|
بایکوتی هەڵبژاردنی مجلیسی ئێران باشترین هەڵۆیستە
هیوا گوڵ محەمەدی
لە میکانیزمی بەڕیوەبەری و دەسەڵات لە ئێراندا
خامنەیی و بەیتی ڕیبەری، سپای پاسداران، وەزارەتی
ئیتلاعات و ناوەندەکانی بەسیج بڕیاردەرن و هەبونی
سەروک کۆمار و مەجلیس تەنیا شتێکی ڕواڵەتیە.
لە دەیەی هەشتاکانی کۆچی دا ئێران ڕوبەڕوی هێندێ
گوڕانکاری دەبویەوە و باسی ڕیفورم و ڕیفورخۆازی
گەرم بوو و تەنانەت زور کەس و لایەنیش بڕوایان بەو
شانوکاریانە کردبوو و بە شان و باڵی ڕیفورمیان دا
هەڵدەدا.
لە ڕاستیدا ئەوەی لە ئێراندا ڕویدا و ڕوو ئەدا نە
ڕیفورم، بەڵکو پاکانە حیسابی لایەکانی دەسەڵاتە کە
ناکۆکی سەلیقە و کێشەی دابەشکردنی سەروەت و سامان
و بەڕیوەبەریان هەیە.
دوای هاتنە سەرکاری مەحمود ئەحمەدینژاد پەردەکە
لادرا و شتە ناکۆک و دژ بەیەکەکان دەرکەوتن و تەمی
دوودڵی و گۆمانی بەشێک لە لایەنەکان ڕەویەوە.
هەشت جار گەلانی ئێران دەنگیان داوە و نوێنەریان
ناردوەتە مەجلیس، ئامانج لەهەڵبژاردنی نوێنەر یان
ئەرکی نوێنەر ئەوەیە داخوازیەکانی گەل و
پێویستیەکانی کۆمەڵگا جی بە جێ بکات و ئەوەی کە
هەموو کەس ئیمکانی نیە داخوازیەکانی خۆی بگەیەنێتە
شوێنی بڕیار دان، ئەوا نوێنەر ئەو ئەرکە بە جێ
دەگەیەنی. بەڵام بەداخەوە دەنگی خەڵک بە فیڕۆ دەچێ
و نە مەجلیسێک هەیە و نە نوێنەرێک واتای
نوێنەرایەتی هەیە و نە گەلیش لەو دەنگانەی لە هەشت
ددەورەی پێشوتردا داویەتی کەڵکی وەرگرتوە.
رژیمی ئیسلامی ئێران لە وەڕی خستنی شانوگەری
هەڵبژاردن جا چ بۆ سەروککۆمار بێت یان بۆ
دیاریکردنی نۆێنەری مەجلیسی ئیسلامی ئێران شەرعیەت
بە بەڕیوەبەری دیکتاتورانەی دەدا و چاوی کۆمەڵگای
ناونەتەوەێی پی دەبەستێ و لە لایەکیترەوە بەو
بۆنەوە کۆمەڵگا و دژبەرانی سیستەم توشی سەرئێشە
دەکا و کاریان بۆ دەبینێتەوە کە بە بیانوی ڕیفورم
و گوڕانکاری و ماف و ئەو شتانەوە تەوەهوم
بخوڵقێنێ. بەڵام لە ڕاستیدا لە هەموو ئەو
قوناغانەشدا تەنیا سیستەمی دەسەڵاتی "ویلایەتی
فەقی و لایەنە پێوەندیدارەکانی "ڕیبەر" قازانج
ئەکەن.
بە باوەڕی من بایکوت کردنی هەڵبژاردنی نویەمین
دەورەی مەجلیسی ئێران باشترین هەڵویستە و پێویستە
هەموو لایەنە دژبەرەکانی ناوەوە و دەرەوەی ئێران
هاوهەڵویست بن و بەوجۆرە تەمی دوو دڵی و ڕاڕایی
برەوێنەوە و بە کۆمەڵگای ناونەتەوەیی و گەلانی
ئێران بسەلمێنن کە ئەو ڕژیمە مەشروعیەتی نەماوە و
هەلبژاردنەکان تەنیا بۆ فریودان بەکار دێنێ
.بەمجۆرە هەموو هێز و تواناکان بۆ وەلانانی ڕژیمی
ئێران بخەرێتەکار.
بۆ ئەوەی گەلانی ئێران بتوانن هەڵبژاردنێکی
دیموکراتیک بۆ دەسنیشانکردنی نوێنەری ڕاستەقینەیان
بەڕیوە بەرن دەبێ ئەم سیستەم و دەسەڵاتە نەمێنێ و
دیموکراسی ڕاستەقینە بێتە ئاراوە و ئەوەش بە
وەشیاریی و هاوخەباتی و یەک هەڵوێستی سەرجەم
گەلانی ئێران پێک دێت و دەسپیکردنی ئەو
هاوخەباتیەش بایکوتی سەرتاسەری و بەشداری نەکردنە
لە هەڵبژاردنی فەرمایشی نوێنەرانی مەجلیسی نویەمی
ئیسلامی ئێران.
20120104
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت لهسهر ئهم بابهته، لهم فۆرمه
کهلک وهرگره
|