|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
سه‌باره‌ت به حكومه‌تی هه‌رێم و (ڕ.چ.و.گ.ك).
2007.09.26
[به‌شی دووه‌م وكۆتایی]
باسێكی كورت سه‌باره‌ت به
هۆیه‌كانی دووله‌ت‌بوونی یه‌كجاری كۆمه‌ڵه
2-
پێشه‌كی
به‌شی
یه‌كه‌م له 2007.09.24 دا بڵاوبووه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ
قسه‌وباسه‌كه‌م سه‌باره‌ت به
حكومه‌تی هه‌رێم و (ڕ.چ.و.گ.ك) ته‌واو ده‌بێ.
باسه‌ناته‌واوه‌كان له داهاتوو و له وتاری
دیكه‌دا درێژه‌پێده‌ده‌م.
1-2-
پڕۆژه‌ی دووله‌ت كردنی (ك.ش.ز.ك.ئێران)-ی ته‌واو
بوو!
ئه‌لف:
ڕێبازی ڕه‌وتی چاكسازی و گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵه
ئه‌وه بوو كه تا ئه‌وجێیه‌ی ده‌كرێ پێش دوو له‌ت
بوونی كۆمه‌ڵه‌بگرێ و
له‌به‌رامبه‌ر وه‌ده‌رنان و كۆنگره‌ی
نادیموكراتانه‌گرتن و گۆپاڵبه‌ده‌سته‌كان
ڕاوه‌ستێ و لایه‌نی سێیه‌میش (واتا یه‌كیه‌تی
نیشتمانی و تاقه‌كه‌سه‌كان) حه‌ولیان
دا كه یه‌كیه‌تی بپارێزرێ به‌ڵام ده‌سته‌ی كاك
عه‌بدوڵا نه‌یانهێشت و ڕ.چ.و.گ.ك
وه‌ك حیزبێكی جیاواز به‌فه‌رمی له ڕۆژی 2007.09.22
خۆیان ناساند.
ب:
كاك عه‌بدوڵا موهته‌دی كه خۆی
داڕێژه‌ری پڕۆژه‌ی فڕێدانی كه‌مینه و ڕ.چ.و.گ.ك
بووه، له وتوێژێك وه‌ك هه‌میشه
ئه‌و ڕاستییه ده‌شارێته‌وه و ده‌ڵێ خه‌تای كه‌مینه
بوو!
به‌شێك له
ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی ك.ش.ز.ك.ئێران
(ڕه‌وتی چاكسازی و گه‌شه):
"بەداخەوە
دەبێ رایبگەیەنین کە لە ماوەى ئەم پێنج حەوتووەى
دواى
"کۆنگرە12"
حەولەکانى ئێمە بۆ یەکگرتنەوەى کۆمەڵە، تەنانەت
پێکەوە مانەوە وەک دوو
باڵ بە سەرکردایەتى هاوبەشەوە، لە لایەن
هاوڕێیانەوە رەد کرایەوە. دواى ئەو
وەڵامانەى کە لە جیانحى بەرابەرمان وەرمان
گرتۆتەوەو، دواى ئەو رووداوە ناخۆشانەى
کە بە ناحەق خوڵقێندران، کەرت بوونى کۆمەڵە بە
بڕیارى کۆنگرەیەکى ناشەرعى، بۆتە
ئەمرى واقیع. ئێَمە
لەوڕۆ بە دواوە لە ژێر ناوى "کۆمەڵەى شۆڕشگێڕى
زەحمەتکێشانى
کوردستانى ئێران_رەوتى چاکسازى و گەشە" وەک
حیزبێکى جیاواز کار دەکەین و ئەوەشمان
بە هاورێیانى بەرابەرمان راگەیاندووە. ئێستاش
رایدەگەیەنین کە ئێمە ئامادەین جۆرێک
لە کارى هاوبەش و نزیک لە ئاڵقەى کۆمەڵەدا مەوداى
بۆ بڕەخسآ تا بەڵکوو ببێتە
هەوێنێک بۆ فراوان کردن و یەکگرتنەوەى هەموو
باڵەکانى کۆمەڵە و رەوتى چەپ و
رزگاریخواز لە کوردستاندا."
