|
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست
ماڵپه‌ڕی كوردیش پرسپكتیڤ له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی
ئێستای ئێران و کوردستان و ئه‌و بزووتنه‌وه‌ی له
ئێران پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی پار
هاتوه‌ته‌ئاراوه، له‌گه‌ڵ ژمارێک ژن و پیاوی
چالاکی سیاسیی کو‌رد وتووێژی پێکهێناوه. یه‌ک له‌و
که‌سانه‌ی که ئه‌م ماڵپه‌ڕه له‌گه‌ڵی وتووێژی
کردوه، به‌رێز حوسێن شه‌به‌ق، چالاکی سیاسی و
شاعیری به‌هه‌سته. ماڵپه‌ڕی هه‌لوێست به‌هۆی
گرنگی پرسیاره‌کان و به‌تایبه‌ت وه‌ڵامه‌کانی کاک
حوسێن به‌پرسیاره‌کان ،به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ
کاک حوسێن و هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌رانی ماڵپه‌ڕی
كوردیش پرسپكتیڤ، ده‌قی ئه‌و وتووێژه بڵاو
ده‌کاته‌وه.
"خه‌ڵكی كورد نابنه پێاوی موسه‌وی و سه‌ماش بۆ
حیزبی نامه‌سئوول ناكه‌ن"
حسین شه‌به‌ق له دایک بووی 1961ی زاینی شاری
مهاباده. دوای راپه‌ر‌ینی گه لانی ئیران له سالی
1979 تا 1982له ریزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی
ئێران‌دا خه‌بات ده‌کات و له سالێ
1983 به ریزی کۆمه‌له‌ی زه‌حمه‌تکێشان په‌یوه‌ست
بووه. هه‌تا ئێستا ماوه‌ی 27 ساله پیشمه‌رگه و
ئه‌ندامی کۆمه‌له‌ی زه‌حمتکێشانی کوردستانه.
شه‌به‌ق هه روه ها شاعیر و نووسه‌ره و سێهه‌مین
کتێبی شیعری له ژیر چاپ دایه. ئه‌و ئێستا
خوێندکاری ساڵی ئاخری زانکۆیه له به شی " زمان
و کلتور" له ولاتی نورۆێژ.
پ/ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئێوه له یه‌ک ساڵی ته‌مه‌نی
بزوتنه‌وه‌ی سه‌وز له ئێران چیه؟
و/ ره‌وتی یه‌ک ساله‌ی رووداوه‌کانی دوای شانۆی
هه‌ڵبژاردن نیشانی دا که ده‌سه‌لاتی فاشیستی
ئێران راستگۆ بوون له به‌ره‌وپێش بردنی پرۆژه و
پیلانه‌کانی خۆیان. هه‌روه‌ها سه‌لماندی که
موسه‌وی و هاورێیانی ناراست و رارا بوون له ئاست
ئامانجه‌کانی خه‌ڵک. ئێمه هه‌موومان به چاوی
خۆمان دیمان که قوربانی سه‌رکی ئه‌م رارابوون و
ناراستیه‌ی موسه‌وی و هاورێیانی، ئه‌شکه‌نجه و
زیندان و ئێعدام و کوشت و بر و هه‌لاتن و ئاواره
بوونی هه‌زاران لاو و گه‌نجی تێکۆشه‌ر و
ئازادیخوازی لێ که‌وته‌وه. ئه‌و راستیانه پێمان
ده‌ڵێن که 1. خه‌ڵک بوونه قوربانی بۆ ئامانجێک
که ئامانجی ئه‌وان نه‌بوو. هیچ که‌س شکی له‌وه
دانیه که ئه‌و میلیۆنان خه‌ڵکه‌ی هاتنه
شه‌قامه‌کان بۆ ئه‌وه نه‌هاتبوون که قانوونی
ئه‌ساسی حکومه‌تی فاشیستی ئێران چاکتر به‌رێوه
بچێ، ئامانجێک که ئێستاشی له گه‌ڵ بێ، ئامانجێ
سه‌ره‌کی موسه‌وی و هاورێیانیه‌تی و به ته‌ما نین
که نه وه‌لای بنێن و نه له‌وه واوه‌تر بچن. 2.
به ئاشکرا دیاره که فاشیسته‌کان بێ محابا و
به‌و په‌ری توانا و به په‌له به‌ره‌و ئاخرین
پله‌ی که‌لک وه‌رگرتن له هێز و ده‌سه‌لاتی خۆیان
ده‌چن و بێ گومان له‌و پرۆسه‌یه دا له هیچ شتێک
سڵ ناکه‌نه‌وه. به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه رووداوه‌کانی
"کهریزه‌ک" و شبیخون و کوشتاری دانیشگای تاران و
ئێعدامه سیاسیه‌کانی یه‌ک ساڵی رابردووه. 3.
خه‌ڵک به ده‌رد و ئازارێکی زۆره‌وه و به قین و
توره‌یه‌کی بێ ئه‌وپه‌ڕ و به بێ رابه‌رییه‌کی
واحید و سترایژیه‌کی روون و دریژ ماوه هه‌ر وا
له مه‌یدان دان و هه‌ر وا خوین و قوربانی پێشکه‌ش
ده‌که‌ن. 4. غه‌رب نیشانی دا به ئاسانی ده‌توانێ
پشت له ئیدعاکانی خۆی له مه‌ر دیموکراسی و مافی
مرۆف بکا و هاورای دیموکراسی خوازی وه‌ک
پشته‌وانه‌یه‌ک بۆ گه‌یشتن به ئامانجه سیاسی و
ئابوورییه‌کانی خۆی به کار بێنێ.
پ/ گرنگترین ده‌سکه‌وته‌کانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه
چۆن پێناسه ده‌که‌ن؟
و/ ئیجازه‌م بده‌ن له پێشدا ئه‌وه بڵێم که له
مێژووی ده‌سه‌لاتی 30 ساله‌ی حکومه‌تی ئیسلامی
ئێران‌دا ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه گه‌وره‌ترین که‌لێن و
که‌له‌به‌ری خسته جه‌سته‌ی رژیمی مه‌لاکان و
ئه‌وه‌ی که ساله‌ها بوو له خه‌لکیان شاردبۆوه
لێیان ئاشکرا بوو. ئاشکرا بوو که سه‌ره‌رای
درنده‌گی و خوێنخۆریان ئه‌وان یه‌کده‌ست و هاو
داهاتوو نین و هه‌ر کامه‌یان به‌ره‌و جه‌مسه‌رێک
ده‌رۆن و به خێرایی لێک دوور ده‌که‌ونه‌وه.
