|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
پێشنیار بۆ پڕۆژه‌ی كاری ڕه‌وتی چاکسازی و گه‌شه‌ی
کۆمه‌ڵه(ڕ.چ.و.گ.ك)
[به‌شی دووه‌م،قسمی یه‌كه‌م]
شه‌ڕی چوار ڕێبازی سیاسی
بۆ یه‌كگرتنی ڕێكخراوه‌سیاسییه‌كان و نه‌ته‌وه‌ی
كورد
2-
كورته و ئاكام
(A)
ته‌نیا كۆمه‌ڵگه‌ی
ئاواڵه، شارومه‌ندی
هه‌ڵسوڕاو و
ماڵپه‌ڕه‌ئازاده‌كان
ده‌توانن ڕابه‌ران فێری
دیموكراتی
كه‌ن
ئه‌لف:جه‌ماوه‌ری
جیاوازبیره‌كانی خواره‌وه‌ی
كۆمه‌ڵه و
ماڵپه‌ڕه‌سه‌ربه‌خۆكان هانده‌ری سه‌ره‌كی
جیاوازبیره‌كانی سه‌ره‌وه
بوون. كه‌مینه‌ی
سه‌ره‌وه چه‌ند جار كه‌مینه‌ی خواره‌وه‌ی به‌جێ
هێشت و به خه‌باتی
هاو‌به‌شی كه‌مینه‌ی
خواره‌وه و ماڵپه‌ڕه‌كان هه‌مووجارێ كه‌مینه‌ی
سه‌رێ هێنراوه
ناو ڕێبازی دیموكراتانه.
ب:
رێكخراوه‌ی لێنیانه‌ی كۆمه‌ڵه ده‌بێ
به‌ته‌واوی وه‌لانرێ.
(B)
دوو پێشنیار بۆ كار
پێم‌وایه (ڕ.چ.و.گ.ك)
ده‌بێ قسه‌وباس له‌سه‌ر دوو خاڵی گرینگ وه‌ڕێ
خا:
(1)
لابردنی پاشماوه‌ی بناغه‌كانی ڕێكخراوه‌یی
لێنینانه‌ی
كۆمه‌ڵه
ئه‌لف:
ڕه‌وتی چاكسازی و
گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵه{ڕ.چ.و.گ.ك.) له ڕاگه‌یاندنی
ده‌ست به‌كاربوونیدا باسی ئه‌وه ده‌كا كه ئه‌وان
"... له‌چوارچێوه‌ی
ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه..."-دا خه‌بات ده‌كه‌ن.
ب:
شێوه‌كاری وا یانی كار
له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی
سانتراڵیزمی
دیموكراتانه كه له پێڕه‌وی كۆمه‌ڵه له كۆنگره‌ی
یازده‌دا هه‌یه. دیاره
ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ی
"چاكسازی ڕێگایه‌ك بۆ یه‌كگرتن وگه‌شه‌سه‌ندن" -ی
پێ‌زیاد كه‌ین
ده‌بێته سانتراڵیزمی
دیموكراتانه‌ی چاكسازی كرا‌و. واتا (ڕ.چ.و.گ.ك)
هه‌ر ده‌بێته‌وه
كۆمه‌ڵه‌ی كۆنگره‌ی
یازده به‌كه‌مێك ئاڵوگۆڕه‌وه.
پ:
یه‌كگرتنه‌وه له‌سه‌ر
بنه‌ڕه‌تی ڕێكخراوه‌ی
لێنینانه و لێنینانه‌ی
چاكسازی كرا‌و، یه‌كگرتنه‌وه‌یه‌كی براگه‌ورانه‌یه.
ت:
پێم‌وایه ده‌بێ
به‌رنامه‌ی كاری (ڕ.چ.و.گ.ك)باسی "...
له‌چوارچێوه‌ی ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه..." لابا و
پاكی كاته‌وه.
ج:
ئێستا له به‌رنامه‌ی
كاره‌كه‌دا كۆن و نوێ
تێكه‌ڵ كراوه.
