|
'کۆمه‌ڵه و تێرۆری مه‌لا شاریکه‌ندی':
ڕوانین
بۆ دوێنێ له کام ده‌لاقه‌وه؟
مه‌عرووف که‌عبی
وتاری 'کۆمه‌ڵه و تێرۆری مامۆستا شاریکه‌ندی'
نووسینی به‌ڕێز ئه‌یوب ئه‌یوب‌زاده، تێده‌کۆشێت
کۆمه‌ڵه وه‌ک به‌رپرسی ئه‌و تێرۆره (٢/١/١٣٦١)
بناسێنێت و له هه‌مان کاتدا که‌سایه‌تیی
نه‌ناسراوی مامۆستا شاریکه‌ندی بۆ خوێنه‌ر
ده‌ربخات. نووسه‌ر لای وایه ئه‌و ڕووداوه
پێلانێکی له پێش داڕێژراوی کۆمه‌ڵه له دژی
که‌سایه‌تییه‌ک بوو که به‌ناحه‌ق بوه ئامانجی
ئه‌و جینایه‌ته؛ و هه‌ره‌وه‌ها به ئه‌ستۆ
نه‌گرتنی به‌رپرسایه‌تیی ئه‌و تێرۆره له لایه‌ن
کۆمه‌ڵه‌وه، ده‌بێ وامان لێبکات له ده‌لاقه‌ی
ئه‌و ڕێکخراوه‌وه نه‌ڕوانینه ڕاستییه‌کانی
په‌یوه‌ندیدار به‌و ڕووداوه.
بێ‌گومان پرسینه‌وه له 'جینایه‌ت' و بڕیاری
هه‌ڵه ڕه‌وایه. له قاودانی ڕه‌شه‌کوژیی و
سڕینه‌وه‌ی ئه‌و دیارده هه‌وڵێکی بوێرانه‌یه.
به‌ڵام ئه‌وه‌یکه له‌و وتاره‌دا زۆرتر سه‌رنج
راده‌کێشێت چه‌ند خاڵی دیکه‌یه که له هه‌مان
کاتدا لاوازیی وتاره‌که پێکده‌هێنن. بۆ وێنه
ده‌لاقه‌ی کۆمه‌ڵه داده‌خرێت و ده‌لاقه‌ی حیزبی
دیموکرات به‌ڕووی خوێنه‌ر ده‌کرێته‌وه؛ و
باسه‌که ده‌چێته ژێر سێبه‌ری ئه‌ده‌بیاتێکی
تووڕه که سه‌رده‌می توندوتیژییه‌کان له
نێوان کۆمه‌ڵه و دیمۆکرات خاوه‌نی بوو.
له‌وانه‌یه هه‌ڵه نه‌بم که ئامانجێکی دیکه‌ی
وتاره‌که ئه‌وه‌یه که له په‌ناوه، نه‌ک
ڕاسته‌وخۆ، کۆمه‌ڵه‌یه‌ک به مێژوویه‌کی
جینایه‌تکارانه وه‌سف بکات و ئه‌وه له
ئه‌ده‌بیاتی ڕه‌خنه‌گریی له مێژووی حیزبه‌کان که
ئه‌مڕۆ له ئارادایه جێ بخات.
ئه‌م نووسراوه بۆ پاراستنی که‌شوهه‌وای باسێکی
زانستییانه، نه‌یتوانیوه له‌وه‌یکه
له‌به‌رده‌ستاندایه کورت‌تر بکرێته‌وه.
پاراستنی که‌سایه‌تیی
هه‌وڵدان بۆ ده‌سنیشانکردنی تێرۆری فیزیکی و
ڕه‌وانی که‌سانێک، که که‌سایه‌تییان له ڕاستیدا
به‌جۆرێکی دیکه بوه له‌وه‌یکه ناسراوه، جێگای
پێزانینه. پێویسته ئه‌مه‌ش زیاد بکرێت که هیچ
بیانوویه‌ک ناتوانێت ناڕه‌وا بوونی ئه‌و جۆره
کرده‌وانه له دژی هه‌ر که‌سێک دابشارێت.
