|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
به‌شی یه‌که‌م
چۆن قانونی ئازادی فره‌ژنی
هه‌ڵوه‌شێنینه‌وه؟
1- کورته‌و
ئاکام
ئه‌لف: بۆ
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ده‌ست‌به‌جێی قانونی
ئازادی
فره‌ژنی ده‌بێ ئۆپۆزیسیۆنی کوردی تاراوگه ببنه
قانونی و پاڕله‌مانی
کوردستان به‌فه‌رمی بناسن.
ب: ده‌سته‌ی
یه‌که‌می تێکۆشانه‌کان: بۆوێنه دانانی
پرۆژه
بۆ
سه‌لماندنی جیاکردنه‌وه‌ی دین و ده‌وڵه‌ت
وبه‌رامبه‌ری ژن وپیاو
به‌بێ‌ئه‌ملاوئه‌ولا له
پڕۆگرامی حیزبه‌کانی پێکهێنه‌ری پاڕله‌مانی
کوردستان،
پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پاڕله‌مانه‌کانی دنیایه،
پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ باڵویزخانه‌کانی عێراق
له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات، پێوه‌ندی له‌گه‌ل ڕێکخراوه‌ی
نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و
ڕێکخراوه‌کانی پشتیوانی له مافی مرۆڤ.
پ: ده‌سته‌ی دووه‌می
تێکۆشانه‌کان: بۆوێنه وه‌ڕێ‌خستنی
خه‌باتی
کۆکردنه‌وه‌ی ئیمزا و نامه‌ی ئه‌له‌کتڕۆنی ناردن و
خۆپیشاندان له‌به‌ر
باڵویزخانه‌ی عێراق و بنکه‌ی حیزبه‌کان و
پاڕله‌مانی کوردستان.
ت: لیبڕاڵه‌کان
زۆرتر تێکۆشانی
چه‌شنی ده‌سته‌ی
یه‌که‌م به‌گرینگ
ده‌زانن و ده‌سته‌ی دوومه‌میان "له‌بیر
ده‌چێته‌وه". ڕادیکاڵه‌کان
زۆرتر
ده‌سته‌ی دووه‌می تێکۆشانه‌کان له‌پێش چاو ده‌گرن
و ده‌سته‌ی یه‌که‌م
"فه‌رامۆش
د‌ه‌که‌ن".
ج:
تێکۆشانه‌کان ده‌بێ هێمنانه و ئاشتێخوازانه‌بن.
1-2-
کێشه‌ی
ڕادیکاڵ، به‌پارێز ، لیبڕال و دیموکراته‌کان
له‌سه‌ر
قانونی ئازادی
فره‌ژنی
ئه‌لف:
په‌سندکرانی قانونی ئازادی فره‌ژنی
له پاڕله‌مانی
کوردستان له (27)-ی ئۆکتۆبه‌ر، بوو به‌هۆی
تووره‌یی ژنان‌ولایه‌نگرانی به‌رامبه‌ری
ژن‌وپیاو.
ڕێکخراوه و ماڵپه‌ڕوتاقه‌که‌سه‌کان بێزاری خۆیان
سه‌باره‌ت به‌و
قانونه‌ناعادڵانه‌یه ده‌ربڕی و ده‌ستیان کرد به
تێکۆشان بۆ لابردنی قانونه‌که.
ب: کۆمه‌ڵه‌ی
گه‌لی کوردستان له سوید و ڕێکخراوه‌ی
یارمه‌تی بۆ ژنان
(Womemaid)
له ڕۆژی (31)-ی ئۆکتۆبه‌ر له
ستۆکهۆڵم له‌وڵاتی سوید
یه‌که‌م
کۆبوونه‌وه‌ی خۆیان بۆ چاره‌دۆزی به‌ڕێوه‌برد.
پ: مالپه‌ڕی
هه‌ڵوێستیش په‌سندکردنی قانونه‌که‌ی
به
دژه‌دیموکراتانه زانی
و سه‌روتاری
نووسی و کوتی
ته‌نانه‌ت له‌پێش‌ده‌رکه‌ی
ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و
ڕێکخراوه‌کانی‌پارێزه‌ری مافی ئینسان
ده‌بێ ده‌نگی
بێزاری خۆمان ده‌ربڕین:ئه‌وبۆچوونه
دیموکراتانه‌یه.
ت: هه‌ڵوێست
پاڕله‌مانی کوردستانی قبوڵه به‌ڵام
که‌موکوڕییه‌کی بۆچوونه‌که‌ی هه‌ڵوێست ئه‌وه‌یه که
هێشتا وه‌ک
ئۆپۆزیسیۆنێکی قانونی بۆچوونی خۆی ده‌ر‌نابڕێ.
بۆوینه باسی "یاسای
کۆنه‌په‌رستانه‌ی فره‌ژنی ده‌کا." کۆنه‌په‌رست
که‌سێکه که به‌رامبه‌ری ژن‌وپیاوی
قبوڵ
نییه. به‌ڵام پارتی دیموکراتی کوردستان که 39
ئه‌ندامی له پاڕله‌مان هه‌یه،
حیزبێکی
به‌پارێزه و نه‌ک کۆنه‌په‌رست. چونکه ئه‌و حیزبه
پاڕله‌مان و قانونی قبوڵه
و
ته‌نانه‌ت به‌رامبه‌ری ژن‌وپیاویش قبوڵ ده‌کا
به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی که
جیابوونه‌وه‌ی دین له‌ده‌وڵه‌ت له پرۆگرام و
پێره‌وی ئه‌وحیزبه‌دانییه و حیزبێکی
ئیسلامییه، شه‌رتومه‌رج بۆ به‌رامبه‌ری ژن و
پیاوداده‌نێ و ئه‌ندامه‌کانی ده‌نگیان
داوه
به‌قانونی ئازادی فره‌ژنی.
