|
دوور لەچاوی فریشتەیەک
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
1
سبەی تەمەنمان وون دەبێ
خۆمان دەدەینە بەر رێژنەی بارانء
نەفرەتی دوورگەیەکی وون بوو
تا دەرگای پیری دایان پۆشێ،
تۆش" بەرچنە جوانەکانی شعر
لەدەرونتا وەنەوز دەداو
هەناسەت بەگوناهەکانی
رۆژگار دەسپێریتء
سەربردەیەک لەقەفەزی تەنهایی
دەنوسیتەوە
2
من دەمەوێت بەبێدەنگی
دوور لەچاوی فریشتەیەک
برینەکانی جەستەم
بەشەپۆلی توڕبوونی دەریایەک ببەخشم
تا گۆرانیەیەک بۆتەنهایی خۆم
بڵێم
تا نیشتمان پاک بێتەوە
لەبێدەنگی شەقامی شار
3
رەنگی دڵم،
بازنەی تەلبەندێکی خەفەکراوەو
پڕە لەرووناکی شەوو
شەقامێکی دوورو درێژی، پڕ لەخەون
رەنگی دڵم هەندێک جاریش ساتمەدەکا
تاوناتاوێک وەک پەپولەیەکی باڵ شکاو
سووک هەڵدەفڕێ
بەسەر چڵی درەختێکی
رەنگ زەردەوە
دێتء دەچێء خۆی دەنوێنێ
تاکوو پاراو بێت بەئاونگی
خورپەی شەوانی
دڵی تینووی عاشقێک
4
عشق خولیای فڕینی هەیە
جیهانێکە پڕە لە تاریکء سەختی
گۆڕەپانی سەفەرێکی ترسناکە
خۆی دەخاتە باوەشی مەرگەوە
پرووشەی شتڵێکە لەخۆشەویستی
تەمەنێک لەچاوەڕوانی، دێنێتە بوون
تاپەنجەرەی دڵ بکاتەوە
5
کاتێ خۆشەویستی دەبێتە
چەپکێک ووشەو بیرەوەری
خورپەی دڵم چەند سادەیە
چرکە چرکە پشوو دەدەن
لەبێدەنگیء نیگەرانی
6
ئەستێرەی شەو،چەند بێدەنگن
یەکەم تیشکی شەوەزەنگیان
تنۆکێکە لەبارانء
خەندەی شعرێکی وون بووەو
گۆرانی بۆتەنهایی دەڵێن
ئەستێرەی شەو
راسپاردەی تیشکێکە لەچرا
چەپکێ ووشە دەبەخشێتە
سەوزایی دڵم
تاکوو ماچێک لەسەر روومەتم بڕوێ
7
کاتێ خۆشەویستی
مەلۆتکەی دەپێچێتەوە
شەبەنگی دڵم دەشکێت
خاڵی دەبمەوە لەمیهرەبانی
فرمێسک کۆشی ژیانم داگیردەکا
تەمەن، ئاوێتەی مردن دەبێ
گوڵی باخچە هەڵدەوەرێء
گەڵاکانی سەمادەکا
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت لهسهر ئهم بابهته، لهم فۆرمه
کهلک وهرگره
|