|
جه‌عفه‌ری حه‌سه‌نپور
jafar22@telia.com
گه‌شه‌ی
ناسیۆنالیزمی دیموکراتانه‌ی کوردستانی له‌خوارووی
وڵات
به‌شی یه‌که‌م: ژن به‌بێ
ستراتیژییای
دیموکراتانه، به‌مافی
خۆی ناگا
2008.11.01
1-
کورته و ئاکام
ئه‌لف: له هه‌موو ئه‌و
وڵاتانه‌ی پاڕله‌مان هه‌بووه، دابین
کردنی مافه‌کان له
ڕه‌وتێکی درێژخایه‌ندا بووه. له‌وڕه‌وته‌دا کێشه
و شه‌ڕیش
له‌نێوان
هێزه‌سیاسییه‌کان بۆ که‌مکردن یان زیادکردنی
ده‌سه‌ڵاتی پاڕله‌مان
هاتووه‌ته‌پێش.
ب: بۆ به‌هێزکردنی پارڵه‌مانی
هه‌رێمیش ده‌بێ خۆمان
حازرکه‌ین بۆ خه‌باتێکی
درێژخایه‌نی سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی، کولتوری و
ئابوری. ئه‌و‌خه‌باته
ده‌بێ ئاشتیخوازانه و
هێمنانه‌بێ.
ئه‌و‌هێزه‌ڕادیکال یان به‌پارێزانه‌ی‌که
ده‌یانه‌وێ به‌چه‌ک و
توندوتیژی
به‌مه‌به‌سته‌کانی خۆیان بگه‌ن ده‌بێ یارمه‌تی
بدرێن که له‌شێوه‌ی
هێمنانه بۆ
چاره‌سه‌رکردنی گیروگرفته‌کان که‌لک وه‌رگرن.
پ:
به‌پێکهاتنی
کۆمپانیا‌ی و‌شه و
ڕه‌وتی گۆڕینی
دیموکراسی (ڕه‌گ)،
ڕه‌وتی ناسیۆنالیزمی دیموکراتانه‌ی کوردستانی بنه‌مای
بیروڕاوسیاسه‌ته‌کانی
زیادتر ڕوونکردووه‌ته‌وه و
ڕێ بۆ هه‌ڵسوراوکردنی
شارومه‌ندانی کوردستان
و سازکردنی وڵاتێکی سه‌ر‌به‌خۆ
خۆشتر‌کراوه.
ت: خه‌باتی ژنانیش بۆ
به‌رامبه‌ری ده‌بێ بکه‌وێته
چوارچێوه‌یه‌کی وا
بۆئه‌وه‌ی بتوانێ بۆوێنه قانونی
دژه‌دیموکراتانه‌ی
چهندژنهێنان
هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه. خه‌باتی ژنی کورد ئێستا پس‌پسه.
ئه‌و پس‌پس
و
بێ‌ستراتیژییا بوونه
زه‌ره‌دی زۆری لێداوه.
1-1-
پێشه‌کی
ئه‌لف: له‌چه‌ند
ژماره‌ی ڕێنێسانسدا باسێکی سه‌ره‌تایی
له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی
"سبه‌ی" و "ڕه‌گ" وڕێبازی ناسیۆنالیزمی
دیموکراتانه ده‌ست‌پێده‌که‌م.
ب:
به‌پێی
زانیاری ماڵپه‌ڕی و‌شه، کۆمپانیا‌ی و‌شه
گه‌وره‌ترین ده‌سته‌ی
ده‌زگاڕاگه‌یاندنه‌گشتییه‌سه‌ربه‌خۆکانی
کوردستانه که
له‌خوارووی کوردستان
(عیراق) دامه‌زراوه.
ئه‌وکۆمپانیایه
ماڵپه‌ڕی سبه‌ی هه‌یه که وه‌ک ماڵپه‌ڕێک بۆ دانی
زانیاری و
بڵاوکردنه‌وه‌ی
هه‌واڵ له ساڵی (2007)-دا دامه‌زرا. سه‌رنووسه‌ری
ماڵپه‌ڕه‌که خه‌بات
عه‌بدوڵایه.
کۆمپانیاکه
هه‌روه‌ها گۆڤارێکیشی
به‌ناوی ڕۆژنامه هه‌یه که سه‌رنووسه‌ره‌که‌ی
عه‌دنان
عوسمانه.
ئه‌م‌کۆمپانیایه خاوه‌نی ناوه‌ندێکی ڕاپرسیشه
وچاپخانه‌ی خۆی هه‌یه.