که‌سایه‌تی مامۆستا شاریکه‌ندی ئه‌م پرسیاره به
هێز ده‌کات که بۆچی ئه‌و که‌سه بوه ئامانجی
کردوه‌یه‌کی به‌وجۆره؟ به‌رپرسانی ئه‌و
کرده‌وه‌یه کێ بوون و هانده‌ریان چیی بوو؟
وتاره‌که پێیوایه هانده‌ری کۆمه‌ڵه بۆ ئه‌و
تێرۆره، دژایه‌تیی شاریکه‌ندی له گه‌ڵ ماده‌ی ٨
بوو، که دیسان لای وایه به پێداگریی کۆمه‌ڵه
و مامۆستا شێخ عێزه‌دین بۆ ده‌رکردنی قیاده‌ی
موه‌قه‌ت له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، له
داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی کورد له هاوینی ١٣٥٨
گونجابوو. به‌رژه‌وه‌ندیی ماڵیی یه‌کیه‌تی
نیشتمانی، به بڕوای نووسه‌ری وتاره‌که،
گۆشه‌نیگای کۆمه‌ڵه و مامۆستا شێخ عیزه‌دین بۆ
جێخستنی ئه‌و مادده‌یه‌ی پێکده‌هێنا.
له وتاره‌که‌دا هاتوه ''به‌ڵام حیزبی دیموکراتی
کوردستانی ئێران له بنه‌ڕه‌ت را له
گۆشه‌نیگایه‌کی دیکه‌وه بۆ جۆری داڕشتنی سیاسه‌تی
کوردی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانی ده‌ڕوانی (ل ١).''
واته حیزبیش لایه‌نگری ده‌رکردنی قیاده بوو،
به‌ڵام له گۆشه‌نیگایه‌کی دیکه‌وه!
بۆ سه‌لماندنی به‌رپرس بوونی کۆمه‌ڵه له‌و
تێرۆره‌دا، ئه‌یوب‌زاده بڵاوکراوه‌ی ئه‌و کاتی
کۆمه‌ڵه (خبرنامه ژماره ١٦١) ده‌کاته به‌ڵگه
که حه‌وتوویه‌ک پێش تێرۆره‌که، به بڕوای ئه‌و،
هه‌وڵده‌دات که‌سایه‌تی شاریکه‌ندی وه‌ک نه‌یارێکی
بزووتنه‌وه‌ی کورد به هۆی دژایه‌تی کردنی مادده‌ی
٨ ده‌ربخات و بیروڕای گشتیی بۆ ئه‌و پیلانه
ئاماده بکات.
چه‌ند ساڵ له مه‌وبه‌ر گه‌لێک نووسراوه و
وتووێژ بڵاوبوونه‌وه که بوونه هۆی به‌هێز کردنی
ئه‌و باوه‌ڕه‌ی که هه‌موو ئه‌ندامانی هه‌یئه‌تی
نوێنه‌رایه‌تیی (و نه‌ک یه‌کێکیان) له خولقاندنی
مادده‌ی ٨ دا به‌شدار بوون. له هه‌مان
'خبرنامه'ی کۆمه‌ڵه، ئه‌یوب‌زاده ده‌هێنێته‌وه
که ''بسیاری از مسئولین حزب [دمکرات] بارها از
اینکه به امضای چنین ماده‌ای تن در داده‌اند
ابراز نارضایتی و پشیمانی کرده‌اند (ژماره ١٦٨)،''
ئه‌گه‌رچی ئاماژه‌یه‌ک به 'گۆشه‌نیگا'ی ئه‌و
به‌رپرسانه‌ی حیزب ناکات. ته‌نها ده‌ڵێت ''لە
روانینی
ئەو
حیزبەدا
جێگایەک
بۆ
تۆڵەئەستاندنەوەی
سیاسی
لە
ئارادا
نەبوو.''
که‌وابوو وا ده‌رده‌که‌وێت که مامۆستا شاریکه‌ندی
له لای دوو حیزبی سه‌ره‌کی له کوردستان
لایه‌نگری زۆری نه‌بوه، به‌ڵام حیزبی دیموکرات
به‌پێچه‌وانه‌ی کۆمه‌ڵه باوه‌ڕی به
تۆڵه‌ستاندنه‌وه‌ی سیاسی نه‌بووه.
