|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
پێشنیار بۆ پڕۆژه‌ی كاری ڕه‌وتی چاکسازی و گه‌شه‌ی
کۆمه‌ڵه(ڕ.چ.و.گ.ك
2007.08.30
[ به‌شی دووه‌م،قسمی دووه‌م] دوو ڕێكخراوه‌ی
ته‌واوجیاواز
هه‌یه:كۆمه‌ڵه‌ی به‌پارێزه‌كان (ئاسۆڕه‌ش) و
كۆمه‌ڵه‌ی دیموكراته‌كان (ئاسۆ
گه‌ش)
2-1-
كورته و ئاكام
(A)
دوو ئاسۆی جیاواز
ئه‌لف:
به‌كورتی دوو پڕۆژه
یان ئاسۆی سیاسی
كۆمه‌ڵایه‌تی
هه‌یه: پڕۆژه‌ی سیاسی گه‌ش و ڕه‌ش.
ب:
كۆمه‌ڵه (-ی
به‌پارێزه‌كان) بۆ شاردنه‌وه‌ی
ئه‌وڕاستییه،
پڕۆپاگه‌نده و درۆی "بێ‌پرۆژه‌بوونی" كه‌مینه و
(ڕ.چ.و.گ.ك.)-یان
داتاشیوه.
(B)
ئاسۆ ڕه‌شه‌كان
باڵی
به‌پارێزه‌كان پڕۆژه‌یه‌كی ڕه‌شیان هه‌یه:
(1)
خنكاندنی جیاوازبیران:
بۆنمونه به‌ته‌واوی
هێزیان پێش
بڵاوبوونه‌وه‌ی بیروڕای كه‌مینه‌یان گرت و كاتێك
ئه‌وان به‌ڵگه‌ی
"چاكسازی
ڕێگایه‌ك بۆ یه‌كگرتن و گه‌شه‌سه‌ندن"-یان
بڵاوكرده‌وه، پێیان كوتن
نه‌یار.
(2)
وه‌ده‌رنانی
تاقه‌تاقه‌ی ئه‌ندامان و دوایه‌ش
به‌كۆمه‌ڵ وه‌ده‌رنا:
له‌پێشدا كاك حوسین شه‌به‌ق و... دوایه دوو له‌ت
كردنی
مه‌ڵبه‌ندی سكاندیناڤی و
دوایه‌ش وه‌ده‌رنانی هه‌موو كه‌مینه
(3)
سازكردنی هێزی چه‌كداری
تایبه‌تی و كۆده‌تای
چه‌كدارانه: پێش
كۆنگره‌ی دوازده‌ی به‌پارێزان، ده‌سته‌ی كاك
عه‌بدوڵای موهته‌دی
چه‌كدار ده‌كڕێ و له
ئۆردوگه‌ی كۆمه‌ڵه كۆده‌تای چه‌كدارانه ده‌كا.
(4)
به‌ڕێوه‌به‌ری كۆده‌تا
بۆ سوكایه‌تی كردن به
كه‌مینه و بۆ فریوی
جه‌ماوه‌ر ده‌ڵێ كۆنگره‌ی به‌پارێزان پێنج كورسی
ده‌دا
به‌وان.
(5)
هه‌ڵبژاردنی كۆمیته‌ی
ناوه‌ندی كۆنگره‌ی
دوازده كه زۆرتریان
ژن‌ومێردن و دۆستی نزیكی كاك عه‌بدوڵا: گه‌نده‌ڵی
و كار
به‌خزم‌وكه‌س سپاردن.
(6)
پێوانه‌ی
هه‌ڵبژاردنه‌كانی كاك عه‌بدوڵا
ئه‌وه‌یه: هه‌ر كه‌س كه
بڵێ به‌ڵێ و بێده‌نگ بێ و شك نه‌كا
له‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌و
ده‌بێته ئه‌ندامی
ناوه‌ندی و به‌رپرس.
(7)
ئه‌وروپایی بوون باشه
كاتێك به‌قازانجی كاك
عه‌بدوڵابێ!: كاك
عه‌بوبه‌كر و كاك عه‌بدوڵا باسی ئه‌وروپایی بوونی
هه‌ڵبژاردنی كاك
عه‌بدوڵا ده‌كه‌ن.
به‌ڵام له‌بیرخۆیان ده‌به‌نه‌وه له حیزبه
ئه‌وروپاییه‌كان
چه‌ند كه‌س دێنه‌پێش بۆ
سه‌رۆك بوون و دوایه یه‌كیان هه‌ڵده‌بژێردرێ.
