|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
سه‌باره‌ت به‌کێشه‌ی کاک که‌یوان سه‌نایی و
حیزبی
کۆمه‌ڵه
2008.09.27
به‌شی دووه‌م:
قانون وڕه‌وتی ئاڵوگۆڕ له
کۆمه‌ڵگه
2-
کورته ، ئاکام و پێشنیار
ئه‌لف:
له وڵاته دیموکراتانه‌کان ئازادییه سیاسییه‌کان
له
قانونی بنه‌ڕه‌تیدا پارێزراون.
زانستی قانون
له‌سه‌ربنه‌ڕه‌تی لێکدانه‌وه
ولێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر قانون داندراوه. به‌ڵام
زاراوه‌ی قانون
له‌ڕوانگه‌ی
فه‌لسه‌فه و کۆمه‌ڵناسی و زانستی سیاسه‌تیشه‌وه
لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر کراوه و
ئه‌م لایه‌نانه‌شی ڕوون‌کراوه‌ته‌وه. سۆسیالیست و
فێمینیسته‌کانیش هێندێک لایه‌نی
دیارده‌ی قانونیان ڕوونکردووه‌ته‌وه.
ژینگه‌پارێزه‌کان قانون له‌روانگه‌ی خۆیانه‌وه
لێکده‌ده‌نه‌وه و قانونێک په‌سند ده‌که‌ن که
ژینگه وێران نه‌کا. چوارهێزی گه‌وره‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی (دیموکرات ، لیبڕاڵ، ڕادیکاڵ و
به‌پارێزه‌کان)-یش له قانونێک پشتیوانی
ده‌که‌ن که قازانجی وان بپارێزێ.
ب:
ده‌بێ بۆ لێکدانه‌وه‌ی ده‌وری قانون له ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان (ئێران) پڕۆژه‌یه‌کمان هه‌بێ. مه‌به‌ست
له پڕۆژه‌که ده‌بێ تێگه‌یشتنێکی
قوڵ و هه‌ڵسوڕاوترکردنی شارومه‌ندان بێت بۆ
دامه‌زراندنی کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ و
کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دیموکراتانه. له به‌شێک له
پڕۆژه‌که‌دا ده‌بێ ئه‌و‌سێ خاڵه باس
بکرێ.
(a)
بۆ لێ‌حاڵی بوون له هه‌لومه‌رجی ژووره‌وه‌ی وڵات،
ده‌بێ باسی قانونی
بنه‌ره‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران
بکه‌ین. به‌شێک له‌و قانونه له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی
شۆڤه‌نیزمی فارس و ئیسلامی شیعه دا‌نراوه
به‌شێکی‌دیکه‌ش سه‌باره‌ت به‌مافه‌کانی
مرۆڤه که بۆ هه‌مووان شه‌رت‌و مه‌رج دانراو
وده‌بێ له‌گه‌ل بنه‌ڕه‌ته‌کانی
ئیسلام بێنه‌وه. خه‌ڵکی کورد به‌شداری له ڕاپرسی
گشتی بۆ دامه‌زراندنی کۆماری
ئیسلامی نه‌کرد. به‌ڵام ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی شۆرشی
کوردی به‌چه‌ک سه‌رکوت کرد و
ئێستا قانونی کۆماری ئیسلامی به‌زۆر به‌سه‌رخه‌ڵک
داسه‌پاوه.
(b)
بۆ تێگه‌یشتن له
کاروباری حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات که له خوارووی
کوردستان (عێراق) بنکه‌یان هه‌یه،
ده‌بێ قانونی بنه‌ڕه‌تی ده‌وڵه‌تی هه‌رێم
(ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستان)لێکده‌ینه‌وه.
(c)
بۆ لێ‌حاڵی بوون له کاروباری حیزبه‌کانی
ڕۆژهه‌ڵات له تاراوگه
له ئوروپا‌و ئه‌مریکا، ده‌بێ باسی قانونی
بنه‌ڕه‌تی ئه‌و وڵانه
بکه‌ین.
پ: له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ناسیۆنالیستانه‌ی
دیموکراتانه ،
به‌خه‌باتی بیروڕا وتێکۆشانی جه‌ماوه‌ری، ئازادییه
سیاسییه‌کان و مافه‌کان دابین
ده‌کرێن و ده‌بنه قانون.