ئه‌وه که‌م نیه که شه‌قلی دیکتاتۆری شه‌قی برد
و کۆله‌که‌ی ده‌سته‌لاتیان له ناوقه‌دی خۆی دا
دوو له‌ت بوو. ئه‌وه خۆی له خۆی دا ده‌سکه‌وتێکی
گه‌وره‌یه. ده‌سکه‌وتێکی‌تر ئه‌وه بوو که
سه‌ره‌رای پرش و بڵاوی به‌ڵام هه‌ر له
سه‌ره‌تاوه خه‌ڵک به دروشم و داخوازی خۆیانه‌وه
هاتنه مه‌یدان. یه‌کێک له به‌رچاوترین
شیعاره‌کان "مرگ بر دیکتاتۆر" بوو که ئێستاش هه‌ر
هه‌یه. هه‌رچی موسه‌وی و هاورێیانی بوون
ده‌یانه‌ویست جه‌واڵی له سه‌د لاوه دڕاوی
حکومه‌تی نگریس و شومی ئیسلامی بدرونه‌وه و
پینه‌ی بکه‌ن. هه‌رچی خه‌لکیش بوون هه‌وڵیان ده‌دا
هه‌ڵکوتنه سه‌ر بنه‌ما سه‌ره‌کییه‌کانی حکومه‌تی
ئیسلامی و مه‌رگ و نه‌مانی ئه‌و حکومه‌ته‌یان
کردبووه نیشانه‌ی خه‌باتی خۆیان و ئیستاش هه‌ر
وایه. ده‌سه‌که‌وتێکی‌تر ئه‌وه‌یه که به
میلیۆنان له خه‌لکی ئیران له جه‌نگه‌ی ئه‌و
بزووتنه‌وه‌یه‌دا باوه‌ریان به ده‌سه‌لاتی
ئیسلامی نه‌ما یان به ته‌واوی له‌ق بوو،
هه‌روه‌ها به میلیۆنانیش ته‌وه‌هومی 20، 30
ساله‌یان به عادڵ بوون و خه‌ڵکی بوونی ئه‌و
رژیمه وه‌ک بلقی سه‌ر ئاوی لێهات. ئیسلامی سیاسی
له ئێران قه‌در و قوتبی نه‌ما و ره‌وتی
رووداوه‌کان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێ که نفره‌ت و
بێزاری خه‌لک له‌و ره‌وته له داهاتوویه‌کی نزیک
دا چاکترخۆی نیشان ده‌دات. ده‌سکه‌وتێکی‌تر به
بروای من ئه‌وه بوو که ده‌رکه‌و‌ت خه‌ڵکی کو‌رد
یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک را بێ ته‌وه‌هووم بوون به،
یه‌که‌م هیچ‌له‌ده‌س نه‌هاتوویی موسه‌وی و
هاورێیانی و دووهه‌م به درنده‌گی و فاشیست بوونی
حکومه‌تی مه‌لاکان. له‌وه‌ش گرینگتر توانیان
داهێنانێکی تازه بێننه ناو ساحه‌ی خه‌باتی
مه‌دنی و به‌وه‌ش سه‌لماندیان که له ئاست خۆێنی
رۆڵه‌کانی خۆیان و له ئاست مافی ره‌وای خۆیان
بێده‌نگ نابن و نین. خه‌لکی کو‌رد نیشانیان دا نه
ده‌یانه‌وی ببنه قوربانی بۆ هاتنه سه‌رکاری
رژیمێکی ئیسلامی دیکه و نه مه‌جالی سه‌رکوتی
وه‌حشیانه‌ش به خامنه‌یی و احمدی نژاد ده‌ده‌ن،
وه به‌لام له هه‌مان حاڵ‌دا هاورێ و هاو خه‌باتی
باقی تێکۆشه‌ران و ئازادیخوازانی نه‌ته‌وه
بنه‌ده‌سته‌کانی ناو زیندانی گه‌وره‌ی ئێرانن.
پ/ خاڵه لاوازه‌کانی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه به
چی ده‌زانن؟
و/ وجوودی ویشکه مه‌لایه‌کی وه‌کوو موسه‌وی به‌و
بیر و باوه‌ره کۆنه‌په‌ره‌ستانه‌وه له سه‌فه‌ی
پێشه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز مانای هه‌وڵدانه بۆ
پاراستن و هێشتنه‌وه‌ی حکومه‌تی ئیسلامی شیعه،
ئه‌وه یه‌که‌م خاڵی لاوازی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه
بووه تا ئێستا. فه‌رقی موسه‌وی و کشیش گابۆن
له‌وه دایه که گابۆن به عادڵ بوونی تزار
موته‌وه‌هم بوو و ده‌یوت که تزار خۆی باشه
به‌لام پیاوه‌کانی خراپن و راستی رووداوه‌کانی پێ
ناڵێن، ئه‌مما موسه‌وی ده‌ڵێ که ئیسلام عه‌ینی
عداڵه‌ته به‌لام ولی فقیه پیاوێکی خراپه و
سه‌رۆک کۆمار درۆزنه، تازه ئه‌وش به روونی و
ئاشکرایی ناڵێ. به بروای من موسه‌وی له
جینایه‌تکارانی ریزی پێشه‌وه‌ی کۆماری ئیسلامی
شیعه‌دایه و نه‌هایه‌ته‌ن خۆی له‌وه جیا
ناکاته‌وه. بێجگه له‌وه‌ش من وه‌ک خه‌لکی‌تر پێم
وانیه که ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه سکۆلاره. هه‌تا
ئێستاش سه‌ری ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه به ده‌س
مه‌لاکانه، ئێمه نابێ تووشی خۆشباوه‌ری بین. له
کوللیه‌تی خۆی‌دا ئه‌و بزووتنه‌وه بێجگه له
کوردستان هێشتا به رۆشنی نیشانی نه‌داوه که دژ
به هاتنه سه‌رکاری دووباره‌ی حکومه‌تێکی
ئیسلامی‌یه تازه‌یه. ئه‌وه خاڵیکی لاوازی‌تر و
نیشانه‌ی نارۆشن بوون و نا یه‌کده‌ست بوونی
بزووتنه‌وه‌ی سه‌وزه.
پ/ چۆن ده‌رواننه پلاتفۆرم،رێبه‌رایه‌تی و شکل
و شێوازی خه‌باتی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه؟
و/ به‌شێکی به‌رچاوی بزووتنه‌وی سه‌وز
جڵه‌وه‌که‌ی به ده‌س موسه‌وییه، که‌سایه‌تی
موسه‌وی و عه‌ینی کشیش گابۆن‌ه غایه‌تی به
لایه‌کی دیکه‌دا. ئه‌و به‌شه له‌و بزووتنه‌وه‌یه
نه‌هایه‌ته‌ن مه‌حکووم به شکسته. به‌لام ئه‌وه
به‌و مانایه نیه که بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی و
ماف خوازی و دیموکراسی خوازی له ئێران و له
کوردستان مه‌حکووم به شکسته، به پێچه‌وانه‌وه
هه‌تا موسه‌وی و هاورێیانی زیاتر ملیان بۆ ته‌وری
حکومه‌ت داده‌نه‌وێنن، تێکۆشه‌ران و ئازادیخوازانی
ئیران و کوردستان زیاتر له دورشم و ره‌وت و
رێبازی شۆرشگێرانه و عداله‌تخوازانه‌ی داهاتووی
خۆیان نزیک ده‌بنه‌وه. گه‌شه و په‌ره‌ساندنی ئه‌و
بزووتنه‌وه‌یه له گره‌وی رادیکاڵ بوونه‌وه‌ی و
دۆزینه‌وه‌ی شکل و شێوازی نوێی خه‌باتی مه‌ده‌نی و
سه‌راسه‌ری و به تایبه‌ت که‌لک وه‌رگرتن له
میدیا و ئامرازه نێونه‌ته‌وه‌یه‌کانه .
پ/ پێوه‌ندی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له گه‌ل
بزوتنه‌وه‌کانی گه‌لانی بنده‌ستی ئێران چۆنه و
بۆچی وایه؟
و/ شته‌که زۆر ئاشکرایه. موسه‌وی و مه‌لاکانی
داروده‌سته‌ی ئه‌و هه‌تا سه‌ر ئێسکان
کۆنه‌په‌ره‌ست و دژ به ئازادی گه‌لان و دژ به
ئازادی ژنان و دژ به مافی کریکارانن. ئه‌وان نه
ده‌یانه‌وێ و نه له ماهییه‌تیان دایه که خۆیان
له گه‌ڵ خواست و ویسته‌کانی گه‌لانی ناو زیندانی
ئێران و مافی ژنان و ره‌وتی دێموکراسی خوازی روو
له گه‌شه‌ی روناکبیران و به‌ره‌ی سکولاری
خوێندکارانی ئیران رێک خه‌ن. بۆ ئه‌وان ته‌نانه‌ت
گه‌یشتن به راده‌ی باوه‌ره‌کانی دکتور علی
شه‌ریعتی‌یش بفه و به‌زاندنی هێلی سووره. ئه‌وان
پیاوی ریفورم له قانوونی ئه‌ساسی‌ین.
پ/ بزوتنه‌وه‌کانی گه‌لانی بنده‌ست چۆن
ده‌رواننه ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه؟
و/ ئه‌وه شتێکه که ده‌بێ له خۆیانی بپرسین. تا
ئه‌و جێگه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر خه‌لکی کو‌رد،
ئه‌وان به حه‌ره‌که‌تی خۆیان نیشانیان دا که
له‌گه‌ڵ ئازادیخوازان و تێکۆشه‌رانی بواری
دیموکرسی خوازی له ئێران هاورێ و هاو خه‌باتن،
به‌ڵام فه‌رق و ته‌فاوه‌تێکی وا له به‌ینی
موسه‌وی و ده‌سه‌لاتی زاڵ دا نابینن. موسه‌ویش
پاسدار بووه و له کوردستان جیهادی کردووه و
ئه‌حمدی‌نژادیش. موسه‌ویش 8 سالان ده‌سه‌لاتی
هه‌موو ئیرانی به ده‌ست بووه و له هیج
جنایه‌تێک دریغی نه‌کردووه و احمدی‌نژادیش.
