|
دواین چرکه
هیوا گوڵموحەمەدی

بڕیاری جێ به‌جێ کردنی گیانکێشانی چالاکانی سیاسی
کورد گه‌یشت، جه‌لاده‌کان که‌وتنه‌خۆ ئاماده‌کردن
و یه‌که‌یه‌که‌چالاکانی سیاسی کوردیان بانگهێشت
ده‌کرد. ئێواره‌یه‌کی تایبه‌ته، دڵی مروڤ، دڵی
سروشت، دڵی حه‌ز و ویست و خوشه‌ویستی
ته‌نگه‌به‌ڵام چاوی چالاکانی کورد گه‌ش گه‌ش وه‌ک
پرشنگی یه‌که‌م تیشکی هه‌تاو بۆ ژیان و ژیانه‌وه
ئه‌ڕوانن.
جه‌لاده‌کان شپرزه‌و سه‌رلێشێواون به‌ڵام
چالاکانی کورد لێو به‌بزه‌و سه‌ر به‌رز و
روحسوکانه‌چاوه‌ڕوانی دواین کاته‌کانی ماڵ ئاوایین
سه‌ره‌تا کاتژمێر ده‌ی به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه مهدی
ئیسلامیان و پاشان فه‌رزادی که‌مانگه‌ر، عه‌لی
حه‌یده‌ریان، فه‌رهاد وه‌کیلی و ئینجا شیرین
عه‌له‌مهولی گواسترانه‌وهب‌ژوری تاکه‌که‌سی
چاوه‌ڕوانی له‌سێداره‌دان.
ئه‌وان کۆیان له‌مردن نه‌کرده‌وه‌و به‌خۆێندنی
سروود به‌روپیری مه‌رگ چون و به‌جه‌لاده‌کانیان
وت: کوانی په‌ت هانی گه‌رده‌ن ئێمه‌ژیان
به‌مروڤایه‌تی ئه‌به‌خشین و ئێوه‌مردن.
چالاکانی سیاسی کورد به‌جه‌لاده‌کانیان وت،
ده‌ستمان که‌له‌بچه‌مه‌که‌ن، چاومان مه‌به‌ستن،
ئێمه بۆ مردن بێ ده‌به‌ستین، ئێمه شه‌رم ناکه‌ین
له‌وی که‌بۆی ئه‌مرین لێمان گه‌ڕین به‌ئاسوده‌ی
په‌تی خنکان له‌گه‌ردنی خۆمان که‌ین له‌به‌ر ئه‌وه
له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌په‌تی مردنی دکتاتوره.
ده‌نگی خۆێندی سرودی شوڕشگێری له‌دواین کاته‌کانی
شه‌وی شه‌ممه‌و سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌کشمه‌هه‌ر
گه‌رم بو و به‌شێوه‌یه ئه‌و کاتانا هه‌رگیز
ناگه‌نه‌کۆتای، ئه‌و ده‌نگانه به‌رده‌وامن
له‌هه‌ڵكشان به‌ره‌و به‌رزایی.
چه‌ند بچوکن ئه‌و جه‌لادانه‌ی که‌ته‌نانه‌ت
له‌کاتی مردنیشا له‌مروڤ ئه‌ترسن.
پێنج مروڤ، مروڤی ئازادیخواز، ئازادیخوازانی
بڕوا و خولقاندن ریز کراون، ئاگاداری دواین
ترپه‌کانی دڵی خۆیانن، باش ئه‌زانن که‌به‌ره‌و
په‌تی سێداره ئه‌برێن و تا ژیان مابێ ئه‌وانیش
نامرن.
جه‌لاده‌کان کورسیه‌کانیان دانا، په‌تی
سێداره‌یان تاقی کرده‌وه، ده‌ستیان
که‌وته‌له‌رزین و له‌هه‌مبه‌ر سرودی چالاکانی
سیاسی کوردا که‌وتنه‌له‌رزین
مه‌هدی ئیسلامیان،کاتژمێر
10
به‌یانی ڕۆژی
18ی
گوڵان گوازرایه‌وه‌بو گرتووخانه‌ی ڕه‌جایی شه‌هر و
له‌ویه‌وه‌ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئێوین کرا و
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌چه‌ندین جار داوای کرد
به‌ڕێگای ته‌له‌فوون په‌یوه‌ندی لەگەڵ
بنه‌ماڵه‌که‌ی بگرێ، کاربه‌ده‌ستانی گرتووخانه
بێ گوێدان به‌و داخوازیه ڕاگوێزی یه‌کێک له
ژووره تاکه‌که‌سیه‌کانی به‌ندی
240
یان کرد.