به‌ڵام ئازادی ئینسان، ڕزگاری وی له خۆنامۆبوون
و پیاومه‌زنی،له‌شه‌ڕ و چه‌وسانه‌وه و زوڵم‌وزۆر،
به‌یارمه‌تی تیۆرییه‌کانی
سۆسیالیزم، فێمینیزم و ژینگه‌پارێزی دیموکراتانه
وبه‌شۆرشێکی هێمنی تازه‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تی،سیاسی، کولتوری و ئابوری ئیمکانی
هه‌یه.
ئێمه ده‌توانین دنیایه‌ی
سازکه‌ین که له‌ودا دادگه‌و له‌شکر و پۆلیس پێویست
نه‌بێ و ئینسانه‌کان ئاگایان
له‌یه‌کتر بێ و خۆشویستن، دۆستایه‌تی و
کاروتێکۆشان وزانست و ئاشتی و ژینگه‌یه‌کی
خاوێن ژیانمان پڕکا له شادی و به‌خته‌وه‌ری.
2-1-
پێشه‌کی
به‌شی یه‌كه‌م له
20008.08.21 دا
بڵاوبووه‌ته‌وه.
وه‌رگێڕانه‌کان سه‌ره‌تایین.
2-2-
پێناسه‌ی قانون وبۆچوونه‌جیاوازه‌کان
به‌پێی قاموس، "قانون ده‌سته‌یه‌ک ڕێسا
(rules)-یه
که
زاڵه له کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک و به‌ڕێوه‌بردنه‌که‌ی به
تۆبزییه."
له‌قاموسی فه‌لسه‌فه‌دا
باسی فه‌لسه‌فه‌ی قانون کراوه،
ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه خۆی خه‌ریکی ئه‌وپرسیارانه
ده‌کا که
سه‌باره‌ت به سروشتی
قانون ده‌کرێ. هه‌روه‌ها ئه‌م چه‌مکانه باس
ده‌کا که قانون له‌کرده‌وه‌دا
له‌سه‌روان دا‌نراوه. بابه‌ته‌کانی فه‌لسه‌فه‌ی
زانست ئه‌وانه‌ن: پێناسه‌ی قانون،
کا‌تێک پێناسه‌که قازانجێکی وای نه‌بوو وه‌سفی
قانون و ئه‌و‌ده‌سته‌قانونانه
دێته‌گۆڕ که بۆ ڕوون‌کردنه‌وه‌ی نمونه‌دژواره‌کان
دانراون بۆنمونه قانونی
ناونه‌ته‌وه‌یی و قانونی ناعادڵانه.
2-2-1-
بۆچوونی سۆسیالیسته‌کان
له‌سه‌رقانون
هێندێک
کۆمه‌ڵناس لایه‌نی چینایه‌تی قانونیان
ڕوونکردووه‌ته‌وه وباسیان کردووه که چینه
کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بۆ پاراستنی
به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان قانون داده‌نێن و دای
ده‌سه‌پێنن. له قاموسی کۆمه‌ڵناسی
نووسراوه یه‌کێک له‌و که‌سانه که کاری کردووه‌ته
سه‌ر لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر قانون
کارڵ مارکسه. "ئه‌و کار‌تێکردنه به‌دووشێوه
بووه،یه‌که‌م: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که
ده‌زگای قانون به‌شێکه له‌ده‌وڵه‌تی بۆرژوایی،
ئه‌و ده‌زگایه ئامرازێکه بۆ
زوڵم‌وزۆری چینایه‌تی. دووه‌م:
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بیروڕای زاڵ له‌هه‌ر سه‌رده‌مێک
بیروڕای چینی ده‌سه‌ڵاتداره، ته‌نانه‌ت چه‌مکه
هه‌ره‌بنه‌ڕه‌تییه‌کانی قانون
(که‌ناسراون به‌مافه‌کان) به‌شێکن له‌سیسته‌می
ده‌سه‌ڵاتداری بۆرژوایی."
