|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
چۆن قانونی ئازادی فره‌ژنی
هه‌ڵوه‌شێنینه‌وه؟
2008.12.06
به‌شی نۆیه‌م:
بۆ پاراستنی یه‌کیه‌تی کورد،پارتی دیموکراتی
کوردستان ده‌بێ ببێته سێکولار!
9-
کورته وئاکام
ئه‌لف: کاک سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی باسی ئه‌وه
ده‌کا که
سێکولار بوون یه‌کێک له تایبه‌تییه‌کانی
جولانه‌وه نه‌ته‌وایه‌تی دیموکرتانه‌ی
کورد بووه و هه‌ر ئه‌وه‌ش
خه‌ڵکه‌کانی دنیای کردووه‌ته لایه‌نگری ئێمه.
ئه‌گه‌ر
ئێمه ئه‌و تایبه‌تییه فه‌رامۆش که‌ین زه‌ره‌دێکی
گه‌وره له جوڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی
کورد ده‌که‌وێ.
ب: بۆ به‌هێزکردنی یه‌کیه‌تی دیموکراتانه‌ی
نه‌ته‌وه‌ی
کورد له هه‌رچوار به‌شه‌که‌ی کوردستان، پاراستنی
سێکولار بوونی شۆرشی کورد ده‌بێته
ئه‌رکی گرینگی هه‌ر ئازادیخوازێکی کورد.
پ: له ڕه‌وتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قانونی ئازادی
فره‌ژنی،
خه‌بات بۆ سێکولار کردنی پارتی دیموکرات و حیزبه
ئیسلامییه‌کانی دیکه‌ی کوردستان،
ده‌بێته ئه‌رکێکی گه‌وره‌ی ئێمه که باوه‌ڕمان
به جیاکردنه‌وه‌ی دین له
ده‌وڵه‌ته.
ت: حیزبه‌ئیسلامییه‌کانی کوردستان که یه‌کێکیان
پارتی‌یه،
ده‌بێ له پڕۆگرامی حیزبه‌کانیان جیاکردنه‌وه‌ی دین
له ده‌وڵه‌ت بسه‌لمێنن. بۆ
ئه‌وه‌ی بتوانین پاڕله‌مانی کوردستان
دیموکراتانه‌تر بکه‌ین و قانونی ئازادی
فره‌ژنی هه‌ڵوه‌شێنینه‌وه.
ج: به بێ
لێکۆڵینه‌وه
له‌سه‌ر تاریخی بیرو‌ڕای دیموکرات،
لیبڕاڵ، ڕادیکاڵ و به‌پارێزانه‌ی کوردی ودۆزینه‌وه‌ی
تیورییه‌کوردییه‌کانی
ئه‌وبیروڕایانه و تایبه‌تییه‌کانیان و
هه‌ڵسه‌نگاندنیان له گه‌ل
تیورییه‌گشتییه‌کانی بیرو‌ڕای دیموکرات، لیبڕاڵ،
ڕادیکاڵ و به‌پارێزانه
ناتوانین
پڕۆژه‌ی سه‌رکه‌وتوو پێشکه‌ش که‌ین.
چ: له کوردستاندا وه‌ک هه‌موو وڵاتێکی دیکه له
سه‌رده‌مێک
دا کێشه‌ی هێزه دیموکرات، لیبڕاڵ، ڕادیکاڵ و
به‌پارێزه‌کان توندوتیژ بووه و جارجار
بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و گیروگرفتانه له شه‌ڕی
ناوخۆ که‌لک
وه‌رگیراوه.
ح:
پاڕله‌مان بۆ ئه‌وه‌یه که
کێشه‌ی هێزه
دیموکرات، لیبڕاڵ، ڕادیکاڵ و
به‌پارێزه‌کان به‌شێوه‌ی دیالۆگ جێ‌به‌جێ بکرێ.
دیالۆگ و شێوه‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نی
مانای ئه‌وه نییه که جیاوازییه‌کان ون ده‌بن و
فه‌رامۆش ده‌کرێن. جیاوازی
دیموکرات، لیبڕاڵ، ڕادیکاڵ و به‌پارێزه‌کان ڕیشه‌ی
سیاسی، کولتوری، کۆمه‌ڵایه‌تی و
ئابوریان هه‌یه و ته‌نیا شێوه‌که ده‌بێته شێوه‌ی
مه‌ده‌نی و
پاڕله‌مانی.
