|

ماستاوفرۆش!
(چیرۆکه ته‌نز)
حسێن عه‌بداڵی
وه‌ستا خدر
گیان وه‌ره دانیشه هه‌تا زۆڵیه‌تی پیاوه
ماستاوفرۆشه‌که‌ت بۆباس بکه‌م,
که قه‌ت پێم وانه‌بوو ئه‌م پیاوه هێنده شه‌یتان
وزۆر زان بێت.چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر له تارانێ
ڕاهه‌تا هه‌ولێرێ، پێکه‌وه موسافیربووین. له
وێوه هه‌تا هه‌ولێرێ و له ماڵێ خۆشمان هه‌تا
نانی شه‌وێشمان پێکه‌وه خۆارد ودواتریش هه‌تا
پێڵاوه‌کانی له پێکردن
وماڵئاوایی کردوه هه‌رباسی سه‌فه‌ره خۆشه‌کانی
بۆ کردووم که له‌م ساڵانه دا بۆ تارانێ ،
ومه‌شهه‌دێی کردوون.
پێشتر بیستبوم که ئه‌و پیاوه وازی له ماستاو
فرۆشتن هێناوه و ناو به‌ناو ونده‌بێت و وه‌دی
دێته‌وه,
به‌ڵام نه‌مده‌زانی خه‌ریکی چیه.!
وه‌ستا خدر! که هه‌ر چووینه ناو ماشێن و له
ته‌نیشت یه‌ک دانیشتین ده‌ستی پێ‌کرد....سوننه
شێتن!بێئه‌قڵن!
نه‌فامن!له بێ ئه‌قڵی خۆیان داوێنی عه‌ڕه‌بانیان
گرتوه وواز له دین ومه‌زهه‌بی سوننه وڕێبازی
ئیمامی شافیعی ناهێنن.
هێنده نه‌زان ونه‌فامن ونازانن که نان ونیعمه‌ت
له دین ومه‌زهه‌بی شیعه دایه.!به‌سه‌ری تۆ
ئه‌گه‌رسوننی ئاقڵ بن وبۆ ژیانی خۆیان ببن به
شیعه پارویان ده‌که‌وێته ناو ڕۆن و به‌هه‌شت
به چاوی زیندوی خۆیان ده‌بینن. وه‌ستا گیان کاکی
ماستاو فرۆش چیرۆکی خۆی وا بۆ گێرامه‌وه:
بیستبوم ئێران خۆشه ،وازم له‌ماستاو فرۆشتن هێنا
وگوتم شه‌رته سه‌ری خۆم هه‌ڵده‌گرم وده‌ڕۆم.
کوڕێکی جه‌عێڵیشم هه‌یه و پێمگوت هه‌تا له‌وێ
سه‌فه‌رێ ده‌گه‌ڕێمه‌وه ئاگات له ماڵێ
بێت.هه‌ستام هه‌ولێرم به جێهێشت و
یه‌کسه‌رچوومه تاران ویه‌که‌م شه‌و چوم له
هوتێلێک خه‌وتم.فڵته فارسیه‌کیشم ده‌زانی وبۆ
ڕاپه‌ڕاندنی ئیشوکاری خۆم ئیستیفاده‌م
لێده‌کرد.هه‌ستام له مزگه‌وته‌وه ده‌ستم پێ‌کرد.
یه‌که‌م جارم بوو بچمه ناومزگه‌وتی شیعه‌وه.
مزگه‌وتێکی گه‌وره وبه‌رینو ڕه‌نگین وه‌ک ده‌شتی
هه‌ولێر.له‌وانه‌یه پاره‌ی ساڵێکی نه‌وتی
ئێرانیان لێ سه‌رف کردبێ وهه‌رفه‌ڕشه‌ی تێیدا
ڕاخرابوو ئاوریشم وده‌ستچن بوو.ده‌ر و دیوار و
ژوور‌و ده‌ری به نه‌قش و نیگار ڕه‌نگابوو.ڕۆژی
هه‌ینی بوو، ئه‌م مزگه‌وته زه‌لامه جمه‌ی
حه‌شیمه‌تی بوو.خه‌ڵکه‌که ده‌تگوت گاگه‌لی تینون
بۆ ده‌م گه‌یشتنیان به‌ئاو یه‌کتر پاڵه‌ستۆ
ده‌ده‌ن. ئه‌ڵڵائه‌ڵلا وعه‌لی عه‌لیه‌ک بوو
ده‌تگوت مڕقه مڕقو هۆڕه‌ی که‌ڵ وگامێشانه.