به‌شێك له وتوێژه‌كه‌ی كاك عه‌بدوڵا موهته‌دی
له‌گه‌ڵ
ئاوێنه
(2007.09.24):
"
عه‌بدوڵای موهته‌دی ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر باڵی
كه‌مینه هه‌ر
بڕیاریان دا جیاببنه‌وه، باشترین حاڵه‌ت
ئه‌وه‌یه كه دووریش بكه‌ونه‌وه‌و بچنه
شوێنێكی تر".
تایبه‌ت به‌ئاوێنه: سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی
زه‌حمه‌تكێشانی
كوردستانی ئێران عه‌بدوڵای موهته‌دی
له‌گفتوگۆیه‌كدا كه سبه‌ینێ له‌رۆژنامه‌ی
ئاوێنه‌دا بڵاو ده‌بێته‌وه‌و سه‌باره‌ت به
به‌دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی
ئه‌مدواییه‌ی كێشمه‌كێشی نێوان باڵی زۆرینه‌و
كه‌مینه‌ی رێكخراوه‌كه‌یان‌و
هه‌لومه‌رجی ناو ئۆردوگای زڕگوێزه‌ڵه ده‌دوێت،
ده‌ڵێت "ئێمه به‌رده‌وام داوای
یه‌كگرتنه‌وه‌مان كردووه، كه‌چی ئه‌وان هه‌ر
لای جیابوونه‌وه‌یان گرتووه،
به‌ڵام خۆ دیاره به‌زۆر ناتوانین رایانگرین.
ئه‌گه‌ر هه‌ر ویستیان بڕۆن‌و
جیاببنه‌وه، له‌م حاڵه‌دا به‌بڕوای من ناتوانین
له‌م ئۆردوگایه‌دا لایه‌كی
ئه‌وان بێ‌و لایه‌كی ئێمه، یان له‌م دوو سێ
ئۆردوگا له‌په‌نا یه‌كه‌دا، یه‌كمان
له‌لایه‌ك بین‌و یه‌كمان له‌لایه‌كی دیكه،
به‌ڵكو ئه‌وان ده‌بێت به‌فكری
جێیه‌كی دوورتر بن، ده‌بێت دوور كه‌وینه‌وه
له‌یه‌كتری، ده‌نا به‌بڕوای من له‌م
ئۆردوگا ته‌نگه‌به‌رو له‌م دۆڵه ته‌نگه‌به‌ره‌دا،
ئیمكانی رووداوی ناخۆش هه‌ر
هه‌یه. بێجگه له‌وه‌ش به‌یه‌كترییه‌وه مه‌شغوڵ
ده‌بین، ئێمه نامانه‌وێ
به‌وانه‌وه یان به‌هیچ شتێكی لاوه‌كییه‌وه
مه‌شغوڵ بین، ئه‌رك‌و كاری یه‌كجار
گه‌وره له‌به‌رامبه‌ر حیزبه كوردستانییه‌كاندا
هه‌یه له‌كوردستانی رۆژهه‌ڵات،
ئێران روه‌و ئاڵوگۆڕه، دنیایه‌ك كار هه‌یه
بیكه‌ین، با به‌یه‌كتره‌وه مه‌شغوڵ
نه‌بین، با هه‌ردوولامان ئیفلیج نه‌بین، با
رووداوی ناخۆشی لێنه‌كه‌وێته‌وه،
بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ر بڕیاریان دا جیاببنه‌وه،
باشترین حاڵه‌ت ئه‌وه‌یه كه دووریش
بكه‌ونه‌وه‌و بچنه شوێنێكی تر".