موسه‌وی ته‌نانه‌ت وه‌ختی خۆی له ئه‌حمدی‌نژادی
خراپتر کردووه. که‌س له بیری نه‌چوه‌ته‌وه که
له زه‌مانی ده‌سه‌لاتداریه‌تی موسه‌وی و به
فه‌رمانی ئه‌و زیندانیانی سیاسی وه به تایبه‌ت
چه‌په‌کان کوشتار ده‌کرین و کچانی شۆرشگیر به‌ر
له ئێعدام و له سێداره‌دانیان ته‌جاوزیان پێ
ده‌کرێ. ئایا گه‌لانی ئێران و ئازادیخوازان ده‌کرێ
ئه‌وه فرامۆش بکه‌ن. بێگومان خه‌ڵکی کو‌رد ئه‌وه‌ی
فه‌رامۆش نه‌کردووه و ناشی‌کا. بزووتنه‌وه‌ی
سه‌وز بزووتنه‌وه‌یه‌کی یه‌کده‌ست و یه‌ک شیعار و
هاوئامانج نیه. سه‌رانی سه‌وزیش هه‌ر شتێک بۆنی
ئازادیخوازی راسته‌قینه‌ی لێ بێ سڵی لێ
ده‌که‌نه‌وه و به بفه و خه‌ته‌ری ده‌زانن،
هه‌ربۆیه‌ش سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌مووه فشاره‌ی له
سه‌ریانه تا ئێستاش حازر نه‌بوونه به ئاشکرا
باس له مافی ره‌وای نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی
ئێران بکه‌ن. مادام وایه، باشه ده‌بێ گه‌لانی
بن ده‌ست چۆن برواننه ئه‌وان؟
پ/ ئایا تێکه‌ڵاوی یان هاوکاری زیاتری ئه‌م
بزوتنه‌وانه به پێویست ده‌زانن؟ ئه‌گه‌ر وایه
چۆنده‌کرێت ئه‌وانه زیاتر پێکه‌وه هاوکاری
بکه‌ن؟
و/ من به‌ش به حالێ خۆم هیچ هیوایه‌که‌م به
موسه‌وی و مه‌لاکانی هاورێ و هاوفکری نیه. تا
ئه‌وان سه‌ری ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه بن شتێکی وا
ناکرێ. ئه‌وان خۆیان ماک و ده‌س په‌روه‌رده‌ی
ئیسلامی سیاسین. ئیسلامی سیاسی له بنه‌ره‌تی خۆی
دا دژ به ئازادی و دیموکرسی خوازی، دژ به مافی
گه‌لان و به تایبه‌ت دژ به مافی ژنان و
کریکارانه. من پێم وایه به هه‌ر راده‌یه‌ک
بزووتنه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری دروشمی دیموکرسی‌خوازی و
سکۆلاریسم به‌رز کاته‌وه و دیفاع له مافی
میلله‌تان بکات به هه‌مان راده سۆز و هاوپشتی
گه‌لانی ئیران ده‌خاته پشت سه‌ری خۆی. به
پیچه‌وانه‌که‌شی هه‌ر وایه. هه‌تا ئه‌وان راراتر
و بێده‌نگتر بن له ئاست مافی ژنان، مافی کریکاران
و مافی گه‌لان به هه‌مان راده ده‌که‌ونه به‌ر
گومان و که‌م که‌م خه‌لک پشتان تێده‌کا.
تایبه‌ت به کوردستان:
پ/ هه‌ڵسه‌نگاندنی گشتیتان له سه‌ر وه‌زعی
تایبه‌تی ئه‌مرۆی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان چێه؟
و/ خه‌لکی رۆژهه‌لاتی کوردستان ئه‌مرۆ زیاتر له
هه‌میشه له ژیر فشار و زه‌خت و زۆر و، سه‌رکوت
و بگر و به‌ند و بێ مافی دان. فاشیسته‌کان به
هه‌موو توانای سه‌ربازی خۆیانه‌وه خۆیان بۆ
کوشتار و سه‌رکوتی نه‌هایی ئێمه ئاماده کردووه.
به تایبه‌ت ئێستا که ده‌بینن 30 سال زال کردن و
په‌ره‌دان به فه‌رهه‌نگی ئیسلام سیاسی هیچ
ده‌سکه‌وتێکی بۆ ئه‌وان له کوردستان نه‌بووه و
گه‌لی کو‌رد وه‌ک رۆژانی یه‌که‌می هاتنه سه‌ر کاری
مه‌لاکان پێیان بێ ته‌وه‌هوم و بێ باوه‌ر و دژ و
نامۆن. ئه‌وه، ئه‌و حه‌قیقه‌ته ره‌ق و تاڵه
هه‌ر به ته‌واوه‌تی ده‌هری کردوون. ئه‌وان ئیستا
خه‌نجه‌ری تۆڵه‌مان لێ ده‌سوون و له ده‌رفه‌تێک
ده‌گه‌رێن که پشم و غه‌زه‌بی پوونگ خواردووی
خۆیان به ئێمه دابرێژن. ئه‌وان به ته‌مان
ئه‌وه‌ی که له تاران و قوم و اصفهان و شیراز
پێیان ناکرێ له کوردستان عه‌مه‌لی بکه‌ن و به
وه‌ش هه‌م تۆڵه له خه‌لکی کو‌رد بستێننه‌وه و
هه‌م ئازادیخوازان و تێکۆشه‌رانی بواری دیموکرسی
خوازی له سه‌راسه‌ری ئێران چاوترسێن و کپ و بێ
ده‌نگ که‌نه‌وه. ئایا ئه‌وه‌یان بۆ ده‌چێته
سه‌ر؟ ئه‌مه شتێکه که ناکرێ ئێستا ولام
بدرێته‌وه. راده‌ی سیاسی بوون و وشیاری گه‌لی
کو‌رد له‌و قۆناخه دا ده‌ری ده‌خا که
فاشیسته‌کان له کوردستان تا چه‌ند له مه‌رامی
گلاوی خۆیان نزیک ده‌بنه‌وه. خه‌ڵکی کو‌رد
نیشانیان داوه که به‌خه‌به‌ر و وشیار و
ئاماده‌ن. دوژمنی خۆیان ناسیوه. ئامانجی خویان تا
راده‌یه‌کی به‌رچاو گه‌لاله کردووه. نابنه
پیاوی موسه‌وی و سه‌ما بۆ حیزبی نامه‌سئولیش
ناکه‌ن. به‌لام ئه‌وان له ئاره‌زووکانی شونیزمی
فارس و له بێ دۆستی گه‌ڵی کو‌رد و له سه‌رلێ
شێواوی حیزبه کوردییه‌کان و له داهاتووی لێل و
پر کاره‌ساتی ناوچه‌که به ته‌واوی نیگه‌ران و
به خه‌من.
پ/ وه‌زعی حیزبه‌کانی کوردی رۆژهه‌ڵات چۆن
هه‌ڵده‌سه‌نگه‌نن؟
و/ به داخه‌وه کاراکتری چه‌ندین ساله‌ی
حیزبه‌کانی ئێمه هه‌ره‌س هێنانێکی ترسناکمان
نیشان ده‌دات. به هه‌ر راده‌یه‌ک که گه‌لی کو‌رد
له‌م چه‌ندین ساله‌ی دوایی دا به‌ره‌و لووتکه‌ی
ئامانجه‌کانی خۆی هه‌ڵکشاوه و شێوه و شێوازی
نوێی له خه‌باتی خۆی دژ به داگیرکه‌رانی
فاشیست هیناوه‌ته ئاراوه و به‌ره‌وپێش چوونی به
خۆیه‌وه دیوه، حیزبه‌کوردیه‌کان به هه‌مان
راده له باوه‌ره خه‌لکیه‌کانی خۆیان و له
ئه‌رزی واقعی کوردستان دوور و دوورتر
که‌وتوونه‌ته‌وه. تووشی رارایی و بێ هیوایی و
معامه‌له‌گه‌ری و دووچاری نه‌خۆشی له ده‌س دانی
به‌ها سیاسی و مه‌عنه‌وییه‌کانی خۆیان
بوونه‌ته‌وه‌ه. باوه‌ر به خه‌لک و باوه‌ر به
خۆیان له ده‌س داوه و چاوه‌روانی رووداوه‌کانن
که ده‌رگایان بۆ بخاته سه‌ر پشت و ده‌راوێکی
روونیان بۆ بکاته‌وه. خۆ سه‌د بریا شته‌که هه‌ر
ئه‌وه‌نده بوایه، ئێمه له‌م دوایانه‌دا شتی
وا ده‌بینین و ده‌بیسین که پیاو هه‌ر به ته‌واوی
تووشی دلساردی و خه‌مناکی ده‌بێ. بۆ نمونه به‌رێز
کاک عبدالله موهته‌ده‌ی فێرمان ده‌کا تا چاو و
گوێمان له ده‌م و دۆی علیرضا نوری‌زاده بێت که
فێر ئازادیخوازی و دیموکراسی خوازیمان بکات.