مه‌لایه‌کی ڕیش پان له‌سه‌ر تاقی میمه‌به‌ری
مزگه‌وت ڕوبه‌ره‌و خه‌ڵکه‌که دانیشتبوو.
چاوه‌ڕوان بوجه‌ماوه‌ر ئارام وئۆقره بگرێت و
خوتبه‌ی جومعه بدات .قه‌ت گوێم له خوتبه‌ی مه‌لا
وئاخونده شیعه‌کان نه‌بوبوو. پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م
مه‌لا شیعه خڕکه‌ڵه ڕیشپانه خوتبه‌که‌ی بدات،
وه‌بیر خوتبه‌ی مه‌لایه‌کی ڕیشدرێژی سوننه
که‌وتمه‌وه که به‌ر له‌م سه‌فه‌ره‌م له یه‌کێک
له مزگه‌وته گه‌وره‌کانی هه‌ولێرێ بۆ خه‌ڵکه‌که
دای وباسی به‌هه‌شتی کرد. ئه‌و مه‌لایه وادرۆی
ده‌کرد وه‌ک ڕاستی بڵێت وابوو. ده‌یگوت هه‌موو
ئێواران گه‌نجه پاکه به‌هه‌شتیه‌کانمان له
بازاڕی به‌هه‌شت به عه‌لاگه باقلاوه‌ی به‌لاش
ده‌به‌نه‌وه ماڵێ .باقلاوه‌که زۆر خۆشتر له
باقلاوه‌ی هه‌ولێره. دواتر هه‌موو ئێواره‌یه‌ک
ئه‌م گه‌نجانه له‌م به‌رئه‌وبه‌ری خه‌یابانه‌کانی
بازاڕی باخی به‌هه‌شت داده‌نیشن وباسی دنیا بۆ
یه‌کتر ده‌گێڕنه‌وه و یه‌کتریش ده‌ناسنه‌وه.
حه‌مه،به که‌ریم ده‌ڵێ ئه‌وه لۆنامناسیه‌وه
له‌بیرت نه‌ماوه له زانکۆی سه‌لاحه‌دین پێکه‌وه
له ئه‌عه‌دادیه بووین ده‌مانخوێند! دواتر هه‌موو
ئێواره‌یه‌ک خودای ته‌باره‌ک و ته‌عالا ده‌هات
وسه‌ردانی باخ وبازاڕی به‌هه‌شتی ده‌کرد.
خه‌ڵکه‌که‌ش ئه‌مبه‌ر ئه‌وبه‌ر که نوری پاکی
خودایان ده‌دیت هه‌ڵده‌ستان و ڕێزیان له
خوداده‌گرد! ئه‌و مه‌لایه زۆربه‌ی ئێواران ئه‌م
جۆره خوتبانه‌ی بۆ خه‌ڵکی هه‌ولێر ده‌خوێنده‌وه
ودواتر چه‌ند دوعای بۆ خه‌ڵکه‌که ده‌کردو بڵاوه‌ی
پێده‌کردن.له‌بیری خوتبه‌ی ئه‌م مه‌لا هه‌ولێریه
دابوم که، مه‌لا شیعه‌که‌ش خوتبه‌ی خۆی به
خوێندنه‌وه‌ی ئایه‌تێک له قوڕعان ده‌ست پێ‌کرد.
ئه‌م مه‌لایه زۆرتر باسی له قاره‌مانیه‌تی
حه‌زره‌تی عه‌لی ده‌کرد و جاروباریش چه‌ند وته‌ێکی
بێکه‌ڵکی له وته‌کانی ئیمام خومه‌ینی بۆ
خه‌ڵکه‌که باس ده‌کرد.
من له گه‌ڵ مه‌لایه‌ک بوم به ئاشنا‌و پێمگوت
قوربان من سوننه مه‌زهه‌بم و حه‌زده‌که‌م ببم به
شیعه.مه‌لاکه سه‌یری ڕه‌نگ وروخساری کردم
وده‌ستێکی به‌سه‌ر داهێنام و له‌گه‌ڵ خۆی
بردمیه‌وه‌ماڵ و خزمه‌تێکی زۆری کردم.دواتر بردمی
بۆ شوێنێک وه‌ک حوجره‌ی فه‌قێیان وابوو. له پێش
هه‌موو شتێکدا به ده‌ستوری شیعه‌یی فێری نوێژیان
کردم . به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر به‌منداڵی
به مۆدی سوننی نوێژم کردبوو،لێم ببو به عاده‌ت
که‌ڕاده‌وه‌ستام کت‌وپڕ وه‌ک ئه‌وه‌ی برکێکی ژان
بکه‌وێته ناوزگم ده‌ستم له‌سه‌رزگم گرێده‌دان.
