ئه‌و ڕۆژانه‌ی که
شانازیان پێوه ده‌که‌م
خوێنه‌ری هێژا:
ئه‌م
لاپه‌ڕه تایبه‌ته به بیره‌وه‌ریه‌کانی
پێشمه‌رگه‌یه‌کی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان .
کاک هیوا گوڵمه‌حه‌مه‌دی. کاک هیوا بڕیاری
داوه به‌شێک له بیره‌وه‌ریه‌کانی خۆی
له کاتی پێشمه‌رگایه‌تیدا بێنێته سه‌ر
"نێت" . دیاره ئه‌و بیره‌وه‌ریه که‌له
زه‌نجیره وتاردا بڵاو ده‌بێته‌وه، چالاکییه‌کانی هێزی
پێشمه‌رگه‌ی کوردستان له ناوچه‌ی
کامیاران و ده‌ور و به‌ری ده‌گرێته‌وه.
گه‌رچی ئه‌وکات پێشمه‌رگه هه‌ر
له‌ناوچه‌یه‌کدا قه‌تیس نه‌ده‌ما . بۆیه
که‌م پێشمه‌رگه هه‌یه که
نه‌گه‌یشتبێته هه‌موو ناوچه‌کانی
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
بێگومان
نووسینه‌وه‌ی هه‌ر بیره‌وه‌ریه‌ک
نووسینه‌وه‌ی لاپه‌ڕێکی مێژووی پر له
سه‌روه‌ریی خه‌بات و تیکۆشانی بزاڤی
رزگاری نیشتمانیی گه‌له‌که‌مانه،
به‌داخه‌وه ئێمه‌ی کورد له‌مباره‌وه
واتا مه‌کتووب کردن (نووسینه‌وه)ی
مێژوومان وه‌ک زۆر بواری دیکه که‌مته‌ر
خه‌مین. چوونکه به‌ڕاستی زۆر هه‌وڵ و
قوربانیمان داوه و که‌م به‌ڵگه و نووسین
مان له سه‌ریان هه‌یه.
سایتی
هه‌ڵوێست وێڕای ده‌سخۆشی له کاک هیوا
،هیواداره ئه‌م
هه‌نگاوه هانده‌رێک بێت که که‌سانی
دیکه‌ش ئه‌م ڕێ و شوێنه بگرنه پێش. وه‌ک
کاک هیوا خۆشی له پێشه‌کییه کورته‌که‌ی
به‌شی ئه‌که‌می ئه‌م بیره‌وه‌ریانه‌دا
باسیکردووه ، هه‌ر تێبینیه‌کت هه‌یه له
دڵی خۆتی ڕامه‌گره و ئاراسته‌ی نووسه‌ری
ده‌قه‌که‌ی بکه. تۆ ده‌توانی له رێگه‌ی
هه‌ڵوێسته‌وه پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ کاک هیوا
بگری و ره‌خنه یا پێشنیاره‌کانتی پێ
بگه‌یه‌نی.
هه‌ڵوێست
تێبینیی نووسه‌ر:
به‌ڕێزان،
خۆشه‌ویستان ئه‌وه‌ی لێره‌دا
ئه‌یخۆینه‌وه هه‌مو ئه‌و شتانه نیه که
پێویسته بینوسین و بیری لێ بکه‌ینه‌وه ،
به‌ڵام من له ڕوانه‌گه و تێگه‌یشتنی
خۆمه‌وه شته‌کانم نوسیوه‌ته‌وه و
چاوڕوانم له‌و ئازیزانه‌ی که له‌م
باره‌وه شتی زیاتریان پێیه ، یان من
ناوی که‌سێکم له بیر چوه و له جێگایه‌ک
دا به‌سه‌رهاته‌کان وه‌ک خۆی ناگێڕمه‌وه
ده‌س بده‌نه قه‌ڵه‌م یان
ته‌له‌فونه‌که‌یان و پێوه‌ندیم له‌گه‌ڵ
بگرن و ئه‌م به‌سه‌رهات و مێژووه پڕ له
شانازیانه وه‌بیر بێنه‌وه.
له کۆتاێی هه‌ر به‌شێک له نوسیه‌نه‌کان
دا باسی هه‌مو ئه‌و که‌سانه ئه‌که‌م به
کورتی که ناویان هاتوه ته‌نیا بۆ
زانیاری زیاتری ئێوه‌ی خۆشه‌ویست.
به هیوای ئازادی کورد و کوردستان
هیوا گوڵ محه‌مه‌دی