|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
باسێك له‌سه‌ر سۆسیالیزم وكۆمۆنیزمی دیموكراتانه
2007.06.27
[به‌شی سێیه‌م و كۆتایی]
سۆسیالیزمی لیبڕاڵانه
قاره‌مانانه سه‌ركه‌وت ئێستا نۆره‌ی
هه‌ڵگرتنی ئاڵای سۆسیالیزمی
دیموكراتانه‌یه!
3-
پێشه‌كی
به‌شی یه‌كه‌م
و دووه‌م
له 2007.06.18
و2007.06.19 دا
بڵاوبوونه‌وه. ئه‌مڕۆ زنجێره‌كه كۆتایی پێدێت.
به‌ڵام باسه ناته‌واوه‌كان له
داهاتوودا درێژه پێده‌ده‌م.
ئه‌م به‌شه پاشكۆیه‌كی هه‌یه.
1-3-
كه‌مینه ئاڵاهه‌ڵگری سۆسیالیزمی لیبڕاڵانه قه‌ڵای
به‌پارێزه‌كانی ڕووخاند!
كه‌مینه به به‌ڵگه‌ی "چاكسازی ڕێگایه‌ك بۆ
یه‌كگرتن و
گه‌شه‌سه‌ندن" و خه‌باتی بێ‌وچانی بۆ ئازادی بیروڕا
و حكومه‌تی قانون له كۆمه‌ڵه‌دا
توانی
كورده كۆمۆنیسته شۆڤه‌نیسته فارسه‌كانی
فراكسیۆنی كۆمۆنیزمی كرێكاری
{ده‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵا موهته‌دی) ته‌واو به
خه‌ڵكی كورد بناسێنێ و خۆی سێ جار
به‌فه‌رمی ناساند، وه‌ك كه‌مینه، ڕه‌وتی چاكسازی
و گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵه و ئێستاش وه‌ك
كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان- ڕه‌وتی چاكسازی.
2-3-
دوژمنایه‌تی كۆمۆنیسته‌شۆڤه‌نیسته‌كانی باڵی كاك
برایمی عه‌لیزاده و كاك سه‌لاحی مازوجی له‌گه‌ڵ
لیبڕاڵه‌كان و ڕه‌وتی
ڕێفۆرم
كۆمۆنیزمی شۆڤه‌نیستانه بیروڕایه‌كی
ئایدیالیستانه‌یه. لێره‌دا
نمونه‌یه‌ك دێنمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دیسان نابوت‌بوونی
سیاسه‌ت و شێوه‌لێكدانه‌وه‌ی
ئه‌و جه‌ماعه‌ته نیشان ده‌م.
لیبڕالیزم ڕه‌وتێكی سیاسییه كه ڕیشه‌ی ئابوری،
كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌لتوری قوڵی له كۆمه‌ڵگه‌ی
ده‌سمایه‌داری هه‌یه. لیبڕاله‌كان
توانیویانه به‌خه‌باتی خۆیان كۆمه‌ڵگه
دیموكراتانه‌تر كه‌ن. لیبڕاڵه‌كان ئینسانن،
له پێوه‌ندێكی زیندوودا ده‌ژین، كار له‌سه‌ر
كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌نێن و كۆمه‌ڵگه كار
له‌سه‌ر وان داده‌نێ. كه‌مینه‌ی ك.ش.ز.ك.(ئێران)
بۆ خۆناساندنی خۆی له 2007.04.14
و تا جیابوونه‌وه 2007.09.22، ماوه‌ی زیاتر له
پێنج مانگ كاته‌ژمێر به‌كاتێژمێر و
ڕۆژبه‌ڕۆژ خه‌باتێكی بێ‌وچانی كرد كه من شانازی
ئه‌وه‌م هه‌بوو كه له‌نزیكه‌وه
ئاگام له خه‌م و شادی وان و ماڵپه‌ڕه‌سه‌ربه‌خۆكان
به‌تایبه‌ت هه‌ڵوێست بێ.
