|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
سه‌باره‌ت به‌كۆنگره‌ی دوازده‌ی به‌پارێزه‌كانی
كۆمه‌ڵه
2007.08.27
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
[به‌شی یه‌كه‌م]
حیكایه‌تی زیندووبوونه‌وه‌ی مردووه‌كان و
فڕێدانی تابوتی مه‌یته‌كه‌یان!
1.
كورته وئاكام
ئه‌لف:
كۆنگره‌ی دوازده‌ی زۆرایه‌تی
ك.ش.ز.ك.(ئێران) په‌له‌قاژه‌یه‌ك بوو بۆ
له‌ناو‌بردن و ته‌رتوتوناكردنی كه‌مینه.
به‌ڵام كاك عه‌بدوڵا موهته‌دی و هاوڕێكانی
ده‌یانه‌وێ كۆنگره‌كه وه‌ك ڕووداوێكی
گرینگ نیشان بده‌ن. ڕۆژ‌نییه چه‌ند وتار و به‌ڵگه
له‌سه‌رماڵپه‌ڕه‌كان
بڵاونه‌بێته‌وه و درۆ‌و ده‌له‌سه‌كانی
به‌پارێزه‌كان ئاشكرا نه‌كرێ.
ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه كه‌مینه‌ی كۆمه‌ڵه
جوڵانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی
بیروڕای وه‌رێ خستووه و ته‌ختوتاجی به‌پارێزه‌كانی
وه‌له‌رزه‌خستووه و تازه به‌هیچ
شێوه‌یه كاك عه‌بدوڵا و هاوڕێكانی ناتوانن
سه‌ركوتی كه‌ن.
ب:
دانانی پێنج كورسی بۆ كه‌مینه‌ی كۆمیته‌ی
ناوه‌ندی به‌قه‌ولی به‌پارێزه‌كان بۆ ئه‌و
هاوڕێیانه‌ی "په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ
كه‌مینه‌ی پێشووی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی" بووه، له
چه‌ند ڕوانگه‌وه باسكراوه. من
پێموایه ئه‌و پێشنیاره
سوكایه‌تی كردنه به كه‌مینه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی
و
جیاوازبیرانی ناو كۆمه‌ڵه. مه‌به‌ست له‌و پێشنیاره
ئه‌وه‌یه دووبه‌ره‌كی بكه‌وێته
نێوان كه‌مینه‌ی "سه‌رێ" و كه‌مینه‌ی "خوارێ".
مه‌به‌ستێكی دیكه ئه‌وه‌یه كه
كه‌مینه‌ی "سه‌رێ" ببن به ته‌واب و خه‌ڵك بۆلایان
نه‌چن.
پ:
پێشنیاری دووهه‌می كۆنگره‌ی به‌پارێزه‌كانیش
كه حازرن
بیروڕای كه‌مینه بڵاو كه‌نه‌وه هه‌ر بۆفریودانی
جه‌ماوه‌ره،چونكه
شه‌رتومه‌رجی بۆدانراوه.
له‌باسه‌كه‌م دا ڕوونم كردووه‌ته‌وه كه
به‌پارێزه‌كان
ده‌یانه‌وێ بیروڕای
كه‌مینه سانسۆڕ كه‌ن. چونكه به‌ئاشكرا ده‌ڵێن كه
كه‌مینه
ڕێبازی سیاسی نییه و
ده‌بێ پێڕه‌وی به‌پارێزه‌كان قبوڵ كه‌ن.
ت:
ئه‌گه‌ر كه‌مینه‌ی ناوه‌ندی پێج
كورسییه‌كه هه‌ڵبژێرێ مانای ئه‌وه‌یه كه كاك
عه‌بدوڵا وه‌ك بارمته و زیندانی سیاسی
ئه‌وانی هه‌میشه له‌به‌ر
ده‌ست دایه و ناهێڵێ مرته‌قیان بێت. بۆیه‌شه كاك
عه‌بدوڵا
ده‌ڵێ یان پێنج تابوت یان سانسۆر. ئه‌گه‌ر پێنج
كورسییه‌كه قبوڵ نه‌كرا واتا
كه‌مینه‌ی ناوه‌ندی شه‌وڕۆژ له‌ژێر چاوه‌دێری
نه‌بوو، باشترین شێوه بۆ بێده‌نگ
كردنیان سانسۆڕه.
ج:
به‌پارێزه‌كان، كه‌مینه‌ی"خوارێ"-یان
به‌گشتی فڕێداوه
و له به‌یانی كۆنگره‌كه‌یان جه‌ماوه‌ری
تێكۆشه‌رانی كه‌مینه‌ی
"خوارێ"
وه‌ك ئاژاوه‌چی ناسراون و وه‌ده‌رنراون.
