|
هه‌ر
وڵاتیک که به ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتوڕی و ته‌فتیشی
بیر‌و باوه‌ر سانسۆروکونترول و لی پرسینه‌وه
به زوڵم و سته‌مگه‌ری و بی عه‌داڵه‌تی گرتن و
ئه‌شکه‌نجه و ته‌بعید و زیندانی و له سیداره‌دان
و پی شیل کردنی مافی مروف به‌ریوه ده‌چیت
تێکۆشه‌رانی سیاسی و شورشگیر و نیشتمان په‌روه‌ران
ناتۆقن و سه‌ره‌رای پی زانین به‌و هه‌موو کوسپ و
ته‌گه‌رانه، ناسره‌ون و ده‌توانن یه‌کترینیش
ببیننه‌وه :
یادیک له کۆتره‌سپیه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م .
شه‌هید
و رابه‌ری نه‌مر کاک که‌ماڵی ده‌باغی
عومەر فەتاحی(هۆمه‌ر)
گه‌لی به‌ش مه‌ینه‌ت و ره‌نجده‌ر و شۆرشگیڕی کورد
له هه‌ر سات و کاتیک له مێژودا بۆ پیناسه و
هه‌ست و که‌ڕامه‌تی خۆی بۆ پیک هینانی کۆمه‌ڵگایکی
ئازاد، دیموکراتیک پیشکه‌وتنخوۆاز ڕۆڵه زانا و
به ئه‌مه‌ک و لیهاتوو و شۆرشگیر و قاره‌مانه‌کانی
خۆی په‌روه‌رده و قوربانی کردوۆه و ده‌یکات.
یه‌کیک له‌م ڕابه‌ر و کۆتره‌سپییانه‌ی سه‌ده‌ی
بیستم شه‌هید که‌ماڵی ده‌باغی بوو که په‌یام
هینه‌ر و ڕینوۆینی خه‌باتی نوۆی گه‌له‌که‌ی بوو.
ئیمه هه‌ر دوو نه ته‌نیا هاوریی به‌ڵکو له میشک
و دڵمامانا شتیکی هاو به‌شمان بوو که وه‌ک
گلینه‌ی چاومان و دڵی بیی گه‌ردی لاویمان ده‌مان
پاراست و بوۆه هوی ئه‌وه که زۆر زوو له یه‌کی
نزیک کردینه‌وه و بوین به دوو هاوریی خۆشه‌ویست
له ژیانماندا . به‌ڵام به داخه‌وه به هۆی
ژیانی سه‌خت و پر له زه‌یقه‌ت و ره‌نجی
کورده‌واری له یه‌ک پچراین، بنه‌ماڵه‌ی که‌ماڵ
کۆچیان کرده‌وه بۆ مه‌هاباد . به‌ڵام دائیم له
دڵمابوۆه و بۆی دڵ له‌دوۆا بوم و ئاره‌زومه‌ندی
دووباره دیتنی بووم. شاید هۆی ئه‌وه‌ی که ئیمرۆ
ناخوداگا به بیانوی نوار پر کردنه‌وه منی
کیشاوه‌ته مهاباد هه‌ر ئه‌وه بیت ؟ !
یه‌ک دوو حه‌وتوو بوو له سه‌ربازی هاتبومه‌وه
به‌ته‌ما بوم چه‌ند ده‌فته‌ر له گۆرانییه‌کانی
هونه‌رمه‌ندانی به ناوبانگی ئه‌وده‌م گوڵچین
بکه‌م. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته چوم بۆ مه‌هاباد که
له‌م بابه‌ته‌وه به ناو بانگ بوو و ئه‌و ده‌کرا
به ئاسانی گۆرانی‌یه کوردیه‌کان ده‌ستخه‌ی. له
مه‌هاباد چومه ئه‌و نه‌وار فروشییه‌ی که بۆ ئه‌م
کارانه ناوی ده‌رکردبوو . لاوان و گه‌نجانیکی زۆر
به تایبه‌ت خویندکاران و مامۆستایان هاتو چوی
ئه‌م دوکانه‌یان ده‌کرد. به‌م هۆیه‌وه له گه‌ڵ
زۆریان ئاشنابوم و پیشنیاریان پیده‌دام
و زۆر جار له گه‌ڵ ساحه‌ب دوکانه‌که که ئه‌ویش
گه‌نج بوو قسه‌یان ده‌کرد که چۆن گۆرانی و
موسیقاکانم تۆمار بکه‌م . له زۆریان هه‌واڵی کاک
که‌ماڵی ده‌باغیم ده‌پرسی، تا ڕۆژیک براده‌ریک وتی
کاک که‌ماڵ برای مه‌لا غه‌فور مه‌نزورته؟ وتم
به‌ڵی. وتی چاکی ده‌ناسم دۆستی زۆر نزیکمه و
مامۆستایه، پیکه‌وه له قوتابخانه‌یک ده‌رس
ده‌ڵینه‌وه. ئادره‌سی ماڵه‌که‌ی بۆ نوسیم.