خ: خوێنده‌وار (ڕووناکبیر)-ی کورد ئێستا
نه‌یتوانیوه
ته‌واو، شێوه‌ی خه‌باتی خۆی بگوڕێ و مه‌ده‌نی کا.
بۆ سه‌رکه‌وتن پێویستمان به خۆ
چه‌کدارکردن به‌وشێوه خه‌باته‌یه.
9-1-
پێشه‌کی
به‌شی یه‌که‌م له 2008.11.06 بڵاو بووه‌ته‌وه و
به‌شی
دووه‌م به هه‌ڵه‌نووسرابوو که له 2008.11.09
بڵاوبووه‌ته‌وه، ڕۆژی
بڵاوکردنه‌وه‌که‌ی 2008.11.08
بوو. به‌شی سێیه‌م و چواره‌م
، پێنجه‌م ،
شه‌شه‌م
، حه‌وته‌م وهه‌شته‌م له له 2008.11.11 ،
2008.11.12 ،
2008.11.14 ، 2008.12.03 ،
2008.12.04
و 2008.12.05 دا
بڵاوبوونه‌وه.
له‌کاتی وڵامدانه‌وه به‌و هاوڕێیه‌ی دوو نامه‌ی
بۆ
ناردووم، چه‌ند وشه‌م گۆڕیوه و وڵامه‌کانی خۆم
دوورودرێژتر کردووه بۆ ئه‌وه‌ی که
خوێنه‌ره‌وه‌کان باشتر له ناوه‌ڕۆکی قسه‌وباسه‌که
ئاگادارکرێنه‌وه.
9-2-
نامه‌ی یه‌که‌می ڕه‌خنه‌گره‌که
هه‌ر
وه‌ک له به‌شی
حه‌وته‌مدا باسم کرد هاوڕێیه‌کی
خۆشه‌ویست ڕه‌خنه‌ی
گرتبوو له بۆچوونی من له‌سه‌ر قسه‌کانی کاک
مه‌سعود بارزانی
سه‌باره‌ت به فره‌ژنی. ڕه‌خنه‌گره‌که دوونامه‌ی بۆ
نارد بووم،
وڵامی نامه‌ی
دووه‌ممم
له‌پێشدا بڵاوکرده‌وه، لێره‌دا وڵامی نامه‌ی
یه‌که‌م
ده‌ده‌مه‌وه.
نامه‌که:
"
به‌ڕاستی گرینگه که ڕاشکاوانه
له قسه‌کانی کاک مه‌سعود
بارزانی (سه‌باره‌ت به فره‌ژنی) ڕه‌خنه‌بگیرین.
دیاره خۆم هیچ گومانێم نییه و
پارتی باش ده‌ناسم."
وڵامی نامه‌که:
ئه‌لف: وایه! بۆ که‌سێک که باوه‌ڕی به
به‌رامبه‌ری
بێ‌ئه‌ملاوئه‌وڵای ژن و پیاو و جیاکردنه‌وه‌ی
دین و ده‌وڵه‌ت بێت، لێ‌حاڵی بوون
له بۆچوونی پارتی هاسانه. چونکه له پێڕه‌و
پرۆگرامی پارتی دا نووسراوه که
ئیسلامییه و باوه‌ڕی به‌به‌رامبه‌ری ژن و پیاویش
هه‌یه، که ئه‌وه ده‌گه‌یێنێ که بۆ
به‌رامبه‌ری ژن وپیاو شه‌رتومه‌رج دانراوه.