چ: له (2007.08.20) كه‌مینه‌ی كۆمه‌ڵه، دوای
كۆنگره‌ی
به‌پارێزه‌كان خۆی وه‌ك "ڕه‌وتی چاكسازی و گه‌شه‌ی
كۆمه‌ڵه" ناساند
و ته‌واوی
بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی
به‌پارێزه‌كانی كرده بڵقی
سه‌رئاو.
1.1.
پێشه‌كی
له‌مڕۆڕا زنجیره‌باسێك له‌سه‌ر كۆنگره‌ی
به‌پارێزه‌كانی كۆمه‌ڵه
ده‌ست‌پێده‌كه‌م. نووسراوه‌كانم سه‌ره‌تایی ده‌بن
و بۆ وه‌ڕێخستنی
قسه‌وباس.
ئه‌م وتاره پاشكۆیه‌كی هه‌یه.
2-1-
كۆنگره‌ی دوازده
و زیندوو بوونه‌وه‌ی
مردووه‌كان!
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی "كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێڕی
زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی
ئێران" (باڵی كاك عه‌بدوڵای موهته‌دی)
له ڕۆژی (17)-ی ئاگوستی 2007 كۆنگره‌ی ئه‌و
باڵه، كۆتایی پێهاتووه. ئه‌و كۆنگره به‌بێ
به‌شداری كه‌مینه‌گیرا. له‌ڕاستیدا،
كه‌مینه‌ی كۆمه‌ڵه به‌هۆی نادیموكراتانه‌بوونی
ڕه‌وتی خۆحازركردن بۆ كۆنگره،
به‌شداری له كۆنگره‌كه‌دا نه‌كرد (بڕوانه: چرا در
كنگره 12 شركت نمی‌كنیم؟). دوای
ئه‌و كۆنگره‌یه، كه‌مینه‌ی كۆمه‌ڵه ڕایگه‌یاند كه
خۆی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه و وه‌ك
"ڕه‌وتی
چاكسازی وگه‌شه‌ی كۆمه‌ڵه" هه‌ڵسوڕانی خۆی درێژه
پێده‌دا (بڕوانه:
ڕاگه‌یاندنی ده‌ست به‌كار...).
كاك عه‌بدوڵای موهته‌دی داڕێژه‌ری كۆنگره‌ی
به‌پارێزه‌كان بووه. هه‌ر ئه‌ویش دیسان
وه‌ك سكرتێری گشتی هه‌ڵده‌بژێردرێته‌وه.
كۆنگره، ڕێبازی كاك عه‌بدوڵای موهته‌دی ده‌باته
پێش و بۆ سوكایه‌تی كردن
به‌كه‌مینه‌ی ناوه‌ندی، ئاوا بڕیار ده‌د:ا
ناوه‌ندییه‌كه‌یان پێنج
كه‌س "كه
به‌هۆی
په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌مینه‌ی پێشووی كۆمیته‌ی
ناوه‌ندی له كۆنگره‌دا به‌شدارییان
نه‌كرد بوو، به‌خۆی زیاد بكا."
له ڕاگه‌یاندنی كۆتایی كۆنگره‌ی (12)-دا نووسراوه:
"كۆنگره
هه‌روه‌ها بۆ پاراستنی یه‌كڕیزی و نیشان‌دانی
نیازپاكیی
خۆی، له‌بڕیارێكدا ئیختیاری به كۆمیته‌ی
ناوه‌ندیی هه‌ڵبژێردراوی خۆی دا كه 5 كه‌س
له‌و هاوڕێیانه‌ش كه به‌هۆی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ
كه‌مینه‌ی پێشووی كۆمیته‌ی
ناوه‌ندی له كۆنگره‌دا به‌شدارییان نه‌كرد بوو،
به‌خۆی زیاد بكا."
بزانین ئه‌و پێنچ كه‌سه كێن؟
كاك
عه‌بدوڵا موهته‌دی له زمانی ده‌سه‌ڵاتداران كه‌لك
وه‌رده‌گرێ
كه زمانێكی تایبه‌ته و جۆرج ئۆروێل پێی‌ده‌ڵێ
"زمانی نوێ"(New
Speech).
لێ‌حاڵی
بوون له‌وزمانه هاسان نییه؛ به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه
دانه‌رانی ئه‌و زمانه ده‌یانه‌وێ
ڕاسستییه‌كان ون كه‌ن: به‌شه‌ڕ ده‌ڵێن ئاشتی و
به‌نه‌زانی ده‌ڵێن زانین.