علیرزایه‌ک که هه‌ر به که‌لیمه‌ی سه‌ربه‌خۆیی
خوازی گه‌لی کو‌رد هێلنجی دێ و ده‌رشێته‌وه. حیزبی
دیموکراتی کوردستانی ئیران فێرمان ده‌کات تا له
هه‌موو ئیرانییه‌ک ئێرانی‌تر بین ئه‌ویش راست له
جه‌نگه‌یه‌ک دا که ئێران خۆی وه‌ک پاشماوه‌ی
کۆنترین ئیمپراتورییه‌تی شه‌رق خه‌ریکی ئیزمحلال و
له‌به‌ریه‌ک ترازانه. کۆمه‌ڵه‌ی حیزبی کمونیستی
ئێران پێمان ده‌ڵێ که ناسیونالیزم نه‌نگی
به‌شه‌رییه‌ته و ئه‌رکی کو‌رد ئه‌وه‌یه که
ئه‌و نه‌نگه له داوێنی خۆی پاک کاته‌وه. ئایا
ئه‌وه سه‌ر لێ شێواوی و هه‌ره‌س هێنان له به‌ها
خه‌لکی و نه‌یه‌وه‌یه‌کان نیه ئه‌دی چییه؟ به
داخه‌وه ئێمه کاروانمان ون کردووه. بنه‌مای
فکری هه‌ر کام له‌و نمونانه له سه‌ره‌وه باسم
کردن سه‌رچاوه‌که‌ی فه‌رهه‌نگی حاکم و ستراتیژییه
نه‌گۆر و درێژماوه‌که‌ی شونیزمی فارسه که له
هه‌ناسه و ودمی خۆمان دێته‌ده‌رێ. ئه‌وه
کۆتایییه به بروای من. ئه‌وه رازی بوون به
کۆیله‌تی و زه‌لاله‌ته. ئه‌ویش دروست له کاتێک
دا که مێژوو هه‌لی زۆر له‌باری خستوه‌ته
به‌رده‌می کۆرد بۆ ئه‌وه‌ی پشتی خۆی له ژیر باری
کۆیله‌تی چه‌ندین هه‌زار ساله‌دا راست کاته‌وه.
حیزبه کوردییه‌کان به بوون به ده‌م راستی
نه‌ته‌وه‌ی بالا ده‌ست، له‌و هه‌ل و هه‌نگامه‌یه
دا تێده‌کۆشن تا دیسان نیری دیلی له سه‌ر شان و
ملی خۆمان تووندتر ده‌که‌نه‌وه. پرسیاری گرینگ بۆ
لاوی وشیاری کو‌رد ئه‌مرۆ ئه‌وه‌یه که ئایا
به‌راستی کام هێز و ده‌ستی شوم و نادیار له پشت
گه‌لاله کردنی ئه‌و بیره‌یه که سیستماتیک هه‌ر
به هۆی خۆمانه‌وه به‌رێوه ده‌چێ؟ ئه‌مرۆ لاوی
کو‌رد هه‌رچی ده‌گه‌رێ نازانێ له نێوان حیزبه
کوردییه‌کانی رۆژهه‌لات کامه‌یان هه‌ڵبژێرێ؟
کامه‌یان ته‌عبیر له خواست و نیازه‌کانی ئه‌و
ده‌کات؟ ئه‌و سه‌ری له‌وه سوور ده‌مێنێ که بۆچی
مافی ره‌وای گه‌لێ کو‌رد که سه‌ربه‌خۆییه له ژیر
تی‌ف تیفه‌دانی فدرالیسم دا ده‌شاردرێته‌وه. ئه‌و
هه‌ر وا بیر ده‌کاته‌وه که باشه تۆوی ئه‌و
فدرالیسمه له کوێ‌وه هات. لاوی کو‌رد ئه‌مرۆ له
خۆی ده‌پرسێ که ئایا ئاسۆ ئه‌وه‌نده تاریکه
که ئه‌وان (حیزبه کوردیه‌کانی رۆژهه‌لات) ئاوا
خۆیان ون کردووه؟
زۆر ئاڵ و گۆری باش و چاره‌نووس ساز به‌ریوه‌یه
که هه‌م ئازادیخوازانی ئیران و هه‌م کۆمه‌لانی
خه‌لکی کوردستان ده‌ور و نه‌قشی گه‌وره‌ی تێدا
ده‌گێرن. خۆشبه‌ختی گه‌وره ئه‌وه‌یه که کو‌رد
وه‌ک نه‌ته‌وه خۆی ناسیوه‌ته‌وه و وشیار
بۆته‌وه. حیزبه‌کان هه‌ر به نێو پێشره‌ون
ئه‌گینا ئه‌وه‌تا ده‌بینن خه‌لک به کاراکتری
دیار و به‌رچاوی خۆیه‌وه، به دروشم و ئالای
خۆیه‌وه له پێشه‌وه‌ی خه‌باته‌که‌ی دایه و
حیزبه‌کان ناچارن و ده‌بێ به شه‌ل و کوت، مه‌رۆ
ئه‌منیش دێم، وه‌دوویان که‌ون.
پ/ وه‌ک ده‌زانن حیزبه‌کانی رۆژهه‌لات ئاماده‌ی
دانیشتنی گشتی حیزبه‌کان یان دیالۆگ له گه‌ل
یه‌کتر نین، هۆکاری ئه‌م رکه‌برکێ ناشارستانیه
به چی ده‌زانن؟ پێتان وانییه که ئه‌م
دیارده‌یه زه‌ره‌ری زۆری به بزوتنه‌وه‌ی کو‌رد
گه‌یاندووه؟
و/ من مه‌سه‌له‌که هه‌ر وا ده‌بینم که له
سه‌ره‌وه باسم کرد. شتێک له نێو ئێمه‌دا دێ و
ده‌چێ. رێک و راست دژی به ئێمه و
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی بالای گه‌لی کورده. ئه‌و
شته رێگه نادا تا گرژی و ئاڵۆزییه‌کانی نێوانمان
هێور ببنه‌وه و گرێ پووچکه‌کان بکرێنه‌وه.