ده‌نا
هه‌ڵبژاردن مانای نییه؛ كێ
هه‌ڵده‌بژێری كاتێك هه‌ر یه‌ك كه‌س هه‌یه!
(8)
ڕووخاندنی ڕژێمی كۆماری
ئیسلامی:
ئه‌وسیاسه‌ته، هاو ده‌نگه
له‌گه‌ڵ به‌پارێزه‌توندوتیژه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و
كورده‌كۆمۆنیسته‌شۆڤه‌نیسته‌فارسه‌كان (كاك
برایمی عه‌لیزادهو...).
ئه‌لته‌رنه‌تیڤی
دیموكراتانه هه‌ڵبژاردنی ئازده له ئێران له‌ژێر
چاوه‌دێری
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و به‌فه‌رمی ناسینی
نه‌ته‌وه‌ی كورد له قانونی بنه‌ڕه‌تی
ئێران و ئاشتی له‌نێوان
ئێران و ئه‌مه‌ریكا.
(C)
ئاسۆ گه‌شه‌كان
(ڕ.چ.و.گ.ك.) به كه‌لك
وه‌رگرتن له لێكۆڵینه‌وه و كه‌شی
ئاواڵه
هه‌موو ڕۆژێ گه‌شه‌ده‌كا. به‌پێچه‌وانه،
به‌پارێزه‌كان كه دژایه‌تی
ماڵپه‌ڕه‌ئازاده‌كان و
زانست ده‌كه‌ن هه‌ر ده‌گه‌ڕێنه‌وه دواوه.
كه‌مینه و (ڕ.چ.و.گ.ك.)
ئاسۆ و پڕۆژه‌یه‌كی گه‌شیان
هه‌یه:
(1)
له‌ناو جه‌رگی
سه‌ره‌ڕۆكان، ئازایانه خۆیان
ناساند و به‌ڵگه‌ی
"چاكسازی ڕێگایه‌ك بۆ یه‌كگرتن و گه‌شه‌كردن"-یان
بڵاوكرده‌وه.
(2)
باوه‌ڕیان به ماڵپه‌ڕ و
باسكارو
نووسه‌ره‌سه‌ربه‌خۆكان
هه‌یه. واتا ئه‌وان به‌فه‌رمی ده‌ناسن و پێیان
ناڵێن نه‌یار.
یارمه‌تی یه‌كتر ده‌ده‌ن و
ڕه‌خنه له‌یه‌كتر ده‌گرن.
(3)
هۆشیاری خوێنده‌واران و
كوردی ڕۆژهه‌ڵاتیان
بردووه‌ته‌سه‌ر
وخه‌باتێكی بیروڕای بێوێنه‌یان وه‌ڕێ خستووه.
(4)
له وه‌ده‌رنان و هێزی
چه‌كدار و كۆده‌تا
كه‌لكیان وه‌رنه‌گرتووه.
(5)
كاك عه‌بدوڵا
ده‌یه‌وێ ئه‌وباسه ون
كا كه ڕێكخراوه‌ی
دیموكراتانه هه‌یه، ده‌كرێ دروست كرێ و كه‌مینه و
(ڕ.چ.و.گ.ك.)
ڕێبازێكی وایان هه‌یه. كاك
عه‌بدوڵا ده‌یه‌وێ بڵێ هه‌ر ڕێكخراوه‌ی
به‌پارێزه‌كان
ڕێكخراوه‌یه و ئه‌وانی
دیكه هیچ نین و بوونیان نییه.
(6)
به‌پێچه‌وانه‌ی بیروڕای
كاك عه‌بدوڵا
كه‌مینه و (ڕ.چ.گ.ك.)
زۆر ئینسجامیان هه‌یه، زۆر هۆشیارن، دایمه باسی
تازه فێر
ده‌بن و گه‌شه
ده‌كه‌ن. كاك عه‌بدوڵا دوژمنی شتی وایه به‌ڵام خۆ
به‌ئاشكرا نابێ
ئه‌وه‌ی بڵێی چونكه
خه‌ڵك كوێر‌و كه‌ڕ نین كه‌وابوو ده‌بێ درۆی
گه‌وره‌ساز كه‌ی:
كه‌مینه ئینسجامی نییه! به‌و
شێوه ڕوحی گۆبێلز له قه‌برێدا شاد ده‌كرێ!
