2007.09.07
[به‌شی پێنجه‌م وكۆتایی]
ڕێفۆرمخوازه‌كان بۆ ناسینی
خۆیان و ناساندنی
به‌پارێزه‌كان پێویستیان به‌روونكردنه‌وه‌ی
ڕێبازه‌سیاسییه‌كانه!
5-
كورته و ئاكام
ئه‌لف:
له به‌شی حه‌وته‌م و كۆتایی
زنجیره‌باسه‌كه‌م
"سه‌باره‌ت به‌پێویست‌بوونی كه‌مینه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی
سه‌ربه‌خۆ"،
2007.08.28،
به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی تاریخی ڕاپه‌ڕینی
ڕیفۆرمخوازه‌كانی كۆمه‌ڵه‌م
كرده دوو خول: خولی ڕێفۆرمخوازه‌تاقه‌كه‌سه‌كان و
خولی ڕێفۆرمخوازی وه‌ك جوڵانه‌وه.
پێموایه ئێستا ئه‌وجوڵانه‌وه پێویستی به خولێكی
دیكه له ئاڵوگۆڕه.
ب: بۆ به‌هێزكردنی ده‌سكه‌وته‌كان ئێستا پێویسته،
ڕێبازه‌سیاسییه‌كان ڕوونتر باس بكرێ. ده‌نا ڕه‌وتی
چاكسازی هه‌ر ئه‌و به‌ڵایه‌ی
به‌سه‌ردێ كه به‌ر ڕێفۆرمخوازه‌كانی دیكه هاتووه:
واتا ناتوانن ئاڵوگۆڕێك سازكه‌ن و
توشی وێستان ده‌بن.
پ:
"خه‌باتی
بیروڕا
له هه‌موو گۆڕه‌پانه‌كان
و تێكۆشانی سیاسی دیموكراتانه، له كه‌شێكی ئازاد!"
ده‌بێ سه‌ردێڕی
خه‌باتی ئه‌و
خوله‌بێت.
5-1
پێشه‌كی
به‌شی یه‌كه‌م
،دووه‌م ، سێیه‌م و چواره‌م
له 2007.08.27
،
2007.08.31
،
2007.09.01
و2007.09.02 دا بڵاوبوونه‌وه.
ئه‌مڕۆ
به‌شێك له‌باسه‌كانم له‌سه‌ر كۆنگره‌ی دوازده‌ی
به‌پارێزه‌كان كۆتایی پێدێ. له‌داهاتوودا له
زنجیره‌ی جیاواز ،قسه‌وباسه‌كان درێژه
پێده‌ده‌م.
5-2-
بۆچی خولی سێیه‌م پێویسته؟
ئه‌لف:
له خولی سێیه‌مدا ده‌بێ ناڕوونی
له‌باسه‌كاندا لابه‌ین. ده‌بێ لێكۆڵینه‌وه
بكه‌ینه باو و باسی ستراتیژیای شۆرشی
كورد و باس له‌سه‌ر فێمینیزیم، سۆسیالیزم و
ژژینگه‌پارێزی دیموكراتانه وه‌ڕێ
خه‌ین.
ب: كاتێك باس له‌سه‌ر تیۆری و سیاسه‌ت
وئایدیۆلۆژییه‌كان ڕوون ده‌بێته‌وه، باس له‌سه‌ر
ڕێكخراوه‌ش گه‌شتر وه‌دیار
ده‌كه‌وێ، بۆوێنه سیاسه‌ت و تیۆری دیموكراتانه،
ڕێكخراوه و دامه‌زراوه‌ی سیاسی خۆی
ده‌وێ.
پ:
ئه‌وڕۆژانه چه‌ند وتاری تازه له‌ماڵپه‌ره‌كان
بڵاوبووه‌ته‌وه و باسكاره‌كان
ده‌ستیان كردووه به لێكدانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی
كورده‌واری و ناسینی ڕیشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی وسیاسی
جیاوازبیره‌كان. نمونه: مه‌عروف
كه‌عبی، كۆمه‌ڵه:ڕێكخراوه یان بزووتنه‌وه،
www.4rojhelat.org
،2007.09.02؛
شیروان
كرماشانی، كۆمه‌ڵه
دوێنێ و ئه‌مڕۆ و سبه‌ی،
www.helwist.com.