ج:
ئه‌وبۆچوونه‌ی هه‌ڵوێست ڕادیکاڵانه‌یه.
به‌پارێزه‌کان
وه‌ک
کۆنه‌په‌رست چاولێده‌کا و ده‌رگای دیالۆگ
ده‌به‌ستێ. بۆچوونی دیموکراتانه
ئه‌وه‌یه که ئێمه وه‌ک ئۆپۆزیسیۆن حیزبه به
پارێزه‌کانی
پاڕله‌مانی کوردستان
به‌فه‌رمی بناسین و پڕۆژه‌پێشنیار بکه‌ین بۆ
گۆڕینی پێڕه‌وپڕۆگرامه‌که‌یان و
گرتنی
کۆنگره‌ی حیزبه‌کانیان و
په‌سندکردنی خاڵی جیایی دین و ده‌وڵه‌ت. هه‌روها
ده‌بێ
قانونی بنه‌ڕه‌تی پاڕله‌مانی کوردستانیش بگۆڕدرێ.
چ: "فراکسیۆنی
فه‌عالیه‌ت به‌ناوی کۆمه‌ڵه"-ش قانونی
ئازادی
فره‌ژنی
پێ‌دژه‌دیموکراتانه‌یه. به‌ڵام ئه‌وفراکسیۆنه باسی
پاڕله‌مانی
کوردستان ناکا. ئه‌وفراکسیۆنه ئه‌مساڵ پێکهاتووه و
زیاتر له په‌نجا ئه‌ندام و کادڕی
هه‌یه و
چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ناوبانگی هه‌یه:
هاوڕێیان ساعید وه‌ته‌ندۆست،
مینه‌ی
حیسامی وگه‌لاوێژ حوسێنی.
ح: ده‌بێ
بۆ‌فڕێدانی قانونه‌که داوا
له‌پاڕله‌مان و
حکومه‌تی کورد بکرێ. به‌ڵام
فراکسیۆن ڕێکخراوه‌یه‌کی سۆسیالیستانه‌ی ڕادیکاڵه
و
سیسته‌می پاڕله‌مانی قبوڵ نییه. فراکسیۆن
داوای کردووه که
ده‌ست‌به‌جێ ده‌بێ ئه‌وقانونه هه‌ڵوه‌شێته‌وه.
داواکه دیموکراتانه‌یه به‌ڵام له
سیسته‌می پاڕله‌مانی ده‌بێ به‌قسه‌وباس و
لێکۆلێنه‌وه وخه‌باتی سیاسی ومه‌ده‌نی
وبه
به‌فه‌رمی ناسینی پاڕله‌مان ئه‌وکاره‌بکرێ.
خ: پارتی
سۆسیال‌دیموکراتی کوردستان (ڕۆژهه‌ڵات)-یش دژی
قانونی
ئازدی فره‌ژنییه. ئه‌وپارته زۆر ئاشکراو وبه‌پێی
پێڕه‌وپرۆگرامی
حیزبه‌که‌یان پاڕله‌مانی کوردستانی قبوڵه.
ئه‌وپارته داوا ده‌کا که پاڕله‌مان
هه‌نگاو
بۆ چاک‌کردن هه‌ڵگرێ نه‌ک بۆ دواوه‌گه‌ڕانه‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێ ده‌بێ
تێکۆشانه‌کانمان
هێمنانه و ڕوون و دوور
له شێوه‌ی نادیموکراتانه و توندوتیژی بێت
که
ڕێبازێکی دیموکراتانه‌یه. به‌ڵام بۆچوونی
ئه‌و‌حیزبه
سه‌باره‌ت به‌چاک‌کردن
لیبڕالانه‌یه .
له‌ڕوانگه‌ی دیموکراتێکه‌وه، به‌بێ تێکۆشانی سیاسی
ومه‌ده‌نی
چاک‌کردن سه‌رناکه‌وێ: چونکه به‌پارێزه‌کان چاک‌کردنیان
"له‌بیرده‌چێته‌وه".
1-3-
فه‌رهه‌نگۆک
کۆنه‌په‌رست:
reactionary،
عاره‌وی- کوردی: ڕجعی.
فارسی-عربی: مرتجع
به‌پارێز:
conservative
، فارسی-عاره‌وی: محافظه
کار.
1-4
سه‌رچاوه‌کان
بۆئه‌وه‌ی
خوێنه‌ره‌وه‌خۆشه‌ویسته‌کان هاسانتر
زانیارییه‌کان بدۆزنه‌وه، له‌خواره‌وه
سه‌رچاوه‌کان
ده‌نووسم:
http://www.krg.org/articles/print.asp?anr=26212&lngnr=13&rnr=26
http://www.gelikurdistan.se/fre-jini.htm
http://www.womenaid.se
http://www.helwist.com/1%20Taibety/1%20Rwange/10%20%202008/29%20%20FreJny.htm
http://www.kdp6.org/kdp_program/Haval_kurdish.pdf
http://www.helwist.com/11%20%20%2008/4%20%20Fraksyon%20komele.pdf
http://www.ashti.nu/juli08/08-07-15b-k.pdf
http://www.helwist.com/SDP/Babet.htm
|