دیزاینی پێشوو نووسه‌ران سیاسی ئه‌زمونی‌خه‌بات هـونــه‌ر تـه‌نــز وتووێژ فارسی پێوه‌ندی
جه‌نایه‌تەکانی بنەماڵەی په‌هله‌وی (ئینگلیسی ـ ئامریکایی) و ئه‌و نەهامەتیانە بۆیان جێ هیشتوین !
دریژه‌ی نوسراوه‌ی فاکته‌ره‌کانی٢٥٠٠ساڵ میژویکی خوۆیناوی جه‌نایه‌تکارانه درۆزنانه و فیڵ و که‌ڵه‌ک تا به ئیمرۆ : (به‌شی چووار٤ قسمه‌تی دوو ٢)ئه‌م قسمه‌ته جونکه بریک دریژه کراوه‌ته دوو پارچه
ئه‌م نوسراوه‌م له دریژه‌ی نوسراوه‌کانم سه‌باره‌ت (باکۆمه‌ڵگای ئیران و کۆماری ئیسلامی ئیران بناسین)
نوسینی : هۆمه‌ر
محه‌مه‌د ره‌زاشا
له چوواری ئابانی١٢٩٨ له ٢٦ ئوکتوبری ١٩١٩ له تاران له دایک بوو باوکی ره‌زاشا میرپینج و دایکی تاج الملوک ئایرملوو ناویان بوو و ته‌حسیلاتی له سوئیس بووه . دووای ته‌بعید کردنی ره‌زاشا له لایه‌ن موته‌فقینه‌وه که‌وتنه وتوویژ بۆ دابین کردنی جێگری ره‌زاشا ، ئینگلستان به ته‌ما بوو محه‌مه‌د حه‌سه‌ن میرزا نه‌وه‌ی محه‌مه‌دعه‌لیشا که له ئینگلستان ده‌ژیا و ئه‌فسه‌ری هیزی ده‌ریایی پاشایه‌تی بریتانیابوو جیگری ره‌زاشای کات به‌ڵام به ته‌وافوقی ئامریکا و شه‌وره‌وی له سێ شهریوه‌ری ١٣٢٠محه‌مه‌د ره‌زاشایان له جیگای باوکی دابین کرد . تا ده‌رچونی هیزه‌کانی موته‌فقین له ئیران حه‌مه‌ره‌زا ته‌نیا له تاران حکومه‌تی ده‌کرد و تووانای پاشایه‌تیه‌که‌ی له ژیر پرسیاردابوو بۆ نمونه کاتیک چرچیل و ئستالین و روزوڵت هاتن بوو کونفرانسی تاران هیچ رویکیان تی نه‌کرد تا له ساڵه‌کانی ١٣٢٤ـ١٣٢٥ که کۆماری کوردوستان و کۆماری ئازه‌ربایجان پیک هاتبوو و ئامریکا پیوه‌ندی به بلشویکی روسیه‌وه ده‌زانی به مه‌به‌ستی به‌رگری کردن له سه‌یته‌ره‌ی شه‌وره‌وی و ئفکاری سوسیالیستی بۆ له به‌ین بردنی ئه‌م دوو کۆماره یارمه‌تی به‌رینی مادی و چه‌ک وچۆڵی مه‌زنی حه‌مه‌ره‌زا شای کرد و له ٢١ئازه‌ری ١٣٢٥ سپاکه‌ی ره‌وانه‌ی ئازه‌ربایجان و کوردوستان کرد شه‌ریکی خوۆیناوی له ئازه‌ربایجان ده‌ستی پیکرد و سه‌دان که‌س له هه‌ر دوولا کوژران و سه‌دان سه‌رباز به دیلی گیران به‌ڵام به هۆی خه‌خت و زۆری ناجوانمیرانه‌ی سه‌ربازانی شا خه‌ڵکیکی خۆر کۆچیان کرد ئه‌وده‌م زیاتر له ٢٠،٠٠٠ که‌س په‌نایان برده باکور و سه‌ید جه‌عفه‌ری پیشه‌وه‌ری هه‌ڵات بۆ سه‌وره‌وی و دوو مانگ دووایی هیرشیان کرده کوردوستان به داخه‌وه ئاغا و سه‌روک خیڵه‌کان قاز‌یان به جێ هیشت جوون به پیشوازی سپای ئیرانه‌وه و ناچار قازی محه‌ممه‌د فه‌رمانی ده‌رکرد ته‌قه نه‌که‌ن و سپای ئیران به بی به‌ربه‌ره‌کانی چووه ناو مهاباد و قازی محه‌مه‌د و سه‌یفی قازی و هاوریکانیان گرتن قازی داوای وتوویژی کرد و فه‌رموی شه‌وره‌وی تنیا یارمه‌تی ماڵی داوین ئیمه وابه‌سته‌گی ئیده‌ئۆلوژیمان نیه به‌ڵام له‌وپه‌ری ناجوانمه‌ردیدا قازی محه‌ممه‌د و براکه‌ی سه‌یفی قازی و هاوریکانیان له ده‌ی فه‌روه‌ردینی ١٣٢٦ له سیداره دان و ١٥ که‌س له سه‌قز و مه‌لا مسته‌فا خۆی گه‌یانده شه‌وره‌وی .