ئیواره‌یک ماڵه که‌یم دییه‌وه ده‌رگای
حه‌ساره‌که‌یان ده‌روازه‌یکی گه‌وره له ته‌خته
بوو. ماڵه‌کان نه‌ده‌بینران کۆڵانه‌کان ته‌نگ و
حه‌ساره‌کان زۆر به‌رز بوون. له ده‌رکه‌م‌دا
ده‌نگی پێ ده‌هات دوای تاویک هه‌ر دوو لای
ده‌روازه‌که‌ی کرده‌وه. ئه‌و له‌ودێو من له‌م دێ‌و
چاومان له یه‌ک بریبوو. وتم خۆ به ته‌مه‌ن چه‌ند
ساڵ له من گه‌وره‌تری نامناسیته‌وه ؟ بریک
سه‌رنجی دام و تیم ڕاما ئه‌وده‌م باوه‌شمان به
یکتریندا کرد وتی ئه‌وه له ئاسمان که‌وتویته
خوار. به شه‌وقیکی زۆره‌وه دعوه‌تی کردم بۆ
ژۆره‌وه دانیشتین و که‌وتینه قسه له کۆن و له
تازه. لیم مه‌علوم بووکه باوکی فه‌وتی کردوه و
خۆیشی سه‌ربازی ته‌واو کردوه و چه‌ند ساڵه
ماموستایه.
کاتیک ده‌وره‌ی سه‌ره‌تاییم ده‌خویند،باوکی کاک
که‌ماڵ به ماڵه‌وه کۆچیان کردبوو بۆ
شارۆچکه‌که‌ی ئیمه و ده‌باغانه‌ی دانابوو و
چه‌رمی دروست ده‌کرد. دوایی له گه‌ڵ یادزیندوو
باوکم ده‌بیت به شه‌ریک. ئه‌مه ده‌بیته هۆی
تیکه‌ڵبوونی هه‌ر دوو بنه ماڵه‌که. به‌تایبه‌ت
ده‌بیته هۆی پیکهاتنی دۆستایه‌تیکی بیگه‌رد و
پته‌و له به‌ینی من و کاک که‌ماڵدا. دوای یه‌ک
دوو ساڵ باوکی کاک که‌ماڵ به‌شه‌که‌ی خۆی به
باوکم ده‌فروشیته‌وه و به ماڵه‌وه ده‌چنه‌وه
بۆ مهاباد و دوای یه‌ک دوو سال باوکم
ده‌باغانه‌که داده‌خات چونکه داهاتێکی ئه‌وتۆی
نابیت . دۆستایه‌تی ئیمه هه‌روا پته‌وه. که‌لاسی
حه‌وتی ناوه‌ندیم ته‌واو کردبوو له هاوینی ئه‌ۆ
ساڵه‌دا کاک که‌ماڵ هاته‌وه بۆ سه‌ردانی من و
دۆسته‌کانی تری و ماوه‌یکی زور پیکه‌وه بوین .
