|
سێ
کورته بیره‌وه‌ریی پێشمه‌رگه‌یه‌ک و مامۆستا شێخ
عێزه‌دینی حوسه‌ینی!
رزگار ڕانگور
به‌پیری مه‌رگه‌وه فرسه‌خ به‌فرسه‌خ ڕۆیون
مه‌ردان
ئه‌وی باکی له‌مردن بێ ،،،، دیاره بڵح و
نامه‌رده
(مه‌حوی)
کاتێک هه‌واڵی مه‌رگی "مامۆستا شێح عێزه‌دینی
حوسه‌ین"م له ناو ڕۆژنامه‌و ماڵپه‌ڕه‌کاندا
به‌رچاوکه‌وت ، به‌چاکم زانی منیش سێ کورته
بیره‌وه‌ری بگێڕمه‌وه .
ئێواره‌یه‌ک له‌لای هاوڕیه‌کم بووم له گونده
جوانه‌که‌ی "گاپیڵۆن"، هاوڕێکه‌م قوتابیه‌کی
ڕاکردووی زانکۆ بوو به‌ڵام سه‌ری له‌هه‌موو شتێک
ده‌ر ده‌چوو زۆر ده‌ست ڕه‌نگین بوو.
ئێواره‌یه‌کی هاوین بوو هه‌موو شتێک له‌و گونده‌دا
بۆنی ژیانی لێده‌هات. باره‌گا یان چاکتره بڵێم
ماڵێ مامۆستاش له‌و گونده دابوو. رێکه‌وت ئه‌و
ئێواره‌یه مۆلیده‌ی کاره‌باکه‌یان کاری
نه‌ده‌کرد، پێشمه‌رگه‌یه‌ک له باره‌گای
مامۆستاوه ها‌ت بۆ لای هاوریکه‌م و کێشه‌که‌ی بۆ
باسکرد. هاوڕێکه‌شم ووتی دێیت له‌گه‌ڵم ده‌چم
سه‌یرێکی ئه‌و مه‌ولیده‌یه ده‌که‌م له‌باره‌گای
مامۆستا؟ من ناوبانگی شێخ عێزه‌دینم بیستبوو ساڵی
1982 له‌گوندی بێژووێ وێنه‌یه‌کی مامۆستا‌م
له‌باره‌گای کۆمه‌ڵه دیبوو، به‌ڵام به خزمه‌تی
نه‌گه‌شتبووم. که‌چوین ،پیاوێکی نورانی به‌ویقار
ها‌ت به‌ره‌و پیرمان. من وێنه‌یه‌کی قانعی شاعیرم
دیبوو به‌ساقۆیه‌کی درێژوو ڕیشێکی نورانێ وه.
ئه‌ویش شێوه‌ی له‌و ده‌چوو. له‌خۆمه‌وه چوه به‌ر
دڵم وبه راستی زۆرم خۆش‌ویست. هاوڕێکه‌م له‌چاو
تروکانێکدا مه‌ولیده‌که‌ی چاک کرد و ده‌نگی
ماتۆره‌که بێده‌نگی ئه‌و ناوه‌ی شکاند‌و یه‌ک دوو
گڵۆپی زه‌رد باو ئه‌و ناوه‌یان ڕوناک کرده‌وه.
مامۆستاش ڕێگه‌ی نه‌دا برۆینه‌وه.هه‌رچه‌ند
هاورێکه‌م ووتی بۆ جارێکی تر ، من میوانم هه‌یه .
به‌ڵام رێگه‌ی نه‌داو ووتی نانێکی پێشمه‌رگانه
ده‌خۆین پێکه‌وه. چوینه لای و ئه‌و ئێواره‌یه
زۆرمان قسه‌کرد و، زۆرمان گوێ له‌و پیاوه
به‌ئه‌زمونه گرت. ده‌نگی هێنده ناسک و نزم بوو.
نازانم چ هۆکارێ بوو به‌ڵام وام زانی که نه‌خۆشه
به‌راستی له‌قسه‌کانیا دیاروو ده‌روێشێک بوو.
خه‌می هه‌موو نیشتمانی له‌کۆل نابوو. هه‌ستم به
ئاسوده‌ی کرد ، ووتم سه‌یره بۆ خه‌می نیشتمان و
ئازادی ئه‌م مامۆستایه به‌م ته‌مه‌نه‌وه له‌م
شاخ و کێوانه دا ژیان ده‌کات و نایه‌وێت وه‌ک
سه‌رکرده‌کانی تر له‌سڵێمانی به‌غداد دانیشێ
به‌ناوی ئۆپۆسیسیۆنه‌وه .