چ:
لایه‌نی
دیموكراتانه‌كه ئه‌وه‌یه كه له
"ڕاگه‌یاندنی ده‌ست
به‌كاربوونی..." نووسراوه واتا ڕابه‌رێكی كاتی تا
چه‌ند مانگی
دیكه و دوای سالێكیش
كۆنگره.
خ:
من پێم‌وایه ده‌بێ ئه‌و
خاڵه زیادكرێ:
له
شاره‌كانی ئه‌وروپا و
ئه‌مه‌ریكا و خوارووی كوردستان (عێراق) بناغه‌ی
كار ده‌بێ
ده‌سته‌ی سێ تاپێنج
كه‌سه‌بێت. له ژووره‌وه‌ی كوردستانیش دیاره
ده‌كرێ هه‌روابێت
به‌ڵام نهێنی بوون
له‌به‌ر چاو گیرێ.
(2)
قبوڵ كردنی كۆمه‌ڵه‌ی كۆنگره‌ی دوازده وه‌ك
كۆمه‌ڵه‌ی
به‌پارێزه‌كان كه به‌فه‌رمی جیابووه‌ته‌وه.
ئه‌لف: كاتێك
(ڕ.چ.و.گ.ك) باسی كار له‌چوارچێوه‌ی كۆمه‌ڵه دا
لابات، ده‌توانێ
پێوه‌ندی ئاسایی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌ی به‌پارێزه‌كان
دامه‌زرێنێ.
ب:
(ڕ.چ.و.گ.ك) ده‌بێ ده‌ست‌پێكه‌ر بێ و سیاسه‌تی خۆی
به‌جه‌ماوه‌ر
ڕابگه‌یێنێ.
پ: ئه‌و ده‌م كۆمه‌ڵه‌ی
به‌پارێزه‌كان ناچار ده‌بێ ئه‌و سیاسه‌ته
بسه‌لمێنێ
كه دوو كۆمه‌ڵه هه‌یه.
(C)
به‌پارێزه‌كان كۆمه‌ڵه‌یان دوو
له‌ت
كرد
هه‌موو
كه‌س ده‌زانێ كه ئه‌وه به‌پارێزه‌كان بوون كه
كۆمه‌ڵه‌یان
دوو له‌ت كرد. ئه‌وان
تازه قه‌ت
ئه‌وه قبوڵ ناكه‌ن كه جیاوازبیر بچێته ناو
ڕێكخراوه‌كه‌یان.
ڕ.چ.و.گ.ك نابێ خۆی فریودا. كاك عه‌بدوڵا زۆر
زیره‌كه ده‌یه‌وێ
وه‌زعه‌كه هه‌روا ڕاگرێ
و ماندوویان كا و له‌ناویان به‌رێ. خۆی
كۆمه‌ڵه‌ی له‌ت
كردووه و ئێستا باسی
یه‌كگرتوویی ده‌كا! ڕاستییه‌كه‌ی
ئه‌وه‌یه كاك
عه‌بدوڵا
ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه‌ی
تێكدا. ڕ.چ.و.گ.ك
ده‌بێ ته‌شكیلاتێكی ته‌واو تازه
دامه‌زرێنێ.
(D)
دوودڵی كه‌مینه‌ی
ناوه‌ندی بوو به‌هۆی خۆگرتنه‌وه‌ی
كاك عه‌بدوڵا موهته‌دی
وخۆ چه‌كداركردنی
ئه‌لف: ده‌سته‌ی
كاك عه‌بدوڵا دوو جار
كۆمه‌ڵه‌یان له‌ت كرد
له‌پێشدا له سكاندیناڤی و دوایه‌ش ته‌وای كۆمه‌ڵه.
كه‌مینه‌ی
ناوه‌ندی
دوای ئه‌و دوو له‌ت‌كرنانه ده‌بوو جێ‌به‌جێ
به‌رنامه‌ی كاری خۆی بڵاو
كاته‌وه. به‌ڵام ئه‌و
كاره‌ی نه‌كرد و ده‌ستی كرد به وتوێژی نهێنی و
ڕێكه‌وتنامه‌ی
نهێنی به‌ستن. به‌وشێوه
خۆی لاواز كرد و ده‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵای هارتر كرد.