کاتژمێری شه‌ش و نیوی پاش نیوه‌ڕۆی هه‌مان ڕۆژ
له‌پێشدا عه‌لی حه‌یده‌ریان له‌هه‌واگۆڕکێ ساڵۆنی
6
و دوواتر فه‌رزاد که‌مانگه‌ر که له کتێبخانه‌ی
به‌ندی
7ی
ئامۆژگاری بوو، له‌ژێر ناوی نه‌خۆشی بانگهێشتی
به‌ندی
240
کرا ، ئه‌مه له‌کاتێکدا بوو که ته‌له‌فوونه‌کانی
گرتووخانه‌ی ئێوین له‌کاتژمێر
4
داخرابون.
فه‌رهاد وه‌کێڵیش له‌به‌ندی
350ی
گرتووخانه‌ی ئێوین له‌ژێر ناوی بانگهێشت کردن
،گوازرایه‌وه بۆ به‌ندی ئاسایشی
209
و هه‌مان ڕۆژ ڕاگوێزی ژووره‌کانی تاکه‌که‌سی
به‌ندی
240ی
گرتووخانه‌ی ئێوین کرا.
به‌پێ شاهیدان له دوای کۆ کردنه‌وه‌ی ئه‌و گیراوه
سیاسیانه له به‌ندی
240
و کاتێک، که‌ئیتر ئاشکرا بوو به‌مه‌به‌ستی
له‌سێداره‌دان ڕاگوێزی به‌ندی
240
کراوان، گیراوانی کورد ده‌ستیان کرد به‌سروود
وتنه‌وه‌و له‌کاتژمێر11
شه‌وه‌وه سه‌رجه‌م گیراوانی به‌ندهکه
گوێان له‌سروود خوێندنی ئه‌و گیراوانه‌بووه.
شاهیدان ڕایانگه‌یاندووه، تا کاتژمێر4
به‌یانی
دووجار که‌سانی نه‌ناسراو به‌ئه‌رکی دادستانی
سه‌ردانی ژووری تاکه‌که‌سی گیراوانی سیاسیان
کردووه، که دووربینی فیلم هه‌ڵگرتنه‌وه‌یان پێ
بووه، به‌ڵام له‌وتووێژ و کرده‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه
هیچ زانیاریه‌ک نه‌زانراوه.
نزیک کاتژمێر
4ی
به‌یانی ڕۆژی
19ی
گۆڵان، نزیکه‌ی
25
تا
30
کەس له‌هێزه‌کانی ڕژیم به‌فه‌رمانده‌یی که‌سێک
به‌ناوی"
کورگل"
بۆ گواستنه‌وه‌ی گیراوان بۆ پای په‌تی سێداره
چوونه‌ته به‌ندی
240ی
گرتووخانه‌که.
له‌و کاته‌دا فه‌رزاد که‌مانگه‌ر ، چه‌ند
دانه‌شۆکۆڵاتی پێبووه،داویه‌ته‌ئه‌و سه‌ربازانه‌ی
له‌وێ بوون، به‌ڵام له‌وه‌ڵامدا له‌لایه‌ن که‌سیک
به‌ناوی"ئه‌ناره‌کی"
ڕووبه‌ڕووی سووکایه‌تی پێکردن ده‌بێته‌وه، به‌ڵام
له‌دووای مشت و مڕیکی زۆر به‌ده‌ستێوه‌ردانی
یه‌کێک له‌و به‌رپرسانه‌ی له‌وی ئاماده‌بووه،
ڕێگای پێده‌ده‌ن تا شکۆلاته‌کان له‌نێوان ئه‌و4
گیراوه‌که‌یتردا دابه‌ش بکات.
دواتر گیراوان دوای ئه‌وه‌ی که‌ده‌ست و پێیان
شەتەک دەدەن،چه‌ند
خۆله‌کێک پێش جێبه‌جێکردنی سزاکان، له‌کاتێکدا
به‌دووربین دیمه‌ن له‌و کرده‌وه‌یه‌هه‌ڵ
ده‌گیرا،ژماره‌یک له‌گیراوان خوازیاری کردنه‌وه‌ی
که‌لبچه‌ی ده‌ست و پایان کرد و خوازیاری
ئه‌وه‌بوون که‌خۆیان په‌تی سێداره بخه‌نه
گه‌رده‌نیان، و ده‌ستیان کرد به‌سروود وتنه‌وه.
کاتژمێر
5ی
به‌یانی ڕۆژی
19ی
گۆلان "سزا"ی
5
گیراوی سیاسی بێ ئه‌وه‌ی که هیچ خاڵیکی یاسایی
تێدا بێت له‌حه‌وشه‌ی گرتووخانه‌ی ئێوین
جێبه‌جیکراوه.
جێگای وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه‌که هه‌ر ئه‌و کاته‌ی
بۆ یه‌که‌مجار حوکمی ئێعدام به‌سه‌ر ماموستا
فه‌رزاد که‌مانگه‌ر دا ده‌سه‌پێنن سرودی ئه‌ی
شه‌هیدان ئه‌خۆێنێ و به‌پێکه‌نیه‌وه
ده‌گه‌ڕیته‌وه به‌نده‌که‌ی و شیرینی بڵاو
ئه‌کاته‌وه.
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|