|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
پێشنیار بۆ پڕۆژه‌ی كاری ڕه‌وتی چاکسازی و گه‌شه‌ی
کۆمه‌ڵه(ڕ.چ.و.گ.ك)2007.08.25
[به‌شی یه‌كه‌م]
پێشنیار بۆ قانونی كردنی كۆمه‌ڵه و هێزی
پێشمه‌رگه
1
- كورته و ئاكام
ڕه‌وتی چاكسازی و گه‌شه‌ی
كۆمه‌ڵه
ڕایگه‌یاندووه كه به‌زوویی
به‌رنامه‌ی كاری خۆی
ڕاده‌گه‌یێنێ. پێموایه یه‌كێك له‌كاره‌گرینگه‌كان
ده‌بێ
وه‌ڕێ‌خستنی قسه‌وباس
بێت له‌سه‌ر قانونی
كردنی كۆمه‌ڵه.
1-1-
پێشه‌كی
له‌م ڕۆڕا زنجیره‌باسێك سه‌باره‌ت به
پڕۆژه‌كانی داهاتووی
"ره‌وتی چاكسازی و
گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵه"(ڕ.چ.و.گ.ك.) پێشكه‌ش ده‌كه‌م.
باسه‌كان
سه‌ره‌تایین.
به‌گشتی نه‌خشه‌ی نووسراوه‌كان
وا ده‌بێ كه له‌پێشدا سه‌باره‌ت
به‌هه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك
قسه‌وباسێك وه‌ڕێ ده‌خه‌م و له كۆتاییدا پێشنیار
بۆ
پڕۆژه‌یه‌كی دیاروڕوون پێشكه‌ش
ده‌كه‌م.
2-1-
له‌دایك بوونی (ڕ.چ.و.گ.ك).
دوای
ته‌واوبوونی كۆنگره‌ی دوازده‌ی زۆرینه‌ی
ك.ش.ز.ك.(ئێران) له
ڕۆژی
(26)-ی ئاوگوستی
(2007)-دا كه به‌بێ‌به‌شداری كه‌مینه‌گیرا،
كه‌مینه‌ی
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی
كۆمه‌ڵه ڕایگه‌یاند كه "...له‌وه به‌دواوه
نامێنێ و
له‌جیاتیان'ڕه‌وتی
چاكسازی و گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵه' وه‌ك ئۆرگانیسمێك
ڕاده‌گه‌یێندرێ".
له‌به‌یانی
(ڕ.چ.و.گ.ك) هه‌روه‌ها نووسراوه:
"ئەو
رەوتە لە
چوارچێوەى تەشکیلاتى
کۆمەڵەدا و لە هەموو ئەرکەکانى حیزبى بە پێى
پێڕەوى ناوخۆ
بەشدارى دەکات و لە
رێگاى ئورگانیسمى حیزبییەوە دەیهەوێ تەئسیر دابنێ
بۆ گەشە و
چاکسازى لە کۆمەڵەدا.
ئێمە پێمانباشە و خوازیارین زابیتەى کارمان بە
دیالۆگ لەگەڵ
هاورێیانمان لە رەهبەرى
کۆمەڵەدا دیاری بکەین. پێویستە بگوترێ لە
راگەیاندنێکى
دیکەدا، بە شێوەى
کونکرێت خاڵە گشتى و ئەسڵییەکانى بۆچونى خۆمان بۆ
پرەنسیپەکانى
کار و ئەرکەکانى
داهاتوى کۆمەڵە دەخەینە بەر نەزەرى هەموان."
3-1-
بۆچی پڕۆژه‌ی قانونی كردنی كۆمه‌ڵه و هێزی
پێشمه‌رگه؟
ئه‌لف: بابه‌ته‌كان زۆرن و هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وباسه
وه‌پێش ده‌خه‌م
ڕووداوه‌كانی
ئه‌ودواییانه‌یه:
(1)
هه‌ر وه‌ك ئاگادارین ده‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵای
موهته‌دی پێش
گرتنی گۆنگره‌ی 12 له
ئۆردوگای ڕومادییه‌وه پێشمه‌رگه‌ی تازه دێنن.