(D)
چه‌ند پێشنیار بۆ (ڕ.چ.و.گ.ك.)
ئه‌لف: كاری زۆر به‌په‌له
1.
داوا بكا له حوكۆمه‌تی
هه‌رێم كه ئه‌و وه‌زعه‌ی كه له ئۆردوگه
هه‌یه به‌فه‌رمی بناسێ
و كۆمه‌ڵه‌ی به‌پارێزان و دیموكراته‌كان
جوێ‌كاته‌وه. ئێستا
مانگێك ده‌بێ باڵی كاك
عه‌بدوڵا و باڵی ڕێفۆرمخوازهكان به‌ته‌وای و له‌كرده‌وه‌دا
جیابوونه‌وه.
ب:
پێشنیار بۆ كاری به‌په‌له و قسه‌وباس له‌ناو
ته‌واوی ڕیزه‌كانی
(ڕ.چ.و.گ.ك.)
(ڕ.چ.و.گ.ك.)
ده‌بێ
ده‌سته‌وشه‌ی "له‌چوارچێوه‌ی ته‌شكیلاتی
كۆمه‌ڵه" لابا
و ئه‌و كارانه بكا:
1.
جێ‌به‌جێ ته‌واوی
ئه‌ندامه فڕێدراوه‌كان بانگ بكاته‌وه ناو
كۆمه‌ڵه واتا ڕیزه‌كانی
(ڕ.چ.و.گ.ك.)، بۆوێنه كاك حوسین شه‌به‌ق و كاك
یۆنس
بلوری...
2.
ته‌واوی حوكمی وه‌ده‌رنانه‌كان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه
3.
به‌ڵگه‌ی ڕێكه‌وتنامه‌ی نهێنی بڵاوكاته‌وه و
به‌فه‌رمی
هه‌ڵیوه‌شێنێته‌وه
4.
بڵاوی كه‌نه‌وه كه چه‌نده پاره‌وه‌رده‌گرن
له
حیزبه‌كوردییه‌كان و موچه‌ی
به‌رپرس و پێشمه‌رگه چه‌نده
5.
وێنه و ڤیدیۆی سمیناره‌كه‌یان جێ‌به‌جێ
بڵاوكه‌نه‌وه
2-1-2
پێشه‌كی
به‌شی یه‌كه‌م
و
به‌شی دووه‌م قسمی یه‌كه‌م له 2007.08.25
و
2007.08.29
دا بڵاوبوونه‌وه.
به‌گشتی نه‌خشه‌ی
نووسراوه‌كان وا ده‌بێ كه
له‌پێشدا سه‌باره‌ت
به‌هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك قسه‌وباسێك وه‌ڕێ ده‌خه‌م و
له كۆتاییدا
پێشنیار بۆ پڕۆژه‌یه‌كی
دیاروڕوون پێشكه‌ش ده‌كه‌م. باسه‌كانم
سه‌ره‌تایین.
1-2-3-
پروپاگه‌نده‌ی تازه‌ی به‌پارێزه‌كان:
ڕێفۆرمخوازهكان بێ‌ئاسۆن!
ئه‌لف:
به‌پارێزه‌كانی كۆمه‌ڵه
له‌پێشدا
جیاوازبیره‌كانیان
تاوانبار ده‌كرد به ناسیۆنالیست، دوایه ناویان
لێنان
نه‌یار و
دژی كۆمه‌ڵه! له‌دوای
كۆنگره‌ی دوازده، به‌پارێزه‌كان، هێرشێكی
گه‌وره‌ی
تازه‌یان ده‌ست
پێكردووه كه گۆیا كه‌مینه و (ڕ.چ.و.گ.ك.)، بێ‌ئاسۆ
و
بێ‌پڕۆژه‌ن!
ب:
هه‌موو كه‌س ده‌زانێ كه
كه‌مینه و
(ڕ.چ.و.گ.ك.)
به‌ڵگه‌ی "چاكسازی ڕێگایه‌ك بۆ یه‌كگرتن و
گه‌شه‌سه‌ندن"-یان له
2007.04.14
بڵاوكرده‌وه كه وه‌ك
پێڕه‌وپڕۆگرام وایه و زۆر باسی تازه‌ی تێدایه.
به‌ڵام
به‌پارێزه‌كان به ئانقه‌ست حاشا ده‌كه‌ن له‌و
ڕاستییه و مه‌به‌ستیان
تێكشكاندی كه‌سایه‌تی
ئه‌ندامانی كه‌مینه و (ڕ.چ.و.گ.ك.)-یه.
