|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
سه‌باره‌ت به‌تێكۆشانی ڕاوئیمزاكۆكردنه‌وه
2007.09.10
]به‌شی
یه‌كه‌م
[به‌پارێزه‌توندوتیژه‌كانی
كۆمه‌ڵه
زیاتر
له دووسه‌د ساڵ له‌پاشن!
1.كورته
و ئاكام
زیاتر له دوو سه‌د ساڵه كه له وڵاته ئه‌وروپایی و
ئه‌مه‌ریكاییه‌كان داب‌و ڕه‌سمی ڕاكۆكردنه‌وه هه‌یه
و له زۆر شوێن له قانونی
بنه‌ڕه‌تیدا وه‌ك مافێك سه‌لماوه.
به‌پارێزه توندوتیژه‌كانی كۆمه‌ڵه ئێستا له
سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌م ئه‌و مافه له‌ژێرپێده‌نێن!
1-1-
پێشه‌كی
له‌مڕۆ
را قسه‌وباسێك له‌سه‌ر مافی ڕاكۆكردنه‌وه ده‌ست
پێده‌كه‌م
باسه‌كان سه‌ره‌تایی ده‌بن.
2-1
تێكۆشانی ڕاكۆكردنه‌وه چییه؟
ئیمزا یان ڕاكۆكردنه‌وه
(petition،
list of signatures)
به‌پێی
قاموس واتای ئه‌وه‌یه: داواكارییه‌ك به‌نوسراوه كه
ده‌سته‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵك
ئیمزایان كردووه و له‌وێدا له به‌رپرسێك داوا
ده‌كه‌ن كارێك بكا یان شتێك بگۆڕێ
(سه‌رچاوه:Longman
Dictionary of Contemporary English, third
edition,1995).
له قاموسدا هاواتای
(petition)
به سویدی ده‌بێته
(namninsamling).
كاك ڕێبوار ڕه‌شید وه‌ك هاوواتای ئه‌و زاراوه،
كۆكردنی واژوو، ئیمزاكۆكردنه‌وه و
ڕاكۆكردنه‌وه‌ی داناوه (بڕوانه:Lexin-svesnk-sydkurdiskt
lexikon
له‌سه‌ر تۆڕی
ئینته‌رنێت).
1-2-1-
ڕاكۆكردنه‌وه له قانونی بنه‌ڕه‌تی
وڵاته‌كاندا
له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌ی عیساییه‌وه له وڵاته‌كانی
ئه‌وروپا و
ئه‌مه‌ریكا داب‌و نه‌ریتی ڕاكۆكردنه‌وه په‌یدا
ده‌بێ و ورده‌ورده ده‌چێته ناو
قانونی بنه‌ڕه‌تی ئه‌و وڵاتانه. بۆ نمونه له
قانونی بنه‌ڕه‌تی
وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕاكۆكردنه‌وه
وه‌ك مافێك
سه‌لماوه
(The right to petition ).
له
وڵاته‌دیموكراتانه‌كان ئێستا له ئینته‌رنێتیش
كه‌لك
وه‌رده‌گیرێ بۆ ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵك ڕای خۆی ده‌ربڕێ.
له‌سه‌ر تۆری ئینته‌رنێت ده‌یان
ماڵپه‌ڕ هه‌یه كه شارومه‌ندان ده‌توانن له‌وێ
ئیمزا كۆكه‌نه‌وه و به‌به‌رپرسه‌كان
ڕابگه‌یێنن.
دوو نمونه:
ئه‌مه‌ریكا:
http://www.illinoisfirstamendmentcenter.com/index.php
ده‌وڵه‌تی ئینگلته‌ره له‌ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی خۆی ڕێی
خۆش كردووه بۆ
ڕاكۆكردنه‌وه:
http://petitions.pm.gov.uk/traveltax/
2-2-1
سیاسه‌توانه‌كان چۆن وڵامی شارومه‌ندان
ده‌ده‌نه‌وه؟
له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكراتانه، به‌رپرسان و
سیاسه‌توانه‌كان
لیسته‌ی ناوه‌كان وه‌رده‌گرن و به‌ڵێن ده‌ده‌ن كه
لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن و خواستی
ناڕازییه‌كان له‌به‌ر چاو ده‌گرن.
به‌پارێزه‌كان زۆر جار گوێ ناده‌نه جه‌ماوه‌ر و
بڕیاره‌كانی خۆیان
ده‌كه‌نه قانون و خه‌ڵك ناڕازی ده‌كه‌ن. دیاره
شارومه‌ندانیش ده‌ست هه‌ڵناگرن و
به‌شێوه‌ی خۆپیشاندان و قسه‌وباس وه‌ڕێ خستن
درێژه ده‌ده‌ن به
خه‌باته‌كه‌یان.
3-2-1-
ڕاكۆكردنه‌وه له كوردستان
ده‌بێ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك بكرێ له تاریخی
ڕاكۆكردنه‌وه له
كوردستان.
له ڕێكخراوه‌سیاسییه‌كاندا جارجار له‌شێوه‌ی
ڕاكۆكردنه‌وه كه‌لك
وه‌رگیراوه. به‌ڵام له‌كه‌شێكی دیموكراتانه‌دا
نه‌بووه. پێویسته توێژینه‌وه‌ی
تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌وپرسه‌ش بكرێ.
