دیزاینی پێشوو    نووسه‌ران   ‌  سیاسی    ئه‌زمونی‌خه‌بات     هـونــه‌ر     تـه‌نــز     وتووێژ     فارسی     پێوه‌ندی   

 

 

 

 

بەتەنیا گەمارۆ خستنە سەر حکوومەتی ئێران، خزمەتی مافیای دەسەڵات دەکات

هیوا گوڵ محەمەدی

 رژیمی ئێران تەنانەت لە دڕندەیی و لە ناو وڵاتە دیکتاتورەکانی جیهاندا جیاوازە و لەبەر ئەوە ئەم حکوومەتە هەم دیکتاتۆرە و هەم ئیدئولۆژیک. بەواتەیەکی تر حکوومەتی ئیسلامی ئێران لە جوری هەرە خراپی دیکتاریەتی مەزهەبی یە و بە هەموو شێوەیەکی مومکین سەرکوتی گەلانی ئێران دەکات.

 ئەگەر ژمارەی دانیشتوانی ناو جوگرافیای ئێران بە بەراورد لەگەڵ وەڵاتێکی وەک چین دا لە بەر چاو بگرین، ئەوا ڕژیمی ئیسلامی ئێران زورترین ژمارەی ئێعدامەکان لە جیهاندا پێک دێنێ و هەر بەو پێەش زیاترین پێشێلکارەیەکانی مافەکانی مروڤ هەر لە لایەن ئەو دەسەڵاتەوە بەڕیوە ئەچێ.

 ئێستا ئیتر ڕژیمی ئێران تەنیا مۆتەکەی سەر سینگی ژیانی رۆژانەی گەلانی ئێران نیە و مەترسیشە بۆ ئاشتی جیهانی و لەگەڵ ژیان و شێوە دەسەڵاتداریی سەردەم و پێوانە ناودەوڵەتیە کاندا نایەتەوە.

 دیارە تێگەیشتنی گەلانی ئێران و هەڵوێستیان لە هەمبەر ڕژیمی ئیسلامی ئێران و شێوەی بەرەنگاربونەوە و پێویستیەکانیان زور جیاوازە لە هەڵوێست و هەڵسو کەوت و بیرکردنەوەی وەڵاتانی نارازی لە کردەوەکانی ئەو ڕژیمە.

 گەلانی ئێران بێزارن لەو هەموو زولم و زور، چەوسانەوە و هەڵاواردنە  جنسی، تایفی، ناوچەێی و نەتەوایەتیانەی ڕوژانە ڕوبەڕویان ئەبنەوە، هەر ئەوەشە کە ئەیانەوێ ئەو دەسەڵاتە نەمێنێ و لانیکەم دەسەڵات و سیستەمێکی باشتر جێگەی بگرێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش گەلانی ئێران نایانەوێ لەمە زیاتر قوربانی بۆ بدەن و خوازیارن یان لانی کەم هیوادارن کە بە کەمترین هەزینە بە لانیکەمی چاوەڕوانیەکانیان بگەن.

 ئەوەش کە دەگەرێتەوە بۆ دەسەڵاتەکانی جیهانی بە سەروکایەتی یان پێشەنگایەتی ئامریکا لە چوارچێوەی بەرژەوەندیە ئابوریەکانیان دا هەڵویست دەگرن و پیلان و پلانەکانیان ئەخەنە قوناغی کردارەوە.

 ئامریکا و هاوپەیمانەکانی دیموکراسی و مافی مروڤ وەک ئامراز بۆ گوشار دروست کردن بە کار دێنن و بەلایانەوە گرینگ نیە ژیانی کۆمەڵگا لە چ ئاستێک دایە و ڕژیمە دیکتاتور و سەرەڕوکان بە ڕژیمی ئیسلامی ئێرانیشەوە، چۆن هەڵس وکەوت لەگەڵ گەلانی بن دەسەڵاتیان دا دەکەن.

 ماوەی 30 ساڵ زیاترە ئامریکا و ئەوروپاییەکان ڕژیمی ئێران بە پێشێلکردنی مافەکانی مروڤ و شکاندنی بنەماکانی دیموکراسی مەحکوم دەکەن و هەموو کاتێ بە گوێرەی بەرژەوەندیەکانیان لە قوناخ و کات و سەردەمی جیاوازا دەنگیان بەرز کردوەتەوە و زیاتر ئامانجیان بەرژەوەندیەکانیان بوە نەک ڕاستی کۆمەڵگا و گەلانی ئێران.

بۆ روونتر نیشاندانی ئەو شێوە هەڵوێست گردنەی ئامریکا و هاوپەیمانەکانی لەسەر مافی مرۆڤ و دیموکراسی پێویستە چاو لە زیاتر ٣٠ ساڵ شەری حکوومەتی ئێران دژی نەتەوەی کورد بکەین، کە لە قۆناجی جیاوازدا هەر لە بومباران و تۆپ بارانی خەڵک و شار و گوندەوە تا گرتن و زیندانی کرن و ئەشکەنجە و ماڵوێرانی کە ئەم حکوومەتە دژی نەتەوەی کورد درێغی نەکردوە، بەڵام تا ئێستا نەدیتراوە کە تەنانەت جارێکیش داکۆکیەکیان لە مافی ئینسانیی کورد کردبێت. یا ئەوەی ڕاشکاوانە سەرکوتی بێرەحمانەی گەلی کوردیان مەحکووم کردبێت. لەبەرانبەردا گەر لە شەڕێکی داسەپای حکوومەتی ئێران بەسەر کوردا چەند پاسدار یا چەکداری حکوومەت کوژرابێ، بەشێوەهایەک لەگەڵ حکوومەت هاودەردیان کردوە!!