به پێ ئه‌م سیاسه‌ته بۆ دورخستنه‌وه‌ی ئیران له روسیه‌ی بلشویک و بۆ سه‌رکوتکردن و ته‌فروتونا کردنی ریکخراوه و تاکه چالاکانی سیاسی لایه‌نگرانی بیر‌و باوه‌ری بلشویکی به پیلانی ئامریکا و ئینگلیس ده‌سیسه‌ی کوشتنی شایان دارشت له ساڵی ١٣٢٧ له دانشگای تاران نه‌فه‌ریک پنج گوله‌ی به روی شا خاڵی کرده‌وه بڵام مووه‌فه‌ق نه‌بوو و محافزانی شا هیرش به‌ره‌که‌یان کوشت به سه‌به‌بی ئه‌وه هیرشبه‌ر تنیا پنج گوله‌ی پی بووه وکاتیک حه‌موی ئه‌ته‌قینیته‌وه ده‌ست به جی محافزانی شا ده‌یکوژن و وایش بباسه که مه‌زهه‌بییکی توند‌و تیژ لایه‌نگری حیزبی توده نیازی کوشتنی بووه گۆیا ده‌ڵین گومانی به هیز هه‌یه که حه‌مه ره‌زاشا بۆ خۆی ئه‌م داوه‌ی ناوه‌ته‌وه
به دوۆای ئه‌مه رابه‌ران و لایه‌نگرانی حیزبی توده ومه‌زهه‌بییون و هه‌مو چالاکانی سیاسی و ئازادیخوازان ده‌ستگیر ده‌که‌ن و بریکی زۆریش هه‌ڵدین و له ساڵانی ١٣٢٧ تا ـ ١٣٢٩ وتوویژ له گه‌ڵ نوبلگس و عباسقلی گلشائیان ده‌ستی پی کردبوو که حه‌قی ئیمتیازی ئیران له نه‌وتی باشور بریک زیاترده‌بوو بڵام قه‌راردادی ١٩٣٣ هیچ ئاڵ‌و گۆرنه‌ده‌کرا (*ژیرنوس) بڵام حه‌مه ره‌زاشا به ته‌مابوو ئه‌م قه‌رارداده ئیمزاکات که ژماره‌یک له نوۆینه‌رانی جبهه‌ی ملی ده‌ریان پی گرت که شا ئیمزای کات تا له مجلسی شورای ملی به پیشنیاری جمال ئیمامی دوکتر موسه‌دق بووه نوخوستوه‌زیر و برنامه‌ی ملی کردنی نه‌وتی مه‌تره‌ح کرد و کومیسیونیکی پیک هینا و پیشنیاریک به ئیمزای ئندامانی کومیسیونه‌که درایه شورای ملی و له ١٧ به‌فرانباری ١٣٢٩یاسای ملی کردنی نه‌وت و له ٢٩ هه‌مان مانگدا مه‌جلسی سه‌نایش یاسای ملی کردنی نه‌وتیان ته‌وقیع کرد شا به ره‌واڵه‌ت پشتیبانی لیده‌کرد بڵام له واقیعدا هه‌وڵی ئه‌داکه له ئختیاری بخات .
کوده‌تای ٢٨ی مورداد :
له ٢٨ موردادی ١٣٣٢به یارمه‌تی ماڵی و کرده‌وه‌ی سازمانی مخفی ئیتلاعاتی بریتانیا وسازمانی ئیتلاعاتی مه‌رکه‌زی ئامریکاکودتایکی نیزامی و بکار هینانی مشتیک ئرازل و ئه‌وباش به ریبه‌رایه‌تی شعبان بی موخ به دژی دوکتور موسه‌دق ریخرا و شا که له ٢٥ مورداد هه‌ڵاتبوو بوو روم هاته‌وه و موسه‌دقیان ده‌ستگیر کرد و حکومه‌تی موتله‌قه‌ی ئیستبدادیان دامه‌زراند و موسه‌دقیان محاکمه کرد کرد و حوکمی دوو ساڵ زیندانیان بو ده‌رکرد و دو‌ای ته‌واوبونی زیندانه‌که‌ی تا ئاخری عومری له ماڵه‌که‌ی خوی له ئحمه‌دئاباد له ژیر چاودیریابوو یعنی له ماڵی خۆی زیندانی کرابوو موسه‌دق له ١٤ ئسفه‌ندی ١٣٤٥ به هۆی نه‌خوشی شیرپه‌نجه له سنی ٨٤ ساڵیا وفاتی کرد و چه‌ندین کتیب و ده‌یان مقاله و خاتراتی به نرخی حقوقی و کۆمه‌ڵایه‌تی له خۆ به جی هیشتووه وه‌سییه‌تی کردبوو که له پنا شه‌هیده‌کانی٣٠ تیرله ئبنی بابویه بینیژن شا ئیجازه‌ی نه‌دا و له دیویک له ماڵه‌کی خۆی ناشتیان و یادی ساڵرۆژیشی قه‌ده‌غه کرابوو له ١٥ ئسفه‌ندی ١٣٥٧ گه‌وره‌ترین و ریزدارترین مراسمیان له سه‌ر قه‌بره‌که‌ی له ماڵه‌که‌ی پیک هینا رۆزنامه‌ی ئیتلاعات نوسیبوی که یه‌ک ملیون نه‌فه‌ر چوبوون بۆ ئحمه‌د ئاوا یادی ساڵرۆژی له ده‌ورانی کۆماری ئیسلامی ١٣٦٠ وه تا ١٣٦٥ و له ١٣٨٩وه قه‌ده‌غه کراوه .