4-2-1
كه‌مینه‌ی سه‌ركوتكراو له ڕاكۆكردنه‌وه كه‌لك
وه‌رده‌گرێ
باڵی كاك عه‌بدوڵای موهته‌دی دوای كۆنگره‌ی دوازده
كه به‌بێ
به‌شداری كه‌مینه گیرا توشی شكستێكی گه‌وره بوو.
ڕه‌وتی چاكسازی و گه‌شه‌ی
كۆمه‌ڵه
چه‌ند لیسته‌ی گه‌وره‌ی
بڵاوكرده‌وه كه له‌واندا
ئه‌ندامان
ولایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه بێزاری خۆیان
ده‌ربڕی بوو له‌وه كه
به‌په‌له‌و
به‌بێبه‌شداری كه‌مینه كۆنگره‌كه گیراوه.
ئه‌وكاره‌ی (ڕ.چ.و.گ.ك) ده‌ورێكی گرینگی
له ئاشكراكردنی نه‌خشه سه‌ره‌ڕۆیانه‌كه‌ی
ده‌سته‌ی به‌پارێزه‌كاندا
هه‌بوو.
چه‌ند نمونه
1.
لیسته‌یه‌ك له‌ژێر سه‌ردێڕی "در راه وحدت
كومه‌له"، 127+89
كه‌س ئه‌ولیسته‌ی ئیمزاكردووه،
www.helwist.com
.
كاك جه‌لال ناوه ئه‌و ناوانه‌ی
كۆكردووه‌ته‌وه.
2. "نامه
داخلی بیش از 800 تن از خانواده‌های جان‌باختگان،
زندانیان سیاسی، پیشمرگان سابق و هواداران كومه‌له
در شهرهای جنوب
كردستان"،www.helwist.com
5-2-1
به‌پارێزه‌توندوتیژه‌كان چ
ده‌كه‌ن؟
ئه‌وان حه‌ول ده‌ده‌ن كه خواسته‌كان ون كه‌ن. بۆ
وێنه ده‌سته‌ی
كاك عه‌بدوڵا موهته‌دی قه‌ت نه‌یان سه‌لماند كه
جیاواز بیر و كه‌مینه‌یه‌ك له
كۆمه‌ڵه‌دا هه‌یه.
كاك حه‌مید بارامی ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی
كۆمه‌ڵه
هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی دوازده‌ی كۆمه‌ڵه‌یه و
به‌رپرسی ماڵپه‌ریwww.brwak.com.
ئه‌و
به‌شێكی تایبه‌تی كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی
ده‌یانه‌وێ مافی ڕاكۆكردنه‌وه
له‌ژێر پێ‌بنێن! ناوبراو شارومه‌ندی كاناداشه.
خوێنه‌ره‌وه‌ی خۆشه‌ویست خۆت
لاپه‌ڕه‌كه بخوێنه‌وه و لانی كه‌م دوو سه‌دساڵ
بگه‌ڕێوه دواوه له تاریخ بۆ ئه‌وه‌ی
توڕه نه‌بی!
[حه‌ول
ده‌ده‌م كورته‌یه‌كی نوسراوه‌كه‌ی
خواره‌وه، له
به‌شه‌كانی دیكه‌ی زنجیره‌وتاره‌كه‌م بكه‌مه
كوردی]
ده‌قی لاپه‌ره‌كه:
"کومه‌له
واقعا احتیاج به رفرم دارد اما نه از نوع کذائی آن
!
در روزهای اخیر شاهد جمع آوری طومارهائی بودیم در
ارتباط با
اختلافات درونی کومه له
که در سطوح مختلف در اینترنت پخش شده است . نگاهی
به این
طومارها و تکذیببه هائی که از سوی کسانی که بدون
اطلاع اسامی آنها در این نامه ها
آمده است نشان میدهد که گرداننده گان این سناریو
برای دست‌یابی به اهداف شخصی
خود
که ربطی به جنبش کردستان و مبارزات و منافع مردم
این سرزمین ندارد تا چه اندازه
تنازل کرده اند و از زیر پا گذاشتن هرگونه اخلاق
سیاسی نیز بی پروایند . این گونه
اقدامات به اضافه گروکشیها در اردوگاه و مصاحبه
هاو گفتگوهائی که در این‌جا و آن‌جا
می‌شود نشان میدهد که کومه‌له براستی برای پیشروی
عمیق سیاسی
واقعا احتیاج به رفرم
دارد اما نه از نوع کذائی و تقلبی آن
!
در این‌جا توجه شما را به لینکهای طومارهای مورد
اشاره جلب می‌کنم تا
بیش‌تر متوجه
ماهیت به اصطلاح رفرمیستهای داخل کومه‌له بشوید
.
مدیریت سایت بروسکه
پیش روی و رشد کومه‌له در گرو رفرم عمیق و اساسی
است
کلیک
کنید
امضائ- 92 نفر
اطلاعیه جهت اطلاع رهبری و اعضای کومله و افکار
عمومی
تعدادی از
کسانی که اسامیشان در نامه بالا آمده است
کلیک کنید
کلیک کنید
پیمان حیدری
سودجویی عده‌ای شارلاتان سیاسی از
نام کومله
بو هه‌مو ئه‌ندامانی کۆمه‌له و رای گشتی
کریم ایلخانیزاده
کلیک کنید
بوکومیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه و رای گشتی
حمزه ی لطفی و عوسمان
نورانی
کلیک کنید
بو کومیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه و رای گشتی عه‌لی
چۆر و په‌روانه‌ی
محمودی
کلیک کنید
ئه‌م لیسته هه‌ر وا درێژه‌ی هه‌یه
!"
|