ئه‌مانه ده‌بنه هۆی چه‌ند پرسیار: چ
فاکتۆرگه‌لێک به‌رگریی له گه‌شه‌ی شاریکه‌ندی
کرد، له کاتێکدا که‌سانی وه‌ک شێخ عێزه‌دین
حو‌سه‌ینی و ئه‌حمه‌د موفتی‌زاده توانیان ده‌و‌ر
بگێڕن؟ ئایا تێکه‌ڵاویی سوسیالیسم و ئیسلام له
لای حو‌سه‌ینی و موریدی خومه‌ینی بوونی
موفتی‌زاده بەوجۆرەی مامۆستا نورهەت‌زاده باسی
ده‌کات،
هۆی گه‌شه‌یان بوو؟ هه‌روه‌ها، باسی مادده‌ی ٨
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هاوینی ساڵی ١٣٥٨ و بۆچی سێ ساڵ
دوای ئه‌وه کۆمه‌ڵه هێشتا بیری 'تۆڵه'
ستاندنه‌وه ده‌که‌وێته‌وه؟ چ فاکتۆرێک گرینگیی
ئه‌و مادده‌ی هێشتا له ساڵی ١٣٦١دا ڕاگرتبوو؟
ئه‌گه‌ر باسێک له ده‌و‌ری ئه‌مجۆره پرسیارانه
شکڵ بگرێت، له‌وانه‌یه سوودمه‌ندتر بێت بۆ ناسینی
پاشبنه‌مای ڕووداوه‌کان و کرده‌وه‌ی که‌سایه‌تیی و
هێزه سیاسییه‌کان. هه‌ر وه‌ک چۆن وتاره‌کانی
په‌یوه‌ندیدادر به 'شه‌ڕی نه‌غه‌ده' له‌م
ساڵانه‌ی دواییدا ڕوانینیی بۆ ئه‌و ڕووداوه‌ی لای
ئێمه هه‌مه‌لایه‌نه‌تر کردوه.
به‌ڵگه‌ی دووهه‌می نووسه‌ر بۆ نیشاندانی ئامانجی
کۆمه‌ڵه، بۆچوونه نه‌ک به‌ڵگه: '' به
گه‌زو ربه‌ی کۆمه‌ڵه شاریکه‌ندی خۆفرۆشێکی کۆماری
ئیسلامی بوو، دره‌نگ یان زوو ده‌بوایه بکوژرابا.
له جیهانی داخراوی ئیدئۆلۆژیی کۆمه‌ڵه‌دا پێش
وه‌خته بۆ هه‌موو شتێک حو‌کمێکی ره‌های له سه‌ر
درابوو: چاک و خراپ، ڕه‌ش و سپی، دۆست و دوژمن.''
(لاپه‌ڕه‌ی ٥) '' هه‌وڵدانێک بوو بۆ سه‌ر خستنی
جۆرێک له فیکر‌و کولتوورێکی سیاسی که ده‌یهه‌ویست
وه‌ک بیرێکی تاقانه به ناو‌ی هه‌موانه‌وه‌و له
باتیی هه‌مووان بدوێ (ل ١).''
به‌ڵام چۆنه 'بیرێکی داخراو' هاوکات له گه‌ڵ
که‌موکوڕیه‌کانی، ده‌توانێت گه‌لێک ده‌سکه‌وت له
بواری دیلی شه‌ڕ، ژنان، دین و ڕوانین بۆ جیهان
ده‌سته‌به‌ر بکات؟ که‌چی له زۆر هه‌لومه‌رجی
یه‌کساندا حیزبی دیموکرات له 'گۆشه‌نیگا' و فیکر
و کوڵتوری سیاسی خۆی بۆ جواب دانه‌وه به‌و
پرسانه که‌ڵکی وه‌رنه‌گرت؟
جوابدانه‌وه به‌و پرسیارانه به له
به‌رچاوگرتنی گه‌لێک ڕووداو و ناسینی هه‌لومه‌رج و
بۆچوون و کرده‌وه‌کانی حیزبی دیمۆکرات، و نه
مه‌حکووم کردنی، تا ڕاده‌یه‌کی زۆر بێ‌گومان
مسۆگه‌ر ده‌بێت.