جاریکی‌تر له‌٢١فه‌روه‌ردینی ١٣٤٣ له کاخه‌که‌ی خۆی یکیک له سه‌ربازانی جاویدانی به ناوی شه‌مس ئابادی به موسه‌لسه‌ل ته‌قه‌ی لیده‌کا بڵام نایپیکیت و گۆیا که‌سیک به ناوی پرویزی نیکخواه ته‌حریکی کردبوو که دووایی ده‌بیته ئندامی ساواک هه‌لسوراوی جبهه‌ی ملی و حیزبی توده و هه‌ر ریکخراوه‌یکیتر قه‌ده‌غه بوو و حکومه‌تیکی نیزامی ـ ئمنییه‌تی (ساواک)سه‌رکوب وموتله‌قه‌ی ئستبدادی پیک هینا و له‌و شه‌رایته‌دا قه‌راردادی کنسرسیوم تسویب کرا و ئامریکا ( ئایزنهاور) به یارمه‌تی ماڵی و نیزامی و چه‌ک وچۆڵ و هاریکاری ئینگلیش کردیانه ده‌مراستی ئوپیک . ڕاپه‌رینی سپی : به مه‌نزوری ئیغفالی وه‌رزیران و کریکاران و بۆ نیشان دانی خۆی که به‌ره‌و پیشه بۆ پیک هاتنی کۆمه‌ڵگایکی موده‌رن و سه‌نعه‌تی و بۆ فه‌ریوی کۆمه‌ڵگای ئیران و بۆ ئاڵوز و بنبه‌ستی فکری روناکبیران که ایران به‌ره‌و غه‌رب و موده‌رنییه‌ت ده‌روا،شا ئیسلاحاتی ئه‌رزی ڕاگه‌یاند . بۆ زانیاری : له کۆمه‌ڵگای ئیران په‌نجا له سه‌دی زه‌وی کشتوکاڵ له ده‌ست مالیکه گه‌وره‌کانا بووه و بیست ٢٠ له سه‌دی له ده‌ست ئه‌وقاف یان مه‌لاکانا بووه و ده ١٠ له سه‌دی له ده‌ست حه‌مه‌ره‌زا په‌له‌ویدا بووه ته‌نیا ٢٠ له سه‌دی له ده‌ست وه‌رزیران بووه . سه‌ره‌رای ئه‌وه بردنی لایحه‌یکی ئاوا بۆ مه‌جلیس که ٦٠ شه‌ست له سه‌دی مالک و ئاغاواته و ٢٠ له سه‌دی مه‌لایه کاریکی ئاسان نییه بۆیه له سێ مه‌رحه‌له‌دا ئه‌م لایحه درا به مه‌جلیسی مالک و مه‌لاکان به سودی خۆیان ئیسلاحیان کرد ئه‌وده‌م ره‌زایه‌تیاندا .به‌م شیوه‌یه که مالکه‌کان ئه‌و زه‌ویانه‌ی که داویانه به ئیجاره به وه‌رزیره‌کان له سه‌ر ئه‌ساسی ره‌زایه‌تی هه‌ر دوولا پییان بفروشن یان له سه‌ر ئساسی ته‌قسیمی بهره‌ی مالکانه له سه‌ر ئساس و عورفی هه‌ر محه‌لیک پیک بین ، و بۆ ئه‌وه‌ی مالکه‌کان به پوڵه‌کانی خۆیان بگه‌ن بانگی ئعتیباری کشاوه‌رزیان دامه‌زراند که پوڵ بات به وه‌رزیران به قه‌رزی دریژخایه‌ن و سوده‌که‌یشی وه‌رزیران بیده‌ن . له به‌ین بردنی نیزامی ئه‌رباب و ره‌عییه‌تی به مه‌نزوری ئاڵوگۆر کردنی چۆنیه‌تی مالکییه‌ت له زه‌وی کشتوکاڵ و گیاجار و ئاڵفجار و تیکنیکی کردنی کشت‌و لاڵ بۆ به‌رهه‌م هینان و سود بردن و به‌هیز کردنی زورتری کۆمه‌ڵگایه و ئه‌مه به گۆرانکاریکی زوور و رفورمی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کریت بڵام له ئیران بوو به ئه‌وامر و عه‌نایتی ملوکانه وسیاسه‌تی حه‌مه‌ره‌زا ئه‌وه نه‌بوو که که ئاڵوگۆریکی بنه‌ره‌تی له رابته‌ی سوننه‌تی دێ پیک بیت هه‌ر بۆیه ئیسلاحاتی ئه‌رزی شا نه‌یتوانی خه‌سله‌تی نیزامی پیشوی کشت‌و کاڵ که که‌مینه‌ی مالک زۆرینه‌ی دێ نشین ئیستیسمار ده‌کات بگوریت . زۆرتر بۆ فریو و پروپاگه‌نده و خۆزلکردنه‌وه بوو به ناوی انقلاب سفید ـ انقلاب شاه و میله‌ت . ئامریکا یه‌ک میلیارد دولاری له سه‌ر ئیران ترخان کردبوو که له ئوردوگای غه‌رب ڕایگریت بۆ به‌ربه‌ره‌کانی له گه‌ڵ شه‌وره‌وی و به هاوکاری ئینگلیس بۆ به‌رگری له جوڵانه‌وه‌ی هوشیاری و شورشگیڕانه‌ی گه‌لی ناوچه‌که گه‌لانی ئیران به تایبه‌ت گه‌لی کورد په‌یمانهای جۆراوجوری نیزامی و سیاسیان له گه‌ڵ وه‌ڵاتانی ده‌وروبه‌ر و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست پیک هینا وه‌ک په‌یمانی بغدادـ سیتووـ سنتوو ـ ناتوو ـ و په‌مانی ئلجه‌زایر *(ژیرنوس ) شا له ساڵه‌کانی ١٣٤٠وه له سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌م وڵاته‌ی دابوو به پیک هینانی زه‌رادخانه‌کان که سه‌رڕیژ کرابوون له پیشره‌فته‌ترین سیلاحه‌کانی ئامریکایی جه‌نگه‌نده‌های اف ٤ و فروکه‌ی حه‌مل و نه‌قل له نه‌وعی سی ١٣٠و تانگی ام ٤ تهفه‌نگی ام ١٦و سامانه‌کانی موشه‌کی زدی تانگ و توپخانه‌ی دوور هاویژ و کارخانه‌کانی مونتاژی موسه‌لسه‌ل پیک هینابوو . ئیرانی کردبوو به ژاندارمی ناوچه‌که بۆ منافعی ئامریکا و ئینگلیس بۆ سه‌رکوتکردنی ده‌نگ و جوڵانه‌وه‌ی ئازادی و رزگاریخوازی بۆیشه هیرشی کرده سه‌ر زه‌فار و یه‌مه‌ن و جوڵانه‌وه‌ی چه‌پی شورشگیرانه‌ی زه‌فار و یه‌مه‌نی ته‌فروتونا کرد و هه‌ر وا جوڵانه‌وه‌ی جه‌نگه‌ڵ له شیمالی ئیران . له پنا خه‌لقی برسی و هه‌ژار له سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانی بله بن نه‌هاتوی ئیران ملیاردها دولاری خه‌رج کرد و به ناو جژنی ٢٥٠٠ ساله‌ی کورش ده‌گریت و قه‌ولی پی ده‌دات که : کورش ، شای گه‌وره ، شاه شاهان، شاه هخامه‌نش، شاهه ئیران زه‌مین : له لایه‌ن منه‌وه شاهنشاه ئیران له‌م کاته پرشکۆیه‌دا من و هه‌مو نه‌وه‌کانت له ده‌ورانی پاشایه‌تیت که ٢٥٠٠ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بنیادت ناوه له سه‌ر قه‌بره‌که‌ت کۆ بوینه‌وه که ستایشت که‌ین و پیمانت له گه‌ڵ تو بونیان کوزاری ستمکارترین پاشایه‌تی کونی جیهان له گه‌ڵ توی ناخه‌له‌ف و نه‌نگی به‌شه‌رییه‌ت عهد و په‌یمان تازه که‌ینه‌وه سڵاوت بۆ ده‌نیرین ئیمه ئیمرۆ له سه‌ر قه‌بره‌که‌ی تو کوبوینه‌وه تا پیت بڵین : راحه‌ت بخه‌وه که ئیمه به ئاگاین . کورش ئیمه بۆ راگرتنی ئه‌و میراته‌ی که بۆت به‌جی هیشتوین به‌رده‌وام به ئاگاین . کورش راحه‌ت بخه‌وه ئه‌و ئاڵایه‌ی که تو ٢٥٠٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به دژی ئازادی ، به دژی مافی مروڤ ، و بۆ تیکشکاندی که‌رامه‌تی گه‌لان و سوتاندن و ماڵ ویران کردن و کوشتن و به دیل گرتنی گه‌لانی ره‌ش و روت و شورشگیرو خه‌باتکار هه‌ڵتاندابوو ئیمه‌یش هه‌روا هه‌ڵمانداوه منیش وه‌ک تو ئرتشی ملوینی و زه‌رادخانه‌م هه‌یه هه‌ر وه‌ک تو که میسرت تیکشکاند منیش شورشی زه‌فار و یه‌مه‌نم ته‌فرو توناکرد . یاغیه‌کانی جه‌نگه‌ڵی شیمالی ئیرانم له به‌ین برد . کوروش راحه‌ت بخه‌وه تۆ ده‌زانی که ئه‌وان به‌ر حه‌قن ئه‌وان ماده‌کان حکومه‌تیان دا به ئیمه له گه‌ڵ ئیمه تیکه‌ڵ بوون کوروش تۆ خیانه‌تت پی کردن دژایه‌تیت ده‌کردن . کوروش تو باش ده‌زانی که وه‌ڵات له شیمالی فارسه‌وه تا به‌ختیاری و دهلران و قه‌فقازو ئارارات و ده‌ماوه‌ند و قوم و که‌ره‌ج و قه‌زوین و ئیسفه‌هان خاک و نیشتیمانی ئه‌وانه و تو دائیم هیرش و ته‌فرو تونات ده‌کردن که سه‌ر هه‌ڵنه‌ده‌نه‌وه کورش راحه‌ت بخه‌وه منیش به‌رده‌وام هیرش ده‌به‌مه سه‌رنه‌وه‌کانیان که ئیمرۆ ناویان کورده له گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌کانم هیرش ده‌که‌ینه سه‌ریان ده‌یانکوژین هه‌ر وه‌ک تو ده‌یانخنکینین و به دیلیان ده‌گرین و ده‌یان زیندانیمان بۆ دروست کردون کورش راحه‌ت بخه‌وه سه‌لبی ئازادی و بی که‌رامه‌تیان ده‌که‌ین فرو فیڵیان له گه‌ڵ ده‌که‌ین و خیانه‌تیان پی ده‌که‌ین . کورش راحه‌ت بخه‌وه ریگای ئیمه به دژی ئازادی و سه‌ربه‌ستی و ئینسانی ئازاده به‌رده‌وامه راحه‌ت بخه‌وه .
