|
ئێره سلێمانی‌یه !
( ئه‌م گۆرانی یه‌م با بگاته ده‌ست مسافیرێکی
ماندوو)
ڕزگار ڕانگور
سه‌فه‌ر به‌ره‌و خۆر
چۆن ده‌کرێت
له‌ترۆپکی نائومێدیدا،
کێ هه‌یه به‌زیندوویی بمێنێته‌وه ؟
مسافیره‌که‌مان به‌کۆڵێ هه‌واڵ و خه‌مه‌وه
به‌سه‌رو چاوی زامداره‌وه
به‌چاوی پڕ فرمێسکه‌وه
ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و له‌سه‌فه‌رێکی هیچدا بووه و،
پێمان ده‌ڵێ:
لێره زه‌مه‌ن، خاوتر تێده‌په‌ڕێت
مژاوی تر خۆی به‌رجه‌سته‌ده‌کات !
ئه‌و بڕیاری دوایی داوه،
بۆنیشتمان سه‌فه‌ر ناکات.
سه‌فه‌رناکات، ئه‌گه‌ر په‌ڵه هه‌ورێکی سپی
وه‌ک سه‌رپۆشه‌که‌ی سه‌ری دایکم
به‌ئاسمانێکی بێ خه‌وشا له‌کۆڵی کات .
ئه‌و دوا بڕیاری خۆی داوه سه‌فه‌ر ناکات
له‌مه‌رگیشا ئه‌و نایه‌وێت جارێکی تر
نیشتمان له‌ئامێزی کات.
لێره‌م به‌ڵام ،
وه‌ک جه‌نگاوه‌رێکی سامورای،
هه‌میشه
غه‌ریبی نیشتمان ده‌که‌م.
مسافیرێکم ، هه‌ر ده‌گه‌م
که‌گه‌یشتم ، سامورایانه
بۆ گۆڕی شه‌هیده‌کان؛
شه‌هیده‌کانی دوای ئازادی.
بۆ نێرگزه خوێناوێکان،
بۆشه‌قامه پڕهه‌ڵمات و
پڕ ده‌نگی ئازادی و
پڕ پۆستاڵ وقه‌وانی فیشه‌که‌کان،
ده‌نوشتێمه‌وه و کوڕنوش ده‌به‌م.
ده‌وه‌ستم و گوێم بۆ بێ ده‌نگی
شاری قه‌ڵاو مناره هه‌ڵده‌خه‌م.
به‌گومانه‌وه
له‌خۆم ده‌پرسم:
بڵێی ئه‌و شاره خه‌وتبێ؟
بڵێی "سه‌ردار" و "ڕه‌نجبه‌ر"و "عه‌بدول خاڵق
مه‌عروف"ـه‌که‌م
هه‌ر له‌قه‌ڵا له‌وێ مابن؟
یان ئه‌وانیش دوای ئازادی به‌گوله‌ی زه‌رد
جارێکی تر شه‌هید کراون!
،،،،،،،،،
جاران ژیان له‌چاوه‌ڕوانیدا
شیرین تر ده‌یڕواند.
پڕ بوو
له‌ژووری سه‌وز،
له‌په‌نجه‌ره‌ی شین،
له‌زه‌وی سپی،
له‌باخچه‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ.
هه‌میشه به‌هار سه‌ره تاتکێ ی ده‌کرد.
ئێستا لێره،
له‌ناو وێنه‌کانی فه‌یس بووکدا،
له‌کلیپی فلیمه‌کانی یوتوبدا،
که‌به‌ده‌ستی گه‌نجێکی سه‌رکه‌ش گیراوه.
دڵۆپه فرمێسکه گه‌رمه‌کانتان
به‌ڕوومه‌ته قوپاوه‌کانتانه‌وه ده‌بینم
دێته خوارێ.
ده‌ڵێی خه‌ونێکه له‌ناو ده‌ریادا
ڕاکشاوه.
ده‌وه‌ستم و جارێکی دی ، گوێم بۆ بێ ده‌نگی
شاری قه‌ڵاو مناره هه‌ڵده‌خه‌م.
ده‌ڵێم هاوڕێم؛
تازه من و تۆ له‌وه پیرترین
تاله‌شه‌ڕ بترسین.