پ:
كاك عه‌بدوڵای موهته‌دی
له وتووێژی خۆی
له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی
ڕۆژهه‌ڵاتدا،www.4rojhelat.org،2007.08.27،
باسی "... نه‌بوونی
خه‌تێكی سیاسی
واقعی..."كه‌مینه و (ڕ.چ.و.گ.ك) ده‌كا وده‌ڵێ
كه‌مینه "...هیچ
ئینسجامێكی فیكری و
سیاسی‌یان...نییه". كاك سالارپاشایی
له هه‌مان ماڵپه‌ڕدا
(2007.08.22)
باسی "...بێ‌پرۆژه‌یی
سیاسی..." كه‌مینه و (ڕ.چ.و.گ.ك.) ده‌كا.
ماڵپه‌ڕی زرێبارپرێس به
كه‌مینه و (ڕ.چ.و.گ.ك.) ده‌ڵێ "..بێ‌ئاسۆ..."
(www.zrebarp.org،
هه‌واڵه‌كانی 3شه‌مه 6ی خه‌رمانان،
سه‌ردێڕ:"جیابوونه‌وه له
كۆمه‌ڵه به‌زوویی").
1-2-4-
شه‌ڕی ئاسۆگه‌شه‌كان و
ئاسۆڕه‌شه‌كان
ئه‌لف:
كۆمه‌ڵه (-ی به‌پارێزه‌كان)
شه‌ڕی
پسیكۆلۆژیایانه ده‌كه‌ن و
ڕاستییه‌كان ده‌شارنه‌وه و مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه
كه
ئه‌ندامانی (ڕ.چ.و.گ.ك.)
له‌باری ده‌ڕوونی لاوازكه‌ن
و بڵێن ئێوه هیچ نین و هیچ
پرۆژه‌یه‌كتان نییه.
له‌ڕاستی دا پرسه‌كه ئه‌وه
نییه، باسه‌كه له‌سه‌ر
ئه‌وه‌یه كه دوو
پرۆژه‌هه‌یه. پڕۆژه‌ی به‌پارێزه‌كان كه له
سۆڤییه‌ت و ئه‌وروپای
ڕۆژهه‌لات توشی شكست
بوو واتا كۆمۆنیزمی شۆڤه‌نیستانه و پرۆژه‌ی
سه‌ركه‌وتوانه‌ی
سۆسیالیست و
ناسیۆنالیسته‌دیموكراته‌كان واتا كۆمه‌ڵه‌گه‌ی
كراوه‌ی دیموكراتانه‌ی
ئه‌وروپا.
به‌پارێزه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وباسه ون كه‌ن ده‌ڵێن
كه‌مینه
بێ‌پڕۆژه‌یه.
ب:
ده‌كرێ بڵێین دوو
پڕۆژه و دوو ئاسۆ
هه‌یه: ئاسۆی گه‌ش و
ئاسۆی ڕه‌ش
پ:
ئاسۆ گه‌شه‌كان:
تۆماس مۆر
(Thomas More)
له ساڵی (1516) بۆیه‌كه‌م جار
زاراوه‌ی ئۆتۆپیا (Utopia)به‌كاردێنێ
و نه‌خشه‌ی
كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی عادڵانه داده‌ڕێژێ. دوای ئه‌و
نووسه‌ره، كۆمه‌ڵناس و
سیاسه‌تزانه‌كانی
ئه‌وروپا و شوێنه‌كانی دیكه درێژه به‌وكاره
ده‌ده‌ن ڕۆژبه‌ڕۆژ
نه‌خشه‌كانیان
زانایانه‌تر ده‌بێ.
سۆسیالیست،
ناسیۆنالیست، فێمینیست و
ژینگه‌پارێزه‌دیموكراته‌كان هه‌نگاوی گه‌وره‌یان
له‌وڕێبازه‌دا هه‌ڵگرتووه. بۆوێنه
ئێمه ئێستا له‌باری
تیۆرییه‌وه ده‌زانین جۆن كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وه‌ك
ئه‌وروپا
داده‌مه‌زرێ. به‌و
جۆره نه‌خشانه ده‌كرێ بڵێین "ئاسۆ" یان"پڕۆژه‌ی
سیاسی"، یان
ئۆتۆپیا. ئه‌و پڕۆژانه
به‌گشتی بۆ دامه‌زرانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی عادڵانه‌یه
و ده‌كرێ
پێیان بڵێین
ئاسۆگه‌شه‌كان.