ت: كاك
ڕێبوار ڕه‌شید ده‌ستی كردووه به
وه‌رگێڕانی زنجیره‌وتارێك سه‌باره‌ت به ڕه‌وتی
دیموكراتانه‌كردنی كۆمه‌ڵگه له
وڵاته‌كانی
سكاندیناڤی. وتاری وا بۆ وانه‌وه‌رگرتن و
ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی باسه‌كان
زۆر پێویستن. ڕێبوار ڕه‌شید، پرۆسه‌ی
به‌دیموكراسیكردن،
2007.09.04،www.helwist.com.
5-2-1-
ناڕوونی سه‌باره‌ت به سۆسیالیزم و
ناسیۆنالیزم
ئه‌لف:
كاك عومه‌ر ئیلخانی‌زاده ده‌ڵێ( گۆڤاری
ئاسۆ، ل5، ژماره 519، دووشه‌ممه 2007.09.03،www.asoxandan.com
):
"...ده‌مه‌وێت
ئه‌وه بڵێم ڕوانگه‌كان جۆرێك بوو كه
به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و قسانه‌ی كه عه‌بدوڵڵا
موهته‌دی كه ده‌ڵیت هیچ
جیاوازییه‌كی سیاسی نییه، جیاوازی له‌سه‌ر
بنه‌ماكانی ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵه
كوردستانییه، چه‌پ و سۆسیالیسته نییه، به‌ڵام
ئه‌گه‌ر دێنه سه‌ر تاكتیك و
جۆری حزبایه‌تی، زۆر به‌ئاشكرا جیاوازییه‌كان
دیاره و به هه‌لومه‌رجی سیاسیی
ئێستاشه‌وه په‌یوه‌ندی هه‌یه.
"
ب:
من پێموایه ڕوانگه‌ی سۆسیالیزمی كاك عه‌بدوڵا
موهته‌دی سۆسیالیزمی به‌پارێزی توندوتیژی فارسه و
ڕوانگه‌ی سۆسیالیزمی كاك عومه‌ر
ئیلخانی‌زاده سۆسیالیزمی لیبڕاڵانه‌یه. دیاره له
به‌ڵگه‌ی "چاكسازی...." باسی
سۆسیالیزمی دیموكراتانه كراوه. به‌ڵام ڕوون
نه‌كراوه‌ته‌وه مه‌به‌ست له‌و زاراوه
چییه وجیاوازی له‌گه‌ڵ سۆسیالدیموكراتی و
سۆسیالیزمی لیبڕاڵانه چییه. له
به‌رنامه‌ی كۆمه‌ڵه‌ش (پێش كۆنگره‌ی
به‌پارێزه‌كان) باسی كوردستانی بوون و ئێرانی
بوون تێكه‌ڵ كراوه.
پ: كاك عومه‌ر خۆی ده‌ڵێ له ڕوانگه‌ی باوه‌ڕ به
سۆسیالیزم
جیاوازی له‌گه‌ڵ كاك عه‌بدوڵا نییه و به‌ڵام
له‌ڕووی تاكتیك و جۆری حیزبایه‌تییوه
جیاوازییان هه‌یه.
تاكتیك
و جۆری حیزبایه‌تی له ستراتیژیایه‌ك
هه‌ڵده‌قوڵێ.