کاک که‌ماڵ زۆر فه‌خری ده‌کرد به مه‌لا غه‌فوری
برایه‌وه که شاعیر و نیشتمان په‌روه‌ره. ئه‌ۆ
ماوه زۆر له شیعره‌کانی ئه‌وی بۆ ده‌خویندمه‌وه
زۆر جارخه‌یاڵاته‌کانی خۆمان سه‌باره‌ت به
کۆمه‌ڵگای کوردستان بۆ یه‌کتر باس ده‌کرد و بۆ
یه‌کتر ته‌کمیلمان ده‌کرد. ده‌توت بینایه‌ک دروست
ده‌که‌ین، جاری وابوو چه‌ند کاتژمیر له دونیای
خه‌یاڵاتمان شاروچکه و شار یان وه‌ڵاتیک و
کۆمه‌ڵگایه‌کمان دروست ده‌کرد. کاتیک له عاله‌می
خه‌یاڵاته ده‌هاتینه‌وه، به زه‌رده
خه‌نه‌یکه‌وه ته‌ماشای یکترینمان ده‌کرد و
ده‌ستمان به ده‌ستی یه‌کدا ده‌کیشا. ده‌توت
سه‌رداری فاتیحین که له مه‌یدانی شه‌ر
هاتوینه‌وه. له یادمه ده‌فعه‌یه‌ک لیم پرسی کاک
که‌ماڵ: ده‌ی کوا ئه‌و ساختومانه ئه‌و شاره و
ئه‌و وه‌ڵاته‌ی که دروستمان کرد ؟ چاوی بری‌یه
ناو چاوم ووتی: دروستی ده‌که‌ین. به‌ڵی حه‌تمه‌ن
دروستی ده‌که‌ین. ئه‌گه‌ر ئیمه‌یش فریا نه‌که‌وتین
ئه‌وانه‌ی دوای ئیمه دروستی ده‌که‌ن. به‌ڵام
عومه‌ر ئه‌مانه هه‌ر وا ئاسان نییه کاتی زۆری
ده‌ویت. ماندوبوون و زه‌حمه‌تی زۆری ده‌ویت له
هه‌مو گرینگتر خوۆینی ده‌ویت، به‌ڵی خوۆینی
ده‌ویت، خوۆین. ئه‌وده‌م پیکه‌وه ئه‌م شیعره‌مان
خوۆیند : تا شه‌هید خوۆینی نه‌رێژیت ، تاکوو گه‌ڵ
تاڵی نه‌چێژێت....
ئیستایش که دوۆای ٧ ـ ٨ ساڵ یکترمان دیوه‌ته‌وه.
زۆر قسه و باس هه‌یه بۆ یه‌کتری باسبکه‌ین. کاک
که‌ماڵ سه‌باره‌ت به خۆی زۆر که‌م قسه بوو. زۆر
به کورتی له چونه‌وه‌یان بۆ مهاباد و ژیانی
له‌وی قسه‌ی بۆ کردم. وادیاربوو له باری فکری و
ڕۆحییه‌وه زۆر رازی بوو که له مهاباد ده‌ژیت.
زۆرتر له ماموستاییه‌که‌ی و منداڵانی کورد و
له‌ته‌جروبه‌کانی به تایبه‌ت له کۆمه‌ڵگای
کوردستان ده‌دوا . منیش له ته‌جروبه‌و
کرده‌وه‌کانم له شیمالی ئیران قسه‌م بۆی کرد. کاک
که‌ماڵ که بیستی له شیمالی ئیرانناوچه‌یه‌کی
دیکه هه‌یه که دانیشتووانی کوردن، به وجد و
هه‌یه‌جانیکی بی وینه‌وه گۆێی بۆ رایه‌ڵ کردبوم.
چاوی وابه‌رقی ده‌دایه‌وه که دوای پتر له ٣٨
ساڵ، ئیستایش له به‌ر چاومه (١) له‌و دیداره‌دا
قسه‌مان زۆر بوو بۆ یه‌کترین که ته‌واو بونی
نه‌بوو.