ده‌سته‌ی
به‌پارێزه‌كان له‌باری
سیاسییه‌وه ناسرابوون و زۆربه‌ی ئه‌ندامانی
كۆمه‌ڵه و خه‌ڵكی
ده‌ره‌وه رێبازی وانی
پێ‌باش نه‌بوو، هه‌ر بۆیه‌ش ده‌ترسان ده‌سه‌ڵاتیان
ته‌واو
له‌ناوبچێ، له‌كاتێكی
وادا، ده‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵا ده‌چێ و هێزی
چه‌كداری خۆی ساز
ده‌كا.
(2)
ڕووداوێكی دیكه كێشه له‌سه‌ر ڕۆژهه‌ڵات تێ.ڤێ. و
نووسینگه‌گه‌یه‌تی.
ب: ئه‌و ڕووداوانه دیسان پێمان
نیشانده‌ده‌ن كه سیسته‌می
حیزبایه‌تی له
ڕۆژهه‌ڵاتی (كوردستان) [هه‌روه‌ها به‌شه‌كانی
دیكه] كۆنه
و ده‌بێ
بگۆڕدرێ.
پ: ئه‌گه‌ر (ڕ.چ.و.گ.ك)
قسه‌وباس له‌سه‌ر ئاڵوگۆری بنه‌ڕه‌تی وه‌ڕێ
نه‌خا، خۆشی وه‌ك
ده‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵای موهته‌دی لێدێ.
ت: خوارووی كوردستان (عێراق)
په‌رله‌مان ، حكومه‌ت و له‌شكری
هه‌یه. ده‌بێ
ئه‌و ده‌زگایانه دیموكراتانه‌تر كرێن و باسی
قانونی كردنی حیزبه‌كانی
ڕۆژهه‌ڵات، سه‌روو و
ڕۆژئاوا (ئێران، توركیا و سوریا)
وه‌ڕێ گه‌وێ.
ج: زۆرتری حیزبه‌كانی خوارووی
كوردستان (عێراق) حیزبی
په‌رله‌مانین، بۆوێنه
یه‌كیه‌تی نیشتمانی و پارتی دیموكراتی كوردستان.
ئه‌وحیزبانه
حكومه‌تی قانونیان قبوڵ
كردووه. ده‌بێ به‌سه‌ر
پێوه‌ندی وان له‌گه‌ڵ حیزبه‌كانی
به‌شه‌كانی دیكه‌ی
كوردستانیش حكومه‌تی قانون زاڵ بێ.
چ: پرسی كورد پرسێكی
ناونه‌ته‌وه‌ییه و ئێستا زیاتر له یه‌ك ملیۆن
كورد له یه‌كیه‌تی
ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكا ده‌ژین. بۆئه‌وه‌ی ئاڵۆزی
له ژیانی ئه‌و
كوردانه په‌یدا نه‌بێ و
بۆئه‌وه‌ی زه‌ره‌د وه‌شۆرشی دیموكراتانه‌ی كورد
نه‌كه‌وێ،
حیزبه‌كوردییه‌كان و
هێزی پێشمه‌رگه ده‌بێ قانونی بكرێن. قازانجێكی
دیكه: قانونی
بوون ڕێ‌خۆش ده‌كا بۆ
پشتیوانی زیاتری خه‌ڵكی دنیایه له
كورد.
4-1-
چۆن حیزبه‌كان و هێزی پێشمه‌رگه قانونی بكرێ؟
ئه‌لف:
پرۆژه‌یه‌ك دانرێ بۆ قانونی كردن، قسه‌وباس
وه‌ڕێكه‌وێ
سه‌باره‌ت
به‌بابه‌ته‌كه.
ب: حیزبه‌كوردییه‌كان
(ڕۆژهه‌ڵات،سه‌روو و ڕۆژئاوا) پرۆگرامی
حیزبه‌كه‌یان بگۆڕن و
ڕووخاندنی ڕژێمه‌كانی ئێران، توركیا و سوریا
وه‌لانێن و وه‌ك
حیزبێكی قانونی ناونووس
كرێن له خوارووی كوردستان (عێراق).