به‌راستی ئه‌و شته چیه؟ دیتن و پێناسه کردنی "
ئه‌و نادیاره" بۆ ئه‌ندامانی حیزبه‌کانی ئێمه
ئاسان نیه. زۆر که‌من ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی که
ئازاد له سکتی سازمانی و ئازاد له کیشی
ره‌هبه‌ری بیر بکه‌نه‌وه. ئه‌و شته نه‌ناسراوه‌ش
دروست له جێیه‌ک دا خۆی حه‌شار ده‌دات که نوقته
زه‌عفی ئه‌ندامانی حیزبی‌یه. نوقته زه‌عفی
ئه‌ندامانی حیزبیش ئه‌وه‌یه که ئه‌وان وایان لێ
هاتووه
زۆر به ده‌گمه‌ن وه‌ک تاکێکی ناو کۆمه‌ڵگا بیر
بکه‌نه‌وه. من ده‌مه‌وی بڵیم بۆ نمونه ئه‌گه‌ر
زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی کۆمه‌له‌ی حیزبی کمونیستی
ئیران له کۆبوونه‌وه‌یه‌ک هه‌ستابان و وتبایان
که باشه ئاخر بۆ ناسیونالیزم نه‌نگی
به‌شه‌رییه‌ته؟ یانی چی که ئێمه ده‌بێ ئه‌و
نه‌نگه له داوێنی خۆمان پاک که‌ینه‌وه؟ ئه‌گه‌ر
ئه‌ندامانی حدکا له رابه‌ری خۆیان بپرسن باشه
ئاخر یانی چی که ئێمه له هه‌ر ئێرانیه‌یه‌ک
ئێرانی‌ترین له حالێک دا بوون و ژیان له بن
ده‌ستی حاکمانی ره‌نگاوره‌نگی ئێران دا هه‌تا
بووه بۆ ئێمه بێجگه له نه‌گبه‌ت و فه‌قر و
مه‌رگ و زیندان و ئاواره‌گی و هه‌زاران
به‌دبه‌ختی‌تر قه‌ت هیچ خۆشی و ئارامی و
حه‌سانه‌وه و ئازادییه‌کی پێوه نه‌بووه. باشه
ئاخر بۆ راست ئێستا ده‌بێ ئێمه له هه‌ر
ئێرانیه‌ک ئێرانی‌تر بین؟ گه‌رای ئه‌و فکره دژ
به کورده له کوێ‌را دێ؟ ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی
حیزبه‌که‌ی کاک عبدالله رۆژێک هاتبان و وتبایان
باشه ئه‌و بووکه شووشه چیه له رۆژهه‌لات
TV
هه‌ڵی‌ده‌په‌رێنی؟ ئه‌وه بۆ ئه‌مرۆ دوستی نزیکی
ئێمه سه‌ڵته‌نه‌ت ته‌له‌به‌کان و دوژمنی ئه‌سلی
ئێمه هاورێ کۆنه‌کانی خۆمانن؟ ئه‌گه‌ر شتێکی وا
رووی دابا ئه‌و کات رابه‌رانی حیزبی پشتیان بۆ
مزاکره و دانیشتن و سازان له گه‌ڵ یه‌کتر
نه‌رم‌تر ده‌بوو. به‌ڵام به داخه‌وه من تا
هاتووه به پێچه‌وانه‌که‌یم دیتووه. مه‌سه‌له‌ن
دیومه که وتوویان: "به‌راستی ئاغای نوری‌زاده
قسه‌ی خۆشن. بابه ئه‌وه‌یه قسه. زۆر باشه که
له تی‌فی ئێمه‌وه قسه ده‌کات" ئه‌و
چاپلوسی‌یه راگره دێمه‌وه سه‌ری. نموونه‌ی‌تر،
من دیــومه که ئه‌ندامێکی کۆمه‌له‌ی حیزبی
کۆمه‌نیستی ئیران زۆر به ئازایی و فه‌خر و له
خۆرادی‌وێه‌وه وتوویه: "من کو‌رد نیم. شه‌رم
ده‌که‌م که‌سێک پێم بڵی کوردم." پرسیار ده‌که‌م
باوکێک که مناڵی خۆی ئاوا رابێنێ و رابه‌رێک که
ئه‌ندامی خۆی ئاوا پره‌وه‌رده بکات ئیتر تۆ
چاوه‌روانی چی لێ ده‌که‌ی؟ ئه‌وه‌ی کۆڵه‌ی ئێمه‌ی
کوتاوه شونیزمی میلله‌تی بالا ده‌سته که ئه‌مرۆ
هه‌ر له بیر و هه‌زری خۆمان و له چنگ و نینۆکی
خۆمان دێته‌ده‌ر و ده‌رژێ‌ته کۆشی خۆمانه‌وه.
شونیزم میکرۆبی ئیدزه، ده‌میکه هاتوه‌ته
ناوه‌راستی بربره‌ی پشتی ئێمه‌وه. چوه‌ته ناو
خرۆکه‌کانی خوێنمانه‌وه و خۆی له ناو هێزی
به‌ره‌نگاری ئێمه‌دا حه‌شارداوه. هه‌ر که‌س حاشا
له میلله‌ت و نه‌ته‌وه‌ی خۆی بکا و له هه‌مان
کات دا فه‌خر و شانازی به نه‌ته‌وه‌یه‌کی
دیکه‌وه بکات، بێگومان درۆزنه. بێگومان ئه‌و له
ده‌روونی خۆی‌شی‌دا ناراسته. تۆ ئه‌مرۆ
سه‌رتاسه‌ر‌ی ئورووپا لێک ده‌یه‌وه تووشی یه‌ک
تاقه به‌شه‌ری ئاوا نابی که نه‌ته‌وه‌ی خۆی پێ
سووک و چرووک و هیچ و پووچ بێت. جا که‌سێک که
راهاتووه یان رایان هێناوه وا بیر بکاته‌وه،
ئه‌و تازه کوا ده‌توانێ عه‌داله‌ت خواز و ماف
په‌روه‌ر بێ، وه‌ها که‌سێک له نه‌هایه‌ت دا دژ
به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خه‌لک و نه‌ته‌وه‌که‌ی
خۆی بریار ده‌دات. هه‌موو بیر و کرده‌وه‌کانی
ره‌نگدانه‌وه‌ی چاپلوسی و ناراستی و ریاکاری‌یه.
له باری ده‌روونناسی‌یه‌وه ده‌ڵین که‌سی وا
تووشی نه‌خۆشی خۆ لێ ون بوون "له ده‌س دانی
که‌سایه‌تی" بووه. نه‌خۆشێکی ئاوا لێره
ده‌یبنه لای دوکتوری‌تایبه‌ت و پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ی
تایبه‌تی بۆ دیاری ده‌که‌ن. له باسه‌که دوور
که‌وتمه‌وه، به‌لام من ویستم کاکلی
حه‌قیقه‌ته‌که باس بکه‌م. کورت و کرمانجی کابرا
ئاوا بیر ده‌کاته‌وه که نزیک بوونه‌وه و
دانیشتن له گه‌ڵ علیرضا پهله‌وی هه‌ر نه‌بێ شتیکی
تیدایه، به‌لام له گه‌ڵ فلانه حیزبی کوردی چی
تیدایه ئه‌گه‌ر کۆ بێته‌وه؟ هیچ . بگره له
قه‌در و قوتبیشی لای لایه‌نه فارسه‌کان که‌م
ده‌کاته‌وه. ئه‌و وا بیر ده‌کاته‌وه چۆن ره‌وتی
رووداوه‌کان له کوردستانی باشوور سه‌لماندی که
عیراقی بوون پوول و پاره و جێ و مقامی تیدایه
هه‌ر واش خۆ به ئێرانی هه‌ڵکێشان پرپره له زیر
و جه‌واهێرات. شونیزمیش پیاوی خۆی ده‌ناسێ و له
که‌ڵینی ته‌ماح خوازی و بێ عیزه‌تی ئێمه‌وه دێته
ناو ده‌روونمانه‌وه.
پ/ به‌لای ئێوه‌وه کوسپی رێگای ئه‌م وه‌زعه‌ی
حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات چیه؟
و/ لام وایه له ولام به‌و پرسیاره‌ی سه‌ره‌وه‌دا
به‌شێکی ئه‌و پرسیاره‌شم جواب داوه‌ته‌وه. نه‌رم
بوون له به‌ر ده‌ستی ده‌ره‌کی و ره‌ق بوون دژ به
یه‌کتر دوو رووی یه‌ک سککه‌ن. ئه‌وه‌ی ده‌سته‌مۆی
شونیزم ده‌بێ بێگومان ده‌رحه‌ق به خۆی و
بنه‌ماله‌ی خۆی نامۆ و نارێک و بێگانه‌ده‌بێ.
حیزبه‌کانی ئێمه هه‌تا ئێستاش ولامی داخوازیی
گه‌له‌که‌ی خۆیان له‌مه‌ر یه‌کگرتوویی ناده‌نه‌وه
به‌ڵام به په‌له و به هه‌ڵه‌داوان به‌ره‌و هه‌ر
حیزب و لایه‌نێک ده‌چن که غه‌یری ئی خۆیان بێت.