به‌ڵام ماڕکس سۆسیالیست و زانایه‌کی باوه‌ڕکوێر
نه‌بوو و
دابین‌کردنی مافه‌کانی مرۆڤ له‌سه‌رده‌می
ده‌سمایه‌داریدا وه‌ک ئازادی سیاسی باس
ده‌کا و پشتیوانی لێده‌کا.
کا‌تێک مارکس وڵامی فه‌لسه‌فه‌ناس ، تاریخزان و
دینناسی
ئه‌لمانی بڕونۆ باوڕ
(Bruno Bauer)،
ده‌داته‌وه که له‌نێوان
(1809-1882)-ی
عیساییدا ده ژیا،
بۆچوونی خۆی سه‌باره‌ت به ئازادی سیاسی
ڕوون‌ده‌کاته‌وه. بڕونۆ
باوڕ پێی وابوو که ڕزگاری عیساییه‌کان و
لایه‌نگرانی دینی جوله‌که‌کان
(Judaism)،
له‌وه‌دایه که ئه‌وان حه‌ول بده‌ن بۆ له‌ناوبردنی
هه‌ردووک دینه‌کان. مارکس له
وتارێکدا له‌ژێر سه‌ردێڕی "سه‌باره‌ت به پرسی
جووله‌که‌کان" نووسیویه ئێمه ده‌بێ
جیاوازی دانێین له‌نێوان ئازادی سیاسی و ئازادی
ئینسان. مارکس ده‌ڵێ جیابوونه‌وه‌ی
دین له ده‌وڵه‌ت ئازادی سیاسییه.
"دیاره
ئازادی سیاسی هه‌نگاوێکی گه‌وره‌یه بۆ پێشه‌وه.
ئه‌وه‌ڕاسته
که [ئه‌وئازادییه] به‌گشتی دوایین پله‌ی ڕزگاری
ئینسان نییه،
به‌لام
دوایین پله‌ی ئازادی ئینسانه له‌و سیسته‌مه‌ی که
تا ئێستا له‌دنیایه‌دا
هه‌یه. بێ‌شک لێره‌دا باسی ئازادی ڕاستی و
له‌کرده‌وه‌دایه (ل 9، ده‌قی
ئینگلیزی)".
مارکس دیسان باسی گرینگی جیابوونه‌وه‌ی دین له
ده‌وڵه‌ت
ده‌کا و ده‌نووسێ:
"ئینسان
خۆی له‌باری سیاسییه‌وه له دین ڕزگار ده‌کا:
به‌شێوه‌ی دوورخستنه‌وه‌ی دین له‌گۆڕه‌پانی قانونی
گشتی بۆ قانونی خسوسی (هه‌مان
لاپه‌ڕه)."
مارکس ئاڵوگۆڕی سیاسه‌ت له کۆمه‌ڵگه‌ی
ده‌ره‌به‌گایه‌تی
وگه‌یشتن به ئازادی سیاسی ئاوا باس ده‌کا:
"...بۆیه
ئینسان له‌دین ئازاد نه‌کرا به‌ڵکو به‌ئازادی دین
گه‌یشت، ئه‌و له‌مڵکایه‌تی ئازاد نه‌کرا به‌ڵکو
به ئازادی مڵکایه‌تی گه‌یشت.
ئینسان ئازاد نه‌کرا له‌خۆخوازی کاروکاسبی، به‌لکو
به ئازادی کاروکاسبی گه‌یشت (ل
19)."
"ئازادی
سیاسی ، له‌لایه‌ک چکۆڵه‌کردنه‌وه‌ی ئینسانه تا
پله‌ی ئه‌ندامی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، تاقه‌که‌سێکی
سه‌ربه‌خۆ و خۆخواز و، له‌لایه‌کی
دیکه
وه‌ک شارومه‌ندێک و که‌سێکی خاوه‌ن مافی قانونی
(ل 20)."
مارکس
دین
وه‌ک یه‌کێک له به‌رهه‌ڵسته‌کانی ئازادی
ئینسان چاولێده‌کا:
"ئازادی
کۆمه‌ڵایه‌تی جوله‌که‌کان، ئازادی کۆمه‌ڵگه‌یه
له‌دینی جوله‌که‌کان (ل26)."
