|
تكایه ته‌بایی
له‌تیف په‌رستار
یه‌ك هه‌ڵوێستی هه‌موو په‌رله‌مانتاری کورد له
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئێراق شانازیەکی تری
زێڕینی نه‌ته‌وه‌ی کوردمان بوو له باشوری
کوردستان له دژی نه‌یارانی گه‌لی کورد. به‌ڕاستی
هه‌ڵوێستێکی جوامێرانه و سه‌رده‌میانه بوو، له
هه‌مانکاتدا له جێ خۆیدا بوو به تایبه‌تی له‌م
بارودۆخه‌ی ئێستادا که نه‌یاران و رژیمه
داگیرکه‌ره‌کان به دڕندانه‌ترین شێوه که‌ڵک
وه‌رگرتن له پێشکه‌وت و ترین ئامرازی نیزامی
که‌وتونه‌ته وێزه‌ی خه‌ڵکی کورد، وه‌کو کۆمه‌ڵه
کوژیه‌که‌ی ئه‌م دواییه‌ی هاونیشتیمانانی کوردمان
لە شێرناخ(باکووری کوردستان) له لایه‌ن رژیمی
دیکتاتۆری تورکیا که ده‌رئه‌نجامه‌که کوژرانی
نزیک به40 که‌س هاوه‌ڵاتی کوردی باکور بوو.
ره‌وتی رووداوه‌کان و بارودۆخی ئێستای جیهان و به
تایبه‌تی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ڕۆژ به ڕۆژ
به‌ره‌و گرژیترو ئاڵۆز تر ده‌روات و شک و گومان
له‌وه‌دانییه که نه‌قشه‌یه‌کی پلان دارێژاو و
تۆکمه بۆ ئه‌م ناوچه له لایه‌ن زلهێزه‌کانی
جیهانه‌وه، به تایبه‌تی له لایه‌ن ئه‌مریکاوه
دارێژراوه. دوورنییه مه‌یدانی ئه‌م شه‌رو و مل
ملانیه ئێراق بێت. بۆیه جێ خۆیه‌تی ئێمه‌ی کورد
له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان و بەتایبەت حیزبه
سیاسیەکانمان خاوه‌نی یه‌ک گوتاری هاوبه‌شی
نه‌ته‌وایه‌تی بین و سه‌روه‌ریه باڵاکانی
نه‌ته‌وه‌ی کورد له سه‌روی هه‌موو
به‌رژه‌وه‌ندیه حیزبی و که‌سی‌یەکانمان دابنێنن،
تا بتوانین هه‌موو به یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک ریز ناو
ماڵێ کورد بپارێزین. دەرەتانی هەرچەشنە ئاژاوەگێری
له نه‌یارانی کورد و دوژمانانی له مێژینه‌ی
نه‌ته‌وه‌ی کورد ببەستین. ئه‌مه‌ش بەو مانا نی‌یە
که ئێمه‌ی کورد هه‌موومان ده‌بێت له ناو یه‌ک
حیزب بین یان هه‌موو وه‌کو یه‌ک بیر
که‌یه‌نه‌وه، بێگومان کێبرکێی سیاسی و دیارده‌ی
فره حیزبی و بیروو بۆچونی جیاواز له هه‌موو
کۆمه‌ڵگایه‌ک و له ناو هه‌موو نه‌ته‌وه‌یەکی سه‌ر
ئه‌م گۆی زه‌وه‌ی‌یە دیارده‌یه‌کی ئاسایی و
سروشتیه. لە ڕاستیدا فرەچەشنی و رەنگاورەنگی‌یە
لە کۆمه‌ڵگا و تاکه‌کانی کۆمه‌ڵ به‌ره‌وه پێش
ده‌بات. بەو مەرجەی به شیوه‌یه‌کی ته‌ندروست
دادپه‌روه‌رانه هەموو فیکر و بیر و روانگەکان
یەکتر تەحەموڵ بکەن. بێگومان ئەوەش پێویستی بە
ئەوە هەیە کە هه‌موومان بۆ یه‌ک ریزی و یه‌ک
ده‌نگی ناو ماڵی کورد و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه
باڵای نه‌ته‌وه‌که‌مان کار بکه‌ین. ڕۆحیه‌یی یه‌ک
قه‌بوڵ کردن و تۆووی یه‌ک ریز له ناو تاکی کوردا
بچنین، وه له‌م سۆنگه‌وه هه‌ڵوێست وه‌رگه‌رین.