ب:
چه‌ند مانگ له‌مه‌و
به‌ر كاك عه‌بدوڵا بۆ
جه‌ماوه‌ری ئه‌ندامان و
پێشمه‌رگه‌كان ناسرابوو و كه‌س گوێی نه‌ده‌دایه.
به‌ڵام
كه‌مینه‌ی ناوه‌ندی
نه‌هات به‌رنامه‌ی كاری خۆی ڕاگه‌یێنێ و كاك
عه‌بدوڵاش له‌و
هه‌له كه‌لكی وه‌رگرت و
خۆی "زیندوو" كرده‌وه.
پ:
یه‌كێك له هۆیه‌كانی هێزی
چه‌كدار هێنان بۆ
ئۆردوگه له‌لایه‌ن كاك
عه‌بدوڵاوه،
ئه‌و
دودڵییه‌ی كه‌مینه بوو.
2-2-
پێشه‌كی
به‌شی یه‌كه‌م له 2007.08.25
دا بڵاوبووه‌ته‌وه.
به‌گشتی
نه‌خشه‌ی نووسراوه‌كان
وا ده‌بێ كه له‌پێشدا سه‌باره‌ت به‌هه‌ر
پڕۆژه‌یه‌ك
قسه‌وباسێك وه‌ڕێ
ده‌خه‌م و له كۆتاییدا پێشنیار بۆ پڕۆژه‌یه‌كی
دیاروڕوون پێشكه‌ش
ده‌كه‌م. باسه‌كانم
سه‌ره‌تایین.
3-2-
به‌پارێزه‌كان
له‌مێژه كۆمه‌ڵه‌یان
دوو له‌ت
كردووه
ئه‌لف:
كاك عه‌بوبه‌كر موده‌ڕسی كه
دوای كۆنگره‌ی
دوازده‌ی به‌پارێزه‌كان
بووه‌ته ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی
له وتووێژ له‌گه‌ڵ
ماڵپه‌ڕی چاودێردا
ده‌ڵێ:
''..... بۆیه منیش
پێم‌وایه جگه له‌زیان هیچ سوودێكی لێ‌ناكه‌وێته‌وه
و من دڵنیام ئه‌گه‌ر
ئێمه له‌هه‌ل‌ومه‌رجێكی سیاسی جیاوازدا بوینایه و
خه‌ڵكی
كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات
ئیمكانی ئه‌وه‌یان هه‌بوایه
كه‌بۆچوونی خۆیان ڕاشكاوانه
ده‌ربڕیبا، ئێمه
به‌ره‌وڕووی شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی ناڕه‌زایی
ده‌بووینه‌وه، بۆ ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه
ده‌یانه‌وێ ئه‌وجۆره كێشانه به‌ره‌و جیایی و
لێكترازان
به‌رن."
ب:
كاك عه‌بوبه‌كر
موده‌ڕسی "له‌بیری ده‌چێته‌وه"
كه كاك جه‌عفه‌ر
ئیلخانی‌زاده (زۆرینه) مه‌ڵبه‌ندی سكاندیناڤی دوو
له‌ت كرد و
كاك
عه‌بدوڵای موهته‌دی له‌ژێر
ئاڵای یه‌كگرتنه‌وه، ته‌وای كۆمه‌ڵه‌ی دوو له‌ت
كرد و
ته‌واوی به‌ڕێوه‌به‌رانی
كۆنگره‌ی دوازده‌ی له‌ناو باڵی زۆرایه‌تی
هه‌ڵبژارد .
كاك
عه‌بوبه‌كر دیسان "له‌بیری
ده‌چێته‌وه" كه ته‌نیا خۆی و كاك جه‌عفه‌ر وه‌ك
به‌رپرسی خۆ ئاماده‌کردن بۆ كۆنگره‌دیاری كرابوون.
دوایه‌ش
به‌پارێزه‌كان
كۆنگره‌ی خۆیان ده‌گرن
و ئه‌و دوو‌له‌ت بوونه كرا به فه‌ڕمی.
پ:
دیاره كه‌مینه‌ش دوای
ئه‌و هێرشانه،
خۆی
هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و وه‌ك
ڕه‌وتی
چاكسازی و گه‌شه‌ی
كۆمه‌ڵه" خۆی
ده‌ناسێنێ.
