|

شه‌هید نه‌مره وه‌کوو شاخ، وه‌کوو دره‌خت*
به بۆنه‌ی ساڵوه‌گه‌ڕی شه‌هیدبوونی جوانه‌مه‌رگ
ده‌روێش خدری
ئاماده‌کردنی شه‌هلا
ده‌باغی
هه‌موو ئێواره‌یه‌ک که خۆر له وڵاتێکی دوور
ئاواده‌بێ، دڵته‌نگی‌یه‌کی غه‌ریبانه
دامان‌ده‌گرێ. هه‌زاران یادی گه‌وره و بچووک، خۆش
و ناخۆش دێنه‌وه بیر. خه‌مێک که ڕۆژ نییه
له‌بیربچێته‌وه یادی ئه‌و زیندانیانه‌یه که له
ژێر ئه‌شکه‌نجه و ئێعدام دا ده‌ژین. من خۆم وام و
پێموایه زۆر که‌سی‌تریش وابن، کاتێک دڕوویه‌ک له
ده‌ستم ڕاده‌چێ، ژانێک ڕامده‌چڵه‌کێنێ، به‌خۆم
ده‌ڵێم تۆ بڵێی هه‌زاران زیندانی هه‌ست‌پاک و
نه‌جیب له‌ژێر ژانی قامچی، کابڵی به‌رق، جنێو و
بێ‌ڕێزی‌دا، چۆن شه‌و و ڕۆژ به‌ر‌نه سه‌ر. هیچ
گومان له‌وه‌دا نییه که ژیانی زیندانییه‌ک
له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی‌تر، جیاوازی زۆری تێده‌که‌وێ.
کاتێک تاکی زیندانی ئازادیش ده‌کرێ زۆری پێده‌چی
تا بتوانێ ژیانێکی ئاسایی ده‌ست‌پێ‌بکاته‌وه و
ئاسه‌و‌اری زیندان هێنده قووڵن که زۆربه‌ی کات
ساڕێژناکرێن.
زۆرجار بیر له‌وه ده‌که‌مه‌وه که ئه‌و
شه‌هیدانه، که ته‌نیا به خاتری بیروڕا
ئێعدام‌کران، له هه‌لومه‌رجێکی دێمۆکڕاتیانه‌دا
ده‌یانتوانی ژیانێکی ئاساییان هه‌بێ، بنه‌ماڵه
پێکه‌وه نێن، کاربکه‌ن و له خزمه‌ت کۆمه‌ڵگادا
هه‌نگاو هه‌ڵێنه‌وه. به‌ڵام ده‌ستی ڕه‌شی
ئه‌شکه‌نجه‌گه‌ران و ده‌سه‌ڵاتدارانی خاوه‌ن
سێداره له‌م سی‌وچه‌ند ساڵه‌دا هه‌موو مافه‌کانی
زیندانی به تایبه‌تی وخه‌ڵکیان به گشتی
له‌ژێرپێ‌ناوه و ده‌ره‌تانی ژیانێکی ئاساییان له
شارومه‌ندان ئه‌ستاندووه. زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی که
دڕندانه‌ترین زه‌جر و ئازاریان له زیندانه‌کان‌دا
چێشت، قه‌ت ده‌رفه‌تی ئه‌ویان بۆ نه‌ڕه‌خسا که
به‌سه‌رهاتی خۆیان بگێڕنه‌وه. ئه‌و ئینسانه
گه‌ورانه له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا گیانیان له‌ده‌ست
دا، چوونه ژێر په‌تی دار و تیرباران کران.
زۆربه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه ڕۆژێک له ڕۆژان، ڕێکخراو
و حیزبێک به‌سه‌ری کردنه‌وه و وه‌ک لایه‌نگر یان
ئه‌ندام له کاروانی شه‌هیدان‌دا یادێکیان لێ‌کرا
به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌دا که‌سانی‌تریش
ده‌ست‌به‌سه‌ر و شه‌هیدکران که تا ئێستا نه‌ناس
ماونه‌ته‌وه و هیچ حیزب و ڕێکخراویه‌ک باسی
نه‌کردوون. ئه‌مه‌ش زۆر هۆی له پشته که لێره‌دا
جێگای باس نییه به‌ڵام حه‌ق وایه کاتێک باسی
مافی ئینسان، زیندانی سیاسی و پارێزگاری له حه‌قی
ژیانه، هه‌موو ئه‌و که‌سانه که به ده‌ست ڕژێمی
ئاخوندی زیندانی، ئه‌شکه‌نجه و ئێعدام کراون
سه‌ره‌ڕای جیاوازی بیروبۆچوون، یادیان بکرێت.