ئاماژه به چه‌ند خاڵی لاواز
وتاره‌که به تووڕه‌ییه‌وه چه‌ند پرسیار
به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵه ده‌کاته‌وه: ''شاریکه‌ندی
کێ بوو؟ تاوانی چی بوو؟ هانده‌ر و موتیڤی
[ئه‌نگیزه] کۆمه‌ڵه بۆ ئه‌نجامی ئه‌و جینایه‌ته
ده‌بێ چ بووبێ؟ باری ئایینی؟...ماده‌ی ٨؟... دۆزی
ره‌وای کوردی به ناڕه‌وا له قه‌ڵه‌م دابوو؟ وه‌ک
سه‌هه‌ندییه‌کان هه‌وڵی له خشته‌بردنی کۆمه‌ڵه‌ی
دابوو؟ ڕیزه‌کانی ئه‌و ڕێکخراوه‌یه‌ی به‌ره‌و
لێکترازان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه بردبوو؟ ...
به‌ڵگه نهێنیه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی له قاو دابوو؟...
له مه‌زادخانه‌ی سلیمانی که‌لوپه‌لی کۆمه‌ڵه‌ی
هه‌راج کردبوو؟...'' (ل ١)
ئه‌مانه هه‌مووی تانه و ته‌شه‌ره له گه‌لێک
ڕووداو؛ به ته‌وسه‌وه ئاماژه کردنه به
به‌شگه‌لێک له به‌سه‌رهاتی ڕێکخراوی کۆمه‌ڵه.
وتاره‌که له چه‌ند جێگادا ده‌یتوانی له
ڕوانگه‌ی خۆیه‌وه له سه‌ر کۆمه‌ڵه و ڕوانینی بۆ
گه‌ڵێک بابه‌ت و که‌سایه‌تیی وه‌ک مامۆستا
شاریکه‌ندی زۆرتر شیی کردنه‌وه بکات و باسه‌که‌ی
له باری مێژووییه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ند بکردایه.
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و لایه‌نه که‌مڕه‌نگه.
هۆکاری ئه‌مه چیه؟
هۆی ئه‌وه پشت به‌ستن به حو‌کمێکی له پێش دراوه،
'جینایه‌ت'ێک که کۆمه‌ڵه به‌رپرسیه‌تی. ئه‌مه
وه‌ک فه‌رز له لای نووسه‌ر پێکهاتوه. دواجار بۆ
دۆزینه‌وه‌ی به‌ڵگه بۆ فه‌رزه‌که‌ی، 'خبرنامه'ی
کۆمه‌ڵه هه‌ڵده‌داته‌وه و ئه‌گه‌ر که‌م بێنێت
ئه‌وا قامک ده‌خاته سه‌ر ئه‌و ڕووداوانه‌ی وا زۆر
دواتر له تێرۆری مامۆستا به سه‌ر ڕێکخراوی
کۆمه‌ڵه‌دا هاتوون و له سه‌ره‌وه ڕیز کران.
بیرکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵه له سه‌ر شاریکه‌ندی به
بیرێکی جینایه‌تکارانه ناوده‌بات و بێ‌هه‌ڵوێستیی
شاریکه‌ندی له به‌رامبه‌ر ئێعدامی کوڕه‌که‌ی له
لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه به به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ
ئه‌و 'بیره جینایه‌تکارانه' داده‌نێت. له
کۆتاییدا ده‌ڵێت:
''...
کەم
نەبوون
وێنەی
ئەو
کەسانەی
لەسەر
دەستی
زۆرداری
رووبەڕووی
کوشتن‌و
تێرۆر
بوونەتەوە.
یەکێک
لەو
کەسانەش
مامۆستا
شاریکەندی
بوو.
بێبەزەییانە
هەم
درایە
بەر
دەسڕێژو
هەم
بە
ناڕەوا
گەلێک
تۆمەتی
سازکراوی
بۆ
هەڵبەسترا...
پێویستیمان
بە
نووسینەوەی
مێژوویەکی
ترە.
گەلێک
بڕگەی
مێژووی
ئێمە
پێویستە
سەرلەنوێ
وەخوێندرێ
پێداچوونەوەی
دیکەی
بۆ
بکرێ.