هه‌تا ئه‌م عاده‌ته‌یان پێ ته‌رک کردم پێی
چوو.ئه‌مجارماڵێکی خۆشیان پێدام ومه‌عاشێکی
باشیشیان بۆ بڕیمه‌وه وهه‌موو مانگێک ده‌چووم
پاره‌و مه‌عاشم وه‌رده‌گرت. فێرببوم سه‌رم
به‌هه‌موو مزگه‌وتێک دا ده‌کردوگوێم له هه‌موو
خوتبه و موناجاته‌کان ده‌گرد. له هێندێک بۆنه
دا مه‌لای بێ عه‌با ومیزه‌رم ده‌دیتن وبه گۆرانی
خه‌م که خۆیان مه‌داحیی پێ ده‌ڵێن، له شێوه‌ی
به‌یت ومه‌قام وحه‌یران خه‌ڵکه‌کیان وه‌گریان
ده‌خست و وایان له‌م خه‌ڵکه ده‌کرد به مست
وچه‌پۆک له‌سینگ وسه‌ری خۆیان بده‌ن. له‌م
سڕییاته تێنه‌ده‌گه‌یشتم، دواتر به پرس
وبه‌دووداچووندا تێگه‌یشتم به‌م جۆره مه‌لا بێ
کڵاو ومێزه‌ر و عه‌بایانه ده‌ڵێن(مه‌دداح) واته
ستاییشگه‌ر!له‌دڵی خۆم دا گوتم من ده‌توانم
باشترین مه‌داح بم. چونکین ده‌نگێکی زۆرخۆشم
هه‌بوو و به‌یت،وحه‌یران، ومه‌قامی ڕه‌سه‌نی
کوردیم ده‌زانین.هه‌تا له هه‌موو فرت‌و فێل
وکه‌ڵه‌ک وکڵووکی مه‌لاکان بۆ گه‌مژاندنی خه‌ڵک
تێگه‌یشتم زۆری خایاند، به‌ڵام وازم نه‌هێنا هه‌تا
له‌خۆم ڕادی ببم به یه‌کێک له باشترین مه‌داحه
که‌ڵه‌ک بازه‌کان! وه‌ستا خدر، باوه‌ڕ بکه ئه‌م
پیاوه ماستاوفرۆشه که هه‌موو که‌س پێیان وابوو
ناتوانێ دڕکێک له په‌نجه‌ی خۆی ده‌ربێنێ ئێستا
بیبینی وقسه‌ت بۆبکات هه‌موو گیانت ده‌که‌یت به
چاو وگوێ و سرنجی ده‌ده‌یه شتی لێ فێر بیت.
ئه‌م پیاوه ماستاوفرۆشه ده‌یگوت:
دوای ئه‌وه ماوه‌ێک له ده‌رس خوێندن
وگه‌شه‌کردنی فارسیه‌که‌م باش ده‌رچووم فێری
خوتبه ومناجاتیان کردم. چونکین به‌مه‌لا
ئاشناکه‌م گوتبوو له‌داهاتودا ئه‌من ده‌توانم
خوتبه‌بده‌م وبۆخه‌ڵک قسه وڕاویژی ئایینی
بکه‌م.ئه‌مجار به‌ڕاشکاوی له‌خۆم ڕادی بچمه پێشێ
وداوابکه‌م شوغڵی "مه‌داح"م ییم پێبده‌ن.