بۆوێنه له به‌یانه‌كه نووسراوه "...5 كه‌س كه به
هۆی
په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌مینه‌ی پێشوو...". لێرده‌دا
كه‌مینه وه‌ك دیارده‌یه‌كی خراپ
ناسراوه، ڕژێمی شا ئاشكراتر به‌جیاوازبیره‌كانی
ده‌كوت ئاژاوه‌چی. جاری واشه
ده‌یكوت ئه‌و ئاژاوه‌چییانه خه‌ڵك
هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن. له‌به‌یانه‌كه‌ی كۆنگره‌ش
هه‌روایه: كه‌مینه‌یه‌كی به‌دفه‌ڕ هه‌یه، واتا
ڕه‌شوڕووته‌كانی كۆمه‌ڵه كه خراپن و
چه‌ند كه‌سێك له ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌یان فریوداوه.
ئه‌و چه‌ند كه‌سه به‌قسه‌ی كاك
عه‌بدوڵای موهته‌دی ده‌بوو له‌گه‌ڵ وی بان نه‌ك
له‌گه‌ڵ كه‌مینه (خواره‌وه).
ڕاسته‌كه‌ی ئاوابوو كه له‌پێشدا
له‌نێوڕه‌شوڕووته‌كان (كاك‌هێرش عه‌لیزاده...) و
له‌مه‌ڵبه‌ندی سكاندیناڤی، جیاوازبیره‌كان
خه‌باتی خۆیان ده‌ست‌پێك كرد و
ئه‌و تێكۆشانه
كاری كرده سه‌ر سه‌ره‌وه و كه‌مینه‌ی كۆمیته‌ی
ناوه‌ندی (كاك
ڕه‌زاكه‌عبی و...) له‌گه‌ڵ كه‌وتن و به‌ڵگه‌ی
"چاكسازی ڕێگایه‌ك بۆ یه‌كگرتن و
گه‌شه‌كردن"-یان بڵاوكرده‌وه.
بۆكاك عه‌بدوڵا پێی وایه كه‌مینه‌ی ناوه‌ندی
فریویان
خواردووه؟
تاساڵێك
له‌مه‌و به‌ر باڵی كاك عه‌بدوڵا موهته‌دی
(شه‌ریكه‌ی
ده‌سته‌ی باوه‌ڕكوێره
كورده‌كۆمۆنیسته‌شۆڤه‌نیسته‌فارسه‌كان) به‌سه‌ر
كۆمه‌ڵه‌دا
زاڵ بوون. ئه‌و ده‌سته توانی بووی لیبڕاڵه‌كان
(كاك عومه‌رئیلخانی‌زاده، كاك ڕه‌زا
كه‌عبی...) ته‌واو بێده‌نگ كا. واتا له‌به‌رامبه‌ر
كاك عه‌بدوڵا نه‌یان‌ده‌وێرا
مرته‌قیان بێ. نمونه‌كه‌شی بێده‌نگی وانه
له‌به‌رامبه‌ر وه‌ده‌رنانی
جیاوازبیره‌كانی (2001-2003)-ی كۆمه‌ڵه: كاك حوسێن
شه‌به‌ق و كاك‌یۆنس بلوری
(بڕوانه
پاشكۆ).
كاك ڕه‌زا ئیتر ناترسێ و بیروباوه‌ڕی خۆی
ده‌رده‌بڕێ.
به‌ڵام ئێستا وانه‌ماوه،
كاك ڕه‌زای كه‌عبی توڕه‌یی خۆی له
سوكایه‌تی پێكردنه‌كه ده‌رده‌بڕێ و ده‌ڵێ:
(2007.08.18)
"ره‌زا
كه‌عبی:"ئێمه كونگره‌ی كۆمه‌له‌و
سكرتێره‌كه‌شی به
مه‌شرووع نازانین".