جۆناتان وڵف
(Jonathan Wolff)
فه‌لسه‌فه‌زان ومارکسناسی
گه‌وره و نووسه‌ری وتاریک له‌سه‌ر مارکس له
"ئینسیکلۆپێدیای ستانفۆرد سه‌باره‌ت
به‌فه‌لسه‌فه"-دا نووسیویه:
"...
مارکس کا‌تێک له یه‌کێک له نووسراوه‌کانیدا وڵامی
بڕونۆ باوڕ ده‌داته‌وه، باسێک دێنێته گۆڕ که
ئێستاش هه‌رگرینگه. باسه‌که‌ش
ئه‌وه‌یه که جیاوازی هه‌یه له‌نێوان ئازادی سیاسی
(که له‌بنه‌ڕه‌تڕا بریتییه له
به‌خشینی ماف و ئازادییه لیبڕاڵانه‌کان) وئازادی
ئینسان. وه‌ڵامی مارکس بۆ بڕونۆ
باوڕ ئه‌وه‌یه که ئازادی سیاسی ته‌واو له‌گه‌ڵ
درێژه‌دان به‌مانه‌وه‌ی دین دێته‌وه،
هه‌ر وه‌ک نمونه‌ی هاوچه‌رخ واتا وڵاته
یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا نیشانی داوه. (ل
3)."
"هه‌رچۆنێک‌بێ،
ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌که قوڵتر که‌ینه‌وه،
له‌باسێکدا که زۆرتری ڕه‌خنه‌گره‌کانی لیبڕالیزم
هه‌موو جارێ پێیان وایه بۆخۆیان
دۆزیویانه‌ته‌وه،
مارکس نووسیویه نه‌ک هه‌ر ئازادییه سیاسییه‌کان
به‌س نییه بۆ
ئازادی ئینسان، به‌ڵکو به‌مانایه‌ک
به‌رهه‌ڵستێکیشه. مافه‌لیبڕاڵانه‌کان و بیروڕا
عه‌داڵه‌تخوازانه‌کان، له‌سه‌ر ئه‌و‌بناغه‌یه
دانراون که هه‌ر یه‌ک له ئێمه ده‌بێ
له ئینسانه‌کانی دیکه بپارێزرێین. چونکه
مافه‌لیبڕاڵانه‌کان ئه‌ومافانه‌ن که
له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی جیابوونه دانراون، بۆ ئه‌وه‌ی
ئێمه بپارێزێن له‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی
که هه‌ستیان پێ‌ده‌که‌ین.
ئازادی له‌و ڕوانگه‌وه، ئازادی
له‌خۆتێوه‌ردانه،به‌بیرورای مارکس، ئه‌و بۆچوونه
ئه‌و بیروڕایه وه‌لاد‌ه‌نێ که
ئازادی ده‌بێ به‌شێوه‌یه‌کی پۆزه‌تیف بدۆزرێته‌وه
وله تێکه‌ڵاوی له‌گه‌ل
ئینسانه‌کانی دیکه ونه‌ک له دووره‌په‌رێزی
له‌وان. ئێمه ئیمکانمان هه‌یه که
ئازادی واقعی له ئازادی ئینساندا بدۆزینه‌وه، بۆیه
پێ‌داگرتن له‌سه‌ر سیسته‌می
مافه‌کان ئه‌و‌بیره له ئێمه‌دا به‌هێزه‌کا که
یه‌کترجۆرێک چاولێ‌که‌ین که ئه‌و
ئیمکانه به‌ره‌به‌ره که‌م بێته‌وه."
"به‌ڵام
زۆر ڕوون ده‌بێ ئه‌وه‌بزانین که مارکس دژی ئازادی
سیاسی نه‌بوو، چونکه
ئه‌و لیبڕاڵیزم وه‌ک چاکبوونێکی گه‌وره ده‌زانێ
له‌و
سیسته‌مانه‌ی که له‌سه‌ر بناغه‌ی ده‌مارگرژی و
هه‌ڵاواردن دانراون و له ئه‌لمانی
سه‌رده‌می خۆیدا زاڵ بوو.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه، ئه‌وچه‌شنه ئازادییه‌سیاسییه
لیبڕاڵانه ده‌بێ به‌ره‌و ڕێبازی ئازادی ئینسان
به‌رین. به‌داخه‌وه ماڕکس قه‌ت
پێمان ناڵێ، ئازادی ئینسان چییه، گه‌رچی زۆرجوان
دیاره ئه‌و ئازادییه زۆرنزیکه له
بۆچوون سه‌باره‌ت به‌کارکردنێک که‌له‌سه‌ر
بنه‌ڕه‌تی له‌خۆ نامۆ نه‌بوون دا‌نراوه...