لە لایەکی ترەوە ئەوە نێزیک بە 10 ساڵ دەبێ کە باسی چەکی ناوکی هاتوەتە ناو باسانەوە و ڕژیمی ئێران بەوە تاوانبار دەکرێ کەوا خەریکی خۆ ئامادەکردنە بۆ دروست کردنی چەکی ناوکی و زوری نەماوە کە ببێتە خاوەن ئەو چەکە و ئەوەش دەبێتە هۆی  لە مەترسی خستنی ئاشتی ناوچە و جیهانی.

 لەوەی کە ڕژیمی ئێران بە چەکی ناوکی و بێ چەکی ناوکی مەترسیە بۆ سەر کۆمەڵگای مروڤایەتی و هەڕەشەیە بۆ ئاشتی ناوبەری گەلان هیچ قسەیەک نیە، بەڵام شێوەی بەرنگار بونەوەی ئەو مەترسیە کە لە لایەن ئامریکا و هاوپەیمانەکانیەوە پەیڕەو دەکرێ ناڕاستە و ئەویش گەماروخستنە سەر ئەو ڕژیمەیە و گەماروکانیش زیاتر خەسار بە کۆمەڵگا دەگەیەنێ و گەلانی ئێران قوربانی یەکەمی ئەو گەمارۆیانەن نەک ڕژیمی ئیسلامی ئێران.

  زیاتر لە 10 سال گەمارو خستنە سەر سەدام حوسەین و ڕژیمەکەی لە ئێراق نمونەیەکی بەرچاوە کەوا تەنیا گەلان ئەبنە قوربانی و مافیاکانی دەسەڵات قازانجی زیاتر ئەکەن و پێگەی دەسەڵاتی خۆیان پتەوتر دەکەنەوە چونکە گەمارۆکان دەبێتە هۆکاری برسیەتی، بێکاری و کۆمەڵگا زیاتر ملکەچی دەسەڵات دەکات. بەتایبەت لەو وڵاتانەی کە دەسەڵات لەسەر فرۆشتنی نەوت دەژی و منەتی بە کار و ماڵیاتی خەڵک نی‌یە.

 کەوابو دەبێ باش بزانین کە چڕکردنەوەی گەمارۆکانی سەر ڕژیمی ئێران دەبێتە هۆکاری لاوازی کۆمەڵگا و بەرنگار بونەوەیان و برسیەتی و بێکاری بەرفراوان لەگەڵ خۆیا دێنێ و گەلانی ئێران زیاتر بێ هیوا دەبن و مافیاکانی دەسەڵاتیش ئەو هەلە دەقۆزنەوە و زیاتر کونتروڵی گەلان دەکەن و لەبەر ئەوە دار و نەداری وڵات لە ژێردەستی خۆیاندایە، کۆمەڵانی خەڵک بە خۆیانەوەیان گرێ دەدەن، کەنموونەی "هەدەفمەند کردنی یارانەکانە" ە ئەحمەدی نژاد وەک بارمتە لە چنگی خۆی گرتوە و دەیەوێت وەک ئامێرێک بۆ ڕاگرتنی پلە و پایەی خۆی و لایەنگرانی کەلکی لێ‌وەرگرێ. ئەمە لە کاطێکدا گرینگە کە بەهۆی گەمارۆکان، گرانی و هەژاریی خەڵک فراوانتر دەبێ و خەڵکێکی زۆرتر موحتاجی یارمەتی دەوڵەت دەبن. کە ئەنجامەکەی بە زیان خەڵک و بە قازانجی مافیاکانی دەسەڵاتە.

بە باوەڕی من باشتر وایە ئامریکا  و هەوپەیمانەکانی هاوکات کە گەماروکانی سەر ئێران زیاتر دەکەنەوە  گرینگی بە ناڕەزایەتیە ناوخویەکان بدان و تێبگەن کە گەلانی ئێران چیان دەوێ و پێویستیەکانی گەلان لە چوارچێوەی ئێران دا کامانەن.

 لە لایەکیترەوە پێویستە دژبەرانی ڕژیمی ئیسلامی ئێران بە خۆیاندا بێنەوە و لە تەریکمانەوەی ڕژیمی ئێران کەڵک وەرگرن و لە دەور یەک کۆبنەوە و ئاڵترناتیڤێکی دیموکراتیک و سکۆلار بۆ جێگرەوەی ئەو ڕژیمە بە کۆمەڵگای ناودەوڵەتی بناسێنن کە بیگومان روڵی پارتە کوردیەکان و پێویستی یەکگرتنیان لە هەموو کاتێ زیاتر خوی دەنۆێنێ.

 2012-1-20

 


بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه‌ و بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌، له‌م فۆرمه‌ که‌لک وه‌رگره‌

  ناو :

  ئیمه‌یل :

 ئیمه‌یله‌که‌ت ده‌پارێزرێت

 ناوی بابه‌ت*:

 ڕا و بۆچوون:

* -  ناوی ئه‌م بابه‌ته‌ یا نووسه‌ره‌که‌ی بنووسه‌

هه‌ر کۆمێنتێک ئادره‌س ئیمه‌یلی ڕاسته‌قینه‌ی نووسه‌ره‌که‌ی له‌گه‌ڵ نه‌بێت، بایه‌خی پێ‌نادرێت

 

 

 

هه‌ر بابه‌تێک له‌ لایه‌کی دیکه‌ بڵاو بکرێته‌وه‌ له هه‌ڵوێست دا  ئارشیڤ ناکرێت          Copyright © 2004-2010               Helwist.com