یه‌که‌مین جاری تاقیکردنه‌وه‌ی شوغڵی مه‌داح،ییم
له بۆنه‌ێکی فاتمه‌ی زه‌هرا دابوو.ماوه‌ێک بوو
ڕیشێکی پڕۆفسۆریان پێ هێشتبومه‌وه،کۆت و
شه‌ڵوارێکی ڕه‌شیان بۆ کڕیبوم و ناویان لێ نابوم
حاجی فه‌یزوڵڵا! له‌گه‌ڵ مه‌لا ئاشناکه‌م و چه‌ند
مه‌لاو ئاخوند‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی بۆنه ئایینیه‌که
به‌سواری ماشێنێکی تاییبه‌ت به‌ره‌و مزگه‌وتێ
وه‌ڕێکه‌وتین. منیان له ده‌رگایه‌کی چکۆڵه‌وه
یه‌کسه‌رخسته سه‌رمیمبه‌ری مه‌لاو مینبه‌ره‌که‌ش
فه‌ڕشی جوان وگرانبای تێداڕاخرابون و میکڕۆفۆن و
ده‌موده‌سگاو ئامێری خوتبه و وتاردانیش
ئاماده‌بون.خه‌ڵکه‌که له مزگه‌وت دا پڕپڕ وه‌ک
حه‌یوانی ترسا‌و تێک قه‌وشابون. چاوم لێبو ژنه‌کان
له پشته‌وه‌ی پیاوه‌کان دا‌و له‌ودیوی په‌رده‌ێکی
ڕه‌ش، وه‌ک پۆلێک قه‌له ڕه‌شه‌ی قاچ وباڵشکاو،
تیشکی چاوی گه‌شیان وه‌ک تیشکی خۆره‌تاوی
ژێرپه‌ڵه هه‌ورێکی ڕاماڵڕاو له میمبه‌ر وچاوی من
چه‌قیبوو.
موناجاته‌که‌م به دوعایه‌ک ده‌ست پێ‌کرد که ئه‌م
دوعایه‌م وه‌ک ده‌رس له حوجره‌که دا خوێند
بوو.حاجی شێخ عه‌باسی قومی،نه‌قڵێک له
نه‌قڵه‌کانی حه‌زره‌تی سادق، دێنێته‌وه وده‌ڵێ..
حه‌زره‌تی فاتمه‌ی زه‌هرا، دوعای نوری به‌م شێوه
فێری سه‌لمان فارسی کردوه>بیسمی للاهی
ئه‌لڕه‌حمانی ئه‌لڕه‌حیم،بیسمی للاهی
ئه‌لنوری،بیسمی للاهی نوری ئه‌لنوری،بیسمی للاهی
نوره عه‌لانورین، بیسمی للاهی ئه‌للزی هووه
موده‌بیرولئوموری،بیسمی للاهی ئه‌للزی خه‌له‌قه
ئه‌لنوره مینه ئه‌لنوری وه ئه‌نزه‌له
ئه‌لنوره عه‌لائه‌لتوری فی کیتابین مه‌ستورین، فی
ڕه‌قین مه‌نشورین بیقه‌دیرین عه‌لا نه‌بیی ین
مه‌حبورین<. ئه‌م دوعایه‌م به‌ده‌نگێکی به‌رز
وله‌سه‌ر ئاهه‌نگی حه‌یرانی ده‌شتی هه‌ولێرێ
خوێند. هه‌رکه‌ده‌ستم پێ‌کرد و له گه‌ڵ ده‌نگی من،
کاکه یه‌کڕا بو به شین وگابۆڕ و چه‌پۆک له خۆ
گرتن وبه‌سه‌ریه‌ک دابورانه‌وه‌یه‌ک ده‌تگوت ڕۆژی
حه‌شرێیه!له دڵی خۆمدا گوتم باشه من له
مه‌راسیمی عاشوڕاوتاسوعای حسێنی دا بۆ ئه‌م خه‌ڵکه
فه‌قیره له خه‌یابانه‌کانی تاران دا به‌م
شێوه دوعا به‌حه‌یران بخوێنم به‌سه‌ری هه‌ولێریان
قه‌سه‌م، بروسکه وخرمه‌ی زه‌نجیران له‌سه‌ر پشت
وشانی ئه‌م خه‌ڵکه، عه‌رشی ئه‌علا ده‌قه‌ڵشێنێ!
کت‌وپڕ له پشته‌وه‌ڕا شانیان گرتم وبردمیانه ده‌ر
وسواری ماشێنیان کردم و بردمیانه شوێنێک پڕ له
مه‌لا وئاخوند بوو. هه‌موویان له‌به‌رم هه‌ستان
وماچیان کردم.مه‌لا ئاشناکه‌شم له‌وێبوو. گووتی
ئافه‌رین!ته‌واوه تۆ باشترین مه‌داحی شاری
تارانی و ده‌بێ ڕێزی تاییبه‌تیت لێ بگیردرێت.
