|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
چۆن قانونی ئازادی فره‌ژنی
هه‌ڵوه‌شێنینه‌وه؟
2008.12.07
به‌شی ده‌یه‌م:
چۆن نوێنه‌رایه‌تییه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم
له تاراوگه دیموکراتانه که‌ین؟
10-
سه‌ردێڕی باسه‌کان
ئه‌لف: پێوه‌ندی شارومه‌ندانی کورد له‌گه‌ڵ
نوێنه‌رایه‌تی
هه‌رێم له ده‌ره‌وه‌ی وڵات لاوازه و ده‌بێ
هۆیه‌کانی ئه‌و وه‌زعه ڕوونکه‌ینه‌وه
و
چاره‌سه‌رییه‌ک بدۆزینه‌وه. بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
قانونی ئازادی فره‌ژنی و
جێ‌به‌جێ‌کردنی کاره‌کانی دیکه خه‌باتی بیروڕا و
لێکۆڵینه‌وه
پێویسته.
ب: نوێنه‌رایه‌تییه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم له
تاراوگه
هه‌مان که‌موکوڕییان هه‌یه که حکومه‌تی هه‌رێم له
کوردستان هه‌یه‌تی.
یه‌کێک له
هۆیه‌کانی ئه‌و وه‌زعه ئه‌وه‌یه که حکومه‌تی
هه‌رێم له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی پێکهاتنی
حیزبه‌کان له‌گه‌ڵ‌یه‌کتر دامه‌زراوه.
حیزب ده‌بێ ملکه‌چی پاڕله‌مان بێ و
هه‌ڵبژاردن وقانونی بنه‌ڕه‌تی به‌ڵام له هه‌رێم،
پارتی و یه‌کیه‌تی بڕیار ده‌ده‌ن و
ده‌وری پاڕله‌مان وسه‌روه‌ری قانون
لاوازه.
پ: بۆ گۆڕینی ئه‌و وه‌زعه ده‌بێ حه‌ولێکی چه‌ند
لایه‌نه
بدرێ.
(a)
قانونی بنه‌ڕه‌تی هه‌رێم دیموکراتانه بکرێ
(b)
پێڕه‌وپڕۆگرامی
حیزبه‌کانی پاڕله‌مان بگۆڕدرێ و دیموکراتانه بکرێ
(c)
شارومه‌ندانی کوردستان له
ژووره‌وه‌و ده‌ره‌وه هه‌ڵسوڕاوبکرێن.
(d)
شێوه‌کاری نوێنه‌رایه‌تییه‌کانی حکومه‌تی
هه‌رێم دیموکراتانه‌بکرێ.
ت: بۆ ڕوون‌کردنه‌وه‌ی ئه‌وپرۆژه نمونه‌یه‌ک باس
ده‌که‌م: باسی
به‌رامبه‌ری ژن و پیاو.
( a
وb)
له قانونی بنه‌ڕه‌تی هه‌رێم و
له‌پێڕه‌وپرۆگرامی پارتی
ویه‌کیه‌تی باسی به‌رامبه‌ری ژن و پیاو ناڕوونه.
(c)
شارومه‌ندانی کوردستان له ژووره‌و ده‌ره‌وه ده‌بێ
پڕۆژه‌یه‌ک له سه‌ر به‌رگری
ڕاشکاوانه له به‌رامبه‌ری ژن و پیاو
پێشکه‌ش که‌ن و له ژووره‌وه له گه‌ڵ
پاڕله‌مان و حکومه‌ت پێوه‌ندی نزیکیان هه‌بێ و
له‌ده‌ره‌وه‌ش له گه‌ڵ
نوێنه‌رایه‌تییه‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم
(d)به
یارمه‌تی کوردی تاراوگه
ده‌توانین
نوێنه‌رایه‌تییه‌کانی حکومه‌تی
هه‌رێم
که له پارتی و یه‌کیه‌تی پێکهاتوون،
ورده‌ورده دیموکراتانه
که‌ین و
قانونی بنه‌ڕه‌تی و پڕۆگرامی حیزبه‌کان
بگۆڕین.
بۆ نمونه له‌سه‌ر بابه‌تی به‌رامبه‌ری ژن و
پیاوکه هه‌م پارتی و هه‌م
یه‌کیه‌تی له ڕه‌وتێکی خه‌باتی بیروڕاو سیاسی
ده‌بێ پێی بگه‌ن و قانونی بنه‌ڕه‌تی
هه‌رێمیش
بگۆڕن.
ج: ئه‌وکارانه هه‌موویان ئیمکانی هه‌یه و خه‌یاڵی
نین.
هه‌ر ئێستا به‌شێک له‌وکارانه ده‌که‌ین، به‌ڵام
پس‌پس و جارجار وناشێلگیرانه و
به‌بێ پڕۆگرام و پرۆژه‌یه‌کی ڕێکوپێکی زانستی
ده‌یکه‌ین. ده‌بێ خۆمان حازرکه‌ین بۆ
کارێکی درێژخایه‌ن وخاوه‌ن پڕۆژه.
چ: به‌بێ په‌روه‌رده‌کردنی نه‌ته‌وه‌یه‌کی
دیموکراتی یه‌کگرتوو،
حیزبه‌کان قه‌ت ناتوانن ده‌وڵه‌ت
و حیزب له یه‌کتر
جیاکه‌نه‌وه و کوردستان قه‌ت
ناتوانێ خاوه‌نی
یه‌ک حکومه‌ت و
یه‌ک پاڕله‌مان ویه‌ک
له‌شکر بێ.
