|
بێ ده‌نگی ژووری مه‌رگه
شه‌به‌ق
من نه‌هاتووم لێره ئه‌وه بڵێم که:
ئێوه سکلی سووری به‌رخۆدان بوون و
ئێمه سبه‌ی هه‌ر هه‌موومان
مه‌شخه‌لی ئازادیتان پێ هه‌ڵده‌که‌ین.
نا من نه‌هاتووم لێره ئه‌وه بڵێم.
من نه‌هاتووم لێره ئه‌وه بڵێم:
ئێوه‌ی جه‌سته ئازار دیتوو
سه‌ری به‌رز، به‌رز راگرتوو
قه‌لای وره‌ی نه‌به‌زیوی نه‌سره‌وتوون
وه‌ک چۆن گیا له سه‌ر پنجی خۆی ده‌روێ
ئێوه گوڵی ره‌گی گه‌لێکی نه‌سره‌وتوون.
نا من نه‌هاتووم لێره ئه‌وه بڵێم.
من نه‌هاتووم لێره ئه‌وه بڵێم:
له شه‌وی به‌ختی تاریک و تنووکی کوردستانا
ئێوه چۆڵه چرای ده‌ستی دڵێکی به خه‌به‌ر
بوون
دوژمن له ئێمه زووتر زانی
ئێوه رووناکی بوون، چرای ژووری سه‌ر
بوون.
نا من نه‌هاتووم لێره ئه‌وه بڵێم.
من نه‌هاتووم لێره ئه‌وه بڵێم که:
ئاخرین هه‌واڵی ئێوه
بۆته بزمار، بۆته به‌رق و تیر و شه‌للاق
هه‌ر هوموومانی وه‌ک مۆته‌که
به ئه‌رز و ئاسمانه‌وه
وشک وشک کردووه،
دوژمنی گه‌ش و شاد و
دۆستی تار و تاساندووه.
نا من نه‌هاتووم لێره ئه‌وه
بڵێم.
من نه‌هاتووم لێره ئه‌وه‌ش بڵێم، که:
ئێوه ده‌ستی هه‌ستی وشیاری بوون
میلله‌تێکتان له خه‌و راژان
خه‌وی قورسی به‌ربه‌یانتان لێ حه‌رام کردن
هێناتانه سه‌ر گر و کڵپه و هه‌ستی
هه‌ستان
من نه‌هاتووم لێره ئه‌وه بڵێم. نا
من نه‌هاتووم لێره ئه‌وه بڵێم.
من هاتووم ئه‌وه بڵێم که :
بۆنی په‌یامی چوونه سەردار چۆنه،
که دوژمنمان هه‌ر هه‌مان دوژمنی کۆن و،
خاوه‌نی هه‌ر هه‌مان کارنامه و خوێنه،
ئێمه‌ش هه‌ر هه‌مان خه‌لکه ساده‌که‌ی جاران.
من هاتووم لێره ئه‌وه بڵیم که
:
جیهان گوێی خۆی له ده‌ردی ئێمه ئاخنیوه،
له گه‌مه‌ی نه‌وت و گاز و بۆمب و سازا
له بازاری سیاسه‌توانانی درۆ بازا
مافی مرۆف، به‌شه‌ر هه‌مووی به پانه‌وه
پێ‌خوست و په‌ست و وست بووه.
بێجگه له خۆم که‌س به که‌سی من ناشێ.
بێجگه له خۆم که‌س به ده‌ردی من ناژێ.
بێجگه له خۆم که‌س منی پێ ره‌ها نابێ .
ئه‌وه بوو فه‌رزاد وستی پێمان بڵێ.
ئه‌وه بوو مه‌هدی و عه‌لی ویستان.
ئه‌وه بوو شیرین و فه‌رهاد کردیان.
من هاتووم لێره ئه‌وه بڵێم
که:
له سه‌ر دنیا میلله‌تێک هه‌ن
په‌ت له سه‌ر مل
چه‌قۆ له سه‌ر پشت،
لووله‌ی تفه‌نگ له سه‌ر سینگیان.
بێ ده‌نگ بێ ده‌نگ،
له درنده بکوژه‌کانی خۆیان راده‌مێنن.
کاتێ هه‌ڵاوه‌سران ،
کاتێ پشتیان به خه‌نجه‌ر دادڕا،
کاتێ دابێژ دابێژ سینگیان به گولله دابێژرا،
ئه‌وسا رائه‌چله‌کێن .
ئه‌وسا دێنه ده‌نگ و دێنه زه‌نگ و هه‌ژان
!!!!
ئه‌وه بوو فه‌رزاد ویستی پێمان بڵێ.
فه‌رزاد وستی بڵێ:
بێ ده‌نگی ژووری مه‌رگه
با شه‌قلی مه‌رگ بشکــێـنین.
که کۆیله‌تی خۆدی مه‌رگه
با واز له کۆیله‌تی بـێـنـیـن.
که سه‌ر داخستن سه‌ری مه‌رگه
با سه‌ر به‌رز که‌ین ده‌نگ هه‌ڵێـنـیـن.
من هاتووم لێره ئه‌وه بڵێم.
من هاتووم لێره به‌س ئه‌وه بڵێم :
وه‌رن با چی تر پێمان نه‌ڵین،
له جیهان میلله‌تێک هه‌ن
ده‌رس له مێژوو وه‌رناگرن
ده‌س له کۆیله‌تی هه‌ڵناگرن
زیندوه‌کان له بیر ده‌که‌ن
به مرده‌کان ده‌لێن زیندوون.
فه‌رزاد به نامه‌کانی ،
به په‌یام و وانه‌کانی
،
ویستی ته‌نها ئه‌وه بڵێ:
کێ له گه‌ڵ فه‌رزاده،
دەی با ده‌نگ هه‌ڵبرێ:
بژی ئازادی، بمرێ داگیرکه‌ر
کێ له گه‌ڵ شیرینه با سه‌رهه‌ڵبرێ:
بژی ئازادی، بمرێ داگیرکه‌ر
کێ له گه‌ڵ ئیحسانه با راپه‌رێ:
بژی ئازادی، بژی ئازادی
12.5.2010
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|