یه‌ک له‌و شه‌هیدانه که تا ئێستا باسی نه‌کراوه
شه‌هید "ده‌روێش خدری"یه که ئه‌ندامی
فه‌دایی‌یه‌کان بوو. من به هۆی ئه‌وه که له
نزیکه‌وه بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید ده‌روێش ده‌ناسم و
ده‌زانم که تا ئێستا دایه فاتم، دایکی شه‌هید
ده‌روێش، هه‌موو ساتێک له‌گه‌ڵ کوڕه شه‌هیده‌که‌ی
ده‌ژی و دیتنی دایه فاتم هه‌موو جارێک
ده‌مهه‌ژێنێ، هه‌م به هۆی ئه‌وه که خوشکی
شه‌هید ده‌روێش هاوڕێ‌یه‌کی نزیکمه و زۆر جار
باسی شه‌هیدانی ناسراو یان بێ‌ناو و نیشان ده‌که‌ین
و هه‌م هه‌روه‌ک پێشتر باسکرا زۆر شه‌هید ناویان
ونه، به ئه‌رکی خۆم زانی که له ساڵوه‌گه‌ڕی
شه‌هیدبوونی ده‌روێش خدری یادێک له‌و به‌ڕێزه
بکرێت و به ئاواتم که هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که
تا ئێستا به هۆی جۆراوجۆر ناویان ونه، ناویان
له‌یادنه‌چێ.
ده‌روێش خدری له ساڵی 1337 له شاری بانه له
دایک بووه. به گوێره‌ی وتووێژ له‌گه‌ڵ
هاوڕێانی، ده‌روێش ئینسانێکی دڵ‌گه‌وره و
مێهربان بوو و هه‌ر له منداڵیه‌وه هه‌ستی
یارمه‌تیدان به خه‌ڵک و دڵسۆزی بۆ هه‌ژاران، له
گیانیدا په‌نگی خواردبووه. ئه‌و که‌سانه‌ی که
له‌گه‌ڵ ده‌روێش له زیندان‌دا بوون باس له
دڵفراوانی ئه‌و ده‌که‌ن. زۆر که‌س که دوای
شه‌هیدبوونی چوونه‌ته لای بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و
شه‌هیده وتوویانه که ده‌روێش له زیندان‌دا
له‌و پاره‌یه که بنه‌ماڵه بۆیان ده‌نارد،
یارمه‌تی زیندانیانی‌تری ده‌کرد. به گوێره‌ی
قسه‌کانی خوشکی شه‌هید ده‌روێش، هه‌ستی
به‌رپرسایه‌تی هه‌رگیز به‌ری‌نه‌دا. خوشکی ده‌ڵێ:
"هه‌ر که لاویش بوو، له زه‌مانی شادا، له
ئه‌نجوومه‌نی قوتابخانه‌دا چالاک‌بوو تا بتوانێ
یارمه‌تی قوتابیان بدا. که منداڵ بووین و له
نێوان خوشک و براکان شه‌ڕده‌بوو هه‌میشه لایه‌نی
حه‌قی ده‌گرت و تێده‌کۆشا ئێمه‌ش فێرکا که حه‌ق
به حه‌قدار بگا."
ده‌روێش ساڵی 1354 له زانکۆی تاران له ڕشته‌ی
پیراپزیشکی وه‌رده‌گیرێ و له سه‌رده‌می شۆڕش
له‌گه‌ڵ سازمانی چریکه فه‌داییه‌کان ئاشنا ده‌بێ.
ساڵی 1359 تازه هه‌فته‌یه‌ک بوو که له
نه‌خۆشخانه‌ی بانه ده‌ستی به‌کار کردبوو که به
ده‌ست ڕژێمی ج.ا. ده‌گیرێت و به ماوه‌ی
سێ‌ساڵ‌ونیو له ژێر ئه‌شکه‌نجه و ئازادا ماوه.
خوشکێکی‌تری شه‌هید ده‌روێش ئاوا باسی شه‌هیدبوونی
براکه‌ی ده‌کا:
"کاتێک جه‌سه‌دی شه‌هیدیان داوه، دایه فاتم خۆی
شوشتی و له کاتی شوشتنی خوێناوه‌که‌ی
ده‌خوارده‌وه. دایه فاتم تا ماوه‌یه‌کی زۆر
شه‌و‌انه له لای قه‌بره‌که‌ی ده‌خه‌وت و خه‌ڵک
به زۆر ده‌یان‌برده‌وه ماڵ."
