|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
سه‌باره‌ت به
كومیته‌ی ڕێكخستنی كۆمه‌ڵه له‌ده‌ره‌وه‌ی
وڵات(به‌پارێزه‌كان)
2007.09.25
[ به‌شی دووه‌م و كۆتایی]
ده‌بێ كومیته‌یه‌ك بۆ
لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ده‌سته‌ی گۆپاڵبه‌ده‌ست‌كانی
كاك عه‌بدوڵا موهته‌دی و
هه‌ڕه‌شه به‌نێوی خوازراه‌وه له‌دژی ڕێبه‌رانی
كۆمه‌ڵه
دامه‌زرێ!
1-
كورته‌وئاكام
كاك جه‌عفه‌ر ئیلخانی‌زاده دوێنێ كه‌مینه‌ی
وه‌ده‌رنا و ئه‌مڕۆ
وه‌ك ڕێكخراوه‌یه‌كی ته‌رۆریستییان ده‌یناسێنێ!
(1)
كاك
جه‌عفه‌ر ئیلخانی‌زاده، به‌رپرسی
كومیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێڕی
زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران،
باڵی كاك عه‌بدوڵای موهته‌دی، به‌یانێكی
بڵاوكردووه‌ته‌وه و باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه
كه‌سێك به‌ناوی خوازراوه له‌وتارێكدا هه‌ره‌شه‌ی
له دژی ڕێبه‌رانی كۆمه‌ڵه
(به‌پارێزه‌كان) كردووه.
(2)
ماڵپه‌ڕی
هه‌ڵوێست له‌به‌شی باسی ئازاد ئه‌و
وتاره‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه. ماڵپه‌ڕی ئاشتی پێشتر
بابه‌ته‌كه‌ی بڵاوکردووه‌ته‌وه.
(3)
دیاره
ئه‌و ماڵپه‌ڕانه خۆیان وڵامی
ڕاگه‌یاندنی كومیته‌ی كۆمه‌ڵه ده‌ده‌نه‌وه. من
لێره‌دا باسی ئه‌ركێك ده‌كه‌م كه
ماڵپه‌ڕه‌ئازاده‌كان هه‌یانه.
(4)
ماڵپه‌ره
ئازاده‌كان له‌سه‌ریانه
ئه‌و بیروڕایه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه
بڵاوكه‌نه‌وه و قسه‌وباس له‌سه‌ر ئه‌وان وه‌ڕێ
خه‌ن.
(5)
ئێستا وه‌ختی ئه‌وه هاتووه كه
شارومه‌ندانی كوردستان بزانن كه توندوتیژی
توندوتیژی ده‌خولقێنێ. ئه‌وه‌ش قانونێكی
كۆمه‌ڵناسی و سیاسه‌ته. هه‌میشه وا بووه، له
هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌كاندا. كاك جه‌عفه‌ر
ئیلخانی‌زاده كاك حوسێن شه‌به‌ق و كاك یۆنس بلوری
وه‌ده‌رنا، مه‌ڵبه‌ندی سكاندیناڤی
دوو له‌ت كرد و له‌گه‌ڵ كاك عه‌بوبه‌كر موده‌ڕسی
كۆمه‌ڵه‌یان دوو له‌ت كرد (ئه‌وان
به‌رپرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆنگره‌ی دوازده بوون
و نوێنه‌رانی كۆنگره‌یان له‌نێوان
زۆرایه‌تی هه‌ڵبژارد و كه‌مینه‌ش به‌هۆی
نادیموكرااتانه‌بوون به‌شداریان
له‌كۆنگره‌نه‌كرد).
(6)
له ئۆردوگه‌ی كۆمه‌ڵه له خوارووی
كوردستان، كاك عه‌بدوڵای موهته‌دی گۆپاڵبهدهستی
سازكرد و هێرشی كرده‌سه‌ر دوو
ئه‌ندامی ڕه‌وتی چاكسازی و گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵه و
چه‌ند جار هێرشیان كرده سه‌ر
پیشمه‌رگه‌كانی ڕه‌وت له ئۆردوگه.