سیاسه‌ت و بیڕوڕای سۆسیالیستانه‌ی كاك عه‌بدوڵا
سۆسیالیزمی
به‌پارێزه. باوه‌ڕی به په‌رله‌مان نییه. باوه‌ڕی
به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
ده‌سمایه‌دارییه به‌شێوه‌ی توندوتیژانه، باوه‌ڕی
به‌ڕووخاندنی كۆماری ئیسلامی
به‌هه‌مان شێوه. ئۆپۆزیسیۆن سه‌ركوت ده‌كا و
ناهێڵێ خه‌باتی بیروڕای ئازاد وه‌ڕێ
كه‌وێ. ئه‌و بۆچوونانه له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه و
سۆسیالیزمی دیموكراتانه
نایه‌نه‌وه.
ت:
دیاره سه‌باره‌ت به كاك عه‌بدوڵا ده‌بێ بڵێین
"باوه‌ڕی
بووه". كاك عه‌بدوڵا سه‌رده‌مێك له ژیانی
باوه‌ڕی به‌وبیروڕایه هه‌بووه.
ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌و سه‌رۆك حیزبه و خاوه‌ن
ده‌سه‌ڵاتی ماڵی وسیاسی ته‌واو و
سه‌ره‌ڕۆیانه. بۆ كاك عه‌بدوڵا ئیتر سیاسه‌ت مانای
پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی تاقه‌كه‌سی
خۆیه‌تی و هیچی دیكه. ئه‌و له باسی سۆسیالیزم بۆ
كێشانی خه‌ڵك
وفریودانیان كه‌لك
وه‌رده‌گرێ نه‌ك بۆ خۆشكردنی ژیانیان.
ج:
كاتێك
باسی خه‌باتی بیروڕا ده‌كه‌ین بۆ گه‌شه‌ی
جوڵانه‌وه‌ی چاكسازییه و بۆ ئاڵوگۆڕ له كۆمه‌ڵی
كورده‌واری كه یه‌كێكی وه‌ك كاك
عه‌بدوڵا دژی ئه‌وه و ده‌یه‌وێ به خوێن‌ڕشتن پێشی
بگرێ.
كاك عه‌بدوڵا كه
چه‌ندڕۆژ له‌مه‌و‌به‌ر كۆده‌تای چه‌كدارانه‌ی
له ئۆردوگه‌ی كۆمه‌ڵه وه‌ڕێخست،
به‌دژی پێشمه‌رگه‌كانی كه‌مینه كوتبوی:"لێگه‌ڕێن
با حه‌مامی خوێن ساز بێت." كاك
فاروق بابامیری دۆستی كاك عه‌بدوڵا
كوتبوی:"هه‌موو ئه‌ندامانی ئێمه با قامكیكان
له‌سه‌ر په‌لاپیتكه‌ی چه‌كه‌كانیان بێت." كاك
عه‌بدوڵا كۆنه‌پۆشی وتبوی:"گرینگ نیه
له‌كه‌م‌كه‌م و له‌زۆر زۆر ده‌كوژرێ." (بڕوانه:
ڕه‌وتی چاكسازی كۆمه‌ڵه پێشڤه‌چوونی
ڕێكخراوه‌كه له ڕێفۆرمی قووڵ و بنه‌ڕه‌تی‌دا
ده‌بینێ، 2007.09.02،
www.renesans.info.)
بۆ
ئه‌وه‌ی باڵی به‌پارێز ته‌واو
له‌لای جه‌ماوه‌ر بناسرێ ده‌بێ خولی سێیه‌م
به‌ته‌واوی هێزی خۆمان وه‌ڕێ
خه‌ین.
چ:
باڵی به‌پارێز یه‌كڕه‌نگ نییه.
بۆوێنه
كه‌سانێك وه‌ك كاك عه‌بدوڵا و كاك فاروق بابامیری
ده‌كرێ بڵێین له
هه‌ره‌توندوتیژه‌كانن. به‌ڵام زۆرتری ئه‌و
كه‌سانه‌ی له ده‌وری كاك عه‌بدوڵا و
كۆنگره دوازده‌كه‌ی كۆبوونه‌وه، كه‌سانێك نین كه
ته‌واوی پرده‌كانیان له پشت
خۆیان ڕووخاند بێت و پاك ده‌ستیان لێ‌بشۆین