(هه‌مان
لاپه‌ڕه)".
2-2-2-
بۆچوونی ژن و فێمینسته‌کان له‌سه‌ر
قانون
ئه‌لف:
خه‌بات بۆ دابین کردنی ئازادییه سیاسییه‌کان
بۆژنان: فێمینسته‌کان پیاومه‌زنانه بوونی قانون و
مافه‌کانیان باس‌کردووه و ڕوونیان
کردووه‌ته‌وه.
بۆوێنه له‌سه‌ره‌تای شۆرشی گه‌وره‌ی فه‌رانسه
ژن مافی ده‌نگدانی
نه‌بوو. ژنان و فێممینیسته‌کان دوای خه‌باتێکی
بێ‌وچان ئه‌ومافه‌یان دابین کرد.
ب:
خه‌بات بۆ ئازادی ئینسان: "چاولێ‌کردنی ژن و پیاو
وه‌ک
شارومه‌ندی له‌باری قانونییه‌وه به‌رامبه‌ر و
ئازاد، له‌زۆر ڕووه‌وه، ده‌توانێ
وه‌زعێکی ناله‌بار بۆ ژنان سازکا. ژنان
له‌ڕابردوودا کا‌تێک تایبه‌تی بوونی وه‌زعی
خۆیان ده‌سه‌لماند زۆر جاران قازانجیان ده‌کرد
به‌لام کا‌تێک ئه‌و وه‌زعه
قبوڵ‌ده‌کرێ، وه‌زعه‌ناله‌باره‌که وه‌ک شتێکی
خۆرسکی چاوی لێ‌د‌ه‌کرێ. بۆوێنه
سپاردنی ئاگالێ‌بوون له‌منداڵ به‌دایک، له‌سه‌ر
بنه‌ڕه‌تی ئه‌و بۆچوونه دا‌نراوه که
ژن وه‌ک شتێکی خۆرسکی، دایکه." لێره‌دا ئه‌وه
"له‌بیر ده‌چێته‌وه" که پیاویش وه‌ک
ژن ده‌توانێ ئاگای له‌منداڵ بێ.
2-2-3-
سیاسه‌ت و کێشه‌ی قانون
ئه‌لف:
هێزه کۆمه‌لایه‌تییه‌کان بۆچوونی جیاوایان هه‌یه
سه‌باره‌ت به‌قانون.
کۆمۆنیست، سۆسیالیست و ناسیۆنالیسته
به‌پارێزه‌کان
چه‌ند‌لایه‌نه بوونی قانون "نابینن" و نایانه‌و‌ێ
بیبینن. بۆ وێنه
کۆمۆنیسته به‌پارێزه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی ویشک باسی
لایه‌نی چینایه‌تی ده‌که‌ن و
لایه‌نی پیاومه‌زنانه ودژه ژینگه‌پارێزانه‌ی
قانونه‌کان نابینن و جیاوازی دانانێن
له نێوان ئازادی سیاسی و ئازادی ئینسان.
ناسیۆنالیسته به‌پارێزه‌کانیش لایه‌نی
پیاومه‌زنانه و دژه ژینگه‌پارێزانه نابینن و بۆ
وان نه‌ته‌وه ئامرازێکه بۆ
دابین‌کردنی قازانجی تاقه‌که‌سیی خۆیان.