ده‌یان
وتار و لێكۆڵینه‌وه نووسراو، خه‌باتێكی سیاسی،
ڕێكخراوه‌یی و ئایدیۆلۆژی به‌هێز
وه‌رێ كه‌وت.
كاك بڕایمی عه‌لیزاده و هاوڕێكانی ناتوانن له‌وه
حاڵی
بن.
ئه‌وان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یان له‌باران دایه:
لیبراڵیزم خراپه! كۆمۆنیزم
باشه! خودا باشه، شه‌یتان خراپه! شێخ و مه‌لاكانیش
هه‌روابوون. كۆمۆنیزمی
شۆڤه‌نیستانه‌ش لاقێكی له دینای كۆن دایه و
لایه‌نگره‌كانی
شێوه‌ی بیركردنه‌وه‌یان
ئایدیالیستانه‌یه. كاك برایم وكاك سه‌لاح
ڕاوه‌ستان تاوه‌كو ئاشكرا بوو كه‌مینه
تێكناشكێ، ئه‌و ده‌م له خانه‌قاكه‌یان
هاتنه‌ده‌رێ و ده‌ستیان به ئیرشادی
عه‌بده خوێڕییه‌كان كرد: لیبرالیزم خراپه،
كۆمۆنیزم باشه، ناسیۆنالیزم
خراپه!
كاك برایم ده‌ڵێ باسی نه‌بوونی شه‌فاییه‌تی ماڵی
ڕووكه‌شییه!
ئه‌گه‌ر
وایه كاك برایم بۆ قه‌ت به عه‌بده خوێڕییه‌كانت
نه‌كوت دارایی ئێوه
چه‌نده، نزیك به‌سی ساڵه سه‌رۆكی، كامه ڕاپۆرتی
مالی تۆ بڵاو بووه‌ته‌وه؟ ئه‌رێ
ئه‌و قسه هه‌ر ئه‌وه نییه كه دنیا هیج نییه،
قیامه‌ت گرینگه! عه‌بدی خوێڕی نابێ
گوێ بداته شتی بێ‌قیمه‌تی وا!
تۆ هه‌ر به‌خه‌یاڵیشتدا نه‌ده‌هات كه بكرێ
سه‌ره‌ڕۆیه‌كی وه‌ك كاك
عه‌بدوڵا ئاوا به‌خه‌ڵك بناسێندرێ. به‌ڵام
كه‌مینه وماڵپه‌ڕه سه‌ربه‌خۆكان كردیان
و ئه‌تو هه‌ر له خانه‌قاكه‌ت خه‌ریكی زیكر بووی.
ئێستاش وه‌ك شێخی گه‌وره و وه‌لی
فه‌قێ هاتوویه ده‌رێ و پێتوایه عه‌بده
خوێڕییه‌كان له‌سه‌ر تۆ
وفه‌رمایشه‌كانی تۆ
ڕاوه‌ستاون: لیبرالیزم خراپه! كۆمۆنیزم باشه!
كاك برایمی عه‌لیزاده له وتوێژێك له‌گه‌ڵ
ئاوێنه‌دا كوتویه(ئیبراهیمی عه‌لیزاده كێشه‌ی
كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شكستی
پڕۆژه‌كه‌یان، ماڵپه‌ڕی ئاشتی).
عه‌لیزاده ئاماژه به‌وه ده‌كات كه "هۆكاری
نه‌زۆكبوونی
سیاسه‌ت و ستراتیژی ئه‌م حیزبانه‌ش
دووركه‌وتنه‌وه‌یانه له‌خه‌ڵك " سه‌باره‌ت
به‌كێشه‌ی ئێستای ناو كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری
زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران ده‌ڵێت:
"ئه‌م
كێشه‌یه هه‌رچه‌نده ره‌نگه زۆر رووكه‌شی هه‌بێت
و وه‌ك كێشه له‌سه‌ر
ده‌سه‌ڵات و نه‌بوونی دیموكراسی یان شه‌فافیه‌تی
دارایی، به‌ڵام له‌ناوه‌رۆكدا
ده‌گه‌رێته‌وه بۆ شكستی پرۆژه‌كه‌یان".
