|
ئێمه موسه‌قه‌فین و ده‌مانهه‌وێ ڕێز له ئافره‌ت
بگرین !
هیوا ئه‌حمه‌دی
ــ ئه‌لۆ.... هاورێ گیان سڵاو، چۆنی؟
ــ سڵاو سه‌ر چاوان کاک غه‌ریب، ئه‌وه چۆنه پاش
چه‌ند ساڵان وه‌بیرت هاته‌وه سوکه‌سڵاوێکمان
لێبکه‌ی !
ــ هاوڕێ گیان راسته ماوه‌یه‌که پێوه‌ندیمان
نه‌بووه، به‌ڵام ناڕاسته‌وخۆ هه‌واڵم هه‌ر
پرسیوی... زانیومه ماشێنێکت کڕیوه، ویستم
پیرۆزباییت لێبکه‌م...
ــ به‌ڵێ ڕاسته سه‌یاریه‌کی زۆر جوانم کڕیوه...
ــ حه‌ک پیرۆزت بێ... چ ماشێنێکه ؟ واته
مارکه‌که‌ی چییه؟
ــ کوڕه له‌یلا عه‌له‌وی ـ یه، له‌یلا
عه‌له‌وی.... هه‌ر نازان له عه‌رزی ده‌کات...
ــ ئه‌وه ده‌ڵێی چی هاوڕێ ؟! بۆ مه‌گه‌ر ژنیشت
هێناوه و نه‌مزانیوه !
ــ کوڕه ژنی چی برا... ناوی سه‌یاره‌که له‌یلا
عه‌له‌ویه... ئاخر لێره باوه سه‌یاره چاک و
گرانباییه‌کان، ناوی ئافره‌تیان له‌سه‌رده‌نێن !
ــ هه‌ر به‌ڕاستیته کاک هاوڕێ !! بۆ خاتری خوا،
چۆن ده‌بێ ناوی ئینسان له ماشێن بندرێ!!
ــ بۆ ناکرێ برا... ئێمه‌ش پاش 20 ساڵ حکوومه‌ت
کردن ناکرێ سه‌ناعه‌ی موخته‌س به خۆمان و به ناوی
خۆمانمان هه‌بێ...؟
ــ باشه خۆ هه‌بێ باشه بۆ ناوی ئینسان؟! ئه‌و جار
بۆ سه‌نعه‌تی خه‌ڵكی دیکه؟! بۆ ڕاست به ناوی
ئافره‌ت؟! ئاخر ئه‌وانه پرسیارگه‌لێکی بێ وڵامن که
مێشکی ئینسان تێکده‌ده‌ن....
ــ کاکه ئێمه‌ش وه‌ک خه‌ڵکی دنیا موسه‌قه‌فین و
ده‌مانهه‌وێ ڕێز له ئافره‌ت بگرین !! بۆیه
سه‌یاره چاکه‌کان به‌ناوی ئافره‌ت ده‌که‌ین!
ــ باشه کاکی موسه‌قه‌ف! ئه‌گه‌ر ڕێزگرتن له
ئافره‌ت ئاوایه، ده‌با ئێستا هه‌موو ماشێنه‌کانی
ڕۆژئاوا ناویان کلارا بایه... که ئه‌و خانمه
داهێنه‌ری ڕۆژی ژن بوو.
ده‌ی با له‌وه گه‌ڕێین بڵێ بزانم به چه‌ندیت کڕیوه
؟
ــ کاکه گیان ڕێک .... بلووکه‌م پێداوه. یانی
نیزیک به ... ده‌فته‌ره ده‌کا !
ــ چی چی هاوڕێ !! کوڕه خه‌ریکه مێشکم تێکده‌چێ!
ئه‌وه تۆ باسی چ ده‌که‌ی ؟! بلووک و ده‌فته‌ری چی؟
گه‌زی چی و جاوی چی؟!
ــ بۆ مه‌گه‌ر تۆ نازانی ئێمه ئێستا بلووک و
ده‌فته‌ر و گه‌ڵا و وه‌ره‌ق و دیناری ئه‌سل و
ته‌زویر و چی و چی به کار دێنین؟
ــ کوڕه من چوزانم، ده‌پێم بڵێ بزانم کاکی
موسه‌قه‌ف، ئه‌وانه‌تان له کوێوه هێناوه؟!
ـ ئای کاکه ئێمه له سایه‌ی سه‌قافه و
حه‌زاره‌ته‌وه، دائیمه‌ن له ته‌ته‌ور و پێشکه‌وتن
داین...
ـ کاکی برا، هه‌موو وڵاتانی دنیا بۆ کاروباری دراو
و پول و پاره، ته‌نیا یه‌ک پێوانه به‌کاردێنن.
ته‌نانه‌ت چه‌ندین وڵاتی یه‌کگرتووی ئورپا ته‌نیا
له یه‌ک پێوانه(ئێورۆ) که‌ڵک وه‌رده‌گرن. ئامریکا
به‌و هه‌موو زلهێزی خۆیه‌وه ته‌نیا به دوڵار کار
ده‌کا!
جا کاکی موسه‌قه‌ف، یانی ئه‌گه‌ر ئێوه، له سایه‌ی
ئه‌و شته سه‌یرانه‌وه، بڕێکی دیکه پێشکه‌ون،
پێوانه‌کانتان له‌وانه‌ش تێده‌په‌ڕێ و به به‌رد و
دار و سه‌نده‌گڵ و شتی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌تریش
ده‌گا! وانییه برا؟!
ــ نا موسته‌حیلله، هه‌موو دنیا هه‌ستێ قه‌بووڵی
ناکه‌م. ئه‌وڕۆ له عه‌سری حه‌وله‌مه‌دا ده‌ژین و
ده‌بێ له هه‌ر ناحیه‌که‌وه ته‌ته‌ور بکه‌ین. ده‌بێ
ئیستغلالی وه‌زعه‌که بکه‌ین و له‌سه‌ر مه‌عاناتی
خۆمان ته‌رکیز بکه‌ین. خۆ ناشکرێ ئینسحاب بکه‌ین و
به ئینتیمای شه‌عبی نه‌گه‌ین!تێگه‌یشتی!!
ــ کاکی موسه‌قه‌ف، هه‌رچه‌ند به باشی له قسه‌کانت
نه‌گه‌یشتم، به‌ڵام به‌ڵێن ده‌ده‌م یا له
عه‌ره‌بی زانێک بپرسم یا بۆ مانا کردنه‌وه‌ی
قسه‌کانت له قامووسی عه‌ره‌بی بڕوانم. به‌ڵام تۆش
به‌ڵێن بده چێدیکه خه‌ڵک ناچار مه‌که بۆ تێگه‌یشتن
له کوردییه‌که‌ت، قامووسی عه‌ره‌بی به‌کار بێنن.
ده‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاواته خوازم هه‌تا چه‌ند
ساڵێکی دیکه که ته‌له‌فۆنت بۆ ده‌که‌مه‌وه، پێویست
نه‌بێ به قامووسی عه‌ره‌بی ده‌گه‌ڵت بدوێم و
هه‌موو جۆری بلووک وخشت و ده‌فته‌ر و کاغه‌ز و
گه‌ڵا و به‌رد و داره‌کانتان ببنه‌وه به یه‌ک و
وه‌ک هه‌موو دنیابه یه‌ک پێوانه بپێون...
بانه‌مه‌ڕی‌مه‌ڕیه
1389 ی هه‌تاوی
بۆ ناردنی کۆمێنت یا روانگه و
بۆچوونی خۆت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته، له‌م فۆرمه
که‌لک وه‌رگره
|