کۆمپانیاکه دایمه
له‌گه‌شه‌دایه‌و به‌شی تازه‌ی لێ‌زیاد ده‌کرێ
(بۆزانیاری زیاتر
بڕوانه:
http://www.wusha.net/
هه‌روه‌ها:
http://www.wusha.net/Content.aspx?LinkID=1)
پ: بۆ
خوێندنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنی ڕه‌وتی گۆڕینی دیموکراتی
(ڕه‌گ)
و پڕۆژه‌ی به‌رنامه‌ی ڕه‌وتی گۆڕینی دیموکراتی
(ڕه‌گ)
بڕوانه:
www.darooikurd.org
ت: له‌باسه‌کانمدا
ئاماژه‌یه‌ک ده‌که‌م به به‌رنامه‌ی
ماڵپه‌ڕه‌کانی ڕێنێسانس
و هه‌ڵوێست و ئه‌وه‌ی چۆن ده‌کرێ کۆمپانیا‌ی و‌شه
له‌لایه‌ک
و و ڕێنێسانس و
هه‌ڵوێست له‌لایه‌کی دیکه له‌یه‌کتر
نزیک‌کرێنه‌وه. هه‌ڵبژاردنی
ئه‌ودو ماڵپه‌ڕه‌بۆ
ئه‌وه‌یه که ماوه‌ی چه‌ند ساڵه هاوکاریم له‌گه‌ڵ
وان بووه
وتاڕاده‌یه‌ک ئاشنام
به‌کاروهه‌ڵسوڕانیان. یه‌کێک له‌مه‌به‌سته‌کانی
من، ئه‌وه‌یه
که به‌رپرسان
وخوێنه‌ره‌وه‌کانی ئه‌ودوو ماڵپه‌ڕه
له‌باسه‌کاندا به‌شداری بکه‌ن
وبۆچوونی خۆیان ده‌ربڕن.
ج: باسه‌کان له‌پێشدا له
ڕێنیسانس بڵاو ده‌که‌مه‌وه و
دوایه
له ماڵپه‌ڕی خۆم له هه‌ڵوێستیشدا، دایانده‌نێم.
1-2-
بنه‌مای بیروڕای
کۆمپانیا‌ی و‌شه و
"ڕه‌گ" چییه؟
ئه‌لف: له به‌شی "ئێمه"ی
ماڵپه‌ڕی"سبه‌ی"-دا
له‌دوولاپه‌ڕه
سه‌ردێڕه‌کانی بیروڕای به‌ڕێوه‌به‌رانی
ماڵپه‌ره‌که نووسراوه که
ده‌کرێ بڵێین بیروڕای
ته‌واوی کۆمپانیا‌ی وشه‌شه (بڕوانه "په‌یامی
سبه‌ی"). به‌شێک
له په‌یامی سبه‌ی:
"ئێمه،
ئه‌وانه‌ی له دامه‌زراوه‌ی سبه‌ی دا كار
ئه‌كه‌ین، هه‌وڵ
ئه‌ده‌ین بۆ:
بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی
دیمۆكراسی، هه‌ڵبژاردنی ئازاد،
كاراكردنی پارله‌مان،
ململانێی هێورانه، ده‌ستاوده‌ست كردنی هێورانه‌ی
ده‌سه‌لاَتی
سیاسی، قبوڵ كردنی یه‌كتری، رێزگرتنی مافی
كه‌مایه‌تی.
بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی
یه‌كسانی قانونیی له
ده‌نگدانی
هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، له خۆپاڵاوتندا بۆ پۆستی
جیاواز، له وه‌رگرتنی
وه‌زیفه‌كانی
حكومه‌تدا، له وه‌رگرتنی زه‌وی و ئۆتۆمبیل و
یارمه‌تی و دارایی و
سه‌فه‌ردا، بێ گوێدانه
جیاوازی ئینتیمای حیزبی، دینی، مه‌زه‌بی و،
ره‌چه‌ڵه‌كی
نه‌ته‌وه‌یی و
عه‌شیره‌تی.
بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی
یه‌كسانی قانونیی،
كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی،
ئابوری، نێر و مێ و،
خۆشكردنی زه‌مینه‌ی به‌شداری ئافره‌ت
له هه‌موو بواره‌كانی
ژیان دا، به تایبه‌تیی له ده‌زگاكانی بریاردانی
سیاسی
دا."
