|
ئه‌ڤێرێستو تاخیرۆ
هیوا ئه‌مانی
ئه‌م ئێواره زۆر خه‌مبارم
نازانم بۆ
سۆمای چاوم
له یۆنانی ده‌روازه‌ی حه‌زه‌کانمدا
کوژاوه‌یه؟!
ده‌لاقه‌یه‌ک به‌ره‌وڕوومه و
دوو ته‌لبه‌ندی ڕه‌ش ئاگرین
نازانم بۆ
مه‌لی بیرم پێبه‌ست ئه‌که‌ن؟!
له ویستگه‌ی شه‌منده‌فه‌ر و
له‌سه‌ر سکه‌ی هاتوچۆیا
نازانم بۆ
هه‌نگاوه‌کانم شل ئه‌بن؟!
به‌ڵام هێشتاش
هێنده‌ی دووریت
خاکی به‌ر پێت ڕائه‌موسن...
له خه‌ونی خه‌وی ماندوم دا
ماسیه سووره بچکۆلانه‌که‌ی ئازادیم
نازانم بۆ
له گۆماوی وڵاته‌که‌ی هێلێنیکا
ده‌بووه نێچیری
قڕشێکی ڕه‌شی توڕه؟!
له ئاسمانی بومه‌لێڵا
کۆتره سپیه زامداره‌که‌ی ژیانی من
هیوای نه‌بڕا
ئه‌م جاره‌یان
ده‌مزانی بۆ
له هه‌ڵفڕین ڕانه‌وه‌ستا...
هیوا ئه‌مانی
۴/۹/۲۰۱۱
زیندانی تاخیرۆ
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|