|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
بۆچی دانانی ده‌سته‌ی دیتنه‌وه‌ی ڕاستییه‌كان
(له‌ناوكۆمه‌ڵه‌دا)
پێویسته؟
2007.09.09
[ به‌شی دووه‌م وكۆتایی]
پێشنیار بۆ ئه‌ركه‌كانی ده‌سته‌ی
دیتنه‌وه‌ی ڕاستییه‌كان
2-
پێشه‌كی
به‌شی
یه‌كه‌م له 2007.08.26 دا بڵاوبووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ باسه‌كه‌م له‌سه‌ر پێك‌هێنانی
ده‌سته‌كه كۆتاتی پێدێت.
له‌داهاتوودا
له‌زنجیره‌وتاری دیكه ده‌چمه‌وه سه‌ر
باسه‌ناته‌واوه‌كان.
2-1
ده‌سته‌كه له چه‌ند لایه‌ن ده‌بێ پێك
بێ؟
پێموایه ده‌سته‌كه ده‌بێ له حه‌وت لایه‌ن پێك‌بێت:
(1) نوێنه‌ری
ڕه‌وتی چاكسازی و گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵه (ڕ.چ.و.گ.ك.)،
(2) نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی‌كۆنگره‌ی
دوازده (3) نوێنه‌ری په‌رله‌مانی هه‌رێم (4)
نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی داد و وه‌زاره‌تی
هه‌رێم بۆكاروباری داد (5) نوێنه‌ری پۆلیسی هه‌رێم
(6) ده‌سته‌لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی
زانكۆكانی كوردستان (به‌شی زانستی سیاسه‌ت و
كۆمه‌ڵناسی) (7) نوێنه‌ری
گۆڤاره‌سه‌ربه‌خۆكان.
2-1-1-
بۆچی حه‌وت لایه‌ن؟
ئه‌لف:
دۆخی كاروباری ڕێكخراوه‌سیاسییه‌كانی
به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان (ڕۆژهه‌ڵات، ڕۆژئاوا و
سه‌روو) له هه‌رێمدا ناروونه و
ده‌بێ به‌لێكۆڵینه‌وه و به‌شداری په‌رله‌مان و
حكومه‌تی هه‌رێم و ڕێكخراوه‌كانی
ئه‌وبه‌شانه ڕوون بكرێته‌وه.
ب:
ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مان و زانكۆكانی هه‌رێم
ده‌بێ به‌هێزبكرێن و هه‌ڵسووڕاوانه به‌شداری بكه‌ن
له
دۆزینه‌وه‌ی هۆی گرفته‌كان و
چونییه‌تی قانونی كردنی
حیزبه‌كان.
پ:
له‌وڵاته‌كانی ئه‌وروپا دابونه‌ریت وایه كه
په‌رله‌مان كه نوێنه‌ری شارومه‌ندانه، قسه‌وباس
له‌سه‌ر پرسه‌گرینگه‌كان ده‌كا و
لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر وان ده‌سپێرێ به زانكۆكان و
ئه‌وانیش ده‌سته‌یه‌ك داده‌نێن بۆ
ڵێكۆڵینه‌وه و دوایه ئاكامی كاره‌كه‌یان به
شارومه‌ندان و په‌رله‌مان
ڕاده‌گه‌یێنن. ئێمه‌ی كوردیش ده‌بێ له شێوه‌یه‌كی
ئاوا كه‌لك وه‌رگرین.
2-1-2-
چه‌ند پێشنیار بۆ كاری
ده‌سته‌كه
(A)
پێشه‌كی و باسه‌گشتییه‌كان
ئه‌لف:
كورد نه‌ته‌وه‌یه‌كی بێده‌وڵه‌ته و له
ڕۆژهه‌ڵات، سه‌روو و ڕۆژئاوا ده‌سه‌ڵاتی سیاسی
وڵاته‌كه‌ی له
ده‌ست‌دانییه.
ب:
له خوارووی كوردستان (عێراق)، ده‌وڵه‌ت،
په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یه.
پ:
له خوارووی كوردستان حیزبه‌سیاسییه‌كانی
ڕۆژهه‌ڵات، سه‌روو و خواروو ده‌بێ قانونی بكرێن و
ئۆردوگه‌كانیان هه‌ڵوه‌شێته‌وه.
هێزی پێشمه‌رگه بكرێته هێزێكی قانونی بۆ پاراستنی
وڵاتی كوردستانی خواروو و
گه‌ڕانه‌وه‌ی هێمنانه بۆ سێ به‌شه‌كانی كوردستان
له‌داهاتوو، له‌ژێرچاوه‌دێری
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.
ئۆردوگه‌كان وه‌ك ده‌وڵه‌تێك له‌ناو ده‌وڵه‌تی
هه‌رێم‌دان و ئه‌وه له‌گه‌ڵ حوكمه‌تی یاسادا
نایاته‌وه.
ت:
یه‌كێك له بناغه‌كانی كاری حیزبه‌كان، ده‌بێ
خه‌باتی
قانونی بێ له ئێران، توركیا و سوریا بۆ به‌فه‌رمی
ناساندنی نه‌ته‌وه‌ی كورد له
قانونی بنه‌ڕه‌تی ئه‌و‌سێ وڵاته.
ج:
كێشه‌ی حیزبه‌كوردییه‌كان به جیاكردنه‌وه‌ی
ئۆردوگه
چاره‌ی نایات. شێوه‌ی
وا چاره‌سه‌ركردنێكی كاتییه و دیسان كێشه‌كان
سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه؛ بۆیه ده‌بێ چاره‌سه‌ری
بنه‌ڕه‌تی بدۆزرێته‌وه.