کاتێک شه‌ڕگه‌ی قه‌یوان ماوه‌ت جۆشی سه‌ندبوو،
منیش له‌گه‌ڵ شه‌هید (دلێری شێخ ڕه‌زا) دا که
تۆپێکی(106)مان پێ‌بوو له‌دۆڵی جافایه‌تی و
دۆڵه‌ڕووتدا ده‌سوڕاینه‌وه‌و له‌کوێدا پێویست
بوایه به‌تۆپه‌که له‌دوژمنمان ده‌دا. ڕۆژێک
هه‌واڵیان داینێ که دوژمن خه‌ریکی دروستکردنی
پایگایه‌که له‌ده‌ره‌وه‌ی گوندی( باڵخ) دا.
ئێمه‌ش چوین له‌گوندی یاخسه‌مه‌ر 10 گوله تۆپمان
له باره‌گای سکرتارێت وه‌ر گرت لای مام جه‌لال
و که‌وتینه ڕێ به‌ره‌و نزیکی گوندی باڵخ ،شه‌هید
دلێر وه‌ک هه‌موو جارێک پیکابه‌که‌ی لێ ده‌خوڕی
ئۆتۆمۆبیلێکی تیۆتابوو هی فه‌رمان به‌ری کاره‌با
که‌پێشتر له‌لای دوژمنه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا
گیرابوو، تۆپه‌که‌مان له‌سه‌ر دانابوو .کاک بورهان
و مامۆستا عوسمانی کۆنفۆشمان له‌گه‌ڵ دابوو ئه‌و
پێشتر له ڕۆژهه‌ڵات له‌لای حیزبی دیمکرا ده‌وره‌ی
تۆپی دیبوو. ئه‌وه یه‌که‌مین جارمان بوو به‌کاری
بێنین. جوان ئاپوره‌ی سه‌ربازو شۆفڵ و خێمه‌و
خاکه‌ناز و پاچه‌کانمان ده‌دی. دلێر یه‌که‌مین
گوله‌ی ته‌قاند هه‌ر نه‌مان زانی بۆ کوێ چوو.
مامۆستا تۆرێ ده‌سکه‌که‌ی باداو ئیتر چه‌ند
گوله‌مان پێوه‌نان هه‌ر سه‌رباز بوو هه‌ڵده‌هات
ئێمه‌ش له‌ته‌پ و تۆزدا دیارنه‌ماین .کاتێکمان
زانی دوو تانک سه‌ر که‌وتنه سه‌ر به‌رزایه‌که و
شه‌هید دلێر سواری ئۆتۆمۆبیله‌که بوو ئێمه‌ش
سوار بووین ئه‌وان ڕێک تۆپێکیان نا به‌و
جێگه‌یه‌ی که ئێمه ی لێبووین. خوێنه‌ری ئازیز
ڕه‌نگه لاتان سه‌یر بێت به‌ڵام هه‌ر به‌ڕێکه‌وت
ئه‌و گولانه‌ی ده‌یان هاویشت پێمان نه‌ده‌که‌وت
له‌پێشمان له‌پشتمان له ڕاست و چه‌پی ده‌دا دلێر
ئاسا به‌ناو ساچمه‌و پارچه‌دا ده‌رباز بووین.
به‌ره‌و گوندی گاپیڵۆن به‌دواماندا تۆپ وه‌ک
قه‌ناس ده‌هات، تازه باره‌گای سۆسیالیست
دانرابوو له‌وێ له‌نزیکی داره گه‌وره‌کانی
شه‌خسه‌که‌وه ، هه‌موو ئه‌و خه‌ڵکه سه‌یری
ده‌کردین نازانین چۆن به‌ر نه‌که‌وتین. به‌ڵام
هێنده پێکه‌نیناوی بوو لامان ئه‌وت شاره
زه‌رده‌واڵه‌مان وروژاندبوو ،خۆمان کرد به‌لای
باره‌گاکه‌ی شێخ عێزه‌دینی حوسه‌ینیدا. ئه‌ویش
له‌به‌ر ده‌رگابوو ها‌ت و ووتی چاکتان لێ دابن
باشه، ماندوو بوونی لێ کردین ئه‌و پیاوه
جوامێره له‌به‌ر وره‌ی خه‌ڵکی ئاوای باره‌گاکه‌ی
چۆڵ نه‌ده‌کرد، دوای ئه‌و گۆڵمه‌زه‌مان به‌ره‌و
مالومه چوین بۆلای کاکه حه‌داد ئه‌وان خۆراکیان
دروست کردبوو نیوه‌ڕۆ لایان بووین ، کاتێک له و
جێگه‌ی پێ ی ده‌ڵێن سنور نیشتمانم جێ هێشت ئینجا
زانیم له‌کوردیا ووشه‌یه‌ک هه‌یه ناوی ترسه.
