|
ئه‌و
شه‌وه‌ی نه‌مان هێشت "عێزه‌ت دوری" له‌سلێمانی ڕۆژکاته‌وه !
ڕزگارڕانگور
حه‌ڤده پێشمه‌رگه بووین بۆ نێچیری خۆراک گه‌یشتینه گونده جوانه‌که‌ی فه‌یاڵ
ئێواره‌یه‌کی په‌مه‌یی بوو
.هه‌موو
شت له‌و گونده‌دا بۆنی ژیانی لێده‌هات ،خۆر خه‌ریک بوو ئاواده‌بوو له‌به‌ر
هه‌یوانی هه‌موو ماڵان‌دا
هاڵاوی چێشتی لێ نراو بڵاو ده‌بۆوه ، منداڵه زیته‌ڵه‌کانی گوند کلکی
گوێدرێژه‌کانیان ڕاده‌کێشاو ده‌تره‌قینه‌وه
.سه‌گه‌لی
ئاوایی خۆیان بۆ پاسی شه‌و ئاماده‌ده‌کرد ماڵات له
لەڕه‌وه‌رگاکان گه‌ڕابونه‌وه. له‌ناکاوێکدا تراکتۆرێک
خۆی کرد به‌ئاوایدا ، خه‌ڵکی لێ کۆبونه‌وه تا هه‌واڵی شاریان بۆ باس کات
،شۆفیرەکە کە له "شێرکوژ"ه‌وه هاتبۆوه ووتی: شار خرۆژاوه ده‌ڵێن ئه‌و
مه‌یمونه سوره هاتوه بۆ سلێمانی و ده‌چی بۆ به‌ره‌کانی شه‌ڕ.ئه‌و ده‌م
شه‌ڕگه‌ی ئێران ئێراک تاده‌هات گه‌رمتر ده‌بوو.بۆیه جار ناجار سه‌رانی دوژمن
لێره‌و له‌وێ ده‌رده‌که‌وتن و تا وره‌ی له‌شکره‌که‌یان به‌رزکه‌نه‌وه. ئێمه‌ش
ئه‌و هه‌واڵه‌مان لاخۆش بوو بۆیه لێپرسراوه‌که‌مان پێ ووتین داخۆ ده‌توانین
ئه‌م شه‌و گۆڵمه‌زێ بنێینه‌وه؟ بۆناچێ له‌وه خۆشتره عێزه‌ته فه‌نی ده‌چی بۆ
سه‌رۆکی فه‌رمانده‌ی ده‌گێڕێته‌وه وده‌ڵی گه‌وره‌م له‌شیمال له‌ناو سلێمانی
تێکده‌ره‌کان خه‌ریکبوو فریشکم به‌رن.
هه‌رله‌وێ سواری تراکتۆره‌که‌بووین تاکو خوارەکانی به‌ردینه‌ی بردمانی و ئه‌و
گه‌ڕایه‌وه ئێمه‌ش نهێنی شه‌ومان وه‌رگرت (جه‌مالی عه‌لی باپیر) و رادیۆ
خشه‌خش که‌ره‌کانمان کوژانه‌وه حه‌شوه‌ی هه‌موو گوله ئاڕبیجێکان به‌سران
فیشه‌ک خرایه به‌ر زامنی تفه‌نگه‌کانمان ،بێ ده‌نگ وه‌ک شاره‌مێرووله به‌دوای
یه‌کدا ده‌ڕۆشتین. تاده‌هات دنیا تاریک‌تر ده‌بوو. ئێمه په‌له‌مان بوو بگه‌ینه
شار،دنیایه‌کی ساماڵ بوو ئه‌ستێره‌کان به‌ئاسمانی شینه‌وه ده‌دره‌وشانه‌وه و
سه‌یری ئێمه‌یان ده‌کرد و خۆزگه‌یان بۆ ده‌خواستین. ئێمه‌ی بێده‌نگ به‌دوای
یه‌کدا ده‌ڕۆشتین من شه‌ش دانه‌ساڵی ته‌مه‌نم سه‌دان شه‌و به‌ڕێوه بووم قه‌ت
به‌قه‌ده‌ر ئه‌وشه‌وه ئاره‌زووی شه‌هید بوونم نه‌ببوو، بیرم له‌وه
ده‌کرده‌وه هێنده نزیک
ده‌بینه‌وه له‌عێزه‌ت دوری زه‌نده‌قی ده‌به‌ین. ئه‌وده‌م که شه‌هید بووین
لاشه‌کانمان ده‌به‌ن بۆ به‌رده‌می و ئه‌ویش به‌نوکی قاچه‌کانی شه‌قێک ده‌هاوێ و
ده‌ڵێ ئه‌مانه‌بوون ئه‌م هه‌موو ته‌ق و تۆقه‌یان کرد. خۆئه‌مانه خه‌ڵکی
ئاساین.چه‌ند تامه‌زۆیانه بۆ سه‌رۆکی فه‌رمانده‌ی ده‌گێڕێته‌وه ده‌ڵێ سه‌رۆک
خه‌ریکی خواردنه‌وه بووم ده‌نگێکی گه‌وره‌هات ئه‌وشاره‌ی له‌رانده‌وه، سه‌رۆک
خۆزگه ئه‌وانه له‌گه‌ڵمان ده‌بوون ئه‌وده‌م به‌چه‌ند ڕۆژێک تارانیشمان
ده‌گرت.