ب: له‌م وتاره‌ی خۆمدا به‌شی
5-1 دا، ئاماژه‌یه‌کم کردووه
به به‌رنامه‌ی "ڕه‌گ".
1-3-
بۆچی ده‌بێ کۆمپانیا‌ی
و‌شه وره‌گ
به‌هێزکرێن؟
ئه‌لف: له خوارووی
کوردستان (عێراق) له‌ساڵی (1992)-ڕا
پاڕله‌مان، ده‌وڵه‌ت و
له‌شکری هه‌رێم هه‌یه و بۆ دیموکراتانه‌کردنی
ئه‌وسیسته‌مه
پاڕله‌مانییه،
شارومه‌ندی هه‌ڵسوڕاو پێویسته و کۆمپانیا‌ی و‌شه
وره‌گ ده‌توانن
ئه‌وچه‌شنه
شارومه‌ندانه په‌روه‌رده‌که‌ن.
ب: کۆمپانیا‌ی و‌شه وڕه‌گ ده‌سته‌یه‌کن
که له ناوجه‌رگی
خه‌باتی بیروڕاوسیاسی
له خوراووی کوردستان (عێراق) په‌یدا بوون و
ده‌یانه‌وێ ژیانی سیاسی
وکولتوری کوردستان
له‌چوارچێوه‌ی سیسته‌می
پارڵه‌مانیدا بگۆڕن.
پ: ئه‌وان ده‌سته‌یه‌ک
خوێنده‌واری دیموکرات و لیبڕاڵن که
پێوه‌ندیان له‌گه‌ڵ
شارومه‌ندان هه‌یه. و وه‌ک ڕه‌وتی ڕێفۆرمی
حیزبه‌کانی
ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
(ئێران) نین که له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن و له
بنکه‌کان خۆیان
زیندانی کردووه.
لایه‌نێکی پۆزه‌تیڤی دیکه ئه‌وه‌یه که "کۆمپانیا‌ی
و‌شه" حیزبێکی
سیاسی نییه و هه‌موو
ئازادیخوازێک ده‌توانێ له هه‌ڵسورانه‌کانیدا
به‌شداری‌بکا.
1-4-
سیسته‌می پاڕله‌مانی
چۆن گه‌شه
ده‌کا؟
ئه‌لف:له‌و ولاتانه‌ی سیسته‌می
پاڕله‌مانی هه‌یه،
گه‌شه‌ی سیسته‌مه‌که
له‌ڕه‌وتێکی تاریخیدا بووه. شارومه‌ندان و
چینه‌که‌مده‌سه‌ڵاته‌کان و ژنان بۆوه‌ده‌ست‌هێنانی
مافی خۆیان خه‌باتێکی بێ‌وچانیان
کردووه.
ب:ئه‌وه‌ی که دوای سازبوونی
پاڕله‌مانی هه‌رێم، له‌نێوان
حیزبه‌کان (یه‌کیه‌تی
وپارتی) شه‌ڕ سازبوو، تایبه‌ت به‌کوردستان نییه و
له‌ڕه‌وتی
دیموکراتانه‌کردنی
پاڕله‌مان، له وڵاته‌کانی‌دیکه‌ش له‌نێوان چین
وتوێژه‌کان و
حیزبه‌کان شه‌ڕ هه‌بووه.
پ: له ماڵپه‌ڕی پارله‌مانی
ئینگلته‌ره، کورته‌یه‌ک
له‌تاریخی
ئه‌وده‌زگایه باسکراوه. له‌به‌شی "پاڕله‌مان
وه‌ک ده‌زگایه‌کی سیاسی"
نووسراوه که
سه‌ره‌تاکانی دانانی پاڕله‌مان له ئینگلته‌ره
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
سه‌ده‌ی دوازده‌ی
عیسایی؛ ئه‌و‌ده‌م که ئاغاوه‌ت(barons)
ده‌یانه‌ویست
ده‌سه‌ڵاتی
شای سنوورداکه‌ن.
له‌ووڵاته زاراوه‌ی پاڕله‌مان له سه‌ده‌ی
سێزده‌ی عیسایی‌ڕا
به‌کارهێنراوه.
له‌سه‌ده‌ی چوارده‌ڕا
پاڕله‌مان بوو به‌دووبه‌ش، کۆگه یان
ماڵ(house)-ی
خه‌ڵک
(the Commons) و
کۆگه‌ی ئاغاوه‌ت
(Lords). کۆگه‌ی
خه‌ڵک له
نوێنه‌رانی هه‌رێم،
شار‌و شارۆچکه‌کان پێک هاتبوو وکۆگه‌ی ئاغاوه‌ت له
ئاغاوقه‌شه‌کان.