هاوڕێ‌که‌م ده‌ڵێ: "ئێستاش دوای 27 ساڵ دایکم
چاوه‌ڕوانی گه‌ڕانه‌وه‌ی براکه‌مه و هه‌ر قسه‌ی
له‌گه‌ڵ ده‌کا. زۆر جار پێی‌وایه که کوڕه‌که‌ی
من، ئاغابرامه و کوڕه‌که‌م جێگای خاڵی ئه‌و تا
ڕاده‌یه‌ک پڕده‌کاته‌وه." هاوڕێ‌که‌م به‌رده‌وام
ده‌بێ و ده‌ڵێ: "ئاغابرام هه‌رگیز به که‌سری شانی
دانه‌ده‌نا که هاوڕێکانی به‌رێته لای دایکم
ئه‌و کات که دایکم به ته‌نیا و به ده‌ست‌ته‌نگی
ده‌ژیا گه‌رچی دایکم له بنه‌ماڵه‌وه میراتی
پێ‌گه‌یشتبوو به‌ڵام به هۆی لاوازی پێگه‌ی ژن له
کۆمه‌ڵگادا نه‌یده‌توانی به‌شه‌میراتی خۆی له خزم
و که‌س وه‌رگرێ. ئاغابرام هه‌میشه ده‌یگوت:
ده‌مهه‌وێ زوو وه‌سه‌ر کار که‌وم و دایکم
به‌خێوکه‌م و ئیتر دایکم کار نه‌کا. ئاغابرام
هه‌میشه به‌ناو جلوبه‌رگی دایکم دا ده‌گه‌ڕا تا
بزانێ چی که‌مه و به پاره‌ی دانشجویی، شتی
پێویستی بۆ ده‌کڕی. بۆ من هه‌م دایک بوو، هه‌م
باوک. کاتێک دایک و باوکم لێک‌جیابوونه‌وه، من تا
ماوه‌یه‌ک لای دایکم بووم، ئه‌و باوکم بوو و کاتێک
باوکم منی برده‌وه لای خۆی و له دایکم دوور
که‌وتمه‌وه، ئاغابرام وه‌ک دایک ئاگای لێم بوو.
پێموایه وه‌زعی دایکم و ئه‌و زوڵمه که له
دایکم کرا، وای‌لێکرد که ببێته سیاسی و لاینگری
له چه‌وساوه‌کان بکا. وه‌بیرمه که له شۆڕشی
ئێران‌دا چالاکانه به‌شداربوو چونکه پێی‌وابوو
که ڕژێمی په‌هله‌وی وڵامده‌ری نیازه‌کانی خه‌ڵک
نه‌بوو. کاتێک دایکم ده‌یگوت ده‌روێش ئاگات له‌خۆت
بێ و من دڵسوتاو مه‌که، ده‌روێش وڵامی‌ده‌داوه
که دایه گیان تۆش وه‌ک هه‌موو دایکانی‌تر."
کاک عه‌لی عه‌زیزی که ماوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ شه‌هید
ده‌روێش له بانه له یه‌ک زیندان بووه ئه‌وها
باسی ئه‌و شه‌هیده ده‌کا: "من ساڵی 61 گیرام. له
ئه‌وه‌ڵی 62 دا ده‌روێش‌یان له زیندانی سنه ڕا
هێناوه بۆ زیندانی بانه و ئێمه له زیندانی
شاره‌بانی و ئیتلاعات نزیکه‌ی شه‌ش مانگێک
پێکه‌وه زیندانی بووین. سلووله‌کانی زیندان 80
سانت له 2 میتردا بوون. کاتی چوونه ده‌ست‌شۆردن
یه‌کترمان ده‌دیت. یان ئه‌و کاته که خه‌ریکی
کاری به‌ننایی ده‌بووین. من به‌ننا بووم و چه‌ند
که‌س له ژێر ده‌ستم کاری ده‌کرد. ده‌روێش جارجار
ده‌هاته کار، له ژێر ئه‌شکه‌نجه له زیندانی
سنه پشتی ئازاری پێ‌گه‌یبوو. ده‌روێش کوڕێکی
ئارام و له‌سه‌ره‌خۆ بوو." عه‌لی عه‌زیزی
به‌رده‌وام ده‌بێ و ده‌ڵێ: "ده‌روێش زۆر جار باسی
زیندانی سنه‌ی بۆ ده‌کردم. جارێک باسی کوڕێکی
که‌م‌ته‌مه‌نی بۆ کردم. ئه‌و کوڕه له‌گه‌ڵ دوو