ب: ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌وبابه‌ته لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی
زۆر
بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بۆ مان ڕوونتر بێته‌وه که بۆچی
جیاوازێکی ئاواگه‌وره هه‌یه له
نێوان دوو ڕێکخراوه‌ی سه‌ره‌کی کوردی له خوارووی
کوردستان (عێراق)؟ له پڕۆگرامی
یه‌کیه‌تی نیشتمانی باسی ئیسلامی بوونی یه‌کیه‌تی
نه‌کراوه، باسی جیاکردنه‌وه‌ی دین
له ده‌وڵه‌تیش نه‌کراوه. به‌ڵام له پڕۆگرامی باڵی
ڕێفۆرمخوازه‌کانی یه‌کیه‌تی،
پڕۆژه‌ی به‌رنامه‌ی
ڕه‌وتی گۆڕینی دیموکراتی (ڕه‌گ)
و په‌یامی سبه‌ی به ئاشکرا
باسی جیاکردنه‌وه‌ی دین و ده‌وڵه‌ت و به‌رامبه‌ری
ژن و پیاو کراوه؟
پ:
قسه‌که‌ی کاک مه‌سعود بارزانی که وه‌ک تاقه‌که‌س
دژی
فره‌ژنییه چونکه له ئیسلامدا هه‌مووکه‌س ناتوانێ
به عه‌داڵه‌ته‌وه
چه‌ند هاوسه‌ری
هه‌بێ، بۆچوونێکی ئیسلامی لیبڕاڵه. به‌لام داخوا
باڵێکی ڕێفۆرم له‌ناو پارتی دا
هه‌یه؟
ت: ئاشکرایه حیزبێکی ئیسلامی که جیابوونه‌وه‌ی دین
له‌ده‌وڵه‌ت بسه‌لمێنێ ده‌توانێ له پاڕله‌مانیكی
سێکولاردا هه‌ڵسوڕاو بێ، کاتێک
شارومه‌ندان ده‌نگی پێده‌ده‌ن و بیان‌به‌نه
پاڕله‌مان. ئه‌وه‌ش شتێکی تازه نییه،
زۆر ساڵه له وڵاته ئوروپایی و ئه‌مریکاییه‌کان
حیزبی خاچهه‌ڵگر هه‌یه که
جیاوزی
دین له ده‌وڵه‌تیان سه‌لماندووه.
ج. بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وری ئیسلامی سیاسی بزانین که
مه‌به‌ستی
لاوازکردنی ڕه‌وتی دیموکراتی و سنووردانانه بۆ
ئه‌و ڕه‌وته
ده‌بێ تاریخی پارتی
دیموکرات لێکده‌ینه‌وه. ده‌بێ بزانین که پارتی
دیموکراتی کوردستان له چ
سه‌رده‌میکه‌وه ڕێبازی به‌پاڕیزانه هه‌ڵد‌ه‌بژێرێ.
ده‌بێ پێکهاتنی کۆمه‌ڵه‌ی
ڕه‌نجه‌ده‌ران و یه‌کیه‌تی نیشتمانی باس بکه‌ین
وه‌ک ڕه‌وتی ڕادیکاڵ و لیبڕاڵ له
جوڵانه‌وه‌ی کوردا.
چ. به‌بێ لێکدانه‌وه‌ی تاریخی ئاڵوگۆری
کۆمه‌لایه‌تی
وسیاسی له کۆمه‌ڵگه‌ی کورده‌واری و
لاوازبوونی پێوه‌ندنییه‌کانی ده‌ره‌به‌گایه‌تی
و په‌یدابوونی
چینه‌تازه‌کان (ده‌سمایه‌دار وکرێکار وتوێژی
ناوه‌ڕاست که
هه‌ر‌چه‌ند لاوازیش بن ) هه‌روه‌ها په‌یدابوونی
جوڵانه‌وه‌ی فێمینیستانه و ژنان و
ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵوگۆرانه له ناو
پارتی و یه‌کیه‌تیدا ناتوانین له چونییه‌تی
ڕه‌وتی ئاڵوگۆڕ له‌و حیزبانه حاڵی بین و ناتوانین
پرۆژه‌ی سه‌رکه‌وتووانه بۆ
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قانونی ئازادی فره‌ژنی و
پڕۆژه‌ی دیکه بۆ دیموکراتانه‌کردنی
ئه‌و دوحیزبه و پاڕله‌مانی کوردستان پێشکه‌ش
بکه‌ین و له کرده‌وه‌دا جێ‌به‌جێیان
که‌ین.
9-3-
سه‌ڕچاوه‌کان
ئه‌لف: سه‌لاحه‌دین بایه‌زیدی: هه‌وڵه‌کانی
به‌ئایینی
کردنی پرسی کورد
http://www.diyalog.blogfa.com/
ب: پێڕه‌وپڕۆگرامی یه‌کیه‌تی نیشتمانی
کوردستان(2001)
http://www.pukonline.com/kurdi/yeke.php?besh=Nawerrok&kar=pishandan&jimare=3
پ: پڕۆگرام و پێڕه‌وی
ناوخۆی پارتی دیموکراتی کوردستان
(1999)
http://www.kdp6.org/kdp_program/Haval_kurdish.pdf
ت: پڕۆژه‌ی به‌رنامه‌ی ڕه‌وتی گۆڕینی دیموکراتی
(ڕه‌گ)
http://www.darooikurd.org/rag2.asp
ج: په‌یامی سبه‌ی
http://www.sbeiy.com/ku/About.aspx
|