کوسپی ریگای یه‌کگرتووی و هۆی ناته‌بایی
حیزبه‌کانی رۆژهه‌لات به بروای من له یه‌ک
که‌لام دا دخاله‌تی زیره‌کانه و یه‌کجار
موزیانه‌ی شونیزمی میلله‌تی بالا ده‌سته. ئه‌وان
بۆ ئه‌و جۆره سه‌ر لێشیواندنه‌ی ئێمه و بۆ "سخن
چینی" و ئه‌و چه‌شنه دووبهمزنی‌یه کلتوریان
هه‌یه. هه‌ر ئه‌و کلتوره‌ی ئه‌وانه له ناو
ئێمه دا چه‌شنێک له کلتوری دژی به یه‌کتر بوون
و شه‌ر و نارێکی و نامۆیی و ناته‌بایی به‌رهه‌م
دێنێ و له په‌سا نوێ ده‌بێته‌وه
پ/ ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه که هه‌ندێک له
حیزبه‌کان ئیستا سیاسه‌تیان کردوه‌ته بازرگانی،
باسی شه‌ریکه‌ی ئابووری هه‌ندێک له سه‌رۆک
حیزبه‌کان ده‌کرێت، ئه‌م دیارده‌یه تا چه‌ند
راسته و ئه‌گه‌ر وایه هۆکاری ئه‌م گه‌نده‌ڵیه
به چی ده‌زانن؟
و/ سیاسه‌ت و بازرگانی قه‌ت لێک دوور نه‌بوون تا
ئێستا ئیمه ئه‌و دوو شته لیک دوور که‌ینه‌وه و
که‌ین و به‌ینیان بخه‌ینه ژێر پرسیار و وه‌ک
دیارده‌یه‌کی نگاتیو چاوی لێ بکه‌ین. بێگومان
حیزبه‌کانی ئێمه ئه‌گه‌ر رۆژێک ده‌سه‌لات
به‌ده‌سته‌وه بگرن ده‌بنه گه‌وره‌ترین
سه‌رمایه‌دارانی کوردستان و ئه‌وه‌ش ره‌وتێکی
کامیله‌ن ته‌بیعی‌یه. ئه‌وه‌ی که ته‌بیعی نیه
ئه‌وه‌یه که ئه‌وان ئه‌مرۆ خۆیان له ژێر تابۆ و
ته‌قه‌دوساتی ئیدئۆلۆژیک و شتی‌وا ده‌شارنه‌وه.
ئه‌وه‌ی که ده‌بێ لیره‌دا ره‌خنه‌ی لێ بگیرێ و
به‌رخوردی پێ‌بکرێ ریاکاری و خۆ مقه‌دده‌س نیشان
دانی ئه‌وانه نه‌ك ده‌وله‌مه‌ند بوون و
سه‌رمایه‌دار بوونیان. خۆزگه هه‌موویان
ئه‌وه‌نده ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بوون که ئیتر پێویستی
نه‌کردبا بۆ خۆ ره‌پێش خستن و هاوپه‌یمان بوون له
گه‌ڵ ئه‌م و ئه‌و حیزبی‌تری ئێرانی خه‌باتی
گه‌لێکی ستمدیده ئاوا هه‌رزانفرۆش بکه‌ن.
سه‌رمایه‌دار سه‌ره‌رای هه‌ر ره‌خنه‌یه‌ک که
ئیمه لێی ده‌گرین، خۆی له جێ و مه‌کان و ولاتی
خۆی عیزه‌تی نه‌فسێک و پرنسیپ‌کی نه‌ته‌وه‌یی
هه‌یه. سه‌رمایه‌دار و سه‌رمایه‌داربوون کلتورێ
خۆی هه‌یه. سه‌رمایه‌داری هه‌ر ولاتێک ته‌نانه‌ت
بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه مادییه‌کانی خۆیشی بێ،
نه‌ته‌وه‌یی بیر ده‌کاته‌وه. تێ‌ناکۆشی
نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی و خه‌باتی نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی
هه‌رزانفرۆش بکات. ئه‌وه کلتور و پرنسیپێکه که
ته‌نانه‌ت هێندیک له حیزبه‌کانی ئێمه که ده‌م
له سوسیالیزم و مافی کریکاریش ده‌ده‌ن به
داخه‌وه نیانه. سمایل بێشکچی به حه‌ق له
جێیه‌ک که باس له سه‌ر ده‌وله‌مه‌ندان و
سه‌رمایه‌دارانی کو‌رد ده‌کا له باکووری کوردستان
ده‌ڵێ: "کو‌رد خۆفرۆشی هه‌یه سه‌رمایه‌داری نیه."
به بروای من ئه‌وه هیچ نامه‌شروع نیه که
حیزبێک بۆ به‌رێ چوونی خۆی کاری ئینتفاعی بکات.
به‌شیک له‌و شه‌ره‌ی حیزبه‌کانی ئێمه به یه‌کتری
ده‌فرۆشن له بێ‌ده‌سه‌لاتی و بێ ئیمکانی
ماڵی‌یه. بۆیه ئه‌وه راسته ئه‌گه‌ر بگوتری
ئه‌وه‌ی ئه‌وان له گه‌ڵ یه‌کتر ده‌یکه‌ن شه‌ری
ده‌سه‌لات نیه به‌ڵکوو شه‌ری بێ‌ئیمکانی و
بێ‌ده‌سه‌لاتی‌یه.
پ/وه‌ک ده‌زانن هه‌ندێك له رێبه‌رانی حیزبه
كوردیه‌كان ناوبه‌ناو له‌گه‌ل چه‌ند رێکخراوی
ئێرانی ئاماده‌ی دانیشتن ده‌بن و به‌یانییه‌ی
هاوبه‌ش ده‌ده‌ن به‌ڵام حازر نین له گه‌ل
هاوخه‌باتکاره‌کانی پێشوی خۆیان دابنیشن، بۆچی
وایه؟
و/ کاکه ئه‌وه به‌دبه‌ختی‌یه به سه‌ر شان و
پیلی گه‌لی کو‌رد دا هاتووه. من دیسانیش دووپاتی
ده‌که‌مه‌وه دینامیسمی ئه‌و جۆره بیر کردنه‌وه
و پراکتیک کردنی له لایه‌ن حیزبه‌کانی خۆمانه‌وه
سه‌رچاوه‌که‌ی هه‌ر هه‌مان شونیزمی میلله‌تی بالا
ده‌سته که ئه‌مرۆ سه‌ربه‌خۆ و له ناخی
ئیمه‌وه سیستماتیک دیته ده‌ر و عه‌مه‌ل ده‌کا.
ئه‌وه شتێکه که به حه‌ق ده‌بێ ببێته جێی تیر
و توانج و ره‌خنه‌ی تووند و تیژی ئازادیخوازان و
روناکبیرانی خه‌لکی کو‌رد. هه‌ر ئه‌ندازه
روناکبیران هاورێ له گه‌ڵ کۆمه‌لانی خه‌ڵکی کو‌رد
مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆیی‌خوازی و خه‌بات بۆ
ده‌سته‌به‌ر کردنی سه‌ربه‌خۆ بوون بورووژێنن به
هه‌مان راده له ده‌روونی حیزبه‌کانی ئێمه دا
پاشه‌کشه به میکرۆبی شونیزم ده‌کرێ و که‌م که‌م
حیزبه‌کانیش سلامه‌تی فکریان بۆ ده‌گه‌رێته‌وه.
دروست له وه‌ها ره‌وتێک دایه ئه‌وان تێده‌گه‌ن
که باشتره خزمه‌تی گه‌ل و مالی خۆیان بکه‌ن.
تێده‌گه‌ن له گه‌ڵ یه‌کتر به ئیحترام و هاورێ
بن. تێده‌گه‌ن که شه‌ری نێوخۆیی ده‌ستی دوژمنه
له ئاستینی خۆمان دێته‌ده‌ر. تیده‌گه‌ن که
هاوپشتی نه‌ته‌وه‌یی و پلاتفۆرمی هاوبه‌شی حیزبه
کوردییه‌کان زۆر زۆر واقعبینانه‌تر و کاریگه‌رتر و
به نرخ‌تره له‌و چلکاوچڵپـێنه‌ی که ئێستا
ده‌یکه‌ن.