لەم
کارەش
دا
بەر
لە
هەر
شتێک
پیویستە
ئەسڵ
لەسەر
بێلایەنیو
حەقویستیو
ئینساف
بۆ
دۆزینەوەی
راستی
دابنرێ.
ئینجا
بەدوور
لە
دەمارگرژیو
قەزاوەتی
پیشوەخت،
بەدوای
بەڵگەو
فاکتەکاندا
بگەڕێین.
لەم
بەدواداچوونەدا
پێویستە
بە
چاوی
گومانەوە
لەو
حوکمانە
بڕوانین
کە
لە
رابردوودا
بڕیاری
لەسەر
دراوە...
بۆ
تێگەیشتن
لە
حەقیقەتی
ژیانی
شاریکەندی
نابێ
چی
تر
لە
دەلاقەی
ماڵی
کۆمەڵەوە
لەو
کەسایەتییە
بڕوانین...
(دوا وته، ته‌ئکید له منه‌وه)''
وتاره‌که ئه‌و خاڵانه‌ی به‌ته‌واوی
نه‌پێکاوه.
ده‌لاقه‌ی حیزبی دیموکرات!
یه‌کێک له خاڵه لاوازه‌کانی وتاره‌که،
هه‌ڵکوتن به حیزبێک و دابه‌زاندنی مێژووی
ڕێکخراوه‌یه‌کی دیکه‌یه: ''حیزبی
دێمۆکراتی
کورستانی
ئێران
لە
بنەڕەت
را
لە
گۆشەنیگایەکی
دیکەوە
بۆ
جۆری
داڕشتنی
سیاسەتی
کوردی
لە
رۆژهەڵاتی
کوردستانی
دەڕوانی.
لە
روانینی
ئەو
حیزبەدا
جێگایەک
بۆ
تۆڵەئەستاندنەوەی
سیاسی
لە
ئارادا نه‌بوو.'' ؛ ''بالانسی [ته‌رازووی]
هێزو
پیگەی
جەماوەریی
حیزبی
دێمۆکرات
رێگای
ئەوەی
لە
کۆمەڵە
بڕیبوو
بۆ
جێخستنی
سیاسەتەکانی
بیر
لە
سیناریۆیەکی تر
بکاتەوە.'' هیچکات به قه‌ده‌ر ئه‌م سه‌رده‌مه،
هه‌ڵکوتن به لایه‌ک و داکوتانی لایه‌کی دیکه
نه‌که‌وتوه‌ته ژێر پرسیار.
ئه‌ده‌بیاتێکی تووڕه
گه‌لێک ڕسته و وشه له وتاره‌که‌دا جێگای
سه‌رنجن: ''... چه‌ند چه‌کدارێکی کۆمه‌ڵه (ل
١)... له
پشت
هەموو
کردەوەیەکی
جینایەتکارانە
بیرێکی
جینایەتکارانە
نوستووە.
تێرۆری
شاریکەندییش
لە
هەر
روویەکەوە
لێی
بڕوانی،
کردەوەیەکی
جینایەتکارانە
بوو.
بۆ
پاساوی
کوشتنی
مرۆڤی
بێتاوانو
کردەوەی
جینایەتکارانەش،
بیری
جینایەتکارانە
پیویستە (ل ٥).''
