|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
سه‌باره‌ت به‌پێوه‌ندی هونه‌ر و سیاسه‌ت
2007.09.22
[ به‌شی یه‌كه‌م] به پارێزه توندوتیژه‌كان و
پڕوپاگه‌نده‌ی به‌وێنه‌ی وان د‌ه‌بێ بناسرێن و
شه‌رمه‌زاركرێن و بۆ دادگه
بنێردرێن!
1-
كورته‌و ئاكام
(A)
هونه‌ر و خه‌باتی
چینایه‌تی و ژنان
خه‌باتی
چینه‌كانی كۆمه‌ڵگه و خه‌باتی ژنان له هونه‌ردا
ڕه‌نگدانه‌وه‌یان
هه‌یه. هونه‌ری
چینه‌چه‌وساوه‌كان و ژنان بۆ ڕێ‌خۆش كردن بۆ
ژیانێكی پڕ له‌ئاشتی و
به‌رامبه‌ری و شادییه و هونه‌ری به‌پارێزه‌كان
زۆرجار ڕێ‌خۆش
ده‌كا بۆ سه‌ركوتكردن
و كوشتار و شه‌ڕ و مه‌رگ.
(B)
ده‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵا
له هونه‌ر بۆ هاندانی شه‌ر و كوشتار
كه‌لك وه‌رده‌گرن
ئه‌لف:
ده‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵای
موهته‌دی له جیات
خه‌باتی بیروڕا له‌گه‌ڵ
ڕه‌وتی چاكسازی و گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵه و
ڕێكخراوه‌كانی دیكه،
له پروپاگه‌نده ودرۆ و
ده‌له‌سه كه‌لك وه‌رده‌گرێ.
ب:
كاك حه‌مید بارامی
دوای گرتنی كۆنگره‌ی
دوازه‌ی كۆمه‌ڵه
كه به‌بێ به‌شداری كه‌مینه‌گیرا،
بووه‌ته ئه‌ندامی كومیته‌ی
ناوه‌ندی و ئه‌ندامی
كومیته‌ی ڕێكخستنی
ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
كاك حه‌مید
ماڵپه‌ره‌كه‌ی(www.brwska.com)
كردووه‌ته ناوه‌ندێك بۆ
پروپاگه‌نده
و شه‌ڕهه‌ڵاییساندن
به وشه و وێنه
به‌دژی ڕه‌وتی چاكسازی و گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵه و
ڕه‌وتی ڕێفۆرمی ناو
حیزبی دیمكراتی كوردستان (ئێران). دیاره ماڵپه‌ڕی
ئاستافیش كه
به‌رپرسه‌كه‌ی كاك
فاروق موده‌ڕسییه هه‌ر ئه‌وكاره ده‌كا. ماڵپه‌ڕی
زرێبارپرێسیش
له‌و ڕێ‌خۆشكردنه بۆ
شه‌ڕ و لێدان و گۆپاڵبه‌ده‌ستییه‌دا به‌شداره.
پ:
به‌پارێزه‌توندوتیژه‌كان (فاشیسته‌كان و
كۆمۆنیسته
شۆڤه‌نیسته‌كان) و ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كان
له ته‌واوی تاریخ‌دا كه‌لكیان
له‌وشێوانه وه‌رگرتوو.
ت:
له زه‌مانی
نازیییه‌كان له ئه‌لمانیا، بۆ
ئه‌وه‌ی ڕێ‌خۆش كه‌ن بۆ
كوشتاری جوله‌كه‌كان، پێیان ده‌كوتن دز و خوێنمژ،
له
سۆڤییه‌ت جیاوازبیره‌كان وه‌ك
نۆكه‌ری ئه‌مپریالیزم ده‌ناسران و ستالین،
ئینسانكوژی
نارده ئه‌مه‌ریكای
لاتین و ترۆتسكی كوشت.
