|
دەبێ هەڵبژاردنی مەجلیس بایکوت بکرێ بەڵام چۆن؟
هیوا گوڵ محەمەدی
ئێستا ئیتر ڕۆڵ و کاریگەری مەجلیسی ئێران لە
خۆڵقاندنی قەیرانی ئابوری و کۆمەڵایەتی و سیاسی
لەو وەڵاتەدا ئاشکرایە و مەجلیس بەشێکی بچوکە لە
قەواورەی دەسەڵاتی ڕژیمی ئێران و بە بێ ڕەزامەندی
وەلی فەقی، ناتوانی هیچ چەشنە بڕیاریک دەربکات
واتە لە قەوارەی دەسەڵات و سیتەمی ڕژیمی ئیسلامی
ئێران دا ڕیبەری(خامنەیی) قسەی دوای دەکات.
کرێکارێکی هەژار کە رۆژانە ژیانی هیزی خۆی
ئەفروشی بۆ ژەمە نانێک لە وەڵامی پرسیاری
رۆژنامەوانێکا کە لێی پرسی چەند جار دەنگت بۆ
هەڵبژاردنی مەجلیس داوە وتی: من نۆ جار دەنگم داوە
و ئەمجارەیان دەبێتە دە جار بەڵام دڵنیام نابێتە
دە جار لەبەر ئەوە بەشداری دەنگدان ناکەم.
ئەو کرێکارە هەژارە کە زیاتر خەمی نان و ژیانی
ڕۆژانەی خۆی و بنەماڵەکەی دەخۆا، باش تێگەیشتوە
لەوەی بەشداری کردنی لە هەڵبژاردنی مەجلیسی دەیەم
دا هیچ گورانکاریەک لە ژیانی ئەو وبنەماڵەکەیدا
پێکناهێنێ و ئەوەش نمونەیەکی ئاشکرا و ڕونە لەوەی
کە مجلیس تەنیا ئورگانێکی کارتونییە و بۆ
چەواشەکاری و چەواشە کردنی کۆمەڵگای ناودەوڵەتی و
گەلانی جوگرافیای ئێرانە.
سەبارەت بە هەڵبژاردنی مەجلسی ئێران، زوربەی
پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵویستی خۆیان
دەربڕیوە و هەموو هەڵویستەکانیش ڕەت کردنەوەی ئەو
هەڵبژاردنە و بایکوت کردنیەتی.
لەوەی کە ئەو هەڵویستانە لە جێدان هیچ قسەیەک
نیە، بەڵام تەنیا بانگەوازێک و بڵاوکردنەوە
ڕاگەیانداروێک بۆ بایکوت کردن ناتوانی وەڵامدەرەوە
بێت و پێویستە مێکانیزمی بەکردەوە گەیاندنی باکۆت
و بەشدارینەکردنی کۆمەڵانی خەڵک لە هەڵبژاردن
دەسنیشان بکرێن.
ئێستا هەم پارتە کوردیەکان ئیمکانی ڕاگەیاندنی
باشتری دەنگی و ڕەنگیان هەیە و هەم گەلی کورد لە
ڕۆژهەڵاتی کوردستان باشتر و ئاسانتر ئەتوانن
زانیاری وەرگرن.
کەوابو ئەرکی ڕاگەینەرە دەنگی و ڕەنگی و
هەروەهاماڵپەڕە ئینترنێتیەکانە بکەونە خزمەت
بایکوت کردنی ئەو هەلبژاردنە شانوگەریەی ڕژیم . کە
بێگومان ئەوەش ئەرکێکی شورشگێرانەی هەموو لایەنە
جیاوازەکانە و دەبێ کۆمەڵگا وەشیار و ئاگادار
بکرێتەوە کە بۆچی نابێ بەشداری هەڵبژاردن بکەن و
ئەنجامی بەشداری کردن و نەکردن و لایەنە چاک و
خراپەکانی ڕونبکرێتەوە.
ئەگەر لەم هەڵبژاردنە دا سەندوقەکانی دەنگدان لە
سەرتاسەری رۆژهەڵاتی کوردستان بە بەتاڵی بگەڕینەوە
بۆ تاران ئەوا باشترین پەیامی سیاسیش دەبێ و کورد
پێگەی خۆی دیاری دەکا.
هەروەها دەبێ هەوڵبدرێ هیچ کوردیک خۆی بۆ
ئەندامەتی مەجلیس نەپاڵێوێ و بە ڕاشکاوانە
ڕابگەیەندرێ هەر کوردێک خۆی بۆ مەجلیس کاندید
بکات، ئەوا لە کورد بون بێبەریە.
بایکوت کردنی هەڵبژاردنی مەجلیسی دەیەمی کۆماری
ئیسلامی ئێران شتێکی ڕەوا و باشە. بەڵام بۆ ئەوەی
ئەو بایکوت کردنە سەربکەوێ و وەڵامێکی جەرگبڕ بە
دسەسەلاتدارە دژی گەلیەکانی ڕژیم بداتەوە دەبی
مێکانیزمێکی کارا وەگەڕ بخڕی و ئەوە بە هاو
هەڵویستی و کۆدەنگی و پلانی هاوبەش و بەرنامەی
هاوبەش دەبێ و ئەرکی هەرە گرینگ لەم ڕوەوە
دەکەوێتە ئەستۆی مێدیاکاران لە سایتە
ئینترنێتیەکانەوە هەتا تیڤی و ڕادیوکان.
2012-1-14
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت لهسهر ئهم بابهته، لهم فۆرمه
کهلک وهرگره
|