مه‌سئله‌ی ژن و بیرورای مه‌زهه‌بی له ره‌وانگای محه‌مه‌د ره‌زا شاوه :
له موساحیبه‌یکدا وتی له ژیانی پیاویک ژن به حیساب ناێت . و له موساحیبه له گه‌ڵ بارباراوالترز وتی قسه‌که‌م ته‌حریف کراوه له ساڵی ١٩٦٣وه ژنان حه‌قی به‌شداری له ئینتخاباتیان هه‌یه و سنی ئیزدواج له ١٣ ساڵانه‌وه کرایه ١٨ . موسوڵمان وپه‌یره‌وی شیعه‌ی جه‌عفه‌ری دوازده ئیمامی بووه باوه‌ری وایه کاتیک ئاوڵه‌ی گرتووه ئیمامی عه‌لی له خه‌وا چاکی کردوه‌ته‌وه . و کاتیک له‌ئسپ که‌وتووه‌ته خوۆار عه‌باس بن عه‌ڵی نه‌جاتی داوه . گۆیا ئیمامی غایبی له نزیکی کاخی هاوینی شمیران دیوه .
بنه‌ماڵه‌ی په‌هله‌وی له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان وه‌ك شای ئێران، ده‌ورێکی گه‌وره‌یان له سته‌م و زۆرداری دژ به نه‌ته‌وه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵات و پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان گێڕاوه. ره‌زاشای په‌هله‌وی بێجگه له‌وه‌ی له 1921ه‌وه به پشت به‌ستن به ئه‌رته‌ش و زه‌بر و زه‌نگی بێ‌سنوور پڕۆسه‌یه‌کی به گوڕوتین و سیستماتیکی بۆ تواندنه‌وه و ئاسمیله کردنی نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌ست دایه، به پشتیوانی ده‌ره‌کی شۆڕشی مه‌زنی کوردی تێکشکاند و به فرت و فێڵ و ناجوامێرانه سمکۆی تێدا برد. هه‌روه‌ها راپه‌رینی " مه‌لاخه‌لیل گۆڕه‌مه‌ڕی"سه‌رکوت کرد. سه‌باره‌ت به پارچه‌کانی دیکه‌ش؛ له پشته‌وه خه‌نجه‌ری له مه‌لیکی کوردستان شێج مه‌حموود و شۆڕشی ئاگری دا.و ته‌نانه‌ت به دژی هه‌ر جوڵانه‌وه‌یکی شورشگیرانه وه‌ک میرزا کوچکخان و هه‌ر حه‌ره‌که‌یکی تر له ناو ئیران بووه
محه‌ممه‌د ره‌زاشای کوڕیشی هه‌ر هه‌مان سیاسه‌ت و رێچکه و رێبازی له دژی کوردان گرته به‌ر و لووتکه‌ی ویست و ئاواته‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد واته کۆماری کوردستانی به هێزی ئه‌ڕته‌ش رووخاند‌و یه‌که‌م سه‌رۆك کۆماری کوردستانی له سێداره دا. هه‌روه‌ها ده‌ورێکی سه‌ره‌کیی له رێکخستنی پیلانی نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌لجه‌زایر بۆ شکستدانی شۆرشی ئه‌یلوولی باشووری کوردستان گێڕا.ته‌واوی ده‌ورانی حکومه‌تی حه‌مه‌ره‌زاشا به هه‌مو هیزی نیزامی و پولیس وسازمانی سامناکی ساواک هه‌ر هه‌مو به دژی گه‌لی کورد بووه سه‌ره‌رای زیندانه به ناو بانگه‌کانی وه‌ک ئه‌وین که ٨٠هشتاد له سه‌دی کورد بووه به‌ڵکو زیندانه‌کانی جڵدیان ـ قزڵقه‌ڵعه ـ فه‌لکالئفلاک له خوره‌م ئاباد تایبه‌تی به تیکۆشه‌ران و چالاکانی سیاسی کورد بووه . سه‌ره‌رای ئه‌وه نه‌ته‌وه‌ی فارس به هه‌مو پاشاکانیانه‌وه به دریژای میژه‌یان نوکه‌ری بیگانه بوون و ره‌زاشای ئینگلیسی و به تایبه‌ت حه‌مه‌ره‌زاشای ئامریکائی که به دریژایی میژویان به هه‌مو به ناو روناکبیری به ناو کۆکونیست ، دیموکراسی خواز وسکولارو ئیسلاح خوازه‌کانیانه‌وه هه‌رگیزحازر نه‌بون بۆ یه‌کجاریش دان به‌وه‌دا بنین که کورد " نه‌ته‌وه" و ئێران وڵاتێکی فره‌نه‌ته‌وه‌یه، به‌ڵکوو به قورسی پابه‌ندی هه‌مان دوکترینی" ملت ایران"و" اقوام ایرانن پییان وایه به ئینکار و دروو ده‌توانن فاکته‌ره‌کانی ٢٥٠٠ ساڵه‌ی میژوو بگۆرن .