شه‌هید که‌ماڵ کۆردستان، به تایبه‌ت مه‌هاباتی
زۆر خۆش ده‌ویست و عه‌لاقه‌یکی بی حه‌دی بوو به
ئاسه‌واری میژویی و شاعیران و نوسه‌ران و
سه‌رداران و تیکۆشه‌رانی کوردستان. به‌م
بۆنه‌یه‌وه ڕۆژی دوۆایی بردمی بۆ دیتنی فه‌قره‌قا
و سوڵتان بوداخ که ئاساری میژویی مه‌هاباتم پێ
نیشان بدات. سکاڵای زۆر بوو له خه‌لک که
پاریزگاری و مراعاتی ئه‌م جۆره جیگانه که جێ
شانازی و ناسنامه‌ی کورد و شاره‌که‌مانه ناکه‌ن و
هه‌روا بردمی بوو باغه‌کانی مه‌هاباد. ده‌یویست
نیشانم بدات که مه‌هاباد شاریکی زوور خۆشه و
شاریکی میژویی و پایته‌ختی کۆماری کوردستانه.له
مه‌لا غه‌فوری برایم پرسی ؟ وتی به‌یانی ده‌چین
بۆلای. ڕۆژی دوایی ساعه‌تی 10ی به‌یانی چوین بۆ
ماڵی مه‌لا غه‌فور، که‌له ده‌وروبه‌ری مزگه‌وتی
سوور بو. که چوین مه‌لا غه‌فور له دیویکی زۆر
فه‌قیرانه و خشپیلانه دانیشتبو. کاک که‌ماڵ چوه
پیشه‌وه وتی کاکه مه‌لا ئه‌وه کاک عومه‌ره،
وادیار بوو کاک که‌ماڵ باسی منی بۆ کردبو. گه‌را
بۆ گۆچانه‌که‌ی که هه‌ستیت چونکه به داخه‌وه
نه‌یده‌بینی و حافز بوو. ڕامکرده پیش که نه‌ییڵم
هه‌ستی به‌ڵام فریای نه‌که‌وتم. باوه‌شم پیداکرد و
ئه‌م لاولای یه‌کترینمان ماچ کرد. ده‌تگو له
میژه یه‌کترین ده‌ناسین. چاییکمان خوۆارده‌وه
شعریکی بۆ وتم که تائیستا له کاک که‌ماڵم
نه‌بیستبو. هه‌روا سه‌رقاڵی قسه و وزع و حالی
کوردستان و باسی میژو ونووسه‌ران و شاعیران و
نیشتیمان په‌روه‌ران کرا و مه‌لا غه‌فور له
نێواندا زوو زوو شعری خۆی و شاعیرانی به ناو
بانگی کوردی بۆمان ده‌خوێنده‌وه. به نیاز بوم
یه‌ک دوو ساعه‌ت لای دانیشم به‌ڵام کاتیک چاوم
کرده‌وه کاتژمیر له 4ی دوۆانیوه‌رۆ لای دابوو.
مه‌لا غه‌فور فه‌رموی نوۆیژه‌کانم.
کاک که‌ماڵ 2 ـ 3 ساعه‌ت رۆیشتبو و گه‌ڕایه‌وه .
ڕویشتینه‌وه بۆ ماڵی کاک که‌ماڵ. ئه‌و رۆژه و ل
خزمه‌تی مه‌لاغه‌فووردا بوون، ڕۆژیکی
له‌بیرنه‌کراو بوو بۆ من و هه‌رگیز له بیرم ناچیت
. کاتیک که باسی نیشمان په‌روه‌رانی میژو و حالی
حازرمان کرد. مه‌لا غه‌فور باسی ماموستا شیخ
عیزه‌دین ماموستای مزگه‌وتی جومعه‌ی مه‌هاباتی بۆ
کردم. که ماموستایکی ڕۆشنبیر و نیشتمان
په‌روه‌ره. عه‌لاقه‌مه‌ند بوم که بیبینم مه‌لا
غه‌فور وتی ده‌توانی به‌یانی له گه‌ڵ کاک که‌ماڵ
بچینه خزمه‌تی. وتم لازم ناکات ئاگاداری که‌ین؟
له وه‌ڵامدا وتی: پیویستی نییه هه‌روا کوردانه
بچن کوردی هه‌ژار تعاروفی نییه هه‌مو یه‌کین .
ڕۆژی دووایی ساعه‌تی 10ی به‌یانی له گه‌ڵ کاک
که‌ماڵ چوین بو ماڵی ماموستا شیخ عیزه‌دین.
