێکی لاسار
به‌دوای مه‌حاڵ:
زه‌مه‌ن
ڕاوه‌ستێ و
ئێوه بگه‌ڕێنه‌وه
چوارهه‌تاوی نیشتمان.
به ئاسوده‌یی‌تان ده‌سپێرم
شۆڕه‌سوارانی ئاسۆکان
حه‌ساوه بن
شه‌پۆله‌کانی ماندووی به‌یانی
هه‌ناسه‌ی مێرگه تینوه‌کان
10 مای 2010
............
سه‌باحی‌یه‌کان ده‌پشکوون
خۆر له شه‌قه‌ی باڵ ده‌دا و
له لوتکه سه‌رده‌که‌وه‌ێ
دڵه خورپه‌مه
کوا کاتی
کایه به جۆلانه‌کانی داره؟
وه‌ک گوڵ ده‌پشکوی و
باڵات به شنه‌با
که‌روێشکه ده‌کا .
ده‌هه‌سته گیانه
"کیژانی شالیزار"
کڕنۆشت
بۆ ده‌به‌ن
گه‌ردون ناوت هاوارده‌کا
کوا کاتی خه‌وه
شیرین گوڵ!
18 مای 2010
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|