ت:
ئاسۆ ڕه‌شه‌كان:
ئه‌وپرۆژانه‌ی كه بۆ
دامه‌زرانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سه‌ره‌ڕۆیانه‌یه،
ناسراون به
ئاسۆڕه‌ش
(Dystopia). جۆرج
ئۆروێل له چیرۆكه‌درێژه‌به‌ناوبانگه‌كه‌ی به‌ناوی
ساڵی
هه‌زراو نۆسه‌دو
هه‌شتاوچوار(1984)، باسی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئاسۆ ڕه‌ش
ده‌كا كه
له‌وێدا
حیزبه‌سه‌ره‌ڕۆكان خه‌ڵكی دنیا توشی شه‌ڕ
وچاره‌ڕه‌شی ده‌كه‌ن.
1-2-5
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی
دۆستانی نزیكی كاك عه‌بدوڵان
وخزموكه‌سی
یه‌كتری!
كۆنگره‌ی به‌پارێزه‌كان (21) كه‌سی وه‌كو ئه‌ندام
و (5) كه‌سی وه‌ك
جێگری كۆمیته‌ی
ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردووه و كاك عه‌بدوڵاش
وه‌ك سكرتێری گشتی.
زۆرتری
ئه‌ندامه‌كان خزم‌و
كه‌سی كاك عه‌بدوڵا یان ژن و مێردن.
ئه‌لف: لیسته‌ی ئه‌ندامانی
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵه (به‌پارێزان):
1.
عه‌بدوڵا ئازه‌ربار
2.
جه‌عفه‌ر ئیلخانی‌زاده
3.
فاروق بابامیری
4.
حه‌مید به‌هرامی
5.
ناهید به‌همه‌نی
6.
ماجد پاشایی
7.
به‌دری ته‌وحیدی،
8.
خالد سیاده‌ت
9.
محه‌مه‌د شافعی
10.
ساڵح شه‌ریفی
11.
زاگرۆس خوسره‌وی
12.
تاهیر عه‌بد په‌نا
13.
عه‌بدوڵڵا عه‌زیمی
14.
به‌همه‌ن عه‌لیار
15.
ڕه‌سووڵ عه‌لیدوست
16.
فریشته گوڵپه‌روه‌ر
17.
نه‌جمه گوڵپه‌روه‌ر
18.
ئه‌نوه‌ر موحه‌مه‌دی
19.
ئه‌بووبه‌كر موده‌رسی
20.
محه‌مه‌د میسری
ب: لیسته‌ی ئه‌ندامانی جێگر
1.
سالار ئاشناگه‌ر
2.
سالار پاشایی
3.
عه‌لی جه‌واهیری
4.
جه‌لیل عه‌لیپور
5.
فارووق وه‌كیلی
1-2-5-1-
چۆنییه‌تی خزمایه‌تییه‌كان
به‌پێی زانیاری سه‌ره‌تایی كه وه‌گیرم كه‌وتووه:
ئه‌لف: ئامۆزاكانی كاك
عه‌بدوڵا ئه‌وانه‌ن
1. كاك
جه‌عفه‌ر ئیلخانی‌زاده
2. كاك
به‌همه‌ن عه‌لیار
ب: ژن و مێرده‌كان
1.
خاتون
به‌دری ته‌وحیدی و كاك خالد سیاده‌ت
2.
خاتون فریشته گوڵپه‌روه‌ر و كاك ماجد پاشایی
3.
خاتون ناهید به‌همه‌نی و كاك عه‌بدوڵا موهته‌دی
پ: خوشك و برا كان
1.
خاتون فریشته گوڵپه‌روه‌ر و كاك نه‌جمه
گوڵپه‌روه‌ر
ت: خزمایه‌تی وه‌ك زاوا
1.
كاك سالار ئاشناگه‌ر
زاوای كاك محه‌مه‌د شافعییه
2.
کاک ماجد پاشایی
زاوای کاک نه‌جمه‌ی گوڵپه‌روه‌ره
1-2-5-2-
دۆسته‌نزیكه‌كانی كاك
عه‌بدوڵا
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان ده‌ڵێن ئه‌وكه‌سانه‌ی خواره
وه‌ك دۆستی زۆر
نزیكی كاك عه‌بدوڵا وان
1. كاك
عه‌بوبه‌كر موده‌ڕسی
2. كاك
فاروق بابامیری
3. كاك
محه‌مه‌د شافعی
|