محه‌مه‌د ره‌زاشاله ڕاپه‌رینی ١٣٥٧ له ئیران هه‌ڵات ئامریکا ه ئینگلیس که ته‌واوی ژیانی باوک و خۆی خدمه‌تیان پی کردبوون هیچ ده‌رگا و ئاوریکیان لی نه‌کرده‌وه کاتیک که مه‌جبور بوو بو عه‌لاجی نه‌خوشی شیرپه‌نجه بچیت بوو مه‌رکه‌زی سه‌ره‌تانی مموریال اسلون ـ کترینگ له ئامریکا هیچ ره‌غبه‌تیکیان نیشان نه‌دا دو‌ای ئه‌م بیمارستانه چووه مه‌رکه‌زی پزشکی ویلفورد هال لاکله‌ند له تکزاس ئه‌وده‌م بۆ پاناما و مکزیک و نیهایه‌ت هاته‌وه میسر . له پنجی گه‌لاویشی ١٣٥٩له‌ته‌مه‌نی٦١ ساڵانه‌یا به هوی نه‌خوشی ماکروگلوبولینمیوالدنشتروم ده‌مریت و له مزگه‌وتی الرفاعی قاهیره به مراسمی ره‌سمی به ئه‌مانه‌ت به خاکی ده‌سپیرن . وه‌سییه‌تی کردبوو له ئیران بینیژن .
ژیرنوسه‌کان :
· بۆ جاری یه‌که‌م له ساڵی ١٩٠١م/١٢٨٠ش ئیمتیازی سود وه‌رگرتن له نه‌وتی ئیران درا به که‌سیک که ته‌به‌عه‌ی ئینگلیس بوو به ناوی دارسی و به ناوی قه‌راردادی دارسی به ناو بانگه تا له ساڵی ١٩٠٨ م /١٢٨٧ش له مه‌نته‌قه‌ی مسجد سلیمان نه‌تیجه‌یداو ده‌وڵه‌تی ئینگلیس راسته‌وخو له‌م پروژه به‌شداریکرد وسه‌هامه‌کانی دارسی کڕی تا شه‌ری ئه‌وه‌ڵی عاله‌می به دو‌ای ئه‌وه ئینگلستان بووه ساحه‌بی بی ره‌قیبی نه‌وتی ئیران به زوویی ده‌رکه‌وت که قه‌راردادی دارسی مه‌نفه‌عه‌تی ئیران تئمین ناکات و بو به نوسینی قه‌راردادی شیرکه‌تی ئیران و ئینگلیس بڵام ئیمتیازیکی زۆرتری له قه‌راردادی دارسی نه‌بوو شرکه‌ته‌کانی خارجی که‌وتنه رقابه‌ت به تایبه‌ت روس که مه‌رزی خوری له گه‌ڵ ئیران بوو ئیدیعای نه‌وتی شیمالی ده‌کرد بڵام چاوی ته‌ماعی بریبووه نه‌وتی جنوب که به ده‌ست ره‌قیبه‌که‌وه‌ی ئینگلیس بوو و له ئاخره‌کانی قاجاریه‌کان ئامریکایه‌کان په‌یدا بوون.
