سه‌رپه‌ڕ   نووسه‌ران   ‌  سیاسی    ئه‌زمونی‌خه‌بات     هـونــه‌ر     تـه‌نــز     وتووێژ     فارسی     پێوه‌ندی   

 

 

با کێشەکانی ناوخۆمان چارەسەر کەین

هیوا گوڵ محەمەدی

ئەمرۆ باسی رێگە نەدان بە وەزیری دەرەوەی تورکیە کە بچێتە وەڵاتی هۆلەند بوەتە سەردێڕی هەواڵی رۆژنامە و تەلەفزیونەکانی دنیا و کوردستان و کوردەکانی فەیسبوک زۆر بە گەرمی و ئاو تاوەوە باسی دەکەن و پێی دڵخۆشن.

بێگومان هۆلەند ساڵی 1999 ئاسمانی خۆی بە رووی نیشتنەوی فڕۆکەکەی سەرۆک ئاپۆشدا داخست. ئایا لە بیرتان ماوە؟

ئاڵمان رێگەی نەدایە حکومەتی ئاک پارتی پڕۆپاگەندەی دەنگدان بۆ دەسەلاتی بێ ئەملاو ئەولای ئەردوغان بکات کەچی هاوکات وێنەی سەرۆک ئاپۆشی یاساغ کرد.

لە بیرتان ماوە ساڵی 1999 ئاڵمان هەوڵ و تێکۆشانی سەرەکی ئەوە بوو کە سەرۆک ئاپۆ لە هیچ وەڵاتێکی ئەوروپایی دا وەرنەگیردرێ؟

ئەوەی ئەوروپایەکان ئەیکەن نە لە خۆشەویستی عەلیە بەڵکو لە بۆغزی عۆمەرە. ئەوان لە بەرژەوەندیەکانی خۆیان ئەترسن کە ئەردوغان خستونیەتە مەترسیەوە. ئەوروپایەکان زۆر دەترسن کە تورکیە بکەۆیتە بن کونترۆڵی روسیە و نێزیکایەتی ئەردوغان لە روسیە بە مەترسی لە سەر خۆیان ئەزانن.

ئەوروپایەکان و لە سەروی هەمووانەوە ئاڵمانەکان باش ئەزانن کە ئەوەی گوند و شار وێران ئەکا، ئەوەی سەروکی حیزب و ئەندامانی پارلەمان حەپس دەکا، ئەوەی زمانی دایکی یاساغ دەکا، ئەوەی نەتەوەیەک بە نەبوو حیساب دەکا دەسەڵاتدارانی فاشیسی تورکن نەک پ ک ک و کورد.

ئەوان باش دەزانن ئەوەی چەکی مودێرنی ناتۆ دژی خەڵکی سڤیل و بێ چەک بەکار دێنێ ئەوە ئەرتەشی داگیرکەتئ تورکیەیە نەک پ کک و کورد.

ئەی بۆچێ ئەوەندە رقیان لە کوردە و هەتا ئێستا بە فەرمی و بە رەسمی کوردان قەبوڵ ناکەن و تەنانەت وێنەی ڕیبەری زیندانیکراوی کوردان قەدەغە دەکەن؟

باشتر وایە بەو ناکۆکیانە کە ئێستە لە نێوان ئەردوغان و ئەوروپایە دوو ڕوەکاندایە دڵخۆش نەبین و ماڵێ خۆمان یەکبخەین،

ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و شەخسی کاک مەسعود بارزانی ئەیکەن مەترسیدارە و ناکرێ کورد و کوردەکان و کەسانی خاوەن هەلویست هەروا بە ئاسانی بەلایدا تێپەڕن.

کورد نابێ هەمان هەڵەی رابوردوو دووبارە بکاتەوە. ئەوەی کاک مەسعود ئەیکات دووبارە کردنەوەی هەڵەکانە.

تا ئەو کاتەی کورد ئاوا لێکداىڕاو بن، ئەگەر تورکیە لە ناتۆش وەدەر نرێ، ئەگەر بڕیاری هێڕشکردنە سەر تورکیەش بدرێ و ئەگەر هەموو دونیا دژی ئەردوغان بوەستیتەوە کە من پێموایە هەر دەبێ واشبێ و دەبێ، ئەگەر کورد لە حاڵی ئەمڕۆیاندا بن ئەوا ئەنجامێک وەرناگرین.

باشترە لە جیاتی شاددوومان بون بە شتێکی رواڵەتی لە قوڵایی کێشە و بەرژەوەندیەکان ورد بینەوە و خۆمان یەکلایی بکەینەوە و ماڵی خۆمان یەکبخەینەوە و بە دونیا بڵێن ئەردوغان ئەقڵیکی ناسالمە و مەترسیە بۆ سەر هەمووتان و بارزانی ئەقڵیکی ناسالمە و .

  پێوەندیی

helwist@gmail.com

 

 

 

 

لاپه‌ره‌ی تایبه‌ت

 

 

 

هه‌ر بابه‌تێک له‌ لایه‌کی دیکه‌ بڵاو بکرێته‌وه‌ له هه‌ڵوێست دا  ئارشیڤ ناکرێت          Copyright © 2004-2010               Helwist.com