برای گه‌وره‌تری گیرابوون. شه‌وێک برایه‌کی ئێعدام
ده‌کرێ. دوو شه‌و دواتر برای دووهه‌میان ئێعدام
کردبوو. ئه‌و کوڕه نه‌گریابوو و وتبووی: شانازی
به براکانم ده‌که‌م. چه‌ند ڕۆژ دواتر دوو ڕه‌فیقی
ئه‌و کوڕه‌یان برد و ئێعدام کران. ئه‌و کوڕه ژیر
نه‌ده‌بووه. ده‌روێش و زیندانی‌یه‌کان پێیان
وتبوو براکانتیان شه‌هیدکرد نه‌گریای بۆ ئێستا
ژیرنابیته‌وه. کوڕه‌که وتبووی که ئه‌و کات پێم
عه‌یب بوو بگریم، لێم‌گه‌ڕێن با ئێستا به‌شی
ئه‌وانیش بگریم.". عه‌لی عه‌زیزی ده‌ڵێ: "ده‌روێش
له‌گه‌ڵ فه‌داییه‌کان بوو به‌ڵام باوه‌ڕی به مافی
نه‌ته‌وه‌ی کورد بوو، کوڕێکی دڵپاک بوو. کاتێک
پێم‌وت که ئێمه چه‌ند که‌س ده‌مانهه‌وێ له
زیندان ڕابکه‌ین ده‌روێش وتی له‌به‌ر دایکم
ڕاناکه‌م، دایکم که‌سی نییه به‌خێوی بکا."
به گشتی دۆست و هاوڕێ که یادی ده‌روێش ده‌که‌ن
به ڕێزه‌وه ناوی دێنن و ده‌ڵێن که ده‌روێش
ئینسان و هاوڕێ‌یه‌کی باش بوو. به گوێره‌ی
بیره‌وه‌ری یه‌کێکی‌تر له هاوڕێانی که خۆی
ئینسانێکی خۆشناو و خۆشه‌ویسته و لێره‌دا به هۆی
باری ئه‌منییه‌تی ناوی نایه، ده‌روێش "ئینسانێکی
گه‌وره" بوو و له زیندان ئاگای له هه‌موو
زیندانییه‌کانی‌تر بوو.
له1362 که ڕژێمی ئیسلامی ده‌یهه‌ویست ئه‌ندامانی
هه‌موو ڕێکخراو و حیزبه‌کان بخاته زیندانه‌کان و
له‌ناویان‌برێ، دیسان له کوردستان‌ڕا ده‌ستی
پێکرده‌وه. عه‌لی عه‌زیزی باسی ئه‌و شه‌وه ده‌کا
که ده‌روێش‌یان ئێعدام‌کرد: " شه‌وێک له مانگی
موردادی 62 ده‌روێش‌یان بانگ‌کرد و ئێمه هه‌موو
زۆر نیگه‌ران بووین. به‌یانی خه‌به‌ریان هێنا که
ده‌روێش ئێعدام‌کراوه. دیاره که هه‌موو زۆر
ناڕه‌حه‌ت بووین. ئێمه چه‌ند که‌س که له ژێر
ئێعدام بووین دوو ڕۆژ دواتر له زیندان ڕامانکرد."
شه‌هید ده‌روێش خدری له گه‌لاوێژی 1362دا ئێعدام
کرا. سپای پاسداران پاره‌ی ئه‌و گوللانه‌ی که
ده‌روێش‌یان پێ تیرباران‌کردبوو وه‌رگرت و ئینجا
جه‌سه‌ده‌که‌یان به بنه‌ماڵه داوه. له کاتی
به‌خاک‌ئه‌سپاردن و پرسه‌ی شه‌هید ده‌روێش
خه‌ڵکێکی زۆر سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌ی سپای پاسداران،
به‌شدارده‌بن.
دایه فاتم خۆی کوڕه شه‌هیده‌که‌ی ده‌شوا و
خوێناوه‌که‌ی ده‌خواته‌وه. دایه فاتم ئێستاش
پێی‌وایه که شه‌هید ده‌روێش
ده‌گه‌ڕێته‌وه......
یادی ده‌روێش خدری و هه‌موو شه‌هیدان هه‌ر
به‌خێربێ.
جولای 2010
*
شێعری شه‌هید، شێرکۆ بێکه‌س.
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|