2007 08 18 - 20:30
(بۆرۆژهه‌لات)
ـ تایبه‌ت:ره‌زا
كه‌عبی كه‌سایه‌تی دیاری ناو كۆمه‌له له
لێدوانێكی تایبه‌ت به (بۆرۆژهه‌لات)
سه‌رتاپای كونگره‌ی دوانزه‌ی كۆمه‌له كه دوو
رۆژ له‌مه‌وپێش كۆتایی به
كاره‌كانی هات ده‌باته ژێر پرسیار‌و ده‌لێ:"
ئێمه ئه‌و كونگره‌یه به هه‌موو
كاره‌كانیه‌وه‌و به سكرتێره‌كه‌شی به مه‌شرووع
نازانین‌و زۆر نادێموكراتیكه‌و
به پێچه‌وانه‌ی به‌رنامه‌و پێره‌وی نێوخۆی
كۆمه‌له‌ی ده‌زانین"،ماڵپه‌ڕی
ڕۆژهه‌ڵات
(www.4rojhelat.org)"
هه‌مان ماڵپه‌ڕ
چه‌ند ڕۆژ دوایه زیاتر
بیروبۆچوونی كاك ڕه‌زای
كه‌عبی باس‌ده‌كا(2007.08.22):
"هه‌واڵنێری
سلێمانی : ره‌زا که‌عبی که‌سایه‌تی دیاری ناو
کۆمه‌ڵه له لێدوانێکی تایبه‌ت به (بۆ
رۆژهه‌ڵات) ئه‌و پێنج کورسییه ته‌رخان
کراوه‌ی تازه‌ترین کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵه‌ی ره‌ت
کرده‌وه که بۆیان دیاری کرابوو و وتی:
"به
هیچ جۆرێک وه‌ری ناگرین و ئه‌وه‌ی ئه‌وان نێویان
ناوه نیاز پاکی، نیاز پاکی
نییه، خۆ ئێمه حیزبێکی ئیسلامی نین". ئه‌و
ده‌ڵێ:"ئه‌م پێنج کورسییه به پێی کام
مێعیار و ئوسول و پرنسیپی حیزبی دیاری کراوه؟
ئێمه نوێنه‌رایه‌تی 60%ی کۆمه‌ڵه
ده‌که‌ین و ئه‌وان ته‌نیا نوێنه‌رایه‌تی 40%ی
ده‌که‌ن".
ئه‌و سه‌باره‌ت به
ئه‌گه‌ری ئینشیعاب له کۆمه‌ڵه وتی: " باڵی
ده‌فته‌ری سیاسی خۆی بۆ ئینشعاب له
کۆمه‌ڵه ئاماده کردوو و ئه‌گه‌ر کار وا بچێته
پێش ئینشیعاب شتێکی حه‌تمییه".
ئه‌و له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا باسی له کار و
کرده‌وه‌کانی چه‌ند رۆژی رابردووی
رێبه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵه به نیسبه‌ت ره‌وتی چاکسازی
کرد و وتی: "ده‌رگای
ئۆرگانه‌کانیان داخستووه و ماشێنه‌کانیان
شاردۆته‌وه و زۆر کاری هه‌ژارانه‌یان
کردووه"...
1-2-1-
كاك عه‌بدوڵا توڕه‌یه
له فڕێدانی پێنج
تابوته‌كه!
كاك عه‌بدوڵا و كاك سالار كه له كۆنگره‌دا پێنج
تابوتیان بۆ
كه‌مینه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حازر كردبوو، له‌و
نه‌ترسییه‌ی كاك ڕه‌زا توڕه ده‌بن
و زمانی نوێی ئۆروێڵ فڕێ ده‌ده‌ن و ئه‌وجۆره‌ی كه
هه‌ن خۆیان نیشان ده‌ده‌ن.
ئه‌گه‌ر له‌به‌یانه‌كه‌ی دوای كۆنگره‌ی دوازده
"به‌زمانی نوێ" ئاماژه‌یان كرد
بوو به كه‌مینه‌ی به‌دفه‌ڕ و ڕوونیان نه‌كردبووه
كه مه‌به‌ستیان له "په‌یوه‌ندی
له‌گه‌ڵ كه‌مینه..." چییه. ئیتر له ڕۆژهه‌ڵات ئه‌و
په‌رده لاده‌ده‌ن و كاك
عه‌بدوڵڵا كه‌ی‌پێش كۆنگره‌كه وه‌ده‌رده‌كه‌وێ.
كاك عه‌بدوڵای
موهته‌دی له وتووێژ له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵات
ده‌ڵێ كه‌مینه له‌باری تیۆری و له‌كرده‌وه‌دا
ئاڵاهه‌ڵگری هیچ رێفۆرمێك نین
(2007.08.22):
"ئه‌و
نه‌یشارده‌وه كه"ئه‌وان هیچ جۆره ناكۆكی
سیاسی‌و
فیكریان نیه كه شه‌رعییه‌ت بدا به‌و دوو
به‌ره‌كایه‌تیه، بۆیه من پێم وایه
ته‌نیا تموحی شه‌خسی‌و ده‌سه‌لاته‌و هیچی تر".
ئه‌و ده‌لێ:" ئه‌وان وشه‌ی
رێفۆرم‌و چاكسازییان ته‌نیا له نه‌بوونی
خه‌تێكی سیاسی واقێعی دا به
ده‌سته‌وه گرتوه بۆ ئه‌وه‌ی جۆرێك شه‌رعییه‌ت
بده‌ن به‌و دووبه‌ركایه‌تی‌و
ناكۆكیه‌ی ناو كۆمه‌له". ئه‌و جارێكی دیكه
دووپاتی ده‌كاته‌وه كه:"ئه‌وان
نه به تیئۆری‌و نه به كرده‌وه ئالاهه‌لگری
هیچ چاكسازییه‌ك نه‌بوون‌و
هه‌لسووكه‌وتی ئه‌و ده‌وره‌شیان نیشان ده‌دا كه
چاكسازی وشه‌یه‌كی گونجاو نیه
بۆ ئه‌و هاورێیانه".