پ/ هه‌موو حیزبه‌کانی رۆژهه‌لات، هه‌ڵبه‌ت به
جیاواز، داوایان له کوردانی رۆژهه‌ڵاتی
کوردستانیان کرد که یکگرتوانه رۆژی 23ی
بانه‌مه‌ڕ مان بگرن. ئایا ئه‌مه به هه‌نگاوێک
له نزیک بوونه‌وه‌ی حیزبه‌کان ده‌زانیت یان
دژکرده‌وه‌یک که ته‌نیا له ژێر زه‌خت و داخوازی
خه‌لکیدا ئه‌و کاره‌یان کرد؟
و/ هه‌م خه‌لک پێی کردین و هه‌م خۆشمان کردمان،
به‌لام له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا حیزبه‌کان هه‌ر وه‌کوو
جاران سنوره‌کانی خۆتان به خه‌تی سووری پڕره‌نگ
کێشایه‌وه و نیشانیان دا خه‌به‌رێک له کاری
به‌راستی یه‌کگرتوانه له پێناو ئامانجه
نه‌ته‌وه‌یه‌کانی گه‌لی کو‌رد دا له ئارادانیه.
خه‌ڵک مانیان گرت و خه‌مبار و تازییه‌بار بوون.
حیزبه‌کان به هۆی مانگرتنه‌وه خه‌ریکی پیرۆزبایی
له خۆیان و سه‌رمه‌ستی سه‌مای سه‌رکه‌وتن بوون.
هه‌ر خودی ئه‌و حه‌ره‌که‌ته‌ی ئه‌وان نیشان ده‌دات
بۆ زۆربه‌یان ئامانجه حیزبیه‌کان که‌ماکان له
ئه‌وله‌ویه‌ت دا نه‌ک هه‌ڵگرتنی خه‌می خه‌لک و
خه‌باته‌که‌ی. به‌راستی بۆ حیزبه‌کانی ئیمه
یه‌کجار سه‌خته بیر له‌وه بکه‌نه‌وه که خه‌لک
گرینگتره له ئامانجه‌کانی ئه‌وان. جاری وایه
پرسیار له خۆم ده‌که‌م باشه ئه‌گه‌ر رۆژیک له
رۆژان خه‌لک نه‌بووبان، ئه‌وان چیان له
ئامانجه‌کانیان ده‌کرد؟ من به‌وه‌ش رازیم که
ئه‌وان عاشقی ئامانجه‌کانی خۆیان بن. ئه‌وه خۆی
له خۆی‌دا زه‌ره‌رێکی وای نیه، به‌لام کاتێک
حیزب و لایه‌نێک ئیسراری هه‌یه که خه‌لکیش ده‌بێ
ده‌قیقه‌ن وه‌ک ئه‌و بکا و وه‌ک ئه‌و بیر
بکاته‌وه ده‌نا خراپ و فریوخواردوو و
کۆنه‌په‌ره‌ست و ته‌نانه‌ت دوژمنیشه، ئه‌وه ئیتر
قه‌باعه‌ته. ئه‌وه ئیتر هه‌ر هه‌مان ئیسلامی
سیاسی‌یه به‌لام له قالب و عیباراتێکی دیکه‌دا.
پ/ پێشنیارێکی تایبه‌تیتان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی
ئاڵووگۆرێک له‌و وه‌زعه پێش بێت؟
و/ به‌ڵی من له مێژ ساڵه یه‌ک پێشنیاری ساده‌م
هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که وه‌رن با به کاری
ئاگاگه‌رانه، به ره‌خنه‌ی سالم بۆ گۆرینی کلتوری
سیاسی حیزبه‌کانی خۆمان تێ‌بکۆشین. ئه‌و کلتوره
زاله سیاسی‌یه‌ی ئێستا له چه‌په‌وه هه‌تا راست
ئالووده‌ی شونیزمه. شونیزم دوژمنی سه‌ره‌کی
ئازادیخوازی و هۆی سه‌ره‌کی کۆیله‌تی و له به‌ند
دا هێشتنه‌وه‌ی گه‌لی کو‌رد و باقی نه‌ته‌وه‌کانی
ناو زیندانی ئێرانه. با بۆ شیکردنه‌وه و ناساندن
و ده‌رپه‌راندنی شونیزم له نێو دڵ و مێشکی
حیزبه‌کانی خۆمان تێ‌بکۆشین. حیزبه کوردیه‌کان به
هه‌موو و چاکه و خراپه‌کانیانه‌وه حیزبی ئێمه‌ن.
ئیمه نامانه‌وی و نابێ بیان شکێنین و سوکایه‌تیان
پێبکه‌ین. که‌س ناتوانی حیزبی دیموکرات یان
کۆمه‌له له مێژووی خه‌باتی رۆژهه‌لاتی کوردستان
پاکاته‌وه. ده‌س بردن بۆ وه‌ها کاریک خۆی له خۆی
دا گه‌وره‌ترین هه‌له‌یه و به خه‌ساردانی هیز و
وزه‌ی خه‌لک و خه‌باته. به‌لام ئه‌وه هونه‌رێکی
گه‌وه‌ره‌یه ئه‌گه‌ر بتوانین یارمه‌تیان بده‌ین
تا ئه‌و میمۆری و حافزه کۆنانه‌یان بگۆرن و شتێکی
باشتر، بیر و باوه‌ریکی خه‌لکی و ئه‌مرۆیی،
عقلییه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی و به‌راستی دیموکراسی
خوازانه بخه‌نه جێگای.
پ/ پێگه‌و هه‌ڵوێستی رووناکبیرانی کوردی
رۆژهه‌ڵات چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟
و/ روناکبیری ژیری ئه‌مرۆی کو‌رد ئه‌و که‌سه‌یه
که ئه‌و فێڵه گه‌وره‌ی ئه‌مرۆ و دوێنی لێمان
ده‌کری و کراوه به روونی بــبـیـنێ. واته ببینێ
که بیر و باوه‌ری حیزب و کۆمه‌له به هه‌موو لق
و لایه‌نه‌کانیانه‌وه به شونیزم ژه‌هراوی
کراوه. بـبـیـنـێ خه‌ته‌کان خوار و ریگاکان لێڵ
و خه‌لک له بیرکراو و خه‌بات وه‌ها تاپۆ و
چوارچیوه‌دراو کراوه که هه‌ر هه‌نگاوێک خوێن و
قوربانی زۆر و نسکۆ و نوشستی تاڵ و شه‌ر و
ئاژاوه‌ی نه‌خوازراوی به دواوه‌یه.