موهته‌دی ره‌خنه‌كانی باڵی كه‌مینه
به‌توندی ره‌تده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت "به‌داخه‌وه
گرفتی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و
هاوڕێیانه‌ی كه‌مینه‌دا له‌وه‌دایه جۆرێك
راگه‌یاندن ده‌كه‌ن كه هه‌ر نازانی
چۆن بڵێیت: وا نییه‌و هه‌ر ئه‌سل‌و ئه‌ساسی
نییه".
2-3-
هۆیه‌كانی
دوو له‌تكرانی
كۆمه‌ڵه
لێره‌دا ئاماژه‌یه‌ك ده‌كه‌م به‌هۆیه گشتی
وتایبه‌تییه‌كانی جیابوونه‌وه‌كه.
ئه‌لف:
یه‌كه‌م هۆ بوونی ڕژێمی سه‌ركوتگه‌ری
كۆماری ئیسلامی ئێرانه، كه له قانونی
بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك
به‌فه‌رمی ناناسێ
و ئه‌ومافه ناسه‌لمێنێ كه حیزبه كوردییه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی
كوردستان
و به‌ئازادی كاری سیاسی بكه‌ن. رێبازی سیاسی:
ناسۆنالیزمی ئیسلامی
توندوتیژی فارس.
ب:
سیسته‌می حیزبی لێنینانه كه ده‌سته‌ی كاك
عه‌بدوڵای موهته‌دی وه‌ك ده‌سته‌یه‌كی كوردی
باوه‌ڕكوێری كۆمۆنیستی شۆڤه‌نیستی
فارس له‌چه‌شنی كۆمۆنیزمی كرێكاری مه‌نسور حیكمه‌ت
باوه‌ڕیان پێیه.
ئه‌و
بیروڕایه سه‌ره‌ڕۆ و به‌پارێز و دژی په‌رله‌مان و
پێكه‌وه هه‌ڵكردنه. ڕێبازی سیاسی:
كۆمۆنیزم و سۆسیالیزمی به‌پارێزی توندوتیژ.
پ:
جیاوازبیره‌كانی كۆمه‌ڵه قاره‌مانانه
توانیان خۆیان وه‌ك
كه‌مینه و ڕ.چ.و.گ.ك بناسێنن و
ده‌یان وتار و لێكۆڵینه‌وه بڵاو كه‌نه‌وه
و به‌رنامه‌یه‌كی كاتیان نووسی به‌ڵام
به‌هۆی گه‌نجی و زاڵ‌بوونی بیرورای سۆسیالیزمی
لیبڕاڵانه كه جیاوازی خۆیان له‌گه‌ڵ
ده‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵا ته‌نیا له‌باری
ڕێكخراوه‌ییه‌وه ده‌دیت،
ده‌ستیان
به‌كاروباری سه‌ربه‌خۆ نه‌كرد و
گه‌شه‌ی خۆیان و جه‌ماوه‌ر توشی به‌رهه‌ڵست
بوو.
كاك جه‌عفه‌ر ئیلخانی‌زاده، مه‌ڵبه‌ندی سكاندیناڤی
دوو له‌ت
كرد، به‌ڵام كه‌مینه ده‌ستی نه‌كرد به‌كاری
سه‌ربه‌خۆ، كاك جه‌عفه‌ر و كاك
عه‌بوبه‌كر موده‌ڕسی نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی
دوازه‌ده‌یان ته‌نیا له‌ناو زۆرایه‌تی
هه‌ڵبژارد و له كرده‌وه‌دا كۆمه‌ڵه‌یان دوو له‌ت
كرد، به‌لام كه‌مینه دیسان كاری
سه‌ربه‌خۆی ده‌ست پێنه‌كرد.
دوای كۆنگره‌ی دوازده‌ش هه‌ر كه‌مینه به‌هه‌ویای هاوكاری
كاك
عه‌بدوڵا بوو، كه ئیتر ئه‌وجار كاك عه‌بدوڵا
ده‌سته‌ی گۆپاڵبه‌ده‌ستی دروست كرد و
ده‌ستی كرد به‌لێدان و كوتانی جیاوازبیران.