1-3-1
یان مانه‌وه وه‌ك مه‌یت یان بڵاوكردنه‌وه‌ی
بیروڕاكانیان به سانسۆركراوی!
ئه‌لف:
كاك عه‌بدوڵای موهته‌دی جارێكی دیكه له
هه‌مان وتوێژ له‌گه‌ڵ ڕۆژهه‌ڵات له "زمانی نوێ"
كه‌لك وه‌رده‌گرێ چونكه زمانی نوێ
بۆ گێژكردنی خه‌ڵك و فریودانیان شتێكی باشه.
ئه‌گه‌ر زمانه‌كه‌ی كاك
عه‌بدوڵا بگۆڕین مه‌به‌ستی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و ئاوا
وه‌دیار ده‌كه‌وێ: كه‌مینه‌ی
ناوه‌ندی ئه‌گه‌ر ببێته ته‌واب و ده‌ست
له‌ئاژاوه‌چییه‌كانی كه‌مینه‌ی خواره‌وه
هه‌ڵگرێ ئه‌و ده‌م ده‌توانێ بێ و له‌سه‌ر
كورسییه‌كانی دانیشێ.
كاك عه‌بدوڵا
به‌وشێوه ڕه‌فتاره ده‌ڵێ شه‌ڕافه‌تمه‌ندانه. دیاره
بۆ زۆردارێك ئه‌وه
شه‌ڕافه‌تمه‌ندانه‌یه به‌ڵام بۆ زۆرلێكراوێك ئه‌و
كاره سوكایه‌تی پێكردنه و كاك
ڕه‌زا كه‌عبی و باقی ئه‌ندامانی كه‌مینه‌ی
ناوه‌ندی ده‌یانه‌وێ له‌مه‌و
به‌ر نه‌ترسێن
و له‌به‌رامبه‌ر زۆردار ڕاوه‌ستن.
كاك عه‌بدوڵا ده‌ڵێ
:
"هه‌ر
چه‌ند نه‌یشارده‌وه كه بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌وان له
ده‌فته‌ری سیاسی كۆمه‌له مه‌رجی
هه‌یه:"پیشنیاری ئێمه بۆ ئه‌وان ئه‌وه‌یه
كه ئه‌و 5 كورسیه‌ی كه بۆیان دیاری كراوه له
كومیته‌ی ناوه‌ندی دا پری
بكه‌نه‌وه‌و بێ گۆمان ئه‌و كاره بكه‌ن ده‌توانن
بێنه‌وه بۆ ناو ده‌فته‌ری
سیاسی.خۆشیان باش ده‌زانن ئه‌وه باشترین‌و
شه‌رافه‌تمه‌ندترین رێگاچاره‌سه‌ره بۆ
هه‌ر دوولامان".
ب: كاك عه‌بدوڵا
ده‌ڵێ كه‌مینه ڕێبازێكی سیاسی نییه. كه‌وابوو
به‌ڵێن ده‌دا كه بیروڕاكانیان بڵاوكاته‌وه. دیاره
هه‌روا سوك‌وهاسانیش نییه!
كه‌مینه ده‌بێ "ئیلتیزام به‌پێڕه‌وی ناوخۆ" بكه‌ن
واتا سانسۆڕی كاك عه‌وڵا قبوڵ
كه‌ن، جا ئه‌و ده‌م بۆچوونه‌كانیان بڵاو
ده‌كرێته‌وه:
كاك عه‌بدوڵا كوتویه:
"موهته‌دی
كه له‌م كونگره‌یه‌ش وه‌ك سكرتێر
هه‌لبژێردرایه‌وه له ئه‌گه‌ری به‌شداری
نه‌كردنی ئه‌وان له ده‌سه‌لات ئه‌و
ته‌زمینانه‌شی خسته روو بۆیان‌و وتی:"ئه‌گه‌ر
نایشیانه‌وێ له ده‌سه‌لات
به‌شداری بكه‌ن له‌م حاله‌ته ئیلتیزام به
پێره‌وی ناوخو بكه‌ن‌و ئێمه
مافه‌كانیان وه‌ك مافی راده‌ربرین‌و راگه‌یاندن‌و
سیاسی به ره‌سمی قبوول
ده‌كه‌ین بۆیان".