هه‌موومان له‌بیرکردنه‌وه دابووین. بیرکردنه‌وه له‌نیشتمانێکی داگیر
کراو،شارێکی خێرله‌خۆ نه‌دیو وزیندانێکی به‌رفراوان له‌دوای کاتژمێری شه‌شه‌وه
هه‌موو له‌کونجی ماله‌کانیان ده‌خزان و نزا‌و پاڕانه‌وه‌یان بوو که
ئه‌وشه‌وه‌یان لێ ڕۆژکاته‌وه.تاده‌هات له‌شار نزیک ده‌بوینه‌وه. ئه‌وده‌م
سلێمانی هه‌میشه کاره‌بای هه‌بوو به‌پێچه‌وانه‌ی ئێستاوه گۆڕستانه‌کان بێ
کاره‌بابوون. سه‌گوه‌ڕ ده‌ستی پێ‌کرد گوله‌ی گڕدار به‌هه‌موو لایه‌کی شاردا
ده‌ته‌قێنرا دوژمن له‌هه‌موو لایه‌ک له‌بۆسه‌دابوو بۆیه زوو زوو گوله‌ی
گڕداریان هه‌ڵده‌داو دنیا ده‌بوه
چراخان. ئێمه‌ش له‌شوێنی خۆمان پشتمان کۆم ده‌کرده‌وه‌و داده‌نیشتین ،ده‌مان
زانی دوژمن له‌هه‌موو جێگه‌یه‌ک له‌بۆسه‌دایه. هێنده لێیان نزیک بووینه‌وه
تاگوێ بیستی ده‌نگیان بووین. له‌سه‌ر شه‌قامی شێست مه‌تری ئه‌وسا و
"شه‌قامی مه‌لیک مه‌حمود"ی ئێستاکه. ئێمه ده‌مان وویست زۆرنزیکی عێزه‌ت دوری
گوله‌کانمان بته‌قێنین.لێ وادەرنەچوو ،دوژمن زوتر ده‌ستی کرده ته‌قه‌کردن
ئیتر. ئه‌وشه‌وه له‌هه‌موو لایه‌کی سلێمانی یه‌وه ته‌قه ده‌ستی پێ‌کرد دوژمن
به‌ئاسمانا ته‌قه‌ی ده‌کرد هه‌زاران گوله‌ی گڕدار ڕووی له‌ئاسمانی سلێمانی کرد
له‌وجێگه‌یه‌ی ئێمه‌ی لێ بووین، بوو به‌تاریکه شه‌و کاره‌بای ئه‌وگه‌ڕه‌که
نه‌ما، بەڵام زووزوو دوژمن گوله‌ی گڕداری
هه‌ڵده‌داو دنیای ڕوناک ده‌کرده‌وه. دوای شه‌ڕێکی ده‌سته‌وئێخه، ئێمه
بڕیارمان دا پاشه‌کشێ بکه‌ین به‌ره‌و دواوه. هێواش هێواش گه‌ڕاینه‌وه دوای
ئه‌وه‌ی زانیمان هیچ زیانمان نی‌یه ڕێچکه‌مان گرته‌وه به‌ره‌و دۆڵه‌ڕووت.
گیانمان شه‌ڵاڵی ئاره‌ق بوو تینوو. لێ ئاسوده بار‌مان سوک تر بوو زۆری
گوله‌کانمان ته‌قاندبوو.
گوله ئاڕپیجیه زیاده‌کانیشمان پێنه‌مابوو که‌هه‌میشه جێگه‌ی گازنده بوو
بۆمان که به دوخوێنێک ده‌مانبه‌ست و
ببوه به‌شێک له‌له‌شمان و که‌س له‌جه‌وله‌دا ئاره‌زووی هه‌ڵگرتنی نه‌بوو.
گه‌ڕاینه‌وه و به‌ڕێگه‌وه بووین که‌دووکۆپته‌ر به‌ئاسمانی ناوچه‌که‌دا تێ
په‌ڕین تاچاومان له‌سلێمانی بوو هه‌رگوله‌ی گڕدارمان ده‌دی ده‌یان ته‌قاند.
تا"کانی گۆران" نه‌وه‌ستاین. نازانم کاتژمێر چه‌ند بوو گه‌شتینه ئه‌وێ
سه‌گوه‌ڕ ده‌ستی پێ‌کرد. چراکانی ئاوای گه‌ش بوونه‌وه ،چایی ده‌م بوو نانیان
داینی و ماندوو نه‌بونیان لێ کردین.