واتا كه‌مینه‌ش ئێستا
به‌فه‌رمی
جیابووه‌ته‌وه.
4-2-
چوار ڕێباز بۆ یه‌كگرتن
ده‌توانین بڵێین به‌گشتی چوار ڕێباز بۆ یه‌كگرتنی
ڕێكخراوه‌سیاسییه‌كان و
نه‌ته‌وه‌كان هه‌یه. ڕێبازی
دیموكراتانه،
لیبڕاڵانه،
ڕادیكاڵانه و
به‌پارێزانه. (a)
هه‌ربۆ چوونێك بۆ یه‌كگرتن
له‌سه‌ربنه‌مای
ستراتیژیایه‌كی سیاسی،
كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوری و كه‌لتورییه.
(b) به‌گشتی دوو
ستڕاتیژیا هه‌یه،
ستراتژیایه‌كی براگه‌ورانه (لیبڕاڵ، به‌پارێز و
ڕادیكاڵه‌كان،
ستراتیژیایه‌كی وایان
هه‌یه) و ستراتیژیایه‌ك كه له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی
دانانی
په‌رله‌مان و ئازادی
ده‌ربڕینی بیروڕا دامه‌زراوه (ستراتیژیای
دیموكراتانه).
1-4-2
ڕێبازی به‌پارێزه‌كان
ئه‌لف: خاڵه گشتییه‌كان
(1)
به‌پارێزه‌كان به‌پێی
پێناسه دنیا
ئه‌وجۆره‌كه هه‌یه
پێیان باشه و
ئاڵوگۆڕ نا‌سه‌لمێنن.
(2)
ئه‌گه‌ر له‌خواره‌وه‌ڕا
هێرشێان بۆ بێ،
له‌پێشدا حه‌ول ده‌ده‌ن
به‌قسه‌ی خۆش بێده‌نگیان كه‌ن، ئه‌گه‌ر نه‌كرا
به‌توندی
له‌به‌رامبه‌ریاندا
ڕاده‌وه‌ستن.
(3)
مه‌به‌ستی وان
له‌یه‌ك‌بوون و
یه‌كگرتنه‌وه، ده‌ست
هه‌ڵگرتنی "خواره‌وه"-یه له
مافه‌كانیان.
(4)
به‌پارێزه‌كان
له‌ناچاریان قانون
ده‌سه‌لمێنن. ئه‌گه‌ر
داخوازییه‌كانیان جێ‌به‌جێ نه‌بێ له توندوتژی و
شه‌ڕ كه‌لك
وه‌رده‌گرن.
ب: نمونه‌ی تایبه‌ت:
به‌پارێزه‌كانی
ك.ش.ز.ك.(ئێران)
(a)
ستراتیژیا: سۆسیالیزمێك كه له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌ره‌تی
ڕووخاندنی
ده‌سمایه‌داری دانراوه.
به‌ئاشكرا "په‌رله‌مان" له به‌رنامه‌ی
به‌پارێزه‌كان
هه‌ڵگیراوه. ڕزگاری
كورد
له‌چوارچێوه‌ی ئێرانی سۆسیالیستانه‌ی به‌پارێزی
توندوتیژی
فارس. كورد وه‌ك
پله‌دوو چاولێكردن. نه‌بوونی ستراتیژیای
نه‌ته‌وه‌یی
كورد.
كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر
بنه‌ڕه‌تی شێوه‌ژیانی براگه‌ورانه
دانراوه؛ حیزبی
لێنینانه، ڕابه‌ران پێشڕه‌ون و جه‌ماوه‌ر په‌ز.
دژایه‌تی
له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ره سه‌ربه‌خۆكان.
به‌پارێزه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی
بتوانن گوێ‌ناده‌نه مافه‌كانی مرۆڤ و
له‌ژێرپێی ده‌نێن.
(b)
سیاسه‌ت:
(1)
پله‌ی "هێمنانه":له
پێش كۆنگره‌ی یازده‌دا،
به‌پارێزه‌كان له
شێوه‌ی یه‌كه‌م واتا ڕاوه‌ستان له‌به‌رامبه‌ر
جیاوازبیران
به‌شێوه‌ی قسه و نامه
و؛ له دووبه‌ره‌كی
تێخستن له‌ناو جیاوازبیره‌كان... كه‌لك
وه‌رده‌گرن.