· قه‌راردادی ساڵی ١٩٣٣ :
له‌م گیره‌و کیشه‌ی شیرکه‌ته‌کانی ئینگلیش و روس و ئامریکا له سه‌ر نه‌وتی ئیران ،ره‌زاشا بۆ به‌ر پیچدانی بیر‌و رای خه‌لک قه‌راردادی دارسی لغو کرده‌وه و دووای وتوویژ له گه‌ڵ سر جان کدمن،رئیسی شیرکه‌تی نه‌وتی ئیران و ئینگلیس و هور سه‌فیری بریتانیا له ئیران ئه‌م قه‌رارداده‌ی ١٣١٢ش ١٩٣٣ م قه‌بوڵ کردبوو و مقاماتی ده‌وڵه‌تی وادار کرد ئیمزای که‌ن و به ئیمزای مه‌جلسی شورای ملییان گه‌یاند که ئیمتیازیکی زوور زیاتری له قه‌راردادی دارسی نه‌بوو به ناو ١٦ له سه‌د ئدرا به ئیران له حالیکدا ئیران هیچ نه‌زاره‌تیکی به سه‌ر ته‌ولید و فروشدا نه‌بوو ئه‌م قه‌رارداده تا ساڵی ١٣٥١ به‌ریوه چوو . ئه‌مه بووه هۆی ئعترازی خه‌لک بڵام به هۆی فزای خه‌فه‌قان و سه‌رکوت له حکومه‌تی ره‌زاشا و سود وه‌رگرتن له مئمورانی ئیتلاعاتی ناو خۆ وخارجی (ئینگلیس) موخالفانی ناوخۆ چی وایان پی نه‌کرا وه‌ک ئاگری ژیر خۆڵه‌میش مایه‌وه تا هاتنه سه‌رکاری محمه‌د ره‌زاشا . بۆ ئه‌وه‌ڵین جار مه‌جلسی شۆرای ملی له حاله‌تی فه‌رمایشی ره‌زاشا هاته‌ده‌ر و محه‌مه‌د ره‌زایان به حیساب نه‌ده‌هینا و خوازیاری لغوی قه‌راردادی شیرکه‌تی نه‌وتی ١٩٣٣ له گه‌ڵ ئینگلیس بوون له‌م حاله‌دا شیرکه‌ته‌کانی تر هه‌وڵیان ئه‌دا که له نه‌وتی ئیران به‌شدار بن بڵام ئینگلیس مانعیان بوون ئه‌وان دوو ریگایان بوو یان ده‌بی ئینگلیس ئه‌م شیرکه‌تانه له به‌شه‌کانیتری حه‌وزه‌ی نه‌وتی غه‌یری شرکه‌تی نه‌وتی ئیران و ئینگلیس به‌شدار بکات یان ده‌بویایه به هیزه‌کانی بومی و ئیرانی مته‌وه‌سل بونایه و ئه‌م ریگایان هه‌ڵبژارد له‌م شه‌رایته‌دا ئینگلیس پیویستی به شا و هه‌یئتی ده‌وڵه‌ت بوو له مه‌جلسی شورای ملی به شیده‌ت سه‌رگه‌رمی مه‌سئله‌ی نه‌وت بوون و راپه‌رینی ملی کردنی نه‌وت به ریبه‌رایه‌تی دوکتور موسه‌دق سه‌ری هڵدا و یاسای ملی کردنی نه‌وت له ساڵی ١٣٢٩ ته‌سویب کرا و قه‌راردادی ١٩٣٣ لغو کرایه‌وه که بووه هوی کودتای ٢٨ موردادی ١٣٣٢و له جیگای یاسای ملی کردنی نه‌وت قه‌راردادی کونسرسیوم جێ گرت که به هاوکاری بریتانیا و ئامریکا ئاماده کرابوو و سهمی ئیران ٤٠ له سه‌د دابین کرابوو .
٢ ـ په‌مانی بغداد
په‌یمانی نیزامی و سیاسی له به‌ینی ئیران و عیراق و تورکییه وئیران له ساڵی ١٩٥٥ ئیمزاکرا که بۆ حفزی خاکی وه‌ڵاته‌که‌یان له یه‌ک پشتیبانی بکه‌ن و به یه‌کتر هیرش نه‌به‌ن و مه‌رکه‌زه‌که‌ی له بغداد بوو و ناوی په‌یمانی بغداده
په‌یمانی سنتو
له ساڵی ١٣٣٣له به‌ینی تورکییه و عیراق ئیران ، تورکیه و پاکستان پیک هات به هوی راپه‌رین له عیراق له ساڵی ١٩٥٨ عیراق له مارسی ١٩٥٩ له‌م په‌یمانه هاته ده‌ر ئه‌م په‌یمانه ئامریکا و ئینگلیش حه‌ڵقه‌ی پاراستنی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له به‌رامبه‌ر کۆمۆنیسمیان ناو نابوو
په‌یمانی سیتو :
له ساڵی ١٣٣٧ عبدولکریم قاسم له‌م په‌یمانه(سنتو) هاته ده‌ر و مه‌رکه‌زه‌که‌ی گویزرایه‌وه بۆ ئانکارا و ناویان نا سیتو
په‌مانی ئه‌لجه‌زایر :
له سالی ١٩٧٥ ئیران و عیراق له ئلجه‌زایر به حزوری بومه‌دیه‌ن له سه‌ر حه‌لی مناقشه‌ی سنوری له سه‌ر ئروه‌ند رود پیک هات و قه‌رار بوو که ئیران له پشتیبانی کردنی مه‌لامسته‌فا ده‌ست هه‌ڵگریت و له سنوری کوردوستان به‌ینی ئیران و عیراق محدوده‌ی مه‌منوعه به فاسڵه‌ی پانایی ٢٥ کیلومه‌تر ته‌وافوق کرا . مه‌لا مسته‌فا ئاش به‌تاڵی کرد و حیراق ئه‌م فاسله‌یه‌ی له سنوری کوردوستان له خه‌لک و دیهات چۆڵ کرد و سوتاندی و کانیه‌کانی زه‌راوی ووشک کرد .