ب:
ئێستا حیزبه کوردییه‌کان له ڕۆژهه‌لاتی کوردستان
(ئێران) پێوه‌ندییان پێکه‌وه نییه و وه‌ک
ده‌سته‌ی کوێرباوه‌ر به‌ڕێوه د‌ه‌چن و
بوونه هۆی وه‌پاشکه‌وتنی شۆرشی کورد و دابین
نه‌بوونی
ئازادییه سیاسییه‌کان[له
سه‌روو و ڕۆژئاوای کوردستانیش هه‌ر وه‌زعێکی
واهه‌یه]
. به‌پێچه‌وانه‌ی بۆچوونی
کۆمۆنیسته فارسه به‌پارێزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی
مازوجی-عه‌لیزاده که‌باسی ناسیۆنالیزم
و
ناسیۆنالیزمی کورد به‌باسێکی بڤه ده‌زانن؛ له
هه‌لومه‌رجی ئێستادا هه‌بوونی
ستڕاتژیای دیموکراتانه‌ی شۆرشی کورد، ڕاپرسی له
چوار به‌شه‌که بۆ سه‌ربه‌خۆیی و
سازکردنی ده‌وڵه‌ت، پا‌ڕله‌مان و له‌شکری کورد له
تاراوگه بۆ
ڕۆژهه‌لات، سه‌روو و
رۆژئاوای کوردستان (ئێران، تورکیا و سوریه)،
هه‌نگاوێکه
بۆ پێشه‌وه بۆ
ده‌سته‌به‌رکردنی ئازادییه سیاسییه‌کان.
پ:
مافی که‌مایه‌تی له به‌رنامه‌ی هێندێک حیزبی سیاسی
وه‌ک
کۆمه‌ڵه ودیموکرات قه‌ت
دابین ناکرێ. تاریخی ئوروپا و ئه‌مریکا و
وڵاته‌کانی دیکه
نیشانی داوه له کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک که پارله‌مان هه‌یه
و ده‌وڵه‌ت و له‌شکر و دادگه‌کان
له‌یه‌کتر جیاوازن، ئازادی ده‌ربڕینی بیروڕا
ده‌توانێ وه‌ک ئازادی سیاسی باسی لێ
بکرێ و له‌قانونی بنه‌ڕه‌تی بپارێزرێ و
له‌کۆمه‌ڵگه‌دا دابین بکرێ.
4-2
هه‌واڵه‌تازه‌کانی
قاره‌مانه‌کان
شارومه‌ندانی
کوردستان هه‌م له‌گه‌ڵ زۆرداری
ده‌ره‌وه( ده‌وڵه‌تی
ناوه‌ندی) و هه‌م له‌گه‌ڵ زاڵمی
ناوخۆ خه‌بات
ده‌که‌ن.
ئه‌لف: زیندانییه سیاسییه
مانگرتوووه‌کان
مانگرتنی زیندانییه سیاسییه‌کان
له‌شاره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان (ئێران) بۆ گه‌یشتن به ئازادیییه
سیاسییه‌کان درێژه‌ی هه‌یه و هه‌موو
ڕۆژێ پشتیوانی له‌وان په‌ڕه‌ده‌ستێنێ. بۆ دیتنی
لیسته‌ی تازه‌ی ناوه‌کان بڕوانه
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست.
ب: فراکسیۆنی تێکۆشان له‌ژێرناوی
کۆمه‌ڵه
تازه‌ترین
نمونه‌ی له‌ژێرپێنانی مافی که‌مینه:
چه‌ندڕۆژ له‌مه‌و‌به‌ر کاک برایمی عه‌لیزاده له
کۆبوونه‌وه‌یکی ناو ڕێکخراوه‌که‌ی
به‌رنامه‌ی وه‌ده‌رنانی تێکۆشه‌رانی فراکسیۆنی
ڕاگه‌یانه‌دووه (بڕوانه
اطلاعیه
خبری فراکسیون فعالیت بنام کومه‌له، ماڵپه‌ڕی
هه‌ڵوێست). ئه‌و حه‌وله
سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی کاک برایم بووه‌ته هۆی ده‌ربڕینی
بێزارییه‌کی زۆر له‌لایه‌ن
تێکۆشه‌رانی کۆمه‌ڵه و ئازادیخوازنه‌وه.
پ: سه‌باره‌ت
به داوای قانونی کاک که‌یوان
سه‌نایی
به‌پێی دوایین هه‌واڵه‌کان تا ئێستا که ئه‌و
وتاره ده‌نووسم کاک عه‌بدوڵای موهته‌دی سه‌رۆکی
حیزبی کۆمه‌ڵه، پاره‌که‌ی کاک
که‌یوان سه‌نایی نه‌داوه‌ته‌وه.