(2)
پله‌ی توندوتیژی
بێ‌چه‌ك:له سه‌رده‌می خۆ
حازركردن بۆ كۆنگره‌ی
یازده و له‌ڕه‌وتی كۆنگره و دوای كۆنگره كه‌لك
وه‌رگرتن له
وه‌ده‌رنان و به‌نه‌یار
ناساندنی جیاوازبیره‌كان و دوو له‌ت كردنی
مه‌ڵبه‌ندی
سكاندیناڤی.
(3)
پله‌ی كه‌لك وه‌رگرتن
له توندوتژی و چه‌ك:
پێش گرتنی كۆنگره‌ی
دوازده، به‌پارێزه‌كان ڕه‌نگوڕووی چه‌كداری
ئۆردوگه ده‌گۆڕن و
دۆخی نائاسایی كاتی
پشێوی زاڵ ده‌كه‌ن به‌سه‌ر ئۆردوگه‌دا.
(4)
پله‌ی ته‌قه‌كردن و
شه‌ڕ: ئاسایشی ده‌وڵه‌تی
هه‌رێم دێته ناو
ئۆردوگه و پێش ئه‌وه ده‌گرێ كه كێشه‌كان بگه‌نه
پله‌ی
ته‌قه
2-4-2-
ڕێبازی لیبڕاله‌كان
ئه‌لف:
خاڵه گشتییه‌كان
(1)
لیبڕاڵه‌كان باوه‌ریان به مافه‌كانی مرۆڤ هه‌یه و
حه‌ول
ده‌ده‌ن به‌مافه‌كانیان بگه‌ن.
(2)
لیبڕاڵه‌كان به‌شێوه‌ی تاقه‌كه‌سی بۆ گه‌یشتن
به‌مافه‌كانیان
خه‌بات ده‌كه‌ن و
ڕێكخراوه‌سازكردن و جه‌ماوه‌ر كۆكردنه‌وه كه‌متر
له
به‌رنامه‌كه‌یاندا هه‌یه.
(3)
لیبڕاڵه‌كان له‌چوارچێوه‌ی قانون بۆ مافه‌كانیان
خه‌بات
ده‌كه‌ن.
(4)
جاری وایه، ئه‌گه‌ر به‌قانون نه‌كرا له‌توندوتژی
و شه‌ڕیش
كه‌لك وه‌رده‌گرن.
ب: نمونه‌ی تایبه‌ت:
لیبڕاڵه‌كانی
ك.ش.ز.ك.(ئێران)
(a)
ستراتیژیا: سۆسیالیزمی‌لیبڕاڵانه. شه‌ڕ
وه‌ك ڕێگه‌ك بۆ
گه‌یشتن به مافه‌كان
بۆوێنه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی، نه‌بوونی
ستراتیژیای
نه‌ته‌وه‌یی
كورد.باوه‌ڕ به كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه له‌سه‌ر
بنه‌ڕه‌تی شێوه‌ژیانی
براگه‌ورانه دانراوه؛
حیزبی لێنینانه‌ی چاكراو.
(b)
سیاسه‌ت
(1)
پله‌ی یه‌كه‌م: دوای
كۆنگره‌ی نۆی كۆمه‌ڵه و
دامه‌زران، ده‌سه‌ڵاتی
به‌پارێزه‌كان ده‌سه‌لمێنن و كاتی وه‌ده‌رنانی كاك
حوسێن
شه‌به‌ق و كاك یۆنس بلوری
بێده‌نگ ده‌بن.
ده‌توانین به‌و ده‌سته بڵێین
جیاوازبیرانی "سه‌ره‌وه": كاك ڕه‌زا
كه‌عبی، كاك عومه‌ر
ئیلخانی‌زاده...)