هێنانی وشه‌ی 'جینایه‌ت' سه‌یر نیه. هه‌ر
کرده‌وه‌یه‌ک که مافی مرۆڤ پێشێل بکات (له هه‌ر
کاتێکدا، چ شه‌ڕ و چ ئاشتیی)، وه‌ک کوشتنی دیلی
شه‌ڕ، ناڕه‌وایه. به‌ڵام، ئه‌وه‌یکه بۆ من جێگای
سه‌رنجه ئه‌وه‌یه که وتاره‌که ڕووداوی
شاریکه‌ندی و بیروبۆچوونی خۆی له سه‌ر کۆمه‌ڵه
گرێ ده‌دات تاکوو له ئه‌ده‌بیاتی ئه‌وڕۆدا و له
'ده‌ڵاقه‌یه‌کی' دیکه‌وه بۆ جینایه‌ت و
سیناریۆ له مێژووی کۆمه‌ڵه بگه‌ڕێین و
مه‌حکوومیان بکه‌ین. هه‌روه‌ها، که‌ڵک
وه‌رگرتن له وشه‌ی چه‌کدار وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی
سه‌رده‌می توندوتیژییه‌کانه که له لایه‌ن
دیمۆکرات و کۆمه‌ڵه‌وه بۆ دابه‌زاندنی پله‌ی
حیزبێک بۆ عه‌شیره و ڕه‌وا بوونی شه‌ڕه‌که
به‌کار ده‌هێنرا. ئه‌م ڕسته و وشانه‌ی که له
ژێره‌وه ئاماژه‌یان پێده‌که‌م ئه‌و بیره له لای
من به‌هێز ده‌که‌ن:
نووسراوه‌که به تووڕه‌ییه‌وه ده‌پرسێت هانده‌ر
بۆ کوشتنی شاریکه‌ندی چی بوو؟ ''کادر و
پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی تووشی ناهومیدی و دلساردی
کردبوو؟'' (ته‌ئکید له منه‌وه)؛ ناوهێنانی
مه‌زادخانه، سه‌هه‌ندییه‌کان، سامانی کۆمه‌ڵه،
دۆزی ڕه‌وای کورد، سیناریو و یان ئاماژه کردن به
ئیدیۆلۆژی به‌ناو عه‌داڵه‌تخواز و بونیادگه‌رایی
ئیسلامی وه‌ک دوو مۆدێلی خولقێنه‌ری کوشتار و
ماڵوێرانی، چه‌ند ڕسته و وشه‌ی له‌وجۆره‌ن که
وتاره‌که به‌ته‌مایه به که‌ڵک وه‌رگرتنیان
کۆمه‌ڵه وه‌ک ڕێکخراوه و تاقمێکی شکست خواردوو،
ناهۆمێد و دڵ‌سارد ناوببات. له ڕوانینی نووسه‌ردا،
ئه‌مانه و ڕووداوی شاریکه‌ندی ده‌بێ به‌و
قه‌ناعه‌ته‌مان بگه‌یێنێت که ''پێویستیمان به
نووسینه‌وه‌ی مێژوویه‌کی تره (ل ٥).'' مێژوویه‌ک
که رێکخراوی کۆمه‌ڵه ئه‌وه‌نده داده‌به‌زێنێت
که ئیتر وشه‌ی جینایه‌ت لامان ئاسایی بکاته‌وه.
دۆخی ئێستای حیزبه‌کان، چاره‌نووسێک نه‌بوو که
نه‌ده‌کرا به‌رگری لێبکرێت. به پێی
ئه‌زموون، ئه‌و ڕه‌خنه له ڕابردووی حیزبه‌کانی
کوردستان کاریگه‌ریی هه‌بوه که نه‌بوه‌ته
خولقێنه‌ری که‌شوهه‌وای دوژمنانه. له ماوه‌ی
یه‌ک ساڵی رابردوودا له گه‌لێک ناوه‌ندی
ڕاگه‌یاندنه‌وه، به‌تایبه‌ت ته‌له‌ویزیۆنێكی
کوردی، ڕه‌خنه له‌و ڕابردووه به‌رده‌وام بوه.
ئایا هه‌موویان توانیویانه ئه‌و لایه‌نه
هه‌ستیارانه بۆ پاراستنی که‌شوهه‌وایه‌کی ساخ له
دیالۆگی کوردی‌دا بپارێزن؟ پرسیارێکی کراوه‌یه و
جێگای بیر لێکردنه‌وه‌یه.
کۆتایی
وتاره‌که به مه‌حکووم کردنی سه‌رتاپای کۆمه‌ڵه
سێبه‌ری خسته سه‌ر تێگه‌یشتن له که‌سایه‌تی
شاریکه‌ندی؛ و به پشت به‌ستن به ئه‌ده‌بیاتێکی
تووڕه ڕوانینی خوێنه‌ری به‌رته‌سک کرده‌وه.