ت:
لاوازبوونی سیسته‌می په‌رله‌مانی خوارووی
كوردستان و ئه‌وه‌ی كه دوو حیزبی سه‌ره‌كی
یه‌كیه‌تی نیشتمانی و پارتی دیموكرات
به‌ته‌واوی له ده‌وڵه‌ت جیا نه‌بوونه‌وه، ئه‌وه‌ی
كه په‌رله‌مانی هه‌رێم سه‌باره‌ت
به‌پرسی حیزبه‌كوردییه‌كانی سێ‌به‌شه‌كه پێوه‌ندی
له‌گه‌ڵ زانكۆكانی كوردستان
نییه.
ج:
نه‌بوونی ستراتیژیای نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتانه
بۆ ته‌واوی كوردستان: به‌فه‌رمی ناساندنی
نه‌ته‌وه‌ی كورد له قانونی بنه‌ڕه‌تی
ئێران، توركیا و سوریا، ڕاپرسی گشتی بۆ
سه‌ربه‌خۆیی و سازكردنی ده‌وڵه‌ت،
په‌رله‌مان و له‌شكری سێ به‌شه‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ی
وڵات و خه‌باتی هێمانه بۆ
سه‌ربه‌خۆیی.
چ:
لاوازبوونی خه‌بات له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی له
خوارووی كوردستان (عێراق) بوو به‌هۆی ئه‌وه كه
ده‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵا موهته‌دی و
به‌گشتی حیزبه‌كوردییه‌كان ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی
سیاسی و ئابوریان هه‌بێ. چۆنییه‌تی
یارمه‌تی یه‌كیه‌تی و پارتی به‌و حیزبانه بۆ
شارومه‌ندان بڵاو ناكرێته‌وه: واتا
ئه‌و یارمه‌تیی چه‌نده و چۆن خه‌رج ده‌كرێ نهێنییه.
2-4-
چی كردن؟
پێشنیاره‌كان:
ئه‌لف:
كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان-
ڕه‌وتی چاكسازی
ده‌بێ ببێته حیزبێكی قانونی.
ب:به‌شێوه‌ی
كاتی بنكه‌كه‌ی جیابكرێته‌وه له
بنكه‌ی ده‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵا (پله‌ی یه‌كه‌م).
پ:
پله‌ی دووه‌م:
كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان-
ڕه‌وتی چاكسازی بنكه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه و
پێشمه‌رگه‌كان وه‌ك هێزی
پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان (ئێران) ، له‌ژێر
چاوه‌دێری
نه‌ته‌وه‌یه‌گرتووه‌كان له خوارووی كوردستان
بهێڵێته‌وه، نه‌ك بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ
كۆماری ئیسلامی به‌ڵكوو بۆ به‌رگری له خوارووی
كوردستان. ئه‌وهێزه دوای به‌فه‌رمی
ناسرانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له قانونی بنه‌ڕه‌تی
ئێران ده‌توانن
به‌هێمنانه
بگه‌ڕێنه‌وه ڕۆژهه‌ڵات.
ت:
بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشان- ڕه‌وتی
چاكسازی بتوانێ له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا قانونی
بێت، ده‌بێ خاڵی شه‌ڕی چه‌كدارانه
له‌گه‌ل ڕژێم لابات و خاڵی دانانی ده‌وڵه‌ت و
په‌رله‌مان و له‌شكری ڕۆژهه‌ڵاتی
كوردستان و شۆرشی هێمنانه له‌به‌رنامه‌كه زیادكا.
ئه‌وه‌ش پێشنیارێكه بۆ
قسه‌وباسی به‌په‌له وه‌ڕێ‌خستن له‌سه‌ربابه‌ته‌كه
|