له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌دا شه‌ڕێکی
ناوخۆیی سازبوو
له‌نێوان
لایه‌نگرانی پاڕله‌مان
ولایه‌نگرانی پاشایه‌تی. له ساڵی (1689)-دا
قانونێک په‌سند
کرا که ده‌سه‌ڵاتی
پاڕله‌مانی به‌سه‌ر پادشادا دابین کرد و پاڕله‌مان
بوو
به‌به‌رپرسی دانان و
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قانونه‌کان. له‌ساڵه‌کانی 1911
و 1949
ده‌سه‌لاتی کۆگه‌ی
خه‌ڵک به‌سه‌ر کۆگه‌ی ئاغاوه‌تدا زیادکرا
(سه‌ڕچاوه:http://www.parliament.uk/about/history/institution.cfm
).
ت: ده‌توانین بڵێن په‌سندکرانی
قانونی ئازادی
چهندژنهێنان ئه‌وه
نیشان ده‌دا که ده‌سه‌ڵاتی پیاومه‌زنه
به‌پارێزه‌توندوتیژه‌کان له پاڕله‌مانی هه‌رێم
زۆرتره له ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌دیموکرات
ولیبڕاله‌کان.
ج: بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی
ده‌سه‌ڵاتی به‌پارێزه‌کان خه‌باتیکی
بێ‌وچان و درێژخایه‌نی
بیروڕا، سیاسی، کولتوری و ئابوری پێویسته.
هه‌روه‌ها ده‌بێ
ئێمه دایمه پرۆژه‌مان
هه‌بێ بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌وگیروگرفتانه
وپڕۆژه‌کان
به‌رینه پاڕله‌مانی
کوردستان و
بۆ پشتیوانی له‌پڕۆژه‌کانمان شارومه‌ندان وشیار
که‌ینه‌وه.
چ: من داواده‌که‌م له‌بۆچوون
ووتارنووسه‌کانی ڕێنیسانس و
هه‌ڵوێست که کاتی
لێکدانه‌وه‌ی سیاسه‌تی حیزبه‌پارله‌مانییه‌کانی
هه‌رێم به‌راوردێک
بکه‌ن له‌گه‌ل
وڵاته‌کانی دیکه. ئه‌و‌چه‌شنه‌بۆچوونه
یارمه‌تیمان ده‌دا که له
ئه‌زمونی
وڵاته‌کانی‌دیکه که‌لک وه‌رگرین و هه‌ڵه‌ی وان
دووپات نه‌که‌ینه‌وه.
ئێمه هه‌روه‌ها ده‌بێ
حیزبه‌کانی پاڕله‌مانی کوردستان به‌جوانی
بناسین.
1-5
گه‌شه‌ی ناسیۆنالیزمی
دیموکراتانه‌ی کوردستانی له
خوارووی کوردستان
(عێراق) و ڕه‌خنه‌گره‌کان
ئه‌لف:
ڕه‌خنه‌ولیکۆڵینه‌وه بۆ به‌هێزکدنی کۆمپانیا‌ی
و‌شه
وڕه‌گ زۆر پێویسته. به‌ڕێز گوڵیی له ڕوانگه‌ی
ناسیۆنالیزمی ڕادیکاڵی
کوردستانی ڕه‌خنه‌ی
کۆمپانیا‌ی و‌شه گرتووه.
ناسیۆنالیزمی دیموکراتانه‌ی
کوردستانی له خوارووی کوردستان
(عێراق)
خه‌ریکی گه‌شه‌یه و به‌پێکهاتنی ڕه‌وتی گۆڕینی
دیموکراسی (ڕه‌گ)
هه‌نگاوێکی گه‌وره بۆ
ساغ کردنه‌وه‌ی ئه‌و ستراتیژیایه
هه‌ڵگیراوه.
ب: ستراتیژیای دیموکراتانه‌ی
شۆرشی کورد، لاقی له‌سه‌ر
عه‌رزییه، خه‌ڵکی
له‌گه‌ڵه و تازه هیچ هێزێک ناتوانێ پێشی
بگرێ.
پ: یه‌کێک له‌کێشه‌کانی شۆرشی
کورد کێشه‌ی ناسیۆنالیزمی
ڕادیکاڵ و
دیموکراتانه‌ی کوردستانی نییه که ده‌بێ قسه‌وباس و
لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی
زۆری له‌سه‌ربکرێ.