وه‌ستا خدرگیان ئه‌و پیاوه زۆرزانه ماستاوفرۆشه
ده‌یگوت : به بێده‌نگی مه‌لا ئاشناکه‌م تێگه‌یاند
وپێم گوت... قوربان !به‌م شێوه وبه ته‌نهایی
ژیان سه‌خته و منیش چوار پێنج ساڵه بێ ژنم و
به‌داخه‌وه ژنه‌که‌م به نه‌خۆشی شێر په‌نجه
مردوه وکوڕێکی جعێڵیشم هه‌یه.مه‌لا پێی گوتم
باشه موهیم نیه به‌لام بزانم حه‌زده‌که‌ی ژن
بخوزای وژن ومنداڵداری بکه‌یته‌وه یان حه‌زبه
عه‌قدونیکاحی مووه‌قه‌ت واته سیغه ده‌که‌یت.
منیش پێمگوت بیستومه عه‌قد ونیکاحی مووه‌قه‌ت
واته‌سیغه زۆر ئاسانتر وبێ ده‌رده‌سه‌رتره‌و منێش
له سایه‌ی سه‌ری تۆ وه‌زعم باشه و ده‌توانم
له‌سه‌رمه‌بله‌غی مه‌علوم وله‌سه‌روه‌ختی
دیاریکراو،ژنێکی پاک وشه‌ریف وپاک دامێن بکه‌م به
چرای ماڵ وژیانم.مه‌لا ئه‌م نه‌زه‌ر وپێشنیاره‌ی
منی پێ باش وپه‌سه‌ند بوو. وه‌ختمان دانا حه‌وتوێک
دواتر له ماڵی ئه‌و ژنێک ببینم وئه‌گه‌ر به‌دڵم
بێت سیغه‌ی بکه‌م. ئه‌و ڕۆژه‌ی که وه‌خت
وقه‌رارمان دانابوو من چووم بۆ ماڵی مه‌لا، دوو
ئافره‌تی جوان وجه‌حێڵی له ماڵ بون .ژن
ومنداڵه‌کانی خۆی له ماڵه‌وه نه‌بون وبه‌ته‌نها
له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو ئافره‌ته سه‌ماواریان وه‌کوڵ
هێنابوو وچایان ده‌م کردبوو. منێش وه‌ک ماستاو
فرۆشی جاران پیاوێکی په‌ک که‌وته‌وبێ ناونه‌بوم.
ببوم به مه‌داح، ونه‌قشی خۆم نواندبوو ماڵ
وپاره‌و سه‌روه‌ت ومه‌قامێکی باشیشم بۆخۆم که‌سب
کردبوو. یه‌کێک له ئافره‌ته‌کانم زۆر به‌دڵ بو و
هه‌رچه‌ند واوێده‌چووکه چه‌ند سالێک له خۆم
منداڵتربێت. به‌ڵام منیش باڵابه‌رز وخۆش هه‌یکه‌ل
و بۆشناغو دڵته‌ڕ و نیگا تیژیش بوم.ئه‌ڵبه‌ته
ده‌م توانی یه‌ک له دوای یه‌ک و ناوبه‌ناو
هه‌ردووکیان سیغه بکه‌م، به‌ڵام له سه‌ره‌تاوه
پێم باش نه‌بوو ژیان وحاڵم قڕژو هالۆز بێت.مه‌لا
ده‌ستی گرتم وبه بێده‌نگی بردمی بۆ وه‌تاغێکی تر
ومه‌سه‌له‌که ی باس کرد‌و. لێم تێگه‌یشتبوو
کامه‌یانم به دڵه! ئافره‌ته‌که‌شی بانگ کرد‌و منی
وه‌ک پیاوێکی به ئیمان وزانا و یه‌کێک له
باشترین و به توانا ترین مه‌داحه‌کانی تاران به
ژنه‌که ناساند. ژنه‌که‌شی وه‌ک بێوه ژنێکی
موسوڵمان که پێشتر ژنی ئه‌فسه‌رێکی ئه‌رته‌ش ببو
ومێرده‌که‌ی به ته‌سادوفی ماشێن له‌ده‌ست دابوو،
به منی ناساند.دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردووکمان ڕازی
بویین ویه‌کترمان لا په‌سه‌ند بوو به ده‌ستور و
ڕه‌سم و یاسای دین ومه‌زهه‌بی شیعه،و له‌سه‌ر
مه‌بله‌غێکی دیاریکراو عه‌قد ونیکاحی
شه‌شمانگه‌مان ئیمزا کرد و دواتر ئه‌گه‌ر به‌دڵمان
بوو دووباره‌ی بکه‌ینه‌وه.