1-4-1-
جیاوازی كاك ڕه‌زای كه‌عبی و كاك سالار
پاشایی
كاك سالار پاشایی ئه‌ندامی جێگری كۆمیته‌ی
ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه،
هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی (12)-ی كۆمه‌ڵه (باڵی
به‌پارێزه‌كان)
،
هێرش ده‌كاته سه‌ر كه‌مینه و ڕه‌وتی چاكسازی
كۆمه‌له و كاك ڕه‌زای
كه‌عبی.
جیاوازی بنه‌ڕه‌تی بیروبۆچوونی كاك سالار و كاك
ڕه‌زا له‌سه‌ر
ڕێكخراوه‌ی لێنینانه‌یه. كاك ڕه‌زا چیدیكه باوه‌ڕی
به‌ڕێكخرا‌وه‌ی وا نه‌ماوه.
به‌ڵام كاك سالار پێیوایه هه‌ركه‌س بیروڕای
جیاوازی هه‌بێ حیزبی لێنینانه لاواز
ده‌كا چونكه خاڵی گه‌وره‌ی ئه‌وحیزبانه ئه‌وه‌یه:
ڕابه‌ران شوانن و جه‌ماوه‌ر
په‌ز.
كاك سالار له وتارێك له ماڵپه‌ری ڕۆژهه‌ڵات ئاوا
باسی بۆچوونی خۆی
سه‌باره‌ت حیزبی وه‌ك پۆڵا (واتا سه‌ره‌ڕۆ)-ی
لێنینانه ده‌كا
(22.08.2007):
"من
لام وایە ناوبردن لە بەناو رێکاری "نیمچە بەرەی
چەپ" یان "دوو
رەوت" بوون لە نێو حیزبێکی سیاسی‌دا، تەنیا بە
مانای بردنە ژیر پرسیاری سەرجەم
میکانیزمە حیزبییە رەسمییەکانە و وەستانەوە بە دژی
پێڕەوی ناوخۆی حیزب و تەنانەت
پێشیل کردنی بنەماکانی حیزبە، لە لایەکی دیکەوە
بنبەستێکی بێ ئاسۆی تەشیکلاتییە کە
تەنیا رێگەی دەرباز بوونی خۆی لە دابڕان و
جیابوونەوەدا دەبێنێ و ژێستی دڵگەورەیی و
فراوانی سیاسی لە لوتکەی قەیرانی بێ خەتیی سیاسی و
پڕژوبڵاوی فکری‌دا بە خۆ دەگرێ.
بێ گومان رەوتی رووداوەکان راستییەکانی دیکەش بۆ
بزووتنەوە و هەڵسووڕاوانی ماندوویی
نەناسی لە داهاتوودا دەخاتە روو. رەنگە یەکێک لە
خەسارەکانی نێو بزووتنەوەی کورد لە
سەردەمی مودێرن و حیزبایەتیدا، ژێر پێ نانی
بەرژەوەندی باڵای بزووتنەوە و حیزب لە
پێناو بەرژەوەندی گروپی و جیناحی بووە کە هەر
جارەو تراژیکتر یان کۆمیکتر لە جاری
پێشوو لە شوێنێک و لە نێو حیزبێکی بە ئەزموونی
دیکەدا مەترسی دابڕان دەکاتە ئەمری
واقیع و کاریگەری نێگەتیڤی سایکۆلۆژیک لە نێو
جەماوەری رەنجدیتویدا بە جێ دەهێڵێت.
حەق وایە ئەم جارە کۆمەڵگای کوردستان و
بزووتنەوەکەی، وەڵامی نا بەم بێ پڕۆژەییی
سیاسی و دۆش دامانە حیزبی و بیچم دانی دابڕانە
بداتەوە...(www.4rojhelat.org)".
كاك
ئاسۆ ئیسلام په‌نا باسی وتاری ناوبراوی كاك سالار
ده‌كا و لایه‌نێكی دیكه‌ی باسه‌كه
ڕوون‌ده‌كاته‌وه: ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ
كه‌شێكی ئازاد
هه‌بێ بۆ گه‌شه‌ی بیروڕا و تێكۆشه‌ران ناچار
نه‌كرێن كه گوێ له‌مشت
بن.
كاك ئاسۆ ئاوای نووسیوه (2007.08.27):
"ئیمزای
ژێر نووسراوه‌كه‌ی كاك سالار نیشان ده‌دات كه
ئه‌و
نووسراوه‌یه نه‌ك بۆچوونی خۆی به‌ڵكوو وه‌ڵامی
سه‌ركردایه‌تیی لایه‌نگرانی
به ناو كۆنگره‌ی 12یه به قسه‌كانی كاك ره‌زا.