(7)
ماڵپه‌ره‌ئازاده‌كان زانیاری له‌سه‌رته‌واوی
ئه‌و كرده‌وانه‌یان بڵاو كرده‌وه و جه‌ماوه‌ریان
ئاگادار كرده‌وه و
سه‌دان ئیمزا
كۆكراوه
و بڵاوكراوه. به‌ڵام بێ‌فایده‌بوو وده‌سته‌ی كاك
عه‌بدوڵا ده‌ستیان
هه‌ڵنه‌گرت.
(8)
ئه‌وكه‌سه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی له دژی ڕێبه‌رانی
كۆمه‌ڵه (به‌پارێزه‌كان) كردووه كارێكی دژی قانونی
كردووه. به‌ڵام پرسه‌كه هه‌روا
كۆتایی نایات.
(9)
ڕێگه‌ی
چاره ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵه‌ی
كۆنگره‌دوازده و ڕه‌وتی چاكسازی و گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵه
ببنه قانونی. له وڵاته‌كانی
ئه‌وروپا كۆمه‌ڵه‌ی كاك عه‌بدوڵا موهته‌دی ناتوانێ
قانونی بكرێ و چونكه له‌به‌یانی
كۆتایی كۆنگره‌ی دوازده وه‌ك سیاسه‌تێكی فه‌رمی
نووسراوه كه ده‌یانه‌وێ كۆماری
ئیسلامی بڕووخێنن و به‌پێی قانونی ناونه‌ته‌وه‌یی
ڕێكخراوه‌یه‌كی وا ناتوانێ قانونی
بێت.
(10)
لێره‌دا به‌پێی بڕیاری ده‌سته‌ی كاك
عه‌بدوڵا موهته‌دی به‌كاربردنی توندوتیژی ڕه‌وایه.
لێره‌دا ئه‌وان لایه‌نگری قانون
نین! ئه‌لته‌رنه‌تیفی دیموكراتانه هه‌ڵبژاردنی
ئازاده له ئێران له‌ژێر چاوه‌دێری
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه و به‌فه‌رمی ناساندنی
نه‌ته‌وه‌ی كورد له قانونی
بنه‌ڕه‌تی ئێران.
1-1-
پێشه‌كی
به‌شی
یه‌كه‌م له 2007.09.21 دا بڵاوبووه‌ته‌وه.
ئه‌م‌زنجیره
ئه‌مڕۆ كۆتایی دێ و باسه ناته‌واوه‌كان دوایه
درێژه پێده‌ده‌م.
2-1
كاك جه‌عفه‌ر ئیلخانی‌زاده
ده‌یه‌وێ هه‌ڵوێست
بكاته ته‌واوب!
ئه‌لف:
هه‌ڵوێست
توندوتیژی قبوڵ نییه و
ئه‌وه‌ی كه وڵامی توندوتیژی ده‌سته‌ی كاك عه‌بدولا
موهته‌دی یان هه‌ركه‌سێكی دیكه
به‌توندوتیژی بدرێته‌وه به‌کارێكی هه‌ڵه
ده‌زانێ.ته‌واوی وتاره‌كانی هه‌ڵوێست ماون.
ڕه‌وتی چاكسازی و گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵه‌ش بۆچوونی وای
قبوڵ نییه: فه‌رمون چاو
له‌به‌ڵگه‌كان كه‌ن، ماون!
ب:
ماڵپه‌ری من ماڵپه‌ڕی میوانه له هه‌ڵوێستدا.
هه‌موو وتاره‌كانی من ماون و من لایه‌نگری ئاشتی و
قانونم. ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێست
ماڵپه‌ڕێكی لایه‌نگری قانون نه‌با یه‌ك
كاته‌ژمێریش نه‌ده‌بوو‌مه میوانی وان.
ئه‌وانیش بۆ گه‌شه به‌دیالۆگ و حوكمه‌تی
قانون منیان وه‌ك میوانێك
قبوڵ‌كردووه.
پ:كاك
عه‌بدوڵا موهته‌دی لێره‌ش ده‌یه‌وێ وه‌ك
ڕابه‌ره‌سه‌روكانی دیكه‌ی دنیایه بكا: هه‌موو
خه‌تاكه خه‌تای هه‌ڵوێسته! كاك
عه‌بدوڵا ده‌زانێ ناتوانێ بڵێ: ئه‌وه هه‌ڵوێست بوو
كه ئه‌ندامانی كه‌مینه‌ی
وه‌ده‌رنا و گۆپاڵبهدهستی سازكرد. به‌ڵام
ده‌كرێ، هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك كه له‌به‌شی
بۆچوونی ئازاد نووسراوه و ناوی خوازراوه‌ی
له‌سه‌ره بكاته بیانوو و هه‌ڵوێست بكاته
ته‌واب! داوای لێبوردن بكا! خۆ ئه‌وه بۆچوونی
هه‌ڵوێست نییه!