ت: د.فایق محه‌مه‌د گوڵیی
نووسیویه:
"...بۆیه
زۆرگرنگه بۆ کاک نه‌وشیروان و ئه‌وکه‌سانه‌ی
له‌گه‌ڵیدا هاوڕان،
مادام باس له ئۆپۆزیسیۆنبوونی خۆیان
ده‌که‌ن،ده‌بێت
پڕۆژه‌یه‌کیان هه‌بێت،
ده‌بێت ئه‌وپڕۆژه‌یه‌ش گشتگیر بێت و کێشه‌کان
به‌پارچه‌کراوی سه‌یر
نه‌کات، ده‌بێت کاک نه‌وشیروان ولایه‌نگرانی بزانن
گه‌لی
کورد به‌پڕۆژه‌ی
نیوه‌ناچڵ وپارچه‌کراو تێرناکرێت. ئۆپۆزیسیۆنی
ڕاسته‌قینه ده‌بێت
سیاسه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی
سه‌رتاسه‌ریی دژی سیاسه‌تی پارتی ویه‌کێتی
په‌یڕه‌و بکات،
ڕه‌وشی باشووری
کوردستان وباکوور و ڕۆژهه‌ڵات پێکه‌وه گرێبدات،
ده‌بێت چاک‌بزانێت
کوردایه‌تی له‌سه‌ر
ئاستی یه‌ک‌پارچه له‌ڕابردوودا هه‌ڵه بووه،
له‌سه‌رده‌می
جیهانگیریی و
ته‌کنۆلۆژیادا گه‌لی کورد به‌سیاسه‌تی
پارچه‌گه‌ریی ڕازی نابێت.
ئه‌گه‌ر کۆمپانیا‌ی و‌شه
وکاک نه‌وشیروان له‌به‌رخاتری کۆماری ئیسلامی
ئێرانی
دۆستیان ئاماده نه‌بن
هه‌واڵ وچالاکییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و
پارتی ژیانی
ئازادی کوردستان"پژاک"
له‌ڕۆژنامه و سایته‌که‌یاندا بڵاوکه‌نه‌وه،
ئه‌وکاته نه‌ک
هه‌رسیاسه‌تێکی
نانه‌ته‌وه‌یی په‌یڕه‌و ده‌که‌ن، به‌ڵکو مافیکی
سه‌ره‌تایی خه‌ڵکی
کوردستانیش پێشێل
ده‌که‌ن، به‌وه‌ی ئاماده‌نین هه‌واڵه‌کای
ده‌وروبه‌ر بۆ خه‌ڵکی
کوردستان بگوێزنه‌وه.
به‌مجۆره سیاسه‌تانه‌ی ئه‌مڕۆی کاک نه‌وشیروان
وکۆمپانیای
و‌شه ده‌ست‌وپێیه‌کی
پڕۆژه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی کاک نه‌وشیروان ده‌شکێت.
لایه‌نێکی‌تری
گرنگی سیاسه‌تی
شارستانی ئه‌م‌سه‌رده‌مه هه‌ڵوێست‌وه‌رگرتن
وکارکردنه بۆ
ماف‌وئازادییه‌کانی
ژنان به‌گشتیی وژنی کورد به‌تایبه‌تی...
(گوڵیی،ل3-4)"
ج: له "په‌یامی سبه‌ی"-دا
نوسراوه:"خه‌ته سوره‌كانی كه
ئێمه ڕابگرێت له
سنورێكدا، ته‌نهاو به ته‌نها، هۆشیاری سیاسیه
له‌به‌رامبه‌ر
ئۆباڵی مێژویماندا
سه‌باره‌ت به ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی، قازانجی
نیشتیمانی و
نه‌ته‌وه‌یی، ئاسایشی
نه‌ته‌وه‌یی كورد."
چ: ڕه‌خنه‌یه‌ک که
له‌وبه‌رنامه‌هه‌یه
ئه‌وه‌یه: ڕوون
نه‌کراوه‌ته‌وه
له‌سێ به‌شه‌کانی‌دیکه‌دا، ده‌بێ ستراتیژییاکه
چۆن‌بێ.
ح: له "پڕۆژه‌ی به‌رنامه‌ی
ڕه‌وتی گۆڕینی دیموکراسی
(ڕه‌گ)"
ئه‌و خاڵه ڕوونتر کراوه‌ته‌وه:
"ئامانجه
کوردستانییه‌کان
گۆشکردنی گه‌له‌که‌مان
به
گیانی کوردستانی بوون‌و
چه‌سپاندنی بیری مافی چاره‌ی خۆنوسین‌و
سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان.