په‌یمانی ناتو :
په‌یمان ئاتلانتیک شیمالی : له ساڵی ئاوریل ١٩٤٩م١٥ خاکه‌لیوه‌ی ١٣٢٨ به نییه‌تی دیفاعی جه‌معی له واشینگتون دی.سی بونیاد نرا و ئیستا ٢٨ ئندامی هه‌یه ئه‌ساسی په‌یمانی ناتو ماده‌ی پنجه‌٥ که هه‌مو لایه‌نه‌کان ته‌وافوقیان کردووه که هیرشی نیزامی سه‌ر یه‌ک یان چه‌ند وه‌ڵات له ئوروپا یان ئامریکای لاتین به مانای هیرش بۆ سه‌ر هه‌مو وه‌ڵاتانی ئندامی ناتو به حیساب دیت ئه‌م په‌یمانه له ئامریکایه . گه‌وره‌ترین په‌یمانی نیزامی جیهانه و یه‌کیک له‌و سێ حه‌ڵقه‌ی نیزامی غه‌ربه له به‌رامبه‌ر بلوکی شه‌رق . له ١٣ ئه‌وریلی ٢٠١٠ ئه‌م په‌یمانه له لایه‌ن ئندامانیه‌وه تازه کرایه‌وه و پیوه‌ندی خۆیان به ئسوڵ و مه‌نشوری نیو ده‌وڵه‌تی دووپات کرده‌وه .
٠٤ـ١١ـ2011
سه‌رچاوه
• فریدون اسلام نیا الگوHYPERLINK "http://fa.wikipedia.org/w/index.php?title=الگو:نگاهی_به_تاریخ_ایران_بعد_از_اسلام&action=edit&redlink=1":HYPERLINK "http://fa.wikipedia.org/w/index.php?title=الگو:نگاهی_به_تاریخ_ایران_بعد_از_اسلام&action=edit&redlink=1"نگاهی به تاریخ ایران بعد از اسلام
• تحریکات قزلباشان در کشور عثمانی - جنگ چالدران و ازدست رفتن شمالغرب ایران
• راجر سیوری ایران در عصر صفوی . چاپ سیزدهم ۱۳۸۴ تهران
غفاری‌فرد، عباسقلی، تاریخ تحولات سیاسی، اجتماعی، اقتصادی و فرهنگی ایران در دوران
جهانگشای خاقان،
• کاظمی، بابک، زوال دولت نادری، تهران، نشر پشتوتن، ۱۳۸۶؛
• قانعی، سعید، افشاریه و زندیه، تهران، ساحل، آوای
فارسنامه ناصری کتابی در حوزه تاریخ و جغرافیای فارس که در فاصله سال‌های ۱۳۰۰ تا ۱۳۱۱ه. ق به درخواست ناصرالدین‌شاه حسن فسائی آن را به رشته تحریر درآورده‌است
• پناهی سمنانی؛ آغامحمدخان قاجار، چهره حیله‌گر تاریخ
• مرتضی راوندی؛ تاریخ اجتماعی ایران، پوشینه دوم
• دکترعبدالحسین زرین کوب؛ روزگاران (تاریخ ایران از آغازتاریخ تاسقوط سلطنت پهلوی)
• انحطاط ایران. نشر نگاه معاصر. تهران. چاپ پنجم. ۱۳۸۵
• ↑ محمد رجبی نیری، تاریخ زندیه، انتشارات مصب
• ایران در جنگ جهانی اول، میروشنکف، ترجمه دخانیاتی، تهران
• . تاریخ اجتماعی و سیاسی ایران در دوره معاصر، جلد اول (_""""""""""""""احمدنفیسی"احمد نفیسی).
• امیر کبیر یا قهرمان مبارزه با استعمار (علی اکبرهاشمی رفسنجانی
• انقلاب مشروطه ایران نوشته احمد کسروی
• تاریخ ١٨ ساله آذربایجان نوشته احمه‌د کسروی
مشروته سازان نوشته محمد علی سفری
ئسنادی روکراوی ده‌وڵه‌تی ئامریکا و میژوی پهله‌وی
موئه‌سسه‌ی لیکۆڵینه‌وه‌ی میژووی سه‌ده‌ی تازه‌ی ئیران
زنده‌گی پر ماجرای ره‌زا شا نشر به آفرین
قلم و سیاست محمد علی سفری
انقلاب سفید . به سوی تمدن بزرگ . ماموریت برای وطنم . پاسخ به تاریخ
بحران دموکراسی در ایران فخردین عضیمی
پهلوی بی بی سی فارسی
ناو :
ئیمه‌یل :
ناوی بابه‌ت*:
ڕا و بۆچوون:
* - ناوی ئه‌م بابه‌ته یا نووسه‌ره‌که‌ی بنووسه
هه‌ر کۆمێنتێک ئادره‌س ئیمه‌یلی ڕاسته‌قینه‌ی نووسه‌ره‌که‌ی له‌گه‌ڵ نه‌بێت، بایه‌خی پێ‌نادرێت
لاپه‌ره‌ی تایبه‌ت
هه‌ر بابه‌تێک له لایه‌کی دیکه بڵاو بکرێته‌وه له هه‌ڵوێست دا ئارشیڤ ناکرێت Copyright © 2004-2010 Helwist.com