وه‌ستاخدر! ماستاو فرۆش ده‌یگوت:هه‌ر ئه‌و
ئێواره‌یه جه‌نابی مه‌لا ته‌له‌فونی کرد دوو
نه‌فه‌ر هاتن من وخێزانمیان له ماشێن خست‌و
بردیانینه‌وه‌بۆ ماڵێ خۆم. ماڵه‌که‌م دووباره
چرای ژیانێکی نوێی تێدا هه‌ڵکرایه‌وه وئه‌م
ئافره‌ته ده‌تگوت بیست ساڵ زیاتره له گه‌ڵ من
ده‌ژیت و فه‌وری وه‌ک باشترین کابانی ماڵی وه‌ڵاتی
خۆمان ده‌ست به‌کاربوو و دستی کرد به پاک وخاوێنی
ونان وچێشت لێنان! شه‌ش مانگ من له‌گه‌ڵ ئه‌م ژنه
خۆشترین ژیانم بوو.سیغه‌که‌م به‌دڵ بوو وبۆ شه‌ش
مانگی تر دووباره‌م کرده‌وه و سه‌فه‌رێکی
هه‌ولێرم کرد وبه‌ڵام له حه‌وتوویه‌ک زیاتر له
هه‌ولێر نه‌مامه‌وه.باس وخه‌به‌ری ئه‌م سه‌فه‌رو
ژیانه تازه‌م بۆ کوڕه‌که‌م باس کرد‌و ئه‌میشم
ئاماده‌کرد و له‌گه‌ڵ خۆم هێنا بۆ تاران.
ماڵه‌که‌م زۆرگه‌وره بوو وجێی سێ عائیله
ده‌بۆه‌وه. به‌رنامه‌م داڕشت بوو کوره‌که‌شم له
تاران بمێنێته‌وه وبۆخۆی ماڵ و حاڵ و ژیانێکی
تازه پێکه‌وه بنێت وله‌لای خۆم بێت. کوڕه‌که‌م
که ژیانی تازه‌ی من وژنه تازه‌که‌می بینی و له
هه‌ڵسو که‌وت وخوو ڕه‌وشت وڕێزو ئیحتیڕامی فکری
به سه‌رسوڕمانه‌وه له‌گه‌ڵ من قسه‌ی کرد.
ئه‌رێ بابه گیان تۆ پێم ناڵێی تۆ چکاره‌یت وئه‌م
به‌زم وبیساته چییه دروستت کردوه؟گوتم
ڕۆڵه‌گیان تۆ ده‌بێ جارێ بخوێنی و فێری زانست بیت.
هه‌تا نه‌خوێنی و ئه‌قڵی خۆت به دروستی به کار
نه‌هێنی و چاوو گوێی خۆت نه‌که‌یته‌وه‌خۆت
ناناسیت.
کوڕه‌که‌م بیست ودووساڵ ته‌مه‌نی بوو،زه‌حمه‌ت
بووهه‌روابه ئاسانی به قسه‌م بکات وده‌رس
بخوێنێ. پێشتر له هه‌ولێر هه‌ژنۆده‌ساڵێ ده‌رسی
خوێند، به‌لام ته‌واوی نه‌کرد.ئه‌ڵبه‌ته خه‌تای
خۆم بووله قه‌راغ شار که‌پرێکم بۆسازکردبو
وئه‌میشم وه‌ک خۆم کرد بوبه‌ماستاوفرۆش . کاتێ
ئه‌م ئامۆژگاریه‌م کرد به‌جێگای ئه‌وه‌ی به‌قسه‌م
بکات به‌پشوو سواری له‌سه‌ر چۆک دانیشت‌و وده‌ستی
به سمیڵ داده‌هێنا و ویستی شتێک بڵێت به‌ڵام
شه‌رمی ده‌کردو له ڕوی هه‌ڵنه‌ده‌هات.گوتم ڕۆڵه
شه‌رم مه‌که وهه‌رچی له‌دڵت دایه باسی بکه
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی ژن خوازتنیش بێت
بیڵی!ئه‌مجارکه ئه‌م قسانه‌م بۆ کردن نه‌ختێک
هێدی بۆوه‌وکه‌وته قسه و ده‌ستی پێ‌کرد.