سه‌رده‌می ساڵه‌کانی ١٣٤٩ و ١٣٥٠ی هه‌تاوی بوو و،
ئه‌مه ئه‌وه‌ڵین دیداری من له گه‌ڵ رابه‌ری به
ئه‌مه‌گ و نیشتمانپه‌روه‌ری گه‌لی کورد له
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ماموستا شیخ عیزه‌دین بوو.
دوۆای ئه‌م دیداره له گه‌ڵ کاک که‌ماڵ ئیتر
هه‌مو مانگیک ٣ تا ٤ جار ده‌چووم بۆ مه‌هاباد بۆ
دیتنی ماموستا و کاک که‌مال و مه‌لا غه‌فور.
به‌لام هه‌مو جار کاک که‌ماڵم نه‌ده‌دی به
تایبه‌ت مه‌لا غه‌فور ئه‌م هاتو چوانه بووه هۆی
ئاشنا بونم له گه‌ڵ کۆمه‌ڵیک لاوان و گه‌نجانی
ئه‌و شاره. له ساڵه‌کانی ١٣٥٣ چوم بوو زانکۆی
رازی له کرماشان به‌م هۆیه‌وه دیداره‌کانم له
گه‌ڵ شه‌هید که‌ماڵ و ماموستا و دۆستانم که‌م
بووه‌وه. به‌ڵام هه‌ر کات بهاتمایه‌وه حه‌تمه‌ن
ده‌چومه دیداریان. هه‌ر دیداریک بۆ من ده‌رسیک
بوو و هه‌ر دیداریک بیره‌وه‌رییه‌ک .
ساڵی ١٣٥٧ ی هه‌تاوی ڕاپه‌رین کرا، زۆرم هه‌وڵدا
یه‌کتر ببینین به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی کاک که‌مال
یه‌کیک له ئه‌ندامانی نه‌هینی و له میژینه‌ی
حیزبی دیموکرات بوو، له کاتی ڕاپه‌رین و ئاشکرا
بونی حیزب یه‌کیک له چالاکانی به ئه‌مه‌ک و
ماندو نه‌ناسی ئه حیزبه بوو. به هوی زانایی
وریایی و لیهاتویی و بیر‌و باوه‌ری شورشگیرانه به
ئه‌ندامی ناوه‌ندی حیزبی دیموکرات هه‌ڵبژێردرابوو
و به‌رپرسی ئه‌و حیزبه له ناوچه‌ی جنوب له
کرمانشان بوو. به‌م هۆیه‌وه له‌وی خه‌ریکی ئه‌رکی
شۆرشگیرانه‌ی خۆی بوو. بۆیه نه‌مانتوانی یه‌کترین
ببینین. به داخه‌وه هه‌ر زوو له کرماشان ده‌ست
به سه‌ر و که‌له‌بچه ده‌کریت و هه‌ر زوو
جه‌لادان ئه‌م ڕۆڵه خۆشه‌ویست و شۆرشگیره‌ی کورد،
ئه‌م ریبه‌ره‌ی به‌شمه‌ینه‌تان و ره‌نجده‌رانی
کورد له ٢٤ ـ ١١ ـ ١٩٨٥ ئیعدام ده‌که‌ن. به
داخیکی زۆر گرانه‌وه گلکۆکه‌یشی نادیاره . و
ئه‌م کوتره سپییه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌م هه‌ڵفرییه
ناو ئاسمانی پر له شانازی گه‌لی کورد.یادیان ڕیز
ده‌گرین و خاتره‌یان ده‌که‌ینه چرای ریمان .
(1)له
شیمالی ئیران کۆمه‌ڵگایکی کوردی هه‌یه : به‌م
زوۆانه زانیاریه‌کانی خۆم له‌سه‌ر ئه‌و
هاوزبانانه‌مان بڵاو ده‌که‌مه‌وه.
خوۆینه‌رانی هه‌ژا :
تکایه هه‌ر جۆره زانیاریکتان سه‌باره‌ت به
شه‌هید که‌ماڵی ده‌باغی له لایه یان هه‌ر
چه‌شنه زانیاریکتان سه‌باره‌ت به که‌س وکاری
هه‌یه له ڕیگای مایله‌که‌مه‌وه ئاگادارم که‌ن .
ئه‌مه ئه‌رکیکی شۆرشگیرانه‌یه و جی سوپاس و پی
زانینمانه .
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|