به‌هێزکردنی بیر‌و هۆشی
نه‌ته‌وایه‌تی‌و
پته‌وکردنی هه‌ستی
وابه‌سته‌یی تاکی کورد
به خاکی کوردستان‌و نه‌ته‌وه‌ی کورده‌وه.
پاراستنی
ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی
کورد‌و دانانی هێڵی سوور له به‌رده‌م هه‌ر گروپ‌و
لایه‌نێکدا
که چاره‌نوسی
نه‌ته‌وه‌ی کورد بخاته مه‌ترسییه‌وه.
دروستکردنی په‌یوه‌ندیی
سیاسی، ئابووری،
فه‌رهه‌نگی،... له نێوان به‌شه‌کانی کوردستاندا.
پته‌وکردنی
په‌یوه‌ندی دۆستانه‌و
ته‌بایی له نێوان هێز‌و
لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان
(له
هه‌موو پارچه‌کاندا) و رێگرتن له به‌رده‌م هه‌ر
هه‌وڵێک که بیه‌وێ ناکۆکی‌و
گرژی نێوان لایه‌نه‌کان
له ڕێگه‌ی شه‌ڕ‌و به‌کارهێنانی توندوتیژییه‌وه
"
خ: هه‌روه‌ها له پڕۆژه‌ی "ڕه‌گ"
نووسراوه:
"ئامانجه
نێونه‌ته‌وایه‌تییه‌کان
دامه‌زراندن‌و
پته‌وکردنی په‌یوه‌ندی
له‌گه‌ڵ هه‌موو گه‌له هاوسێکانی کوردستان‌و
دروستکردنی
زه‌مینه‌ی له‌بار بۆ
به‌یه‌که‌وه ژیانی ئاشتییانه‌و سه‌لماندنی مافی
یه‌کتر‌و
هاریکاری له
نێوانیاندا.
دامه‌زراندن‌و
پته‌وکردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ
ده‌وڵه‌ته هاوسێکانی
کوردستان له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوه‌رنه‌دان له
کارو‌باری
یه‌کتری‌و سڕینه‌وه‌ی
شوێنه‌واری گرژی‌و ناکۆکی له نێوانیاندا.
دامه‌زراندن‌و
پته‌وکردنی په‌یوه‌ندی
له‌گه‌ڵ سۆشیال ئینته‌رناشناڵی جیهانی‌و
په‌یڕه‌وکردنی
سه‌ره‌تاکانی سۆشیال
ئینته‌رناشنال له کارو‌باری حیزبایه‌تی‌و
به‌رێوه‌بردنی
کارو‌باری ووڵاتدا.
"
1-5-2-
وڵامی به‌ڕێز گوڵیی
ئه‌لف: ده‌وڵه‌تی هه‌رێم
ده‌توانێ پێوه‌ندی دۆستانه‌ی
له‌گه‌ڵ ئێران، تورکیا
وسوریا هه‌بێ. به‌ڵام له‌سه‌ر ڕێزدانانی هه‌ردووک
لایه‌ن و
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر
بنه‌ره‌تی ئه‌وه که کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی
بێده‌وڵه‌ته و کوردی سێ
به‌شه‌که‌ی دیکه‌ش
ده‌بێ له قانونی بنه‌ڕه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌دا
به‌فه‌رمی
بناسرێن.
ب: ده‌بێ باسی ڕادیکاڵه‌کان
بکرێ. به‌ڵام
به‌ڕه‌خنه‌گرتنه‌وه.
باس‌بکرێ که پژاک و پ.ک.ک. و ڕادیکاڵه‌کانی دیکه
ده‌بێ ڕێبازی
سازکردنی پاڕله‌مان،
له‌شکر و ده‌وڵه‌تی کورد له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
وخه‌باتی
مه‌ده‌نی وهێمنانه
هه‌ڵبژێرن.
1-6-
سه‌رچاوه‌کان
(1)
په‌یامی
سبه‌ی:
http://sbeiy.com/ku/About.aspx
(2)
گوڵیی، فایق محه‌مه‌د
(2008) ئایا کاک‌نه‌وشیروان
به‌هرزی جارانی
ده‌بێته ئۆپۆزیسیۆن؟،
گۆڤاری، نێوه‌ند، ژماره 56، ئۆکتۆبه‌ر، ساڵی
پێنجه‌م، ل 3-5).
|