پ: كوردی ئه‌وسێ‌به‌شه كه یان ئه‌ندامی
ئه‌وحیزبانه‌ن یان
پێشمه‌رگه بكرێن به
شارومه‌ندی خوارووی كوردستان (عێراق).
ت: هێزی پێشمه‌رگه‌ی
حیزبه‌كان بكرێته له‌شكری كوردستان
(ڕۆژهه‌ڵات،
سه‌روو و ڕۆژئاوا)، ڕێوشوێننامه‌ی ناوخۆی بۆ
بنووسرێ. دوو ئه‌ركی
سه‌ره‌كییان ده‌كرێ
ئه‌وه‌بێ: خۆ ئاماده‌كردن بۆ
به‌ڕه‌وه‌چوونی ڕاپرسی گشتی
داهاتوو له
سێ‌به‌شه‌كه‌ی كوردستان و پارێزگاری خوارووی
كوردستان (عێراق) به
فرمانی په‌رله‌مان و
حكومه‌ت و له‌شكری هه‌رێم.
ج: ده‌وڵه‌تی هه‌رێم به‌رپرسی
پاراستنی گیانی كورده‌كانی
سێ‌به‌شه‌كه ده‌بێ
وله‌باری
به‌ڕێوه‌چوون و سڵامه‌تی یارمه‌تیان
ده‌دا.
5-1
دانانی ده‌سته‌یه‌ك بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر
ڕووداوه‌كانی
ڕۆژهه‌ڵات تێ.ڤێ.
قانونی كردنی حیزبه‌كان و هێزی پێشمه‌رگه
بۆ چاره‌سه‌ركردنی
بنه‌ڕه‌تی گرفته‌كان
پێویسته. به‌ڵام له‌هه‌لومه‌رجی ئێستادا پێكهێنانی
ده‌سته‌یه‌ك
له باڵی كاك عه‌بدوڵاو
باڵی ڕێفۆرم و به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ
ئاشكرا كردنی
ڕاستییه‌كان پێویسته.
من بوونی نوێنه‌رانی حكومه‌تی
هه‌رێمم له‌وپێشنیاره‌ی خواره‌وه
زیادكردووه:
"ئێمه
داوا له هه‌موو ئه‌ندامانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات
ده‌كه‌ین،
هه‌ڵبه‌ت ئه‌وكه‌سانه‌ی
كه كاك جه‌عفه‌ر به ئانقه‌ست ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی
ته‌نها بۆ
ئه‌وان ناردووه،
خوازیاری ئه‌وه بن هه‌یئه‌هتێك پێكهاتوو له هه‌ر
دووك باڵه‌كه له‌م
كێشه‌یه بكۆڵێته‌وه و
سه‌به‌بكاره‌كانی ئه‌م ڕووداوه به‌بیرو ڕای گشتی
بناسێنێ" (بڕوانه
نامه‌یه‌كی سه‌رئاواڵه...).
6-1-
سه‌رچاوه‌كان
-ڕاگه‌یاندنی
ده‌ست به‌كاربوونی ڕه‌وتی چاكسازی و گه‌شه‌ی
كۆمه‌ڵه،
17
گه‌لاوێژی 1386، 2007.08.07
[هه‌ڵه‌ی چاپی پێموایه ڕۆژه‌كه‌ی 27 نه‌ك 07]،
www.helwist.com
-
ڕاگه‌یاندنی كۆتایی كۆنگره‌ی دوازده‌ی كۆمه‌ڵه،
كۆمه‌ڵه‌ی
شۆرشگێڕی
زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران، 28 گه‌لاوێژی
1386ی هه‌تاوی، 19ی ئووتی
2007،www.komala.org
-نامه‌یه‌كی
سه‌رئاواڵه بۆ ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه و خه‌ڵكی
كوردستان،
ئارام موده‌ڕسی،
محه‌مه‌د فه‌رهادزاده، كیمومه‌رس ڕۆسته‌می،
2007.08.24،www.helwist.com.
ڕوون‌كردنه‌وه‌یه‌كی
كورت!، سالار ئاشناگه‌ر، به‌رپرسی كاتی
ڕۆژهه‌ڵات‌تیڤی، 2007.08.21،www.astafe.eu.
|