پرسیار ئێستا ئه‌وه‌یه: بۆ كاك
سالار هه‌ڵبژێردرا بۆ ئه‌م مه‌به‌سته؟ هه‌موو
ئه‌وانه‌ی له ناو كۆمه‌ڵه‌دان
ده‌زانن ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ كاك سالاریان (به‌و
وه‌زعه‌ی كه هه‌موو كۆمه‌ڵه بینی
چۆناوچۆن) كردووه به هاوكۆمیته‌ی خۆیان، هه‌تا
دوێنێ دژایه‌تیان ده‌كرد و
ئاماده نه‌بوون ته‌نانه‌ت به‌رپرسایه‌تیی
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی پێ بسپێرن.
هه‌ڵبژاردنی كاك سالار بۆ نووسینی ئه‌و
بۆچوونانه، جارێكی دیكه بێ متمانه‌یی
ده‌فته‌ری سیاسی به كاك سالار ده‌سه‌لمێنێت و
هه‌موو ئه‌و پێنووسینانه بۆ
رووخاندنی پرده‌كانی پشت سه‌ری كاك سالاره.
ئه‌وه‌ی بۆچوونه‌كانی كاك سالاری
له پێشووتر بینیبێت و وه‌رچه‌رخانی له ناكاوی
ئه‌و هاوڕێیه‌ی شیكردبێته‌وه،
ده‌زانێ كه به‌داخه‌وه كاك سالار بێ ئه‌وه‌ی
خۆی بزانێت له داوێك كه‌وتووه
كه هیچی له پشت سه‌ریه‌وه بۆ ناهێڵێ و هه‌موو
رێگای گه‌ڕانه‌وه‌ی لێ
به‌ربه‌ست ده‌كات." (سه‌ڕچاوه:www.4rojhelat.org,
"به‌چاوبه‌ستن
حاشا له بوونی خۆر
ناكرێت'كورته‌وڵامێك بۆ كاك سالار پاشایی".
5-1
سه‌رچاوه‌كان
-"چرا
در كنگره 12 شركت نمی‌كنیم؟"،اقلیت كمیته مركزی
كومه‌له-
سازمان انقلابی زحمتكشان كردستان ایران، 5 اوت
2007.
www.4rojhelat.org
(له‌ژێر
سه‌ردێڕی "بۆ له كۆنگره‌ی دوازده‌ی كۆمه‌ڵه
به‌شداریمان نه‌كرد"،
2007.08.2007).
-"ڕاگه‌یاندنی
كۆتایی كۆنگره‌ی دوازده‌ی كۆمه‌ڵه"،
كۆمه‌ڵه‌ی
شۆرشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران [باڵی
به‌پارێزه‌كان]، 19ی ئووتی
2007.www.komala.org
-"ڕاگه‌یاندنی
ده‌ست به‌كاربوونی ڕه‌وتی چاكسازی و گه‌شه‌ی
كۆمه‌ڵه"، ڕه‌وتی چاكسازی و گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵه،
2007.08.07 (ڕۆژه‌كه ده‌بێ هه‌ڵه‌ی
چاپی بێ).www.helwist.com
-"عه‌بدوڵا
موهته‌دی:"من له‌گه‌ڵ جیابوونه‌وه‌ی باڵی كه‌مینه
له
كۆمه‌ڵه نیم."، ماڵپه‌ڕی ڕۆژهه‌ڵات،2007.08.23،
www.4rojhelat.org.
6-1
-
پاشكۆ
به‌شێك له‌نامه‌ی كاك حوسێن شه‌به‌ق:
"کرده‌وه
یان عکس‌العملی کاک عبدالله مهتدی له کۆنگره‌ی
یه‌که‌می
دوای جیایی له دژی شه‌خسی من و ده‌ر کردنی
قطعنامه‌یه‌ک له‌م باره‌یه‌وه
کرده‌وه‌یه‌کی غه‌یری دیموکراتیک بوو. نه‌ک له دژی
من، به‌لکوو ئه‌ساسه‌ن له دژی
رووحی ره‌فاقه‌ت و سوننه‌ت و پره‌نسیپه‌کانی
کۆمه‌له. کرده‌وه‌یه‌ک که
له
نه‌هایه‌ت دا له دژی هه‌موو هاورییانی کۆمه‌له و
خودی خۆیشی بوو. که‌س ئه‌و
له‌حه‌زاته‌ی له بیر نه‌چوه‌ته‌وه که کاک عبدالله
مهتدی له کۆنگره دوای
خویندنه‌وه‌وه‌ی یادداشته‌که‌ی من له لایه‌ن
هیئه‌ت ره‌ئیسه‌ی کۆنگره به په‌له له
جێگای خۆی هاته خوار و به شڵه‌ژاویه‌وه خۆی
گه‌یانده هیئه‌ت ره‌ئیسه و ئه‌و
بریاره‌ی که له دژی من (که به خیری ناسلامه‌تم
نۆینه‌ری ته‌شکیلاتێکی کۆمه‌له بووم)
نووسرابوو له ده‌ستی ئه‌وانی ستاند و له
کرده‌وه‌یه‌کی سه‌ر سوورهێنه‌ری تر دا
مستێکی توندی له مێزه‌که‌ی به‌ر ده‌می دا و هاواری
کرد که : هاورییان ئه‌وه، ئه‌و
بریار نامه‌یه شتێکی که‌مه، شتێکتان له بیر چووه
بینووسن. ده‌بێ شتێکی پێی ئێزافه
بکرێ. ده‌بێ بڵێن که مه‌حکوم یشی ده‌که‌ین.ئه‌و
به‌و کاره غه‌یری دیموکراتیکه‌ی و
به که‌لک وه‌رگرتن له هه‌موو اعتبار و نفوزی خۆی،
جه‌وی کۆنگره‌ی گۆری و
دانیشتوانی کۆنگره‌ی که نیوه‌ی راستیان جه‌وان
بوون مه‌رعووب کرد.