وه‌ستاخدر، گیان ماستاوفرۆش ده‌یگوت : کوڕه‌که‌م
زمانی کرده‌وه و گوتی ئیللاوبیللا ده‌بێ ژنێم بۆ
بێنی ده‌نا سپه‌ینێ هه‌رکه هه‌ستام قاوه‌ڵتیش
ناکه‌م ویه‌کسه‌ر سوارده‌بم وده‌چمه‌وه هه‌ولێر
ونه‌کوڕی تۆم ونه بابی منیت! منیش گوتم ڕۆڵه‌گیان
ده‌زانم حه‌قی خۆته و جوان وجه‌حێڵ وهه‌ڕه‌دی ژن
و منداڵته. به‌ڵام بۆخۆت له من باشتر ده‌زانی
که له‌کورده‌واریدا هه‌تا کچ وکوڕێک به یه‌ک
ده‌گه‌ن، بێقه‌زابی سه‌ریان سپی ده‌بێت. دوای
ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر کوڕه‌که پاره‌و سه‌روه‌ت وماڵێکی
زۆری هه‌بێت ئه‌مجار به هه‌زار ترومنه‌تی
دایکوبابی کچ و به له‌ده‌ست گرتنی یه‌ک دووکیلۆ
زێڕو جه‌واهێراته‌وه ئه‌مجار ئه‌گه‌ر به لای
ناخێریه‌وه ڕه‌زایه‌ت بده‌ن وئیجازه بده‌ن
ده‌ستی خه‌زوور،ماچ بکات. بیستومه لێره
خه‌راپتریشه،ڕه‌سم و قانونێک هه‌یه پێی ده‌ڵێن
مێهرییه(ماره‌یی) ،کابرای زاوا بۆ هه‌تاهه‌تایه
تێیدا ماڵ‌وێران ده‌بێت. بۆیه‌له ئێرانێ هه‌ربه
هیچ له‌ونێک ژنمان بۆ ناخوازرێت !به‌ڵام لێره
قانونی سیغه هه‌یه ئه‌گه‌ر مایل بی، ده‌کرێ
ژنێکی جوان بۆ مووه‌قه‌ت له خۆت سیغه بکه‌یت!
کوڕه‌که‌م به‌م قسانه گه‌شایه‌وه وگوتی
هه‌ربۆیه منیش له‌م ترسه‌یه و ده‌زانم
به‌وحاڵه‌ی هه‌مه ده‌ساڵی دیکه‌ش له هه‌ولێر ژنم
بۆ نایه‌ت وقه‌ت نابم به خاوه‌نی ژن‌و ماڵ ومنیش
سیغه‌م پێ باشتره وفێعله‌ن ناتوانم له هه‌ولێرێ
ژن بهێنم ولێره سیغه‌ێکم بۆ بکه.ناچاربوم به
هاوکاری هاوسه‌رم ومه‌لا، ژنێکی جوانمان بۆ
یه‌کساڵ له‌سه‌ر مه‌بله‌غێکی مه‌علوم لێ سیغه
کرد.
وه‌ستاخدر، ماستاوفرۆش ده‌یگوت: کوڕه‌که‌م
داسه‌کناو پاشی حه‌وتوویه‌کی قسه‌ی له‌گه‌ڵ کردم
وگوتی...تۆده‌ز‌انی بابه‌گیان سیغه
خۆشه!ئێستاده‌زانم بۆ بوی به شیعه وهاتیه
تاران! ئه‌ی لۆ وچما هه‌ولێریان ئه‌م ڕه‌سم
وعاده‌ته‌یان نیه؟گوتم ڕۆڵه‌گیان! کوڕی
خۆم!ئیمامی شیعه هه‌رکه‌سێک بوبێت ئاقڵ
بووه.ئه‌و ئه‌م نیعمه‌ته خۆشه‌ی بۆ ئوممه‌تی خۆی
حه‌ڵاڵ کردوه، ئیمامی ئێمه چیکردوه بۆ ئوممه‌تی
خۆی!ئیمامی شافیعی هاتوه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی
سیغه‌مان بۆ حه‌ڵاڵ بکات که‌روێشکی بۆ حه‌ڵاڵ
کردویین ئه‌ویش به نۆ تاژیان بۆمان ناگیرێت.!!
20.4.2011
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|