ئه‌گه‌ر تێرۆری شاریکه‌ندی له بڕیاری ڕاسته‌وخۆی
کۆمه‌ڵه‌وه هاتوه، به تێگه‌یشتنی ئێستا
ته‌نانه‌ت سه‌لماندنی نه‌یار بوونی ئه‌و که‌سه
نابێته بیانووویه‌ک بۆ داکۆکی له‌و جۆره
کرده‌وانه، که به‌داخه‌وه له که‌شوهه‌وای
چه‌کداریی و به به‌رپرسایه‌تی کۆماری ئیسلامی،
له کوردستاندا ڕوویان داوه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
له بڕیارێکی ڕاسته‌وخۆیشه‌وه نه‌هاتوه،
هێشتاجێگای وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه که هێزێک و
ڕێکخراوێکی کۆمه‌ڵایه‌تیی داییم پێویستی به بڕیار
ده‌رکردن نیه. جیهان‌بینی و ڕوانین به کۆمه‌ڵگا
بۆ زۆر باوه‌ڕمه‌ندی ئه‌و هێزه ده‌بنه هه‌وێنی
کرده‌وه‌کانیان. 'پۆلپۆتییه‌کان'، 'بورژوازی
کورد'، 'نێر و مێ تێکه‌ڵ'، 'ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ست'،
'مۆرته‌جێع' (دواکه‌وتوو) و... گه‌لێک جار بوونه
مۆتیڤی 'پێشمه‌رگه‌ی نائاگاه'.
وتاره‌که ده‌یتوانی له گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له
ئه‌ندامان و ڕێبه‌رانی ئه‌و کاتی کۆمه‌ڵه،
دیمۆکرات، و هه‌روه‌ها له گه‌ڵ شێخ عیزه‌دین
وتووێژی بکردایه. سه‌ره‌ڕای ئه‌م که‌موکوڕییانه،
هه‌وڵی نووسه‌ر بۆ زه‌ق کردنه‌وه‌ی زه‌ره‌ره‌کانی
ئیدیۆلۆژی جێگای پێزانینه و باسێکی گرنگه. به‌و
هیوایه‌ی نووسراوه‌یه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه له سه‌ر
ژیانی شاریکه‌ندی به‌رهه‌م بێت و
که‌سایه‌تییه‌که‌ی له ته‌مومژدا نه‌مێنێته‌وه.
ڕێکه‌وتی ١٢ ئا‌پریل ٢٠١٠
(بۆ تێگه‌یشتن له ڕوانینی نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه
بۆ کۆمه‌ڵه تکایه بڕواننه:
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست، لاپه‌ڕه‌ی نووسه‌ران، مه‌عرووف
که‌عبی،
کۆمه‌ڵه: ڕێکخراوه یان بزووتنه‌وه)
[1]
ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌کان له کاتی چاپدا
ده‌رده‌که‌ون
[2]''مامۆستا
حەسەنی نوزهەتزادەش لەم بارەوە لە نامەیەکدا
بۆ نووسەری ئەم دێڕانە[ئه‌یوب‌زاده] دەنووسێ:
مەلا کەریمی شاریکەندی عالمێکی گەورەی ناوچەی
مەهاباد بوو، پیاوێکی زانا بوو، ئەهلی نەزەر
بوو، لایەنگری هەبوون، بۆ زۆر شت خەڵک دەچوونو
پرسیاریان لێ دەکرد.
وەکو سیاسەت حیزبە چەپەکانی خۆش نەدەویست،
تێکەڵکردنی ئیسلام‌و
سوسیالیزمی بۆ شۆڕشی رۆژهەڵاتی کوردستان پێ
دروست نەبوو لایەنگری قیادەی موەقەتو
بارزانییەکان
بوو.
بیروبۆچوونی لەسەر مەسەلەی کورد، نە وەکو شێخ
عێزەدینو
نە وەکوو ئەحمەدی موفتیزادە بوو، تێکەڵ کردنی
ئیسلام‌و
سوسیالیزمی پێ دروست نەبوو وەکو ئەحمەدی
موفتیزادەش موریدی خومەینی نەبوو...
(نامەی
مامۆستا حەسەنی نوزهەتزادە لە رێکەوتی ٦ی ١٠ی
٢٠٠٠ی زایینی بۆ نووسه‌ری ئه‌و دێڕانه[
ئه‌یوب‌زاده])''
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره:
|