بێگومان هه‌موو خواست و مافه ره‌واکانی ڕه‌وای
نه‌ته‌وه‌که‌مان هه‌روا به ئاسانی به‌ده‌ست
نایه‌ت، به تایبه‌تی ئێمه‌ی کورد دابه‌ش بووین
له نیوان چوار وڵات دا کە دەسەڵاتەکانی دیکتاتۆر
و نادێموکراتن. داگیرکەرانی کوردستان که به
درێژای مێژوو خه‌ریکی قه‌ڵاچوو کردنی نه‌ته‌وه‌ی
کورد بوون به‌مه‌به‌ستی له به‌ینبردنی و
سڕینه‌وه‌ی یه‌کجاری نه‌ته‌وه‌ی کورد له سه‌ر
خاکی باو باپیرانمان، بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی
ئامانجە نامرۆیانه‌کانیان ده‌ستیان له هیچ
کردەوەیەکی نا ئینسانی نه پاراستوه و به‌رده‌وام
خه‌ریکی پیلان گێران و ده‌ست تێوه‌ردان بوون بواری
جۆربەجۆر دا و ته‌نانه‌ت ئاژاوەگێری و ناو ماڵی
کورد شێواندن و شەڕی ناوخۆیی سازکردن.
به‌ڵام به خوشحاڵیه‌وه نه‌ته‌وه‌ی کورد ڕۆژ به
ڕۆژ وشیارانه‌تر و ژیرانه‌تر هه‌نگاو ده‌نێ
به‌ره‌و مافه ره‌واکانی و ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر
وشیارانەتر داکۆکی له مافه‌کانی خۆی ده‌کات و
پێداگری له سه‌ر گەیشتن بە مافی دیاریکردنی
چاره‌نووسی خۆی ده‌کات. هەر ئەوەشە کە دەوانین
به‌دڵنیاییه‌وه ئاسۆی دواڕۆژی نه‌ته‌وه‌که‌مان و
نه‌وه‌ی دواڕۆژی گه‌لمان گەش ببینین، گه‌رچی
نەیاران زۆر گیروگرفت و کۆسپمان لە سەر رێگەی
گەیشتن بە ئازادی بۆ دروست ده‌که‌ن، به‌ڵام
هه‌رگیز مێژووی سەد ساڵی رابردووی نەتەوەکەمان
سەلماندوویە کە کۆڵناده‌ین و کاروانی وەرێ کەوتو
بۆ گەیشتن بە رزگاریی تا گەیشتن بە مەبەست بەرەو
پێش دەڕوات و تا بستێک له خاكی کوردستان لە ژێر
چنگی داگیر که‌ران بێت، ئەو کاروانە درێژەی
دەبێت.
هیوادارم تێکڕای نەتەوەکەمان پێکه‌وه به‌یه‌ک
گوتاری نه‌ته‌وایه‌تی ناو ماڵی کورد بپارێزین و
چی‌تر شاهێدی له دیارده‌ی سڕینه‌وه‌ی یه‌ک تر
نەبین.
ئاشکرایە ئێمەی کوردیش وەک هەر نەتەوەیەکی دیکە
هه‌موومان وه‌ک یه‌ک بیرناکه‌ینه‌وه، و ئه‌گه‌ر
وه‌ک یه‌ک بیر که‌ینه‌وه مانای ئه‌وه‌یه که
بیرناکه‌ینه‌وه، مرۆڤ به جیاوازه‌یه‌کانیه‌وه
جوانه ئه‌گه‌ر بێت و ته‌بایی و یه‌ک ریزی و یه‌ک
ده‌نگی له نێوانماندا بێت.
بەهیوای ئەو رۆژە
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|