به‌لام بریار
نامه‌که چ بوو که به نه‌زه‌ری
کاک عبدالله شتێکی وای که‌م بوو؟ بریار نامه‌که
ئه‌وه بوو یانی ئاوا نووسرابوو: "ئێمه که
ده‌نگمان به‌و قطعنامه‌یه داوه
راده‌گه‌یه‌نین که قسه‌کانی حسین شه‌به‌ق توهین به
ئارمان‌ها و مقدساتی ئێمه‌یه و
له گه‌ل نه‌زه‌راتی ره‌سمی کۆمه‌له مغایره‌تی
کاملی هه‌یه و ئێمه رێگه ناده‌ین ئه‌و
قسانه لێره بکرێن یان تێکرار ببنه‌وه...."
به‌لام
باشه مه‌سه‌له چ بوو؟ من چم کوتبوو؟ من چم کردبوو؟
ئایا به
کۆمه‌له‌م کوتبوو حیزبی بنه ماڵه؟ ئایا من ئه‌و
قسانه‌م کردبوو که به قسه‌ی کاک
عبدالله له شه‌ئنی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌له‌دا
نه‌بوون؟ ئایا دیفاعم له ج.ا کردبوو؟
ئایا نێوی کاک عبدالله یان که‌سێ‌کی ترم به سووکی
هێنابوو؟ زیاتر له 80 که‌س شاهید
له‌و کۆنگره‌یه دانیشتبوون که به خۆشی‌یه‌وه هه‌ر
هه‌موویان زیندوون و که‌سی سیاسی
و تێگه‌یشتوون. بۆ خۆت کاک عبدالله باسی ئه‌وه
ده‌که‌ی که من له کۆنگره پیاویکی
خراپ نه‌بووم. دیفاعم له گوزارشه سیاسی‌یه‌که‌ی
ئێوه کردبوو ! ئه‌ی باشه بۆ
کۆنگره‌ی کۆمه‌له‌ت له دژی شه‌خسی من به‌سیج کرد
به حاله‌تی ئاماده باشت ده‌رهێنا؟!
ئیجازه بده‌ن تا من که‌مێکی‌تر رووناکی بخه‌مه
سه‌ر.
من که دوای چه‌ند جار داوای
نۆره بۆ قسه کردن
و رد کردنه‌وه‌ی له لایه‌ن هیئه‌ت ره‌ئیسه
سه‌ره‌نجام
یادداشتێکم بۆ هیئه‌ت ره‌ئیسه نارد. كاک زاگرۆس
یادداشته‌که‌ی بۆ بردم. کاک رضا
کعبی هه‌ر
به زاگرۆس دا
ئه‌و کات پیامێکی تهدیدآمێزی بۆ ناردمه‌وه که
ئه‌گه‌ر
یادداشته‌که‌م وه‌رنه‌گرمه‌وه، خراپم به سه‌ر
دێنن. مشه‌خه‌سه‌ن هیئه‌ت ره‌ئیسه
ئاوایان پێیان کوتبووم: " ئه‌گه‌ر یادداشته‌که‌ت
وه‌رنه‌گرێوه و بیخوێنینه‌وه وات
به سه‌ر دێنین که قه‌ت له بیرت نه‌چێته‌وه."
ئه‌لحه‌ق که قسه‌که‌شان مصداقی
حه‌قیقه‌ت بوو." (سه‌ڕچاوه: "تاریخ له پراتێکی خۆی
دا، به‌رده‌وام شت روون
ده‌کاته‌وه"، ح. شه‌به‌ق ،نامه‌یه‌ک بۆ ئاگاداری
هاورییانی کۆمه‌له و بۆ به‌رێز کاک
عبدالله مهتدی،
www.helwist.com).
u.
|