|
گۆرانە گەورەکە بەڕێوەیە
قادر نادر
چەند سالێکە گۆڕانی سیاسی ، پانتایی سیاسی
کوردستانی باشوری گرتۆتەوە ، بەهۆکاری
جەماوەر زیاتر هوشیار بۆتەوە
نەگۆڕینی ئەقڵە کۆنە سیاسیەکان ( ئەکتەرە
نەگۆرەکان )
نەبونی عەدالەتی کۆمەلایەتی ، (گەیشتۆتە لوتکە )
سەرهەلدانی توێژێکی مافیایی ، لەناو بەرپرسە
سیاسیەکانی کورد بەداهاتی گەل
پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا
هاتنە سەرخەتی چەندین ناوەندی جیهانی لەمافی مرۆڤ
و رۆژنامەنوس و داکۆکی لەئازادی رادەربرین
بونی هەزاران کوردی سیاسی وئۆپزسیۆن لەهەندەرانەوە
ململانێی سیاسی گەورە لەگەل دەسەلات دەکات ، و
ەکاریگەری خۆشی لەناو نیشتمان هەیە .
سەرجەم ئەمانە گۆرانکاری سەرەتایی بەڵام بەشێنەیی
، لەناو زۆرینەی حزب و ڕیکخراوەکان لە چەند سالی
ڕابردوو هێناوەتە ئاراوە ، وەک
یەکێتی بالێکی هەرە بەهێزی کادیر وسەرکردایەتی لێ
جیابۆوە .چاوەروانی زیاتریشی لێ دەکرێت .
پارتی سەرەتای ئەو جیابونەوە و هەژانە سیاسیەی
دەستی پێ کردوە زو یان درەنگ دەتەقێتەوە ( شەرە
دەسەلات و دۆلارە نەوەک دژایەتی گەندەڵی )
شوعی جیابونەوە و هەژانێکی گەورەی تری بەڕیوەیە
(شەری گەنج و پیرە شکستخواردەکان )
زەحمەتکێشان جیابونەوەو لێکترازانی خۆی بینی.
ئیسلامیەکان بە هەمو بالهکان بەردەوام نارەزایەتی
و ململانێی ئەندام وکادیرانیان لەگەل سەرکردایەتی
هەیە
ڕۆژنامەو میدیای ئەهلی ئەمڕۆ بۆتە هێزێک کە رۆلی
لە هاوکێشە سیاسیەکان هەیە
سەرەتای تێکشکانی جەبەروتی دەسەلات لەناو خەلک
دەستی پێ کردوە
شەقام دەستی بەنارەزایەتی دەربرین کردوە بەتایبەتی
خوێندکاران
...سەرجەم ئەمانە پێمان دەلێن ئاسۆیەکی رون
چاوەڕێی ئەم گەلەیە . کەئەگەر ئەم دەسەلاتە
بەساختەکاری درێژە بە دەسەلات بدات ، ئەوا
نارەزایەتی بەرفراوانی جەماوەری( شیوازی توندوتیژ
) زو یان درەنگ دەست پێ دەکات . مەحالە ئەو
فەرهود و مافیانە تاسەر ، بتوانن ، تالانی
ئابوری ولات و دەستکەوتە نەتەوەیەکان لەدەست بدەن
و خەڵکیش دەستەوەستان یان سوکە رەخنەیان لێ بگرێت
. ئاخر ئەو گۆرانانەی دەیبینن سەرەتایە ، هەر
سەرەتاکەشی کەدەستی پێکرد مەحالە بوەستێ . ئەوەی
بەراوردی کوردستانی باشور لە ١٠ سالی رابردودا
بکات ، دەبینێت دەسەلات
لەململانێی لەگەل ئازادیخوازان لەکوێوە گەیشتۆتە
کوێ!؟
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت لهسهر ئهم بابهته، لهم فۆرمه
کهلک وهرگره
|