ح: نه‌ته‌وه‌کان خۆیان، خۆیان دروست ده‌که‌ن.
ئێمه‌ی
کوردیش ده‌بێ خۆمان خۆمان یه‌کگرتوو که‌ین. له‌و
ڕه‌وته‌دا ده‌بێ حیزبه‌کان و
شارومه‌ندان هه‌موومان به‌شداربین.
خ: له وڵاتی ئوروپایی کا‌تێک حیزبێک ده‌نگ
ناهێنێته‌وه،
ناتوانێ حکومه‌تیش سازکا و ده‌بێته ئۆپۆزیسیۆن.
حیزبه‌کوردییه‌کان کا‌تێک ده‌توانن
وه‌ک ئوروپاییان بکه‌ن که نه‌ته‌وه‌یه‌کی
دیموکراتی یه‌کگرتوویان له پشت‌بێ که
نه‌هێڵن که‌س خۆی باڵاتر له قانون بزانێ.
د: کوردی تاراوگه
بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ کار بکاته سه‌ر
نوێنه‌رایه‌تییه‌کان ده‌بێ به‌ڕێکوپێکراوی ئه‌و
کاره‌بکا، ده‌بێ له ڕێکخراوه
و
سمینار و
لێکۆڵینه‌وه وخۆپیشاندان و نامه‌نووسین که‌لک
وه‌رگرێ. سه‌ردانی
دایمه‌ی بنکه‌کانی
نوێنه‌رایه‌تییه‌کانیش پێویسته.
به‌کورتی کوردی تاراوگه ده‌بێ
ببێته هێزیکی سیاسی، چه‌کدار به کولتور،
هێزێکی کۆمه‌ڵایه‌تی
وئابوری گه‌وره.
کوردی ده‌ره‌وه‌ی وڵات
ده‌بێ
له خه‌ڵکه‌کان و پاڕله‌مان و حیزبه‌کانی ئوروپا و
ئه‌مریکا یارمه‌تی وه‌رگرێ. ته‌واوی ئه‌وکارانه‌ش
بۆ ئه‌وه‌یه که دیالۆگێکی دایم
له نێوان ئه‌و کوردانه و نوێنه‌رایه‌تییه‌کان
ساز بێ وئاڵوگۆر دروست بێ. کا‌تێک
کوردی تاراوگه ببێته هێزێکی وا حیزبه‌کانیش
ناچار ده‌بن ئاڵوگۆڕ له پێڕه‌و
پڕۆگرامی حیزبه‌کانیان و قانونی بنه‌ڕه‌تی هه‌رێم
سازکه‌ن.
ر: نوێنه‌رایه‌تییه‌کانیش ده‌بێ کادری تایبه‌تییان
هه‌بێ بۆ قایم‌کردنی
پێوه‌ندی خۆیان له‌گه‌ڵ کوردی تاراوگه. بۆوێنه
که‌سانێک که
کاروباری
گۆڕینی قانونی بنه‌ڕه‌تی و پێڕه‌وپڕۆگرامی
حیزبه‌کان سه‌بار‌ه‌ت به
به‌رامبه‌ری ژن و پیاو به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
نوێنه‌رایه‌تیش ده‌بێ له سمینار و
لێکۆڵینه‌وه و کۆبوونه گرتن که‌لک وه‌رگرێ.
10-1-
پێشه‌کی
به‌شی یه‌که‌م له 2008.11.06 بڵاو بووه‌ته‌وه و
به‌شی
دووه‌م به هه‌ڵه‌نووسرابوو که له 2008.11.09
بڵاوبووه‌ته‌وه، ڕۆژی
بڵاوکردنه‌وه‌که‌ی 2008.11.08
بوو. به‌شی سێیه‌م و چواره‌م
، پێنجه‌م ،
شه‌شه‌م
، حه‌وته‌م،
هه‌شته‌م و نۆیه‌م له 2008.11.11 ، 2008.11.12 ،
2008.11.14 ،
2008.12.03
،
2008.12.04
،
2008.12.05
و 2008.12.06 دا
بڵاوبوونه‌وه.
10-2-
سه‌رچاوه‌کان
ئه‌لف: ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراقی
فیدرال
http://www.krg.org/articles/detail.asp?lngnr=13&smap=04030000&rnr=232&anr=6650
ب: ده‌قی پرۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی
کوردستان
http://www.krg.org/articles/detail.asp?lngnr=13&smap=04030000&rnr=232&anr=13876
پ: پێڕه‌وپڕۆگرامی یه‌کیه‌تی نیشتمانی
کوردستان(2001)
http://www.pukonline.com/kurdi/yeke.php?besh=Nawerrok&kar=pishandan&jimare=3
ت: پڕۆگرام و پێڕه‌وی
ناوخۆی پارتی دیموکراتی کوردستان
(1999)
http://www.kdp6.org/kdp_program/Haval_kurdish.pdf
ج: پڕۆژه‌ی به‌رنامه‌ی ڕه‌وتی گۆڕینی دیموکراتی
(ڕه‌گ)
http://www.darooikurd.org/rag2.asp
چ: په‌یامی سبه‌ی
http://www.sbeiy.com/ku/About.aspx
ح: نوێنه‌رایه‌تییه‌کانی حکومه‌تی
هه‌رێم
http://www.krg.org/articles/detail.asp?rnr=236&lngnr=13&smap=04080000&anr=184
|