كاك سه‌لاح مازوجی
سه‌باره‌ت به ك.ش.ز.ك.(ئێران)نووسیویه:(كارنامه
هفت ساله، به‌مناسبت انشعاب در سازمان زحمتكشان،
ماڵپه‌ڕی
ئاشتی،20007.09):
"...له‌لایه‌كی
دیكه خۆی وه‌ك ڕه‌وتێكی سۆسیال‌دمكرات ده‌زانێ كه،
موخالفی شۆرشی كۆمه‌ڵایه‌تی و لایه‌نگری سازكردنی
حكومه‌تی كۆماری كه ئاڵاكه‌ی
له‌لایه‌ن ڕه‌وتی بۆرژوازی لیبڕاڵی ئێران
به‌رزكراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن
ڕه‌وتی لیبڕاڵی له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له‌گه‌ڵ
خۆیان خه‌ن..."
باڵی كاك برایمی عه‌لیزاده و حیكمه‌تیسته‌كان له
زۆر رووه‌وه وه‌ك
یه‌كتر ده‌چن.كاك ڕه‌حمان حوسێن‌زاده له‌وتووێژ
له‌گه‌ڵ كاك سه‌لاح‌بایه‌زیدیدا
كوتویه (وتووێژێك ده‌گه‌ڵ سكرتێری كومیته‌ی
كوردستانی حیزبی حكمه‌تیست، 2007.07.25
ماڵپه‌ڕی ڕێنێسانس):
"كۆمه‌ڵه‌ی
شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان پێی وایه كه
یه‌كێك له‌و هه‌ڵانه‌ی تووشی بووه، رووكردن بوه
له‌حیكمه‌تیست و پێیان وایه
ئه‌مه زه‌بری لێیان داوه، له‌مباره‌وه بۆچونی
تۆ چی‌یه؟
ره‌حمان حسێن زاده: سه‌رانی سازمانی
زه‌حمه‌تكێشان به‌تایبه‌ت
عه‌بدوڵای موهته‌دی بۆ دروستكردنی ئه‌م رێكخراوه‌ی
ئێستایان به‌جێگای كۆمۆنیسم و
چه‌پ بوونی رابردویان، ناسیۆنالیزم و فیدرالیزم و
قه‌ومی گه‌رییان هه‌ڵبژارد. بۆ
ئه‌وه‌ی له‌بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی جێگایان بۆ
بكه‌نه‌وه به‌ته‌واوه‌تی پشتیان
كرده رابردوی خۆیان. نه‌فره‌ت له‌چه‌پ و كۆمۆنیسم
بڵاو ده‌كه‌نه‌وه. بۆیه پێیان
وایه نزیك به‌بیست ساڵ هه‌ڵه‌یان كردوه. پێیان
وایه له‌روكردنه رێبازی كۆمۆنیسم
و مه‌نسوری حیكمه‌ت هه‌ڵه‌یان كردوه. من به‌ش
به‌حاڵی خۆم زۆر جار داخیان بۆ
ئه‌خۆم كه ئاوا رابردووی چه‌پی خۆیان به‌هه‌رِاج
دانا و هه‌رزان فرۆشیان كرد.