ده‌نگی بێزاری شارومه‌ندانی کوردستان له‌و
کار‌ه ناحه‌زه‌ی کاک عه‌بدوڵا هه‌موو رۆژێ زیاتر
به‌رزده‌بێته‌وه. من چوومه به‌شی
لێ‌گه‌ڕانی
google
و نووسیم "که‌یوان سه‌نایی"
سێسه‌د و چوارده (314) سه‌رچاوه
وه‌دیار که‌وت. خه‌باتی بێوچانی کاک
که‌یوان بۆ گه‌یشتن به‌مافه‌تاقه‌که‌سییه‌که‌ی
نمونه‌یه‌که
که کۆڵنه‌دانی
شارومه‌ندانی کوردستان نیشان ده‌دا بۆ زاڵ‌کردنی
حکومه‌تی قانون
و جێی شانازییه.
2-5-
فه‌رهه‌نگۆگ
خۆخوازی:
egoism،
ف. خودخواهی
ڕێسا:
rule،
فارسی: قاعده
مڵکایه‌تی:
property
ف. مالکیت، ملک
مڵکایه‌تی تایبه‌تی:
pivate property
، ف. مالکیت
خصوصی
2-6-
بۆزانیاری زیاتر
1.
ئایدیای قانون، دینیس لوید:
http://www.pertwk.com/pdf/aydyaiqqanun.pdf
2.
ڕۆحی یاساکان، مۆنتیسکیۆ
http://www.pertwk.com
3.
تاوانبار و سزا، نوسینی: سابیر
http://www.pertwk.com
4.
تیۆری گشتی یاسا، له
دوو به‌رگدا، .نووسه‌ر: د.سه‌عدی
به‌رزنجی، 1989، ئه‌میندارێتی گشتی ڕۆشنبیری
ولاوانی ناوچه‌ی کوردستان،
هه‌ولێر.
5.
فه‌رهه‌نگی قانونی (عه‌ره‌بی، کوردی، فه‌ڕانسه‌یی،
ئینگلیزی)؛
دانه‌ر: د.نوری تاڵه‌بانی
http://www.pertwk.com/pdf/Farhangiqanuny.pdf
6.
ماڵپه‌ڕه‌کانی
Jonathan Wolff
http://www.homepages.ucl.ac.uk/~uctyjow/
http://www.ucl.ac.uk/philosophy/academic-research/staff-jw.htm
7.
بۆ
ناسینی
Brumo Bauer
بڕوانه
http://plato.stanford.edu/entries/bauer/
8.
ده‌قی پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی
کوردستان-عێراق
http://www.kurdistan-parliament.org/files/sitecontents/190907095455.pdf
9.
قانون اساسی جمهوری اسلامی ایران
http://www2.irib.ir/Economy/html/law.htm#1
2-7-
سه‌رچاوه‌کان
ئه‌لف: کوردی
(1)
تازه‌ترین لیسته‌ی ناوی زیندانییه‌سیاسییه
مانگرتوووه‌کان، ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست:
http://www.helwist.com/9%20%202008/24%20%20Nawy%20Mangrtwan.pdf
ب:
ئینگلیزی
(1) Oxford Dictionary of Law, 5th ed., 2002,
Oxford University Press,
زاراوه‌ی
law.
دانه‌ری قاموسه‌که:
E.A. Martin.
(2) Oxford Dictionary of Philosophy, 1996 , by
Simon Blackburn, Oxford University Press.
زاراوه‌ی
phiosophy of law.
(3)
وتار سه‌باره‌ت به
Karl Marx :
http://plato.stanford.edu/entries/marx/
(4)
On the Jewish Question
له
http://www.marxists.org/archive/marx/works/1844/jewish-question/
(5)
A Concise Glossary of Feminist Theory, by Sonya
Andermahr, published by Arnold, 1977.
زاراوه‌ی
law.
(6)
زاراوه‌ی
environmental law
له
http://legal-dictionary.thefreedictionary.com/environmental+law
پ: فارسی
(1)
درباره مسئله یهود،
http://www.marxists.org/farsi/archive/marx/index.htm
(2)
اطلاعیه خبری فراکسیون فعالیت بنام
کومه‌له
http://www.helwist.com/3%20Farsi/9%20%202008/27%20%20Fraksyon%20Etla,ye%20Xebery.pdf
|