(2)
پله‌ی دووه‌م: گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵه و زۆربوونی
ئه‌ندامان و په‌یدا
بوونی مه‌ڵبه‌ندی به‌هێزی سكاندیناڤی كه ده‌یان
ئه‌ندامی ده‌بێ
و زۆرتر لیبڕاڵ و
ڕادیكاڵ و دیموكرات ده‌بن. ده‌كرێ
به‌وهێزه بڵێین جیاوازبیرانی
"خواره‌وه".
(a) ئه‌وهێزه له‌كاتی
په‌یدا بوونی تائێستا ده‌وری سه‌ره‌كیان له
خه‌باتی جیاوازبیران
گێڕاوه. (b)
مه‌ڵبه‌ندی سكاندیناڤی
ده‌ورێكی سه‌ره‌كی گێڕاوه
له دامه‌زران و گه‌شه‌ی
ڕۆژهه‌ڵات تێ‌ڤێ. (c)
جیاوازبیرانی
"خواره‌وه" بوون به
هۆی زیندوو بوونه‌وه‌ی
جیاوازبیرانی "سه‌ره‌وه" و وه‌جوڵه
خستنیان.
(3)
پله‌ی سێیه‌م:
جیاوازبیره‌كان پێش كۆنگره‌ی
یازده
و له ڕه‌وتی كۆنگره‌كه‌دا و دوای كۆنگره
له‌به‌رامبه‌ر به‌پارێزه‌كان
ڕاده‌وه‌ستن و
بیروباوه‌ڕی خۆیان ده‌رده‌بڕن.
(4)
پله‌ی چواره‌م:
جیاوازبیره‌كان خۆیان وه‌ك
كه‌مینه ده‌ناسێنن.
كه‌مینه‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه خۆی ده‌ناسێنێ و
به‌ڵگه‌ی "چاكسازی..."
بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌و هه‌نگاوه گرینگه له‌ژێر
زه‌ختی
كه‌مینه‌ی خوارێ
وماڵپه‌ڕه‌سه‌ربه‌خۆكان
هه‌ڵده‌گیرێ.
(5)
پله‌ی پێنجه‌م: هێرشی
گه‌وره‌ی یه‌كه‌می
به‌پارێزه‌كان واتا دوو
به‌ش كردنی مه‌ڵبه‌ندی سكاندیناڤی و سازبوونی
مه‌ڵبه‌ندی
سكاندیناڤی (كه‌مینه)
و (زۆرینه).
(6)
پله‌ی شه‌شه‌م: هێرشی
دووه‌می به‌پارێزه‌كان
و حه‌ولی وان بۆ
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كه‌مینه له‌ژێر ئاڵای
یه‌كگرتن.
كه‌مینه‌ی
ناوه‌ندی
له‌ژێر زه‌ختی كاك عه‌بدوڵای موهته‌دی
ڕێككه‌وتنامه‌ی نهێنی له‌گه‌ڵ
زۆرینه ئیمزا ده‌كا.
كه‌مینه‌ی خواره‌وه و
ماڵپه‌ڕه‌سه‌ربه‌خۆكان
پیلانه‌كه ئاشكرا
ده‌كه‌ن و دیسان كه‌مینه‌ی ناوه‌ندی زیندوو
ده‌بێته‌وه.
(7)
پله‌ی حه‌وته‌م: هێرشی
سێیه‌می
به‌پارێزه‌كان و گرتنی
كۆنگره و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كه‌مینه. كه‌مینه خۆی
وه‌ك
ڕه‌وتی چاكسازی و گه‌شه‌ی
كۆمه‌ڵه ده‌ناسێنێ.
5-2-
سه‌رچاوه‌كان
-"ئه‌بوبه‌كر
موده‌ڕسی: كلیل به ده‌س خه‌ڵكانی دیكه‌شه‌وه
بووه،
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن هاتوچۆی
شتۆدیۆ بكه‌ن و ئیمكانی كۆپیكردنی ئه‌و كلیله‌ش
به‌ئاسانی هه‌بووه"،
به دواداچوونێكی‌تر له‌سه‌ر تاڵانكردنی ستۆدیۆی
ڕۆژهه‌ڵات‌تیڤی له‌سوید
و دواین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێڕانی ئێران،
چاو‌دێر،
ژماره 141، دووشه‌مبه 2007.0.27، ل 11
|