پێویست نه‌بوو وابكه‌ن. ئه‌وان به‌هه‌ڵه پێیان
وایه به‌م كاره، كارنامه‌ی
قه‌بووڵی باشتر له‌بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی و
ناسیۆنالیستی وه‌رده‌گرن. نازانن
ته‌نانه‌ت به‌م كاره‌یان له‌پێش چاوی
ناسیۆنالیسته‌كانیش سووك بوون. وه‌ك
هه‌لپه‌رستێك، ته‌ماشایان ده‌كه‌ن كه با له‌هه‌ر
جێیه‌كه‌وه هات، روو له‌وێ
ده‌كه‌ن. بۆیه پێم وایه به‌پێچه‌وانه‌ی
ئیدیعایان، ئه‌وانن زه‌بریان داوه
له‌چه‌پ و له‌كۆمه‌ڵه‌ش له‌كوردستان.
"
3-3-
كوردستانی تازه به‌ده‌ستی تێكۆشه‌رانی
ڕێفۆرمخوازی كۆمه‌ڵه، حیزبی دیموكرات و حیزبی
كۆمۆنیستی ئێران (كۆمه‌ڵه) ساز
ده‌كرێ!
ره‌وتی چاكسازی كۆمه‌ڵه، ڕه‌وتی ڕێفۆرمی حیزبی
دیموكرات و باڵی كاك
مینه و كاك ساعید تائێستا هه‌نگاوی گه‌وره‌یان
هه‌ڵگرتووه كه ماڵاوایی له دنیای كۆن
بكه‌ن.
من له به‌شی پاشكۆدا پرۆژه‌ی سازكردنی
حیزبه‌تازه‌كانی كوردستان
دیسان بڵاو ده‌كه‌مه‌وه و پێموایه ئێستا كاتی
ئه‌وه هاتووه كه به‌وردی له‌سه‌ر
ئه‌و ئه‌لته‌رنه‌تیفه قسه‌بكرێ. ڕووداوه‌كانی ئه‌و
چه‌ند مانگه دیسان نیشانی دا كه
ئه‌لته‌رنه‌تیفێكی وا پێویسته.
4-3
كاره وه‌رگیڕاوه‌كانی كاك هادی محه‌مه‌دی
سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌نرخن بۆ زانین له‌سه‌ر
سۆسیالیزمی
دیموكراتانه!
هه‌ركه‌س بییه‌وێ جوانتر له سۆسیالیزمی
دیموكراتانه و سۆسیالیزم
وه‌ك تیۆرییه‌كی دیاله‌كتیك حاڵی بێ پێویستی
به‌خوێندنه‌وه‌ی باسه‌كانی فرۆم و
لوكاچ و ڕایش و زاناكانی دیكه هه‌یه.
كاك هادی ده‌ستی كردووه به‌وكاری گه‌وره‌ی
وه‌رگێڕانی
نووسراوه‌كانی هێندێك له‌وزانایانه و كه‌مكه‌م
ڕێی خۆش كردووه بۆ حاڵی بوون له
سۆسیالیزم وه‌ك تیۆرییه‌كی زیندوو نه‌ك وه‌ك
تیۆرییه‌كی به‌پارێز و وێرانكه‌ر.
ماڵپه‌ڕی هه‌ڵوێست به‌شادییه‌وه ئه‌و باسانه‌ی
له‌لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی كاك هادی
كۆكردووه‌ته‌وه
و له‌به‌رده‌ستی ئێمه‌ی داناوه:
ماکسیزمی
ئۆرتۆدۆکس چی‌یه
؟
جورج
لۆکاچ
پێشه‌کیی
کتێبی "مێژوو و وشیاریی چینایه‌تی" نووسینی
جورج لوکاچ
سەرنجێک
لەسەر مێژوو و وشیاری چینایەتی
لوسیەن گوڵدمەن
سمینارێک
سەبارەت بە کتێبى مێژوو و وشیارى چینایەتى
ئەندێشەى
دیالکتیکى
حکوومه‌تی
ئێران دۆخی کۆمیک یان تراژیک ؟
5-3-
پاشكۆ
(سه‌رچاوه
www.dimane.com،
2007.02.24)
http://www.dimane.com/index.php?misc=search&subaction=showfull&id=1172334595&archive=1175201489&cnshow=news&start_from=&
|