ج:
له وڵاته‌كانی ئه‌وروپا
و
ئه‌مه‌ریكا،
كاربه‌ده‌ستان و خوێنده‌واره‌كان ده‌سته
به‌پارێزه توندوتیژه‌كان
به‌جه‌ماوه‌ر
ده‌ناسێنن. پۆلیس ئه‌و ده‌ستانه له‌ژێر چاوه‌دێری
خۆی ڕاده‌گه‌رێ.
چ:
هونه‌ری وێنه‌كێشان و
كاریكاتێركێشانی
ده‌سته به‌پارێزه
توندوتیژه‌كانیش ده‌خرێته به‌ر قسه‌وباس. چونكه
ئه‌وانه
دوژمنایه‌تی بڵاو
ده‌كه‌نه‌وه و ده‌بنه هۆی شه‌ڕ سازبوون له‌نێوان
تازه و
كۆنه شارومه‌نده‌كان.
خ:
ئێمه‌ش له‌سه‌رمانه كه
قسه‌وباس له سه‌ر
كاریكاتێر كێشه‌كانی
كاك عه‌بدوڵا وه‌ڕێ خه‌ین و بیانناسێنین و دوایه‌ش
ده‌سته‌كه‌یان بخه‌ینه
ژێر چاوه‌دێری پۆلیس.
1-1-
پێشه‌كی
له‌مڕۆڕا باسێك له‌سه‌ر پێوه‌ندی هونه‌ر وسیاسه‌ت
ده‌ست پێده‌كه‌م.
باسه‌كان و وه‌رگێڕانی
ده‌قه‌كان سه‌ره‌تاییه.
به‌پێی
زانیاری تێكۆشه‌رێكی كۆمه‌ڵه، كاك حه‌مید بارامی و
خاتوون
فریشته گوڵپه‌ره‌وه‌ر
كه ئه‌ندامی كومیته‌ی ناوه‌ندی كاك عه‌بدوڵان،
له لایه‌نگره‌توندوتیژه‌كانی
حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری بوون. كاك سالار
ئاشناگه‌ریش
وه‌ك ئه‌وان توندوتیژ
لایه‌نگری كۆمۆنیزمی كرێكاری بووه، ناو براو ئێستا جێگری
كۆمیته‌ی ناوه‌ندییه و
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ڕێكخستنی كۆمه‌له له‌ده‌ڕه‌وه‌ی
وڵات.
بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر
پڕپاگه‌نده بڕوانه
http://www.globalissues.org/HumanRights/Media/Military.asp
2-1-
ته‌شه‌روێنه یان كاریكاتێر
چییه؟
به‌پێی
قاموس گه‌وره‌كردنه‌وه‌ی تایبه‌تییه‌كانی كه‌سێك
بۆ
گاڵته‌پێكردن و به‌شێوه‌یه‌كی
سه‌یر و شێواو پێی ده‌ڵێن كاریكاتۆر
(caricature).
لێره [واتا له میسری
كۆن] هه‌ر وه‌ك له هه‌موو تاریخی كاریكاتێردا،
ئه‌و هونه‌ره
(art)
به‌كارهێرراوه وه‌ك ئامرازێك
به‌دژی
كاربه‌ده‌ستان (authority)
و مه‌به‌ست
له‌وكاره به‌گشتی لایه‌نی
خراپ نیشاندان بووه.
له خولی تاریخی نوێ
(Modern Times)-دا
كاریكاتۆر به مه‌به‌ستی سیاسی ،كۆمه‌ڵایه‌تی،
ئابوری یان ته‌نیا بۆ
گه‌یاندنی پێ‌سه‌یربوون
و خۆشی
كه‌لكی لێ‌وه‌رگیراوه.
(Collier's
Encyclopedia, editor in chief: Bernard
Johnston,Macmillan Educational Company, New
York, Vol.5, 1992).