روناکبیری ئه‌مرۆی کو‌رد ئه‌رکێکی مێژووی گه‌وره‌ی
که‌وتوه‌ته ئه‌ستۆ. هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه که
بڵێن حیزبه‌کانی ئێمه به هۆی دوور که‌وتنه‌وه
له سه‌رچاوه‌ی هێز و خه‌باتی خۆیان، بوونه‌ته
پاشکۆ و ده‌سکایه‌ی خه‌لکانی و لایه‌نی‌تر. مێژوو
وه‌بیری نایه که خه‌باتی خه‌لک و
نه‌ته‌وه‌کانی‌تری سه‌ر زه‌وی بۆ ره‌هایی خۆیان
هێنده خوێنبار و سه‌خت و پر پێچ و په‌نا و پر
برین و کاره‌سات بووبێ. باشه ئێمه بۆ ئاوامان لێ
هاتووه؟ خه‌تی خوار له بن سه‌ری کێ‌دا؟
روناکبیری کو‌رد ده‌بێ به‌وپه‌ری راستگۆیی و
شه‌فافییه‌وه ولامی ئه‌و پرسیاران ببێنێته‌وه و
خه‌ڵکی نیشان داته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی که نووکی تیژی
حه‌مله‌ی بکاته خودی حیزبه‌کان. نا، روناکبیری
کو‌رد روو به حیزبه‌کان نابێ رووخێنه‌ر و
تێک‌شکێنه‌ر بێت. به‌لکوو زۆر باشتره دۆستی ژیر و
وشیاری خه‌لک و حیزبه‌کان و دوژمنی شونیزم و
داگیرکاری بێت. روناکبیری ئه‌مرۆی کو‌رد زۆر
گرینگه که دڵسۆز و ورد و جه‌سوور و له‌خۆرادیو
بێت. موبه‌للغ و موبه‌شری فه‌رهه‌نگی
سه‌ربه‌خۆیی‌خوازی بێت. به هه‌موو وجوودییه‌وه
دیفاع له مافی تاک بکات. هه‌وڵ بدا حیزبه‌کان له
ئێرانچیه‌تی دوور خاته‌وه. ماندوو نه‌بێ، بڵێ،
بنووسێ، دوکومێنت کۆ کاته‌وه. رێکار و
ئه‌وله‌ویه‌ته‌کان نیشان بدات. گرتنی ده‌ستی
شونیزم له هه‌ر کوێ و له هه‌ر قالب و قسه‌یه‌ک
دا ئه‌رکی سه‌ره‌کی روناکبیری ئه‌مرۆی کورده. له
بیرمان نه‌چێته‌وه که شونیزمی فارس له
راده‌به‌ده‌ر خۆرێکخه‌ر و فریوده‌ره. زوو
ده‌توانێ خۆی به دۆست قاڵب بکا و چاک ده‌توانێ
حیزب و تاکی کو‌رد له خشته‌به‌رێ. ئێمه گه‌لێکی
ساده و دڵپاکین و پێمان وایه خه‌لکی‌تریش هه‌ر
وان. له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه موزیگه‌ری و
دوبهمزنی شونیزمی فارس له دنیا دا به نێو بانگه
و هیچی له سیاسه‌ته شوێنیه‌کانی ده‌وله‌تی
ئینگلیس له سه‌ده‌کانی 19 و 20ی زاینی که‌متر
نیه، بگره ئه‌مرۆ ئه‌و پوخته‌تر و کارامه‌تریش
خۆی نیشان ده‌دات. به بروای من روناکبیری کو‌رد
پێویستی به کۆمه‌ڵناسی و مێژووناسی و تیژی و
وریاییه‌کی به‌ته‌واوی سه‌رده‌میانه هه‌یه تا
بتوانێ پاک و پیس و چاک و خراپ لێک جیا کاته‌وه و
ئه‌رکی مێژوویی خۆی به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێ.
پ/ چۆن ده‌کرێت که دیالۆگی رووناکبیران گه‌شه
پێبدرێت؟
و/ دیالۆگی روناکبیران وه‌ک هه‌ر دیارده‌یه‌کی‌تری
کۆمه‌لایه‌تی دیکه، گه‌شه کردنی له گره‌وی نیاز
و زه‌رووره‌ته‌کانی خۆی دایه. هه‌ر ئه‌ندازه
بارودۆخه‌کان حه‌ساس‌تر ببنه‌وه و خه‌لک وردتر
به شوێن رێکار و ده‌رفه‌ته‌کان دا بگه‌رێن و
حیزبه‌کان هه‌ڵه و په‌ڵه‌ی زیاتر له خۆیان نیشان
بده‌ن به هه‌مان راده تاکی روناکبیری کو‌رد ناچار
ده‌بێ زیاتر هه‌نگاو بنێته پێشێ و زیاتر به
ئه‌رکه هه‌نووکه‌یه‌کانی خۆی هه‌ستێ و پێداگرتر
و رژدتـــر بێ له به‌ره‌وپێش بردنی ئه‌رکه
ئینسانی و سیاسیه‌کانی خۆی. به خۆشییه‌وه
ئه‌مرۆ سه‌رمایه‌یه‌کی باشی ئینسانی و
سامانه‌یه‌کی باشی فکری و وشیارییه‌کی چاکی
نه‌ته‌وه‌یی بۆ گه‌شه دان به‌و زه‌رووه‌ته له
ئارا دایه. روناکبیری کو‌رد ئه‌مرۆ له چاو جاران
به ته‌نیا و ده‌س به‌تاڵ نیه و له کونجی ئینزوا
دا نیه، به پێچه‌وانه‌وه‌ی له جه‌نگه‌ی خه‌بات
و به‌ربه‌ره‌کانی له دژی فاشیسمی ئیسلامی و له
گه‌رمه‌ی وه‌خه‌به‌ر هێنانه‌وه‌ی حیزبه‌کانی
خۆماندا له ریزی پێشه‌وه‌یه و به میلیۆنان
خه‌لکی تینوی ئازادی و دیموکراسی و مافی مرۆف
پشتیوانی لێ ده‌که‌ن. ئه‌وانه هه‌مووی ماتریالی
ئه‌سلی دیالۆگ و بزواندن و گه‌شه دان به ورد
بوونه‌وه و لێکۆڵینه‌وه له رێکاری دروست و راست
کردنه‌وه‌ی خه‌ته خوار و خێچه‌کانه..
پ/ چ بابه‌تگه‌لێک به‌لای ئێوه‌وه گرنگه که
بکرێته بابه‌تی دیالۆگی رووناکبیران؟
و/ دژی شونیزم بوون، سه‌ربه‌خۆیی خواز بوون،
خه‌بات بۆ گۆرینی کلتوری سیاسی کو‌رد، کارکردن بۆ
دارشتنی بنه‌ماکانی قانوونی ئه‌ساسی رۆژهه‌لاتی
کوردستان، روون کردنه‌وه‌ی مافه‌کانی تاک به
جۆرێک که سبه‌ی دوای رزگاربوون پشتی تاکی کو‌رد له
ژیر زولم و زۆری پاوان خوازی حیزبه کوردییه
ده‌سه‌لاتداره‌کان دانه‌یه‌ته‌وه و وای لێ
نه‌یه‌ته‌وه که ئاش هه‌مان ئاش و کاسه هه‌ر
هه‌مان کاسه بێت.
پ/ چ شیوازێک به گونجاو ده‌زانن بۆ
په‌ره‌پێدان به‌و دیالۆگه؟
و/ ئیجازه بده‌ن با ئه‌و پرسیاره ئاوا لێ
بکه‌ین: چ کارگه‌لێک پێویسته و خزمه‌ت ده‌کا هه‌م
به گه‌شه و نه‌شه‌ی دیالۆگی روناکبیران و
حیزبه‌کان و هه‌م به روونکردنه‌وه‌ی رێکاره‌کانی
خه‌باتی ئه‌مرۆی کو‌رد له رۆژهه‌لات؟
من ده‌ڵێم نووسین، ره‌خنه گرتن، شی کردنه‌وه،
پێک هێنانی کونفرانس، سمینار و کۆبوونه‌وه، دروست
کردنی ناوه‌ند و کانوونی جۆراوجۆر، بایخ دان به
کاری پــڕ به پــڕی هونه‌ری، کار کردن بۆ خولقانی
کاری هونه‌ری هاوبه‌شی هونه‌رمه‌ندانی شۆرشگێر و
سه‌ربه‌خۆیی خواز، هاورێ و هارمۆنیک بوون له گه‌ڵ
خه‌لک و خواست و خه‌باتی، دروست کردنی پردێکی
جوانی کلتوری هه‌ر له ئوروپاوه بگره هه‌تا
ده‌گاته‌وه شار و دیهاته‌کانی ولاتی خۆمان. که‌ڵک
وه‌رگرتنی باش و دۆستانه و زۆۆ به زۆۆ له سایت
و سات و کاناله ئاسمانیه‌کان. چاپ و چاک کردنی
کتێبی سپی و فیلم و
CD
و
DVD
به مه‌به‌ستی ناردنه‌وه بۆ رۆژهه‌لات. وه‌نه‌بێ
ئه‌وه‌ی من ده‌یڵیم دیتنه‌وه و که‌شفی تازه بێ،
هه‌مووی ئاوانه خۆرسک و سیستماتیک ساله‌هایه
کراون و ده‌کرێن. ده‌مه‌وێ بڵێم ده‌کری ئه‌وانه
سیستماتیک‌تر و خیراتر که‌ینه‌وه و بیری له شتی
کاریگه‌رتر و ئه‌مرۆیی‌تریش بکه‌ینه‌وه.
پ/ بۆ خۆتان ئاماده‌ن که به‌شداری چالاکانه
له‌و بواره‌دا بکه‌ن؟
و/ من هه‌موو توانا و هێز و وزه‌م بۆ ئه‌و
مه‌به‌سته ته‌رخان کردووه و ده‌یکه‌م. به‌ڵێ به
دلنیاییه‌وه هه‌رچی له‌و بواره‌دا له ده‌ستم بێ
دریغی لێ ناکه‌م.
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|