بۆسبه‌ینێ هه‌واڵ هات له‌شاره‌وه هه‌ردوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئێمه عێزه‌ت دوری
بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی دابوو بۆ پایته‌خت ،خواده‌زانێ
عێزه‌ت چۆن بیری کردۆته‌وه وچێ بۆ سه‌دام باس کردوه.
خوێنه‌ری ئه‌زیز، هه‌نوکه له‌ئازادی کوردستاندا کچه‌که‌ی عێزه‌ت دوری
بەئاسودەیی له‌هه‌ولێر ده‌ژی و سه‌رۆکیش تکای له‌سه‌دام کرد که‌هه‌رهیچ نه‌بێت
با خێزانه‌که‌ی بنێرێته کوردستان "ئێمه وه‌ک چاومان پارێزگاریان لێ
ده‌که‌ین". هه‌نوکه له‌ئازادی کوردستاندا شۆڤێنێکانی عه‌ره‌ب دێن له‌سه‌ر
خوانی کورد ده‌له‌وه‌ڕێن ،دێن و بۆ چاوبه‌ستی چه‌پکه گوڵی نایلۆن له‌سه‌ر
مه‌زاری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه دادانێن،ئێسته له‌ئازادی کوردستاندا شه‌وی سور
بۆ به‌رپرسان سازده‌که‌ن وله‌ئازادی کوردستاندا هه‌نوکه پشوی وه‌زیرو
گزیره‌کان له‌سلێمانی‌یه و که‌سیش نی‌یه دوو گوله‌ی "موختارکۆژ"یان له‌لاوه
بته‌قێنێ، یادتان به‌خێر هاوڕێکانم زۆرتان شه‌هید بوون و ئه‌وکاریسه‌یه‌ی
ئێستاتان به‌چاوان نه‌دی. خۆزگه‌م به‌خۆتان به‌مۆڵه‌تی ئێوه ئه‌م یادگاریه‌م
گێڕایه‌وه ،ببورن لێم ئازیزانم ببورن لێم.
تێبینی:
1-
گولله‌ی گڕدار لێره‌دا مه‌به‌ست له گولله‌ی ره‌سام یا منه‌وه‌ره که وه‌ک
گڕێکی بچووکی سوور ده‌رده‌که‌وێت. هه‌روه‌ها ئه‌و گوله هاوه‌ن(خومپاره)انه‌ی
که بۆ رۆشن کردن له شه‌ودا به‌کار دێن، به‌و شێوه‌یه که گوله‌که له
ئاسماندا ده‌قێته‌وه چه‌تره‌که‌ی ده‌کرێته‌وه و پاشان رۆشنایه‌کی زۆر ده‌دات
به زه‌وی. ئه‌م گوله گڕداره له باشووری کوردستان "ئه‌ڵقه
ته‌نووره(عه‌ره‌بی‌ێه) و له رۆژهه‌ڵات "نوور ئه‌فکه‌ن"(فارسی)یان پێ ده‌گوت.
2-
فیشه‌کی "موختار کوژ"یش جۆره فیشه‌کێکه که بۆ مه‌شق و ته‌مرین له کاتی
ڕاهێنانی سه‌ربازی و چه‌کداریدا به‌کاردێت. ئه‌و فیشه‌که به زۆری له
پلاستێکی سوور دروست کراوه و راست وه‌ک فیشه‌کی چه‌کی سووک وایه. دیاره
گولله‌ی تێدا نی‌ی و ته‌نیا بارووتی تێدایه. له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به
"گولله‌ی مه‌شقی" ناسراوه. به‌ڵام بۆچی ناوینراوه "موختار کوژ" جێرۆکه‌که‌ی
به‌م چه‌شنه‌یه: پاش ئاشبه‌تاڵی شۆڕشی ئه‌یلوول و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی خه‌بات
له لایه‌ن یه‌کێتی نیشتمانی، مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌کان له‌به‌ر میلیتاریزه
بوونی کوردستان و که‌میی پێشمه‌رگه، که‌متر چالاکیی عه‌سکه‌ریان ده‌کرد .
به‌ڵام به زۆری له کاتی جه‌وله‌کردن دا کاتێک سه‌ری گونده‌کانیان ده‌دا، گه‌ر
بۆیان ده‌رکه‌وتایه که موختاری گونده‌که(که حکوومه‌ت دیاریده‌کردن) هاوکاری
حکوومه‌ت یا ربیعه و یزه چه‌کداره‌کان ده‌کات، ده‌یانگرت و جار جاریش بۆ
ترساندنی له‌و فیشه‌که‌یان به‌سه‌ردا ده‌تۆ‌قاند. هه‌ر له‌وێڕا ناوی
"موختارکوژ" بڕا به‌سه‌ر ئه‌م فیشه‌که ته‌دریبیانه‌دا.
گه‌ر بۆچوونێکت
هه‌یه له‌م رێگه‌وه ئاگادارمان بکه:
|