1-2-1-
مه‌به‌ستی كارێكاتێركێشه‌كان
چییه؟
كارێكاتێر كێشه ئازایخوازه‌كان هه‌میشه له‌و
هونه‌ره كه‌لكیان
وه‌رگرتووه بۆ ناساندنی
زۆرداران و گاڵته‌یان پێكردوون و خه‌ڵكیان
وشیار كردووه‌ته‌وه.
بۆوێنه ئه‌وان هیتله‌ر وستالین و نیكسۆن و
به‌پارێزه
توندوتیژه‌كانی ئێستای ئه‌مه‌ریكا وكه‌سانی
دیكه‌یان ناساندووه. به‌ڵام
وێنه‌كێشه‌كانی كاك
عه‌بدوڵا دژی ره‌وتی ڕێفۆرم و ئازادی ڕاده‌ربڕین
كار ده‌كه‌ن و
كاره‌كه‌یان
پروپاگه‌نده‌یه و شه‌ڕ هه‌ڵاییساندن. ئه‌وانه‌ی كه
له‌ئه‌وروپا و
ئه‌مه‌ریكا ده‌ژین
ده‌توانن كاری ئه‌و وێنه‌كێشانه له‌په‌نای
ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كان
دانێن و به‌جوانی
بیبینن كه ئه‌و دوو هونه‌ره چه‌نده وه‌یه‌كتر
ده‌چن.
ڕه‌گه‌زپه‌رسته‌كان به ئێمه‌ی
شارومه‌ندانی تازه‌ی ئه‌وروپا ده‌ڵێن دز و خراپ و
كاریكاتێر له ئێمه
بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
له فه‌رهه‌نگی ئازادی،
د.حه‌مه‌ڕه‌شید قه‌ره‌داخی، 2006. ده‌زگای
چاپ و نه‌شری احسان،
كاریكاتێر وه‌ك هاو واتای
(cartoon) دانراوه.
له
قاموس دا نووسراوه،
كاریكاتێر
وێنه‌یه‌كه كه له گۆڤارێك
كێشراوه و
مانایه‌ك ڕاده‌گه‌یێنێ به سه‌ردێر یان
بێ‌سه‌ردێڕ، جاری وایه
بۆچووندانێك زۆرتر
له‌ژێره‌وه‌ی وێنه‌كه ده‌بیندرێ (هه‌مان
سه‌رچاوه له‌ژێر
زاراوه‌ی
'cartoon').
"كاریكاتێر
هاوكات له‌گه‌ڵ گاڵته‌كردن، وشیاری جه‌ماوه‌ر
زۆر
ده‌كا، كه ئه‌وه له كاریكاتێری
سیاسی زۆر ئاشكرا دیاره...
پرسه‌سه‌ره‌كییه‌كانی
دنیا پێویستیان
به‌ئاشكراكردنێكی به‌تین
هه‌یه وكاریكاتێرێكی
سیاسی باش له زۆر
قسه‌ی
سیاسه‌توانه‌كان به‌هێزتره..."
"له‌سه‌رده‌مه
عاسته‌مه‌كان، نه‌ته‌وه‌كان
زۆر جار تایبه‌تییه
ئینسانییه
ئاساییه‌كانیان له‌بیر ده‌چێته‌وه و كاریكاتێر
كێش وه‌بیریان دێنێته‌وه
كه له‌به‌رامبه‌ر
حوكمه‌ویشكه‌كان، شككردن هه‌یه. ئه‌و
"روونكردنه‌وه"-یه كه
ئه‌ركی
سه‌ره‌كی كاریكاتێركێشه‌كانه."
"...
كاریكاتێره‌كان دووڕوویی ئاشكرا ده‌كه‌ن،
...
كاریكاتێركێشه‌كان ئه‌گه‌ر بتوانن ئه‌و ئه‌ركه
گه‌ورانه به‌جێ بێنن ده‌بنه
كه‌سانێكی گرینگ له
كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئازاد و وشیار. (هه‌مان سه‌رچاوه،
ل506
|