چ:
لێكۆڵینه‌وه وئه‌زموون نیشانی داوه
كه كاتێك یه‌كێك مافی ئینسانێك له‌ژێر پێده‌نێ
ئه‌گه‌ر زاڵمه‌كه نه‌ناسێنین،
شارومه‌ندان دڵ‌سارد ده‌بنه‌وه و باوه‌ڕیان به
قانون لاواز ده‌بێ و له‌شێوه‌ی
ناقانونی بۆ گه‌یشتن به مافی خۆیان كه‌لك
وه‌رده‌گرن. ئه‌وه جێی داخه. به‌ڵام
چاره ئه‌وه‌یه كه زوڵمه‌كه بسه‌لمێنین و كارێك
بكه‌ین كه ئه‌و ئینسانه
به‌مافی
خوراوی خۆی بگات.
(B)
كاری تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌كێشه‌ی ناوخۆی
كۆمه‌ڵه
ئه‌لف:
یه‌كێك له‌سه‌رچاوه‌كانی توندوتیژی
كه
ده‌بێ لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێ، كۆده‌تای سیاسی
و چه‌كدارانه‌ی ده‌سته‌ی كاك
عه‌بدوڵا موهته‌دییه (توندوتیژی سیاسی و چه‌كداری)
.
ب:
یارمه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی كۆنگره‌ی دوازده و
(ڕ.چ.و.گ.ك.)
بدرێ كه
ببنه
دوو حیزبی قانونی له خوارووی كوردستان.
پ:
ئاشكرا كردنی یارمه‌تی یه‌كیه‌تی نیشتمانی
به‌هه‌ردووك‌ڕێكخراوه و سپاردنی كاری ئه‌و دوو
ڕێكخراوه به وه‌زیری داد و وه‌زیری
هه‌رێم بۆكاروباری داد.
ت:
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه بكرێته
هێزی
پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان (ئێران)
به‌یارمه‌تی وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه و
وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری پێشمه‌رگه.
ج:
ئۆردوگه‌كان به‌شێك له خاكی خوارووی كوردستانه
و ده‌بێ
كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه له قانون كه‌لك وه‌رگیرێ.
چ:
باسكراوه كه ته‌نیا چه‌ند پێشمه‌رگه بۆ
پارێزگاری سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی
كۆنگره‌ی‌دوازده و (ڕ.چ.و.گ.ك.) بمێننه‌وه و
باقی پێشمه‌ر‌گه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی تا
چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان چه‌كه‌كانیان
بده‌نه هێزی ئاسایش. ئه‌و پێشنیاره هه‌نگاوێكه
بۆ هێدی كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و
پێموایه بۆ ده‌ست‌پێكردن كارێكی سه‌ركه‌وتوانه
ده‌بێ.
خ:
پێموایه هه‌ر له‌ئێستاوه، ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی
كه پارێزه‌ری
سه‌ركردایه‌تین، ده‌بێ وه‌ك پێشمه‌رگه‌ی
ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان چاویان
لێكرێ و موچه‌ی وان به ئاشكرا بدرێ.
پێشمه‌رگه‌كانی دیكه‌ش
له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی
كاروباری پێشمه‌رگه ناونوس بكرێن
و موچه‌كه‌یان ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی
پێشمه‌رگه‌وه بدرێ.
د:
موچه‌ی ئه‌ندامانی ناپێشمه‌رگه‌ی هه‌ر دوو
ڕێكخراوه‌كه‌ش، وه‌ك موچه‌ی په‌نابه‌ری سیاسی
دابنرێ و حوكمه‌تی هه‌رێم بیدا،
به‌ئاشكرا و به‌قانونی.
ر:
ورده‌ورده ده‌بێ وای لێبێت كه
ڕێكخراوه‌سیاسییه‌كوردییه‌كان (له‌وانه كومه‌ڵه‌ی
كۆنگره‌ی دوازده و ڕ.چ.و.گ.ك.)
ده‌فته‌ری ئاشكرا و قانونیان له شاره‌كانی
خوارووی كوردستان و دنیا
هه‌بێ.
ز:
پێموایه ده‌وڵه‌تی هه‌رێم ده‌بێ چه‌ند
پارێزه‌ر
وه‌ك ڕاوێژكاری كۆمه‌ڵه‌ی كۆنگره‌ی دوازده و
(ڕ.چ.و.گ.ك.) دیاری بكا
بۆ
ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو ڕێكخراوه بتوانن هاسانتر
گرفته‌كان وه‌ك گرفتێكی قانونی
چاره‌سه‌ركه‌ن.
ژ:
زه‌وت كردن ده‌بێ وه‌ك كارێكی دژی قانون چاوی
لێكرێ. نه كۆمه‌ڵه‌ی كۆنگره‌ی دوازده و نه
(ڕ.چ.و.گ.ك.) نابێ له‌شێوه‌ی وا كه‌لك
وه‌رگرن. ئه‌ندامان و پێشمه‌رگه‌كانی هه‌ر دووك
ڕێكخراوه
ده‌بێ وه‌ك شارومه‌ندی
خوارووی كوردستان (عێراق) چاویان لێ‌بكرێ و نابێ
له‌شێوه‌ی ناقانونی كه‌لك وه‌رگرن
|