هاوڕێم!
هه‌رموومان ده‌زانین
ئازادی یه‌کی ساغڵه‌م
پێویستی به‌عه‌شق و کاته.
به‌بێ ده‌نگی به‌یه‌ک ده‌ڵێین
پیاسه به‌ناو گۆڕستانه‌کاندا
وانه‌ی ژیانمان فێر ده‌کات .
کات زۆره عه‌شق نی یه
عه‌شق نی یه ؟ من ده‌پرسم .
ئه‌ویش ده‌ڵێ:
مه‌گه‌ر ئه‌وه عه‌شق نی یه ؟
کانیه‌ک له‌هه‌ناوی گاشه به‌رده‌کانه‌وه
هه‌ڵده‌قوڵێ و به‌رد ئاو ده‌دات،
به‌رد نه‌رم ده‌کات.
چه‌ند به‌ختیار بووم له‌ئاوی ئه‌و کانیه‌م نۆشی
ئه‌وی ساڵه‌ی که ئه نفال
ته‌نگی به‌هه‌موو شتێک هه‌ڵچنی بوو،
هه‌ر ئه‌و ساڵه ئه‌و کانی یه فێری خۆڕاگری کردم
،،،،،،،،
به‌ر له‌وه‌ی شه‌پۆله‌کانی ژیان
بۆ هه‌تا هه‌تایه بم به‌ن،
زه‌مه‌ن کارم لێبکات و له‌سیمامدا، له‌هزرمدا
ڕوخان خۆی نمایش بکات!
ترس ئابڕووم بڕوشێنێ،
به‌رده‌وام بیر له‌و کانی‌یه ده‌که‌مه‌وه
که به‌رده‌که‌ی ئاوده‌دا تانه‌رم بێت
هه‌نووکه له وێنه‌کان
له‌کورته فلیمه‌کانی
به‌رده‌رکی سه‌راکه‌م ده‌ڕوانم
ده‌ڵێی هه‌رگیز ناتان بینمه‌وه
وه‌ک چۆن
له‌ووڵاتی فه‌یله‌سوفه‌کان
له‌په‌یکه‌ری ئافره‌ته ڕووته‌کانم
ده‌ڕوانی،
که‌مێژووی ئه‌غریقه‌کانی ده‌گێرایه‌وه.
من له‌چۆڵ بوونی به‌ر ده‌رکی سه‌رادا
له‌داگیر کردنی به‌ر ده‌رکی سه‌رادا
هه‌ڵکشانی ئاو ، به‌سه‌رهاتی
کوشتن و هه‌ستانه‌وه ده‌بینم.
ئازادی ده‌بینم چۆن به‌ده‌ستی
شۆڕشگێره کڵاو سوره
سه‌ربۆیاخ و ناوگه‌ڵ ئاڵۆشه‌کانه‌وه
ده‌خنكێ.
باران له‌چاوه‌کانمدا خوڕه‌می کرد
ئه‌م ماجه‌رایه ته‌نها له‌فلیمدا ده‌بینی
فرمێسکه‌کانتان له‌زیوی تواوه ده‌چێ.
ته‌رمه‌کان ئه‌سپه‌رده‌ی خاک ده‌که‌ین و
چاوی شه‌هیده‌کان پێمان ده‌ڵێن:
نه‌فره‌ت بکه‌ن له‌و چه‌کدارانه‌ی
که له‌بن شکۆفه‌ی توه‌کاندا خۆیان هه‌ڵخستوه.
نه‌سیمێک گژوو گیا سوتاوه‌کان ده‌جوڵێنێته‌وه و،
گه‌ڵا ڕه‌نگ زه‌رده‌کان دیلانێ ده‌که‌ن.
بۆمن غه‌ریبی جێگه‌یه‌که
بۆ حه‌سره‌ت کێشان.
بۆ تۆ جێگه‌یه‌که بۆ له‌بیر کردنی
یاده‌وه‌رێکان.
بۆمن غه‌ریبی مانای پیربوونه
مانای مردنه
بۆتۆش ڕه‌نگ کردنی مووکانی سه‌ر.
؟؟؟؟؟؟؟؟؟
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|