هه‌ڵوێست هه‌میشه
داوای دیالۆگی كردووه و هه‌ربۆیه‌ش ده‌سته‌ی كاك
عه‌بدوڵا ئه‌وانی واناخۆش
ده‌وێ!
ت:
كاك عه‌بدوڵا موهته‌دی له پێشدا
كۆده‌تای سیاسی كرد‌و دوایه كۆده‌تای چه‌كدارانه و
دوایه ده‌سته‌ی گۆپاڵ به‌ده‌ستی
سازكرد، ئه‌وكارانه توندوتیژین و توندوتیژی،
توندوتیژی ده‌خولقێنێ.
ماڵپه‌ڕ و نووسه‌ره‌سه‌ربه‌خۆكان له‌سه‌ریانه
ئه‌وباسانه بكه‌ن و نه‌ی شارنه‌وه.
ج: مه‌ترسی
ئه‌وه‌هه‌یه
كه ده‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵا
چه‌ند كه‌س بكوژن له ڕابه‌رانی كه‌مینه و
نه‌یاره‌كان!
درێژه‌ی سیاسه‌ت وه‌ده‌رنان و دوو له‌ت‌كردن و
ده‌سته‌ی
گۆپاڵ به‌ده‌ست‌سازكردن و لێدان له خه‌ڵك (كاك
ئاسۆ ئیسلام په‌نا...) ده‌بێته كوشتنی
چه‌ند كه‌سێكی ئاژاوه‌چی. ده‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵا
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و باسه ون كا
ده‌یه‌وێ ڕه‌وتی چاكسازی و هه‌ڵوێست وه‌ك
ته‌ڕۆریست
بناسێنێ.
چ:
كه‌مینه و ڕه‌وتی چاكسازی نه‌بوون كه خه‌لكیان
ده‌ركرد و كۆمه‌ڵه‌یان دووله‌ت كرد و گۆپاڵ
به‌ده‌ستیان سازكرد. ڕه‌وتی چاكسازی و
گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵه دژی كاری وا و هه‌ڕه‌شه‌یه.
دیاره خۆشیان سه‌باره‌ت به‌و
هه‌ڕه‌شه‌ی كه
به‌ناوی خوازراه نووسراوه‌یه
بۆچوونی خۆیان
ده‌رده‌بڕن.
3-1 پێشنیار
بۆ بڕیارنامه
1.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌شی زۆری ئه‌ندامانی
كۆمه‌ڵه شارومه‌ندی ئه‌وروپان، ده‌وله‌ته‌كان و
په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كومیته‌یه‌ك
دانێن بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر وه‌ده‌رنانی
به‌كۆمه‌ڵی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه به‌ده‌ست
كاك عه‌بدوڵا موهته‌دی، كاك جه‌عفه‌ر ئیلخانی‌زاده
و كاك عه‌بوبه‌كر موده‌ڕسی و
توێژینه‌وه له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه به‌ناوی خوازراوه له
دژی ڕابه‌رانی كۆمه‌ڵه
(به‌پارێزه‌كان).
2.
مه‌ترسی ئه‌وه‌هه‌یه كه ده‌سته‌ی كاك عه‌بدوڵا
موهته‌دی له درێژه‌ی سیاسه‌تی سه‌ركوت و بۆ
تۆقاندنی جیاوازبیران چه‌ند
نه‌یار
بكوژن. ئه‌و مه‌ترسییه‌ش ده‌بێ جێ‌به‌جێ
لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێ.
3. كۆنگره‌ی
دوازده و كومیته‌ی ڕێكخستنی
ده‌ره‌وه‌ی كۆمه‌ڵه جێ‌به‌جێ هه‌ڵوه‌شێندرێنه‌وه
و ڕێ‌خۆش كرێ كه كۆمه‌ڵه‌ی
به‌پارێزه‌كان ببێته حیزبێكی قانونی.
(ڕ.چ.و.گ.ك.)-ش ده‌بێ ببێته
قانونی.
|