شه‌ڕ تاده‌هات زیاتر ده‌بوو دۆڵی جافایه‌تی بۆنی
بارووتی گرتبوو، ئامان له‌هیچ جێگه‌یه‌ک نه‌مابوو.
ڕۆژێک له‌گونده جوانه‌که‌ی قزله‌ره‌وه له‌گه‌ڵ
هاوڕێ منداڵیم شه‌هید محه‌مه‌د بۆ سه‌ردانی
برایه‌کم هاتین بۆ لای هۆردوگای کۆمه‌ڵه تاله‌وێ
چاومان به‌هه‌ندێ هاوڕێ و ناسیاو بکه‌وێت. من و
حه‌مه هه‌میشه یاریمان ده‌کرد. یاری ترسناک که
ئیستا بیری لێ ده‌که‌مه‌وه لام سه‌یره به‌ڵام
ئێمه له‌نیشتمانێکدا بووین شه‌ڕ هه‌موو ڕۆژه‌کان
له‌به‌ر چاومان بوو. خۆشمان به‌شێک بووین له‌شه‌ڕ،
شه‌ڕ به‌چرکه ده‌وری چۆڵ نه‌ده‌کردین ،
ده‌مه‌بۆڵێیه‌کمان بوو ئه‌و پێ ی هه‌ڵگرت و منیش
پاش ماوه‌یه‌ک بۆ خۆشی ڕیزێک گوله‌م به‌سه‌ردا
ته‌قاند، له گوندی چۆخماخ نزیک ببوینه‌وه ،
هێنده‌م زانی مامۆستا شێخ عێزه‌دین و دوو
پێشمه‌رگه‌و سه‌گێکی گه‌وره‌شیان له‌گه‌ڵدا بوو
له که‌ندڕێکه‌وه هاتنه ده‌رێ، ئیتر من داوای لێ
بوردنم کرد لێیان ،زۆر په‌شیمان بووم له‌وکرداره
،ئاخر ئه‌و ناوچانه هه‌مووی ببوو به‌پاسدار
ئه‌گه‌ر ڕێکه‌وت ئه‌وان شتێکیان لێ بهاتایا ،
کراسی قورئانم له‌به‌ر کردایه ده‌یان ووت به‌فیتی
کۆماری ئیسلامی ئه‌و کاره‌ی کردوه. ئیتر له‌گه‌ڵ
هاوڕێکه‌مدا شه‌هید محه‌مه‌د بڕیارمان دا یاری
به‌چه‌ک نه‌که‌ین،من ماوه‌یه‌ک هه‌ر تاسام ئیستاش
جارێکی تر داوای لێ بوردن ده‌که‌مه‌وه له ڕۆحی
ئه‌و پیاوه جوامێره که حه‌زی نه‌ده‌کرد بچێته
سلێمانی دانیشێ و له‌ناو ئه‌و بارووتخا‌نه
ترسناکه‌دا مابۆوه، کاتێکیش بیستم لاشه‌ی ئه‌و
پیاوه جوامیره ده‌به‌نه‌وه کوردستان و سلێمانی
تاله‌وێ به‌ئارامی پشو بداد زۆر شادمان بووم.
چونکه که‌گه‌ڕامه‌وه ، سه‌ر له‌گڵکۆی ئه‌و
پیاوه نورانی یه‌ی کورد ده‌ده‌م که ژیانی
به‌خشیه نه‌ته‌وه‌که‌ی و بۆ دوژمنان و داگیر
که‌ران نه‌چه‌مایه‌و گوێ به‌ته‌مه‌نی نه‌دا تاله
غه‌ریبی گیانی سپارد ، هه‌زاران سڵاوت لێ بێت
مامۆستا گیان.
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|